Osa artikkelin sisällöstä ei ole välttämättä saavutettavissa esimerkiksi ruudunlukuohjelmalla.
30.4.2021
(تێ هۆ ئه‌ڵ) زانیاری له‌سه‌ر كۆرۆنا، به زمانی كوردی بڵاوده‌كاته‌وه
دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ) پاكێجێكی به‌رفراوانی زانیاریی سه‌باره‌ت به مژاری كۆرۆنا پێشكه‌ش ده‌كات.
له ماڵپه‌ڕی ( thl.fi/koronainfo ) دا، بۆ وێنه ڕێنومایی تایبه‌ت به پێشگیری له تووشبوون و، هه‌روه‌ها زانیاریی به‌كه‌ڵك سه‌باره‌ت به ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڤاكسیناسیۆن، به بیست و پێنج زمان له به‌رده‌ست دایه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به مژاری كۆرۆنا گه‌لێك ڤیدیۆی به‌كه‌ڵكیش سازكراون، كه ژێرنووسیان به زمانی جیاجیا بۆ كراوه. ژێرنووسه‌كان بۆ وێنه به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، كوردی و سۆماڵین.
ده‌توانی ژێرنووسی ڤیدیۆ-یوتووبییه‌كان بۆ زمانی دڵخوازی خۆت بگۆڕیت. بۆ بینینی ژێرنووسی دڵخواز، ده‌توانیت ڤیدیۆكه له كاتی پێشكه‌شكردندا ڕابگریت، ئه‌وسا پێڕستی ژێرنووسه‌كان له سه‌ر شاشه‌ی ڤیدیۆكه دێنه‌به‌رچاو. كاتێك له ڕێی كۆمپیوته‌ره‌وه سه‌یری ژێرنووسه‌كان ده‌كه‌یت، ده‌كرێ ژێرنووسه‌كان له ڕێی وێنه‌یه‌كه‌وه كه شێوه‌ی گرێگرێی هه‌یه، بگۆڕدرێن. له‌وانه‌یه شێوه‌ی پێڕستی زمانه‌كان له سه‌ر شاشه‌ی موبایل جیاواز بێت.
شایانی باسه، هه‌ر له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا ڕێنومایی به‌سوود سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ر، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ گه‌شت یان بۆ كاركردن دێن بۆ فینلاند، به زمانی جیاجیا داندراوه.
thl.fi/koronainfo
سه‌رۆك وه‌زیر، ساننا مارین: فینلاند ده‌بێ ئاماده‌كاری بكات بۆ ئه‌گه‌ری تێكچوونه‌وه‌ی بارودۆخی كۆرۆنا
ڕۆژی چوارشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیر ساننا مارین، پلانی هه‌ڵگرتنی سنووربه‌ندی و ڕاسپارده‌كانی پێوه‌ندیدار به كۆرۆنای به ئاگاداریی په‌رله‌مان گه‌یاند. هاوكات كۆتاییهاتنی ئه‌و بارودۆخه ڕیزپه‌ڕه‌ش، كه له سه‌ره‌تای مانگی سێ دا تێبینیی كرابوو، ڕاگه‌یه‌ندرا.
مارین ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه خێراتر به‌ره‌و باشبوون بڕوات، ده‌كرێ پلانی هه‌ڵگرتنی سنووربه‌ندییه‌كان پێشتر له‌وه‌ی حكومه‌ت له به‌رنامه‌ی خۆیدا پێشبینیی كردووه، هه‌ڵبگیردرێن.
مارین ڕایگه‌یاند كه، به‌تایبه‌تی بارودۆخی وڵاتانی دراوسێی فینلاند، پێویسته به‌وردی چاوه‌دێری بكرێت.
شوێنه تایبه‌تییه‌كانی وه‌رزش و كاتبه‌سه‌ربردن له ناوچه‌ی هێلسینكی ده‌توانن ده‌رگاكانیان بكه‌نه‌وه
فرمانگه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی هه‌رێمیی ناوچه‌ی باشووری فینلاند، ڕۆژی چوارشه‌ممه بڕیاری ده‌ركرد كه؛ شوێنه تایبه‌تییه‌كانی وه‌رزش و كاتبه‌سه‌ربردن له ناوچه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما، ده‌توانن له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه ده‌رگاكانیان ئاوه‌ڵا بكه‌ن.
شایانی باسه كه، پێویسته وه‌ك پێشوو، ڕه‌چاوی ڕێوشوێنه‌كانی پاكوخاوێنیی ناو شوێنه‌كان بكرێ و هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش بڕه‌خسێندرێ كه به‌شداران و مشته‌رییه‌كان مه‌دوای خۆپارێزیی نێوانیان له‌به‌رچاو بگرن.
شیاوی باسه، سنووربه‌ندیی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش كه‌سی تا ناوه‌ڕاستی مانگ پێنج له جێی خۆی ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و شاره‌وانیی هێلسنكی ڕاسپارده‌ی ئه‌وه‌شیان پێشنیار كردووه كه جارێ خۆ له دیدارتازه‌كردنه‌وه بپارێزرێ و، لێككۆبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی یه‌كی ئایاریش ته‌نیا له ناو كۆڕی كه‌سانی نزیك و دووراروددوور به‌ڕێوه بچێت. ئه‌مه بۆچوونی پۆلیسیشه.
شایانی باسه، كاتی كراوه‌بوونی خواردنگه‌كان و كافتریا و مه‌یخانه‌كانیش، جارێ هه‌روا به سنوورداری هێڵدراوه‌ته‌وه.
له مانگی پێنجه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌لكترۆنیی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌خرێته‌كار
وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی ڕۆژی سێ شه‌ممه ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه، به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌لكترۆنیی ڤاكسینی كۆرۆنا، كه ده‌بێته هۆی ئاسانكاری بۆ گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له مانگی پێنجه‌وه ده‌خرێته كار.
به كرده‌وه، زانیارییه‌كانی پێوه‌ندیدار به ڤاكسینی كۆرۆنا له له بانكی زانیاریی ''ئۆما كانتا''دا تۆمار ده‌كرێ و هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێ له‌وێوه زانیارییه ڤاكسینییه‌كانی خۆی چاو لێ بكات. جێی باسه، به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌لكترۆنیی ناو ''ئۆماكانتا''، به گوێره‌ی مه‌رجه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان داڕێژراوه.
گه‌شتیار و موسافیره‌كان ده‌توانن به‌ڵگه‌نامه‌ی ڤاكسینی خۆیان هه‌ر له شاشه‌ی موبایله‌كانیانه‌وه، یان به چاپكراوی له خاڵه سنوورییه‌كانی پشكنین، له‌و وڵاتانه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا كه به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ڤاكسینلێدارن قه‌بووڵ ده‌كه‌ن، نیشان بده‌ن.
له فینلاند، تا ڕۆژی سێ شه‌ممه، سه‌رجه‌م (یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د و حه‌فتاوشه‌ش هه‌زار و حه‌وتسه‌د و بیست و نۆ) كه‌س ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان لێدرابوو، كه ده‌كاته سه‌دی (بیست و هه‌شت پۆینت سێ) له كۆی دانیشتوانی وڵات. جارێ ته‌نیا (دوو پۆینت هه‌شت) له دانیشتوانی فینلاند هه‌موو ڤاكسینه پێویسته‌كانیان لێ دراوه.
27.4.2021
زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له كاتی ئێستادا، له ئێسپۆ به‌دی ده‌كرێ
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه ڕۆژی شه‌ممه، دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ) بڵاوی كرده‌وه، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا ئێستا له ئێسپۆ تۆمار ده‌كرێن. شاره‌كانی هێلسینكی، تامپێرێ و ڤانتا له پله‌ی دووهه‌مدا دێن.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆتایی هێندرا به سنووربه‌ندیی ڕێژه‌ی سه‌رنشینی ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی له كه‌رته‌كانی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما.
ڕۆژی چوارشه‌ممه دوایی ده‌هێندرێ به داخرانی شوێنه‌كانی وه‌رزش و كاتبه‌سه‌ربردن بۆ وێنه هۆڵه‌كانی وه‌رزش و سۆنا گشتییه‌كانیش، له ناوچه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما.
پیشه‌دارانی بواری ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان به هیوای هاوینێكی باشترن
پێككا تیمۆنێن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیشه‌سازیی بۆنه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه باسی له‌وه كرد كه پیشه‌دارانی بواری بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان هیوای ئه‌وه‌یان تیا ژیاوه‌ته‌وه كه هاوینێكی گه‌شتر به‌ڕێوه بێت.
شایانی باسه، هه‌رچه‌ند ڕێژه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ره‌و داكشان ده‌چێ، هێشتا گه‌لێك نیشانه‌ی پرسیار له به‌رده‌م هاوین دان. زۆر له فێستیڤاڵه‌كان به‌م دواییه هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌سانێكیش هه‌ن كه پێیان وایه ده‌كرێ بۆنه هاوینییه‌كان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ڕێك بخرێن. هه‌رچی بێ دۆخه‌كه، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و ئاهه‌نگانه‌ی له هه‌وای ئازاد‌دا به‌ڕێوه ده‌چن، باش دێته به‌رچاو، ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌وه كه به‌م زووانه ڕێساكانی دووره‌په‌رێزی و دووروه‌ستان له یه‌كتر، له سه‌ر ئه‌و ئاهه‌نگانه هه‌ڵده‌گیردرێن، كه له هه‌وای ئازادا به‌ڕێوه ده‌چن.
ڕێژه‌ی له‌سه‌دا دوو-سێیه‌ك له فینلاندییه‌كان هه‌ر دوو ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه
هه‌تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو، نزیكه‌ی سه‌دی سێ له‌وانه‌ی ده‌بێ ڤاكسین بكرێن، هه‌ر دوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان لێ دراوه. ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌كاته سه‌د و په‌نجا و دوو هه‌زار و سه‌د و شه‌ست و حه‌وت كه‌س.
ئه‌وانه‌ش كه ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان لێ دراوه بیست و حه‌وت له سه‌دی دانیشتوانی وڵاتن، كه ده‌كاته یه‌ك و نیو ملیۆن كه‌س.
پشكنینی ته‌ندروستی بۆ ئه‌و موسافیرانه‌ی دێنه ناو وڵات له مانگی پێنجیشدا به‌رده‌وام ده‌بێ
فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی باشووری فینلاند، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه؛ پشكنینی ناچاری بۆ ته‌ندروستیی ئه‌و موسافیرانه‌ی دێنه ناو وڵات، له هه‌موو خاڵه‌كانی په‌ڕینه‌وه‌ی سنووریی باشووری فینلاند، له ماوه‌ی مانگی پێنج‌دا، به‌رده‌وام ده‌بێت. وه‌ك به‌شێك له پشكنینی ته‌ندروستی ده‌كرێ تێستی كۆرۆناش له موسافیران وه‌ربگیردرێت.
جگه له‌مه، فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی ڕۆژاوا و ناوخۆی فینلاندیش بڕیاری دا بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ئه‌و بڕیاره درێژ بكاته‌وه كه به‌هۆیه‌وه ده‌كرێ تێستی ناچاریی كۆرۆنا له‌و كه‌سانه وه‌ربگیردرێت كه له هه‌رێمه ڕیسكداره‌كانه‌وه خاڵه سنوورییه‌كان ده‌بڕن و دێنه ناو فینلاند.
له لایه‌كی تره‌وه، فیننایر له ڕۆژی یانزده‌ی مانگی مه‌ی واته مانگی پێنجه‌وه، له جیاتی به‌ڵگه‌نامه‌ی تێستی نێگه‌تیڤی ڤایرۆسی كۆرۆنا یان به‌ڵگه‌ی پزیشكی، به‌ڵگه‌نامه‌ی ڤاكسین له‌و موشته‌رییانه‌ی قه‌بووڵ ده‌كا كه دێنه ناو فینلاند.
23.4.2021
دۆخی كۆرۆنای هێلسینكی به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌ڕوات
بارودۆخی كۆرۆنا له هێلسینكی به به‌راورد له گه‌ڵ ناوه‌ڕاستی مانگی سێ، كه ئاستی تووشبوونه‌كان گه‌یشتبووه لوتكه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌روات. ئه‌م گۆڕانكارییه له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا دیاریی ده‌دا كه ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه و تێیدا ڕاپۆرتی ڕێژه‌ی تووشبوونه تۆماركراوه‌كانی ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕاگه‌ینه‌درابوو.
بۆ ئاگاداربوون له جۆری گه‌شه‌سه‌ندنی بارودۆخه‌كه بڕوانه نه‌خشه‌یه‌كی به‌رچاوڕوونكه‌ره‌وه له دوو توێی ئه‌م وتاره‌ی ئێمه‌دا.https://yle.fi/uutiset/3-11894172
جێی ئاماژه‌یه كه ڕۆژی سێ شه‌ممه، گرووپی سه‌رپه‌رشتیاری بارودۆخی كۆرۆنا له ناوچه‌ی پایته‌خت، بڕیاری ده‌ركرد كه له سه‌ره‌تای مانگی پێنجه‌وه پۆله‌كانی حه‌وت تا ده‌ی قۆناغی سه‌ره‌تایی و پۆله‌كانی ناوه‌ندی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خوێندن له ناو پۆله‌كانی قوتابخانه. له كاتی ئێستادا فێركاری به‌گوێره‌ی مۆدێلی گه‌ڕاوگه‌ڕ واته به‌نۆره، به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
حكومه‌ت دووسه‌د و سی ملیۆنی وه‌ك پاكێجی یارمه‌تیی كه‌رتی كولتوور و وه‌رزش دیاری كرد - له مانگی شه‌شه‌وه ڕێكخستنی بۆنه‌كان گه‌ره‌نتیی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان ده‌درێتێ
ڕۆژی چوارشه‌ممه، نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند كه حكومت بڕیاری له سه‌ر بڕی دووسه‌د و سی ملیۆن ئێورۆ وه‌ك پاكێجی یارمه‌تی بۆ بواره‌كانی كولتوور، هونه‌ر، وه‌رزش و چالاكیی بۆنه‌كان، داوه. پاكێجه‌كه به‌شێك ده‌بێ له گوژمی دووهه‌می زێده‌بودجه، كه هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ تاووتوێكردن ڕاده‌ستی په‌ڕله‌مان ده‌كرێت.
له‌و پاكێجه، هه‌شتا و پێنج ملیۆن ئێورۆی گه‌ره‌نتیی قه‌ره‌بووكردنه‌وه ده‌بێت كه بۆ بواری ڕێكخستنی بۆنه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت. گه‌ره‌نتییه‌كه ئه‌و بۆنانه ده‌گرێته‌وه كه له ماوه‌ی سه‌ره‌تای مانگی شه‌ش تا كۆتایی مانگی دوانزده ناچار به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌كرێن. ئه‌گه‌ر كۆی بۆنه‌یه‌ك، به گوێره‌ی یاسا یاخود به گوێره‌ی بڕیاری كاربه‌ده‌ستان، هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه یانژی ئاستی فراوانییه‌كه‌ی به‌رته‌سك بكرێته‌وه، سه‌دی هه‌شتاوپێنجی تێچوونه مه‌زاختكراوه‌كانی قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
كه‌سانی ته‌مه‌ن شه‌ست و پێنج بۆ شه‌ست و نۆ ساڵ، ده‌توانن خۆیان له هه‌ڵبژاردنی ئاسترازێنكا یانژی فایزه‌ر، سه‌رپشك بن
ڕۆژی چوارشه‌ممه، دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی ڕێبازێكی نوێی بۆ ڤاكسیناسیۆنی كه‌سانی ته‌مه‌ن شه‌ست و پێنج بۆ شه‌ست و نۆ ساڵ ڕاگه‌یاند. له‌مه‌به‌دوا ئه‌وان ده‌توانن له هه‌ڵبژاردنی ڤاكسینێكی دیكه‌ی جیاواز له ئاسترازێنكا، سه‌رپشك بن.
له سه‌ره‌تای مانگی پێنجه‌وه كه‌سانی سه‌ر به‌م توێژه ته‌مه‌نییه، ئه‌گه‌ر خۆیان بخوازن، ده‌توانن ڤاكسینی ڤایزه‌ر و بایۆنتیك یانژنی ڤاكسینی مۆدێرنا له‌خۆیان بده‌ن.
جێی ئاماژه‌یه له فینلاند، كه‌مێك پتر له نیوه‌ی كه‌سانی ته‌مه‌ن شه‌ست و پێنج بۆ شه‌ست و نۆ ساڵ، ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان لێ دراوه. له سه‌ر ئاستی كۆی دانیشتوانی وڵاتیش، تا ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رجه‌م یه‌ك ملیۆن و سێسه‌د و شه‌ست و حه‌وت هه‌زار كه‌س ڤاكسینیان به‌ركه‌وتووه. ڕێژه‌كه ده‌كاته بیست و چوار پۆینت شه‌ش له كۆی حه‌شیمه‌تی وڵات.
كرانه‌وه‌ی شوێنه سه‌رداخراوه‌كانی سه‌رگه‌رمیی تایبه‌ت به گه‌وره‌ساڵان، لانیزووكه‌ی ده‌كه‌وێته مانگی هه‌شته‌وه
وه‌زیری داد، خاتوو ئاننا-مایا هێنریكسۆن ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئه‌و سه‌رگه‌رمییانه‌ی منداڵان و گه‌نجان كه به‌شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له شوێنه سه‌رئاوه‌ڵاكاندا به‌ڕێوه‌ده‌چن، له مانگه‌كانی چوار بۆ پێنجه‌وه دیسان ڕێگایان پێ ده‌درێت. كێبه‌ركێی وه‌رزشی و چالاكیی كه‌مپه‌هاوینییه‌كانی گه‌نجانیش، له مانگی شه‌شدا ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
ئاوا بڕوات، چالاكییه‌كانی كاتبه‌سه‌ربردنی گه‌وره‌ساڵان له شوێنه سه‌رئاوه‌ڵاكاندا، له نێوان مانگه‌كانی شه‌ش بۆ حه‌وتدا درێژه‌ی ده‌بێ. هه‌رچی سه‌رگه‌رمیی گه‌وره‌ساڵان له ناو هۆڵه سه‌رداخراوه‌كان دایه، پێش هاتنی مانگی هه‌شت ده‌ست پێ ناكه‌نه‌وه.
سنووربه‌ندییه‌كانی هاتوچۆی ناوخۆی وڵاتیش له سه‌ره‌تای مانگی پێنجه‌وه هه‌ڵ ده‌گیردرێن.
20.4.2021
سه‌ندیكای خواردنگه‌كان به گژ بڕیاری حكومه‌ت بۆ سنووربه‌ندیی نوێ‌دا دێته‌وه
ڕۆژی هه‌ینی حكومه‌ت سنووربه‌ندیی نوێی سه‌باره‌ت به خواردنگه‌كان ڕاگه‌یاند، كه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه كاریان پێ ده‌كرێ. له‌و ناوچانه‌دا كه دۆخی كۆڕۆنا له جه‌رگه‌ی خۆی دایه، ئه‌و خواردنگانه‌ی نۆشه‌مه‌نیی كحۆلی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ده‌توانن تا سه‌عات شه‌شی ئێواره كراوه بن و چێشتخانه‌كانیش تا سه‌عات حه‌وت. فرۆشی كحۆل له هه‌موو خواردنگه‌كاندا تا سه‌عات پێنجی ئێواره ڕێ پێ دراو ده‌بێت.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا ''مارا'' واته سه‌ندیكای پیشه‌وه‌رانی بواری گه‌شتیاری و خواردنگه‌كان وای بۆچووه كه؛ ئه‌و بریاره‌ی كه حكومه‌ت ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاندووه ده‌بێته هۆی قووڵتركردنه‌وه‌ی خه‌م و نیگه‌رانیی خاوه‌ن خواردنگه‌كان، كارمه‌نده‌كانیان و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌كانیان.
به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی مارا، ئه‌و سنووربه‌ندییه نوێیه‌ی حكومه‌ت كه یانزده پارێزگا له خۆی ده‌گرێ، ڕێگه به خواردنگه‌كانی ئێواران و مه‌یخانه‌كان نادا كه‌سابه‌تێكی سوودبه‌خشی بكه‌ن و بایی ئه‌وه‌نده‌ش ناكا كه كرێكاراه بێكاربووه‌كانیان بانگهێشتی سه‌ر كار بكه‌نه‌وه. هه‌رچه‌ند داخستنی شه‌ش هه‌فته‌یی خواردنگه‌كان وه‌ك بنه‌ما كۆتایی پێ هاتووه، به‌ڵام سه‌ندیكای مارا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه ده‌رگای زۆر له چێشتخانه‌كان هه‌روا به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
ده‌ست ده‌كرێ به چڕكردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی ڤاكسیناسیۆنی كۆرۆنا له‌و ناوچانه‌ی له خراپترین ڕه‌وش دان
ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو حكومه‌ت ڕایگه‌یاند كه گۆڕانكاری به‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ڤاكسیناسیۆن دا ده‌هێنێت وه‌ها كه ڤاكسیناسیۆن به شێوه‌یه‌كی كاتی له سه‌ر ئه‌و ناوچانه چڕ بكرێته‌وه كه له خراپترین دۆخی كۆرۆنا دان. شایانی باسه ئه‌م گۆڕانكارییه به شێوه‌ی كاتی ده‌بێت و، تا كۆتایی مانگی پێنج كاری پێ ده‌كرێت.
چڕكردنه‌وه‌ی ڤاكسیناسیۆن به‌و شێوه‌یه ده‌بێ كه ئه‌و پشكانه‌ی ڤاكسینی مۆدێرنا كه ڕاده‌ستی فینلاند ده‌كرێن و هه‌روه‌ها یه‌ك له‌سه‌ر سێی پشكه ڕاده‌ستكراوه‌كانی ڤاكسینی ئاسترازێنكا، به سه‌ر ئه‌و كه‌رتانه‌ی ته‌ندروستیدا دابه‌ش ده‌كرێن كه له ماوه‌ی چوارده ڕۆژی ڕابردوودا، له ناو سه‌د هه‌زار كه‌سدا لانیكه‌مه‌كه‌ی سه‌د كه‌س تووشی كۆرۆنا بووبێتن.
هه‌ڵبه‌ت هێشتاش كه‌سانی مه‌ترسیله‌سه‌ر و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له ژووروی هه‌فتاد ساڵه، وه‌ك پێشوو ده‌توانن به‌ر له خه‌ڵكی تر، ته‌نانه‌ت له‌و ناوچه ئاماژه‌پێكراوانه‌ش، ژه‌مه ڤاكسینی پێویست وه‌ربگرن.
له كاتی ئێستادا كه‌رته‌كانی ته‌ندروستیی هه‌لسینكی و ئووسیما، باشووری ڕۆژاوای فینلاند، په‌ییات-هه‌مێ، كومێنلاكسۆ و هه‌روه‌ها ساڤۆی ڕۆژهه‌ڵاتی، ئه‌و مه‌رجه ئاماژه‌پێكراوانه‌یان تێدایه.
به‌م زووانه هه‌فته‌ی ده‌یان هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینی نوێ ده‌گاته ناو فینلاند
دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ) ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه له هه‌فته‌كانی داهاتوودا بڕێكی زیاتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرا ڤاكسینی كۆرۆنای دروستكراوی كۆمپانیای ده‌واسازیی بایۆنتیك و فایزه‌ر ده‌گاته فینلاند، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌گه‌ڕكه‌وتنی پڕۆسه‌ی ڕاده‌ستكردنی ڤاكسینی كۆمپانیاكه له وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا.
له هه‌فته‌ی هه‌ڤده‌هه‌می ئه‌م ساڵه‌وه (كه ده‌كاته سه‌ره‌تای مانگی پێنج) هه‌فتانه په‌نجا هه‌زار ژه‌م ڤاكسینی زیاتر له‌وه‌ی پێشتر پێشبینیی ده‌كرا، ده‌گاته فینلاند. ڕێژه‌ی ژه‌می هاورده‌كراوی ڤاكسین له مانگی شه‌ش دا به‌رزده‌بێته‌وه بۆ نزیكه‌ی هه‌شتا هه‌زار ژه‌م.
شیاوی باسه، هه‌تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو، زیاتر له یه‌ك پۆینت سێ ملیۆن فینلاندی، كه ده‌كاته نزیكه‌ی سه‌دی بیست و چواری كۆی دانیشتوانی وڵات، هیچ نه‌بێ ژه‌مێك ڤاكسینی به‌ركه‌وتبوو.
له هه‌رێێمی هێلسینكی، شوێنه‌كانی كاتبه‌سه‌ربردنی لاوان له ده‌ره‌وه، ده‌كرێنه‌وه - ڕاسپارده‌ی ماسك لێدان بۆ منداڵانی خوێندنگه‌ی بنه‌ڕه‌تی له ئاڕادا نیه
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه سه‌رله‌نوێ ڕێگه به ڕێكخستنی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی لاوانی ته‌مه‌ن بیست ساڵ و كه‌متر له‌و ته‌مه‌نه ده‌درێت.
گرووپی سه‌رپه‌رشتیاری كۆرۆنای هه‌رێمی پایته‌خت ئه‌م هێڵه نوێییه‌ی ڕۆژی پێجشه‌ممه‌ی ڕابردوو دیاری كرد.
شایانی باسه، ئه‌م چالاكییانه ده‌بێ له چوارچێوه‌ی هه‌مان ئه‌و ڕێنوماییانه‌ی ئاسایشی ته‌ندروستیدا ڕێك بخرێن، كه پێشتریش كاریان پێ كراوه.
گرووپی سه‌رپه‌رشتیار هه‌روه‌ها بڕیاری داوه كه ڕاسپارده‌ی ماكس لێدان بۆ منداڵانی ته‌مه‌نی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌رنه‌كات.
16.4.2021
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه هه‌موو خواردنگه‌كان له فینلاند ده‌كرێنه‌وه
ڕۆژی نۆزده‌ی ئه‌م مانگه واته مانگی چوار، هه‌موو خواردنگه‌كانی فینلاند به ڕووی مشته‌رییه‌كاندا ده‌كرێنه‌وه. هه‌ڵبه‌ت، پێویسته سنووربه‌ندییه كاتییه‌كان له خواردنگه‌كاندا، ڕه‌چاو بكرێن. ئه‌م سنووربه‌ندییانه پێوه‌ندییان هه‌یه به ماوه‌ی كراوه‌یی خورادنگه‌كان، كاتی پێشكه‌شكردنی نۆشه‌مه‌نی، ڕێوشوێنه‌كانی دانیشتن و هاتووچووی مشته‌رییه‌كان له ناو خواردنگه‌كان و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی شوێنی مشته‌ری، له ناو خواردنگه‌كانددا.
وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، ڕۆژی هه‌ینی، زانیاریی وردتر بڵاوده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به‌و سنووربه‌ندییانه‌ی بۆ كاروباری خواردنگه‌كان داندراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (ئولێ)، هیچنه‌بێ له پارێزگاكانی ئووسیما، باشووری ڕۆژاوا (واته ڤارسینایس سوۆمی) و سێ ستانی دیكه، مه‌یخانه‌كان سه‌عات شه‌شی ئێواره و خواردنگه‌كان سه‌عات حه‌وتی ئێواره، داده‌خرێن. هه‌رچی پێشكه‌شكردنی كحۆلاته هه‌ر له كاتژمێر پێنجی ئێواره‌وه كۆتایی پێ دێت.
ئه‌س تێ ئه‌م: هێشتا واپێویسته كه سنووربه‌ندییه‌كان ڕه‌چاوبكرێن
به وته‌ی پاسی پۆهیۆڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، هێشتا سنووربه‌ندییه‌كان پێویستن و واباشه كه هه‌روا ڕه‌چاو بكرێن. له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، ناوبرا وه‌بیری هێنایه‌وه كه ئه‌گه‌ر په‌له‌بكرێ له هه‌ڵگرتنی سنووربه‌ندییه‌كان، تێكه‌ڵاویی نێوان خه‌ڵكی زیاد ده‌كا و به‌م شێوه‌یه ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كانیش سه‌رله‌نوێ به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت. بۆیه پێویسته هه‌ڵگرتنی سنووربه‌ندییه‌كان به وریایی و له‌سه‌رخۆ بێت. له قۆناغی یه‌كه‌میشدا پێویسته سنووربه‌ندییه‌كانی پێوه‌ندیدار به منداڵان و لاوان هه‌ڵبگیردرێت.
میكا ساڵمینێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌كه‌ی ئاسایشی ته‌ندروستی له دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی خۆشحاڵه له‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان به‌ره‌و كه‌می ده‌چێت. تێكه‌ڵاویی نێوان خه‌ڵك كه‌می كردووه، پێ به پێی ئه‌وه‌ش، ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان به كۆرۆنا داكشاوه. جێی باسه، به‌رفراوانترین ئاستی دابه‌زینی ڕێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له ناو تازه‌پێگه‌یشتوواندا بووه.
سنوورداركردنی ئاسترازینكا ڕه‌وتی ڤاكسیناسیۆن بۆ ماوه‌ی نزیك به مانگێك دوا ده‌خا
له كاتی ئێستادا ڤاكسینی ئاسترازێنكا له كسانی ژێر شه‌ست و پێنج ساڵ نادرێت. ڕۆژی چوارشه‌ممه، دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها بنیاتی فیمێا، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به كارهێنانی ڤاكسینی ئاسترازێنكا سازدا.
مییا كۆنتیۆ، گه‌وره پسپۆڕی دامه‌زراوه‌ی (تێ هۆ ئه‌ڵ) له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاشكرای كرد كه ئه‌م ڕێبازه نوێییه‌ی گیردراوه‌ته به‌ر، ڕه‌وتی خێرایی ڤاكسیناسیۆن هێواش ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هێشتا ڕوون نیه ئه‌و كاریگه‌رییه تا چ ڕده‌یه‌ك ده‌بێ.
به پێی پلانه سه‌ره‌تاییه‌كه، به‌ڵێن وابوو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روویی شانزده ساڵه، له ماوه‌ی مانگی شه‌ش بۆ مانگی حه‌وت ڤاكسین بكرێن. به‌ڵام وه‌ك كۆنتیۆ مه‌زنده‌ی ده‌كات، دوور نیه وه‌دیهاتنی ئه‌م ئامانجه له خراپتر حاڵه‌تدا تا مانگی هه‌شت بخایه‌نێت.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌نده‌ری هێلسینكی په‌نجا و هه‌شت سه‌رنشینی گه‌ڕانده‌وه
دامه‌زراوه‌ی پاسه‌وانیی سنوور ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا موسافیر به ڕێژه‌ی سه‌دی سی، زیاتر له هه‌فته‌ی پێشووتر، ڕوویان له هێلسینكی كردووه. له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سه‌رجه‌م سێ هه‌زار و سێ سه‌د موسافیر له ڕێی به‌نده‌ره‌وه هاتوون بۆ هێلسینكی و په‌نجا و هه‌شت موسافیریش گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
دامه‌زراوه‌ی پاسه‌وانیی سنوور به تایبه‌تی له هۆكاری هاتنه ناو وڵاتی دووسه‌د كه‌سیان كۆڵیوه‌ته‌وه. شایانی باسه، باوترین هۆكاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موسافیره‌كان مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستیی گشتی و هه‌روه‌ها هه‌وڵی هاتن بۆ فینلاند به دوای جۆره كارێكدا بووه كه له ڕوانگه‌ی ئه‌ركه هه‌نووكه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگه یانژی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی دڵنیاییه‌وه، به پێویست نه‌زانراون.
13.4.2021
خوێندنگه‌كان خه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ سه‌ر خوێندنی له‌نزیكه‌وه، كه‌لێنی نێوان ئاستی فێربوون جێی نیگه‌رانییه
له چه‌ندین ناوچه، پۆله‌كانی خوێندنی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له‌م هه‌فته‌یه‌دا به ته‌واوه‌تی یان تا ڕاده‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر خوێندنی له‌نزیكه‌وه. بۆ وێنه له دواناوه‌ندییه‌كانی ناوچه‌ی پایته‌خت، كاتی دوایین جاری خوێندنی له‌نزیكه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رووی چوار مانگ پێش ئێستا.
سه‌ندیكای پیشه‌یی مامۆستایان شادمانه به گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندنی له‌نزیكه‌وه، به‌ڵام هاوكات نیگه‌رانیشه به هۆی ئه‌و كه‌لێنه‌وه كه دوورخوێنی له نێوان ئاستی فێربوونی قوتابیاندا پێكی هێناوه. به‌رپرسی سیاسه‌تی فێركاریی سه‌ندیكای پیشه‌یی مامۆستایان، یاككۆ ساڵۆ، رۆژی دووشه‌ممه به (ئولێ)ی ڕاگه‌یاند كه، هێندێ خوێندكار هه‌ن كه ئاستی فێربوونیان له ماوه‌ی دوورخوێنیدا مه‌رج نیه به ئاسته‌میش گه‌شه‌ی سه‌ندبێت.
ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی تووشبوان به ڕوونی كه‌م بكات، ده‌ست ده‌كرێ به كردنه‌وه‌ی فینلاند
ڕۆژی هه‌ینیی رابردوو حكومه‌تی فینلاند پلانی هه‌ڵگرتنی سنووربه‌ندییه‌كانی پێوه‌ندیدار به كۆرۆنای خسته‌ڕوو. به گوێره‌ی ئه‌و پلانه، هه‌ر له مانگی چواره‌وه ده‌ست ده‌كرێ به كردنه‌وه‌ی فینلاند.
له‌م مانگه‌دا بۆ وێنه به شێوه‌ی سنووردار، خواردنگه‌كان ده‌كرێنه‌وه و خوێندنگه‌كانی ناوه‌ندی ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خوێندنی له‌نزیكه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت، وه‌ك پڕۆفیسۆر ئیلكا یولكونێن، پرۆفیسۆری ڤایرۆسناسیی زانكۆی توركۆ، ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو ئاشكرای كرد؛ مه‌رجی هه‌ڵگرتنی سنووربه‌ندییه‌كان ئه‌وه‌یه كه ڕێژه‌ی تووشبووان به كۆرۆنا، به شێوه‌ی به‌رچاو كه‌م بكات.
جێی باسه، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌كه ڕێژه‌ی تووشبووه نوێیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له داكشان دایه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ)، هه‌تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو، یه‌ك له سه‌ر پێنجی هه‌موو خه‌ڵكی فینلاند واته یه‌ك پۆینت دوانزه ملوێن كه‌س، ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێ دراوه.
شوێنه‌كانی وه‌رزش و كاتبه‌سه‌ربردن له ناوچه‌كانی ئووسیما و په‌ییات-هه‌مێ هه‌روا به داخراوی ده‌مێننه‌وه
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی (ئاڤی) واته فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆجێیی باشووری فینلاند، شوێنه‌كانی وه‌رزش و كاتبه‌سه‌ربردن له ناوچه‌كانی ئووسیما و په‌ییات -هه‌مێ، هه‌روا به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه.
بڕیاری داخران تا ڕۆژی بیست و هه‌شی مانگی ئا‌پریل واته ئه‌م مانگه كاری پێ ده‌كرێ و هۆكاری پشت ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ش هه‌لومه‌رجی ڤایرۆسی كۆرۆنایه له ناوچه‌كه. ئاڤی، فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی باشووری فینلاند، بۆ خۆی ڕۆژی هه‌ینی له‌م باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندراوی ده‌ركرد.
ئه‌و شوێنانه‌ی به داخراوی ماونه‌ته‌وه بریتین له جێی وه‌كوو یانه‌كانی له‌شجوانی، ساونا گشتییه‌كان، شوێنه‌كانی سه‌ما و هێندێ به‌شی هۆڵی گشتیی بازاڕه گه‌وره‌كان.
پۆلیس گومانی هه‌یه كه له خۆپێشاندانی دژی سنووربه‌ندیی كۆرۆنا له هێلسینكی، نزیكه‌ی په‌نجا پێشێلكاریی یاسا كرابێت
پۆلیس گومانی له نزیكه‌ی په‌نجا كه‌س هه‌یه، كه له ڕه‌وتی خۆپێشاندانی ڕێكخراو دژی سنووربه‌ندییه‌كانی كۆرۆنا، تووشی یاساشكێنی بووبێتن. ڕۆژی شه‌ممه بیستی مانگی سێ، خۆپێشاندانێك له هێلسینكی ڕێك خرا، كه به گوێره‌ی مه‌زنده‌ی پۆلیس ده‌وروبه‌ری سێسه‌د كه‌س تێیدا به‌شدار بوو‌ن.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی پۆلیس، ڕێكخه‌رانی خۆپێشاندانه‌كه به گوێره‌ی ئه‌و پلانه نه‌چوونه پێش كه پێشتر له باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ پۆلیس ڕێك كه‌وتبوون. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها له شوێنی خۆپێشاندانه‌كه‌ش ئه‌و فرمانه‌ی پۆلیسیان به‌جێ نه‌گه‌یاند، كه به گوێره‌ی ئه‌و، به‌شداران ده‌بوایه له جێی ڕێپێوانی به‌كۆمه‌ڵ، له گروپی شه‌ش كه‌سیدا ڕێ بكه‌ن.
9.4.2021
حكومه‌ت به نیازه له‌به‌ره‌وه سنووربه‌ندییه‌كانی كۆڕۆنا خاو بكاته‌وه
به‌ده‌م هێوربوونه‌وه‌ی بارودۆخی كۆرۆناوه، فینلاند به نیازه تا ئه‌و جێیه‌ی ده‌لوێ، به‌خێرایی سنووربه‌ندییه‌كانی كۆرۆنا هه‌ڵبگرێت.
بارودۆخی ناسراو به دۆخی داخران له‌م مانگه‌دا كۆتایی پێ دێت. به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی داڕێژراو، قوتابخانه‌كانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له زووترین ده‌رفه‌تی گونجاو‌دا، به ئه‌گه‌ری زۆر هه‌ر له‌م مانگه‌دا، ده‌چنه‌وه دۆخی خوێندن له قوتابخانه. ئه‌و خواردنگانه‌ش كه به ته‌واوی داخرابوون، له‌م مانگه‌دا سه‌رله‌نوێ ده‌كرێنه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆك وه‌زیران خاتوو ساننا مارین ڕایگه‌یاند كه كاتی هه‌ڵگرتنی ته‌واوه‌تیی سنووربه‌ندییه‌كان ئێستا نیه، به‌ڵكو ده‌كه‌وێته دوو بۆ سێ مانگی تر.
هێشتا گه‌لێك خاڵ له پێوه‌ندی به هه‌ڵگرتنی سنووربه‌ندییه‌كان ناڕوونن. ئه‌گه‌ر دۆخی په‌تاكه خراپتر ببێت، له‌وانه‌یه سنووربه‌ندییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر بمێننه‌وه یان له‌وانه‌یه توندتریش بكرێن.
شایانی باسه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆی به‌رنامه‌ی خۆی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاشكرا ده‌كات.
دۆخی كۆرۆنای ناوچه‌ی پایته‌خت و باشووری ڕۆژاوای فینلاند به‌ره‌وهێوربوونه‌وه ده‌ڕوات
بارودۆخی كۆرۆنا له ناوچه‌كانی پایته‌خت و باشووری ڕۆژاوای وڵات ڕوو له هێوربوونه‌وه‌یه، به‌ڵام هێشتا گه‌لێك حاڵه‌تی نوێی تووشبوون له ساڤۆی ڕۆژهه‌ڵات و كومێنلاكسۆ، به‌دی ده‌كرێت.
خوێندكارانی پۆله باڵاكانی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی له ناوچه‌كانی سه‌ر به كه‌رته‌كانی ته‌ندروستیی كاریاڵای باشوور، هێلسینكی و ئووسیما، په‌ییات هه‌مێ و باشووری ڕۆژاوای فینلاند، تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له دۆخی دوورخوێنیدا ده‌مێننه‌وه. هه‌رچی دواناوه‌ندییه‌كان و خوێندنگه پیشه‌ییه‌كانه تا كۆتایی خولی چواره‌می خوێندن واته نزیك پانزه‌ی مانگی چوار، هه‌روا له سه‌ر دوورخوێنی به‌رده‌وام ده‌بن.
شایانی باسه خواردنگه‌كانیش له گه‌لێك پارێزگای وڵات‌دا تا هه‌ژده‌ی مانگی چوار به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
ڕێژه‌ی فینلاندییه ڤاكسینكراوه‌كان گه‌یشته یه‌ك ملیۆن
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێژه‌ی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆر‌ونا له فینلاند له یه‌ك ملیۆنی تێپه‌ڕاند. به‌م شێوه‌یه، ڕێژه‌ی ئه‌و فینلاندییانه‌ی یه‌كه‌م ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان لێ دراوه ده‌كاته (سه‌دی بیست و یه‌ك پۆینت هه‌شت) له دانیشتوانی وڵات.
دكتۆر هاننا نۆهینك، پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ) ڕایگه‌یاند كه له هه‌فته‌ی داهاتوودا گروپی نه‌ته‌وه‌یی پسپۆڕانی ڤاكسیناسیۆن لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنیی ڤاكسینی ئاسترازێنكا تاووتوێ ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه، له ساتی ئێستادا كار به‌و ڕێبازه ده‌كرێ كه (تێ هۆ ئه‌ڵ) دیاریی كردووه. به گوێره‌ی ئه‌و هێڵه دیاریكراوه، ڤاكسینی ئاسترا زێنكا ته‌نیا له كه‌سانێك ده‌درێ كه ته‌مه‌نی شه‌ست و پێنج ساڵییان پڕكردبێته‌وه یان به ته‌مه‌نتر بن.
شاره‌زایان: هاوینێكی خۆش له ڕێیه - كێشه جۆری گۆڕیاوی ڤایرۆسه‌كانه له پاییزدا
ڕۆژی پێنجشه‌ممه كاناڵی (ئولێ) دوو پسپۆڕی شاره‌زا، لاسسێ لێهتۆنێن و یوهانی كنووت-ی دواند. ئه‌و دوو شاره‌زایه هه‌ر دووكیان گه‌شبین بوو‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو‌ن كه هاوینێكی خۆش به‌ڕێوه‌یه. شایانی باسه، لێهتۆنێن سه‌رۆكی به‌شی دیاگنۆستیكی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینك و ئووسیما واته (هوس)ه و، كنووت-یش پرۆفسیۆری پزیشكیی زانكۆی توركۆیه.
لێهتۆنێن وتی كه بارودۆخی كۆرۆنا وه‌ك ساڵی پار دێته‌به‌رچاو، ئه‌وده‌میش هاوینێكی ته‌واو ئاسایی له ڕێ بوو.
شایانی باسه شاره‌زایان پێداگری ده‌كه‌ن كه پێویسته خۆپارێژی له ڤایرۆس هه‌روا درێژه‌ی هه‌بێ، هه‌تا جۆری گۆڕیاوی ڤایرۆس له پاییزدا وڵات نه‌شێوێنێته‌وه.
6.4.2021
تووشبوون به كۆرۆنا كه‌می كردووه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ش كه‌میان كردووه كه ده‌چن بۆ پشنككنین
به گوێره‌ی وته‌كانی میكا ساڵمینێن، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئاسایشی ته‌ندروستی له (تێ هۆ ئه‌ڵ)، ڕێژه‌ی تووشبووان به كۆرۆنا به‌ره‌و داكشان ده‌چێ و هیچ نه‌بێ له هه‌رێمی پایته‌خت ئه‌م ڕه‌وته به ڕوونی ده‌بیندرێت.
هه‌ڵبه‌ت به گوێره‌ی ئه‌زموون، ئه‌وه دیاره كه خه‌ڵكی له ڕۆژانی پشوودا كه‌متر ده‌چن بۆ پشنكین، بۆیه زه‌حمه‌ته ڕاڤه‌یه‌كی ڕوون بۆ دۆخی ڕۆژه‌كانی جه‌ژنی پاك بكرێت.
شایانی باسه ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له ڕۆژانی جه‌ژنی پاكدا چوون بۆ پشكنیی كۆرۆنا، به زه‌قی له ڕێژه‌ی ڕۆژانی ئاسایی كه‌متره. كۆی پشكنینه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما سه‌رووی پێنج هه‌زار دانه بووه، ئه‌وه له كاتێكدا ڕێژه‌ی پشكنینه‌كان له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌رووی ده هه‌زار دانه بووه.
شایانی باسه ڕێژه‌ی نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیماش، به ڕوونی له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا كه‌مبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه.
ڕێژه‌ی نه‌خۆشه‌كان له چه‌ند كه‌رتێكی ته‌ندروستیدا هه‌ڵكشانی به خۆیه‌وه بینیوه. ئێستا نیگه‌رانییه‌كه سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی په‌ییات-هه‌مێ، پریكانما، كومێنلاكسۆ و كاریاڵای باشووره.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا ژوماری ڤاكسینكراوه‌كان له ملیۆن تێده‌په‌ڕێنێت
ڕێژه‌ی ئه‌و فینلاندییانه‌ی هیچ نه‌بێ ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان لێ دراوه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا له ملیۆن تێده‌په‌ڕێنێت.
به گوێره‌ی مه‌زنده‌ی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تێ هۆ ئه‌ڵ، سه‌رجه‌م، ڕێژه‌ی پتر له چوار و نیو ملیۆن كه‌س له فینلاند ڤاكسین ده‌كرێن. ڤاكسینه‌كان له كه‌سانی سه‌رووی شانزده ساڵ ده‌درێن.
شایانی باسه، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا زۆرترین ڕێژه‌ی تا ئێستای ڤاكسین، واته نزیكه‌ی دووسه‌د و هه‌شتا هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین، هاورده‌ی فینلاند كراوه. ئه‌وه‌ش جێی ئاماژه‌یه كه، له هه‌فته نزیكه‌كانی به‌رده‌مدا هه‌فتانه له پێشوو زیاتر ڤاكسین ڕاده‌ستی فینلاند ده‌كرێت، واته نزیكه‌ی دووسه‌د هه‌زار ژه‌م له هه‌فته‌یه‌كدا.
نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه
له مانگی دیسامبری ساڵی دووهه‌زار و نۆزده‌وه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستی به بڵاوبوونه‌وه به دنیادا كرد، سه‌رووی دوو ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار مرۆڤ به‌و ڤایرۆسه گیانی خۆیان له ده‌ست داوه.
ڕۆژی هه‌ینیی پێش جه‌ژنی پاك، سه‌رووی ده هه‌زار نه‌خۆشی كۆرۆنایی دیكه، گیانیان له ده‌ست دا. پشكی گه‌وره‌ی ئه‌و قوربانییانه واته دوو هه‌زار و نۆسه‌د كه‌س، خه‌ڵكی بڕازیل بوو‌ن.
زۆرترین حاڵه‌تی مردن له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان تۆمار كراوه. پێنج سه‌د و حه‌فتا هه‌زار كه‌س له‌وێ گیانیان له ده‌ست داوه. بڕێزیل له پله‌ی دووهه‌مدا دێت. له‌وێ سێسه‌د و سی هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌گه‌ر وڵاته ورده‌كانی لێ ده‌ربهاوین، به به‌راورد له گه‌ڵ ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌ت، په‌تای كۆرۆنا له كۆماری چێك، له هه‌ر شوێنێكی تر كوشنده‌تر بووه. له چێك، له ناو هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سدا دووسه‌د و په‌نجا حاڵه‌تی مردن به كۆرۆنا تۆمار كراوه.
له فینلاند كه نزیكه‌ی هه‌شسه‌د و په‌نجا كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه، ڕێژه‌ی مردن ده‌كاته پانزده حاڵه‌ت له ناو سه‌د هه‌زار دانیشتووی وڵات‌دا.
شایانی باسه، سه‌رجه‌م زیاتر له سه‌د و سی ملیۆن حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له دنیادا تۆمار كراوه كه هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی زۆری نه‌خۆشكه‌وتووان چاك بوونه‌ته‌وه. له‌و ناوه‌دا، بۆ هێندێ كه‌س چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك و بۆ هێندێ كه‌س چه‌ند مانگێكی خایاندووه تا ڤایرۆسه‌كه به‌رۆكی به‌رداون.
1.4.2021
لیژنه‌ی ده‌ستووری بنچینه‌یی په‌ڕله‌مان پێی وایه سنوورداركردنی هاتوچۆی تێكڕای خه‌ڵك، پێچه‌وانه‌ی یاسایه
لیژنه‌ی ده‌ستووری بنچینه‌یی ڕایگه‌یاندووه كه پێشنیاریاسای حكومه‌ت سه‌باره‌ت به سنوورداركردنی هاتوچۆ، پێچه‌وانه‌ی یاسایه و پێویسته ئاڵوگۆڕی تێدا بكرێت. لیژنه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه به‌كرده‌وه ڕێی تێ ناچێ خه‌ڵكی پێشوه‌خته پێ بزانن ئاخۆ هاتوچۆ له چ حاڵه‌تێكدا قه‌ده‌غه‌یه و له چ حاڵه‌تێكدا ڕێگه‌پێدراوه - یانژی بزانن چ حاڵه‌تێكی هاتوچۆ سزای به‌دواوه‌یه.
لیژنه‌كه ڕایگه‌یاندووه كه پێویسته قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به شێوه‌ی دیاریكراو ڕووی له‌و حاڵه‌تانه بێت كه گومانی تووشكردنیان لێ ده‌كرێ، واته بۆنه و جه‌ژن و دانیشتنه تایبه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها هاتوچۆكردنی به كۆمه‌ڵ. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه له پێشنیاریاساكه‌ی حكومه‌تدا پێشنیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ماسكلێدانی ناچاری له ناوچه‌كانی هه‌رێمی پایته‌خت و شاری توركۆ كرابوو.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه خاتوو ساننا مارین-ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕایگه‌یاند كه به هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لیژنه‌ی ده‌ستووری بنچینه‌یی په‌ڕله‌مانه‌وه، حكومه‌ت پێشنیاریاسای پێوه‌ندیدار به سنوورداركردنی هاتوچۆ ده‌كشێنێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت له به‌رامبه‌ردا، لیژنه‌ی ده‌ستووری بنچینه‌یی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بووه كه پێشنیاری حكومه‌ت بۆ ماسكلێدانی زۆره‌ملێ، ناكۆكییه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌ستووری بنچینه‌ییدا نیه. لیژنه‌كه هانی حكومه‌ت ده‌دا تا له چوارچێوه‌ی ئاڵۆگۆڕ له یاسای په‌تاتووشكه‌ره‌كاندا، ماسكلێدانی به‌زۆر، له تێكڕای وڵات‌دا یاساڕێژ بكات.
هه‌رێمی پایته‌خت به‌ره به‌ره مل له وانه‌وتنه‌وه‌ی ناو خوێندگه ده‌نێته‌وه
گرووپی سه‌رپه‌رشتیاری كاروباری كۆرۆنا له هه‌رێمی پایته‌خت ڕایگه‌یاندووه كه له هه‌فته‌یه‌ك دوای جه‌ژنی پاك- (واته پاسیاینێن)ه‌وه، هێدی هێدی ده‌ست به خوێندن و په‌روه‌رده له نێو خوێندنگه‌كاندا ده‌كرێته‌وه. پۆله‌كانی دواناوه‌ندی و پۆله‌كانی كۆتایی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی له هه‌فته‌ی دوای جه‌ژن پاك-یش هه‌روا له پڕۆسه‌ی دوورخوێنیی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن. شایانی باسه، ڕۆژی سێ شه‌ممه له ناوچه‌ی پیركانما-ش، ''گرووپی خۆجێیی به‌دواداچوونی په‌تا''، بڕیاری دا كه پۆله‌كانی دواناوه‌ندی و پۆله‌كانی كۆتایی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی له ڕۆژی شه‌شی مانگی چواره‌وه، واته ده‌سبه‌جێ دوای جه‌ژنی پاك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خوێندنی ناو قوتابخانه‌كان.
له باشووری فینلاند درێژه‌ده‌درێ به پشكنینی ته‌ندروستیی ناچاری، بۆ ئه‌وانه‌ی دێنه ناو وڵات
فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی باشووری فینلاند ڕۆژی چوارشه‌ممه بڕیاری دا كه پشكنینی ته‌ندروستیی ناچاری، بۆ ئه‌وانه‌ی دێنه ناو وڵات هه‌روا به‌رده‌وام بێت. به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره، تاك به تاكی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕێی به‌نده‌ره‌كانی هێلسینكی، فڕۆكه‌خانه‌ی هێلسینكی-ڤانتا، خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سنووریی ڤاڵیما یان خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سنووریی نوییانما-وه دێنه ناو وڵات پێویسته ده‌سبه‌جێ دوای هاتنیان بۆ ناو وڵات ته‌ندروستییان بپشكندرێ و وه‌ك به‌شێكیش له‌و پشكنینه، تێستی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێ وه‌ربگیردرێت. شایانی باسه ئه‌م بڕیاره تا كۆتایی مانگی چوار كاری پێ ده‌كرێت.
هۆڵه وه‌رزشییه‌كانی باشووری فینلاند بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته داده‌خرێن
ڕۆژی چوارشه‌ممه، فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی باشووری فینلاند (ئاڤی) بڕیاری دا كه هۆڵ و شوێنه‌كانی وه‌رزش و كات به‌سه‌ربردن بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته، له یه‌كی مانگی چواره‌وه دابخرێن.
ئه‌م بڕیاره پشت به‌و هه‌مواره یاساییه ده‌به‌ستێ كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه په‌سند كرا. شایانی باسه، بڕیاره‌كه‌ی (ئاڤی) له ناوچه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی كاریاڵای باشوور، هێلسینكی و ئووسیما، كانتا هه‌مێ و هه‌روه‌ها په‌ییات هه‌مێ، ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌ژماره‌كانی پێوه‌ندیدار به كۆرۆنا ئێستا به زمانی ئینگلیزیش له به‌رده‌ستن
زانیارییه‌كانی پێوه‌ندیدار به په‌تای كۆرۆنا، كه به شێوه‌ی هێڵكاری و گرافیكی ئاماده‌كراون، به‌رده‌وام له ماڵپه‌ڕی (ئولێ)دا به‌ڕۆژده‌كرێنه‌وه. ئه‌و زانیارییانه ئێستا به زمانی ئینگلیزیش له له‌به‌رده‌ستن و ئێوه ده‌توانن له ماڵپه‌ڕی (ئولێ)دا چاویان لێ بكه‌ن. ناونیشانی ماڵپه‌ڕه‌كه بریتی یه له yle.fi/covidstats
شایانی باسه ئه‌و زانیارییانه ئێستا به سێ زمان له به‌رده‌ستن و گه‌لێك بابه‌تی وه‌ك دۆخی كۆرۆنا له فینلاند، ڕێژه‌ی تووشبووه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی و شاره‌وانیی شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆت و هه‌روه‌ها پشكی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان لێ دراوه، ده‌گرێته خۆ.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (تێ هۆ ئه‌ڵ)، ئه‌وانه‌ی له فینلاند به زمانێكی بیانی ده‌ئاخڤن، پشكیان له تووشبووانی كۆرۆنادا به‌رزتره له ئاستی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تیان له چاو كۆی حه‌شیمه‌تی وڵات. له مانگی سێی ئه‌م ساڵدا،نزیك به یه‌ك له سه‌ر سێی ئه‌وانه‌ی تووشی په‌تای كۆرۆنا بوو‌ن، ئاخێوه‌ری زمانێكی بیانی بوو‌ن.
30.3.2021
سنووربه‌ندیی هاتوچۆ لانیزۆره‌كه‌ی دوو هه‌فته‌ی تر ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه كۆمیسیۆنه پاڕله‌مانییه‌كان ده‌ستیان كرد به تاووتوێی پێشنیاری سنووربه‌ندیی هاتوچۆ. یه‌كێك له‌و كۆمیسیۆنانه‌ی له پێشنیاره‌كه‌ی حكومه‌ت ده‌كۆڵێته‌وه كۆمیسیۆنی ده‌ستووری بنچینه‌ییه. به‌م پێیه، جێبه‌جێكردنی بڕیاری سنووربه‌ندییه‌كانی هاتوچۆ له‌توركۆ و هه‌رێمی پایته‌خت، به‌لانی زووه‌وه ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ی پانزه‌هه‌می ساڵه‌وه، واته سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی كه ڕۆژی دوانزه‌ی مانگی چوار، ده‌ست پێ ده‌كات. جێی باسه، سكرتێری گشتیی پارڵه‌مان خاتووی ماییا-لێێنا پاڤۆلا ئه‌م زانیارییانه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ (ئولێ) پشت ڕاست كرده‌وه.
دوورخوێنی له نزیك به تێكڕای باشووری فینلاند به‌رده‌وام ده‌بێت
فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی باشووری فینلاند ڕۆژی پێنجشه‌ممه بڕیاری دا كه خوێندنگاكانی هه‌ڵكه‌وتوو له ناوچه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی كاریاڵای باشوور، هێلسینكی و ئووسیما، كانتا-هه‌مێ و په‌ییات-هه‌مێ، تا دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌داخراوی بمێننه‌وه. بڕیاره‌كه پۆله‌كانی باڵای خوێندنی بنه‌ڕه‌تی ده‌گرێته‌وه.
له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی داهاتوودا خواردنگه‌كانیش له تێكڕای وڵات‌دا به داخراوی ده‌مێننه‌وه. ئه‌م بڕیاره ته‌نیا ناوچه‌كانی ئاهڤێنانما، پۆهیانمای-باشوور، كاینوو و پۆهیانمانی ناوه‌ند ناگرێته‌وه. بریاری داخرانی خواردنگه‌كان له هه‌رێمی لاپله‌ند ته‌نیا شاره‌وانیی كیتتیلا ده‌گرێته‌وه.
جگه له‌مانه‌ش، به گوێره‌ی بڕیارێك كه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه كاری پێ ده‌كرێ، ئامرازه‌كانی هاتوچۆی گشتی له ناوچه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما (هوس)، ته‌نیا ده‌توانن هێنده‌ی نیوه‌ی ڕێژه‌ی ئاسایی خۆیان، نه‌فه‌ر سوار بكه‌ن.
شایانی باسه، (ڤێ ئه‌ڕ) واته كۆمپانیای نیشتمانیی شه‌مه‌نده‌فه‌ریش ڕایگه‌یاندووه كه ڕێژه‌ی موسافیرانی خۆی بۆ نیوه‌ی ڕێژه‌ی ڕێگه‌پێدراو سنووردار ده‌كات.
پزیشكی باڵای تێ هۆ ئه‌ڵ، نۆهینێك: ڕه‌وتی كوتان له مانگی چواردا پێ هه‌ڵده‌گرێت
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه فینلاند ده‌ستی كرده‌وه به لێدانی ڤاكسینی ئاسترا زێنێكا له كه‌سانی سه‌رووی شه‌ست و پێنج ساڵ. كوتان به ڤاكسینی ئاسترا زێنێكا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ڕاگیردرابوو، ئه‌ویش به هۆی به‌دیكرانی جۆرێكی ده‌گمه‌ن له گیرانی خوێنبه‌ره‌كان له ناو چه‌ند كه‌سێكدا كه له‌و ڤاكسینه‌یان لێ دراوه.
دكتۆر هاننا نۆهینێك، پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ) ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه ڕاگیرانی كوتان به ڤاكسینی ئاسترا زێنێكا، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له سه‌ر ڕه‌وتی ڤاكسیناسیۆن له فینلاند نه‌بووه. به گوێره‌ی وته‌ی ناوبراو، ڕه‌وتی ڤاكسیناسیۆن له مانگی چواردا خێرایی به خۆیه‌وه ده‌بینێ، هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاورده‌كردنی ڤاكسینه‌كانی جانسێن & جانسێن بۆ فینلاند.
شایانی باسه تا ئێستا سه‌رووی هه‌شت سه‌د و سی و دوو هه‌زار كه‌س له فینلاند ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان لێ دراوه. ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌كاته نزیك به سه‌دی پانزه‌ی كۆی دانیشتوانی وڵات.
بڕێكی زۆر له به‌ساڵداچووانی بیانی-ئاخێو له ڤاكسیناسیۆن دوودڵن
له‌و دانیشتوانه‌ی فینلاند كه به زمانی بیانی ده‌ئاخڤن، سه‌دی چل و حه‌وتی كه‌سانی سه‌رووی په‌نجا ساڵ به ته‌مای ڤاكسین كرانن. ئه‌م زانیارییه ئه‌نجامی ڕاپرسیی ڕێكخراوێكه كه له گه‌ڵ شه‌ش گرووپی بیانیئاخێو كار ده‌كات. زۆر له بیانیئاخێڤانی به‌ساڵداچوو باسیان له‌وه كردووه كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بریاری خۆیان ساغ ببنه‌وه پێویستییان به زانیاریی زیاتر هه‌یه سه‌باره‌ت به ئاسایش و قازانجه‌كانی ڤاكسین.
شایانی باسه، یه‌ك له چواری ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامی راپرسییه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه هه‌ڵوێستی نێگه‌تیڤیان له ئاست ڤاكسیناسیۆن ده‌ربریوه و نزیكه‌ی یه‌ك له سێش هێشتا ساغ نه‌بۆته‌وه ئاخۆ خۆیان ده‌كوتن یان نا.
جێی ئاماژه‌یه، زانیارییه‌كانی ئه‌م ڕاپرسییه نزیك به مانگێك به‌ر له ئێستا كۆكراونه‌وه، ئه‌ویش له كاتێكدا كه ڤاكسیناسیۆنی كه‌سانی به‌ساڵداچوو هێشتا له سه‌ره‌تاكانی خۆیدا بوو. سه‌رجه‌م سه‌د و بیست و یه‌ك كه‌س به‌شداری راپرسییه‌كه ببوون.
26.3.2021
حكومه‌ت پێشنیار ده‌كا سنوور بۆ هاتوچۆ دابندرێ، سه‌رۆكی حكومه‌ت تكا ده‌كا: شه‌وئاهه‌نگی ئێواران ڕابگیردرێن
حکومەت پێشنیارێکی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كردووه تا له‌و ناوچانه‌دا كه په‌تا به شێوه‌یه‌كی خراپ تێی وه‌ربووه، هاتوچۆ و تێكه‌ڵاویی له نزیكه‌وه، به شێوه‌یه‌كی كاتی سنووردار بكرێت. ئه‌م سنووربه‌ندییه نوێیانه‌ی هاتوچۆ لانیزووكه‌ی له سه‌روبه‌ندی جه‌ژنی پاك، واته پاسیاینێنه‌وه، كاریان پێ ده‌كرێت. ئه‌م سنووربه‌ندییانه ده‌شێ شاره‌وانییه‌كانی ناوچه‌ی گه‌وره‌شاری پایته‌خت و هه‌روه‌ها شاری توركۆ، بگرێته به‌ر.
هاوكات داوا كراوه كه به‌كارهێنانی ماسك له شوێنه‌داخراوه‌كان و ناو ئامرازه‌كانی هاتوچۆی گشتیدا، ناچاری بێت. سه‌رۆك وه‌زیران، ساننا مارین، وای مه‌زنده ده‌كا كه گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنانه بتوانێ تا ڕاده‌ی سه‌دی بیست و پێنج تێكه‌ڵاویی نێوان مرۆڤه‌كان كه‌م بكاته‌وه.
چوونه‌ده‌ره‌وه له ناو ماڵ ڕا ته‌نیا له حاڵه‌ته ڕیزپه‌ڕه‌كاندا ڕێپێدراو ده‌بێت. ئه‌م حاڵه‌ته ڕیزپه‌ڕانه بریتین له بۆ وێنه هاتوچۆ بۆ دووكانی خوارده‌مه‌نی فرۆشی و ده‌وافرۆشی، چوونه سه‌ر كار و چوون بۆ قوتابخانه و هه‌روه‌ها سه‌فه‌ركردن بۆ كۆخت و ڤیلای تایبه‌ت.
به گوێره‌ی وته‌كانی ساننا مارین-ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، هه‌وڵه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه تا به هۆی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی سنوورداركردنی هاتوچۆوه ده‌ست له‌و شێوازانه‌ی به‌سه‌ربردنی كاتی ئازاد وه‌ربدرێت، كه به هۆی ڕێوشوێنه هه‌نووكه‌ییه‌كانه‌وه، ده‌ستتێوه‌ردانیان زه‌حمه‌ته. نموونه‌ی ئه‌م شێوازانه كاتبه‌سه‌ربردن بریتین له شه‌وداوه‌تییه‌كان و جه‌ژن و بۆنه‌كان. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران وتی؛
- تكام له یه‌ك به یه‌كی ئێوه هه‌یه، كه تێكه‌ڵاوییه‌كانمان ته‌واو كه‌م بكه‌ینه‌وه، مه‌گه‌ر تێكه‌ڵاوییه‌ك كه پێویستیی تایبه‌ت پێی هه‌بێت. ئه‌مه به‌و واتایه دێت كه بۆ وێنه ژنومێرده ناسیاوه‌كانمان بۆ خوانی ئێواره بانگهێشتن نه‌كه‌ین، جه‌ژنی له‌دایكبوون بۆ منداڵه‌كه‌مان نه‌گێڕین و بۆنه و كۆبوونه‌وه ناپێویسته‌كان هه‌ڵپه‌سێرین، تا به‌ڵكو هاوینێكی خۆش له‌به‌ر هه‌موومان بێت.
به گوێره‌ی وته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، پۆلیس ده‌توانێ چاوه‌دێریی پابه‌ندێتی به ڕێوه‌شوێنه دیاریكراوه‌كانی سنووربه‌ندیی هاتوچۆ بكات. ده‌شێ سزای غه‌رامه هه‌م بۆ ئه‌و كه‌سانه ببڕدرێته‌وه كه پابه‌ندی سنووربه‌ندییه‌كانی هاتوچۆ نابن، هه‌م بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئه‌ركی سه‌رشانیان بۆ به‌كارهێنانی ماسك، ڕه‌چاو ناكه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئیمكاناته‌كان بۆ چاوه‌دێرییه‌كه‌ی ته‌واو، سنووردارن.
دكتۆر میكا ساڵمینێن، سه‌رۆكی (تێ هۆ ئه‌ڵ) پێی وایه كه گرینگه كه زۆر پێشوه‌خته دژكرده‌وه به‌رامبه‌ر دۆخی په‌تا نیشان نه‌درێت، به‌ڵام له هه‌موو شتێ خراپتر ئه‌وه‌یه كه دژكرده‌وه به دره‌نگه‌وه نیشان بدرێت.
دكتۆر ساڵمینێن ئاشكرای كرد كه (تێ هۆ ئه‌ڵ) ڕایسپاردووه كه سنوور بۆ پێوه‌ندییه‌كان دابندرێت، چونكه تا ئێستا كار به‌م شێوازه نه‌كه‌راوه.
له فڕۆكه‌خانه‌ی توركۆ پشكنینی ته‌ندروستیی ناچاری بۆ ئه‌وانه ده‌كرێ كه له وڵاتانی مترسیله‌سه‌ره‌وه دێن
فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی باشووری ڕۆژاوای فینلاند (لۆونایس سوۆمی)، داواكاره هه‌موو ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی مه‌ترسییداره‌وه دێنه ناو فینلاند، ده‌سبه‌جێ به‌شداری له پشكنینێكی ته‌ندروستیدا بكه‌ن. به‌شێك له‌و پشنكینه ده‌كرێ گرتنی تێستی ڤاكسینی كۆرۆنا بێت. شایانی باسه ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه چۆته بواری جێبه‌جێكردن و تا ڕۆژی هه‌شتی مانگی چوار كاری پێ ده‌كرێت.
جگه له‌مه‌ش، له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه ڕێژه‌ی موسافیرانی ناو ئامرازه‌كانی هاتوچۆ له ناوچه‌كانی باشووری ڕۆژاوای فینلاند، سنووردار ده‌كرێت. فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی باشووری ڕۆژاوای فینلاند له‌سه‌ر سنوورداركردنی رێژه‌ی به‌شداریكه‌رانی بۆنه و كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت، چ له ناوچه‌ی باشووری ڕۆژاوا و چ له ناوچه‌ی ساتاكونتا.
نزیكه‌ی حه‌وت سه‌د و شه‌ست هه‌زار فینلاندی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان لێدراوه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ)، هه‌تا ڕۆژی چوارشه‌ممه، نزیكه‌ی حه‌وت سه‌د و شه‌ست هه‌زار فینلاندی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان لێدراوه. ئه‌مه به‌و واتایه دێ كه سیانزده پۆینت حه‌وت له سه‌دی دانیشتوانی وڵات ڤاكسین كراون.
ئه‌وانه‌ی هه‌ر دوو ژه‌می ڤاكسینیان لێدراوه، هه‌شتا و حه‌وت هه‌زار و دووسه‌د و په‌نجا و شه‌ش كه‌سن، كه ده‌كاته یه‌ك پۆینت شه‌ش له كۆی دانیشتوانی وڵات. له ناو ئه‌وانه‌دا كه سه‌ر به توێژی ته‌مه‌نیی سه‌روویی هه‌شتا ساڵن، زیاتر له سه‌دی هه‌شتا ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان لێ دراوه. له ناو توێژی ته‌مه‌نییی نێوان حه‌فتا و پێنج بۆ حه‌فتا و نۆ ساڵ، ڕێژه‌كه سه‌دی په‌نجاوپێنج پۆینت چواره.
ڕۆژی چوارشه‌ممه (تێ هۆ ئه‌ڵ) بڕیاری دا كه له دووشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه سه‌رله‌نوێ و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ست به لێدانی ڤاكسینی ئاسترا زێنكا له كه‌سانی سه‌رووی شه‌ست و پێنج ساڵ بكرێ، ئه‌مه‌ش دوای یه‌ك هه‌فته له هه‌ڵپه‌ساردنی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه.
له ناوچه‌ی ئووسیما پێشنیاری به‌رده‌وامبوون له سه‌ر دوورخوێنی كراوه
گرووپی كارگێڕیی كۆرۆنای ناوچه‌ی ئووسیما پێشنیاری به فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی كردووه تا پۆله‌كانی دواناوه‌ندی و پۆله‌كانی كۆتایی خوێندنی سه‌ره‌تایی ، تا ڕۆژی پێنجی مانگی چوار، هه‌روا له سه‌ر خوێندن له ڕێی دووره‌وه به‌رده‌وام بن.
ئه‌و دۆخی داخرانه سه‌راسه‌رییه‌ی حكومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر دابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاری دوورخوێنییه‌ش كه له‌و سۆنگه‌یه‌وه بۆ پۆله‌كانی دواناوه‌ندی و دوا پۆله‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی درابوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆتایی پێ دێت. به گوێره‌ی ئه‌و پێشنیاره نوێییه، دوورخوێنی له ناوچه‌ی ئووسیما، له دوای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێ.
شایانی باسه، پۆله‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی هه‌روا درێژه به خوێندنی خۆیان له قوتابخانه‌كان ده‌ده‌ن.
23.3.2021
حكومه‌ت پلان بۆ توندكردنی سنووربه‌ندییه‌كان داده‌نێ
حكومه‌ت خه‌ریكی پلان‌داڕشتن بۆ سنووربه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ‌تر له‌وه‌ی ئێستایه. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سنووربه‌ندییه نوێیه هه‌رده‌سبه‌جێ دوای كۆتاییهاتنی دۆخی داخرانی ئێستا ده‌ست پێ بكات. ئه‌و دۆخی داخرانه‌ی ئێستا، كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه جاڕ دراوه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، بیست و هه‌شتی مانگی سێ، دوایی پێ دێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیران ساننا مارین، وای پێشبینی كرد كه به ئه‌گه‌ری زۆر له پاش هه‌فته‌ی داهاتووش، خواردنگه‌كان، مه‌یخانه‌كان و قاوه‌خانه‌كان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی فینلاند، به داخراوی ده‌مێننه‌وه. حكومه‌ت هه‌روه‌ها پێشنووسی یاسایه‌كی تایبه‌تی داڕشتووه تا به هۆیه‌وه چوارچێوه‌یه‌ك بۆ سنووربه‌ندییه‌كانی هاتوچۆ له ناوچه‌كانی پایته‌خت واته هێلسینكی، ئێسپۆ، ڤانتا و كاونیاینێن و هه‌روه‌ها له شاری توركۆ و شاره‌وانییه‌كانی ده‌وروبه‌ری دابندرێ.
شایانی باسه، له ماوه‌ی دۆخی داخراندا، جگه له خواردنگه‌كان، شوێنه گشتی و تایبه‌تییه‌كانی بواری چالاكییه كولتووری و وه‌رزشییه‌كانیش داخراون. جگه له‌مانه، حكومه‌ت دواپۆله‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و خوێندنی دواناوه‌ندییشی بۆ دوورخوێنی ڕاسپاردووه. ماوه‌ی دوو سێ هه‌فته‌یه ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی پایته‌ختدا، له ئاستی به‌رزدا ماوه‌ته‌وه.
په‌ڕله‌مان یاسای تێستی زۆره‌مله‌ی دیاریخه‌ری كۆرۆنای په‌سند كرد
ڕۆژی هه‌ینی په‌ڕله‌مانی فینلاند له دانیشتنی گشتیی خۆیدا ئه‌و هه‌مواره یاساییه‌ی په‌سند كرد كه به هۆیه‌وه یاسای په‌تا تووشكه‌ره‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تێستوه‌رگرتنی زۆره‌ملێ ڕۆشن ده‌كاته‌وه. له چوارچێوه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌دا ئه‌و خاڵه به یاساكه زیاد كراوه، كه (ئاڤی) واته فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان پێ ده‌درێ تا كۆمه‌ڵێك كه‌س ناچار به پشكنینی ته‌ندروستی بكات، مادام له سۆنگه‌ی په‌تای تووشكه‌ری مه‌ترسیداره‌وه ئه‌م كاره به پێویست بزاندرێ.
شایانی باسه هه‌ر هه‌ینیی ڕابردوو، له به‌شی ناوخۆیی خوێندكارانی زانكۆی توركۆ، ڕێك ڕێوشوێنێكی له‌م چه‌شنه‌ی پشنكینی ته‌ندروستی ڕه‌چاو كراوه. جێی ئاماژه‌یه، فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی، له به‌ر ڕۆشنایی ڕاگه‌یاندنێكدا كه كۆمیسیۆنی ده‌ستووری بنچینه‌یی له مانگی سێ دا بڵاوی كرده‌وه، ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ر ڕاڤه‌ی یاسایی خۆیاندا هێنابوو، كه ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ی به پشكنینی زۆره‌مله‌ی به كۆمه‌ڵ ده‌دا.
ئیشكردن به ڤاكسینی ئاسترا زێنكا بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ڕاده‌گیردرێ
ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو، دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ) بڕیاری دا كه كاركردن به ڤاكسینی ئاسترازێنكا، هیچ نه‌بێ بۆ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، ڕابگیردرێت.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی (فیمێا) واته سه‌نته‌ری ئاسایش و په‌ره‌پێدانی بواری ده‌واوده‌رمان، له ماوه‌ی چوار بۆ ده رۆژ دوای لێدرانی ڤاكسینی ئاسترا زێنكا، دوو حاڵه‌تی گیردرانی خوێنه‌به‌ری مێشك واته ده‌ڵه‌مه‌بوونی خوێن له ناو ده‌ماری مێشكدا به‌دی كراوه. شایانی باسه، به گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی (ئولێ)، ڕاگرتنی یه‌ك هه‌فته‌یی به‌كارهێنانی ئاسترازێنكا به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌وتی ڤاكسیناسیۆن له فینلاند دواناخات.
به گوێره‌ی هه‌واڵی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ)، تا ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو زیاتر له حه‌وت سه‌د و سی و دوو هه‌زار كه‌س له فینلاند ڤاكسین كراون. هه‌ژماری ڤاكسین لێدراوه‌كان ده‌كاته سیانزده پۆینت دوو له سه‌دی كۆی دانیشتووانی فینلاند.
سكاڵای یاسایی به‌رامبه‌ر خۆپێشاندانی دژی سنووربه‌ندیی كۆرۆنا، به‌رز كراوه‌ته‌وه
ڕۆژی شه‌ممه خۆپێشاندنانێك بۆ دژایه‌تیی سنووربه‌ندییه‌كانی كۆرۆنا له هێلسینكی به‌ڕێوه‌چوو، كه ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی چوارسه‌د بۆ پێنجسه‌د كه‌س تێیدا به‌شدارییان كرد. سێپپۆ كۆڵهێماینێن، سه‌رۆكی باڵای پۆلیس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به ناوه‌ندی هه‌واڵی (ئه‌س تێ تێ)ی ڕاگه‌یاند كه سكاڵای یاسایی دژی ئه‌و خۆپێشاندانانه به‌رزكراوه‌ته‌وه و، پۆلیسیش له گۆمانی پێشێلكارییه یاساییه‌كان له ڕه‌وتی ئه‌و خۆپێشاندانه‌كه‌دا، ده‌كۆڵێته‌وه.
شایانی باسه، به‌ر له ده‌ستپێكی خۆپێشاندانه‌كه، پۆلیس ڕایگه‌یاند كه ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی پانزده خۆپێشاندانی جیاجیا له گۆڕه‌پانی ''كانساڵایس تۆڕی'' جێگه‌یان ده‌بێته‌وه، و له هه‌ر خۆپێشاندانێكیشدا ئه‌و په‌ڕه‌كه‌ی شه‌ش كه‌س بۆیان هه‌یه به‌شدار بن. كاتێك ڕێژه‌یه‌كی چه‌ند قاتی حه‌شامات به‌ده‌ركه‌وتن، پۆلیس بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساعه‌ت خۆپێشاندانه‌كانی ڕاگرت و هه‌وڵی دا خۆپێشانده‌ران به‌سه‌ر ده‌سته‌ی بچووك بچو‌وكدا دابه‌ش بكات. هه‌ڵبه‌ت هه‌مووان ڕێنماییه‌كانی پۆلیسیان له‌به‌رچاو نه‌گرت.
19.3.2021
دۆخی كۆرۆنای توركۆ و پیركانما شپرزه‌یه
جگه له دۆخی ناوچه‌ی پایته‌خت، دۆخی كۆرۆنای شاری توركۆش هه‌روا جێی نیگه‌رانییه. په‌تاكه به به‌رده‌وامی له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن دایه و ڕێژه‌ی تووشبوان هه‌روا له به‌رزبوونه‌وه دان. به گوێره‌ی وته‌كانی دكتۆر یوتتا پێڵتۆنیه‌می، پزیشكی لێپرسراوی په‌تا تووشكه‌ره‌كان له شاره‌وانیی توركۆ، ڕاده‌ی تێكه‌ڵاویی نێوان كه‌سانی گه‌وره‌ساڵ هێشتاش یه‌كجار له سه‌ره‌وه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بێته هۆی تووشبوونی زیاتر. له كاتی ئێستادا سه‌رچاوه‌كانی تووشبوون بریتین له شوێنه‌كانی كاركردن، شه‌وداوه‌ته تایبه‌تییه‌كان و ئه‌ندامانی خێزان.
پیركانما-ش له هه‌فته‌ی ڕابردوودا خراپترین هه‌فته‌ی كۆرۆنایی تا ئێستای تێپه‌ڕ كرد. ڕێژه‌ی تووشبووانی ئه‌وێ دووسه‌د و هه‌شتا و نۆ كه‌س بووه، ئه‌وه له كاتێكدا به‌زۆری ڕێژه‌ی تووشبووانی ئه‌وێ، له ماوی ڕابردوودا نیوه‌ی ئه‌و ژوماره‌یه بووه. شایانی باسه، ڤایرۆسی كۆرۆنا به تایبه‌تی له ناو چه‌ند تیمێكی هاكیی سه‌رسه‌هۆڵی تازه‌لاوان، خوێندكارانی نێونه‌ته‌وه‌یی و شوێنی بیناسازیی ئارێنا-ی تامپێڕێدا بڵاوبۆته‌وه.
تووشبوون به كۆرۆنا هه‌روا به ڕوونی له ناو كه‌سانی به ڕه‌گه‌ز بیانیندا، زۆرتره
له ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا له هێلسینكی و ده‌وروبه‌ری پایته‌خت، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو‌ن، پشكی كه‌سانی به‌ڕه‌گه‌ز بیانی هه‌روا له هه‌ڵكشان دایه. پشكی ئه‌وانه‌ی به زمانه‌كانی بیانی ده‌دوێن، به ڕوونی له به‌راورد له گه‌ڵ پشكی ئه‌وان له كۆی حه‌شیمه‌تی وڵات، زیاتره.
به وته‌ی دكتۆر ئاسكۆ یارڤینێن، پزیشكی باڵای نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردن له كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما (هووس)، پشكی قسه‌كه‌رانی بیانی، واته ئه‌وانه‌ی به زمانێك جگه له فینلاندی یا سویدی ده‌ئاخفن، له پاییزی پاره‌وه كه‌م تا زۆر یه‌ك له سه‌ر سێی ئه‌وانه‌ی پێك ده‌هێنا كه تووشی په‌تای كۆرۆنا ببوون، كه‌چی له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ چل تا په‌نجا له سه‌دی كۆی تووشبووان به‌رز بۆته‌وه.
شایانی باسه، هۆكاری ئه‌م دیارده‌یه گه‌لێكن، له‌وانه نیشته‌جێبوون به چڕی، یان ئیشكردن له‌و بوارانه‌دا كه ده‌رفه‌ت نیه بۆ دووركاری.
ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی مه‌ترسیداره‌وه دێن، ده‌بێ تێستی كۆرۆنایان لێ وه‌ربگیردرێ
ڕۆژی چوارشه‌ممه، فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی باشووری فینلاند، بڕیارێكی هه‌ره‌وه‌زیی ده‌ركرد كه ئه‌و موسافیرانه‌ی دێنه ناو وڵات ناچار به تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی ده‌كات.
شایانی باسه، بڕیاره‌كه ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه له ماوه‌ی هه‌ژده بۆ سی و یه‌كی مانگی مارچ واته ئه‌م مانگه‌دا، له به‌نده‌ری هێلسینكی، فڕۆكه‌خانه‌ی هێلسینكی-ڤانتا و خاڵی سنووریی ڤاڵیما-وه دێنه ناو وڵات.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی مه‌ترسیداره‌وه دێن ناچار ده‌بێ تێستی كۆرۆنا بده‌ن، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی تێستی نێگه‌تیڤ یاخود به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یان پێ نه‌بێ كه پێشتر تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوو‌ن.
شه‌ش سه‌د و سی هه‌زار كه‌س ڤاكسینی كۆرۆنایان لێ دراوه
به گوێره‌ی هه‌واڵی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی واته (تێ هۆ ئه‌ڵ)، هه‌تا ڕۆژی چوارشه‌ممه، شه‌ش سه‌د و سی و شه‌ش هه‌زار كه‌س یه‌كه‌م ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان لێ دراوه. به‌م شێوه‌یه، یانزده پۆینت چوار له سه‌دی فینلاندییه‌كان یه‌كه‌م ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
شایانی باسه، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی هه‌شتا ساڵه‌وه‌یه، نزیكه‌ی سه‌دی هه‌فتاوشه‌ش له سه‌دیان ڤاكسین كراون. ئه‌وانه‌ی هه‌ر دوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه‌شیان وه‌گرتووه هه‌شتا و شه‌ش هه‌زار كه‌سن.
16.3.2021
سنووربه‌ندییه‌كانی پێوه‌ندیدار به كۆرۆنا له هه‌رێمی ئووسیما به‌رده‌وام ده‌بن
به‌گوێره‌ی بڕیارێك كه فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی باشووری فینلاند (ئاڤی)، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌ری كردووه، له هه‌فته‌كانی داهاتوودا درێژه به‌و سنووربه‌ندییانه ده‌درێ كه به هۆی كۆرۆناوه له هه‌رێمی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما په‌یڕه‌و كراون.
هه‌رچی بڕیاره‌كانی پێوه‌ندیدار به داخستنی شوێنی دانیشتنی مشته‌رییه‌كانه، كه به گوێره‌ی یاسای په‌تا تووشكه‌ره‌كان بڕیاری لێ دراوه، هه‌تا ٢٨ ی مانگی مارچ واته مانگی كاریان پێ ده‌كرێ. هه‌مان ڕۆژ دوایی به بڕیاری داخستنی خواردنگه‌كانیش دێت، كه ئێستا له زۆربه‌ی وڵات‌دا په‌یڕه‌و ده‌كرێ.
به‌م شێوه‌یه، زۆر له شوێنه گشتی و تایبه‌تییه‌كانی هه‌رێمی ئووسیما، وه‌ك یانه‌كانی یاریی ئاسن، هۆڵه‌كانی وه‌رزشی هه‌ره‌وه‌زی، ساونا گشتییه‌كان، شوێنی سه‌ما و یاریگه سه‌رداخراوه‌كان، هه‌روا وه‌ك خۆیان به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
هه‌ر بۆنه‌یه‌كی گشتی به به‌شداریی زیاتر له شه‌ش كه‌س قه‌ده‌غه‌یه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له رۆژی شه‌ممه‌وه ده‌مامكلێدانیش له ناو ئامرازه‌كانی هاتوچۆی گشتیی ناوچه‌كانی هه‌رێمی هێلسینكیدا بۆته ئیجبار. شیاوی باسه له هه‌رێمی تامپێرێ و توركوش، له رۆژی دووشه‌ممه‌وه ماسكلێدان بۆته زۆری.
فینلاندییه‌كان ئێستا له هه‌موو كات زیاتر تامه‌زۆری ڤاكسین كرانن
به‌گوێره‌ی ڕاپرسییه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵوێستی خه‌ڵك له ئاست ڤاكسێنی كۆرۆنا ئاراسته‌یه‌كی پۆزه‌تیڤی وه‌رگرتووه. ئه‌وانه‌ی ته‌واو به دڵنیاییه‌وه ده‌یانه‌وێ ڤاكسین بكرێن، ڕێژه‌یان له مانگی دیسامبر واته مانگی دوانزه‌ی ساڵی پاردا سه‌دی چل و هه‌شت بوو، له مانگی فێبریوه‌ری واته مانگی دووی ئه‌م ساڵدا ڕێژه‌یان گه‌یشتۆته سه‌دی شه‌ست و شه‌ش.
هه‌تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابروودا سه‌رجه‌م پێنجسه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش هه‌زار فینلاندی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان لێدراوه. ڕێژه‌ی ڤاكسینكراوه‌كان ده‌كاته سه‌دی ده پۆینت هه‌شت له دانیشتوانی وڵات. به‌گوێره‌ی هه‌واڵی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (هوس) بڕێك له سه‌رووی سه‌دی هه‌فتاد له هاووڵاتیانی سه‌رووی هه‌شتاد ساڵ هیچ نه‌بێ ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان لێ دراوه.
به‌ربه‌سته‌كانی هاتنه ناو وڵات له جێی خۆیان ده‌مێننه‌وه
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا كه به‌ربه‌سته‌كانی هاتنه ناو وڵات تا ڕۆژی حه‌ڤده‌ی مانگی چوار واته مانگی ئه‌پریل درێژه بكرێته‌وه. په‌تای كۆرۆنا هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و جارێ هیچ ڕێوشوێنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش، كه بتوانێ قه‌ره‌بووی به‌ربه‌سته‌كان بكاته‌وه، له گۆڕێ‌دا نیه.
فینلاند هاتنه ناو وڵات له هه‌موو وڵاتانی بازنه‌ی شێنگێنه‌وه، وڵاتی ئایسله‌ندی لێ ده‌ربكه‌ی، سنووردار ده‌كا. حكومه‌ت هێشتاش ڕاسپارده‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێ، هاووڵاتیان سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌كه‌ن.
شایانی باسه فینلاند تا ئێستاش داوای به‌ڵگه‌ی تێستی نێگه‌تیڤی كۆرۆنا له‌و كه‌سانه ناكا كه دێنه ناو وڵات، ئه‌مه‌ش قسه و باسێكی زۆری لێ كه‌وتۆته‌وه.
ناوه‌ندی ''بیزنێس فینلاند'' له ماوه‌ی ساڵی پاردا سه‌د پۆینت شه‌ش میلیارد یارمه‌تیی دابه‌ش كردووه
ڕۆژی دووشه‌ممه ناوه‌ندی ''بیزنێس فینلاند''، كه به‌رپرسی دابه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌ته، ڕاپۆرتی ساڵی پێشووی خۆی بڵاوكرده‌وه.
له ساڵی پاردا ''بیزنێس فینلاند''، ژوماره‌یه‌كی پێوانه‌یی واته بڕی یه‌ك پۆینت شه‌ش ملیارد ئێورۆی وه‌ك یارمه‌تی، دابه‌ش كرد. له‌و بڕه پاره‌یه زۆربه‌ی زۆری واته بڕی نۆسه‌د و نه‌وه‌د و چوار میلیۆنی بۆ یارمه‌تیی كۆرۆنایی ته‌رخان كرابوو.
شایانی باسه ئه‌و یارمه‌تیدانانه له سه‌ره‌تاوه گازنده‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، چونكه به‌شێكی پاره‌كه بۆ ڕاوێژكاران یاخود كۆمپانیاكانی بواری كۆمپیوته‌ر، ته‌رخان كرابوو، ئه‌وه له كاتێكدا ئه‌و جۆره كۆمپانیایانه زیانێكی ئه‌وتۆیان به هۆی كۆرۆناه‌وه پێ نه‌گه‌یشتبوو. ئه‌وه دواتر بوو كه پشكی دوانه‌كانداره‌كان، كه‌رتی پیشه‌سازی، چێشتخانه‌كان، شوێنه‌كانی حه‌واندنه‌وه و كه‌رته پیشه‌ییه به‌رهه‌مهێنه‌كان له یارمه‌تییه‌كان هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینی.
12.3.2021
جۆره گۆڕیاوه بریتانیاییه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا شه‌ست و چوار پڕۆسێنت له جۆری سه‌ره‌تایی ڤایرۆسه‌كه كوشنده‌تره
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له گۆڤاری پزیشكیی ''بریتیش مێدیكاڵ ژۆرناڵ''دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، جۆره گۆڕیاوه بریتانیاییه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه هه‌ر ئێستا به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی باشووری فینلاند له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن دایه، شه‌ست و چوار پڕۆسێنت له چاو جۆره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ڤایرۆسه‌كه، كه كاتی خۆی له چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، كوشنده‌تره.
كاربه‌ده‌ستانی بریتانیایی پێشتر هۆشداریان دابوو كه ئه‌و جۆره گۆڕیاوه زۆر له جۆری سه‌ره‌تایی ڤایرۆسه‌كه خێراتر خه‌ڵك تووش ده‌كات.
سێ هه‌فته‌یه ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له فینلاند یه‌كبین له هه‌ڵكشان دایه. فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه كردوویه‌تی به ئه‌رك له سه‌ر شانی خاوه‌نكاره‌كان تا له‌مه‌به‌دوا لیسته‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه تۆمار بكه‌ن كه له كاتی كاركردندا ئه‌گه‌ری تووشبوون به كۆرۆنا یان هه‌ر فاكته‌رێكی بایه‌لۆژیكی مه‌ترسیداری تریان له‌سه‌ره. شایانی باسه، ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تییه خاوه‌نكارانی هه‌موو بواره پیشه‌ییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
ساڵمینێن: وادێته‌به‌رچاو كه ڤاكسین ڕێژی مردنی كه‌م كردبێته‌وه
ڕۆژی سێشه‌ممه، میكا ساڵمینێن، پڕۆفیسۆری لێكۆڵه‌ر له دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، له به‌رنامه‌ی ''به‌ره‌به‌یانی ئولێ''دا وه‌بیری هێنایه‌وه كه په‌تای كۆرۆنا به هیچ جۆرێك دوایی پێ نه‌هاتووه، هه‌رچه‌ند وادیاره ڤاكسیناسیۆن هه‌ر له ئێستاوه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی مردنه‌كان داناوه.
به پێی تێگه‌یشتنی ئێستا، ڤاكسیناسیۆن له هاوینه‌وه حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه‌م ده‌كاته‌وه.
شایانی باسه، تا ڕۆژی چوارشه‌ممه، پێنجسه‌د و پانزده هه‌زار كه‌س ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان لێ دراوه. ڤاكسینكراوه‌كان (نۆ پۆینت سێ) پڕۆسێنت له دانیشتوانی وڵات پێك ده‌هێنن. جێی ئاماژه‌یه، له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه ڤاكسینی ئاسترا زێنكا-ش بۆ توێژی له هه‌فتاد ساڵه‌وه به‌ره‌وسه‌ر، له‌به‌ر ده‌ست بووه.
ماسكلێدانی كه‌سانی سه‌رووی دوانزده ساڵ له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی (ڤێ ئه‌ڕ)دا به زۆره
رۆژی چوارشه‌ممه كۆمپانیای (ڤێ ئه‌ڕ) به‌كارهێنانی ماسكی له هه‌موو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی ڕێی دوور و نزیكدا، بۆ موسافیرانی سه‌روو دوانزده ساڵ كرده زۆره‌ملێ. ئه‌م زۆره‌ملێییه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی ڕێگه‌ی نزیكی دێ، گێ، ئه‌م، ئه‌ڕ، تێ و زێت-یش ده‌گرێته‌وه. ته‌نیا له حاڵه‌تی بوونی به‌ربه‌ستی ته‌ندروستیدا ڕێگه به به‌كارنه‌هێنانی ماسك ده‌درێت.
به گوێره‌ی نوێترین ڕاپرسیی ئه‌نجامدراو له‌لایه‌ن (ڤێ ئه‌ڕ)ه‌وه،(شه‌ست و پێنج پۆینت پێنج) پڕۆسێنتی مشته‌رییه‌كانی ئه‌وان، ئاواته‌خوازبوونه كه به‌كارهێنانی ماسك له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كاندا به زۆر بێت.
كۆمپانیای (هۆ ئه‌س ئه‌ڵ)یش بڕیاری داوه له رۆژی شه‌ممه، سیانزه‌ی سێ-وه، به‌كارهێنانی ماسك بكاته كارێكی به زۆر.
ئه‌س تێ ئه‌م: ڤاكسیناسیۆن ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه بێ به‌ڵگه‌نامه‌ن
وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی (ئه‌س تێ ئه‌م) شاره‌وانییه‌كانی فینلاندی ڕاسپاردووه كه ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش دابین بكه‌ن كه ئه‌ندامی شاره‌وانییه‌كانی فینلاند نین. ڕاسپارده‌كه ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزاریی گشتیی پێشگیرانه بۆ پێڕاگه‌یشتن به ته‌ندروستی، بێ به‌شن.
دكتۆر پاوڵا تییتالا، پزیشكی باڵای (ئه‌س تێ ئه‌م) ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه، به گوێره‌ی قه‌باره‌ی حه‌شیمه‌تیان، بریتین له خوێندكارانی هاتوو له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپاوه، هاووڵاتیانی وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا كه به‌شێوه‌ی كاتی نیشته‌جێی فینلاندن، دیپلۆماته‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی خێزانه‌كانی ئه‌و كه‌سانه.
شایانی باسه ئه‌م كۆمه‌ڵه‌كه‌سه په‌ناخوازانی پێگه‌یشتوو و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به كه‌سانی ''بێ به‌ڵگه‌نامه'' ناسراون، واته ئه‌وانه‌ی داواكاریی مافی په‌نابه‌ری یان نیشته‌جێبوونیان ره‌د كراوه‌ته‌وه و به نایاسایی نیشته‌جێی فینلاندن.
9.3.2021
فینلاند بۆ ماوه‌ی سه‌د ڕۆژ چووه دۆخی داخرانه‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه ''دۆخی داخران''ی سێ هه‌فته‌یی له فینلاند ده‌ستی پێ كرد. مه‌به‌ست له ''دۆخی داخران'' دۆخی قه‌ره‌نتینه‌ی گشتییه كه له زۆر وڵاتی دیكه‌ی دنیا ''لاك داون''ی پێ ده‌وترێت. هه‌ڵبه‌ت دۆخی داخران له فینلاند، هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئاستی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی گشتی.
دۆخی داخران، گه‌لێك گۆڕانكاری له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت، ئه‌ویش به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌دا كه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له حاڵی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و گوڕهه‌ڵگرتن دایه. قوتابیانی پۆله‌كانی به‌ره‌وژووری خوێندنی سه‌ره‌تایی، له تێكڕای ناوچه‌كانی باشووری فینلاند، ده‌چنه دۆخی دوورخوێنییه‌وه. دوورخوێنیی پۆله‌كانی داواناوه‌ندیش هه‌روا وه‌ك پێشوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
له هه‌رێمه‌كانی وه‌ك هێلسینكی و ئێسپۆ، ته‌نیا ڕێكخستنی ئه‌و بۆنه و كۆبوونه‌وانه ڕێپێدراو ده‌بێ كه به‌ڕه‌وه‌چوونیان چاریناچار بێت، ئه‌ویش به به‌شداریی ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی شه‌ش كه‌س.
په‌ڕله‌مان پێشنیاری داخستنی سێ هه‌فته‌یی خواردنگه‌كانی په‌سند كرد
ڕۆژی دووشه‌ممه په‌ڕله‌مانی فینلاند ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی په‌سند كرد، كه له پێناو به‌رگرتن له په‌تای كۆرۆنا، داوای داخستنی خواردنگه‌كانی بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته ده‌كرد. شایانی باسه داخستنی خواردنگه‌كان دوێنێ رۆژی (نۆی مانگی سێ) ده‌ستی پێ كرد و ڕۆژی (بیست و هه‌شتی مانگی سێ) كۆتایی پێ دێت.
داخستنی خواردنگه‌كان نزیك به هه‌موو فینلاند ده‌گرێته خۆی. ئه‌و یاسایه له پانزه پارێزگا ئیشی پێ ده‌كرێ، واته له تێكڕای وڵات‌دا بێجگه له ''پۆهیۆس-ساڤۆ''، ''پۆهیۆس-كاریاڵا''، ''كاینو'' و ''كێسكی-پۆهیانما''. جێی ئاماژه‌یه كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و بڕیاره، كڕینی خواردن له تێكڕای خواردنگه‌كانی تێكڕای ناوچه‌كاندا ڕێپێدراو ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی داد ڕایه‌گه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌كه‌وێته سیانزده‌ی مانگی شه‌ش
ڕۆژی شه‌ممه وه‌زاره‌تی داد ڕایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان دواده‌خرێ بۆ (سیانزه‌ی مانگی شه‌ش). به‌م شێوه‌یه، هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، له سۆنگه‌ی دۆخی ناله‌باری كۆرۆناوه، بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌دوا ده‌خرێت.
به گوێره‌ی وته‌كانی وه‌زیری داد، خاتوو ئاننا-مایا هێنریكسۆن، دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له سه‌ر بنه‌مای دوایین مه‌زنده‌ی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی سه‌باره‌ت به بارودۆخه‌كه، بڕیاری لێ دراوه.
ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له مانگی چواردا مه‌ترسیی گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بوو. شایانی باسه كه هه‌شت پارت له نۆ پارتی ناو په‌ڕله‌مان، له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو‌ن بۆ مانگی شه‌ش.
سه‌رجه‌م چوارسه‌د و هه‌شتاد هه‌زار كه‌س له فینلاند ڤاكسین كراون
به گوێره‌ی هه‌واڵی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ)، هه‌تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو زیاتر له (چوارسه‌د و هه‌شتاد هه‌زار) كه‌س له فینلاند ڤاكسینیان لێ دراوه. ڕێژه‌ی ڤاكسینلێدراوان ده‌كاته (هه‌شت پۆینت شه‌ش) له كۆی حه‌شیمه‌ت وڵات. ئه‌وانه‌ی هه‌ر دوو ژه‌می ڤاكسینیان لێ دراوه (هه‌شتا و چوار هه‌زار) كه‌سن، كه ده‌كاته (یه‌ك و نیو له‌سه‌د)ی حه‌شیمه‌تی وڵات.
ڕۆژی دووشه‌ممه، خاتووی ئێڤا ڕوۆتسالاینێن، پزیشكی باڵای یاریده‌ده‌ر له كه‌رتی ته‌ندروستیی هه‌رێمی هێلسینكی و ئوسیما به به‌رنامه‌ی هه‌واڵی به‌یانیانی (ئولێ)ی ڕاگه‌یاند كه؛ واپێده‌چێ فینلاند گه‌ڕانه‌وه‌ی فینلاند له دۆخی په‌تاوه بۆ دۆخی ئاسایی بكه‌وێته پاییزی داهاتوو، ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته‌ی كه سه‌رووی سه‌دی هه‌شتا له حه‌شیمه‌ت ڤاكسین كرابن و ئیتر په‌تاكه توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌مابێت.
پزیشكی باڵای یاریده‌در ئه‌وه‌یشی زیاد كرد كه؛ جۆری گۆڕاوی ڤایرۆس به شێوه‌یه‌یكی خێرای له ته‌شه‌نه‌سندن دایه و، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستی به‌رگه بگرێت، له‌سه‌ر خه‌ڵكی پێویسته سنوور بۆ پێوه‌ندییه‌كانیان دابنێن. به گوێره‌ی وته‌كانی دكتۆر ڕوۆتسالاینێن، تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا، به تایبه‌تی له ناو توێژی ژێر بیست ساڵدا، له هه‌ڵكشان دایه.
5.3.2021
به‌ربه‌سته‌كانی پێوه‌ندیدار به كۆرۆنا له تێكڕای ئووسیما توند ده‌كرێن
له دووشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه زۆر له شوێنه‌كانی سه‌رگه‌رمی و مشته‌ریبه‌ڕێكردن له تێكڕای هێلسینكی و كه‌رتی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی ئووسیما، بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو داده‌خرێن. فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی باشووری فینلاند ڕۆژی پێنجشه‌ممه بڕیاری دا كه یاریگه‌كانی له‌شجوانی، ساونا گشتییه‌كان و چه‌ندین مه‌كۆی سه‌رگه‌رمی و مشته‌ریبه‌ڕێكردن له دووشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته دابخرێن.
هه‌ڵبه‌ت ڕێگه به به‌كارهێنانی شوێنه سه‌رداخراوه‌كان ده‌درێ، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی كه ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی ده كه‌س به شێوه‌ی هاوكات له ژووره‌وه بن.
له كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و شوێنانه‌ش دا پێویسته هه‌موو ڕێوشوێنه پێویسته‌كانی پێوه‌ندیدار به یاسای په‌تا تووشكه‌ره‌كان بۆ پارێزگاری له ته‌ندروستی ڕه‌چاو بكرێن.
شایانی باسه، له ئه‌گه‌ری په‌سندكردنی پێشنیاری حكومه‌ت له لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه، له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وی داهاتووه‌وه، خواردنگه‌كانیش له به‌شێك له وڵات‌دا بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته، داده‌خرێن.
له فینلاند چوارسه‌د و چوار هه‌زار كه‌س ڤاكسین كراون
به گوێره‌ی وته‌كانی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تا ڕۆژی چوارشه‌ممه، نزیكه‌ی چوارسه‌د و چوار هه‌زار كه‌س له فینلاند ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان لێ دراوه. به‌م پێیه، هه‌ژماری ئه‌وانه‌ی ڤاكسین كراون حه‌وت پۆینت سێ له سه‌د)ی كۆی حه‌شیمه‌تی وڵات پێك ده‌هێنێ.
ڕێژه‌ی (په‌نجاوپێنج پۆینت هه‌شت له سه‌د)ی توێژی سه‌رووی هه‌شتا ساڵ ڤاكسین كراون.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، تانێلی پوومالاینێن پزیشكی باڵای (تێ هۆ ئه‌ڵ) ئاشكرای كرد كه ڕێژه‌ی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی له مانگی چواردا هاورده ده‌كرێن، زیاتر له‌و بڕه ده‌بێ كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا و، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یشه‌وه ڕه‌وتی ڤاكسیناسیۆن گوڕ هه‌ڵده‌گرێت.
به گوێره‌ی وته‌كانی پووماڵاینێن، له سه‌ره‌تای مانگی چواره‌وه، بڕێكی زیاتر له‌وه‌ی پێشتر مه‌زنده‌ی كرابوو، واته (سه‌د و شه‌ست هه‌زار) ژه‌م له پێشوو زیاتر، ڤاكسینی بایۆنتیك و ڤایزێر ڕاده‌ستی فینلاند ده‌كرێت.
فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی ڕێوشوێنه‌كانی تێستی كۆرۆنای له سه‌ر سنووره‌كان توندتر كرد
له رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه، داوای ئه‌نجامدانی تێستی كۆرۆنا له‌وانه ده‌كرێ كه له سه‌ر سنوور ده‌په‌ڕنه‌وه و دێنه ناو وڵات . به‌دیلی ئه‌م تێسته ئه‌وه‌یه كه به‌ڵگه‌ی تازه‌ی ئه‌نجامی نێگه‌تیڤی تێستی كۆرۆنا پێشكه‌ش بكرێت. ئه‌مه ڕێوشوێنێكه كه فرمانگه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی هه‌رێمیی باشووری فینلاند گرتوویه‌تییه به‌ر و، له هه‌موو ماوه‌ی مانگی مارس واته مانگی سێ دا، ئیشی پێ ده‌كرێ.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا نه‌ود كه‌س له به‌نده‌ری هێلسینكییه‌وه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه. ئه‌و ڕێژه‌یه سێ ئه‌وه‌نده‌ی ڕێژه‌ی گه‌ڕێندراوه‌كانی هه‌فته‌ی پێشووتر بووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی باشووری فینلاند كردوویه‌تییه ئه‌رك له سه‌ر شانی شاره‌وانییه‌كان كه ده‌بێ پشكنینی ته‌ندروستی بۆ تێكڕای ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه له خاڵه‌كانی په‌ڕینه‌وه‌ی سنووریی هه‌ڵكه‌وتوو له ناوچه‌كانییانه‌وه دێنه ناو وڵات.
2.3.2021
له فینلاند دۆخی ئاوارته ڕاگه‌یه‌ندرا
ڕۆژی دووشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، پێكه‌وه دۆخی ئاوارته‌یان له فینلاند ڕاگه‌یاند.
له دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه واته له هه‌شتی مانگی مارسه‌وه، له به‌شێك له وڵات‌دا، قوتابیانی دواناوه‌ندی و پۆله‌كانی دواساڵه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته ده‌ست به دوورخوێنی واته خوێندنی له ڕێی دووره‌وه ده‌كه‌ن. حكومه‌ت باس له دۆخی داخرانی سێ هه‌فته‌یی ده‌كات.
شاره‌وانییه‌كان و كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی ده‌توانن شوێنه‌كانی سه‌رگه‌رمی و لێككۆبوونه‌وه‌ی مشته‌رییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت دابخه‌ن یان ئه‌وه‌تا ڕێژه‌ی مشته‌رییه‌كانیان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته سنووردار بكه‌ن. ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندیی به ناوچه‌كانی پایته‌خته‌وه هه‌بێت، هه‌ر دوێنێ واته ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ست به داخستنی شوێنه‌كانی سه‌ر به كه‌رتی تایبه‌ت كرا.
شایانی باسه، له به‌شێك له وڵات‌دا، خواردنگه‌كانیش بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته، له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه، داده‌خرێن. ئه‌مه‌ش له حاڵه‌تێكدا كه په‌رله‌مان پێشنیاری پێشكه‌شكراو له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه په‌سند بكات.
زیاتر له چوارسه‌د و په‌نجا هه‌زار كه‌س له فینلاند ڤاكسینیان لێ دراوه
هه‌تا ڕۆژی دووشه‌ممه، سه‌رجه‌م چوارسه‌د و په‌نجا و دوو هه‌زار و چوارسه‌د و شه‌ست و نۆ كه‌س له فینلاند ڤاكسێنیان لێ دراوه. به‌م پێیه، كۆی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان لێ دراوه ده‌كاته هه‌شت پۆینت نۆزده‌ی حه‌شیمه‌تی وڵات.
شایانی باسه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان لێ دراوه ئه‌وانه‌ن كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی هه‌شتاد ساڵه. سه‌دی په‌نجا و دوو له‌سه‌دی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌و توێژه ته‌مه‌نییه‌ن، یه‌كه‌مین ژه‌می ڤاكسینیان به‌ركه‌تووه.
ده‌نگۆی درۆ سه‌باره‌ت به ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاوبۆته‌وه
دوور نیه كه‌سانێكی زۆر له ناو تۆڕه‌كانی ڕاگه‌یاندندا چاویان به بڵاوكراوه‌ی گومان پێكهێن به زمانی فینلاندی سه‌باره‌ت به ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌وتبێت. له چه‌ند شارێ ته‌نات بڵاڤۆكی دژ به ڤاكسیناسیۆن بڵاوكراوه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌ستان به دووری نازانن كه زانیاریی چه‌واشه‌كارانه سه‌باره‌ت به ڤاكسیناسیۆن بڵاوبكرێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، به‌گوێره‌ی وته‌كانی پۆلیسی پاراستن تا ئێستا، هه‌ست به بوونی كه‌مپه‌ینێكی ڕێكخراو له‌و پێوه‌ندییه‌دا ناكرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌دواداچوونێكی به‌رفراوانی (ئولێ) له هه‌فته‌ی ڕابردوودا نیشانی دا كه ده‌یان كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند به چاكژینی و ''چاره‌سه‌ری به‌دیل''، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه سوودی ئابووری له‌م شه‌پۆلی دژایه‌تیكردنه‌ی ڤاكسیناسیۆن وه‌ربگرن. شایانی باسه، ئه‌و كۆمپانیایانه چالاكانه له گرووپه‌كانی چالاكیی دژ به ڤاكسینانسیۆنیشدا به‌شدارن.
26.2.2021
مارین: له هه‌شتی مانگی سێ به‌دواوه فینلاند بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته ده‌چێته دۆخی داخرانه‌وه
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیران، ساننا مارین ڕایگه‌یاند كه فینلاند له هه‌شتی مانگی سێ تا بیست و هه‌شتی مانگی سێ، بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته ده‌چێته دۆخی داخرانه‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا پێویسته له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتوونه‌ته دۆخی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و گوڕهه‌ڵگرتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، خوێندن له دواناوه‌ندییه‌كان و هه‌روه‌ها پۆله باڵاكانی خوێندنی سه‌ره‌تایی، به شێوه‌ی دوورخوێنی به‌ڕێوه‌بچێ. ئه‌مه‌ش جگه له‌و ڕێوشوێنانه‌ی تا ئێستا گیردراونه‌ته به‌ر. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا سه‌رگه‌رمییه گرووپییه‌كانی مێرمنداڵانی سه‌رووی دوانزده ساڵیش ڕاده‌گیردرێن.
به گوێره‌ی وته‌كانی مارین په‌ڕینه‌وه بۆ ئاستی دووهه‌م، ده‌سبه‌جێ له‌م ناوچانه ڕووی داوه: هێلسینكی و ئووسیما، ڤارسینایس-سوۆمی، ساتاكونتا، كانتاهه‌مێ، ڤاسا، ئاهڤێنانما و لاپپی.
شایانی باسه، مارین ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و ڕێوشوێنه نوێییانه منداڵانی پۆله‌كانی سه‌ره‌تایی و له‌وان كه‌مته‌مه‌نتر ناگرێته‌وه.
له ناوچه‌كانی هه‌رێمی هووس، پێویسته كۆمپانیاكان ڕێگه له لێككۆبوونه‌وه‌ی مشته‌رییه‌كان به ڕێژه‌ی سه‌رووی ده كه‌س بگرن - سه‌رپێچیكاران ده‌شێ دووكانیان پێ دابخرێ
ڕێوشوێنه‌كانی سنووربه‌ندیی كۆرۆنا له ناوچه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا توندتر كران. به گوێره‌ی بڕیاری فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی باشووی فینلاند، له‌سه‌ر كۆمپانیاكان پێویسته كه ئاگادار بن له شوێنه گشتییه‌كانی كه‌سابه‌تیان مشته‌رییه‌كان له گه‌ڵ یه‌كتر له ته‌ماس دا نه‌بن.
ئه‌م بڕیاره هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌گرێته‌وه كه سه‌رووی ده مشته‌ری ده‌گرنه خۆ. ڕێژه‌ی سنووربه‌ندیكراو بۆ مشته‌رییه‌كانی ده‌ره‌وه، په‌نجا كه‌سه.
به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی، مه‌به‌ست له ته‌ماسی نزیك له یه‌كتر، ته‌ماسی جه‌سته‌یی یان دانیشتنی ڕووبه‌ڕوو یاخود دانیشتن له ژوورێكی هاوبه‌شدا بۆ ماوه‌ی سه‌رووی پانزده خوله‌كه.
داوا له كۆمپانیا گه‌وره‌كان ده‌كرێ تا به‌رنامه‌ی نووسراو بۆ به‌رگرتن له ته‌ماسی نزیك، پێشكه‌ش بكه‌ن. فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی به هه‌مان شێوه كه چاوه‌دێریی چالاكیی خواردنگه‌كانی كردووه، به‌هه‌مان شێوه چاوه‌دێریی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پلانه نوێیه‌ش ده‌كات.
كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه داوای به‌ڵگه‌ی تێستی نێگه‌تیڤی كۆرۆنا ده‌كه‌ن
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له فینلاند كاری گواستنه‌وه و هێنان و بردن ده‌كه‌ن، له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌وه ده‌ستیان كردووه به داوای به‌ڵگه‌ی تێستی نێگه‌تیڤی كۆرۆنا یاخود به‌ڵگه‌ی تێپه‌ڕاندنی نه‌خۆشییه‌كه له‌و موسافیرانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه دێنه ناو فینلاند. شایانی باسه ئه‌م داواكارییه ئه‌و هاووڵاتییه فینلاندییانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو وڵات.
ئه‌م ڕێوشوێنه نوێیه له سه‌ر بنه‌مای ڕاسپارده‌ی جیددیی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی گیردراوه‌ته به‌ر. مه‌به‌ست له‌و ڕێوشوێنه نوێییه به‌ر له‌هه‌ر شتێك، به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی جۆری گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
پێنج پۆینت چل و حه‌وتی حه‌شیمه‌تی فینلاند ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسێنی كۆرۆنای لێدراوه
هه‌تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه، سه‌رجه‌م (سێسه‌د و دوو هه‌زار و سێسه‌د و چل و دوو) كه‌س له فینلاند ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێ دراوه. ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌كاته (پێنج پۆینت چل و حه‌وت)ی كۆی حه‌شیمه‌تی وڵات.
شایانی باسه، زۆربه‌ی ڤاكیسن كراوان توێژی ته‌مه‌نیی سه‌رووی هه‌شتا ساڵ پێك ده‌هێنن. زیاتر له سه‌دی چل له توێژی ناوبراو ڤاكسینیان لێ دراوه. له ناو ئه‌وانه‌دا كه ته‌مه‌نیان له نێوان (حه‌فتا و پێنج) بۆ (حه‌فتا و نۆ) ساڵ دایه، ڤاكسینیان لێدراوان ته‌نیا نزیكه‌ی سه‌دی ده پێك ده‌هێنن.
23.2.2021
ڕێژه‌ی ڤاكسینكراوانی فینلاند گه‌یشتۆته نزیكه‌ی دووسه‌د و نه‌وه‌د هه‌زار كه‌س
هه‌تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له فینلاند ڤاكسین كراون گه‌یشتۆته نزیكه‌ی دووسه‌د و نه‌وه‌د هه‌زار كه‌س). ڤاكسینكراوان (پێنج پۆینت بیست و یه‌ك) له كۆی حه‌شیمه‌تی وڵات پێك ده‌هێنن. شایانی باسه، زیاتر له (هه‌فتا و پێنج هه‌زار) كه‌س، هه‌ر دوو ژه‌می ڤاكسێنیان وه‌رگرتووه.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڤاكسێن كراون كه‌سانی سه‌رووی هه‌شتا ساڵن. سه‌دی سی و نۆی توێژی سه‌رووی هه‌شتا ساڵ ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
لێك كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رووی شه‌ش كه‌س له ناوچه‌ی ئووسیما قه‌ده‌غه ده‌كرێت
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه، هه‌ر چه‌شنه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی و جه‌ماوه‌ری به به‌شداریی سه‌روی شه‌ش كه‌س، له ناوچه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما، قه‌ده‌غه كراوه. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی باشووری فینلاند، هۆكاری ئه‌م بڕیاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپبوونی بارودۆخی په‌تای كۆرۆنا. شایانی باسه ئه‌م بڕیاره تا ڕۆژی چوارده‌ی مانگی سێ كاری پێ ده‌كرێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، له سه‌ره‌تای مانگی سێ واته مانگی مارسه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی دواناوه‌ندییه‌كان به شێوه‌ی سنووردار ده‌ست به خوێندنی پشكبه‌ندیكراوی له نزیكه‌وه ده‌كرێ. هه‌موو سنووربه‌ندیی و به‌ربه‌ست و ڕاسپارده‌كانی دیكه وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه و تا كۆتایی مانگی سێ كاریان پێ ده‌كرێ.
سنووربه‌ندییه‌كانی هاتنه‌ناو فینلاند درێژ ده‌كرێنه‌وه
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕۆژی پێنجشه‌ممه بڕیاری دا كه سنووربه‌ندییه‌كانی هاتنه‌ناو وڵات تا ڕۆژی هه‌ژده‌ی مانگی سێ درێژ بكرێنه‌وه. شایانی باسه، فینلاند هاتن له هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌ی شێنگن جگه له ئایسله‌ندی، سنووردار كردووه.
حكومه‌ت هه‌روه‌ها تا ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو په‌رژایه سه‌ر ئاماده‌كردنی پێشنیارێك كه ڕێگا ده‌دا تا له داهاتوودا پشكنینی به‌ربڵاوی ته‌ندروستی، به تۆپزی ئه‌نجام بدرێت. نموونه‌ی ئه‌م جۆره پشكنینه زۆره‌ملییانه ئه‌نجامدانی تێستی كۆرۆنایه. شایانی باسه كه به‌ڵێن وایه ئه‌م یاسا نوێییه له مانگی چواره‌وه بێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
خاڵه هه‌مواركراوه‌كانی یاسای په‌تا تووشكه‌ره‌كان له ڕۆژی دووشه‌مه‌وه كاریان پێ ده‌كرێ
ڕۆژی دووشه‌ممه كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی له پێشوو توندتر بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كۆرۆنا په‌سند كران. هه‌مواری یاسای په‌تا تووشكه‌ره‌كان، ده‌ستی كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی ده‌كاته‌وه تا بۆ وێنه شوێنه تایبه‌ته‌كانی وه‌ك وه‌رزشگاكان، هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و گه‌رماوه‌كان دابخه‌ن.
تا ئێستا ته‌نیا داخستنی ئه‌و شوێنانه ڕێپێدراو بوو كه مڵكی شاره‌وانییه‌كان بوو‌ن. هه‌مواری یاسا هه‌روه‌ها شوێنه‌كانی كاتبه‌سه‌ربردنی به‌كۆمه‌ڵ، شاری یاریییه‌كان، یاریگه سه‌رداخراوه‌كان و به‌شی ناوخۆی باخچه‌كانی ئاژه‌لانیش ده‌گرێته‌وه. شایانی باسه، گۆڕانكارییه‌كان بۆ وێنه سه‌نته‌ره‌كانی سكی و خلیسكێنه یاخود به‌شی سه‌رئاوه‌ڵای باخچه‌كانی ئاژه‌ڵان ناگرێته‌وه.
19.2.2021
یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا ڕێژه‌ی ڤاكسینی داواكراو له مۆدێرنای نزیك به دووقات زیاد كرد
به‌گوێڕه‌ی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ده‌وا و ده‌رمانی مۆدێرنا گه‌یشتوونه‌ته ڕێكه‌وتن تا مۆدێرنا له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا سه‌د و په‌نجا ملیۆن ڤاكسین ڕاده‌ستی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا بكات.
شایانی باسه یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا بژاره‌ی سه‌د و په‌نجا ملیۆن ژه‌می بۆ ساڵی داهاتووش ده‌سته‌به‌ر كردووه. ئه‌م ڕێكه‌وتنه نوێییه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا ڕێژه‌ی ڤاكسینی داواكراو له مۆدێرنا بۆ ئه‌م ساڵ ده‌گه‌یه‌نێته نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی پێشتر له‌سه‌ری ڕێكه‌وتبوون.
له فینلاند، تا ڕۆژی چوارشه‌ممه زیاتر له سێسه‌د هه‌زار كه‌س ڤاكسین كراون. ڤاكسیناسیۆن له ڕێی ڤاكسینی ئاسترا زێنكاشه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
له‌و گرافیكه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌گوێره‌ی مه‌زنده‌كان، ڤاكسیناسیۆنی كۆرۆنا له ڕووی چ ڕیزه‌به‌ندییێكه‌وه ده‌چێته پێش.
كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه له فینلاند داوای به‌ڵگه‌ی وه‌ڵامی نێگه‌تیڤی تێستی كۆرۆنا ده‌كه‌ن
له سێشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه هه‌موو ئه‌و موسافیرانه‌ی له وڵاتانی هه‌نده‌رانه‌وه دێنه ناو فینلاند، پێویسته به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی ئاكامی نێگه‌تیڤی تێستی كۆرۆنایان پێ بێت. به‌م شێوه‌یه ناوه‌نده‌كانی گواستنه‌وه ڕاسپارده نوێیه‌كانی تێ هۆ ئه‌ڵ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
شایانی باسه داوای به‌ڵگه‌نامه له‌و موسافیرانه‌ی پاپۆڕ ناكرێ كه له وڵاتی دووهه‌مدا له پاپۆڕ دانه‌به‌زیون.
پێویسته هه‌موو موسافیران، به هاووڵاتیانی فینلاندیشه‌وه، له كاتی سواربوونی پاپۆڕدا به‌ڵگه‌ی وه‌ڵامی نێگه‌تیڤی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێ بێ، به‌و مه‌رجه‌ی مۆڵه‌تنامه‌كه له حه‌فتا و دوو سه‌عات كۆنتر نه‌بێ یاخود به‌ڵگه‌ی پزیشكیان لا بێ كه بیسه‌لمێنێ پێشتر نه‌خۆش كه‌وتوون و چاك بوونه‌ته‌وه
ڕێژه‌ی تووشبوانی ناو خواردنگه‌كان به‌رزبۆته‌وه
تانێلی پووماڵاینێن، پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، له كۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند، هێشتاش زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی په‌تای كۆرۆنا ده‌بن هه‌ر له ناو ماڵ و له ئه‌ندامانی خێزانه‌وه ده‌یگرنه‌وه، به‌وه‌شه‌وه ئاسه‌واری تووشبوون له شوێنی سه‌رگه‌رمی یاخود له ناو خواردنگه‌كانیشدا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی تووشبوون له شوێنی كاروباری بیناسازییش هه‌روه‌ك پێشوو یه‌كجار له‌سه‌ره‌وه‌یه.
به گوێره‌ی وته‌كانی پووماڵاینێن، حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له وه‌ختی كاتبه‌سه‌ربردن له خواردنگه‌كاندا زۆرتر خواردنگه‌كانی ناوچه‌ی هه‌رێمی پایته‌خت و هه‌روه‌ها خواردنگه‌كانی ناوه‌نده‌كانی خلیسكانێ له ده‌ڤه‌ری لاپله‌ند ده‌گرێته‌وه.
تێ هۆ ئه‌ڵ ئاواته‌خوازه كه هاووڵاتیانی هه‌رێمی ئووسیما پشووه‌كانی زستانه‌ی خۆیان هه‌ر له ناو كۆڕی خێزانی‌دا به‌سه‌ر ببه‌ن و، خۆ له سه‌فه‌ركردن بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی فینلاند ببوێرن، مه‌گه‌ر هه‌ر زۆر ناچار بن.
جۆرێك گۆڕیاوی نوێی كۆرۆنا له فینلاند دۆزراوه‌ته‌وه
ڕۆژی چوارشه‌ممه، تاقیگه‌ی فینلاندیی 'ڤیتا لابۆراتۆریۆت'' ڕایگه‌یاند كه جۆرێكی نوێی گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنایان له باشووری فینلاند دۆزیوه‌ته‌وه.
له كرده‌وه‌دا ئه‌م جۆره گۆڕیاوه‌ی ''فین-حه‌وت سه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش ئێچ'' هه‌ڵدانێكی تێدایه كه پێشتر له جۆره گۆڕیاوه‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌كانی به‌ریتانیا و باشووری ئه‌فریقاشدا به‌دی كراوه. به‌وه‌شه‌وه، به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی تاقیگه‌ی ڤیتا لابراتۆریۆت، شێوه‌ی تێكه‌ڵبوونی هه‌ڵدانه‌كان له‌م جۆره تازه‌یه‌دا ته‌واو جیاواز و ناوازه‌یه.
به وته‌ی دكتۆر تارو مێری، مایكرۆبایۆلۆژیست له تاقیگه‌ی ڤیتا لابۆراتۆریۆت، ئه‌م جۆره ڤایرۆسه هه‌فته‌ی ڕابردوو له نه‌خۆشێكدا دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێ كه هێشتا هیچ شتێك بۆ وێنه له‌باره‌ی هێزی تووشكردنی ڤایرۆسه‌كه یاخود ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنییه‌وه، نازاندرێ.
16.2.2021
نزیكه‌ی دووسه‌د و ده هه‌زار كه‌س له فینلاند ڤاكسین كراون
دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی ڕایگه‌یاندووه كه تا ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دووسه‌د و نۆ هه‌زار و پێنجسه‌د فینلاندی ڤاكسینیان لێ دراوه.
له ناو ئه‌وانه‌دا شه‌ست و حه‌وت هه‌زار كه‌سیان ژه‌می دووهه‌می ڤاكسینیشیان لێ دراوه.
شایانی باسه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان لێ دراوه كه‌سانی سه‌رووی هه‌شتاد ساڵن. ئه‌وانه‌ی ڤاكسین كراون، یه‌ك له چواری توێژی سه‌رووی هه‌شتاد ساڵ پێك ده‌هێنن. له ڕوانگه‌ی چه‌ندایه‌تییه‌وه زۆربه‌ی ژه‌مه ڤاكسینه‌كان له كه‌سانی نیشته‌جێی كه‌رته‌كانی ته‌ندروستیی هه‌رێمی هێلسینكی و ئووسیما، پیركانما و هه‌روه‌ها ڤارسینایس-سوۆمی، دراون.
ئاڵوگۆڕهاتن به‌سه‌ر چه‌شنی ڤایرۆسدا كێشه بۆ پێشبینیكردنی شێوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی په‌تاكه دروست ده‌كا
بڵاوبوونه‌وه‌ی شێوه‌ی گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشبینیكردنی شێوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی په‌تاكه گران ده‌كات. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو میكا ساڵمینێن، لێپرسراوی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی به ناوه‌ندی هه‌واڵی فینلاندی ڕاگه‌یاند كه؛ شێوه‌ی گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا سركتر له پێشوو بڵاوده‌بێته‌وه و خه‌ڵك تووش ده‌كات، هه‌ر بۆیه له‌وانه‌یه ئه‌و شاره‌زاییانه‌ی له قۆناغه‌كانی پێشووی ته‌شه‌نه‌ی په‌تاكه‌دا به‌ده‌ستمان هێناون، چیتر سوودێكیا بۆمان نه‌بێت.
شیاوی باسه، بارودۆخی چه‌ند مانگی به‌رده‌ممان كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ سنووربه‌ندییه‌كان تا چ ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری داده‌نێن و، تا كه‌ی ده‌كرێ به‌ر به بڵاوبوونه‌وه‌ی شێوه‌ی گۆڕیاوی په‌تاكه به ناو حه‌شیمه‌ت دا بگیردرێت.
بواری كولتووری داوای هه‌نگاوی دیار له حكومه‌ت ده‌كات
ڕۆژی هه‌ینی له وتووێژێكدا له گه‌ڵ گۆڤاری كوڤالێهتیی فینلاند، پاوڵا ڤێسالا-ی مۆسیقازان، له‌باره‌ی دۆخی دژواری چالاكانی بواری كولتوور دوا. هه‌روه‌ها بواری سینه‌ماییش ڕۆژی هه‌ینی ناهومێدیی خۆی ده‌ربڕی.
به گوێره‌ی به‌روارده‌كانی ڕێكخراوی ''پیشه‌سازیی ڕووداو''، كه تایبه‌تمه‌ندی ڕێكخستنی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانه، بواری چالاكیی ئه‌وان له ساڵی ڕابردوودا یه‌ك پۆینت نۆ میلیارد ئیۆرۆ زیانی پێ گه‌یشتووه. له‌و ناوه‌دا ئه‌و پشتیوانییه‌ی لێیان كراوه، قه‌ره‌بووی ته‌نیا سه‌دی چوار له زیانه‌كانیانی بۆ كردوونه‌ته‌وه. سه‌د و چل هه‌زار كه‌س كار و ئیشیان له ده‌ست داوه و ده هه‌زار كه‌سیش له‌و بواره‌دا ناچار به پشوووه‌رگرتنی بێ مووچه كراون.
ڤێساڵا چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌یه‌كی دیار و ڕوون له حكومه‌ت ده‌كات. به بۆچوونی ناوبراو یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه كه تێكڕای چالاكییه كولتوورییه‌كان ، به‌بێ له به‌رچاوگرتنی قه‌واره و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی، له یه‌ك به‌سته‌دا پێكه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه. ڕۆژی شه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیر ساننا مارین له ڕێی كاناڵی په‌یامگه‌یاندنی تویتێره‌وه ڕایگه‌یاند كه خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ ڕێكخستنی په‌كیجێكی هاوكاری و پشتیوانی كه تێیدا بواری چالاكییه كولتوورییه‌كان باشتر له‌به‌رچاوگیراون.
ده‌نگۆی ناڕاست له باره‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاوبوونه‌ته‌وه
گه‌لێك ده‌نگۆی بێ بنه‌ما به شێوه‌ی به‌رین له ئینته‌رنێتدا بڵاوكراونه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت كۆی په‌تاكه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ژووره‌كانی گفتوگۆدا براوه‌ته ژێر پرسیار. زانیاریی هه‌ڵه ته‌نانه‌ت له ڕۆژنامه چاپكراوه‌كانی سه‌ر كاغه‌زیشدا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، چوونه ناو قۆناغی ڤاكسیناسیۆنی به‌كۆمه‌له‌وه، بۆته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ده‌نگۆی بێ بنه‌ما سه‌باره‌ت به ڤاكسین لێ دان. به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (ئولێ) كه‌وتوون، ، به تایبه‌تی له ناو توێژی كۆچه‌راندا به‌دگومانییه‌كی به‌هێز له ئاست ڤاكسینی كۆرۆنا بوونی هه‌یه. ئه‌وه له كاتێكدا كه په‌ره‌سه‌ندنی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڤاكسیناسیۆن گیر و گرفت بۆ پێكهاتنی پارێزی به‌كۆمه‌ڵ له ناو وڵات‌دا دروست ده‌كات.
12.2.2021
ڕێژه‌ی ڤاكسینلێدراوه‌كانی فینلاند گه‌یشته سه‌د و هه‌شتا و حه‌وت هه‌زار و سێسه‌د و هه‌شتا و چوار كه‌س
دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تێ هۆ ئه‌ڵ، ڕایگه‌یاندووه كه ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه ڤاكسینیان لێ دراوه، گه‌یشتۆته سه‌د و هه‌شتا و حه‌وت هه‌زار و سێسه‌د و هه‌شتا و چوار فینلاندی. فینلاند به نیازه پێش هاتنی هاوین دوو ملیۆن كه‌س ڤاكسین بكات.
ئامانجی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا ئه‌وه‌یه كه تا گه‌یشتنی هاوین، سه‌دی هه‌فتاد له حه‌شیمه‌تی یه‌كیه‌تییه‌كه ڤاكسین بكرێن. حكومه‌تی فینلاند ئێستا خه‌ریكی مشوورخواردن له ڕێوشوێنی گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌یه.
شایانی باسه، كاربه‌ده‌ستانی بواری ته‌ندروستی ئامانجه‌كانی تێستوه‌رگرتن و شوێنپێهه‌ڵگرتنیان به‌ڕۆژ كردۆته‌وه. به گوێره‌ی وته‌ی لێپرسراوانی بواری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، ئه‌وه‌ی له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت تێست وه‌رگرتن له‌وانه‌یه كه نیشانه‌ی نه‌خۆشی لێیان دیاریی داوه، به‌ڵام به گوێره‌ی پێویست تێست له‌وانه‌ش وه‌رده‌گیردرێ كه هێشتا نیشانه‌یه‌ك له نه‌خۆشییان پێوه دیاری نادا.
توێژینه‌وه نیشانی داوه ئاڵوگۆڕی هه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕێژه‌ی چربوونه‌وه‌ی ڤایرۆس ده‌هێنێته خوارێ
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی فینلاندی نیشانی داوه ئاڵۆگۆڕێكی چاك له هه‌وادا ڕێژه‌ی ڤایرۆسه‌كان به‌شێوه‌ی به‌رچاو ده‌هێنێته خوارێ.
نی‌نا ئاتاناسۆڤا، مامۆستای مایكرۆبایه‌لۆژی و ڤایرۆسناس له زانكۆی هێلسینكی ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ''یه‌كجار سوكناییبه‌خشه''.
توێژینه‌وه‌كه نیشانی داوه كه ڤایرۆس ده‌توانێ له ماوه‌ی كه‌متر له پانزده خوله‌كدا ژوورێكی تاڕاده‌یه‌كی زۆر مه‌زن بته‌نێته‌وه. خاتوو ئاتاناسۆڤا پێداده‌گرێ كه ئاڵۆگۆڕی هه‌وا ڕێكارێكی یه‌كجار گرینگ و ئاسانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڤایرۆسی ناو هه‌وا.
ئاكامی توێژینه‌وه‌كه نیشانی داوه ئه‌گه‌ر كه‌سی تووشكه‌ری نه‌خۆشی له شوێنه‌كه‌ی بچێته ده‌ره‌وه، ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كدا بڕی ڤایرۆسی ناو هه‌وا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت. هه‌ر بۆیه گرینگه كه بۆ نموونه له‌و شوێنانه‌ی كه‌سابه‌تی لێ ده‌كرێ، ڕێژه‌ی مشته‌رییه‌كان كه‌م بن و زوو-زووش ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ر دا بێت.
هه‌واڵه‌كانی كۆرۆنا-ی كه‌ناڵی ئوڵێ به زمانه بیانییه‌كان، كاندیدای بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی مه‌زنی رۆژنامه‌وانییه
هه‌واڵه‌كانی كۆرۆنا-ی كه‌ناڵی ئولێ به زمانه بیانییه‌كان، كاندیدای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی مه‌زنی رۆژنامه‌وانی له زنجیره‌ی چالاكییه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ساڵه.
ئولێ له‌مانگی سێی ساڵی پاره‌وه هه‌واڵه‌كانی كۆرۆنا به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، كوردی، فارسی و سۆماڵی بڵاو ده‌كاته‌وه. به‌رنامه‌كان له لایه‌ن لایه‌نگرانی هه‌موو گرووپه زمانییه‌كانه‌وه پێشوازیی لێ كراوه.
ڕۆژی سێ شه‌ممه، له وه‌شانی ڕاسته‌وخۆی كه‌ناڵی ئارێنا-ی ئولێدا دوانزه به‌ربژێری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ئاشكرا كران. بواره‌كانی خه‌ڵاتكردن به سه‌ر چوار پۆلدا دابه‌ش كراون و له هه‌ر پۆلێكیشدا سێ كاندیدا گوڵبژێر كراون. فینلاندییه‌كان تا كۆتایی ساڵ پار ده‌رفه‌تیان هه‌بوو تا براوه‌ی خه‌ڵاتی مه‌زنی رۆژنامه‌وانی ناوزه‌د بكه‌ن. دواجار لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێكهاتوو له كه‌سانی پسپۆڕی بواری ڕۆژنامه‌وانی كاندیداكانی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌یان هه‌ڵبژارد.
شایانی باسه له ساڵی دووهه‌زار و یه‌كه‌وه براوه‌ی خه‌لاتی مه‌زنی ڕۆژنامه‌وانی دیاری ده‌كرێت. ئه‌و خه‌ڵاته به‌هادارترین خه‌ڵاتی بواری ڕۆژنامه‌وانییه كه ساڵانه له فینلاند ده‌به‌خشرێت.
9.2.2021
فینلاند یه‌كه‌مین بنه‌ی ڤاكسینه‌كانی ئاسترزینێكای به‌ده‌ست گه‌یشت
یه‌كه‌مین بنه‌ی ڤاكسینه‌كانی ئاسترازێنێكا گه‌یشته فینلاند. یه‌كه‌مین بنه كه له بیست و چوار هه‌زار ڤاكسین پێك هاتووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌یشته فینلاند.
پسپۆڕی تایبه‌تی دامه‌رزراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، میكا كۆنتیۆ، به (ئولێ)ی ڕاگه‌یاند كه له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی داهاتوودا ڤاكسینی زیاتر ده‌گاته فینلاند.
به گوێره‌ی وته‌كانی كۆنتیۆ، سه‌رجه‌م نزیكه‌ی دووسه‌د هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینی ئاسترازینێكا له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌گاته فینلاند. ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌كاته یه‌ك له سه‌ر سێی ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ڵێنی ناردنی درابوو.
هه‌رچه‌ند ڕه‌وتی ڤاكسیناسیۆن خاوتر له‌وه‌یه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا، به‌وه‌شه‌وه (كۆنتیۆ) خۆشحاڵه له‌وه‌ی كه ڕه‌وتی ڤاكسیناسیۆنی به‌ساڵداچووان خێراتر بووه. هۆیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه چیتر پێویست ناكا ژه‌می دووهه‌می ڤاكسین بۆ ئه‌و كه‌سانه گل بدرێته‌وه كه ڤاكسینی یه‌كه‌میان لێ دراوه. هه‌وڵی ئێستا ئه‌وه‌یه كه ڕێژه‌یه‌كی تاده‌كرێ زۆرتر، ڤاكسینی یه‌كه‌میان به خێرایی لێ بدرێت.
باسی گه‌یشتنی ڤاكسینی ئاسترزێنێكا به فینلاند، یه‌كه‌م جار له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی هێلسینگین سانۆماته‌وه بڵاوكرایه‌وه.
ڕاپڕسیی هه‌ڵسینگین سانۆمات: سه‌دی حه‌فتاوپێنجی فینلاندییه‌كان ڤاكسین له خۆیان ده‌ده‌ن
ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كی ڕۆژنامه‌ی هێلسینگین سانۆمات نیشانی ده‌دا كه سه‌دا حه‌فتاوپێنجی فینلاندییه‌كان ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تیایه كه ڤاكسین له‌خۆیان بده‌ن.
ئه‌و ڕاپرسییه كه له ماوه‌ی مانگه‌كانی یه‌ك و دوو دا ئه‌نجام دراوه، ده‌ری ده‌خا كه سێ له سه‌ر چواری ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، به نیازن ڤاكسین له خۆیان بده‌ن یاخود ڤاكسینیان له خۆیان داوه.
شایانی باسه، له‌وانه‌ی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، سه‌دی سیانزده‌یان به نیازنین ڤاكسین له خۆیان بده‌ن، سه‌دی دوانزده‌ش له‌سه‌ر بڕیاری خۆیان ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه. به به‌راورد له گه‌ڵ ڕاپرسیی پێشوو كه له مانگی دوانزده‌ی ساڵی ڕابردوودا ئه‌نجام دراوه، ئاستی تامه‌زرۆیی بۆ لێدانی ڤاكسین به‌شێوه‌ی به‌رچاو هه‌ڵكشانی به خۆیه‌وه بینیوه.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپرسییه‌ی له كۆتاییه‌كانی مانگی یه‌ك دا ئه‌نجام دراوه، سه‌دی هه‌شتاد و شه‌ش له وه‌ڵامده‌رانی فینلاندی به دڵنیایی یاخود به ئه‌گه‌ری زۆر ڤاكسین له خۆیان ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، هه‌تا سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابروو، سه‌د و حه‌فتاد هه‌زار و سێ سه‌د و سی و پێنج كه‌س ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنایان لێ دراوه. سه‌رجه‌م نزیكه‌ی سه‌دی سێ له هاووڵاتیان فینلاندی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنایان لێ دراوه.
كۆمیسیۆنی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیی په‌ڕله‌مان، ڕاپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری له یاسای په‌تا تووشكه‌ره‌كان ئاماده كرد
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، كۆمیسیۆنی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی له په‌ڕله‌مانی فینلاند، توانیی كه ڕاپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری له یاسای په‌تا تووشكه‌ره‌كان، ئاماده بكات.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ناوبراو، ماركوس لۆهی كه سه‌ر به پارتی سه‌نته‌ره، ڕایگه‌یاند كه به هۆی بارودۆخێك كه په‌تای كۆرۆنا پێكی هێناوه، كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی و خۆجێیی، پێویستیی بێ ئه‌ملاوئه‌ولایان به كه‌ره‌سته و كارئاسانیی زیاتره.
گۆڕانكاری له یاسادا ده‌ستی كاربه‌ده‌ستان ده‌كاته‌وه بۆ داخستنی شوێنه خۆكه‌سییه‌كانی بازرگانی و سه‌رگه‌رمی، له پێناوی به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا. به‌گوێره‌ی گۆڕانكارییه‌كان، كاربه‌ده‌ستان ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یان پێ ده‌درێ كه هه‌ر جاره‌ی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته شوێنه تایبه‌ته‌كان دابخه‌ن. ئه‌مه‌ش وه‌ك دوایین ڕێوشوێنی پێویست.
به گوێره‌ی وته‌كانی لۆهی، تا ئه‌و جێیه‌ی پێوه‌ندیی به سه‌رگه‌رمییه‌كان و به‌سه‌ربردنی كاتی ئازاده‌وه هه‌یه، ته‌نیا ده‌كرێ ڕێ به‌و چالاكییانه بگیردرێت كه له هۆڵه داخراوه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێن. ڕێوشوێنی داخستن، ناوه‌نده‌كانی خلیسكانه و به‌شی سه‌ر ئاوه‌ڵای باخچه‌كانی ئاژه‌ڵان ناگرێته‌وه.
5.2.2021
پێلتۆڵا، له گرووپی كارناسانی پێكوته: مانگی پێنج سه‌ره‌ی كوتانی ئه‌وانه دێ كه له ته‌مه‌نی كاری دان
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تا هاوین، بڕی پێنج بۆ حه‌وت ملیۆن ژه‌می ڤاكسێن هاورده‌ی فینلاند بكرێت. هه‌ر ڤاكسیناسیۆنێك پێویستیی به دوو ژه‌م كوتان هه‌یه. له‌م حاڵه‌دا، به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی میا كۆنتیۆ سه‌رۆكی پسپۆڕ له دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، ئه‌و ژه‌مه ڤاكسینانه‌ی تا هاوین ده‌گه‌ن، به‌شی كوتانی دوو ونیو تا سێ و نیو ملیۆن كه‌س ده‌كه‌ن.
ڕۆژی چوارشه‌مه‌مه، (تێ هۆ ئه‌ڵ)، ڕایگه‌یاند كه ڤاكسینی ئاسترازێنكا له فینلاند، ته‌نیا بۆ كوتانی كه‌سانی ته‌مه‌ن ژێر هه‌فتاد ساڵ به‌كارده‌هێندرێ. هه‌رچی كوتانی كه‌سانی ژێر هه‌فتاد ساڵیشه، له‌و كه‌سانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا كه سه‌ر به گرووپه‌كانی مه‌ترسی له‌سه‌رن. به‌ڵێن وایه (تێ هۆ ئه‌ڵ) له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایبگه‌یه‌نێت كه كام نه‌خۆشییانه ئه‌گه‌ری لێ پیسكردنی په‌تای كۆرۆنایان به دواوه‌یه.
شیاوی باسه، وه‌ك ڤیللێ پێڵتۆنێن، سه‌رۆكی گرووپی كارناسانی پێكوته ڕایگه‌یاندووه، ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی تا مانگی پێنج ده‌ست به كوتانی ئه‌و توێژانه ده‌كرێت كه له ته‌مه‌نی كاركردن دان.
پزیشكی باڵا: ڤاكسینه‌كان له ڕوانگه‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی په‌تای مه‌ترسیدراوه، وه‌كوو یه‌ك به‌هێزن
به گوێره‌ی وته‌كانی هاننا نۆهینێك، پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، ڤاكسینه‌كانی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به یه‌ك ڕاده هێزی به‌رگرتن له تووشبوون به په‌تای كوشنده‌یان هه‌یه. نۆهینێك ده‌ڵێ، هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكارانه نیه كه نیشانی دابێ ڤاكسینی ئاسترا زینگ له ڤاكسینی بایۆنتێك-فایزه‌ر، خراپتر بێت.
ناوبراو ئه‌و ڕێوشوێنه دیاریكراوه‌ی پێ هه‌ڵه نیه، كه ته‌نیا كه‌سانی ته‌مه‌ن ژێر حه‌فتاد ساڵ به ڤاكسینی ئاسترا زینكا بكوترێن. به‌م شێوه‌یه ڕه‌وتی كوتانی كه‌سانی به‌ساڵداچوو گوڕ هه‌ڵده‌گرێت، چونكه مه‌ودای نێوان كوتانه‌كان درێژده‌بێته‌وه بۆ دوانزه هه‌فته. به‌م شێوه‌یه ده‌كرێ پشتبه‌ستوو به‌و بڕه ڤاكسینه‌ی ده‌گاته فینلاند، كه‌سانی به‌ساڵداچوو گورج وگۆڵتر بپارێزرێن.
شایانی باسه، (تێ هۆ ئه‌ڵ) ڕایگه‌یاندووه كه تا ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه، سه‌رجه‌م سه‌د و چل و نۆ هه‌زار و نۆسه‌د و په‌نجا و یه‌ك كه‌س له فینلاند ڤاكسین كراون.
وا باشه له بری ماسكی پارچه‌یی كه‌ڵك له ماسكی یه‌ككه‌ڕه‌تی وه‌ربگیردرێت
كه‌رتی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما، هووس، نیگه‌رانی شێوه‌ی ماسكلێدانی فینلاندییه‌كانه. به گوێره‌ی ڕاپرسییه‌ك كه هووس له مانگی دوانزه‌ی ساڵی ڕابردوودا ئه‌نجامی داوه، نزیكه‌ی سه‌دی نه‌وه‌دی فینلاندییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه له شوێنه گشتییه‌كاندا ماسك به‌كار ده‌هێن، به‌ڵام له شوێنی كاركردن ته‌نیا نزیكه‌ی سه‌دی هه‌فتاد و، له كاتی یاری و سه‌رگه‌رمیدا نزیكه‌ی په‌نجاوپێنج له سه‌د، ماسك به كار ده‌هێنن.
ئێێڤا ڕوۆتسالاینێن، مامۆستای زانكۆ و یاریده‌ده‌ری پزیشكی باڵا له كه‌رتی ته‌ندروستیی هووس به ئولێی ڕاگه‌یاندووه كه؛ ئه‌و بڕه یه‌كجار كه‌مه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناوبراو ڕایسپاردووه كه ئه‌وانه‌ی ماسكی پارچه‌یی به‌كارده‌هێنن، وازی لێ بێنن و به‌جێی ئه‌وه، ده‌مولووتپۆشی نه‌شته‌رگه‌ری به‌كاربهێنن، كه به ماسكی یه‌ككه‌ڕه‌تی به‌ناوبانگه. ئه‌م جۆره ماسكانه هه‌م به‌كارهێنه‌كه‌ی ده‌پارێزێ و هه‌م ده‌توانێ به‌ر به ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆس بگرێت.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ش كه سه‌ر به گرووپی مه‌ترسی له‌سه‌رن یاخود له گه‌ڵ كه‌سانی سه‌ر به‌و گرووپانه له پێوه‌ندیدا، ڕوۆتسالاینێن، پێشنیار ده‌كا كه‌ڵك له ده‌مامكه به‌هێزتره‌كانی وه‌ك (ئێف ئێف پی دوو) یاخود (ئه‌ف ئێف پی سێ) وه‌ربگرن.
2.2.2021
ڤاكسیناسیۆنی به‌كۆمه‌ڵی كه‌سانی سه‌روو هه‌شتا و پێنج ساڵ له هێلسینكی ده‌ستی پێ كرد
ڕۆژی دووشه‌ممه شاره‌وانیی هێلسینكی به ته‌واوی هێزی خۆیه‌وه دستی كرد به ڤاكسیناسیۆنی به‌كۆمه‌ڵی كه‌سانی ئه‌وانه‌ی ئه‌م ساڵ پێیان ناوه‌ته ٨٥ ساڵییه‌وه و ئه‌وانه‌ش كه به ته‌مه‌نترن. جگه له‌وانه‌ی ته‌منیان له ٨٥ ساڵ به‌ره‌وسه‌رتره، ئه‌و كه‌سانه‌ش ڤاكسین ده‌كرێن كه په‌رستاری كه‌سی نزیكی خۆیانن، به‌و مه‌رجه‌ی وه‌ك په‌رستاری كه‌سی نزیك، بڕیاری پشتگیری‌یان بۆ ده‌رچووبێت.
تا ئێستا هێندێ توێژی دیكه‌ش ڤاكسینیان لێ دراوه له‌وانه فرمانبه‌رانی بواری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی كه خه‌ریكی كاروباری نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا بوونه و هه‌روه‌ها دانیشتوان و كارمه‌ندانی خانه‌كانی به‌ساڵداچووان.
به گوێره‌ی وته‌كانی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تا شه‌وی یه‌كشه‌ممه سه‌رجه‌م سه‌د و چل و چوار هه‌زار و پێنجسه‌د و بیست كه‌سی فینلاندی ڤاكسیۆنی تایبه‌ت به كۆڤیدی-١٩ یان لێ دراوه. ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان لێ دراوه ده هه‌زار كه‌س له ڕۆژی پێشووتر زیاتر بوو‌ن.
زۆرترین ڤاكسین له ناوچه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما لێ دراوه، كه ده‌كاته زیاتر له سی و هه‌شت هه‌زار ڤاكسین.
فۆن دێر لاین: نۆ ملیۆن دۆزی زیایی ئاسترازێنكا
به‌گوێره‌ی تویتێك كه سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا، ئورسولا فۆن دێر لاین، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بڵاوی كرده‌وه، كۆمپانیای ئاسترا زێنكا بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌واوده‌رمان به‌ڵێنی داوه تا كۆتایی مانگی سێ، نۆ ملیۆن ژه‌مه ڤاكسینی زیاده ڕاده‌ستی هه‌رێمی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا بكات.
به‌م شێوه‌یه سه‌رجه‌م چل ملیۆن ژه‌می ڤاكسین ڕاده‌ستی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا ده‌كرێ، كه ئه‌مه‌ش دواجار ده‌كاته نیوه‌ی ئه‌و بڕه‌ی ئاسترا زێنكا له مانگی هه‌شتی ساڵی ڕابردوودا به‌ڵێنی دابوو. وه‌ك ڤۆن دێر لاین نووسیویه‌تی؛ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش دراوه كه ڤاكسینه‌كان هه‌فته‌یه‌ك زووتر له‌و كاته‌ی ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ركراوه، ڕاده‌ست بكرێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، كۆمپانیای ئاڵمانیی بیۆنتیك به‌ڵێنی داوه له ناوه‌ڕاستی مانگی دووه‌وه ڕه‌وتی ڕاده‌ستكردنی ڤاكسینه‌كان خێراتر بكات. گه‌لێك سه‌رچاوه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌ڵمانی، له‌وانه دێر شپیگێل، ئه‌م باسه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی وته‌كانی سیرك پۆیێتینگ، سه‌رۆكی به‌شی دارایی كۆمپانیای بایۆنتێك، كۆمپانیاكه له ماوه‌ی مانگه‌كانی چوار بۆ شه‌شدا ده‌توانێ، له ئه‌گه‌ری داواكردندا، هه‌فتا و پێنج ملیۆن ژه‌می زیاده ڕاده‌ستی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا بكا.
یۆڤاسكۆلا هیچنه‌بێ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته قوتابخانه دواناواندییه‌كان داده‌خا و ڕوو له دوورخوێنی ده‌كا
به هۆی خراپبوونی بارودۆخی كۆرۆنا، شاری یوڤاسكولا هیچنه‌بێ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته خوێندنگه‌كانی دواناوه‌ندی داده‌خا. ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی یوڤاسكۆلا پاساوی ئه‌و بڕیاره ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له كاتی ئێستادا دیارده‌ی تووشبوون و قه‌ره‌نتینه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی خوێندكارانی پۆله‌كانی دواناوه‌ندیی گرتۆته‌وه. تووشبوونه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك شوێنی كاره‌كانیشی گرتۆته‌وه. لانیكه‌م هه‌زار و سێ سه‌د كه‌س ئێستا له قه‌ره‌نتینه دان.
به گوێره‌ی وته‌كانی ئیلكا كه‌سمه‌ن، پزیشكی لێپرسراوی په‌تا تووشكه‌ره‌كانی شاری یوڤه‌سكولا، تووشبوونه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربه‌رین له یانه‌ی كاتبه‌سه‌ربردنی كه‌سانی ژێر هه‌ژده‌ساڵه‌وه بۆ خوێندنگه‌كان ڕاگواستراوه. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به سه‌ر بارودۆخه‌كه‌دا بگیردرێ، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته، ته‌واوی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی كه‌سانی ته‌مه‌ن ژێر هه‌ژده‌ساڵ له یانه‌كانی شاره‌وانیدا، ڕاده‌گیردرێن. به‌هه‌مان شێوه، كتێبخانه و مۆزه‌خانه‌كانیش داده‌خرێن.
كه‌سمه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه كه پێویسته كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی به‌شی پێڕاگه‌یشتنی سه‌رپێیی به نیازی شوێنپێهه‌ڵگرن ڕابگوێزرێن. هه‌ڵبه‌ت شایانی باسه كه تا ئێستا، سه‌دی هه‌شتاوپێنج له زنجیره‌كانی تووشبوون شوێن پێیان هه‌ڵگیراوه.
29.1.2021
چوارسه‌د و بیست و سێ تووشبوونی نوێ له فینلاند تۆمار كران
دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی ڕایگه‌یاندووه كه تا سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی پێج شه‌ممه، چوارسه‌د و بیست و سێ تووشبووی نوێ له فینلاند تۆمار كراون. نزیكه‌ی سه‌د و نه‌وه‌د تووشبووی نوێ ته‌نیا له هه‌رێمی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما تۆمار كراون.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، تێ هۆ ئه‌ڵ و وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، له به‌رچاوڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاند كه؛ ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان له فینلاند به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رزبوونه‌وه دایه. سه‌رجه‌م چل و چوار هه‌زار و سی و نۆ كه‌یسی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له فینلاند تۆمار كراون.
هه‌رچی جۆری گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنایه تا ئێستاا ڕێژه‌ی سه‌د و شه‌ش تووشبووی له فینلاند لێ كه‌وتۆته‌وه. شیاوی باسه زۆربه‌ی ئه‌م تووشبوونانه به هۆی سه‌فه‌ركردنه‌وه بووه. هه‌ڵبه‌ت هێندێكیشیان له ئه‌نجامی زنجیره‌ی تووشبوونه‌وه، گیرۆده بوو‌ن.
هه‌رێمی پایته‌خت و حكومه‌ت له سه‌ر چه‌ندوچوونی سنووربه‌ندییه‌كانی كۆرۆنا ناته‌بان
هه‌رێمی پایته‌خت له رۆژی چوارشه‌ممه‌دا بڕیاری دا كه؛ له سه‌ره‌تای مانگی دووه‌وه ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كاتبه‌سه‌ربردن و سه‌رگه‌رمیی لاوان و منداڵان، كه شاره‌وانییه‌كان خاوه‌نیانن، به شێوه‌ی سنووردار بكرێنه‌وه.
ئه‌م كرده‌وه‌یه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هێڵه‌یه كه حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی واته تێ هۆ ئه‌ڵ، دیاری‌یان كردووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له‌م هه‌لومه‌رجه دژواره‌ی په‌تاكه‌دا نه‌ده‌بوایه به‌ربه‌سته‌كان هه‌ڵبگیردرێن.
شایانی باسه، شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی پایته‌خت مه‌زنده‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه قه‌یرانی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تتر كارده‌كاته سه‌ر گه‌نجان و منداڵان، چونكه ئه‌م توێژانه هه‌ستیارن و، به داخراویمانه‌وه‌ی شوێنه‌كانی كات به سه‌ربردنی لاوان و منداڵان، كاریگه‌ریی خراپ ده‌كاته سه‌ر چاكژینیی ئه‌و توێژانه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئاسایشی ته‌ندروستی تێ هۆ ئه‌ڵ، واته میكا ساڵمینێن، ڕایگه‌یاند كه هیواده‌خوازێ بڕیاره‌كان به ئه‌سپایی و پارێزێكی زۆره‌وه بدرێن و سنووربه‌ندییه‌كانیش هه‌ڵنه‌گیردرێن.
فیننایر ده‌ستی كردووه به داخوازیی وه‌ڵامی نێگه‌تیڤی تێست بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌فه‌ری فینلاند ده‌كه‌ن
فیننایر له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ستی كردووه به داواكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌نجامی نێگه‌تیڤی تێستی ڤایرۆسی كۆرۆنا یاخود ئه‌گه‌ری نه‌خۆشیی كۆرۆنا، له‌و موسافیرانه‌ی به‌ره‌و فینلاند به‌ڕێوه‌ن.
به‌ڵگه‌نامه‌ی تێستی نێگه‌تیڤی كۆرۆنا نابێ له ماوه‌ی هه‌فتا و دوو سه‌عات پێش كاتی سه‌فه‌ركردنه‌كه، كۆنتر بێت. هه‌رچی تاقیكردنه‌وه‌ی دژه‌ته‌نه، پێویسته ئه‌وپه‌ڕی چل و هه‌شت سه‌عات پێش سه‌فه‌ر ئه‌نجام بدرێت. هه‌روه‌ها ده‌كرێ پشتبه‌ستوو به نامه‌ی پزیشك سه‌فه‌ر بكرێت، به‌و مه‌رجه‌ی له نامه‌كه‌دا نووسرابێ كه كه‌سی موسافیر له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و، به ته‌واویش چاك بۆته‌وه.
ئه‌م داواكارییه كه‌سانی ژێر دوانزده ساڵ ناگرێته‌وه و ئه‌و موسافیرانه‌ش ناگرێته‌وه كه له هێلسینكی فڕۆكه ده‌گۆڕن و له سه‌فه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام ده‌بن، مه‌گه‌ر ئیتر ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌م موسافیره نێونه‌ته‌وه‌ییانه سه‌فه‌ری بۆ ده‌كه‌ن، داوای تێستێكی هاوشێوه بكات. هه‌رچی به‌ڵگه‌ی ڤاكسیناسیۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنایه، جارێ فیننایر په‌سندی ناكات.
دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تێ هۆ ئه‌ڵ، له هه‌موو كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانیی ڕاسپاردووه كه هه‌موو ئه‌و موسافیرانه‌ی به‌ره‌و فینلاند به‌ڕێوه‌ن، پێش سواربوونی فڕۆكه داوای به‌ڵگه‌نامه‌ی تێستی نێگه‌تیڤی كۆرۆنایان لێ بكه‌ن.
26.1.2021
له فینلاند 192 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا
دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تێ هۆ ئه‌ڵ، ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی دووشه‌ممه 192 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆمار كراوه. به‌م شێوه‌یه، له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا سه‌رجه‌م 42772 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تا سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، 105620 كه‌س له فینلاند ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێ دراوه. https://www.thl.fi/episeuranta/rokotukset/koronarokotusten_edistyminen.html
زۆرترین ڕێژه‌ی ڤاكسین واته نزیكه‌ی 27 هه‌زار دانه، له كه‌رتی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما، لێ دراوه. كه‌رتی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی پیركانما له پله‌ی دووهه‌م و ڤارسینایس-سوۆمی له پله‌ی سێهه‌مدا دێن. له كه‌رتی ته‌ندروستیی پیركانما زیاتر له 12 هه‌زار و له ڤارسینایس-سوۆمی نزیكه‌ی 11 هه‌زار كه‌س ڤاكسین كراون.
شایانی باسه، ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو كۆمپانیای ده‌رمانسازیی ئاسترازێنكا ڕایگه‌یاند كه ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه‌كانیان خاو ده‌بێته‌وه. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ده‌سپێكی ڤاكسیناسیۆنی به‌كۆمه‌ڵ، له فینلاندیش دوا ده‌كه‌وێ. ئه‌وه‌ی كه ئه‌م به‌دواكه‌وتنه تا كه‌ی ده‌خایه‌نێت، بۆ پسپۆڕانیش ڕوون نیه.
حكومه‌ت بڕیاری دا سنووربه‌ندییه‌كانی هاتنه ناو وڵات توندتر بكات
هه‌ینیی ڕابردوو حكومه‌ت بڕیاری دا له پێناوی به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی جۆری گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سنووربه‌ندییه‌كانی هاتنه ناو وڵات توندتر بكاته‌وه. سنووربه‌ندییه نوێیه‌كان له 27 مانگی یه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و تا 25 ی مانگی دوو درێژه ده‌خایه‌نن.
له‌مه به‌دوا ته‌نیا سه‌فه‌ری كاریی ناچاری بۆ ناو خۆی فینلاند ڕێگه‌پێدراو ده‌بێت. گۆڕانكارییه‌كان كاریگه‌رییان له سه‌ر بارودۆخی ئه‌وانه نابێ كه بۆ كاركردن له فینلانده‌وه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و مۆڵه‌ته تایبه‌تانه‌ی له سه‌ر هێڵه سنوورییه هاوبه‌شه‌كان درابوون، هه‌ڵده‌په‌سێردرێن. ئه‌وانه‌ش كه سنوور ده‌رباز ده‌كه‌ن، داوایان لێ ده‌كرێ كه بچنه قه‌ره‌نتینه‌وه.
شایانی باسه، له‌مه‌به‌دوا ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه بۆیان هه‌یه سه‌فه‌ر بۆ ناو فینلاند بكه‌ن كه هاسه‌ر، هاوژین، منداڵ، دایك‌وباوك یاخود داپیره و باپیره‌ی كه‌سانی نیشته‌جێی فینلاند بن.
كارسازان: سه‌دی 71 له كۆمپانیاكانی هه‌رێمی پایته‌خت به هۆی كۆرۆناوه زیانیان پێ گه‌یشتووه.
ڕاپرسییه‌ك له ناو كارسازانی ناوچه‌ی پایته‌ختی فینلاند نیشانی داوه په‌تای كۆرۆنا بۆته هۆی زیانگه‌یاندن به سه‌دی 71 له كۆمپانیا چالاكه‌كانی هه‌رێمی پایته‌خت. زۆرترین زیان به‌و كۆمپانیایانه گه‌یشتووه كه له ناو هێلسینكیدا چالاكن. په‌تاكه هیچ بوارێكی پیشه‌یی نه‌بواردووه.
له كۆمپانیاكانی هه‌رێمی پایته‌خت، 16 له سه‌دیان گیروگرفتی پاره‌دانیان هه‌یه و 13 له سه‌دیان بیریان له داخستنی دووكانه‌كانیان كردۆته‌وه. شایانی باسه، له چاو ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵات، كۆمپانیاكانی هه‌رێمی مێترۆپۆلی هێلسینكی به ڕێژه‌ی دوو قات هه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌ی مایه‌پووچی و ئیفلاس ده‌كه‌ن.
22.1.2021
نزیكه‌ی 400 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له فینلاند
دوێنێ پێنجشه‌ممه پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تانێلی پووماڵاینێن، هه‌واڵی تۆماركرانی نزیكه‌ی 400 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنای له فینلاند ڕاگه‌یاند.
له فینلاند، هه‌ر كه‌سێك كه تووشی كۆرۆنا ده‌بێ، به‌شێوه‌ی مامناوه‌ندی، كه‌متر له یه‌ك كه‌سی تر تووش ده‌كات.
بارودۆخكه له زۆر له وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپادا خراپه، هه‌ر بۆیه كاربه‌ده‌ستان به‌چڕی بارودۆخی ناوخۆی فینلاندیان خستۆته ژێر چاوه‌دێڕی. تێ هۆ ئه‌ڵ له‌سه‌ر ئه‌وه باوه‌ڕه‌یه كه مه‌ترسی ده‌كرێ له ناكاو، بارودۆخی په‌تای كۆرۆنا له سه‌ر ئاستی هه‌موو وڵات ڕوو له خراپبوون بكات.
هه‌لومه‌رجی په‌تا له فینلاند، له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی ڕابردوودا كه‌م تا زۆر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه. مه‌ترسیی ئه‌وه ده‌كرا كه بۆنه‌كانی كریسمه‌س و كۆتایی ساڵ، ڕێژه‌ی تووشبووان بباته سه‌ره‌وه، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو.
به گوێره‌ی وته‌كانی نوێنه‌ری دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، هێشتاش ڕێژه‌یه‌كی زۆری تووشبوو به هه‌موو لایه‌كی وڵات‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه، به‌وه‌شه‌وه، ئێستا ئیتر خه‌ڵكی كه‌متر له كۆتاییه‌كانی پاییز ڕوو له تاقیگه‌كانی تێستی كۆرۆنا ده‌كه‌ن.
ئامانج ئه‌وه‌یه كه تا هاوین 5 بۆ 7 ملیۆن ڤاكسێن هاورده‌بكرێت
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، ئامانجی هه‌نووكه‌یی فینلاندیان سه‌باره‌ت به خشته‌ی هاورده‌كردنی ڤاكسێن بۆ فینلاند، ئاشكرا كرد. ئامانج ئه‌وه‌یه كه تا هاوین 5 بۆ 7 ملیۆن ڤاكسێن هاورده بكرێت. به هۆی ئه‌م بڕه ڤاكسێنه‌وه ده‌كرێ 2 بۆ 2,5 ملیۆن كه‌س ڤاكسێن بكرێن.
تا كۆتایی مانگی دوو، هه‌فتانه نزیكه‌ی 50 هه‌زار ڤاكسێنی بایۆنتیك-فایزه‌ر هاورده‌ی فینلاند ده‌كرێت. به‌ڵێن وایه دوای ئه‌و ڕێكه‌وته ڕێژه‌كه زیاد بكرێت.
هه‌رچی ڤاكسێنی مۆدێرنایه تا ئێستا 5 هه‌زار دانه‌ی لێ هاورده كراوه.
ڤاكسێنی سێهه‌م ڤاكسێنی ''ئاسترا زێنێكا''یه كه كۆی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا چاوه‌ڕوانی ده‌كات.
تێ هۆ ئه‌ڵ ڕایگه‌یاندووه كه له هێندێ له شاره‌وانییه‌كاندا دانیشتووان و كاره‌مه‌ندانی خانه‌كانی به‌ساڵداچووان به ته‌واوی ڤاكسێن كراون و، واكسێنكردنی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن درێژه‌ی هه‌یه.
شایانی باسه، شان به شانی ستافی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستی كه له هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دان، خانه‌كانی به‌ساڵداچووان و كه‌سانی به‌ساڵداچوو له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌وانه دان كه ڤاكسینی كۆرۆنایان لێ ده‌درێت. مه‌زنده‌ی پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تانێلی پووماڵاینێن ئه‌وه‌یه كه پێ ناچێ پێش وه‌رزی هاوین یا ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی هاوینیشدا كۆی حه‌شیمه‌تی وڵات ڤاكسێنیان به‌ربكه‌وێ.
تێ هۆ ئه‌ڵ داواكاره خه‌ڵكی دوومه‌تر له یه‌كتر دووره‌په‌رێزی بكه‌ن
دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تێ هۆ ئه‌ڵ، ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاسپارده‌ی خۆی سه‌باره‌ت به مه‌ودای دووره‌په‌رێزی ڕاگه‌یاند. ئێستا ئیدی دامه‌زراوه‌كه داواكاره كه ره‌چاوی زیاتر له دوو مه‌تر مه‌ودا له نێوان كه‌سه‌كاندا بكرێت. هه‌روه‌ها تێ هۆ ئه‌ڵ، تكاكاره پێوه‌ندییه نزیكه‌كان له پێشووش كه‌متر بكرێنه‌وه.
هۆكاری ئه‌م ڕاسپارده نوێییانه سه‌رهه‌ڵدانی جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنایه، كه له جۆری پێشووی ڤایرۆسه‌كه خێراتر تووش ده‌كا و په‌ل ده‌هاوێ.
ماسكیش ده‌بێ له شوێنه گشتییه‌كان به كاربهێندرێ، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای دووره‌په‌رێزیی سه‌رووی دوومه‌تر. به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی تێ هۆ ئه‌ڵ، گرینگه كه هه‌روا ڕه‌چاوی پاكوخاوێنیی ده‌ست و په‌ل و شێوه‌ی كۆكینیش بكرێ و، پرۆگرامی كۆرۆناڤیلكو-ش له‌سه‌ر ته‌له‌فوونه‌كان چالاك بێت.
تێ هۆ ئه‌ڵ هه‌روه‌ها تكا ده‌كا هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی تێستی كۆرۆناش به‌رهه‌ست بن.
19.1.2021
له فینلاند 168 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆمار كرا
دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی رایگه‌یاند كه رۆژی دووشه‌ممه 168 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوه. به‌م شێوه‌یه، له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه 40505 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له فینلاند تۆمار كراوه.
شایانی باسه، زۆرترین هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان له هه‌رێمی هێلسینكی و كه‌رتی ته‌ندروستیی ئووسیما تۆمار كراوه، كه ده‌كاته 79 حاڵه‌ت.
سه‌رۆك وه‌زیران، خاتوو ساننا مارین هه‌ینیی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی مه‌ترسیی جۆری گۆڕیاوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، به ته‌واوی نیگه‌رانه. ناوبراو له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه بۆ به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌م جۆره نوێییه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا جگه له لێدانی ڤاكسین، پێویست به توندتركردنی سنووربه‌ندییه‌كانیشه، ئه‌ویش نه‌ك هه‌ر له سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌ڵكو له ناوخۆی وڵاتیشدا. مارین ڕایگه‌یاند كه رۆژی هه‌ینیی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ئه‌گه‌ری توندتركردنی سنووره‌كان ده‌كۆڵێته‌وه، ئه‌ویش هه‌م سنووره ده‌ره‌كییه‌كان هه‌م سنووره ناوخۆییه‌كان.
قۆناغی دووهه‌می ڤاكسیناسیۆن له هه‌رێمی پایته‌خت ده‌ستی پێ كرد
یه‌كه‌مین ڤاكسینه‌كانی قۆناغی دووهه‌می ڤاكسیناسیۆن له فینلاند، له هه‌رێمی هووس واته كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما، لێدران. له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه هووس بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵی فینلاندی به‌ڕێ كردووه، هاتووه كه؛ ڤاكسینه‌كانی قۆناغی دووهه‌م، دوێنێ دووشه‌ممه، له نزیكه‌ی 300 كه‌س دراون.
شایانی باسه، ڤاكسینی دووقۆناغه‌ی ڤایزه‌ر و بایۆنتیك له دوای دووجار لێدران، به بڕی نزیكه‌ی 95 له سه‌د، كه‌سی ڤاكسینه‌كراو له ئه‌گه‌ری تووشبوون به خراپترین شێوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌پارێزێت.
به مه‌زنده‌ی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تا چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، سه‌رجه‌م نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س له فینلاند ڤاكسینیان لێ دراوه.
پێده‌چێ ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای قۆناغی دووهه‌م له چاو ڤاكسینی قۆناغی یه‌كه‌مدا لێكه‌وته‌ی لاوه‌كیی زیاتری هه‌بێت. ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كه كه له ئیسرائیل تێبینیی كراوه، چونكه وادیاره ئیسرائیل له ره‌وتی ڤاكسینلێداندا له پێش هه‌موو وڵاتانی دیكه‌وه‌یه.
هه‌ڵبه‌ت له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا، ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دا لێكه‌وته‌ی خراپی ڤاكسینه‌كه نیه، به‌ڵكو كاردانه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی مرۆڤه له به‌رامبه‌ر ڤاكسیندا. له‌م پێوه‌ندییه‌دا دكتۆر هاننا نۆهینێك پسپۆڕی ڤاكسیناسیۆن له دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی روونی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ؛ ئه‌و نیشانانه، ده‌یسه‌لمێنن كه ڤاكسینه‌كه ئیشی خۆی ده‌كا و كاریگه‌ری به‌جێ ده‌هێڵێ.
ڤایزه‌ر و بایۆنتیك به‌ڵێنیان داوه كه دره‌نگكه‌وتنی ڕه‌وتی ڕاده‌ستكردنی ڤاكسینه‌كان ته‌نیا یه‌ك هه‌فته بخایه‌نێت
كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌واوده‌رمان، ڤایزه‌ر و بایۆنیك ڕایانگه‌یاندووه كه ڕاده‌ستكردنی ڤاكسینه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌فته‌یه‌ك زیاتر وه‌دوا نه‌كه‌وێ. پێشتر له ئه‌وروپا مه‌ترسیی ئه‌وه ده‌كرا كه ئه‌م به‌دره‌نگكه‌وتنه‌ی ڕه‌وتی ڕاده‌ستكردنی ڤاكسینه‌كان، مانگێك بخایه‌نێت.
كۆمپانیاكان ڕایانگه‌یاندووه كه له سۆنگه‌ی فراوانكردنی كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان، له مانگی چوار واته مانگی ئه‌پریل به‌دواوه ده‌توانن بڕێكی یه‌كجار زۆرتر له ڤاكسین ڕاده‌ست بكه‌ن. هه‌ر به هۆی كاروباری فراوانكردنه‌وه‌یه كه ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنان له‌م هه‌فته‌یه‌دا به شێوه‌ی كاتی كه‌م ده‌كات.
كۆمپانیاكانی ڤایزه‌ر و بایۆنتیك به‌ڵێنیان داوه كه له دووشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه بڕی ڕاده‌ستكردنی به‌ڵێندراو به یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌مان ڕێژه كه پێشتر له‌سه‌ری ڕێ كه‌وتوون. له نیوه‌ی دووهه‌می مانگی دووهه‌میشه‌وه، ڕێژه‌ی ڕاده‌ستكردن هه‌ڵ ده‌كشێ.
15.1.2021
ڕێژه‌ی 258 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون پشتڕاست كراونه‌ته‌وه
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 258 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له فینلاند پشتڕاست كرایه‌وه. دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تێ هۆ ئه‌ڵ، ڕایگه‌یاندووه كه كۆی ڕێژه‌ی تووشبووان تا ئێستا گه‌یشتۆته 39593 حاڵه‌ت.
زۆرترین هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان له هه‌رێمی هێلسینكی و كه‌رتی ته‌ندروستیی ئووسیما تۆمار كراوه.
مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌بوو كه جه‌ژنه‌كانی ڕۆژانی كریسمه‌س ببێته هۆی هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبووان به كۆرۆنا، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ست به هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبوون نه‌كراوه. هه‌ڵبه‌ت دوور نیه كاریگه‌ریی دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی سه‌ری ساڵ به دره‌نگه‌وه خۆی نیشان بدات. به‌وه‌شه‌وه، هێشتا تووشبوونێكی زۆر تۆمار ده‌كرێ و ڤایرۆسه‌كه له هه‌موو لایه‌كی فینلاند خه‌ریكی بڵاوبوونه‌وه به ناو خه‌ڵكدایه.
به گوێره‌ی وته‌كانی تانێلی پووماڵاینێن، پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی، تا ئێستا 61 حاڵه‌تی تووشبوون به ''جۆری گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا'' تۆمار كراوه. 59 حاڵه‌تی تووشبوون له گۆڕیاوه‌كه‌ی به‌ریتانیا و 2 حاڵه‌تیش له جۆره‌كه‌ی ئه‌فریقای باشوورن.
شایانی باسه، دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی نیگه‌رانیی له‌وه ده‌ربڕیوه كه ئێستا ئیتر، خه‌ڵك كه‌متر له پێشوو داوای تێست و پشكنینی تووشبوون به كۆرۆنا ده‌كه‌ن.
حكومه‌ت خۆی بۆ توندكردنی ڕێوشوێنه‌كانی هاتوچۆی سنووره‌كان ته‌یار ده‌كات
حكومه‌ت بڕیاری داوه له پێناوی به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی جۆری گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێوشوێنه‌كانی هاتووچۆ له سه‌ر سنووره‌كان توندتر بكات. به گوێره‌ی وته‌كانی كریستا كیورو، وه‌زیری خێزان و خزمه‌تگوزارییه بنچینه‌ییه‌كان، جۆری نوێی ڤایرۆسی گۆڕیاوی كۆرۆنا دڵه‌ڕاوكێیه‌كی گه‌وره‌ی دروست كردووه و مه‌ترسییه‌كی زۆر هه‌یه كه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و خراپبوون بڕوات.
كیورو هه‌روه‌ها داوای له شاره‌وانییه‌كان كردووه كه ئاسایشی خاڵه سنوورییه‌كانی په‌ڕینه‌وه دابین بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش بۆ وێنه مانای تێستوه‌رگرتن و پشكنینی ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت. حكومه‌ت ئه‌وه‌ش وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه كه پێویسته سنووربه‌ندییه ناوچه‌ییه‌كانیش وه‌ك خۆیان بهێڵدرێنه‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، میكا ساڵمینێن، سه‌رۆكی به‌شی ئاسایشی ته‌ندروستی له دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، به ئولێی ڕاگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر نیازی ئه‌وه هه‌بێ كه جۆری گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڕێژه‌یه‌كی تاده‌كرێ كه‌متر بێته ناو فینلاند، له‌و حاڵه‌ته‌دا پێویسته ڕێوشوێنی تایبه‌ت بۆ دڵنیابوون له ئاسایشی ته‌ندروستی له سه‌ر سنووره‌كان بگیردرێته به‌ر.
ساڵمینێن ڕایگه‌یاندووه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر شیمانه‌ی ده‌كرا، ئه‌وه ڕاست نیه كه گۆیا جۆری گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه له بریتانیاوه كه‌وتۆته ڕێ و ڕاده‌ی گیرۆده‌كردنی به‌رزتره، له ناو منداڵان و لاوان‌دا خێراتر له كه‌سانی به‌ساڵداچوو ته‌شه‌نه ده‌ستێنێ.
ڕه‌وتی ڤاكسێنلێدان خێراتر ده‌كرێت
پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تانێلی پووماڵاینێن، ڕایگه‌یاندووه كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، پێ به پێی هاورده‌كردنی ڤاكسینی زیاتر، لێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا گوڕهه‌ڵبگرێت.
جگه له فرمانبه‌رانی پیشه‌یی بواری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، لێدانی ڤاكسینی كارمه‌ندان و دانیشتووانی خانه‌كانی به‌ساڵداچووانیش ده‌ستی پێ كردووه. له قۆناغی نوێ‌دا، ده‌ست ده‌كرێ به لێدانی ڤاكسین له كه‌سانی به‌ساڵداچوو، سه‌ره‌تاش له‌وانه‌وه كه سه‌رووی 80 ساڵن.
شایانی باسه، هه‌فتانه 50 هه‌زار ڤاكسینی بایۆنتیك-ڤایزه‌ر ڕاده‌ستی فینلاند ده‌كرێت. دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی جه‌خت ده‌كات كه هه‌موو ڤاكسینه هاورده‌كراوه‌كان ده‌ستبه‌جێ دابه‌ش ده‌كرێن بۆ به‌كارهێندران.
پووماڵاینێن ڕایگه‌یاندووه كه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی به‌رده‌مدا، دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كانی مۆدێرناش ده‌ست پێ ده‌كات. ڤاكسینه‌كانی مۆدێرنا ده‌كرێ به تایبه‌تی بۆ ئه‌و ناوچه په‌راوێزكه‌وتووانه بنێردرێ، كه له باری لۆجستیكییه‌وه ده‌ست پێ ڕاگه‌یشتنیان ئه‌سته‌متره. ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌وه كه، به پێچه‌وانه‌ی ڤاكسینه‌كانی بایۆنتیك-فایزه‌ر، ڤاكسینی مۆدێرنا پێویستیی به ڕاگیران له شوێنی یه‌كجار ساردوسڕ نیه.
12.1.2021
له فینلاند ٢٠٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوه
دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ) ڕایگه‌یاندووه كه ٢٠٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا تۆمار كراوه. زۆربه‌ی حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون له شاری هێلسینكی و كه‌رتی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی ئووسیما (هووس) به‌دی كراون. حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تۆماركراو له‌م ناوچانه ١٠٦ حاڵه‌ته.
به شێوه‌ی گشتی له سه‌ره‌تای داكه‌وتنی په‌تای كۆرۆناوه تا ئێستا، ٣٨٧٩٠ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی له تێكڕای فینلانددا تۆمار كراوه.
سه‌باره‌ت به شێوه‌ی گۆڕدراوی ڤایرۆسی كۆرۆناش، ٢٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆمار كراوه. سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به شێوه‌ی گۆڕدراوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له تێكڕای فینلانددا گه‌یشتۆته ٤٩ حاڵه‌ت.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی شێوه‌ی گۆڕدراوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو‌ن، واته ١٨ كه‌سیان له‌وانه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاتوونه‌ته‌وه بۆ فینلاند.
شیاوی باسه، شێوه‌ی گۆڕدراوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چاو ئه‌وه‌ی پێشوو خێراتر تووش ده‌كا و ده‌ته‌نێته‌وه، به‌وه‌شه‌وه هیج نیشانه‌یه‌ك به‌ده‌سته‌وه نیه كه له شێوه‌ی پێشووی ڤایرۆسه‌كه خراپتر كار له ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان بكات.
ڤاكسین كلیلی ده‌ربازبوونه له قه‌یرانی كۆرۆنا
توۆماس ئایڤێلۆ، توێژه‌ری دكتۆرا و بایه‌لۆژیستی بواری گه‌شه‌سه‌ندن پێی وایه؛ بارودۆخی فینلاند گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شێوه‌ی گۆڕدراوی ڤایرۆسی كۆرۆنادا زاڵ ببێت. ئه‌و پێی وایه ڤاكسین كلیلی ده‌ربازبوونه له‌و قه‌یرانه‌ی كۆرۆنا دروستی كردووه.
كوتان و ڤاكسین لێدان له فینلاند ڕۆژی ٢٧ ی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو ده‌ستی پێ كرد. هه‌ڵبه‌ت ڕه‌وتی ڤاكسیناسیۆن هێواشتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا ده‌ستی چۆته پێش. ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌وه كه ڕێژه‌ی ڤاكسینه ڕاده‌ستكراوه‌كان كه‌متر له ڕاده‌ی چاوه‌ڕوانكراو بوونه.
ئایڤێلۆ ئه‌ندامی لیژنه‌یه‌كی كاریی هاوبه‌شی پێكهاتوو له پسپۆڕانی بواره جیاوازه‌كانه. ئه‌م لیژنه‌یه خوازیاری گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی به‌په‌له‌یه بۆ به‌رگرتن به ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی شێوه‌ی گۆڕدراوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له فینلاند. ئایڤێلۆ له وتووێژێكدا له گه‌ڵ كاناڵی (ئولێ) ڕایگه‌یاند كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو دیاری ده‌دا ئاخۆ ئه‌م شێوه گۆڕدراوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چۆن به فینلانددا بڵاوده‌بێته‌وه.
ئایڤیلۆ هیوای ئه‌وه ده‌خوازێ كه ته‌واوی خه‌ڵكی فینلاند له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا ڤاكسین بكرێن.
لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له له یاسای په‌تا تووشكه‌ره‌كان ده‌كۆڵنه‌وه
له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، به‌شێكی به‌رچاو له لیژنه په‌رله‌مانییه‌كانی فینلاند خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه له پرسی گۆرانكاری له یاسای په‌تا تووشكه‌ره‌كان دان. مه‌به‌ست له گۆڕانكاری سنووربه‌ندكردنی زیاتری كه‌سابه‌ت و چالاكییه سه‌رگه‌رمكه‌ره‌كانه، به هۆی په‌تای كۆرۆناوه.
گۆڕانكارییه‌كان ده‌ستی كاربه‌ده‌ستانی خۆجێی ئاوه‌ڵا ده‌كه‌ن تا بكه‌ونه داخستنی شوێنگه‌لی وه‌ك یاریگه‌كانی له‌شجوانی، ساونا گشتییه‌كان، مه‌له‌وانگه‌كان و شوێنه‌كانی كاتبه‌سه‌ربردن و پاركه‌كانی سه‌رگه‌رمی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه چاوه‌ڕوانكراوانه، كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یان پێ ده‌درێ كه بۆ وێنه بیكه‌نه‌سه‌ر دووكان و بازاڕه‌كان تا كار و كه‌سابه‌تیان به شێوه‌یه‌ك ڕێك بخه‌ن كه نه‌بێته هۆی پێكهاتنی قه‌ره‌باڵغی.
له كاتی ئێستادا شاره‌وانییه‌كان ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی داخستنی ئه‌و شوێنانه‌یان هه‌یه كه خۆیان خاوه‌نین. له‌مه به‌دوا ده‌كرێ شوێنی لێك كۆبوونه‌وه‌ی مشته‌ریی كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانیش دابخرێن.
22.12.2020
45 ٢٥٢ حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له فینلاند تۆمار كراون
دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی ڕایگه‌یاندووه كه ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥٢ حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا پشتڕاست كراونه‌ته‌وه. به‌م شێوه‌یه، كۆی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانی كۆرۆنا له فینلاند گه‌یشتوونه‌ته ٣٣٤٠٠ حاڵه‌ت.
ڕۆژی دووشه‌ممه پێش كۆتاییهاتن به خولی وه‌رزانه‌ی كاروباری په‌ڕله‌مانی فینلاند، حكومه‌ت گفتوگۆیه‌كی په‌رله‌مانیی له نێوان تێكڕای پارته‌كانی ناو په‌ڕله‌ماندا به‌ڕێوه برد. له‌و گفتوگۆیه‌دا پرسی په‌تای كۆرۆنا و هه‌لومه‌رجی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستی، تاووتوێ كران.
شایانی باسه، ئامانج له ڕێكخستنی ئه‌و گفتوگۆ په‌ڕله‌مانییه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، خۆئاماده‌كردن بوو بۆ ئه‌گه‌ری هه‌لومه‌رجێك كه جڵه‌وی په‌تای كۆرۆنا له ده‌ست ده‌ربچێت، بۆ وێنه ئه‌گه‌ر بارودۆخێك بێته پێش كه پێڕاگه‌یشتنه‌كانی بواری ته‌ندروستی له توانایی ده‌ر بچن یاخود بارودۆخێك بێته پێش كه پێویست به به‌گه‌ڕخستنی یاسای باری نائاسایی بكات.
ڤاكسینه‌كان ده‌ره‌قه‌تی پێكهاته‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دێن
پسپۆڕانی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌و ڤاكسێنانه‌ی تا ئێستا كه‌وتوونه‌ته بواری به‌كارهێنانه‌وه له به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆناش، به‌هێز ده‌بن. وه‌زیری ته‌ندروستیی ئا‌ڵمانیا، یێنس سپاهن، ڕای گه‌یاند كه پسپۆڕانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌باره‌ت به ڤاكسینانسیۆن و پێكهاته‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووه. پێكهاته‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرتر له به‌ریتانیا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سپان رایگه‌یاند كه؛ به‌له‌به‌رچاوگرتنی تێكڕای ئه‌و فاكته‌رانه‌ی تا ئێستا لێیان ئاگادارین، ئه‌م پێكهاته نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كارایی ڤاكسیناسیۆنه‌كان نابێت. ناوبرا به تایبه‌تی ئاماژه‌ی به ڤاكسینی ئاماده‌كراو له لایه‌ن كۆمپانیاكانی فایزه‌ر و بیۆنتێك كرد، كه تا ئێستا له به‌ریتانیا و ئه‌مریكا مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی پێ دراوه. شایانی باسه، وا به‌ڵێنه یه‌كه‌م گوژمه‌ی ڤاكسینه‌كانی به‌رهه‌مهاتوو له لایه‌ن كۆمپانیاكانی فایزه‌ر و بیۆنتێك، له ماوه‌ی ڕۆژانی پشووی كریسمه‌سدا بگه‌نه فینلادنیش.
بواری هاتوچۆ خه‌ریكی خۆئاماده‌كردنه بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا
بواری هاتوچۆی هه‌وایی و زه‌مینی له فینلاند له ئاماده‌كاری دایه بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا. ڤاكسینی چێكراوی كۆمپانیاكانی فایزێر و بایۆتێك پێویستیی به گواستنه‌وه له سه‌رمای ٧٠ پله ژێر سفردا هه‌یه، بۆیه گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كان كارێكی یه‌كجار زه‌حمه‌ته.
دابه‌شكردنی زۆرینه‌ی گوژمه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كه‌وێته ساڵی داهاتووه‌وه، هه‌ر بۆیه له سه‌ر ئاستی تێكڕای یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا به شێوه‌یه‌كی یه‌كجار توند چاوه‌دێریی شێوه‌ی ڕاگواستنی ڤاكسینه‌كان ده‌كرێت. كۆمپانیاكانی ده‌رمانسازیی فایزێر و بایۆتێك ده‌توانن له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا بڕی ٥٠ ملیۆن ڤاكسین ڕاده‌ست بكه‌ن. مه‌زنده‌ی كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یه كه له ساڵی داهاتوودا ١ ملیارد و ٣٠٠ ملیۆن ڤاكسینی تر به‌رهه‌م بهێنێت. شایانی باسه، به هۆكاری ئه‌منی، ڕێگه و شێوازی ڕاگواستنی ڤاكسینه‌كان ئاشكرا ناكرێن.
18.12.2020
ڕه‌وتی هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا بڕێك خاو بۆته‌وه
به گوێره‌ی وته‌كانی تانێلی پوومالاینێن، پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، نزیكه‌ی ٣٦٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرنا له ماوه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، له فینلاند تۆمار كراوه. به وته‌ی به‌ڕێز پوومالاینێن، هه‌ڵكشانی خێرای ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان له سه‌راسه‌ری وڵات‌دا ڕووی له خاوبوونه‌وه كردووه. هێشتاش ڕێژه‌ی حاڵه‌ته پۆزه‌تیڤه‌كان له كۆی ئه‌وانه‌ی تێستی كۆرۆنایان بۆ ده‌كرێ، له سه‌دا ٢،٥ پێك ده‌هێنێت.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا نزیكه‌ی ١٢ هه‌زار كه‌س بڕیاری چوونه ناو قه‌ره‌نتینه‌یان بۆ دراوه. نزیكه‌ی سه‌دا ٣٠ له‌وانه‌ی تووشبوونیان به كۆرۆنا پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، له‌وانه بوو‌ن كه له قه‌ره‌نتینه‌دا بوو‌ن.
شیاوی باسه هێشتاش زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا ده‌بن گه‌نجان و له‌وانه‌ن كه له ته‌مه‌نی كاركردن دان، به‌وه‌شه‌وه پشكی به‌ساڵداچووانیش له ناو تووشبوواندا به شێوه‌یه‌كی نیگه‌رانیهێن له هه‌ڵكشان دایه. حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونی به كۆمه‌ڵ، له سۆنگه‌ی سنووربه‌ندییه‌كانه‌وه، هێندێك كه‌می كردووه، به‌وه‌شه‌وه هێشتاش نموونه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونی به كۆمه‌ڵ، له هه‌موو كه‌رته ته‌ندروستییه‌كاندا به‌دی ده‌كرێ.
له ماوه‌ی ڕۆژه‌كانی ٢٢ ی مانگی ١٢ هه‌تا ١٧ ی مانگی ١، سنووربه‌ندیی كۆبوونه‌وه له چوار پارێزگای وڵات‌دا توند ده‌كرێت. شیاوی باسه، سنووربه‌ندیی كۆبوونه‌وه‌ی كه‌متر له ده كه‌س، له ماوه‌ی دیاریكراوی ئاماژه‌پێكراودا، هه‌رێمه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی ڤاسا، فینلاندی ناوه‌ڕاست، پۆهیانمای باشوو و پۆهیانمای ناوه‌ڕاستیش ده‌گرێته‌وه.
هێشتاش ڕێژه‌ی یه‌كه‌م گوژمه‌ی واكسینه‌كان ساغ نه‌كراوه‌ته‌وه
به گوێره‌ی ئه‌و وتانه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، تووییا كومپوڵاینێن، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، ڕایگه‌یاند؛ هێشتاش له كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت ڕوون نیه ئاخۆ گوژمه‌ی ئه‌و واكسینانه‌ی به‌ڵێن وایه له قۆناغی یه‌كه‌مدا هاورده‌ی فینلاند بكرێن چه‌نده‌یه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ فرمانگه‌ی داوده‌رمانی ئه‌وروپا (ئی ئێم ئه‌ی)، له هه‌فته‌ی داهاتوودا مۆڵه‌تی فرۆش بۆ یه‌كه‌مین واكسین ده‌ربكات. به‌دوای ئه‌وه‌شدا پێویست ده‌كا كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا په‌سندی بكا و، حكومه‌تی فینلاند بڕیاری لێ بدا و ئه‌وجا واكسینه‌كان هاورده‌ی فینلاند بكرێن. به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه به‌راییانه‌ی به‌ده‌ست وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی گه‌یشتووه، هه‌ر ده‌سبه‌جێ دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی فرۆش ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ، هیچنه‌بێ گوژمه‌یه‌ك ڕاده‌ستی فینلاند ده‌كرێت.
به گوێره‌ی وته‌كانی كۆمپوڵاینێن، ئه‌وه‌ش یه‌كجار گرینگه كه ئاخۆ كه‌ی واكسینی زیاتر ده‌گاته فینلاند. كومپوڵاینێن ده‌ڵێ؛ به‌له‌به‌رچاوگرتنی پرسی واكسیناسیۆن پێویسته به شێوه‌یه‌كی دووربینانه بۆ ئاینده بڕوانین. هه‌ر كاتێك زانیاریی وردترمان سه‌باره‌ت به ئاستی خێرایی ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنان و ڕاده‌ستكردنی واكسین به‌ده‌ست گه‌یشت، ئه‌وسا ده‌توانین پێداچوونه‌وه به كات و ساتی چاوپۆشیكردن له سنووربه‌ندییه تونده‌كاندا بكه‌ین.
مه‌ترسیی ئیفلاسی كۆمپانیاكانی بواری گه‌شتیاری و خوارده‌مه‌نی په‌ره‌ی سه‌ندووه
نوێترین ڕاپرسیی ڕێكخراوی به‌رژه‌ندپارێزی (MaRa) له ناو ئه‌ندامه‌كانیدا نیشانی داوه كه مه‌ترسیی ئیفلاسكردن له ناو كۆمپانیاكانی بواری خوارده‌مه‌نی و گه‌شتیاریدا هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه. له ناو ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا كه وه‌ڵامی ڕاپرسییه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه یه‌ك له پێنجیان ڕایانگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا ئه‌گه‌ری ئیفلاسكردنیان هه‌یه. له ڕاپرسییه‌كانی پێشووتری مانگه‌كانی نۆهه‌م و پێنجه‌می ئه‌م ساڵدا، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی ترسی ئیفلاسكردنیان لێ نیشتبوو سه‌دی ١٥ بووه.
ڕێكخراوی (MaRa) داواكاره كه له ماوه‌ی زستان و به‌هاری داهاتوودا بڕه یارمه‌تییه‌كی نوێ به نیازی تێهه‌ڵێنانه‌وه‌ی تێچوونی كۆمپانیاكان دیاری بكرێت. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا پێشكه‌شكردنی داواكاریی نوێ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی داهاتی له‌ده‌ستچووی ماوه‌ی هاوین و پاییزی ڕابردوو، ده‌ست پێ بكات.
تیمۆ لاپپی، سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه، كه‌میی داهاتی كۆمپانیاكان به هۆكاری پێویستیی پشتیوانیلێكردنیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا، چونكه به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی ناوبراو، دۆخی دارایی زۆر له كۆمپانیاكان به‌شی ئه‌وه‌نده‌ی به به‌ره‌وه نه‌ماوه تا به هیوای بڕیارێكی نوێ، تا به‌هاری داهاتوو له چاوه‌ڕوانیدا به‌رگه بگرن.
15.12.2020
سه‌ردان و میوانیكردن چ له‌ناو ئه‌وانه‌دا كه سه‌ربه گرووپه مه‌ترسی له‌سه‌ره‌كانن چ له ناو كه‌سانی دیكه‌دا تاڕاده‌یه‌كی زۆر وه‌ك سه‌رده‌می پێش كۆرۆنا به‌رده‌وامه
له ڕاپرسییه‌كی بازنه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیمادا هه‌وڵ دراوه ڕاده‌ی جووله و هاتوچۆی خه‌ڵك له دۆخی ئێستادا كه ڕاسپارده و سنووربه‌ندییه‌كان له گۆڕێ دان، ڕوون بكرێته‌وه. به گوێره‌ی زانیارییه به‌راییه‌كان، سه‌رباری دۆخی په‌لهاویشتنی كۆرۆنا، خه‌ڵكی هه‌رێمی ئووسیما هه‌روا له میوانی و سه‌ردانی خواردنگه‌كان به‌رده‌وامن.
له ناو ئه‌وانه‌دا كه وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه سه‌دی ٥٨ و له ناو ئه‌وانه‌شدا كه سه‌ر به گرووپه مه‌ترسی له‌سه‌ره‌كانن سه‌دی ٤٢، ڕایانگه‌یاندووه كه له سه‌ردان و میوانیكردنیان به‌رده‌وامن. سه‌دی ٤٢ له وه‌ڵامده‌ران و سه‌دی ٢٤ له‌وانه‌ش كه سه‌ر به گرووپه مه‌ترسی له‌سه‌ره‌كانن، ڕایانگه‌یاندووه كه له‌سه‌ر هاتوچۆی خواردنگه‌كان به‌رده‌وامن.
شایانی باسه، هه‌رچی ڕاسپارده و سنووربه‌ندییه‌كانه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ڕه‌وتی تووشبوون به كۆرۆنا له‌و هه‌رێمانه‌دا كه له دۆخی په‌لهاویشتندان، به‌ره‌و داشكان ببات. ڕه‌وتی هه‌ڵكشانی له‌ناكاو له ناوچه‌ی ئووسیما ڕاگیردراوه، ئه‌وه له كاتێكدا كه له ناوچه‌كانی (كانتا-هه‌مێ) و (ڤارسینایس-سوۆمی)، ڕه‌وتی تووشبوون هه‌روا له هه‌ڵكشان دایه.
داماڵینی خانه‌ی به‌ساڵداچووان له كۆرۆنا زه‌حمه‌ته
له‌م دواییانه‌دا كۆرۆنا له ڕێی نه‌خۆشه نوێییه‌كانه‌وه خۆی خزاندۆته خانه‌ی به‌ساڵداچووانه‌وه. دوایین نموونه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته بۆ وێنه له شاره‌وانیی پیێكسانمه‌كی ڕووی داوه.
هه‌رچی ئه‌و دانیشتووه نوێیانه‌یه كه بۆ خانه‌ی به‌ساڵداچووان ڕاده‌گوێزرێن، مه‌گه‌ر گومانی تووشبوونیان لێ بكرێت ئه‌گینا تاقیكاریی كۆرۆنایان له‌سه‌ر ناكرێت. كارناسان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه زه‌حمه‌ته بكرێ خانه‌كانی به‌ساڵداچووان له‌وه‌ی ئێستای باشتر بپارێزرێن.
ئاینۆ ڕووبینی، پزیشكی باڵای فرمانگه‌ی شاره‌وانیی پیێكسانمه‌كی ده‌ڵێ، به‌دره‌نگهاتنه‌وه‌ی وه‌ڵامی تێسته‌كان، هه‌ر ئێستا بۆته كه‌ندوكۆسپ له‌سه‌ر ڕێی شوێنپێهه‌ڵگرتنی زنجیره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا. هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تێسته‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی تریش كاروباره‌كان به‌یه‌كدا ده‌دات.
خوێندن له‌ڕێی دووره‌وه جیاوازیی زیاتری له نێوان خوێندكاران دروست كردووه
له ماوه‌ی وه‌رزی به‌هاردا خوێندن له‌ڕێی دووره‌وه زۆرترین ئاسته‌نگی بۆ ئه‌و خوێندكارانه دروست كردووه كه هه‌ر له خۆیاندا كێشه‌ی فێربوونیان هه‌بووه. ئه‌م زانیارییه به هۆی ئه‌و توێژینه‌وه به‌رفراوانه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه (كارڤی) واته ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی نرخاندنی په‌روه‌رده ئه‌نجامی داوه. شایانی باسه، زۆرترین كه‌مایه‌سییه‌كان پێوه‌ندیی به‌وانه‌وه هه‌بووه كه پێویستییان به یارمه‌تیی فێركاری هه‌بووه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا، (كارڤی) بۆچوونی ١٨٠٠ خوێندكاری خوێندنی سه‌ره‌تایی، پتر له ٨٠٠ خوێندكاری دواناوه‌ندی، پتر له ٦٤٠٠ خوێندكاری خوێندنگه پیشه‌ییه‌كان و سه‌رجه‌م ٢٨٠٠ نوێنه‌ری ستافی كارگێڕیی خوێندنگاكانی سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی ئه‌وان له باره‌ی خوێندن له ڕێی دووره‌وه، وه‌گرتووه.
نزیكه‌ی سه‌دی ٧٠ له مامۆستایانی خوێندنگه پیشه‌ییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو‌ن كه خوێندن له ڕێی دووره‌وه مافی به‌رابه‌ریی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له مه‌ترسی هاویشتووه كه پێویستیان به یارمه‌تیی تایبه‌تی هه‌یه.
11.12.2020
له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ٨٤٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆمار كراوه
پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تانێلی پووماڵاینێن، ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ٨٤٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له فینلاند تۆمار كراوه. ٤٧٠ حاڵه‌ت له‌و ژوماره تۆماركراوانه، تووشبووی ڕۆژانی ٢ بۆ ٨ ی مانگی (یۆوڵوو) واته مانگی دوانزده‌ن، كه به تۆمارنه‌كراوی مابوونه‌وه.
به گوێره‌ی وته‌كانی (تێ هۆ ئه‌ڵ) هۆی به تۆمارنه‌كراوی مانه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه ته‌كنیكییه‌كان. ئه‌مه به‌و مانایه‌یه كه بڕی ڕاسته‌قینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا زۆر له ڕێژه تۆماركراوه‌كان زیاتر بووه.
شایانی باسه، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ش كه به هۆی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه، له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی ڕابردوودا له هه‌ڵكشاندا بووه. به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی دكتۆر پووماڵاینێن، هۆی هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی مردنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبوون له خانه‌كانی پێڕاگه‌یشتندا.
واكسینی كۆرۆنا بۆ هه‌موو په‌رستار و پزیشكان پێشنیاز ده‌كرێت'
پێده‌چێ یه‌كه‌مین كه‌سانێك كه له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا واكسین ده‌كرێن، ئه‌و په‌رستارانه بن كه به نه‌خۆشه كۆرۆناییه‌كان ڕاده‌گه‌ن.
(ئولێ) پرسیاری له سه‌رپزیشكانی باڵای نه‌خۆشخانه زانستگاییه‌كان كرد ئاخۆ خاوه‌نكاره‌كان نیازیان وایه گوشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌و په‌رستار و پزیشكانه‌ی له گه‌ڵ نه‌خۆشه كۆرۆناییه‌كان كار ده‌كه‌ن تا حه‌تمه‌ن واكسین له خۆیان بده‌ن؟
خاوه‌نكاره‌كان نیازیان وایه كه ''به‌جه‌ختكردنه‌وه تكا'' له ستافی كارمه‌ندانیان بكه‌ن تا هه‌موویان واكسین له خۆیان بده‌ن. هه‌ڵبه‌ت چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ كه هێندێ كه‌س خۆ له واكسین ببوێرن.
زۆر له ڕێكخراوه‌كانی هاریكاریی خۆراك كه‌وتوونه‌ته ته‌نگه‌ژه‌ی ئابوورییه‌وه
زۆر له كارگێڕانی هاریكاریی خۆراك به هۆی باری گرژی ئابوورییه‌وه ته‌نگیان پێ هه‌ڵچندراوه. سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی Ruoka-apu.fi خاتوو ڕێتا نی‌ك ده‌ڵێ كه كڕینی كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی و خوارده‌مه‌نی زیایی بوونه‌ته هۆی هه‌ڵكشانی تێچوونه‌كان.
هه‌روه‌ها كاروباری خاوێنكاری چڕ كراوه‌ته‌وه و دابه‌شكاریی خوارده‌مه‌نیش پله‌به‌ندی كراوه. به هۆی ئه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نی له ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانتر كۆكراوه‌ته‌وه، تێچوونی هێنانوبردنیش چۆته سه‌ره‌وه.
شایانی باسه، Ruoka-apu.fi ماڵپه‌ڕێكی سه‌راسه‌ریی خزمه‌تگوازرییه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستییان به هاریكارییه له گه‌ڵ ڕێكخه‌رانی هاریكاریی خۆراك، پێكه‌وه گرێ ده‌دات. گیروگرفتی ئابووریی ڕێكخراوه‌كان به هۆی ڕاپۆرتی به‌دواداچوونێكی ماڵپه‌ڕی ناوبراوه‌وه كه‌وتۆته ڕوو.
8.12.2020
(تێ هۆ ئه‌ڵ) به ١٧ زمان زانیاری له سه‌ر كۆرۆنا پێشكه‌ش ده‌كات
دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی واته (تێ هۆ ئه‌ڵ). له ڕێی چه‌ندین كاناڵی جیاجیا و به چه‌ندین زمانی جیاواز زانیاری له سه‌ر په‌تای كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه. له به‌شی ''بانكی بابه‌ته‌كان'' له ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتیی (تێ هۆ ئه‌ڵ)دا به ١٧ زمان زانیاریی داندراون كه ده‌كرێ هه‌ر كه‌س لای خۆیه‌وه پرینتیان بكات.
شایانی باسه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا بابه‌ت و زانیاری سه‌باره‌ت به كۆرۆنا له شێوه‌ی ڤیدیۆشدا، به زۆر زمان له‌وانه عه‌ره‌بی، كوردی و سۆماڵی داندراوه.
هه‌موو بابه‌ته‌كان له ماڵپه‌ڕی (تێ هۆ ئه‌ڵ) به ناونیشانی thl.fi/koronainfo له به‌رده‌ستن.
سه‌رۆك كۆمار ستایشی ئه‌وانه‌ی كرد كه له بواری ته‌ندورستیدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن
له جه‌ژنی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆییدا سه‌رۆك كۆماری وڵات، به‌ڕێز ساوڵی نینیستۆ، خزمه‌تگوزارییه‌كانی كارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستیی به‌رز نرخاند و ستایشی نه‌خشی ئه‌وانی كرد له چاره‌سه‌ری قه‌یرانی كۆرۆنادا. شایانی باسه، جه‌ژنی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی فینلاند ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو له كۆشی كۆماری و له چوارچێوه‌ی ڕێوشوێنێكی ڕیزپه‌ڕدا، به‌ڕێوه چوو. تێمای جه‌ژنی ئه‌مساڵ بریتی بوو له ''فینلاند ده‌رباز ده‌بێت''.
به بڕوای سه‌رۆك كۆمار، نینیستۆ، كارگێڕانی پیشه‌یی بواری پێڕاگه‌یشتن به ته‌ندروستی ''قاره‌مانانی نه‌ته‌وه‌ن''، چونكه له چوارچێوه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیاندا ناچار ده‌بن گیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه. سه‌رۆك كۆمار و هاوسه‌ره‌كه‌ی به جووت له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو‌ن كه فینلاند به هۆی متمانه‌كردن به یه‌كترییه‌وه، له‌م قه‌یرانی كۆرۆنایه ده‌رباز ده‌بێت.
ئاستی په‌رۆشیی خه‌ڵكی له سه‌رده‌می كۆرۆنادا كه‌می كردووه
فینلاندییه‌كان ئه‌مساڵ كه‌متر له ساڵانی پێشوو په‌رۆشی ژیانی خۆیان بوو‌ن. ئه‌م زانیارییه ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه، ئه‌ویش له كاتێكدا كه قه‌یرانی كۆرۆنا ته‌بارێك بابه‌تی نوێی هێناوه‌ته ڕۆژه‌ڤه‌وه، كه مایه‌ی خه‌م و په‌رۆشین.
له چوارچێوه‌ی ڕاپڕسییه‌كدا، كه بۆ به‌شی توێژینه‌وه ئابوورییه‌كانی (ئولێ) ئه‌نجام دراوه، پرسیاری ئه‌وه له هاووڵاتیان كراوه كه ئاخۆ تا چ ڕاده‌یه‌ك بۆ وێنه په‌رۆشی ته‌ندروستیی خۆیان، داهاتی بژێوییان و هه‌روه‌ها كاروباری كه‌سوكاری نزیكیانن.
ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌مساڵ به ''یه‌كجار په‌رۆش'' وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، له چاو دوو ساڵی پێشووتر دا، داكشانێكی سه‌رنجڕاكێشی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
خاتوو مییا هاڵمێ-توۆمیساری، كه ئانترۆپۆلۆژه و، كتێبی سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی په‌تا نووسیوه، مه‌زنده‌ی ئه‌وه ده‌كا كه بارودۆخی قه‌یراناوی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌ناچاری، له گۆشه‌نیگای نوێوه له ژیان بڕوانن و مل بۆ ئه‌و ڕاستییه بده‌ن كه ئێمه توانای كۆنترۆڵكردنی هه‌موو شتێكمان نیه.
4.12.2020
واكسیناسیۆن ده‌شێ له مانگی یه‌كه‌وه ده‌ست پێ بكات
حكومه‌تی فینلاند له‌سه‌ر ستراتیژی فه‌رمیی كۆرۆنا بڕیاری ده‌ركرد. ئه‌م ستراتیژییه ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه بڕیاری لێ درا و، پێویسته له كۆبوونه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا په‌سند بكرێت.
تانێلی پووماڵاینێن، پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ) ڕایگه‌یاندووه كه ده‌كرێ واكسین لێدانه‌كان له ماوه‌ی (تاممیكوو) واته مانگی یه‌كدا ده‌ست پێ بكرێت.
سه‌ره‌تا ستافی كارگێڕانی بواری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی واكسینیان لێ ده‌درێت و دوابه‌دوای ئه‌وانیش نۆره دێته سه‌ر توێژی به‌ساڵداچووان و ئه‌و گرووپانه‌ی كه مه‌ترسییان له‌سه‌ره. به‌ده‌م چوونه‌پێشی وه‌رزی به‌هاریشه‌وه گرووپه‌كانی دیكه له‌به‌ره‌وه واكسین ده‌كرێن.
ئه‌و واكسینه هاوردانه‌ی له لایه‌ن كۆمپانیاكانی فایزێر و بایۆنتێك گه‌شه‌یان پێ دراوه، به‌شی ١ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌س له فینلاندییه‌كان ده‌كات. شایانی باسه، واكسینی كۆرۆنا له دوو ژه‌می جیاوازدا و به مه‌ودای نێوان سێ هه‌فته لێ ده‌درێت. واكسیناسیۆن له فینلاند به خۆڕایی ده‌بێت.
خاتوو كریستا كیورو، وه‌زیری خزمه‌تگوزارییه بنچینه‌ییه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه واكسین له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌درێت كه خۆیان خوازیار بن، مادام كۆسپی ته‌ندروستی ڕێیان لێ نه‌گرێت.
بارودۆخی په‌تا له تێكڕای وڵات‌دا به خراپی په‌ره‌ی سه‌ندووه
بارودۆخی په‌تای كۆرۆنا له فینلانددا به خێرایی به‌ره‌و خراپبوون ڕۆیشتووه. له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕاده‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و ده‌ركه‌وتنی په‌تاكه به خێراییه‌كی به‌رچاو له نزیك به تێكڕای هه‌رێمه‌كانی فینلانددا هه‌ڵدانی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
زۆبه‌ی هه‌ره زۆری تووشبوونه‌كانی كۆی ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م په‌تایه له هه‌رێمی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما (هوس) به‌دی كراون. جێی ئاماژه‌یه كه ئێستا ئیتر له هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی فینلاندیش خه‌ڵكێكی زۆر ڕۆژانه تووش ده‌بن.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ٤٨ ی ساڵدا، ٣٠٢٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ''تۆمارگه‌ی په‌تا گیرۆییه‌كان'' ڕاگه‌یه‌ندراوه، كه له چاو هه‌فته‌ی پێشووتردا به بڕی ٤٤٤ حاڵه‌ت په‌ره‌ی سه‌ندووه. شایانی باسه، له ناو تووشبووه نوێیه‌كاندا ته‌نیا یه‌ك له سه‌ر پێنجیان له‌و كه‌سانه بوو‌ن كه له كاتی ده‌ركه‌وتنی تووشبوونیاندا له قه‌ره‌نتینه‌دا بوو‌ن.
زه‌نگی هۆشداری ماڵان له ماوه‌ی كۆرۆنادا په‌ره‌ی سه‌ندووه
ڕێژه‌ی زه‌نگی هۆشداری ماڵان له ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنادا په‌ره‌ی سه‌ندووه. به گوێره‌ی سه‌رژمێرییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیس، ڕاده‌ی زه‌نگی هۆشداری ماڵان له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا به ڕێژه‌ی یه‌ك له سه‌ر چوار له چاو ساڵی رابردوو، په‌ره‌سه‌ندنی به‌خۆیه‌وه بینیوه. زه‌نگی هۆشداره‌كان له به‌هاری ئه‌مساڵه‌وه یه‌كبین په‌ره‌ی سه‌ندووه.
شایانی باسه، زۆربه‌ی زه‌نگی هۆشداره‌كان له سۆنگه‌ی ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌ڵسوكه‌وتی بێزاركه‌ره‌وه بوونه. ده‌نگه‌ده‌نگه‌كان به زۆری پێوه‌ندییان به هاوتوهه‌رای میوانداری و ده‌نگی به‌رزی مۆسیقاوه هه‌بووه. زۆربه‌ی زه‌نگی هۆشداره‌كان له لایه‌ن دراوسێكانه‌وه لێ دراون.
به گوێره‌ی ژمێریارییه‌كانی پۆلیس، ڕاده‌ی توندوتیژییه خێزانییه‌كانیش به ڕێژه‌ی سه‌دی شه‌ش، به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه. ئه‌م ڕێژه‌یه له ڕووی هه‌ڵدانی ڕاده‌ی پێوه‌ندی گرتنه‌كان به خانه‌كانی داڵده‌دان و پاراستنه‌وه، دیاری ده‌دات.
1.12.2020
سنووربه‌ندییه نوێیه‌كان له سه‌ره‌تای هه‌فته‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن
له كاتی ئێستادا بازنه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما، په‌ییات-هه‌مێ و پۆهیۆس-پۆهیانما و له بازنه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستیی ساتاكونتاشدا ناوچه‌ی ساتاكونتای باكووری له قۆناغی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنادان. باقیی ناوچه‌كانی هه‌رێمی ساتاكونتا له دۆخی گوڕهه‌ڵگرتن دان.
ئه‌و هه‌رێمانه‌ی دیكه كه له دۆخی گوڕهه‌ڵگرتن دان بریتین له بازنه‌ی كه‌رته‌كانی ته‌ندروستیی كاینوو، كانتا-هه‌مێ، كومێنلاكسۆ، له‌نسی-پۆهیا، پیركانما، پۆهیانمای باشووری، ڤاسا و ڤارسینایس سوۆمی و هه‌روه‌ها هه‌رێمی ئاهڤێنانما. شاری یوڤاسكۆلاش ڕایگه‌یاندووه كه چۆته ناو دۆخی گوڕهه‌ڵگرتنه‌وه. بازنه‌كانی دیكه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی، بێجگه له چه‌ند شارێك، له قۆناغی بنه‌ڕه‌تیی په‌تاكه‌دان.
له‌م هه‌فته‌یه‌وه ڕێوشوێنه‌كانی سنووربه‌ندی له‌و هه‌رێمه ئاماژه پێكراوانه ده‌گیردرێته‌به‌ر. سنووربه‌ندییه‌كان هێندێ بواری وه‌ك چالاكییه‌كانی ناو هۆڵه داخراوه‌كان، كاته‌كانی ئاوه‌ڵایی كتێبخانه‌كان و ڕێژه‌ی به‌شدارانی بۆنه گشتییه‌كان ده‌گرێته‌خۆی. هه‌روه‌ها فێركارییه‌كانی قۆناغی دواناوه‌ندییش له هێندێ ناوچه ده‌گۆڕدرێن بۆ فێركاریی له ڕێی دووره‌وه. شیاوی باسه، گرینگ‌ترین سنووربه‌ندی و ڕاسپارده‌كانی پێوه‌ندیدار به شاره گه‌وره‌كان و بازنه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له به‌سته‌ری پێوه‌ندیدار (به زمانی فینلاندی) له‌به‌رده‌ستن، كه ده‌كرێ هه‌ر له ڕێی به‌شی هه‌واڵه‌كانی كاناڵی (ئولێ) به عه‌ره‌بی، كوردی، سۆماڵی و فارسی، ببیندرێنه‌وه.
سنووربه‌ندیی توند و نوێ له ناوچه‌كانی پایته‌خت
له ناوچه‌ی پایته‌ختی فینلاند سنووربه‌ندیی نوێ بۆ به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گیردرێته‌به‌ر.
هه‌موو چالاكییه‌كانی سه‌رگه‌رمی له ناو هۆڵی داخراو، له ناوچه‌كانی هێلسینكی، ئێسپۆ، ڤانتا و كاونیاینێن ڕاده‌گیردرێن و، مۆزه‌خانه‌كان، هۆڵه سه‌رداخراوه‌كانی وه‌رزش، ناوه‌نده كولتوورییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی گه‌نجان بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته، له ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ مانگی ١١ ه‌وه داده‌خرێن.
فێركارییه‌كانی خوێندنی دواناوندی له رۆژی ٣ ی مانگی ١٢ ڕا تا كۆتایی ساڵ، به شێوه‌ی دوورخوێنی به‌ڕێوه ده‌چێت.
كاربه‌ده‌ستان هه‌روه‌ها پێشنیاز ده‌كه‌ن كه كه‌سانی هاوماڵیش، ئه‌وانه‌ی پێكه‌وه له ناو یه‌ك ماڵدا ده‌ژین، زۆر له یه‌كتری نزیك نه‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها، داوای خۆبواردن له ڕێكخستنی بۆنه و كۆبوونه‌وه تایبه‌تییه‌كانیش ده‌كرێت.
جگه له‌مانه‌ش، ته‌واوی كۆبوونه‌وه و بۆنه گشتییه‌كان، چ ئه‌وانه‌ی له ناو ژووردا ڕێك ده‌خرێن و چ ئه‌وانه‌ی له هه‌وای ئازاد‌دا رێك ده‌خرێن، بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو قه‌ده‌غه ده‌كرێن. ته‌نیا كۆبوونه‌وه به به‌شداریی ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی ١٠ كه‌س، ڕێی پێ ده‌درێ، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی ڕێوشوێنه‌كانی پاراستن له تووشبوون له‌به‌رچاوگیردرابێت.
فینلاند سنووربه‌ندییه تونده‌كانی سه‌فه‌ركردن درێژه پێ ده‌دا
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه درێژه بدا به سنووربه‌ندییه كۆرۆناییه‌كانی پێوه‌ندیدار به سه‌فه‌ركردن. فینلاند هه‌روا له كۆنترۆڵ و چاوه‌دێریی سه‌ر سنووره‌كان ته‌نانه‌ت له ناوچه‌كانی هاتوچۆی ئازادی شێنگێن، به‌رده‌وام ده‌بێت. شایانی باسه، كۆنترۆڵی سنووره ناوخۆییه‌كان تا ١٣ی مانگی ١٢ به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی (ئه‌س تێ ئه‌م) خه‌ریكی گه‌ڵاڵه‌كردنی یاسایه‌كی نوێییه سه‌باره‌ت به ڕێوشوێنه‌كانی تێستكردن و قه‌ره‌نتینه. هه‌رچی بواری سه‌فه‌ر و گه‌شتیارییه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ كه له سه‌ره‌تای مانگی ١٢ دا بڕیاری تازه‌ی بۆ بدرێ.
له مانگی ٣ به‌م لاوه، فینلاند تێكڕای ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆنترۆڵ كردووه كه له سنوور په‌ڕیونه‌ته‌وه. هێشتاش هاتوچۆی فینلاند بۆ ئه‌و كه‌سانه ئازاده كه له وڵاتانێكه‌وه دێن كه ڕێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تیایاندا، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا، له ٢٥ كه‌س له ناو ١٠٠ هه‌زار كه‌سدا، تێ ناپه‌ڕێنێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌روا ڕاده‌سپێرێ كه فینلاندییه‌كان، ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن، ئه‌وا نه‌چن بۆ هیچ سه‌فه‌رێك. ئه‌م ڕاسپارده‌یه سه‌باره‌ت به هه‌موو وڵاتانی ئه‌ورووپایه. شایانی باسه، به‌ربه‌سته‌كان سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا بڕێك گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت.
27.11.2020
سه‌رۆك وه‌زیران مارین: ''ئێستا وه‌ختی ئه‌وه‌یه كارێكی لێبڕاوانه بكرێت'' - پێشنیازی داخستنی شوێنه گشتییه‌كانی بازاڕه گه‌وره‌كان ده‌كرێت.
بارودۆخی كۆرۆنا له نزیك به ته‌واوی فینلانددا به‌ره‌و خراپبوون ڕۆیشتووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، سه‌رۆك وه‌زیران خاتوو ساننا مارین پێی وایه هێشتا پێویست به خستنه‌گه‌ڕی یاسای باری نائاسایی ناكات.
مارككو مه‌كییارڤی، پزیشكی باڵا له سه‌رۆكایه‌تیی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێڵسینكی و ئووسیما هۆشداری ده‌دا كه دوور نیه كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی ناوچه‌ی ئووسیما تووشی بارگرانییه‌كی زۆر ببێت. بارودۆخی كۆرۆنا له زۆر ناوچه‌ی فینلاند به‌ره‌و خراپبوون ڕۆشتووه و، زۆر ناوچه مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان له سه‌ره كه له دۆخی گوڕهه‌ڵگرتنه‌وه به‌ره‌و دۆخی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن بچن.
خاتوو ساننا مارین سه‌رۆك وه‌زیران و خاتوو كریستا كیورو وه‌زیری كاروباری خێزان و خزمه‌تگوزارییه بنچینه‌ییه‌كان، رۆژی ٢٦ی ١١، ئه‌نجامی دانوستانه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به كۆرۆنایان ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆك وه‌زیران، مارین وتی كه ناوچه‌گه‌لێكی هه‌روا زۆر و زه‌به‌ند مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره كه پێ بنێنه ناو قۆناغی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه. سه‌رۆك وه‌زیران تكای ئه‌وه‌ی كرد كه هه‌ر كه‌سه له لای خۆیه‌وه هه‌وڵ و هیممه‌ت بنوێنێت و له وه‌ختی به‌سه‌ربردنی كاتی ئازادیشدا خۆی له تێكه‌ڵاوی بپارێزێت.
حكومه‌ت ڕۆژی چوارشه‌ممه كه‌وته گفتوگۆوه سه‌باره‌ت به ڕێوشوێنی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا. له ناو گفتوگۆكاندا ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به بارودۆخی كۆرۆنا پێشكه‌ش كرا و هه‌ڵسه‌نگاندنی یاساییش سه‌باره‌ت به پێشمه‌رجه‌كانی به‌گه‌ڕخستنی یاسای باری نائاسایی كرا. هێشتاش دۆخی فینلاند وای لێ نه‌هاتووه كه پێویست به به‌كارهێنانی یاسای باری نائاسایی بكات.
- هێشتاش پێمان نه‌ناوه‌ته ناو ئه‌و بارودۆخه‌وه. جارێ هه‌لومه‌رجه‌كه ئاوارته نیه، بۆیه پێویست به به‌گه‌ڕخستنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی باری نائاسایی ناكات. ئه‌گه‌ر هاتوو بارودۆخه‌كه به خێرایی به‌ره‌و خراپبوون ڕۆیشت، ده‌كرێ بیر له‌مه‌ش بكه‌ینه‌وه و له‌وانه‌یه ئه‌و ئه‌ركه بكه‌وێته سه‌ر شانی حكومه‌ت كه ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تییه‌كان به‌كار بهێنێت.
مارین داوا له كاربه‌ده‌ستان ده‌كا له‌هه‌وڵدا بن بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی په‌تاكه كۆنترۆڵ بكرێ و دیسانه‌وه پاشه‌كشه‌ی پێ بكرێته‌وه بۆ سه‌ر نزمترین ئاست واته ئاستی بنه‌ڕه‌تی. مارین ده‌ڵێ
- ئێستا وه‌ختی ئه‌وه‌یه كارێكی لێبڕاوانه بكرێت
هه‌ژماری تووشبووان به شێوه‌یه‌كی جێی نیگه‌رانی به‌رزبۆته‌وه
وه‌زیری كاروباری خێزان و خزمه‌تگوزارییه بنچینه‌ییه‌كان خاتوو كریستا كیورو ده‌ڵێ كه هه‌ژماری تووشبوونا به كۆرنا به شێوه‌یه كی جێگه‌ی نیگه‌رانی به‌رزبۆته‌وه.
ناوچه‌كانی ئووسیما و په‌ییات-هه‌مێ چوونه‌ته ناو قۆناغی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه، به‌ڵام له هه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ش گفتوگۆ كراوه.
- ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به په‌تاكه بگیردرێ، ڕێنمایی زیاده‌مان داوه به‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنایان له‌سه‌ره. خاتوو (كیورو) ده‌ڵێ، ئێمه هۆشدارییمان به‌و ناوچانه داوه تا پێشوه‌خته ڕێوشوێنه‌كانی قۆناغی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن بگرنه‌به‌ر.
(ئه‌س تێ ئه‌م) به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌دا كه له حاڵی ته‌شه‌نه‌سه‌نی كۆرۆنا دان، ڕێنمایی تایبه‌تی به كاربه‌ده‌ستان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك داوه. هه‌ڵبه‌ت له‌و ناوچانه‌شدا كه مه‌ترسیی چوونه ناو حاڵه‌تی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن دان، ڕێنمایی بڵاوكردۆته‌وه. ئه‌و ڕێنماییانه تا نیوه‌ی مانگی دوانزده كاریان پێ ده‌كرێ. ئه‌مه وته‌ی كیرسی ڤارهیلا، به‌رپرسی نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستییه.
ڕێنمایی ئه‌وه دراوه به كاربه‌ده‌ستان كه كۆبوونه‌وه‌ی به به‌شداریی زیاتر له ده كه‌س ڕێك نه‌خرێت. شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك وه‌رزشگاكان، یاریگه‌كانی له‌شسازی و مه‌له‌وانگه‌كان، داده‌خرێن. (ڤارهیلا( ده‌ڵێ
- سه‌باره‌ت به ڕێكخستنی بۆنه تایبه‌تییه‌كان تكا له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین كه بۆ وێنه وه‌ختێك جه‌ژنی بچكۆلانه‌ی كریسمه‌س به‌رپا ده‌كه‌ن، ڕێژه‌ی به‌شداران له ١٠ كه‌س تێپه‌ڕ نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی منداڵان و گه‌نجانیش هیوادارین بیرێكی زۆر باشی لێ بكرێته‌وه، و له كاتی ڕێكخستنی بۆنه‌كانیشدا ده‌بێ وا بكرێ كه مه‌ودای ئه‌وه هه‌بێ به‌شداران به ڕێژه‌ی پێویست دوور له یه‌كتر دابنیشن. (ڤارهیلا) ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێوشوێنانه له‌به‌رچاو بگیردرێن، ده‌شێ درێژه به چالاكییه‌كان بدرێت.
له لایه‌كی تره‌وه، هیوای ئه‌وه‌ش ده‌خوازرێت كه شوێنه گشتییه‌كانی بازاڕه گه‌وره‌كان دابخرێن. (ڤارهیلا) جه‌خت ده‌كاته سه‌ر بایه‌خی كاركردن له ڕێی دووره‌وه‌ش.
بارودۆخ له ته‌واوی فینلانددا تێك چووه
بارودۆخی كۆرۆنا له نزیك به ته‌واوی فینلانددا به‌ره‌و خراپبوون ڕۆیشتووه، ئه‌مه به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی پایته‌خت و هه‌رێمه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما. له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی خراپتر ڕۆیشتووه. ئه‌مه ڕاوبۆچوونی میكا ساڵمینێن، سه‌رۆكی ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی. ساڵمینێن ده‌ڵێ
- بارودۆخی فینلاند به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی خراپتر ڕۆیشتووه. هه‌ر ئه‌مڕۆ ٥٧٠ كه‌یس، به حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له فینلاند زیاد ده‌بێت. ڕێژه‌ی تووشبوونی كه‌سانی سه‌رووی ٤٠ ساڵ به هێواشی خه‌ریكی هه‌ڵكشانه.
ساڵمینێن ده‌ڵێ ڕێژه‌ی مردنه‌كانیش له حاڵی هه‌ڵكشانێكی ئارام دایه و، پێویستیی به پێڕاگه‌یشتنه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ش له چه‌ندین ناوچه‌ی وڵات‌دا له به‌رزبوونه‌وه دایه.
هه‌لومه‌رجی ناوچه‌ی ئووسیما جێی نیگه‌رانییه
مارككو مه‌كییارڤی، پزیشكی باڵای سه‌رۆكایه‌تیی (هوس) ڕایگه‌یاندووه كه هه‌لومه‌رجی ناوچه‌ی ئووسیما جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره.
ڕێژه‌ی نه‌خۆشه‌كانی كه‌رتی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستی ڕوویان له هه‌ڵكشان كردووه و هه‌ژماری نه‌خۆشه‌كان له ماوه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه به ڕێژه‌ی سه‌دی ٢٠ به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه. مه‌كییارڤی ده‌ڵێ
- له كاتی ئێستادا ٨٣ نه‌خۆش له ناوچه‌ی ئووسیما له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون و ڕه‌وتی په‌ره‌سه‌ندنه‌كه وه‌ك به‌هاری پێشووه.
مه‌كییارڤی ده‌ڵێ؛ ناوچه‌ی ئووسیما له دۆخی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن دایه و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا سنووربه‌ندییه‌كان تا ئه‌و شوێنه‌ی ڕێی تێ بچێ توند ده‌كرێن.
پێشنیازی ئه‌وه كراوه كه بۆنه گشتییه‌كان به ته‌واوی قه‌ده‌غه بكرێن، بۆنه‌ی تایبه‌تیی به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێك نه‌خرێ و شوێنه گشتییه‌كانیش دابخرێن. پێشنیاز كراوه كه سه‌رگه‌رمییه به‌كۆمه‌ڵه‌كانیش ڕابگیردرێن، له‌و حاڵه‌تانه‌دا نه‌بێ كه منداڵان و گه‌نجان پێویستییان پێی ده‌بێ. ڕاسپارده‌ی ئه‌وه‌ش دراوه كه كاروبار به شێوه‌ی دووركاری به‌ڕێوه‌بچن. هه‌روه‌ها خوێندنگه‌كانی دواناوه‌ندی، خوێندنگه پیشه‌ییه‌كان، خوێندنگه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ڕۆشنبیریی ئازادانه (ئه‌و به‌شه‌ی كه پێوه‌ندیی به كه‌سانی سه‌رووی ١٥ ساڵه‌وه هه‌یه)، خوێندنگه‌كانی باڵای پیشه‌یی و زانكۆكان، ''دوورخوێنی'' بكه‌ن، واته له ڕێی دووره‌وه وانه‌كانیان بڵێنه‌وه. مه‌كییارڤی هۆشدار ده‌دا؛
- ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا ده‌ست و برد نه‌كه‌ین و ڕێوشوێنی توند نه‌گرینه به‌ر، مه‌ترسییه‌كی زۆر هه‌یه كه تا چه‌ند هه‌فته‌ی تر سیستمی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌ك تووشی بارگرانی ببێت كه به‌ڕاستی پێڕاگه‌یشتن به هه‌موو نه‌خۆشه‌كان زه‌حمه‌ت ببێت.
20.11.2020
گرووپی كارناسانی بواری واكسیناسیۆن: واكسینی كۆرۆنا سه‌ره‌تا له‌وانه ده‌درێت كه به‌ساڵداچوون، ئه‌وانه‌ی كه به كه‌سانی به‌ساڵداچوو ڕاده‌گه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه خانه‌ی كه‌سانی مه‌ترسیله‌سه‌ر
گرووپی نه‌ته‌وه‌یی كارناسانی بواری واكسیناسیۆن واته (KRAR) ڕاسپارده‌ی خۆی سه‌باره‌ت به ڕیزبه‌ندیی واكسیناسیۆنی فینلاندییه‌كان ڕاگه‌یاند.
پێشنیاری ئه‌و گرووپه كارناسییه ئه‌وه‌یه كه واكسین له قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی بدرێ كه به نه‌خۆشه كۆرۆناییه‌كان ڕاده‌گه‌ن، له كارمه‌ندانی خانه‌ی به‌ساڵداچووان، كه‌سانی به ساڵداچوو و هه‌روه‌ها له‌وانه‌ی به هۆی پێشینه‌ی نه‌خۆشییه‌وه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به كۆرۆنا له‌سه‌ره‌وه‌یه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا پرۆفیسۆر ڤیللێ پێلتۆلا، پسپۆڕی نه‌خۆشییه ئینفێكسیۆنییه‌كان و وته‌بێژی گرووپی نه‌ته‌وه‌یی كارناسانی بواری واكسیناسیۆن به ده‌نگوڕه‌نگی (ئولێ)ی ڕاگه‌یاندووه كه ئامانجی ئه‌م ڕیزبه‌ندیكردنه پارێزگاریكردنه له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه به‌ر به حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشكه‌وتنی خراپ و مردن بگیرێت و هه‌روه‌ها وا بكرێ كه چیدی پێویست به پێڕاگه‌یشتن له نه‌خۆشخانه یاخود پێڕاگه‌یشتنی چڕ نه‌مێنێت. به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی پێڵتۆڵا، وه‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه كاتێك مه‌یسه‌ر ده‌بێ كه فۆكووسی واكسین-لێدان بخرێته سه‌ر ئه‌و گرووپانه‌ی حه‌شیمه‌ت كه مه‌ترسیی زۆریان له‌سه‌ره به‌خراپی نه‌خۆش بكه‌ون.
شیاوی باسه، هه‌رچی واكسینه‌كانن له چه‌ند ته‌باری جیاجیادا هاورده‌ی فینلاند ده‌كرێن، بۆیه پێویسته له ناو ئه‌و گرووپانه‌شدا كه بۆ واكسین-لێدان پێش ده‌خرێن، ڕیزبه‌ندیی ناوخۆییان تاووتوێ بكرێت. هه‌ڵسه‌نگاندنی وردتر كاتێك ده‌كرێ كه كاریگه‌ری و توانایی پارێزگاری و ئاسایشی واكسینه‌كان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له گرووپه‌كان به وردی ڕوون بووبێته‌وه. پڕۆفیسۆر پێلتۆڵا ده‌ڵێ؛
- مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌موو هاووڵاتیانی گه‌وره‌ساڵ واكسینیان لێ بدرێ و تێكڕای دانیشتوانی وڵات به شێوه‌یه‌كی به‌رین واكسین بكرێن.
واكسیناسیۆنی تێكڕای حه‌شیمه‌ت، دواتر بیری لێ ده‌كرێته‌وه
به‌گوێره‌ی وته‌كانی گرووپی كارناسان واكسین-لێدانی تێكڕای حه‌شیمه‌ت ده‌كه‌وێته ئه‌و كاته‌ی كه ژه‌مه‌واكسێن به ڕێژه‌ی پێویست هاورده كرابێت. پڕۆگرامی واكسیناسیۆنی تێكڕای حه‌شیمه‌ت دواتر ڕوون ده‌بێته‌وه. له‌م پێوه‌ندییه‌دا هاننا نۆهینك، پزیشكی باڵای (تێ هۆ ئه‌ڵ) له ڕاگه‌یاندراوێكدا باسی ئه‌وه‌ی كردوه كه
- هه‌لسه‌نگاندنی ورد بۆ ڕیزبه‌ندیی لێدانی واكسین ده‌كه‌وێته ئه‌و كاته‌ی كه زانیاریی پێویست سه‌باره‌ت به هێزی پاراستن و ئاسایشی واكسینه‌كان سه‌باره‌ت به گرووپه ته‌مه‌نییه جیاجیاكان، له‌به‌رده‌ستدا بێت.
(KRAR) هه‌روا له سه‌ر تاووتوێكارییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت چونكه هێشتاش ڕوون نیه كه بۆ وێنه چ واكسینگه‌لێك ده‌گاته فینلاند. هه‌ڵبه‌ت وه‌ك پێلتۆڵا به (ئولێ)ی ڕاگه‌یاندووه
- پێده‌چێ ڕه‌وتی كاروباره‌كان سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی یه‌كه‌می واكسینه‌كان به خێرایی بچێته پێش و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه زۆر به خێراییش زانیاریی زیاتر سه‌باره‌ت به كارایی واكسینه‌كان به‌ده‌ست بهێندرێت.
به‌وه‌شه‌وه پێلتۆڵا هێشتا ناتوانێ به دڵنیاییه‌وه بڵێت ئاخۆ بڕێكی چه‌ند له فینلاندییه‌كان ده‌كه‌ونه خانه‌ی ئه‌وانه‌وه كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا واكسینیان لێ ده‌درێت.
- ئه‌مه گرێ دراوه به‌و بابه‌تانه‌وه كه هێشتا ناڕوونن. جارێ ناكرێ هیچ هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌رببڕدرێ. ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌وه‌یه كه ستافی بواری ته‌ندروستی به گرووپێكی هه‌ستیار داده‌ندرێن كه پێویسته ده‌سبه‌جێ واكسینیان لێ بدرێت، هه‌روه‌ها كه‌سانی به‌ساڵداچووش، چونكه مه‌ترسییه‌كی زۆر له سه‌ر ئه‌وانه. چۆنایه‌تی و ئاستی كارایی واكسینه‌كانیش خاڵێكه كه ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیردرێ. هه‌ڵبه‌ت پڕۆفیسۆر پێلتۆڵا ده‌ڵێ هێشتا بۆ وێنه سنووره ته‌مه‌نییه‌كانیش دیاری نه‌كراون تا ڕوون بێت ئاخۆ چ كه‌سانێك ده‌كه‌ونه ناو گرووپی كه‌سانی به‌ساڵداچوو.
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی مه‌ترسی هه‌م زانیارییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان تاووتوێ ده‌كرێن هه‌م زانیارییه نیشتمانییه‌كان
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه پزیشكییه‌كان، گرووپی كارناسان ئه‌و زانیارییانه له‌به‌رچاو ده‌گرێت كه له حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانی په‌تای كۆرۆنا له ناو خۆی فینلاند به ده‌ست هاتوون. گرووپه‌كه پشت به ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی په‌تای كۆرۆنا له سه‌ر گرووپه مه‌ترسیله‌سه‌ره‌كان ده‌به‌ستێت.
به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی گرووپه‌كه، زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به مه‌ترسیی نه‌خۆشكه‌وتن له پێوه‌ندی له گه‌ڵ سێ پرسی دیكه‌دا شیكار ده‌كرێن كه ئه‌وانیش بریتین له یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه؛ واكسین به چ شێوه‌یه‌ك حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار له ''گرووپه‌كانی مه‌به‌ست'' دا كه‌م ده‌كاته‌وه، دووهه‌م، ڕێژه‌ی له‌ده‌ستدانی ساڵه‌كانی ته‌مه‌ن و سێهه‌م، ئه‌گه‌ری مردنی پێشوه‌خت.
له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی به‌رده‌مدا (KRAR) به‌رده‌وام ده‌بێ له تاووتوێكردنی ڕیزبه‌ندیی واكسیناسیۆن و دیاریكردنی گرووپه‌كانی مه‌به‌ست. به‌دوای ئه‌وه‌دا، دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی واته (تێ هۆ ئه‌ڵ) پێشنیارنامه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به خشته‌ی لێدانی واكسین ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی ده‌كات.
بڕیاری كۆتایی سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی واكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ده‌درێت.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی واكسیناسیۆن: ''هاوینێكی خۆشمان لێ دیاره''
میكا ڕه‌مێت، سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی واكسیناسیۆن وای بۆ ده‌چێ كه ڕه‌وتی لێدانی واكسینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه ده‌ست پێ بكرێت.
- زانیارییه‌كی زۆر له به‌ر ده‌ست دایه كه نیشانی ده‌دا كه ده‌كرێ ئیتر داوای مۆڵه‌تی فرۆشی واكسینه‌كان پێشكه‌ش بكرێ و بڕیاری له سه‌ر بدرێت. له هێندێ شوێنی دنیا، ڕه‌نگه له ئه‌ڵمانیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ر له‌م ساڵدا ده‌ست به لێدانی واكسین ده‌كرێت. وای بۆ ده‌چم له فینلاندیش، هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه ده‌ستوبرد بۆ لێدانی واكسین بكرێت.
هه‌رچه‌ند تا ئه‌و كاته‌ی تێكڕای حه‌شیمه‌ت واكسینیان لێ ده‌درێ، ماوه‌یه‌كی پێ ده‌وێ، به‌وه‌شه‌وه كارناسانی پایه‌به‌رزی بواری واكسیناسیۆن هاوینێكی گه‌شاوه‌یان لێ دیاره. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ست به واكسیناسیۆنی گرووپه مه‌ترسیله‌سه‌ره‌كان بكرێت، به‌ره‌و چۆكدادان به په‌تاكه ده‌كه‌وینه ڕێ.
- ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی زستان و به‌هاردا ڕێژه‌یه‌كی چاك له واكسین هاورده بكرێت، تا ده‌گه‌ینه هاوینی داهاتوو ئیتر ڕێیه‌كی درێژمان سه‌باره‌ت به واكسیناسیۆن بڕیه‌وه. ئه‌مه لێكدانه‌وه‌ی سه‌رۆكی گرووپی نه‌ته‌وه‌یی كارناسانی بواری واكسیناسیۆنه.
- تا ڕێژه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی واكسینیان لێ ده‌درێ زیاتر هه‌ڵبكشێ، پێ به پێی ئه‌وه، په‌تاكه به‌ره‌و داكشانی زیاتر ده‌چێت. (ڕه‌مێت) ده‌ڵێ، منیش له گه‌ڵ پڕۆفیسۆر پێلتۆڵا هاوڕام؛ به‌ڕاستی هاوینێكی خۆشمان لێ دیاره.
ڕێژه‌ی حاله‌ته‌كانی تووشبوون له به‌رزبوونه‌وه دایه، دوور نیه دۆخی په‌تا له تێكڕای وڵات‌دا به‌ره‌و خراپبوون بڕوات
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی (ئه‌س تێ ئه‌م) و دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ)، ڕێژه‌ی حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له فینلاند خه‌ریكی به‌رزبوونه‌وه‌یه.
(ئه‌س تێ ئه‌م) و (تێ هۆ ئه‌ڵ) هۆشداری ده‌ده‌ن كه له حاڵی حازردا ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان ئه‌وه‌نده زۆره، كه دوور نیه دۆخی په‌تا له تێكڕای وڵات‌دا به خێرایی به‌ره‌و خراپبوون بچێت. له‌م پێوه‌ندییه‌دا تانێلی پوومالاینێن، پزیشكی باڵای (تێ هۆ ئه‌ڵ) ڕۆژی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند
- ئه‌مڕۆ فینلاند له سنووری ٢٠ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تێ ده‌په‌ڕێنێت.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له كۆی وڵات‌دا ١٥٣٤ حاڵه‌تی نوێ دیاری كراون، ئه‌وه له كاتێكدا كه ڕێژه‌كه له ماوه‌ی هه‌فته پێشووتردا ١٢٢ كه‌س كه‌متر بوو. حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون ده‌كاته ٢٨ حاڵه‌ت له نێو ١٠٠ هه‌زار كه‌سدا. ئه‌وه له كاتێكدا هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێژه‌كه ٢٦ كه‌س بوو له نێو ١٠٠ هه‌زار كه‌سدا.
كه‌رتی (هووس) له دۆخی ته‌نینه‌وه نزیك بۆته‌وه
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، له هه‌رێمی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما واته (هووس) تۆمار كراون. هه‌ر له هه‌فته‌ی ٤٣-ی ئه‌م ساڵه‌وه، هه‌ژماری حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له هه‌رێمی (هووس)، هه‌فتانه نزیكه‌ی سه‌د حاڵه‌تی پێ زیاد بووه. له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ٤٦-ی ساڵدا، ٩٨٦ حاڵه‌تی نوێ له هه‌رێمی (هووس) تۆمار كراوه. به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی (تێ هۆ ئه‌ڵ) بارودۆخی هه‌رێمی (هووس) زۆر له مه‌رجه‌كانی دۆخی ته‌نینه‌وه‌ی تێدایه. به‌وه‌شه‌وه ه بارودۆخی نه‌خۆشخانه‌كان و به‌شی پێڕاگه‌یشتنی چڕ، كه‌م تا زۆر باشه.
خراپترین دۆخی تووشبوون به په‌تا له شاره‌كانی هێلسینكی، ئێسپۆ و ڤانتا تۆمار كراوه، هه‌ڵبه‌ت له به‌شێك له هه‌رێمی (ئووسیما) بارودۆخه‌كه هێورتره.
هه‌رچی هه‌رێمه‌كانی سه‌ر به كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما، كانتا-هه‌مێ، له‌نسی-پۆهیا، پیركانما، ڤاسا و ڤارسینایس-سوۆمی و هه‌روه‌ها هه‌رێمی ئاوتۆنۆمی ئاهڤێنانمایه، له دۆخی گوڕهه‌ڵگرتنی په‌تاكه دان.
بازنه‌ی هه‌موو كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ته‌ندروستی له قۆناغی سه‌ره‌تایی دان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بێجگه له شاره‌كانی ڕاوما، لاهتی و كرووونپوو و هه‌روه‌ها كۆوڤۆلا، كه له دۆخی گوڕهه‌ڵگرتن دان.
زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون، هه‌ر وه‌ك پێشوو، سه‌رچاوه‌یان له ناوخۆی وڵات دایه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پشكی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تووشبوون كه سه‌رچاوه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دایه، بڕێك هه‌ڵكشاوه. پشكی ئه‌و تووشبوونانه‌ی سه‌رچاوه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتڕا بووه، نزیكه‌ی سه‌دی ٦ له كۆی حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون پێك ده‌هێنن. نزیكه‌ی سه‌دی ٦ له حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون هی ئه‌وانه بوو‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات تووش ببوون و له ناوخۆی فینلاند سه‌رله‌نوێ تێوه گلابوونه‌وه.
شایانی باسه، له ناو حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبووندا سه‌رووی یه‌ك له سێی حاڵه‌ته‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی گرتۆته‌وه كه له ساته‌وه‌ختی خۆده‌رخستنی نه‌خۆشییه‌كه‌یاندا له قه‌ره‌نتینه‌دا بوونه.
كۆڕۆنا له ناو به‌ساڵداچوواندا له هه‌ڵكشان دایه
هه‌رچه‌ند هێشتاش زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا ده‌بن كه‌سانی سه‌ر به توێژی گه‌نجتر و ئه‌و گه‌وره‌ساڵانه‌ن كه له ته‌مه‌نی ئیشكردن دان، به‌وه‌شه‌وه ڕێژه‌ی حاڵه‌تی تووشبوونی كه‌سانی به ته‌مه‌ن، له‌چاو هه‌فته‌ی ڕابردوو كه‌مێك زیای كردووه.
پشكی كه‌سانی سه‌رووی ٦٠ ساڵ له ناو ئه‌وانه‌دا كه تووش بوو‌ن، به ڕێژه‌ی سه‌دی ١٢ هه‌ڵكشانی به خۆیه‌وه بینیوه.
پشكی كه‌سانی سه‌رووی ٧٠ ساڵ به شێوه‌یه‌كی جێی نیگه‌رانی هه‌ڵكشاوه: پشكی كه‌سانی سه‌رووی ٧٠ ساڵ له هه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌دی ٦ بوو، ئه‌وه له كاتێكدا پشكی ئه‌و توێژه ته‌مه‌نییه له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا سه‌دی ٣ بۆ ٤ بوو. له‌م پێوه‌ندییه‌دا پووماڵاینێن ده‌ڵێ
- چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون له ناو خانه‌ی به‌ساڵداچوواندا تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوونی هێشووییش تۆمار كراوه.
شایانی باسه، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ٧٠ ساڵ دایه، مه‌ترسییه‌كی زۆرتریان له‌سه‌ره كه تووشی شێوه‌ی خراپتری په‌تای كۆرۆنا ببن، بۆیه پاراستنی ئه‌و توێژه ئه‌ركێكی یه‌كجار گرینگه. ئه‌مه ڕاسپارده‌ی (تێ هۆ ئه‌ڵه).
حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له شوێنی كار، له هه‌ڵكشان دایه
سه‌رووی نیوه، واته سه‌دی ٥٥ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تووشبوون كه شوێنپێیان هه‌ڵگیراوه، ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته خۆ كه هاوماڵی یه‌كترین. خاتوو (لیسا-ماریا ڤۆیپیۆ-پوڵككی)، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ستراتیژیی (ئه‌س تێ ئه‌م) ده‌ڵێ
- هێشتاش هه‌روا كه‌سانی نزیك و ناسیاو، ماڵ و كۆڕی هاوڕێیان سه‌رچاوه گه‌وره‌كانی تووشبوون به كۆرۆنان، به‌ڵام ڕێژه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تووشبوونیش كه له شوێنی كار ڕوویان داوه ئێستا له پێشوو زیاترن، واته سه‌دی ٢٠ له حاڵه‌ته شوێنپێهه‌ڵگیراوه‌كانی تووشبوون. هۆده‌ی ساتی پشوودان و ژووری قاوه‌خواردنه‌وه له‌و شوێنانه‌ن كه وا باشه به تایبه‌تی پاكژی و مه‌ودای خۆپارێزییان تێدا ڕه‌چاو بكرێت.
له لایه‌كی تره‌وه، تێستكردنی به‌رفراوان و شوێنپێهه‌ڵگرتنی لێبڕاوانه‌ی زنجیره‌ی تووشبوونه‌كان یارمه‌تییه‌كی به‌رچاویان به جڵه‌وكردن و به‌رگرتن به ته‌شه‌نه‌ی په‌تاكه گه‌یاندووه. ئه‌مه وته‌ی پاسی پۆهیۆڵا، له وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستییه.
تێستكردن له چاو وه‌رزی به‌هاردا یه‌كجار په‌ره‌ی سه‌ندووه. له مانگی ئاپریلدا ته‌نیا ده‌رفه‌تی ٢ هه‌زار تا ٤ هه‌زار تێست له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا له ئاڕادا بوو، له مانگی ئۆكتۆبه‌ردا ١٠ هه‌زار بۆ ١٨ هه‌زار تێست له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا ئه‌نجام دراوه. وه‌ك به‌ڕێز پۆهیۆڵا ده‌ڵێ
- بێگومان ده‌بێ ئه‌وه‌ش له به‌رچاو بگرین كه ئاستی تێگه‌یشتنمان له ڤایرۆسه‌كه له چاو به‌هاردا ئاڵوگۆڕی به‌رچاوی به‌سه‌ردا هاتووه.
دووره‌په‌رێزی له یه‌كتر گرینگه
پووماڵاینێن ئه‌وه وه‌بیرده‌هێنێته‌وه كه داكشانی په‌تای كۆرۆنا له وه‌رزی به‌هاردا به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بوو.
- فینلاندییه‌كان خه‌ڵكێكی كۆمه‌ڵایه‌تین، ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی گۆیا فینلاندییه‌كان ناكۆمه‌ڵایه‌تین فڕی به‌سه‌ر ڕاستییه‌وه نیه. به‌وه‌شه‌وه حاشای لێ ناكرێ كه له مانگی ئا‌پریل واته مانگی چواردا، پێوه‌ندییه فیزیكییه‌كان به بڕی سه‌دی ٧٠ كه‌میان كرد. له مانگی جولای واته مانگی حه‌وتدا تێكه‌ڵاوی له نێو توێژه ته‌مه‌نییه گه‌نجتره‌كاندا په‌ره‌ی سه‌ند، له‌وێوه كۆرۆناش ده‌ستی به هه‌ڵدانه‌وه كرد.
له مانگی سێپتا‌مبر واته مانگی نۆ به‌م لاوه تێكه‌ڵاوییه‌كان بگره له پێشووش زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته بوو كه دوابه‌دوای وه‌رزی هاوین، كار و خوێندن و سه‌رگه‌رمییه‌كان دیسان بازاڕیان گه‌رم بووه‌وه. پووماڵانینێن ئه‌وه وه‌بیرده‌هێنێته‌وه كه
- ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ به‌ر به ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه‌ی په‌تاكه بگرین، ناچارین له تێكه‌ڵاوییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان كه‌م بكه‌ینه‌وه.
ئه‌ی چی به‌سه‌ر جه‌ژنی كریسمه‌سدا دێت؟
زۆر كه‌س دڵمه‌شغووڵی ئه‌وه‌ن كه ئاخۆ كریسمه‌سی ئه‌مساڵ چی به‌سه‌ردا دێت. په‌رۆشییه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه ئاخۆ ده‌كرێ له هه‌رێمی (ئووسیما)وه سه‌ردانی ماڵی دایه‌گه‌وره و باوه‌گه‌وره بكرێت. له‌م پێوه‌ندییه‌دا پووماڵاینێن ده‌ڵێ
- (تێ هۆ ئه‌ڵ) به ڕاشكاوی وتوویه‌تی، وا باشتره كریسمه‌سی ئه‌م ساڵ هه‌ر له ناو كه‌سوكاری ده‌وروبه‌ردا جه‌ژن بگیردرێت. هه‌ر كه‌س ده‌توانێ به‌ش به‌حاڵی خۆی مه‌ترسیی تووشبوون كه‌م بكاته‌وه، واته بۆ وێنه له ڕێی دووره‌په‌رێزیكردن له بۆنه گشتییه‌كانه‌وه. له هه‌مووشی گرینگتر ئه‌وه‌ی كه له ئه‌گه‌ری ناسازبووندا، به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ر ڕێ نه‌كه‌وی بۆ دیداری داپیره و باپیران.
- هه‌رچه‌ند به‌م شێوه‌یه، جه‌ژنی كریسمه‌سێكی بڕێك زه‌حمه‌ت و جیاوازمان له به‌ر ده‌بێت، به‌وه‌شه‌وه بڕوام وایه كه به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ر ده‌كرێ كریسمه‌سێكی كه‌م تا زۆر باش به‌ڕێوه ببردرێت.
به تایبه‌تی یه‌كجار گرینگه كه كه‌سانی به‌ساڵداچوو له تووشبوون بپارێزرێن. ڤۆیپیۆ-پوڵكی ده‌ڵێ؛
- به‌دڵنیاییه‌وه بۆ زۆر كه‌سی به‌ته‌مه‌ن خه‌مهێنه‌ره كه نه‌توانن كه‌س و كار و ناسیاوه‌كانیان ببینن. هه‌ڵبه‌ت به دڵنیاییه‌وه ده‌كرێ سه‌ردانی كه‌سانی به‌ساڵداچووش بكرێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی پلانی باشی بۆ دابندرێ، پێشوه‌خت كاتی بۆ دیاری بكرێ، مه‌ودای نێوانتان له‌به‌رچاو بگرن و هیچ جۆره كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیش له ئاڕادا نه‌بێت.
فینلاند درێژه به چاوه‌دێریی سنووره ناوخۆییه‌كان ده‌دات
حكومه‌تی فینلاند بڕیاری داوه درێژه بدا به كۆنترۆڵی توندی پێوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌ر هاتوچۆ و سه‌فه‌ركردن. فینلاند هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كۆنتڕۆلی خاڵه سنوورییه‌كانی ناوچه‌ی ئازادی هاتوچۆ واته هه‌رێمی-شێنگێن، به‌رده‌وام ده‌بێت.
كۆنترۆڵی سنووره ناوخۆییه‌كان تا ١٣ ی دیسه‌مبه‌ر درێژ كراوه‌ته‌وه.
چیتر له‌و وڵاتانه‌ی ''وڵاتی سه‌وز''یان پێ ده‌وترێ، وڵاتێك نامێنێ كه بشێ به ئازادی لێیه‌وه بۆ فینلاند سه‌فه‌ر بكرێت، هۆیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه فینلاند ده‌رجه سنوورییه‌كانی پێوه‌ندیدار به كۆرۆنای هه‌ر له شوێنی پێشوویدا هێشتۆته‌وه. فینلاند باشترین دۆخی كۆرۆنای له سه‌ر ئاستی هه‌موو ئه‌ورووپا هه‌یه، حكومه‌تیش له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه به هۆی سنووردانان بۆ هاتۆچۆكردنه‌وه ڕێگه له هاتنی زیاتری په‌تاكه له‌و دیوی سنووره‌كانه‌وه بۆ فینلاند بگرێت.
جێی ئاماژه‌یه كه هاتوچۆ له ناوچه‌كانی لاپله‌ند، له جڤاته سنوورییه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ سوئێد و نه‌رویج، له چاو شوێنه‌كانی دیكه ئازادتر ده‌بێ، وه‌ك چۆن تا ئێسستاش هه‌روا بووه. هاتوچۆی بازرگانی له ناوبه‌ری ئێستۆنیا و سوئێدیش، هه‌ر وه‌ك پێشوو، پێویستیی به قه‌ره‌نتینه نابێت.
حكومه‌ت هێشتاش وه‌ك پێشوو هاووڵاتیانی فینلاند راده‌سپێرێ كه ئه‌گه‌ر چاریان ناچار نه‌بێت ئه‌وا خۆ له سه‌فه‌ركردن ببوێرن. هه‌رچی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی پانتایی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپایه، ئاڵوگۆڕێكی بچووك به‌سه‌ر سنووربه‌ندییه‌كانیدا دێت.
13.11.2020
**فینلاند توانیویه‌تی له ئه‌وروپا باشتر به‌ر به كۆڕۆنا بگرێت - پێكوته‌ش به خۆڕایی له خه‌ڵك ده‌درێت
**
تانێلی پووماڵاینێن، پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی پێی وایه، فینلاند توانیویه‌تی له وڵاتانی دیكه‌ی باكووری ئه‌وروپا و تێكڕای وڵاتانی ئه‌وروپا باشتر به‌ر به كۆرۆنا بگرێت. ئه‌و ده‌ڵێ
- هێڵی به‌رگریی ئێمه له شكاننه‌هاتوو بووه.
دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ) و وه‌زاره‌تی كاروباوری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی (ئه‌س تێ ئه‌م)، رۆژی پێنجشه‌ممه، ١٢-ی نۆڤه‌مبه‌ر، كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانییان سه‌باره‌ت به دۆخی كۆرۆنا ساز دا. سه‌رجه‌م ١٩٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له فینلاند ڕاگه‌یێندراوه.
كۆڕۆنا له فینلاند، زیاتر له شاره گه‌وره‌كان په‌ره‌ی سه‌ندووه. به تایبه‌ت له شاره‌كانی هێلسینكی، ئێسپۆ، ڤانتا، تامپێڕێ و توروكو هه‌ڵكشانی به خۆیه‌وه بینیوه. هه‌ڵبه‌ت له لایه‌كی دیكه‌وه، بارودۆخه‌كه له زۆر له ناوچه‌كان به باشی كۆنترۆڵ كراوه، بۆیه په‌تاكه به شێوه‌ی خۆجێیی نیشتنه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه. بۆ وێنه له شاری ڤاسا تێبینیی كه‌م بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كراوه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته هه‌رێمایه‌تییه‌كان، هێشاتش كه‌رته‌كانی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئوودێنما، كانتا هه‌مێ، له‌نسی-پۆهیانما، پیركانما، ڤاسا و ڤارسینایس-سوۆمی و هه‌روه‌ها ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی ئاهڤێنانما، له دۆخی گۆڕهه‌ڵگرتنی كۆرۆنا دان. ١٤ كه‌رته‌كه‌ی دیكه‌ی ته‌ندروستی له دۆخی ئاسایی دان. هه‌ڵبه‌ت له ناو ئه‌و كه‌تانه‌شدا تاك و ته‌را شاری وای تیایه كه له چۆته دۆخی گوڕهه‌ڵگرتن و هه‌ڵكشانی خێرا‌وه. ئه‌و شارانه‌ی كه له‌م حاڵه‌ته‌دان بریتین له كۆوڤۆلا، كوۆپیۆ و سییلینیارڤی و هه‌روه‌ها ڕۆڤانیه‌می.
خه‌ڵك له ناوماڵی خۆیاندا تووشی كۆرۆنا ده‌بن
له سه‌ر ئاستی تێكڕای وڵات، سه‌رچاوه‌ی نزیكه‌ی په‌نجاوپێنج له سه‌دی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا ڕوون بۆته‌وه. ئه‌م ڕێژه‌یه بڕێك كه‌متره له هی هه‌فته‌ی ڕابردوو. له ناوچه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئوودێنما (هووس) سه‌رچاوه‌ی نزیك به سه‌دی چل له حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون دۆزراوه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی تووشبوونه‌كان له ناو وڵات و ماڵی خۆماندا ڕووی داوه. هێندێ له نیوه زیاتری ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوو‌ن هه‌ر له ناو ماڵدا گرتوویانه‌ته‌وه. له ناو حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبووندا سه‌دی پانزده‌ی ئه‌وانه‌ی گرتوویانه‌ته‌وه له دۆخی خۆكه‌سیدا واته به هۆی دیداری كه‌سانی نزیك له خۆیان یاخود له كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تیدا تووش بوو‌ن. سه‌دی ده له شوێنی كار تووش بوو‌ن و سه‌دی حه‌وتیش له كاتی سه‌رگه‌رمی و سه‌رقاڵی به هیوایه‌ته‌كانیانه‌وه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا، خاتوو لیسا-ماریا ڤۆپیۆ-پوڵكی، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ستراتیژی له (ئه‌س تێ ئه‌م) ده‌ڵێ؛
- زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وانه‌ی تووش ده‌بن، هه‌ر له ناو خاو و خێزان و كه‌سی نزیك له خۆیاندا یاخود له بۆنه و كۆبوونه‌وه خۆمانه‌كاندا تووش ده‌بن.
خاتوو ڤۆیپپیۆ-پوڵكی هوشدار ده‌دا كه هه‌رچی بێ، دۆخی په‌تاكه جێی نیگه‌رانییه و له‌وانه‌یه به‌خێرایی له گرێژنه ده‌ربچێ.
- دۆخه‌كه به كۆته‌ره‌داری له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵچندراو شونپهێندراوه. سه‌ره‌تا وركه‌داره‌كانی به هێواشی گڕ ده‌گرن، جا گڕه‌كه خۆشی كرد، ئه‌وسا چاك كڵپه ده‌ستێنێ.
هیچ دۆخێكی لێك گرتنه‌وه له ناو قوتابخانه و باخچه‌كانی ساوایاندا تۆمار نه‌كراوه. سه‌دی چوار له حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له ناو خواردنگه‌كاندا تۆمار كراوه. لێكدانه‌وه‌ی (تێ هۆ ئه‌ڵ) و (ئه‌س تێ ئه‌م) بۆ ئه‌و دیارده‌یه ئه‌وه‌یه كه سنووربه‌ندییه‌كان به باشی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
سه‌دی هه‌شت له حاله‌ته‌كانی تووشبوونیش له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاتوون. رێژه‌كه به كه‌می هه‌ڵكشاوه، به‌ڵام له چاوی هه‌فته‌ی ڕابردوودا هێندێك هه‌ڵكشانی به خۆیه‌وه بینیوه.
ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی پێویستییان به پێڕاگه‌یشتن له نه‌خۆشخانه هه‌یه، هه‌ڵكشاوه
ئه‌وانه‌ی پێویستییان به پێڕاگه‌یشتن له نه‌خۆشخانه یاخود پێڕاگه‌یشتنی چڕ هه‌یه، هێشتاش ڕێژه‌یان له خواره‌وه‌یه، به‌وه‌شه‌وه ڕێژه‌ی نه‌خۆشه‌كان له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی ڕابردوودا به‌رز بۆته‌وه. دوێنێ ٧٣ كه‌س له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرابوون، ١٤ كه‌سیش له به‌شی پێڕاگه‌یشتنی چڕ.
به‌ڕێز پووماڵاینێن له دامه‌زراوه‌ی (تێ هۆ ئه‌ڵ) ده‌ڵێ ''مۆده''یه‌ك داكه‌وتووه كه ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی مامناوه‌ندی دان زیاتر له پێشوو تووشی كۆرۆنا ده‌بن، هه‌رچه‌ند هێشتاش حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا زیاتر له ناو گرووپی گه‌نجان و گه‌وره‌ساڵانی تازه‌پێگه‌یشتوودا به‌دی ده‌كرێ. هێشتاش زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی په‌تاكه ده‌بن گه‌وره‌ساڵانی تازه‌پێگه‌یشتوون، به‌ڵام له ناو توێژی به‌ساڵداچووه‌كانیشدا حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا تا ڕاده‌یه‌ك زیای كردووه. (تێ هۆ ئه‌ڵ) پێداگری ده‌كا كه پارێزگاری كردن، به تایبه‌تی، له‌وانه‌ی له گرووپی ریسك دان، گرینترین كاره كه ده‌بێ بكرێت.
سێ جۆره پێكوته له لیست دان كه بكڕدرێن
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ی پێكوته‌ی كۆڕۆناش كرا. پزیشكی باڵای (تێ هۆ ئه‌ڵ) واته دكتۆر هاننا نۆهینك له‌م پێوه‌ندییه‌دا باسه‌كه‌ی كرده‌وه.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا باسێكی گه‌رم له باره‌ی پێكوته‌ی كۆرۆناوه كرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ده‌رمانسازیی Pfizer وBioNT ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و پێكوته‌یه‌ی ئه‌وان گه‌شه‌یان پێداوه توانیویه‌تی له قۆناغی سێهه‌می تاقیكاریدا تا ڕێژه‌ی سه‌دی ٩٠ به‌ر به سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كه بگرێت. چه‌ندین پێكوته‌ی دیكه‌ش له قۆناغی تاقیكاری دان.
نۆهینك ڕای گه‌یاند كه یه‌ك پێكوته‌ی mRNA بۆ فینلاند هاورده ده‌كرێت، واته له‌و چه‌شنه پێكوتانه‌ی كۆمپانیای Pfizeri به‌رهه‌می هێناوه. هه‌روه‌ها پێكوته‌یه‌كی adenovirusvektorirokote و یه‌ك پێكوته‌ش كه بنه‌مای پڕۆتۆئینیی هه‌یه.
وا پێشبینی ده‌كرێ كه ڕێژه‌ی پێكوته‌كان له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا كه‌م بن و ته‌نیا به‌شی سه‌دی ١٠ -ی دانیشتوان بكات. گرووپی پێكوته هه‌ر ئێستا خه‌ریكی تاووتوێی ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا پێكوته له كێ بدرێت.
نۆهیك ئه‌وه وه‌بیرده‌هێنێته‌وه كه ڕێژه‌ی چه‌ند و چوونی پێكوته‌كان پێوه‌ندیی به‌وه‌شه‌وه هه‌یه كه ئاخۆ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنان چه‌نده ده‌ست و برد له به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ مافی فرۆشتن به كام گرووپانه دراوه و بابه‌تی دیكه‌ش.
پێكوته‌ی خۆڕایی
وا دیاره پێكوته‌كان بۆ به‌كاربه‌ران هیچی تێ ناچێت و به خۆڕایی ده‌بێت. نۆهینك ده‌ڵێ؛
- پرێنسیپ ئه‌وه‌یه كه پرۆگرامی پێكوته‌ی نه‌ته‌وه‌یی، به خۆڕایی بێت. له‌م حاڵه‌ته‌شدا هه‌ر به‌و پڕێنسیپه كار ده‌كه‌ین.
ڤۆیپیۆ-پوڵكی له (ئه‌س تێ ئه‌م) ڕای ده‌گه‌ینێ كه تێچوونی گشتیی كڕینی پێكوته‌كان به كراوه هێشتراوه‌ته‌وه و فینلاندیش وه‌ك به‌شێك له یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا به‌ڵێنی داوه كه به‌ش به حاڵی خۆی، تێچوونی هاورده‌كردنی هاوبه‌شی پێكۆته‌كان بگرێته ئه‌ستۆی خۆی.
نۆهینك پێشتر به (ئولێ)ی ڕاگه‌یاندبوو كه ده‌شێ له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه هه‌موو كه‌سێ ده‌ستی به پێكوته ڕابگات.
**Pfizer و BioNTech ڕایانگه‌یاندووه كه پێكوته‌یه‌كیان ساز كردووه كه سه‌دی ٩٠ له تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بووه
**
كۆمپانیای ده‌رمانسازیی Pfizer و BioNTech باسیان له گه‌شه‌سه‌ندنێكی یه‌كجار گرینگ سه‌باره‌ت به پێكوته‌ی كۆرۆنا كردووه. ئه‌و پێكوته‌ی ئه‌وان گه‌شه‌یان پێداوه، له قۆناغی سێهه‌می تاقیكردنه‌وه‌كاندا، تا ڕێژه‌ی سه‌دی ٩٠ به‌ری به‌و په‌تای كۆڤیدی ١٩-یه گرتووه كه ڤایرۆسه‌ی كۆرۆنا پێكی ده‌هێنێ.
لێره‌دا باس له یه‌كه‌مین كۆمپانیاكانی ده‌رمانسازییه كه جاڕی سه‌ركه‌وتووبوونی ئه‌نجامی تاقیكاریی كلینیكی له سه‌ر پێكوته‌ی كۆرۆان ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌راییه‌كان، پێكوته‌كه له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژدا دوای ئه‌وه‌ی ژه‌می دووهه‌می پێكوته درابوو و هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی ٢٨ ڕۆژ به‌سه‌ر ژه‌می یه‌كه‌می پێكوته‌كه‌دا تێپه‌ڕی بوو، ده‌ستی به پارێزگاریكردن كردووه. ئا‌لبێرت پۆورلا سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌مریكایی پزیفێر له ڕاگه‌یاندراوی كۆمپانیاكه‌یاندا وتوویه‌تی
- ده‌رئه‌نجامه به‌راییه‌كانی قۆناغی سێهه‌می تێستی پێكوته‌ی كۆڤیدی ١٩-ی كۆمپانیاكه‌مان به‌ڵگه‌ی سه‌ركه‌وتوویی پێكوته‌كه‌مان بۆ به‌رگرتن له كۆڤیدی ١٠ به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن.
- هه‌نگاوێكی یه‌كجار بایه‌خدارمان بۆ گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن له پێناوی یارمه‌تیدان به كۆتاییپێهێنان به‌م قه‌رانه جیهانییه‌ی ته‌ندروستی هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه.
له قۆناغی سێهه‌می ئه‌م تاقیكردنه‌وانه‌دا كه له كۆتاییه‌كانی مانگی حه‌ته‌وه ده‌ستی پێ كردووه، ٤٣٥٣٨ كه‌س به‌شدار بوونه.
یه‌كیه‌تیی ئه‌روپا ڕێكه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی له گه‌ڵ Pfizer و BioNTech كردووه بۆ كڕینی پێكوته.
تێچوونی ڕێكه‌وتنی كڕینی پێشوه‌خته‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا له سندووقی باربۆی باری نائاسایی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپاوه مه‌زاخت ده‌كرێت. تێكڕای ٢٧ وڵاتی یه‌كیه‌تییه‌كه له‌م ڕێكه‌وتنه‌دا به‌شدارن.
به گوێره‌ی پێشبینییه به‌راییه‌كان، كۆمپانیاكان ده‌توانن له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا نزیكه‌ی ٥٠ ملیۆن ژه‌مه پێكوته به‌رهه‌م بهێنن و له ساڵی داهاتووشدا ١،٣ میلیارد پێكوته‌ی دیكه‌ی به‌رهه‌م بهێنن.
ڕووسیا: پێكوته‌ی Sputnik تا ڕاده‌ی سه‌دی ٩٢ پارێزگاری پێ ده‌هێنێت
به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی تاقیكارییه‌كان، پێكوته‌ی Sputnik V كه له لایه‌ن ڕووسیاوه به‌رهه‌م هاتووه، تا ڕاده‌ی سه‌دی ٩٢ توانایی پاڕێزگاریكردن له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌یه. ئه‌مه وته‌ی سندووقی باربۆنی ئابووری و به‌بازاڕكردنی پێكوته‌كه‌یه.
١٦ هه‌زار كه‌س له‌م تاقیكارییه‌دا به‌شدارییان كردووه. به‌ڵێن وایه كه له قۆناغی نوێ‌دا، واته له قۆناغی سێهه‌می تاقیكاریدا پێكوته‌كه له سه‌ر ٤٠ هه‌زار كه‌س به دڵخوازی خۆیان تاقی بكرێته‌وه.
ڕووسیا هه‌ر له مانگی ئاگوستدا پێكوته‌كه‌ی بۆ به‌كارهێنانی نیشتمانی تۆمار كرد و تا ئێستاش ١٠ هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ی سه‌ر به گرووپی ڕیسكن، پێكوته‌یان لێ دراوه.
6.11.2020
ڕاپۆرتی هه‌فتانه‌ی پێوه‌ندیدار به بارودۆخی په‌تای كۆرۆنا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی (ئه‌س تێ ئه‌م) و هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ)ه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه وا نیشان ده‌دا كه چه‌ندین هه‌فته‌یه بارودۆخی په‌تای كۆرۆنا له فینلاند تاڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌قامگیره، هه‌رچه‌ند له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر جیاوازییه‌كی زۆریش به‌دی ده‌كرێ.
له كاتی ئێستادا، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا، له هه‌ر ١٠٠ هه‌زار كه‌س ٤٨ كه‌س په‌تاكه‌ی لێ دیاری ده‌دا. ڕۆژی ٤ی مانگی ١١، بڕی ٢٩٤ حاڵه‌تی نوێ تۆمار كراون و ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی ڕابردوودا نزیكه‌ی ٢٠٠ حاڵه‌ت له یه‌ك رۆژدا بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه (٤ی مانگ) ٦٥ كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كان خه‌وێندراون، كه له ناویاندا ١٥ كه‌س له به‌شی چاوه‌دێری چڕ ڕاگیردراون.
ڕێژه‌ی ئه‌نجامه پۆزه‌تیڤه‌كان له ناو كۆی نموونه تاقیكراوه‌كان سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی كۆرۆنا، له چاو هه‌فته‌كانی ڕابردوودا بڕێك هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیه‌وه. به‌گوێره‌ی زانیارییه نوێییه‌كان حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانی تووشبوون نزیكه‌ی ١٧ هه‌زار حاڵه‌ته.
به گوێره‌ی وته‌كانی (لییسا-ماریا ڤۆیپۆ-پۆلككی)، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ستراتیژیی له (ئه‌س تێ ئه‌م)، به‌داخه‌وه ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له هه‌ڵكشان دایه. ئه‌و ده‌ڵێ؛
- بارودۆخه‌كه جێی دڵنیایی نیه، به‌ڵكو له‌وانه‌یه بته‌قێته‌وه. ئه‌و به پێداگرییه‌وه ئه‌م قسه‌یه ده‌كات.
به به‌راورد به ڕاپۆرتی هه‌فته‌ی ڕابردوو بارودۆخه‌كه له حاڵی گۆڕان دایه. (ڤۆیپیۆ-پوڵكی) پێی وایه پێویسته ئێستا ئیتر سنووربه‌ندی و ڕاسپارده‌كان له تێكڕای وڵات‌دا ڕه‌چاو بكرێن.
تاك و ته‌را شاری نوێ له قۆناغی گوڕهه‌ڵگرتن دان
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی خۆجێیی هه‌رێمه‌كان، دوێنێ سه‌رجه‌م شه‌ش هه‌رێم له دۆخی گوڕهه‌ڵگرتندا بوو‌ن: هه‌رێمه‌كانی بازنه‌ی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئوودێنما، كانتا-هه‌مێ، له‌نسی-پۆهیانما، پیركانما، ڤاسا و ڤارسینایس سوۆمی.
گۆڕان له چاو هه‌فته‌ی ڕابردوو، گه‌ڕانه‌وه‌ی بازنه‌ی ته‌ندروستیی ڤاسایه له قۆناغی هێورایه‌تییه‌وه بۆ قۆناغی گوڕهه‌ڵگرتن. هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی (له‌نسی-پۆهیانما)ش له ئاستی سه‌ره‌تاییه‌وه بۆ قۆناغی گوڕهه‌ڵگرتن.
هێشتاش تووشبوون له ناو چینی به ته‌مه‌ن گه‌نجتره‌كاندا باوتره
هێشتاش ئه‌وانه‌ی زۆرتر گیرۆده‌ی كۆرۆنا ده‌بن ئه‌وانه‌ن كه له چینی ته‌مه‌نیی گه‌نجان یان گه‌وره‌ساڵانی تازه‌پێگه‌یشتوون. له ماوی هه‌فته‌ی ٤٤ دا، له ناو ته‌واوی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوندا نزیكه‌ی سه‌دی ٨٠ی تووشبووه‌كان له ته‌مه‌ن ژێر ٥٠ ساڵدا بوو‌ن، كه نیوه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش كه‌سانی بن ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵی ده‌گرێته‌وه. پشكی ئه‌وانه‌ی سه‌رووی ٦٠ ساڵ بوو‌ن له ژێر ڕێژه‌ی سه‌دی ١٠ -ی تووشبووانه‌وه بووه و ئه‌وانه‌ش كه سه‌رووی ٧٠ ساڵیان ته‌مه‌ن بووه ته‌نیا چه‌ند پرۆسێنتێكیان به‌ركه‌وتووه.
(ڤۆیپیۆ-پوڵكی) ئه‌وه‌مان وه‌بیرده‌هێنێته‌وه كه پارێزگاری له گرووپه مه‌ترسیله‌سه‌ره‌كان كارێكی گرینگه، چونكه، هه‌رچه‌ند ڕێژه‌ی تووشبووان له ناو ئه‌وانه‌دا كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ٧٠ ساڵه هه‌ڵنه‌كشاوه، به‌ڵام ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ساڵداچووانه‌ی له نه‌خۆشخانه ده‌خه‌وێندرێن له هه‌ڵكشان دایه.
(ڤۆیپیۆ-پوڵكی) ده‌یه‌وێ ئه‌وه وه‌بیربهێنێته‌وه كه، له به‌ره‌به‌ری ڕۆژی باوك و كاته‌كانی كریسمه‌سدا، گرینگایه‌تیی دووره‌په‌رێزیكردن له یه‌كتر و هه‌روه‌ها سنووربه‌ندیی تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كان له‌به‌رچاو بگیردرێت. ناوبراو، كه سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ستراتیژییه، ده‌ڵێ؛
- كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی لێك نزیكبوونه‌وه بۆ حاڵی ئه‌وانه‌ش گرینگه كه پێیان وایه ته‌ندروستن.
له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی ڕابردوودا شوێنپێهه‌ڵگرتنی سه‌رچاوه‌كانی تووشبوون به چڕی ئه‌نجام دراوه. نزیكه‌ی سه‌دی ٦٠ له سه‌رچاوه‌كانی تووشبوون ده‌بیندرێنه‌وه و دیاری ده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی به‌دواداچوون، هێشتاش نزیكه‌ی سه‌دی ٦٠ له حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون هه‌ر له ناو خێزاندا ڕوو ده‌ده‌ن. سه‌دی ١٠ بۆ ١٥ ی حاڵه‌ته‌كانی تر، به هۆی تێكه‌ڵاوی و لێك كۆبوونه‌وه خۆكه‌سییه‌كانه‌وه ڕوویان داوه، نزیكه‌ی سه‌دی ١٠-ش له شوێنی كار تووش بوو‌ن و نزیكه‌ی سه‌دی ٨ -یش له شوێنی هیوایه‌ت و سه‌رگه‌رمی.
**ئایا ڕێی تێ ده‌چێ كۆرۆنا له ڕێی ئاژه‌ڵانه‌وه بگوازرێته‌وه؟ كه‌ی ئه‌م په‌تایه دوایی دێت؟
ڕۆژی ٢ی مانگی ١١ له ڕادیۆی شه‌وانی فینلانده‌وه كارناسانی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ڵامی پرسیاری گوێگرانیان دایه‌وه.
باشترین به‌شه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌مان بۆ ئێوه گوڵبژێر كردووه. ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری گوێگرانیان دایه‌وه بریتی بوو‌ن له (كیرسی ڤارهیلا) سه‌رۆكی نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، (میكا ساڵمینێن) سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئاسایشی ته‌ندروستی له دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی و هه‌روه‌ها (ئاسكۆ یارڤینێن) پزیشكی باڵای نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردن له بازنه‌ی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئوودێنما.
ئایا ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئینفلۆنزای وه‌رزانه مه‌ترسیدارتره؟
میكا ساڵمینێن، نوێنه‌ری (تێ هۆ ئه‌ڵ): ئینفلۆنزای وه‌رزانه‌ش چه‌شنی ترسناكی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه له ئینفلۆنزا ڕاهاتووین. ئینفلۆنزای وه‌رزانه گه‌لێك جار له ناو خه‌ڵكدا بڵاوبۆته‌وه و پێكوته‌ی پێویستیشی له‌به‌رده‌سته. ئینفلۆنزاش له‌وانه‌یه نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار بێت و تا ته‌مه‌نیش له‌سه‌ره‌وه‌تر بێت مه‌ترسییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت. به‌ڵام مه‌ترسیی كۆرۆنا بۆ سه‌ر كه‌سانی به‌ساڵداچوو زۆر زیاتره له هی ئینفلۆنزا و ته‌نانه‌ت وادیاره له ناو گه‌نجانیشدا ڕێژه‌ی تووشبوون و نه‌خۆشكه‌وتن به كۆرۆنا له‌سه‌ره‌وه‌تره.
ئاسكۆ یارڤینێن، نوێنه‌ری (هووس): پرسیاره‌كه پێكه‌نینهێنه. وه‌ك ئه‌وه وایه بپرسین تاعوون یان كۆلێرا یان هه‌ردووكیان؟ ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشاوبڕ له ئینفلۆنزا ده‌داته‌وه و كاریگه‌رییه‌كه‌ی ٤ بۆ ٥ جار كوشنده‌تره.
ئایا دژه‌ته‌ن له‌وانه‌دا كه جارێك نه‌خۆش كه‌وتوون، به‌ر به تووشبوونه‌وه‌ی دووباره ده‌گرێت؟
ئاسكۆ یارڤینێن، نوێنه‌ری (هووس): پێده‌چێ ئه‌و دژه‌ته‌نه‌ی له جه‌سته‌ی ئه‌وانه‌دا كه به خراپی تووشبوون پێك هاتووه ماوه‌یه‌كی درێژ بیان پارێزێ. هێشتا زانیاریی پشتڕاستكراوه له‌به‌رده‌ستدا نیه كه ئه‌و كه‌سه‌ی جارێك به‌خراپی تووش بووبێت، سه‌رله‌نوێ به خراپی تووش بووبێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ناشزانین ئاخۆ ئه‌گه‌ری ئه‌م پاراستنه ماوه‌ی چه‌نده ده‌خایه‌نێت.
چی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری درێژخایه‌نی نه‌خۆشییه‌كه ده‌زانین؟
ئاسكۆ یارڤینێن، نوێنه‌ری (هووس): به‌داخه‌وه زۆری لێ نازانین. به وردی نازانین نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه - بۆ وێنه سه‌رئێشه، ژانی ماسوولكه و جومگه‌كان، هه‌ناسه‌سواری و داهێزیاوی - له چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، بۆیه ناشزانین چاره‌سه‌ری هۆكاره‌كان بكه‌ین. ئێمه نیشانه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین تا بتوانین باشتر له‌گه‌ڵیان هه‌ڵبكه‌ین. وادیاره له‌م حاڵه‌تانه‌شدا كات باشترینه ده‌رمانه.
ئه‌و تێستانه‌ی ئێستا ئه‌نجام ده‌درێن تا چ ڕاده‌یه‌ك جێی متمانه‌ن؟
ئاسكۆ یارڤینێن، نوێنه‌ری (هووس): به‌ڵێ، ئه‌و تێستانه جێی متمانه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه یه‌كجار هه‌ستیار بن. كێشه‌كه زۆرتر بایه‌لۆژیكه.. هه‌موو كه‌سێك ڕێك له‌و شوێنه‌ی نموونه‌ی لێ هه‌ڵده‌گیردرێ ڤایرۆسی له‌به‌ر ده‌ست نیه، بۆیه له‌و كاته‌دا له‌وانه‌یه به‌هه‌ڵه وه‌ڵامی نێگه‌تیڤ وه‌ربگرێته‌وه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، كه‌سێك كه ڤایرۆس له كۆئه‌ندامی ژوورووی هه‌ناسه‌دانی دا نه‌بێت، زه‌حمه‌ته بتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی باڵكێش كه‌سانی تر تووش بكات. له زانستی پزیشكیدا هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌دله‌سه‌د بۆ هیچ نه‌خۆشییه‌ك له‌به‌رده‌ست نیه.
زه‌رفیه‌تی تاقیكردنه‌وه‌كان له كاتی ئێستادا چۆنه؟
ئاسكۆ یارڤینێن، نوێنه‌ری (هووس): له كاتی ئێستادا زه‌رفیه‌تی تێست به ته‌واوی ئازاد و له‌به‌رده‌سته. ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی (هووس) جێی نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه كه سه‌ردان بۆ تاقیكردنه‌وه كه‌می كردووه. من هیوادارم خه‌ڵك بچن بۆ تێست كران. سێكوچكه‌ی ستراتیژی له كاتی ئێستادا بریتی یه له دۆزینه‌وه‌ی په‌تا، شوێنپێهه‌ڵگرتنی زنجیره‌ی تووشبوون و لێك پساندنی.
ئه‌گه‌ری تووشبوون به كۆرۆنا له كوێ و به چ شێوه‌یه‌ك زیاتره؟
میكا ساڵمینێن، نوێنه‌ری (تێ هۆ ئه‌ڵ): زۆربه‌ی هه‌ره زۆری تووشبوونه‌كان له ناو ماڵدا ڕوو ده‌ده‌ن. وه هه‌روه‌ها له شوێنه گشتییه‌كاندا، ئه‌و شوێنانه‌ی خه‌ڵكێكی زۆری لێیه.
ئایا ڕێی تێ ده‌چێ مرۆڤ له ئاژه‌ڵه‌وه كۆرۆنا بگرێت؟
میكا ساڵمینێن، نوێنه‌ری (تێ هۆ ئه‌ڵ): له ناو كێڵگه‌كانی پێگه‌یاندنی مینك (راسو) له ئه‌وروپادا، په‌تایه‌كی به‌رفراوان به‌دی كراوه، كه پێوه‌ندیی به تووشبوونی ئینسانییه‌وه هه‌بووه. ئه‌وانه‌ی له فینلاند له كێڵگه‌كانی پێگه‌یاندنی مینك دا كارده‌كه‌ن هێندێك ڕێسای تایبه‌تی پاكوخاوێنییان بۆ دیاری كراوه.
ڕێژه‌ی چه‌نده له تووشبوونه‌كان به كۆرۆنا به هۆی سه‌فه‌ركردن له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌یه؟
میكا ساڵمینێن، نوێنه‌ری (هووس): له ناو ئه‌وانه‌ی تووشبوونیان سه‌لمێندراوه ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار كه‌میان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه نه‌خۆشییه‌كه‌یان هێناوه. له راپۆرتی پێشوودا، ڕێژه‌كه سه‌دی ٦ بوو. هه‌ڵبه‌ت ڕێژه‌ی سه‌فه‌ره‌كانیش زۆر كه‌می كردووه.
چۆن ده‌بێ خۆ بۆ به‌سه‌ربردنی پشووی كریسمه‌س ئاماده بكرێت؟
میكا ساڵمینێن، نوێنه‌ری (هووس): ئه‌مه نه‌خۆشییه‌كی ئینفێكسیۆن و هه‌وكردنه، ڕیسكی ته‌نینه‌وه‌ی ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه له وه‌رزی زستاندان یه‌كجار له‌سه‌ره‌وه‌یه. من به‌ش به حاڵی خۆم له‌م وه‌رزی جه‌ژنی كریسمه‌سه‌دا زۆر پارێز ده‌كه‌م. هه‌رچی لێككۆبوونه‌وه‌كانه وا باشه به به‌شداریی كه‌سانێكی كه‌م به‌ڕێوه بچێ.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ بچێ بۆ بازاڕكردنێكی كورتخایه‌ن، ئایا گرینگه ماسك به‌كار بهێنێ؟
ئاسكۆ یارڤینێن، نوێنه‌ری (هووس): مه‌ترسیی تووشبوون له كاتی سه‌ردانێكی بچو‌وكدا زۆر نیه، به‌ڵام كاتێك لێك نزیكبوونه‌وه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بێت، مه‌ترسیی تووشبوون زیاد ده‌كات. به‌كارهێنانی ماسك ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یه‌نێ كه هه‌مووان یه‌كتریان بۆ گرینگه و پارێزگاری له یه‌كتر ده‌كه‌ن. به‌م شێوه‌یه ئه‌وانه‌ش كه مه‌ترسیان له سه‌ره یاخود به‌پارێزترن، ئیمكانی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێندرێ كه بوێرن سه‌ر له بازاڕ بده‌ن.
میكا ساڵمینێن، نوێنه‌ری (هووس): به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ڕۆژه دێته‌وه كه پێ ده‌نێینه‌وه ناو ژیانێكی ڕۆژانه‌ی ئاسایی. له‌مه ته‌واو دڵنیام. به‌ڵام كه‌ی؟ گه‌شبینه‌كان ده‌ڵێن هاوینی داهاتوو، به‌ڵام له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌كی درێژتری بخایه‌نێت. هه‌رچی بێت، ئه‌م چه‌رمه‌سه‌رییه بۆ تاهه‌تایه درێژه‌ی نابێت.
30.10.2020
فینلاند له‌سه‌ر ئاستی جیهان ژوماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد، ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئاوه‌ژووبوونه‌وه دایه
وادیاره ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان به كۆرۆنا خه‌ریكی ئاوه‌ژووبوونه‌وه‌یه، ئه‌مه وته‌ی (ئه‌س تێ ئه‌م) واته وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستییه. وا پێده‌چێ له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕێژه‌ی نه‌خۆشكه‌وتووانی نوێ، ڕێژه‌ی نموونه تاقیكراوه‌كان و هه‌روه‌ها پشكی نموونه پۆزه‌تیڤه‌كان له ناو نموونه تاقیكراوه‌كاندا كه‌م تا زۆر له یه‌ك ئاستدا مابێته‌وه. پێویستی به چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ش له ئاستێكی مامناوه‌ندیدا ماوه‌ته‌وه. له‌م پێوه‌ندییه‌دا، لێپرسراوی ستراتیژی له وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی خاتوو لییسا-ماریا ڤۆیپیۆ-پوڵكی ده‌ڵێ؛
- له هه‌موو لایه‌كی فینلاند پێویستی به نه‌خۆشخانه و پێڕاگه‌یشتنی چڕ هه‌یه، به‌وه‌شه‌وه ڕێژه‌كه تووشبووان هێشتا ئه‌وه‌نده له‌خواره‌وه‌یه كه زه‌حمه‌ته باسی ئه‌وه بكرێ كه ئاخۆ ڕێژه‌ی نه‌خۆشه‌كانی به‌شی پێڕاگه‌یشتنی چڕ یاخود سیمای په‌تاكه له چاو ورزی به‌هار ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتبێ. هه‌رچی ته‌مه‌نی مامناوه‌ندیی ئه‌وانه‌یه كه بۆ به‌شی پێڕاگه‌یشتنی چڕ گوێزراونه‌ته‌وه ڕێك وه‌ك به‌هار وایه، واته بڕێك له ژێر ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵه‌وه‌یه.
جێی باسه، بازنه‌ی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی شاری ڤاسا له قۆناغی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه دایه. له‌لایه‌كی تره‌وه، پێنج هه‌رێمی هێلسینكی و ئوودێنما، كانتا-هه‌مێ، پیركانما و بازنه‌ی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی ڤارسینایس-سوۆمی و هه‌روه‌ها دوورگه‌ی ئاهڤێنانماش، له قۆناغی هه‌ڵكشانی خێرادان.
هه‌رچی بازنه‌ی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی بۆهیانمای باشووره رایگه‌یاندبوو كه له قۆناغی هه‌ڵكشانی خێرا‌وه خه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئاستی سه‌ره‌تایی. پانزه بازنه‌ی ته‌ندروستییه‌كه‌ی دیكه له ئاستی بنه‌ڕه‌تی دان.
هۆی چیه بارودۆخه‌كه له فینلاند ئاوه‌ژوو بۆته‌وه، ئه‌وه له كاتێكدا كه كێرڤی تووشبوون له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا له هه‌ڵكشان دایه؟
له سه‌ر ئاستی هه‌موو دنیا، هه‌م ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون، هه‌م ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن په‌ره‌ی سه‌ندووه.
له وڵاته پڕ حه‌شیمه‌ته‌كانی ئه‌وروپا، بۆ وێنه له فه‌ڕانسه و ئێسپانیا، ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان بگره له ڕاده‌ی وه‌رزیش به‌هاریش زیاتر هه‌ڵكشاوه. سه‌رۆك میكا ساڵمینێن له دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ) ده‌ڵێ؛ ده‌كرێ به‌شێ له هۆكاری ئه‌و دیارده‌یه بگێڕدرێته‌وه بۆ زیابوونی ڕێژه‌ی تێسته‌كان، به‌ڵام كاتی ساڵ و هه‌ڵكشانی ئاستی پێوه‌ندییه‌كانیش پشكی خۆیان پێ ده‌بڕێت.
- هه‌رچی حاڵه‌تی مردنه‌كانه له چاو وه‌رزی به‌هاردا كه‌می كردووه، ئه‌مه‌ش به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه حاڵه‌ته هێورتره‌كانی تووشبوونیش له پێشوو زیاتر ده‌دۆزرێنه‌وه.
بارودۆخه‌كه له بۆ وێنه له دانیمارك، نۆروێژ و فینلاند بڕێك باشتر دێته‌به‌رچاو.
- نابێ پاڵی لێ بده‌ینه‌وه و پێمان وابێ ئه‌مه بارودۆخێكی نه‌گۆڕه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش حاشای لێ ناكرێ كه فینلاندییه‌كان له‌و كاره‌دا، كه گرینگترینی كاره‌كانه، سه‌ركه‌وتوو بوونه: ڕه‌چاوكردنی مه‌ودای نێوان كه‌سه‌كان، ڕه‌چاوكردنی پاكوخاوێنی و به‌كارهێنانی ماسك. ئه‌مه به‌تایبه‌تی له دیمه‌نی سه‌رشه‌قامه‌كان له‌و هه‌رێمانه‌دا كه داوای ڕه‌چاوكردنیان كراوه، به جوانی دێته‌به‌رچاو.
هه‌ر دوێنێ بوو كه فه‌ڕانسه و ئا‌ڵمانیا هه‌واڵی سنووربه‌ندییه‌كه‌ی فراوانی تازه‌یان ڕاگه‌یاند. بۆچی بارودۆخی فینلاند ئه‌وه‌نده له گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا فه‌رقی هه‌یه؟
میكا ساڵمینێن پێی وایه كه هه‌ر ئه‌وه‌ی كه بارودۆخی فینلاند له هاوینیشدا له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا باشتر بوو، خۆی له خۆیدا خاڵی ده‌سپێكێكی باشتری به فینلاندییه‌كان به‌خشیوه.
- زۆربه‌ی فینلاندییه‌كان زۆر به‌باشی ڕێنومایی و ڕاسپارده‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. من ئه‌م خاڵه به كه‌م ناگرم.
به‌گوێره‌ی وته‌كانی ساڵمینێن دوو ملیۆن و نیو فینلاندی پڕۆگرامی ''كۆرۆنا ڤیلكو''یان له سه‌ر مۆبایله‌كانیان دابه‌زاندووه، ئه‌و پێی وایه ئه‌مه خۆی له خۆیدا ژوماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان. ساڵمینێن ده‌ڵێ، ئیشكردن به‌م پڕۆگرامه‌ش خۆی له خۆیدا ده‌بێته هۆی خێراتركردنی ڕه‌وتی ئاڵوگۆڕی زانیاری و هۆشیاركردنه‌وه له ئه‌گه‌ری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
- نزیك به ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له حاڵه‌تی تووشبووندا ده‌یانه‌وێ كه‌سانی تر وریا بكه‌نه‌وه، كه‌ڵكیان له‌و كۆده وه‌رگرتووه كه له ڕێی ئه‌و پڕۆگرامه‌وه بۆیان نێردراوه. به‌ڵگه هه‌یه كه ده‌یسه‌لمێنێ فینلاندییه‌كان له سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی زۆر به‌رپرسانه هه‌وڵی به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌ی په‌تاكه ده‌ده‌ن.
ساڵمینێن پێ له سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێ كه بارودۆخه‌كه نه‌گۆڕ نیه، به‌ڵكو ده‌بێ تێكۆشان به‌رده‌وام بێت تا دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپبوون نه‌ڕوات. ساڵمینێن پێی وایه ڕێوشوێنه خۆجێییه‌كان كاریگه‌رییان هه‌بووه.
زۆر له حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون شوێنپێیان هه‌ڵ ده‌گیردرێت. له زیاتر له نیوه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا كه‌سه‌كان له ناوخۆی خێزاندا تووش ده‌بن.
به به‌روارد له‌گه‌ڵ هه‌فته‌كانی ڕابردوو، تواندراوه سه‌رچاوه‌ی زۆر له حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون ببیندرێته‌وه. به‌وه‌شه‌وه هێشتا سه‌رچاوه‌ی ٣٠ بۆ ٤٠ له سه‌دی حاڵه‌ته‌كان تووشبوون له تێكڕای وڵات‌دا به نه‌زانراوی ده‌مێنێته‌وه.
له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه سه‌رچاوه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه، سه‌دی ٦٠-یان له ناو بنه‌ماڵه‌دا تووش بوو‌ن، سه‌دی ١٥ له ڕێی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژیانی خۆكه‌سییه‌وه، نزیكه‌ی سه‌دی ١٠ له كاتی سه‌رگه‌رمیی تردا، و سه‌دی ١٠-ش له شوێنی كار، تووش بوو‌ن.
ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له خواردنگه‌كاندا تووشبوون زۆر له پێشوو كه‌متره. ئه‌وانه‌ش كه له خوێندنگه‌كان یاخود باخچه‌كانی ساوایاندا تووش بوو‌ن، پشكێكی زۆر كه‌میان پێ ده‌بڕێت. به‌ڕێز ڤۆیپیۆ-پوڵكی له وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، ده‌ڵێ؛
- ڕكێفكردنی قۆناغی دووهه‌م به هه‌وڵ و هیممه‌تێكی شێلگیرانه هاتۆته‌دی. گه‌یشتن به‌م دۆخه پێویستیی به ده‌ستوبرد و تێكۆشانی خۆجێیی له‌سه‌ری وه‌ختدا، هه‌بووه. به تایبه‌تی وادیاره شوێنپێهه‌ڵگرتنه‌كان له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا به باشی به‌ڕێوه‌چووه و زنجیره‌ی تووشكردنه‌كان لێك پسێندراوه.
به وته‌ی پاسی پۆهیۆڵا له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، له مانگی سێپتا‌مبر به‌م لاوه ڕۆژانه ده هه‌زار بۆ هه‌ژده‌هه‌زار تێستی كۆرۆنا ئه‌نجام دراوه و بۆ وێنه له ناوچه‌ی (هووس) به شێوه‌ی مامناوه‌ندی له ماوه‌ی ٤٠ سه‌عاتدا تێست ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌نجامه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌ست به ئه‌نجامدانی تێستی خێراش كراوه.
شایانی باسه هێشتاش زۆربه‌ی تووشبووه‌كان كه‌سانی تازه‌پێگه‌یشتوو یاخود گه‌وره‌ساڵانی گه‌نجن. به‌گوێره‌ی وته‌كانی ڤۆیپیۆ-پوڵكی، وادیاره ڕێوشوێنه‌كانی پارێزگاری له گرووپه‌كانی ڕیسك سه‌ركه‌وتوو بووه. له خانه‌ی ساڵمه‌ندانیش فێری ئه‌وه بوو‌ن كه چۆن پارێزگاری له گرووپه مه‌ترسی له‌سه‌ره‌كان بكه‌ن.
- چاوپێكه‌وتنی كه‌سانی سه‌رووی ٧٠ ساڵ زیای كردووه. ئه‌م كاره بۆیه ده‌كرێ تا ئه‌و توێژه له كۆمه‌ڵگه‌دا ته‌ریك نه‌كه‌ونه‌وه. به‌وه‌شه‌وه، ڕێژه‌ی تووشبوون به شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له ناویاندا به‌دی ناكرێ، هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن چۆن له ڕه‌وتی ژیانی ڕۆژانه‌دا ئاگایان له خۆیان بێت و پارێزگاریش له‌وانه ده‌كرێ كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ٧٠ ساڵ دایه. وا باشه هه‌ر به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی پێ بده‌ین.
23.10.2020
سنوورداركردنی كۆبوونه‌وه‌كان له پۆهیۆس پۆهیانما و كاینو له مانگی یانزده‌شدا درێژه‌ی ده‌بێ
فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی باكووری فینلاند ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی وه‌ك خۆی هێشتۆونه‌ته‌وه كه به هۆی بارودۆخی ته‌شه‌نه‌ی په‌تای كۆرۆناوه له ناوچه‌كانی پۆهیۆس پۆهیانما و كاینو دیاری كرابوون.
له ماوه‌ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ریشدا هه‌ر وه‌ك مانگه‌كانی نۆ و ده، ڕێگه به سازدانی كۆبوونه‌وه و بۆنه‌ی گشتی به به‌شداریی زیاتر له ٥٠ كه‌س ده‌درێت، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و ڕێوشوێنانه ڕه‌چاو بكرێن كه THL و OKM له مانگی نۆدا بۆ به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاری‌یان كردبوو‌ن.
ئه‌م بڕیاره له ماوه‌ی ١ بۆ ٣٠ ی مانگی یانزده‌دا كاری پێ ده‌كرێ و ٣٨ شاره‌وانیی سه‌ر به ناوچه‌كانی پۆهیۆس پۆهیانما و كاینو ده‌گرێته خۆی.
شایانی باسه، ئه‌گه‌ر باری ئێپیدێمۆلۆژیكی (په‌تاناسی) ناوچه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت، فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی باكووری فینلاند به‌م بڕیاری سنوورداركردنه‌دا ده‌چێته‌وه و ده‌توانێ ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بهێنێت.
ئه‌س تێ ئه‌م: ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ره‌و خاوبوونه‌وه ده‌چێ
به گوێره‌ی لێدوانی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی (ئێس تێ ئه‌م)، له كاتێكدا كه ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا به شێوه‌ی به‌رچاو هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه، وا دێته پێش چاو كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕه‌وته‌كه به‌ره‌و خاوبوونه‌وه چووبێت. به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی پێشووتر، ڕێژه‌ی نموونه پۆزه‌تیڤه‌كان له سه‌ر ئاستی هه‌موو نموونه تاقیكراوه‌كانی سه‌رانسه‌ری وڵات، داكشانی به خۆیه‌وه بینیوه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان، بارودۆخی ته‌نینه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له بازنه‌كانی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئوودێنما، كانتا-هه‌مێ، پیركانما، ڤارسینایس سوۆمی و پۆهیانمای باشووری وهه‌روه‌ها ئاهڤێنانما، له قۆناغی هه‌ڵكشانی خێرا دایه.
له ماوه‌ی ٤٢ هه‌مین هه‌فته‌ی ساڵدا، نزیكه‌ی سه‌دی ٨٠ له حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له ناو كه‌سانی ژێر ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵدا به‌دی كراوه و نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌وانه‌ش ته‌مه‌نیان له ژێر ٣٠ ساڵه‌وه بووه. پشكی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ٦٠ ساڵه‌وه‌یه له ناو تووشبوواندا كه‌متر له سه‌دی ١٠ یه. پشكی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ٧٠ ساڵه‌وه‌یه یه‌كجار كه‌مه. شایان باسه هێشتاش نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا تووشی په‌تای كۆرۆنا هاتوون، سه‌رچاوه‌ی تووشبوونیان نادیاره.
مه‌یخانه‌كان له خواردنگه‌كان زیاتر سنووردار ده‌كرێن
به گوێره‌ی بڕیاری لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیی په‌ڕله‌مانی فینلاند، له سه‌ره‌تای مانگی یانزده واته مانگی نۆڤامبره‌وه رێستورانته‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای ئامانجی بنه‌ڕه‌تیی كه‌سابه‌تیان، به سه‌ر دوو گرووپدا دابه‌ش ده‌كرێن.
توندترینی سنووربه‌ندییه‌كان بۆ ئه‌و ڕێستورانتانه داده‌ندرێ كه پیشه‌ی سه‌ره‌كییان فرۆشتنی نۆشه‌مه‌نییه ئه‌ڵكهۆڵییه‌كانه. له‌و جۆره دووكانانه‌دا ده‌كرێ ڕێژه‌ی مشته‌رییه‌كانیان تا سه‌دی په‌نجا واته نیواونیو سنووردار بكرێن. هۆی ئه‌م سنووربه‌ندییه، جیاوازیی ڕیسكی تووشبوون به په‌تا له ڕیستورانته جیاجیاكان دایه.
سنووربه‌ندییه خاوتره‌كان بۆ ئه‌و ڕێستورانتانه داده‌ندرێ كه چێشتخانه، قاوه‌خانه یاخود خواردنگه‌ی ژه‌می نیوه‌ڕۆن. ڕێژه‌ی مشته‌رییه‌كانی ئه‌م جۆره دووكانانه ده‌كرێ ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی تا سه‌دی بیست و پێنج له ڕێژه‌ی ئاسایی زه‌رفیه‌تی خواردنگه‌كان سنووردار بكرێت.
هۆیه‌كی دیكه‌ی سنووربه‌ندی ڕێژه‌ی تووشبوون له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو دایه. ئه‌م یاسایه به جۆرێك داده‌ڕێژرێت كه له بنه‌مادا سنووربه‌ندییه‌كان ته‌نیا له‌و مه‌ڵبه‌ندانه كاریان پێ بكرێت كه پێویست بن. به‌م پێیه، سنووربه‌ندی له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و ناوچه‌یه، له ئاستی بنه‌ڕه‌تی، ڕووله‌هه‌ڵكشان یاخود ته‌نینه‌وه‌دا بێت، گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.
16.10.2020
تكای ئه‌وه ده‌كرێ كه له هه‌موو شوێنه‌كانی كاركردن له ناوچه‌كانی پایته‌خت ماسك به‌كاربهێندرێ
گرووپی كاررێكخه‌ری كۆرۆنا له ناوچه‌ی پایته‌خت ڕایسپاردووه كه له هه‌موو شوێنه‌كانی كاركردن ماسك به‌كار بهێندرێت. ئه‌و گرووپه كارییه هه‌روه‌ها ڕایسپاردووه كه دایكوباوكانیش له‌و شوێنانه‌ی په‌رورده‌ی بنه‌ڕه‌تی پێشكه‌ش ده‌كرێ، ماسك به‌كار بهێنن.
گرووپه‌كارییه‌كه هه‌روه‌ها ڕایپساردووه كه له ماوه‌ی مانگی ده واته مانگی ئۆكتۆبه‌ردا بڕیارێكی ئه‌ركداركه‌ر ده‌ربكرێت كه به گوێره‌ی بڕیاره‌كه كۆبوونه‌وه‌ی به‌به‌شداریی زیاتر له ٢٠ كه‌س ته‌نیا له كاتێكدا ڕێگه‌ی پێ بدرێ كه هه‌موو به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه ناچار به به‌كارهێنانی ده‌مامك بكرێن. بڕیاری فه‌رمی له‌م باره‌یه‌وه له لایه‌ن فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی ناوچه‌ی باشووی فینلاند، ده‌رده‌كرێت.
پێشتریش له ناوچه‌ی پایته‌خت ڕاسپێردرابوو كه له‌و شوێنانه‌ی ناكرێ مرۆڤ خۆی له نزیكبوونه‌وه له كه‌سانی تر ببوێرێ، بۆ وێنه له ناو ئامرازه‌كانی هاتووچۆی گشتی و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كاندا، ده‌مامك به‌كار بهێندرێت.
یه‌كیه‌تیی تۆپی پێ ڕایگه‌یاندووه كه به‌شداری له چالاكاییه‌كانی ئه‌واندا به‌بێ به‌كارهێنانی ده‌مامك ڕێگه‌پێدراو نیه. هه‌روه‌ها له كێبه‌ركێكانی لیگی ڤێیكاووسی تۆپی پێ و هه‌روه‌ها له كێبه‌ركێكانی پاڵه‌وانه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییش داوا كراوه كه ده‌بێ یاریكه‌رانی سه‌رووی ١٥ ساڵ ماسك به‌كار بهێنن.
تێ هۆ ئه‌ڵ: تا كۆتایی مانگی نۆ، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشخانه وه‌رگیراون تا ئاستی دووبه‌رابه‌ر گه‌شه‌ی سه‌ندووه
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ)، ڕێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له ماوه‌ی ڕابردوودا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه. به به‌راورد له گه‌ڵ بارودۆخی كۆتایی مانگی نۆ، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشخانه وه‌رگیردراون گه‌یشتۆته دوور به‌رابه‌ری پێشتووتر.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی بوو‌ن گه‌نجانن. سه‌دی ٨٠ له‌وانه‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا تووشبوونیان ساغ بۆته‌وه‌كه‌سانی ژێر ٥٠ ساڵ بوونه و نزیكه‌ی سه‌دی ٦٠ له‌وانیش ته‌مه‌نیان له ژێر ٣٠ ساڵه‌وه بووه.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وانه‌ش كه له ماوه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا تووشبوونیان ساغ بۆته‌وه دانیشتووی ناوچه‌كانی هێلسینكی و ئوودێنما یاخود دانیشتووی بازنه‌ی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی ڤاسا بوونه. بۆ وێنه ڕۆژی پێنجشه‌ممه (تێ هۆ ئه‌ڵ) ڕایگه‌یاند كه ٢٤١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆڕۆنا تۆمار كراوه. تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه سه‌رجه‌م ١٢٩٤٤ حاڵه‌تی تووشبوون تۆمار كراوه.
ماوه‌ی قه‌ره‌نتینه و ته‌ریكمانه‌وه‌ی پێوه‌ندیدار به كۆرۆنا كورت كرایه‌وه
ڕۆی دووشه‌ممه، ماوه‌ی دڵخوازانه‌ی قه‌ره‌نتینه و هه‌روه‌ها ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه پزیشكی تایبه‌تی په‌تا بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی دیاری ده‌كا، له ١٤ ڕۆژه‌وه بۆ ١٠ ڕۆژ كورت كرایه‌وه. سه‌رپزیشكی ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی، تانێلی پووماڵاینێن ڕایگه‌یاندووه كه زۆربه‌ی تووشبووه‌كان نه‌خۆشییه‌كه‌یان له ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا دیاری ده‌دا و نزیكه‌ی زۆربه‌شیان له ماوه‌ی ١٠ رۆژدا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن. به‌ده‌گمه‌ن ڕێ ده‌كه‌وێ كه كه‌سێك نه‌خۆشییه‌كه‌ی له دوای ده ڕۆژه‌وه دیاری بدات.
ماوه‌ی دیاریكراوی ته‌ریككه‌وتنه‌وه له حاڵه‌تی به‌ركه‌وتنی خه‌فیفی كۆرۆنادا له ماوه‌ی ١٤ رۆژه‌وه كورت ده‌كرێته‌وه بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ. به‌ركه‌وتنی كۆرۆنا كاتێك به خه‌فیف له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه پێویستیی به پێڕاگه‌یشتنی نه‌خۆشخانه نه‌بێت.
هه‌رچی ته‌ریككه‌وه‌تنه‌وه‌ی ناو ماڵه ده‌كرێ دوو ڕۆژ دوای ڕه‌وینه‌وه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشی كۆتایی پێ بهێندرێت. ئه‌گه‌ر ته‌نیا هێمای نه‌خۆشی گۆڕان له هه‌ستی بۆنكردن و تامكردندا یاخود هه‌ستیارییه‌كی خه‌فیف بێت، پێویست به درێژه‌دان به ته‌ریككه‌وتنه‌وه ناكات.
به‌گوێره‌ی وته‌كانی پووماڵاینێن سه‌رپزیشكی تێ هۆ ئه‌ڵ، خراپترین كات بۆ تووشكردنی كه‌سێكی تر له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه تووشی كۆرۆنا بووبێت، دوو رۆژ پێش خۆدیاریدانی نه‌خۆشییه‌كه و دوو رۆژ دوای ئه‌وه‌یه. له دوای ئه‌م ماوه‌یه‌وه ئیتر ئه‌گه‌ری تووشكردنی كه‌سانی تر به خێرایی كه‌م ده‌كاته‌وه به تایبه‌تی له‌و حاڵه‌تانه‌دا مرۆڤ به خه‌فیفی تووش بووبێت.
ئه‌و گۆڕانكاریانه كاریگه‌ریان له سه‌ر ماوه‌ی درێژایی ئه‌و ته‌ریككه‌وتنانه‌وه یاخود قه‌ره‌نتینانه نابێت كه پێش ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ستیان پێ كردبێت.
9.10.2020
ڤێرژه‌نی ئینگلیزیی ''كۆرۆنا ڤیلكو'' بڵاوكرایه‌وه
ڤێرژه‌نی نوێی به‌رنامه‌ی ''كۆرۆنا ڤیلكو'' به زمانی ئینگلیزی، له ناو ته‌له‌فوونه‌كانی ئاندرۆید و ئایفۆن-دا به‌ڕۆژ كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌شی هه‌ڵبژاردنی زمان به ته‌نزیمی به‌رنامه‌ی ''كۆرۆنا ڤیلكو'' زیاد كراوه. به هۆی ئه‌م به‌ڕۆژكردنه‌وه نوێیه‌وه ده‌كرێ به‌كاربه‌ر ڕاسته‌وخۆ له به‌شی ته‌نزیمی به‌رنامه‌كه‌وه زمانی دڵخۆازی خۆی هه‌ڵبژێرێ، پێشتر هه‌ڵبژاردنی زمان له ڕێی ته‌نزمی ته‌له‌فونه‌وه ڕێی تێ ده‌چوو. له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئالێكسی ئورتیئاهۆ، سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی زانیاری له ناوه‌ندی THL ده‌ڵێ
- ''كۆرۆنا ڤیلكو'' به زمانی ئینگلیزی، كارئاسانی بۆ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوتر له دانیشتوانی فینلاند ده‌كا تا به‌شداری له هه‌ره‌وه‌زی به‌رگرتن له ته‌نینه‌وه‌ی كۆرۆنادا بكه‌ن. به‌شی نوێی هه‌ڵبژاردنی زمانه‌كانیش، كارئاسانی بۆ گۆڕینی زمان ده‌كات. ئه‌م گۆڕانكارییانه له‌سه‌ر بنه‌مای داوا و پێشنیاری به‌كاربه‌ران ئه‌نجام دراون.
شایانی باسه، له زۆربه‌ی ته‌له‌فوونه‌كاندا ''كۆرۆنا ڤیلكو'' بۆ خۆی به شێوه‌ی خۆكار به‌ڕۆژ ده‌بێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت THL به‌كاربه‌ران ڕاده‌سپێرێ كه چاو له مۆبایله‌كانیان بكه‌ن تا له به‌ڕۆژبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه دڵنیا ببن. بۆ ئه‌م كاره پێویسته سه‌ر له ''فرۆشگه‌ی به‌رنامه'' له مۆبایله‌كاندا بدرێت (Google Play یاخود Apple App Store).
''كۆرۆنا ڤیلكو'' ده‌بێته هۆی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی خێرا به كه‌سانی به‌ركه‌وتووی په‌تاكه و هه‌روه‌ها لێكپساندنی زنجیره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا. هه‌تا كه‌سانی زۆرتر به‌رنامه‌كه به‌كاربهێنن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆرتر ده‌بێ كه كاربه‌ران زووتر له مه‌ترسیی به‌ركه‌وتن ئاگادار بكرێنه‌وه. شایانی باسه تا ئێستا زیاتر له 2,3 ملیۆن كه‌س به‌رنامه‌كه‌یان دابه‌زاندووه.
كۆگاكانی فرۆشی ڕۆژانه‌ی كه‌لوپه‌ل به جددی تكا له مشته‌رییه‌كان ده‌كه‌ن ده‌مامك به‌كاربهێنن
كۆگاكانی فرۆشی ڕۆژانه‌ی كه‌لوپه‌ل به جددی تكا له مشته‌رییه‌كانیان ده‌كه‌ن كه ماسك به‌كاربهێنن. له‌م پێوه‌ندییه‌دا به‌تایبه‌تی ڕووی تكا له‌و مشته‌ریانه‌یه كه نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه‌ن كه په‌تای كۆرۆنا تیایاندا له قۆناغی هه‌ڵكشان و ته‌نینه‌وه دایه. ئه‌م ڕاسپارده‌یه ڕووی له فرۆشگه ئاساییه‌كان و هه‌روه‌ها ناوه‌نده گه‌وره‌كانی فرۆشیشه.
ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا له قۆناغی هه‌ڵكشانی خێرای په‌تای كۆرۆنا دان بریتین له ناوچه‌كانی ئووسیما، ڤارسینایس-سوۆمی، پیركانما و هه‌روه‌ها كانتا-هه‌مێ. ناوچه‌ی پۆهیانما-ش له دۆخی ته‌نینه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا دایه. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆگاكانی فرۆشی ڕۆژانه‌ی كه‌لوپه‌ل، كاری لوۆتۆ، وه‌بیرده‌هێنێته‌وه كه؛
- یاسا ڕێگه نادا فرۆشگه‌كان به تۆپزی داوای به‌كارهێنانی ماسك له مشته‌رییه‌كانیان بكه‌ن. كه‌رتی فرۆشیاری چ ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ چاوه‌دێریی به‌كارهێنانی ماسك نیه، چ جای ئه‌وه‌ی به‌زۆری زۆرداری ده‌مامك به مشته‌ری هه‌ڵبه‌ستێ. له‌ڕاستیدا، ستافی فرۆشگه‌كان هیچ ڕێكارێكی یاسایی له‌به‌رده‌ست دا نیه تا به‌ر به هاتنه‌ژووره‌وه‌ی كه‌سانی بێ ماسك بۆ ناو دووكانه‌كان بگرێت.
گۆڕانكاری له كاتی خزمه‌تگوزاری و ماوه‌ی كرانه‌وه‌ی خواردنگه‌كاندا
له ڕۆژی پێجشه‌ممه واته 8.10 به دواوه، خواردنگه‌كان له تێكڕای وڵات‌دا پێویسته تا سه‌عات 24 ی شه‌و دوایی به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بهێنن. هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی سه‌عات 1 ی به‌ره‌به‌یانیش ده‌رگای خواردنگه‌كان دابخرێن.
حكومه‌ت له هه‌فته‌ی ڕابردوودا بڕیاری كاتیی خۆی بۆ سنووربه‌ندكردنی كاتی خزمتگوزاری و ماوه‌ی كراوه‌بوونی خواردنگه‌كان، به هۆی په‌تای كۆرۆناوه، ده‌ركرد.
شایانی باسه، له یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه، له‌و ناوچانه‌دا كه په‌تای كۆرۆنا له دۆخی هه‌ڵكشان و ته‌نینه‌وه‌ی خێرا دایه، ڕێوشوێنه‌كانی خزمه‌تگوازاری و ماوه‌ی كرانه‌وه‌ی خواردنگه‌كان توندتر ده‌كرێن.
ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا له قۆناغی هه‌ڵكشانی خێرای په‌تای كۆرۆنا دان بریتین له ناوچه‌كانی ئووسیما، ڤارسینایس-سوۆمی، پیركانما و هه‌روه‌ها كانتا-هه‌مێ. ناوچه‌ی پۆهیانما-ش له دۆخی ته‌نینه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا دایه.
له‌و ناوچه ئاماژه پێكراوانه‌دا، پێویسته خواردنگه‌كان ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی سه‌عات 22 ی شه‌و كۆتایی به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بهێنن، و ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی سه‌عات 23 ده‌رگای دووكانه‌كانیشیان دابخه‌ن. شایانی باسه، خواردنگه‌كان بۆیان هه‌یه ته‌نیا هێنده‌ی نیوه‌ی زه‌رفیه‌تی ئاسایی خۆیان، ڕێگه به هاتنه ژووره‌وه‌ی مشته‌ری بۆ ناو خواردنگه‌كان بده‌ن.
ڕێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا به‌شێوه‌ی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه
وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی (STM) ڕایگه‌یاندووه كه ڕێژه‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، هه‌فته له دوای هه‌فته هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
میكا ساڵمینێن، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی (THL) ده‌ڵێ تا له پاییز بڕۆینه پێش و به‌ره‌و زستان بكشێین، ڤایرۆسه‌كه زیاتر به‌هێز ده‌بێت. حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له چه‌ندین وڵاتی ئه‌ورووپاییدا هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه. ساڵمینێن پێی وایه ئه‌م دیارده‌یه له فینلاندیش خه‌ریكه ڕوو ده‌دات. به‌گوێره‌ی وته‌كانی ساڵمینێن هه‌تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه 8.10، ڕێژه‌ی حاڵه‌ته نوێیه‌كان گه‌یشتۆته 296 كه‌س.
نه‌خۆشخانه ناوچه‌ییه‌كان و به‌شی خزمه‌تگوزاریی هاوشاره‌وانییه‌كان (كونتائوهتوومه) ڕاسپارده‌كان و ڕێوشوێنه‌كانی سنووربه‌ندیی ناوچه‌یی خۆیان له ماڵپه‌ڕه ئینتێرنێتییه‌كانیاندا كۆكردۆته‌وه. له‌م په‌یجانه‌دا زانیاریی سه‌باره‌ت به دۆخی خۆجێیی په‌تای كۆرۆنا و ڕێوشوێنه تایبه‌ته‌كانی به‌رگرتنی به‌ده‌ست ده‌كه‌ون. لینكی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ماڵپه‌ڕه ناوچه‌ییه‌كان له ماڵپه‌ڕی تێ هۆ ئه‌ڵدا ، په‌یدا ده‌بێ.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی STM، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابروودا 149 حاڵه‌تی نوێی به‌ركه‌وتن له ناوچه جیاجیاكانی فینلاند تۆمار كراون. له‌و حاڵه‌تانه، زیا له نیوه‌یان له خوێندنگه‌كان، باخچه‌ی ساوایان یان له ماوه‌ی خه‌ریك بوو‌ن به هیوایه‌ته‌كانی كاتی ئازاده‌وه ڕوویان داوه و، سه‌دی 10 ی حاڵه‌ته‌كانیش له خواردنگه‌كان، مه‌یخانه‌كان و یانه‌كانی شه‌وانه‌دا، تۆمار كراون. هه‌رچه‌ند گه‌لێك حاڵه‌تی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتنی به‌كۆمه‌ڵ له ناو قوتابخانه‌كان، باخچه‌كانی ساوایان و ناوه‌نده‌كانی فێركاریدا ڕوویان داوه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا به ڕێكه‌وت و تاكه‌وته‌را حاڵه‌تی تووشبوون و له‌یه‌كگرتنه‌وه تۆمار كراوه.
2.10.2020
سه‌رۆكی ناوه‌ندی دیاگنۆستیكای HUS ڕاگه‌یاند ‘’وا پێده‌چێ جڵه‌وی په‌تاكه له ده‌ست ده‌ربچێت''
ڕۆژی 28.9 له ناوچه‌ی ''ئووسیما''دا، ژوماره‌ی پێوانه‌یی وه‌ڵامی پۆزه‌تیڤی تێستی كۆرۆنا، له‌م ماوه‌یه‌ی دوای هاویندا، تۆمار كرا. لاسێ لێهتۆنێن، سه‌رۆكی ناوه‌ندی دیاگنۆستیكای سه‌ر به HUS ڕای گه‌یاند كه
- پێده‌چێ په‌تای كۆرۆنا له ناوچه‌ی پایته‌خت، له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت.
له ناو 3225 نموونه‌دا كه له تاقیگه‌ی ناوه‌ندی دیاگنۆستیكای HUS دا شیكارییان بۆ كراوه، 57 نموونه‌یان كه ده‌كاته 1,77 كۆی نموونه‌كان، وه‌ڵامیان پۆزه‌تیڤ بووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه، پشكی نموونه پۆزه‌تیڤه‌كان له ناوچه‌ی پایته‌خت نزیكه‌ی سێ جار به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیبوو. ئه‌وكات ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشبوونیان پشتڕاست كرابووه‌وه نزیكه 0,6 پڕۆسێنت بوو. پێشتر له ماوه‌ی پاییزدا، ڕێژه‌كه له‌وه‌ش نزمتر بوو. ئه‌وده‌م له ناو نموونه‌كاندا وه‌ڵامی 0,3–0,4 له تێسته‌كاندا به پۆزه‌تیف ده‌رده‌چووبوو. به گوێره‌ی وته‌كانی ناوبراو
-ئه‌وانه‌ی ئێستا وه‌ڵامی پۆزه‌تیڤیان بۆ دێته‌وه ئه‌وانه‌ن كه هه‌فته‌ی پێشتر تووش په‌تاكه بوو‌ن. تاوێكی تر ئه‌وان ڕوو له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌مه به‌ره‌و پێشچوونێكی جێی نیگه‌رانییه. خه‌ریكه به‌ره‌و ره‌قه‌م و ژوماره‌كانی وه‌رزی به‌هار ده‌گه‌ڕێینه‌وه. ئه‌وده‌م له ناو تێستكراواندا، له خراپترین حاڵه‌تدا له سه‌د كه‌س ده كه‌س تووش هاتبوون.
به‌ڕوونی دیاره كه بارودۆخی په‌تاكه له سه‌ر ئاستی هه‌موو فینلاند، له چاو پێشوودا به‌ره‌و خراپبوون ده‌ڕوا.
- به به‌راورد له گه‌ڵ بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی هێشتا ڕێژه‌ی تووشبووان له فینلاند زۆر له سه‌ره‌وه نیه، به‌ڵام بارودۆخه‌كه به‌ره‌و خراپبوون ده‌ڕوا. له سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌ورووپا له زه‌ردی كاڵه‌وه گۆڕاوین بۆ قاوه‌یی مه‌یله‌و سوور.
لێهتۆنێن وای ده‌بینێ كه به هێندێ پێوه‌ر ناوچه‌ی ''ئووسیما'' له دۆخی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن دایه.
- ئه‌گه‌ر له ئاستی ده‌ركه‌وتنی په‌تاكه به گوێره‌ی ڕێژه‌ی دانیشتوان و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی تووشبووان وردببینه‌وه، ده‌كرێ بڵێین كه‌م تا زۆر مه‌رجه‌كان پڕبوونه‌وه. به‌ڵام جارێ باس له قۆناغی هه‌ڵكشان ده‌كه‌ین. هه‌ڵبه‌ت ته‌واو نزیك كه‌وتووینه‌ته‌وه. سنووری نێوان قۆناغی هه‌ڵكشان و قۆناغی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن له‌رزۆكه.
به مه‌زنده‌ی سه‌رۆكی ناوه‌ندی دیاگنۆستیكا، لێهتۆنێن، هۆی ئه‌وه‌ی په‌تاكه به خێرایی گوڕهه‌ڵده‌گرێت به‌ركه‌وتنی به‌كۆمه‌ڵه. ئه‌و ده‌ڵێ؛
- پێویسته مه‌ودا له نێوان تاكه‌كاندا له‌به‌رچاو بگیردرێت، پاكژیی ده‌ستوپه‌ل و شێوه‌ی دروستی كۆكه‌كردن ڕه‌چاو بكرێت و هه‌روه‌ها ماسكیش به‌كاربهێندرێت. جگه له‌مانه، پێویسته خۆ له كۆبوونه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵیش بپارێزرێت. هه‌ر به هۆی له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م ڕێوشوێنانه‌وه بوو كه توانیمان له وه‌رزی به‌هاردا په‌تاكه جڵه‌و بكه‌ین.
له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه پێویسته ڕێستورانته‌كان سه‌عات ١٢ی شه‌و خزمه‌تگوازرییه‌كانیان ڕابگرن
به هۆی هه‌لومه‌رجی كۆرۆناوه حكومه‌ت سنووربه‌ندیی نوێی بۆ ڕێستورانته‌كان دیاری كردووه. له ڕۆژی ٨ی ئه‌م مانگه‌وه (ئۆكتۆبه‌ر) پێویسته ڕێستورانته‌كان سه‌عات ١٢ی شه‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان ڕابگرن و تا سه‌عات ١ی نیوه‌شه‌ویش ده‌رگای ڕێستورانته‌كان دابخه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و هێڵه‌ی حكومه‌ت دیاریی كردووه، له‌و ناوچانه‌ی كۆرۆنا ده‌چێته قۆناغی هه‌ڵكشانی خێرا، ده‌كرێ ده‌سبه‌جێ ڕێوشوێنه‌كانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی خواردنگه‌كان توندتر بكرێن. توندكردنی زیاتری ڕێوشوێنه‌كان له‌و شاره‌وانیانه‌ی ده‌چنه قۆناغی هه‌ڵكشانی خێرا به‌و مانایه دێ كه ده‌بێ خواردنگه‌كان له سه‌عات ١١ی شه‌ودا دابخرێن و خزمه‌تگوزارییه‌كانیشیان له سه‌عات ١٠ی شه‌ودا ڕابگیردرێن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێویسته كه ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی هێنده‌ی نیوه‌ی ئه‌و ڕێژه‌ی مشته‌رییانه‌ی به شێوه‌ی ئاسایی ریستۆرانه‌كان له خۆیان ده‌گرن، به شێوه‌ی هاوكات له ناو ڕێستورانته‌كاندا كۆببنه‌وه.
به هۆی ئه‌و سنووربه‌ندییه نوێیانه‌ی حكومه‌ت دیاریی كردوون، خوارده‌مه‌نی-فرۆشییه‌كان ترسی ئه‌وه‌یان ڕێ نیشتووه كه ئاستی فرۆشیان دابڕووخێته خوارێ. به گوێره‌ی وته‌كانی تیمۆ لاپپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی MaRa واته یه‌كیه‌تیی خزمه‌تگوازرییه‌كانی سه‌فه‌ر و خواردنگه‌كان، ئه‌م سنووربه‌ندییانه به كرده‌وه ده‌بنه هۆی داخستنی یانه و كڵاپه‌كانی شه‌وانه، چونكه خاوه‌نكاران قازانجێك له كاری خۆیان نابینێ كاتێك ته‌نیا بایی دوو- سێ سه‌عات فریای كرانه‌وه‌ی دووكانه‌كانیان بكه‌ون.
به گوێره‌ی مه‌زنده‌ی سه‌ندیكای پیشه‌یی بواره‌كه، به هۆی ئه‌و سنووربه‌ندییانه‌وه، نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار ئیشكه‌ری بواری خواردنگه و یانه‌كانی شه‌وانه له سه‌رده‌می كۆرۆنادا ئیشی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. له كاتی ئێستادا ٧٠ هه‌زار كه‌س له بواره‌كه‌دا ئیش ده‌كه‌ن.
25.9.2020
سنووربه‌ندییه‌كانی لێككۆبوونه‌وه له مانگی ئۆكتۆبه‌ریشدا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه
ئه‌و سنووربه‌ندیانه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه دیاریكراون، له ماوه‌ی مانگی ده واته مانگی ئۆكتۆبه‌ریشدا وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه. ڕۆژی سێشه‌ممه، فرمانگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی (Aluehallintovirastot) بڕیاری خۆیان سه‌باره‌ت به بۆنه و كۆبوونه‌وه گشتییه‌كان له ماوه‌ی مانگی ده-دا ڕاگه‌یاند.
به گوێره‌ی بڕیاری فرمانگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی، به‌ڕێوه‌بردنی بۆنه گشتییه‌كان به به‌شداریی سه‌روو په‌نجا كه‌س له ماوه‌ی مانگی ده-شدا، له ناو هۆڵه سه‌رداخراوه‌كان و به شێوه‌ی سنووردار له شوێنه سه‌رواڵاكانیشدا، ڕێگه‌پێدراو ده‌بێ. بۆ له‌مه به‌دواش پێویسته له بۆنه و كۆبوونه‌وه‌كاندا مه‌ودای لێكپارێزراوبوون و پێداویستییه‌كانی پاكوخاوێنی دابین بكرێن. له ئه‌گه‌ری ئاڵوگۆڕی له ناكاو به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌دا، شاره‌وانییه‌كان بۆیان هه‌یه به گوێره‌ی پێویست، سنووربه‌ندییه‌كان توندتر بكه‌نه‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، وه‌مه‌ترسیكه‌وتنی سه‌دان كه‌س و تووشبوونی چه‌ندین كه‌س له شاره‌وانیی لیێكسای سه‌ر به ناوچه‌ی كاریاڵای باكوور، پشتڕاست كرایه‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداریی سه‌روو په‌نجا كه‌س، هیچ نه‌بێ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته قه‌ده‌غه كراوه.
WHO : ڕێژه‌ی كۆرۆنا له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئاستێكی پێوانه‌یی تۆمار كرد
ڕێكخراوی جیهانیی ته‌ندروستی WHO ڕایگه‌یاندووه كه ڕێژه‌ی تووشبووان به په‌تای كۆرۆنا له سه‌ر ئاستی جیهان، ئاستێكی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كردووه.
به گوێره‌ی سه‌رژمێریی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا نزیكه دوو ملیۆن حاڵه‌تی تووشبوونی نوێ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. ئه‌و ڕێژه‌یه سه‌دی شه‌ش له ڕاده‌ی تووشبووانی هه‌فته‌ی ڕابردوو زیاتره و به‌رزترین ڕێژه‌ی تۆماركراوه‌ی تا ئێستایه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا.
هاوكات، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه له چاو هه‌فته‌ی پێشووتردا بڕێك كه‌می كردووه. شایانی باسه، به‌راوردكردنی ڕێژه‌ی تووشبووان له‌چاو تووشبوانی وه‌رزی به‌هاری ڕابردوو ڕێی تێ ناچێت، چونكه ڕێژه‌ی تێست و تاقیكردنه‌وه‌كانی ئێستا له سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان، ته‌واو به‌رفراوانتره له پێشوو.
شایی هاتوچۆی ئازاد له نێوان فینلاند و سوید و ئێستۆنیا زۆری نه‌خایاند، حكومه‌ت له‌مپه‌ره‌كانی دانانه‌وه
حكومه‌تی فینلاند به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر ڕێی سه‌فه‌ركردن توند ده‌كاته‌وه. به‌هۆی خراپبوونه‌وه‌ی بارودۆخی كۆرۆناوه، حكومه‌ت له دووشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه به‌ربه‌سته‌كانی سه‌رڕێگای سه‌فه‌ركردن به‌ره‌و ئێستۆنیا، سوید، نۆروێژ، ئایسلاند، ئه‌ڵمانیا و سلۆڤاكیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
بۆ وێنه هه‌ر شه‌ممه‌ی ڕابردوو بوو كه حكومه‌ت چاوه‌دێریی سه‌ر هاتووچۆی ناوخۆیی نێوان سوید و ئێستۆنیای هه‌ڵگرت. له دووشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ئیتر فینلاندییه‌كان ته‌نیا بۆ شه‌ش وڵاتی ئه‌وروپایی ده‌توانن به‌بێ مه‌رجی قه‌ره‌نتینه، سه‌فه‌ر بكه‌ن.
ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو لیستی ''وڵاتانی بێ مه‌ترسی'' بریتین له قیبرس، لاتڤیا، لیێتوا، لیختنشتاین، پۆلاند (له‌هێستان) و سان مارینۆ. ڕاسپارده‌ی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتیان خۆیان له سه‌فه‌ری ناپێویست بۆ هه‌موو وڵاتانی دیكه بپارێزن.
به‌ربه‌ستی نوێی هاتنه ناو وڵات سه‌باره‌ت به وڵاتانی گورجستان، تونس و كه‌نه‌داش داندرایه‌وه.
سه‌فه‌ركردنی ئازادانه بۆ ناو فینلاند ته‌نیا له‌و وڵاتانه‌وه ڕێگه‌پێدراوه كه تێیاندا، ئاستی تووشبوون به كۆرۆنا له ناو دانیشتوانه‌كانیدا له ماوه‌ی دووهه‌فته‌دا، له ڕێژه‌ی ٢٥ حاڵه‌ت له ناو سه‌دهه‌زار كه‌س، پتر نه‌بێت.
ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی جێی مه‌ترسییه‌وه دێن، ناچار ده‌بن بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته خۆبه‌خشانه بچنه قه‌ره‌نتینه‌وه. جگه له‌مه‌ش، كاربه‌ده‌ستانی بواری ته‌ندروستی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه قه‌ره‌نتینه‌ی زۆره‌مله به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنن.
هه‌رچی هاتوچۆی بازرگانییه بۆ سوید و ئێستۆنیا له‌و به‌ربه‌ستانه ڕیزپه‌ڕه. هاتوچۆی بازرگانی بۆ ئه‌و دوو وڵاته ڕێگه‌پێدراوه و پێویست به قه‌ره‌نتینه‌ی خۆبه‌خشانه‌ش ناكات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ڕێژه‌ی تووشبوون له‌و دوو وڵاته هه‌ڵكشاوه.
هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی سه‌رسنور له هێڵه‌كانی باكووری فینلاند، سوید و نۆروێژ ڕێگه‌پێدراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاستی تووشبوون له ڕێژه‌ی دیاریكراوی پێوانه، تێپه‌ڕێنێت.
21.9.2020
زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س به‌رنامه‌ی Koronavilkku -یان دابه‌زاندووه
نزیكه‌ی یه‌ك له سه‌ر سێی هاووڵاتیانی فینلاند یان ئه‌وانه‌ی له فینلاند نیشته‌جێن، به‌رنامه‌ی Koronavilkku -یان دابه‌زاندووه. ئه‌و به‌رنامه‌یه، كه به مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ لێكپساندنی زنجیره‌ی تووشبوون به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه سازكراوه، هه‌تا ئێستا زیاتر له دوو ملیۆن جار دابه‌زێندراوه.
هه‌ر ئێستا كار ده‌كرێ بۆ ئاماده‌كردنی وه‌رگێڕانی ئینگلیزیی به‌رنامه‌كه. هه‌روه‌ها چاكسازییه‌ك له به‌رنامه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێ تا به‌شی ''ته‌نزیمی وزه‌ی مۆبایل''، له به‌رنامه‌كه لابخرێت.
به‌رنامه‌ی Koronavilkku له‌سه‌ر هه‌موو مۆبایلێك كار ناكات. پسپۆڕان پێیان وایه ئه‌گه‌ر مۆدێلی مۆبایل هی ساڵی 2016 یان نوێتر بێت، ئه‌گه‌ری زۆره كه به‌رنامه‌كه كار بكات. بۆ ئه‌وه‌ی Koronavilkku كار بكات، پێویسته سیستمی كارپێكردنی ته‌له‌فوونه ئایفۆنه‌كانی Apple، له ڤێرژه‌نی 13.5 به‌ره‌وخوار نه‌بێت. هه‌رچی سیستمی كارپێكردنی ئاندرۆید-یشه، پێویسته له خوارووی ڤێرژه‌نی 6.0 نه‌بێت.
ڕێسای كاری به‌رنامه‌كه ئه‌وه‌یه كه مۆبایله‌كان سیگناڵ، واته كۆدی ناسینه‌وه‌ی نه‌ناسراو، بۆ یه‌كتری ده‌نێرن. مۆبایل زانیاری له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مۆبایله‌كانی تر، كۆده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌كاربه‌ری به‌رنامه‌كه تووشی په‌تای كۆرۆنا ببێت، له ناوه‌ندی پێراگه‌یشتنی ته‌ندروستییه‌وه كۆدێك بۆ ئه‌و ده‌نێردرێ كه ''كۆدی كراوه''ی پێ ده‌وترێ. ئه‌و كۆده‌ی بۆ ئه‌و ده‌نێردرێ ڕیزه ژوماره‌یه‌كه كه به هۆیه‌وه Koronavilkku -ی سه‌ر موبایله‌كه‌ی، كاربه‌رانی دیكه وشیار ده‌كاته‌وه. به‌م شێوه‌یه ڕێ له ئاگاداركردنه‌وه‌ی ناپێویست ده‌گیردرێت. واته، ته‌نیا كاتێك هه‌واڵی تووشبوون به كۆرۆنا ده‌نێردرێت، كه تووشبوونه‌كه پشت ڕاست كرابێته‌وه. به‌رنامه‌ی به‌كاربه‌رانی تر كاردانه‌وه نیشان ده‌دات، ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سی تووشبوو له مه‌ودای كه‌متر له ٢ مه‌تریی ئه‌واندا بێ و زیاتر له ١٥ خوله‌ك بمێنێته‌وه. زانیاریی به‌ریه‌ككه‌وتن له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی پێشتووتردا تاووتوێ ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك مه‌ترسیی تووشبوونی به‌دواوه بووبێت، به‌رنامه‌كه به‌كاربه‌ره‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه. له‌و كاته‌دا نووسراوه و ڕێنمایی پێویست له سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت. هه‌رچی زانیارییه كه‌سه‌كییه‌كانه بۆ هیچ كوێ نانێردرێن.
ڕێنمایی وردی دابه‌زاندن و به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی Koronavilkku له ئادرێسی koronavilkku.fi ده‌ست ده‌كه‌وێت. له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا ڕێنمایی به زمانه‌كانی فینلاندی، سوئێدی و ئینگلیزی داندراوه. ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ)، له پێناوی لێكپساندنی زنجیره‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا، هانی هه‌مووان ده‌دا تا ئه‌و به‌رنامه‌یه دابه‌زێنن.
به‌ربه‌سته‌كانی سه‌فه‌ركردن له ڕۆژی ١٩ی مانگی ٩ به‌دواوه بۆ وێنه له سوئێد، قیبرس و ژاپۆنه‌وه، هه‌ڵ ده‌گیردرێت
له ڕۆژی ١٩ی ٩ به‌دواوه ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی به‌رده‌م سه‌فه‌ركردن كه به هۆی كۆرۆناوه داندرابوون، خاوكراونه‌وه. به‌ربه‌ستی به‌رده‌م هاتنه ناو وڵات له ئیسله‌ند، سوئێد، قیبرس، پۆلۆنیا (له‌هێستان)، نه‌رویج و ئاڵمانیاوه، هه‌ڵ گیردراوه.
هه‌روه‌ها به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ئه‌و دانیشتووانه‌ی ئاوسترالیا، كه‌نه‌دا و ژاپۆنیش هه‌ڵ گیردراوه، كه ڕاسته‌وخۆ له وڵاتی خۆیانه‌وه دێنه ناو فینلاند.
هاتن له‌و وڵاته ئاماژه‌پێدراوانه‌وه بۆ ناو فینلاند ئازاد كراوه، ئه‌ویش به بێ مه‌رجی قه‌ره‌نتینه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ر به مه‌به‌ستی پشووش بێت. له‌هه‌مان كاتدا، به‌ربه‌ستی سه‌فه‌ركردن له به‌رده‌م ئیتالیا و هه‌نگاریا (مه‌جارستان)، داندراوه‌ته‌وه.
گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌ی گیرۆده‌بوون له وڵاتانه: پێوانه‌ی نوێی هه‌ڵسه‌نگاندن ٢٥ تووشبوو له ناو سه‌دهه‌زار دانیشتووه، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا. تا ئێستا ڕێژه‌كه ٨ بۆ١٠ حاڵه‌تی تووشبوو بووه.
له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌دا، له‌سه‌ره‌تای مانگی ده واته مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان هه‌فته‌ی جارێك هه‌ڵ ده‌سه‌نگێندرێت، ئه‌وه له كاتێكدا تا ئێستا هه‌ڵسه‌نگاندن به دوو هه‌فته جارێك بووه. ئه‌گه‌ر پێوانه‌ی دیاریكراو به‌رزببێته‌وه بۆ سه‌رووی ٢٥ كه‌س، ئه‌وا به‌ربه‌سته ناوخۆییه‌كان له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا داده‌ندرێنه‌وه.
له‌و ناوه‌دا، ته‌نیا حاڵه‌تی ڕیزپه‌ڕ سه‌فه‌ر و هاتووچۆی به نیازی ئیش و كاره له نێوان فینلاند، ئێستۆنیا و سوئێد‌دا.
له هه‌موو ماوه‌ی گۆاستنه‌وه‌دا، هاتوچۆ و سه‌فه‌ری كاری له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا ڕێگه پێدراو ده‌بێ، به‌بێ پێویستیی قه‌ره‌نتینه‌ی دڵخوازانه یاخود به‌ڵگه‌نامه‌ی تێستی كۆرۆنا. ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بارودۆخی كۆرۆنا له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ره‌و خراپبوونیش بڕوات.
17.6.2020
حكومه‌ت واز له كاركردن به یاسای باری نائاسایی ده‌هێنێت
حكومه‌تی فینلاند بڕیاری داوه ده‌سبه‌رداری یاسای باری نائاسایی ببێت و به‌م شێوه‌یه فینلاند ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخی ئاسایی.
له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی حكومه‌ت ساننا مارین (سه‌ر به پارتی سۆسیال دێمۆكراته‌كان) ڕایگه‌یاند كه؛ ''له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ی په‌تاناسان و یاساناسان كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، چیدی پاساوی پێویست بۆ ده‌ستڕۆیشتوویی به گوێره‌ی یاسای باری نائاسایی له ئاڕادا نه‌ماوه. بۆیه، بڕیاری به‌گه‌ڕخستنی یاسای باری نائاسایی و ڕێوشوێنه‌كانی كاركردن به‌و یاسایه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه''.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا مارین ڕایگه‌یاند كه ''باری نائاسایی''، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه ڕاگه‌یه‌ندرابوو، دوایی پێ ده‌هێندرێت. هه‌ڵبه‌ت مارین ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه مه‌ترسیی نه‌خۆشكه‌وتن هێشتا له فینلاند نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه.
شیاوی باسه حكومه‌تی فینلاند تا ئێستا، به شێوه‌یه‌كی گشتی، له پێنج بواردا كاری به یاسایی باری نائاسایی كردووه: ڕێكخستنی بواری داوده‌رمان، ڕێكخستنی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی، هه‌لومه‌رجی كاری فرمانبه‌رانی بواره هه‌ستیاره‌كان، داخستنی قوتابخانه‌كان و قه‌ره‌نتینه‌ی پارێزگای ئوودێنما.
هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای باری نائاسایی به‌و مانایه نیه كه هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی بۆ هاووڵاتیان دیاری كراون به‌جارێك هه‌ڵده‌گیردرێن و چیتر كاریان پێ ناكرێت. بۆ وێنه ئه‌و سنووربه‌ندییه توندانه‌ی سه‌باره‌ت به ماوه‌ی كراوه‌بوونی خواردنگه‌كان داندراون، هه‌روا وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه حكومه‌ت به هه‌موو ڕاسپارده‌كانی پێوه‌ندیدار به كۆرۆنادا ده‌چێته‌وه و هه‌وڵ ده‌دا به پێی پێویست وردبینییان تێدا بكات. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێداچوونه‌وه به به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ردانیكردنی خانه‌ی به‌ساڵداچوواندا ده‌كات و له پرسی ڕێكخستنی ئه‌و بۆنه و كۆبوونه‌وانه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه كه پێنجسه‌د كه‌س زیاتر تێیاندا به‌شدار ده‌بن.
ئامانجی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه چیدی پێویست نه‌كا له داهاتوودا پشت به یاسای باری نائاسایی ببه‌ستێته‌وه. به‌و مه‌به‌سته، له مانگی ئاگوست واته مانگی هه‌شتدا پێشنیارێك ده‌هێنێته په‌ڕله‌مان كه ڕێگه‌ی پێ ده‌دا له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه‌ی په‌تاكه‌دا بتوانێ ڕاسته‌وخۆ مشووری لێ بخوات.
(تێ هۆ ئه‌ڵ): بارودۆخی په‌تای كۆرۆنا ڕوو له هێوربوونه‌وه‌یه
یوسسی سانێ، لێكۆڵه‌ری پێشه‌نگ له دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ)، كه میوانی به‌رنامه‌ی به‌یانیانیYle بوو، پێی وایه هه‌لومه‌رجی په‌تای كۆرۆنا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و پسپۆڕه، مه‌رج نیه شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی دیكه‌ی په‌تای كۆرۆنا به‌ر فینلاند بكه‌وێت. له جێی شه‌پۆلێكی گه‌وره له‌وانه‌یه ورده‌شه‌پۆل لێره و له‌وێ ده‌ربكه‌ون.
سانێ پێی وایه هیچ جۆره پێشبینییه‌كی ورد و مووقلێش سه‌باره‌ت به شه‌پۆلێكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێی تێ ناچێت. به‌وه‌شه‌وه وا باشه ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره سناریۆیه‌ك.
یاساناسان پێیان وایه بنه‌مای یاسایی سنوورداركردنی خواردنگه‌كان لاوازه
وازهێنان له كاركردن به یاسای باری نائاسایی ئاڵوگۆڕێكی گه‌وره‌ی له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكیدا پێك نه‌هێناوه چونكه بۆ وێنه سنووربه‌ندیی سه‌ر خواردنگه‌كان هه‌روا به‌رده‌وامه.
سنووربه‌ندیی خواردنگه‌كان و به‌ربه‌ستی كۆبوونه‌وه‌كان به گوێره‌ی (یاسای نه‌خۆشییه گیرۆییه‌كان) دیاری كراوه. هه‌رچی به‌ربه‌ستی هاتوچۆی سه‌ر سنووره‌كانه پشت به (یاسای پاسه‌وانیی سنووره‌كان) ده‌به‌ستێت.
سنووربه‌ندیی خواردنگه و كۆبوونه‌وه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پشت به یاسای باری ئائاسایی نابه‌ستێت. بۆیه له‌وانه‌یه پێویست بێت كه پێداچوونه‌وه به بنه‌ماكانی ئه‌و سنووربه‌ندییانه‌دا بكرێت.
سوساننا لیندرۆۆس-هۆڤینهێیمۆ پڕۆفیسۆری حقووقی گشتی له زانكۆی هێلسینكی ده‌ڵێت؛ ''سنوورداركردنی هه‌ر جۆره مافێكی بنچینه‌یی، جا پشت به هه‌ر یاسایه‌ك ببه‌ستێ، ده‌بێ له باری حقووقییه‌وه گونجاو و ناچاری بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تێدا دراوه گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، به‌رده‌وامبوون له ئیشكردن به‌و بڕیاره پێچه‌وانه‌ی یاسای بنچینه‌ییه''.
ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی بۆ خواردنگه‌كان داندراون تا كۆتایی مانگی حه‌وت كاریان پێ ده‌كرێت. بۆ وێنه تا ئه‌و كاته خواردنگه‌كان بۆیان نیه زیاتر له نیوه‌ی زه‌رفیه‌تی خۆیان مشته‌ری بكه‌نه ژووره‌وه. فرۆشی نۆشه‌مه‌نییه ئه‌لكهۆلییه‌كانیش ته‌نیا له ماوه‌ی كاتژمێر ٩ بۆ ٢٢ ڕێگه پێدراوه.
هه‌ڵبه‌ت ده‌كرێ هێواش هێواش ئه‌و سنووربه‌ندییانه هه‌ڵبگیردرێن. ئه‌و گۆڕانكارییه كاتییه‌ی له (یاسای نه‌خۆشییه گیرۆییه‌كان)دا و به مه‌به‌ستی سنوورداركردنی خواردنگه‌كان كراوه، هه‌تا كۆتایی مانگی ده كاری پێ ده‌كرێت.
پاوڵی ڕاوتیاینێن پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری بواری حقووقی گشتی له زانكۆی تامپێڕێ پێی وایه سنووربه‌ندكردنی خواردنگه‌كان كرده‌وه‌یه‌كی جێگه‌ی پرسیاره. ئه‌و ده‌ڵێ ''بڕیاره‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه پشتی ئه‌و بۆچوونه ده‌گرێت كه پێی وایه سنوورداركردنی خواردنگه‌كان بنه‌مایه‌كی حقووقیی یه‌كجار لاوازی هه‌یه''.
ناوبراو وه‌بیرده‌هێنێته‌وه كه توۆماس پۆوستی، ڕاوێژكاری یاسایی ده‌وڵه‌ت، هه‌ڵوێستێكی شیاوی تێڕامانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سنووربه‌ندیی خواردنگه‌كان ده‌ربڕیوه و وتوویه‌تی كه؛ پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وام بۆ پێویستیی ئه‌و سنووربه‌ندییانه بكرێت.
ڕاوتیاینه‌ن درێژی پێ دا و وتی؛ ''بارودۆخی نائاسایی پێوه‌ندیی به تێكرای وڵاته‌وه هه‌بووه، بۆیه ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ش كه گیردراونه به‌ر هه‌موو وڵاتی گرتۆته‌وه. له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا، كاتێك چیتر دۆخی نائاسایی پێوه‌ندیدار به په‌تای كۆرۆنا له ئاڕادا نه‌ماوه، پێویستیی سنووربه‌ندكردنی خواردنگه‌كان له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا پرسیاری زۆر هه‌ڵده‌گرێت''.
له سه‌ره‌تادا داخستنی خواردنگه‌كان به بوونی بارودۆخی نائاساییه‌وه گرێ درا. كاتێك له سه‌ره‌تای مانگی شه‌شدا ڕێگه به خواردنگه‌كان درا ده‌رگاكانیان بكه‌نه‌وه، كۆمیسیۆنی ده‌ستووری بنچینه‌یی په‌ڕله‌مان ئه‌و گرێدراوییه‌ی سڕیه‌وه.
هه‌رچی به‌ربه‌سته‌كانی كۆبوونه‌وه‌یه، مانگی جارێك بڕیاری لێ ده‌درێته‌وه. بڕیاری هه‌نووكه‌یی هه‌تا كۆتایی مانگی حه‌وت كاری پێ ده‌كرێت. به پێی بڕیاری ئێستا، كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێ به به‌شداریی لانی زۆره‌كه‌ی په‌نجا كه‌س بێت. هه‌ڵبه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی په‌نجا بۆ پێنجسه‌د كه‌سیش به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕێوشوێنی تایبه‌ت، ڕێگه‌پێدراوه.
پێشبینیی وه‌زاره‌تی دارایی: دوای كۆرۆنا ئابووری به هێواشی هه‌ڵده‌ستێته‌وه، ڕێژه‌ی بێكاریش ده‌چێته سه‌ر
ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی بۆ به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای كۆرۆنا داندراون، ئابووریی فینلاند له‌م ساڵدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بچووك ده‌كه‌نه‌وه. به گوێره‌ی پێشبینیی وه‌زاره‌تی دارایی، به‌رهه‌می ناخالسی ناوخۆیی (BKT) له ساڵی داهاتوودا به ڕێژه‌ی سه‌دی ٢.٥ گه‌شه ده‌ستێنێت و له ساڵی ٢٠٢٢ دا به ڕێژه‌ی سه‌دی ١.٧.
وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی تایبه‌تدا له كزی ده‌دات و ئاستی دامه‌زراندنیش به ڕێژه‌ی سه‌دی ٢.٥ كه‌م ده‌كات. خزمه‌تگوازرییه‌كانی پێوه‌ندیدار به گه‌شتیاری له هه‌موو كه‌رته‌كانی تر هێواشتر ده‌بووژێته‌وه. هه‌رچی ئابووری نیشتمانییشه له‌م ساڵدا، به هۆی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی بۆ بووژاندنه‌وه گیردراونه‌ته به‌ر، زۆر به خێرایی ده‌كه‌وێته ژێر قه‌رزه‌وه.
ڕێژه‌ی دامه‌زراوان له ساڵی ٢٠٢٠ دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كات. به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، ڕێژه‌ی دامه‌زراندن به بڕی سه‌دی ٢.٥ كه‌م ده‌كات و، كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كار دامه‌زراون ڕێژه‌یان بۆ ژێر سه‌دی ٧١ داده‌به‌زێت.
له ماوه‌ی به‌هاری ئه‌م ساڵدا ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی خراونه‌ته پشووی ناچارییه‌وه و داواخوازی كارن، به شێوه‌یه‌كی پێوانه‌یی به‌رز بۆته‌وه. دابه‌زینی ڕێژه‌ی دامه‌زراندن و ڕێژه‌ی به‌رزی ئه‌وانه‌ی خراونه‌ته پشووی ناچارییه‌وه، له سه‌ر یه‌ك، ڕێژه‌ی بێكاریی گشتیی بۆ سه‌رووی سه‌دی ٨ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
شایانی باسه له پێشبینیی وه‌زاره‌تی داراییدا گریمانه‌ی ئه‌وه كراوه كه په‌تای كۆرۆنا هێواش هێواش بڕه‌وێته‌وه و له پاییزیشدا شه‌پۆلێكی دیكه‌ی په‌تا هه‌ڵ نه‌داته‌وه. تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌سه‌رێكی به‌بڕشت یاخود پێكوته بۆ نه‌خۆشییه‌كه ده‌دۆزرێته‌وه، متمانه‌ی به‌كاربه‌ران و توانایی جموجووڵی ئابووری له ئاستێكی لاوازدا ده‌مێنێته‌وه.
15.6.2020
كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا ڕایسپاردووه كه له سه‌ره‌تای مانگی حه‌وته‌وه، قۆناغ قۆناغ، به‌ربه‌سته‌كانی سه‌فه‌ركردن له‌سه‌ر سنووره ده‌ره‌كییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا هه‌ڵبگیردرێت
كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا ڕایسپاردووه كه له سه‌ره‌تای مانگی جولای واته مانگی حه‌وته‌وه، قۆناغ به قۆناغ، به‌ربه‌ستی سه‌ر سنووره ده‌ره‌كییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا بۆ سه‌فه‌ركردن هه‌ڵبگیردرێن. پێشنیاری كۆمیسیۆن ئه‌وه‌یه كه هه‌موو وڵاتانی یه‌كیه‌تییه‌كه پێكه‌وه له سه‌ر ئه‌و وڵاتانه ساغ ببنه‌وه كه ده‌كرێ له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه به‌ربه‌ستییان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیردرێت.
سنووری ده‌ره‌كیی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا له پێوه‌ندی له گه‌ڵ وڵاتی فینلاند بۆ وێنه به مانای سنووری وڵاتی رووسیا دێت. هه‌ڵبه‌ت له به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و هێڵه‌دا كه حكومه‌تی فینلاند ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو دیاریی كرد، فینلاند به ئاراسته‌ی ڕاسپارده‌كه‌ی كۆمیسیۆنی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپادا ناڕوات، چونكه حكومه‌ت ڕایگه‌یاندووه كه هیچ نه‌بێ تا ڕۆژی ١٤ی مانگی حه‌وت به‌ربه‌ستی سه‌ر سنووره ده‌ره‌كییه‌كان هه‌ڵناگرێت.
شایانی باسه، كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا ده‌توانێ ڕاسپارده‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به هاتوچۆی سه‌ر سنووره‌كان ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام دوابڕیاری هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تییه‌كه له ده‌ستی وڵاته‌كه خۆی دایه.
له مانگی حه‌وتدا ڕێگه به سازكردنی بۆنه‌كان به به‌شداریی زیاتر له پێنجسه‌د كه‌س و به ڕه‌چاوكردنی هێندێك مه‌رج ده‌درێت
حكومه‌ت به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر ڕێی كۆبوونه‌وه گشتییه‌كان خاو ده‌كاته‌وه. له سه‌ره‌تای مانگی حه‌وت به‌دواوه ڕێگه به گرتنی بۆنه و به‌ستنی كۆڕ به به‌شداریی زیاتر له پێنجسه‌د كه‌س ده‌درێ. هه‌ڵبه‌ت مه‌رجی ئه‌م ڕێگه‌پێدانه ڕه‌چاوكردنی هێندێك شه‌رت و مه‌رجی تایبه‌ته له‌وانه ئیمكانی به‌ربه‌ست بۆدانان و لێكدابڕاندنی شوێنی دانیشتنی پۆل پۆلی بینه‌ران و به‌شداربووان.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا وه‌زیری زانست و كولتوور، هاننا كۆسۆنێن (سه‌ر به پارتی ناوه‌ند) وتوویه‌تی كه ''هه‌رچه‌ند جارێ ئیمكانی هه‌ڵگرتنی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانمان نیه، به‌ڵام پێم وابێ هه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ش قه‌ڵه‌مبازێكی جێی هیوایه به ئاڕاسته‌یه‌كی دروستدا''.
ڕێگه‌ی سه‌فه‌ركردن بۆ نه‌رویج، دانمارك، ئیسله‌ند و وڵاتانی باڵتیك ده‌كرێته‌وه و پێویستیی به قه‌ره‌نتینه‌ش نابێت
حكومه‌ت ئه‌و به‌ربه‌ستانه هه‌ڵده‌گرێ كه به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له سه‌ر ڕێی سه‌فه‌ركردن داندرابوون. له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه بۆ وێنه سه‌فه‌ركردن بۆ وڵاتانی باڵتیك و وڵاتانی باكووری ئه‌ورووپا ئاسانكاریی بۆ ده‌كرێت.
چاوه‌دێری له سه‌ر سنووره ناوخۆییه‌كان بۆ هاتوچۆی نێوان فینلاند و وڵاتانی ئێستۆنیا، لاتڤیا، لیێتوا، دانمارك، نه‌رویج و ئیسله‌ند، هه‌ڵده‌گیردرێن. شایانی باسه سه‌فه‌ر بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی ناویان هات، پێویستیی به قه‌ره‌نتینه نابێت.
له‌و ناوه‌دا به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر ڕێ سه‌فه‌ركردن بۆ وڵاتی سوێد له جێی خۆیان ده‌مێننه‌وه. به گوێره‌ی وته‌كانی وه‌زیری ناوخۆ، ماریا ئۆهیساڵۆ (سه‌ر به پارتی سه‌وزه‌كان)، هه‌ڵنه‌گیرانی به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر ڕێی سه‌فه‌ركردن بۆ سوێد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخی په‌تای كۆرۆنا له‌و وڵاته. هه‌تا ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو، ڕێژه‌ی قوربانییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا له سوێد گه‌یشته ٤٨٥٠ كه‌س. هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی هه‌واڵی تووشبوونی ١٤٠٠ كه‌سی دیكه‌ش به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له سوێد بڵاوكرایه‌وه.
به گوێره‌ی بڕیاری حكومه‌تی فینلاند، له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه، هه‌ر دانیشتوویه‌كی وڵاتانی شێنگێن ڕێگه‌ی پێ ده‌درێ سنووره ناوخۆییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا ببڕێت، ئه‌گه‌ر بۆ هاتنه فینلاند پاساوێكی وه‌ك پێوه‌ندیی خێزانی یان داراییه‌كی هه‌ڵكه‌وتوو له فینلاند، بۆ وێنه كۆخێكی ناو دارستان (مۆكی)ی، هه‌بێت.
شیاوی باسه، دوو هه‌فته‌ی دیكه، دیسانه‌وه، پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانی هاتوچۆی سه‌ر سنووره‌كان ده‌كرێت. به گوێره‌ی مه‌زنده‌ی وه‌زیری هاتوچۆ و په‌یامگه‌یاندن، تیمۆ هاڕاكا (سه‌ر به سۆسیال دێمۆكراته‌كان) له پێداچوونه‌وه‌ی داهاتوودا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه گفتوگۆ سه‌باره‌ت به كرانه‌وه‌ی هاتوچۆ له نێوان وڵاتانی دیكه ناوچه‌ی شێنگێن، بكرێت.
12.6.2020
بانكی فینلاند: ئابووریی فینلاند ئه‌مساڵ به ڕێژه‌ی سه‌دی ٧ له كزیی ده‌دات
به گوێره‌ی پێشبینینامه‌یه‌كی ئابووریی بانكی ناوه‌ندیی فینلاند سه‌باره‌ت به ساڵه‌كانی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٢ ، كه ڕۆژی سێ شه‌ممه بڵاوكراوته‌وه، وا پێشبینی ده‌كرێ كه ئابووریی فینلاند به هۆی په‌تای كۆرۆناوه به‌شێوه‌یه‌كی توند بچووك ببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كه، ئابووریی فینلاند له ساڵی ٢٠٢٠ دا به ڕێژه‌ی سه‌دی ٧ بچووك ده‌بێته‌وه. پێشبینییه‌كان وا نیشان ده‌ده‌ن كه ئابووری له ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ دا به ڕێژه‌ی سه‌دی ٣ گه‌شه بستێنێته‌وه.
وا پێشبینی ده‌كرێ كه بووژانه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌كاوه‌خۆ و به پێشه‌نگایه‌تیی مه‌سره‌فكردن له كه‌رتی تایبه‌تدا، ڕوو بدات. له سه‌رده‌می كۆرۆنادا بارودۆخی ئابووریی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها سنووربه‌ندییه ناوخۆییه‌كانی ناو وڵات بوونه‌ته هۆی لاوازكردنی ئابووریی فینلاند.
وا چاكه خۆ له‌و پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه ببوێردرێ كه پڕن له موسافیر
ڕۆژی دووشه‌ممه، كۆڕی پێوه‌ندیدار به هاتوچۆی گشتی، له‌سه‌ر ڕێساكانی هاتوچۆ ڕێك كه‌وت. به‌گوێره‌ی وته‌كانی وه‌زیری هاتوچۆ و په‌یامگه‌یاندن، تیمۆ هاڕاكا (كه سه‌ر به پارتی سۆسیال دێمۆكراته)، پێویست به داڕشتنی ڕێسایه‌كی جیاواز ناكات، چونكه ڕاوبۆچوونی هه‌موو چالاكانی بواره‌كه وه‌ك یه‌ك وایه.
له هه‌موو كه‌رته‌كانی هاتوچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان، پاسه‌كان، گه‌شتی ئاسمانی و بواری پیشه‌ی تاكسی لێخۆڕینیشدا، ویستی گشتی ئه‌وه‌یه كه ڕه‌چاوی ڕێنوماییه‌كانی (تێ هۆ ئه‌ڵ) بكرێت. به‌وشه‌وه، وه‌ك بۆ وێنه (ڤێ ئه‌ڕ) و (ئۆننی بووس) ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر مشته‌رییان هه‌بێت، ئه‌وا تا دوا كورسیی پاسه‌كان و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان، به موسافیره‌كان ده‌فرۆشرێت.
هاننوو كیڤیڕانتا، پڕۆفیسۆری لێكۆڵه‌ر له (تێ هۆ ئه‌ڵ)، ئه‌وه وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه كه بۆ موسافیران وا باشه كه تا ئیمكانی هه‌بێ دووره‌په‌رێز له یه‌كتر دابنیشن. له ڕێنومایینامه‌یه‌كدا كه (تێ هۆ ئه‌ڵ) بۆ بواری هاتوچۆی گشتیی داڕشتووته، باسی ئه‌وه كراوه كه دووره‌په‌رێزی ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی تووشبوون به هۆی تنۆكه‌كانه‌وه.
هه‌روه‌ها وا باشه كه له كاته‌كانی قه‌ره‌باڵغیدا هاتوچۆ نه‌كرێت. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، پرۆفیسۆر كیڤیڕانتا پێشنیاری ئه‌وه ده‌كا كه ئه‌وانه‌ی ده‌چنه سه‌ر كار له گه‌ڵ خاوه‌ن كاره‌كانیان له‌سه‌ر خشته‌یه‌كی كاتیی گونجاوتر ڕێك بكه‌ون به‌ڵكو كاتی چوونه‌سه‌ركاریان نه‌كه‌وێته خراپترین كاته‌كانی قه‌ره‌باڵغیی هاتوچۆوه.
هه‌ڵبه‌ت كاته‌كانی سه‌فه‌ركردن له ناو ئامرازه‌كانی هاتوچۆی گشتیی ناو شاره‌كاندا كورتخایه‌نه، بۆیه مه‌ترسیی تووشبوون له‌و كاتانه‌دا له ئاستێكی كه‌م دایه و پاسه پڕ موسافیره‌كانیش جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆر نین.
پڕۆفیسۆری ئیمۆنۆلۆجی باوه‌ڕ ناكات شه‌پۆلێكی نوێی په‌تای كۆرۆنا ڕوو له فینلاند بكات
به پێی لێكدانه‌وه‌ی پرۆفیسۆر سێپپۆ مێری، پرۆفیسۆری ئیمۆنۆلۆجی له زانكۆی هێلسینكی، شه‌پۆلی دووهه‌می په‌تای كۆرۆنا، كه مه‌ترسیی هاتنی ده‌كرێت، له‌وانه‌یه ڕوو له فینلاند نه‌كات.
پرۆفیسۆر مێری دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه دڵنیایی ته‌واو له‌م باره‌یه‌وه له ئاڕادا نیه، به‌وه‌شه‌وه بۆ سه‌لماندنی بۆچوونه‌كه‌ی پشت به‌و ڕاستیانه ده‌به‌ستێ كه ئێستا ئیتر ڤایرۆسه‌كه ناسراوتره له پێشوو، هه‌روه‌ها زانیاریش له‌سه‌ر شێوازی ڕكێفكردن و به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی به‌ده‌ست هاتووه.
پرۆفیسۆر مێری سپاسی فینلاندییه‌كانیش ده‌كا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ڕێوشوێنه‌كانی خۆپاراستنیان به باشی ڕه‌چاو كردووه.
ڕه‌چاوكردنی ڕێوشوێنه‌كانی خۆپاراستن هۆكاری یه‌كالاكه‌ره‌وه‌ی زاڵبوون به سه‌ر بارودۆخه‌كه‌دا بووه و هێشتاش چاره‌سه‌ری هه‌ر له ڕه‌چاوكردنی ڕێوشوێنانه‌كانی خۆپارێزی دایه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه چیتر په‌تاكه به‌و زۆرییه‌ی پێشوو له فینلاند به‌دی ناكرێت. پڕۆفیسۆر مێری ده‌ڵێ:
''به له‌به‌رچاوگرتنی ژوماره‌كان، بارودۆخه‌كه له‌م ساته‌وه‌خته‌دا یه‌كجار باش دێته‌به‌رچاو، به‌ڵام هێشتا ترسی ئه‌وه هه‌یه كه ئاڵۆگۆڕ به‌سه‌ر ڕه‌فتاری خه‌ڵكدا بێت، واته ڕه‌چاوكردنی مه‌ودای خۆ له‌یه‌كتر پاراستن فه‌رامۆش بكه‌ن و ئه‌وه له‌به‌رچاونه‌گرن كه ده‌بێ خۆ له لێككۆبوونه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ بپارێزن''.
ئاسه‌واره‌كانی كۆرۆنا له‌وانه‌یه چه‌ندین هه‌فته یان ته‌نانه‌ت چه‌ندین مانگ بمێننه‌وه
ئه‌وانه‌ی به خراپی تووشی په‌تای كۆرۆنا ده‌بن، ئاسه‌واره دره‌نگكه‌وتووه‌كانی كۆرۆنا ده‌توانێ تا چه‌ندین هه‌فته یان ته‌نانه‌ت چه‌ندین مانگ له كۆڵیان نه‌بێته‌وه. نه‌خۆشه‌كان باسیان له زۆر نیشانه‌ی وه‌ك تای شه‌پۆلدار، ژان و ئێشی جمگه‌كان، شه‌كه‌تی و داهێزیاوی، ماندوویی، كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان و كۆكه‌یه‌كی له‌بڕاننه‌هاتوو كردووه.
هه‌ڵبه‌ت هێشتا سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه درێژخایه‌نه‌كانی ئه‌و په‌تا ڤایرۆسییه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تووشی بوو‌ن، زانیارییه‌كی كه‌م له‌به‌رده‌ست دایه.
10.6.2020
ئایا زیاتر له یه‌ك مانگ له پشوودا ڕاگیردراویت؟ له‌وانه‌یه پشووی ساڵی داهاتووشت كورتتر ببێته‌وه
به هۆی له پشوودا ڕاگرتنی ئه‌م ماوه‌یه‌وه (لۆماوتووس)، ئه‌گه‌ری ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه زۆر له‌و كه‌سانه‌ی له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی، خواردنگه‌كان، هۆتێله‌كان و بواری بازرگانیدا كاریان كردووه، له ساڵی داهاتووشدا ماوه‌ی پشووه‌كانیان كورتتر ببێته‌وه.
زۆر له‌وانه‌ی ئه‌م ماوه‌یه له پشوودا ڕاگیردراون، ته‌نیا مووچه‌ی ئه‌م به‌هاره‌یان له كیس نه‌چووه، به‌ڵكو هه‌ر به هۆی ئه‌و پشووه ناچارییه‌وه پشووی ساڵی داهاتووشیان ده‌سووتێت.
ڕۆژانی پشوو ته‌نیا له ماوه‌ی سی ڕۆژی یه‌كه‌می له پشوودا ڕاگیردران، پاشه‌كه‌وت ده‌بێ. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له كۆتایی مانگی سێ دا به ناچاری له پشوودا ڕاگیردرابێت و له‌و ڕۆژه‌وه ئیتر بێ پسانه‌وه، به بێ یه‌ك ڕۆژی كاریش، له پشووی ناچاریدا ڕاگیردرابێت، ده‌شێ ماوه‌ی پشووی ساڵی داهاتووی دوو ڕۆژ كه‌م بكات.
ئه‌وه‌ی كه كه‌سی له پشوودا ڕاگیردراو به كرده‌وه چه‌ند ڕۆژی پشووی ساڵی داهاتووی ده‌فه‌وتێت، به‌ستراوه‌ته‌وه به '''یاسای ماوه‌ی كاركردن'' یاخود شێوه‌ی ڕێكه‌وتنی كارییه‌وه.
به گوێره‌ی مه‌زنده‌كردنی وه‌زاره‌تی كار و كاسبی (TEM)، ئه‌وانه‌ی پشووی ناچاریی ئه‌م به‌هاره له ڕۆژه‌كانی پشوویان كه‌م ده‌كاته‌وه ڕێژه‌یان ده‌گاته زیاتر له سه‌د هه‌زار كه‌س. ئه‌وانه‌ی زیاتر له یه‌ك مانگ ناچار به پشووكراون ڕێژه‌یان، تا كۆتایی مانگی پێنج، نزیكه‌ی ١٢٦ هه‌زار كه‌س بووه. له سه‌ره‌تای مانگی شه‌شدا ڕێژه‌كه دابه‌زیوه بۆ ١١٤ هه‌زار كه‌س، واته هێندێ كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
ئه‌م ڕێژانه له به‌دواداچوونه پشتڕاستنه‌كراوه‌كانی سیسته‌می زانیاریی مشته‌رییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كار و كاسبی وه‌رگیردراوه. له مانگی دوودا، به‌ر له دانانی به‌ربه‌سته‌كانی پێوه‌ندیدار به كۆرۆنا، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له سه‌رژمێریی ئاڵوگۆڕی كاردا، ناچار به پشوودان كرابوون، ١٣ هه‌زار كه‌س بووه.
ئۆڵڵی تۆیڤانێن، كه ئابووریناسی Pami واته یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزارییه، ده‌ڵێ كه؛ كورتبوونه‌وه‌ی ڕۆژانی پشوو به هۆی پشووی زۆره‌ملییه‌وه بۆ حاڵی خاوه‌نكاره‌كان مانای پاشه‌كه‌وت له خه‌رجییه‌كاندا ده‌به‌خشێ، چونكه پێویست ناكا پاره‌ی پشووی ئه‌و ڕۆژانه به كرێكار بدرێت كه پشووه‌كه‌یان فه‌وتاوه، پاشان پێویست ناكا به‌و ڕێژه‌یه كه‌سی جێگره‌وه‌ش (له‌جێی ئه‌وانه‌ی له پشوودا ڕاگیردراون) به‌كرێ بگیردرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و حیساباته‌ی تۆیڤانێن كردوویه‌تی؛ ئه‌گه‌ر كۆی كرێكارانی شیركه‌تێك ناچار به پشوو كرابن، به شێوه‌یه‌ك كه ڕۆژانی پشووی هه‌موویان دوو ڕۆژ له ڕێژی پشووی ئاسایی كورتتر بووبێته‌وه، له‌و حاڵه‌دا خاوه‌نكار نزیكه‌ی یه‌ك له سه‌دی كۆی تێچووی مووچه‌ی یه‌ك ساڵی شیركه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار كه‌س له دنیادا به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه
به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه كه له ئه‌نجامی ڤایرۆسی كۆرۆندا به دنیادا بڵابۆته‌وه، زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار مرۆڤ گیانیان له ده‌ست داوه.
نزیكه‌ی یه‌ك له چواری مردنه‌كانی دنیا پشكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكان. ڤایرۆسه‌كه له كاتی ئێستادا، به خێراییه‌كی تایبه‌ت خه‌ریكه له برازیل و هیندوستان بڵاو ده‌بێته‌وه.
ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی پێنج مانگدا به هۆی په‌تای كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه، هاوتایه له گه‌ڵ كۆی ئه‌وانه‌ی له یه‌ك ساڵدا به نه‌خۆشیی مالاریا ده‌مرن. مالاریا به یه‌كێ له بكوژترین نه‌خۆشییه‌كانی دنیا داده‌ندرێ.
ڕێژه‌ی مردووان به كۆرۆنا له فینلاند، تا ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌یشتبووه ٣٢٣ كه‌س.
له‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو‌ن ٩٤٩ كه‌سیان كارمه‌ندی به‌شی ته‌ندروستین
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونی دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی، ٩٤٩ كه‌س له‌وانه‌ی له‌فینلاند تووشی په‌تای كۆرۆنا بوو‌ن، له كارمه‌نده‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستین. تا ئێستا، سه‌رجه‌م ٧٠٠١ كه‌س له فینلاند تووشی كۆرۆنا بوو‌ن.
پشكی تووشبوانی كارمه‌ندی كه‌رتی ته‌ندروستی له ناو ئه‌وانه‌دا كه له ته‌مه‌نی كاری دان، له‌چاو ڕێژه‌كه‌یان بڕێك چۆته‌سه‌ره‌وه. ساڵی ٢٠٠٩، نزیكه‌ی سه‌دی ٧.٤ له كۆی ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی كاری‌دا بوو‌ن، كارمه‌ندی بواری خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی بوو‌ن. پشكی كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی له كۆی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو‌ن ده‌گاته سه‌دی ١٧.
شایانی باسه، به‌گوێره‌ی تۆماری تووشبوان له (تێ هۆ ئه‌ڵ)، تاكه یه‌ك كه‌سیش له نه‌خۆشه تووشبووه‌كانی سه‌ر به‌كه‌رتی ته‌ندروستی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه.
8.6.2020
ئه‌پێكی تایبه‌ت به كۆرۆنا له به‌رنامه‌دایه تا مانگی هه‌شت ئاماده ببێت
سكرتێری گشتیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاتوو په‌یڤی ساڵۆ، له ڕاپۆرتێكی هاوبه‌شی (ئه‌س تێ ئه‌م) و (تێ هۆ ئه‌ڵ) تایبه‌ت به بارودۆخی كۆرۆنادا ڕایگه‌یاند كه، له پێناوی ئاسانكاری بۆ شۆێنپێهه‌ڵگرتنی كۆرۆنا، خه‌ریكی سازكردنی ئه‌پێكی تایبه‌ت به ته‌له‌فوونی مۆبایلن. به‌گوێره‌ی زانیارییه هه‌نووكه‌ییه‌كان ئه‌و ئه‌په له مانگی ئاگوست واته مانگی هه‌شتدا ئاماده‌ی به‌كارهێنان ده‌بێت.
شایانی باسه كه بۆ سازكردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌پێكی مۆبایل بۆشوێنپێهه‌ڵگرتنی گواستنه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، كۆمپانیای سۆڵیت هه‌ڵبژێردراوه، كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌ندی بواری ته‌كنه‌لۆجیا و كاروباری ستراتیژیییه.
هه‌ر له‌و جڤینه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كرا كه له ساته‌وه‌ختی ئێستادا به‌ڕێژه‌ی پێویست كه‌لوپه‌لی پارێزگاری بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌به‌رده‌ست دایه. ڕێژه‌ی ده‌مامكه‌كانی هه‌ناسه‌پارێزی له ئاستێكی مامناوه‌ندی دان، به‌ڵام كه‌لوپه‌له‌كانی تر به ڕێژه‌یه‌كی باش دابین كراون.
ڕاپڕسی: په‌تای كۆرۆنا كۆمپانیاكانی كۆچه‌رانی له هی خه‌ڵكی تر زیاتر ته‌زاندووه
ڕاپرسیی ڕێكخراوی Suomen Yrittäjät ده‌ری خستووه كه ئه‌و قه‌یرانه‌ی به هۆی په‌تای كۆرۆناوه كه‌وتۆته‌وه، بۆ حاڵی كار و كاسبیی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كۆچه‌ران دروستیان كردوون زیاتر زیانبار بووه، وه‌ك بۆ حاڵی كۆمپانیاكانی تر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ١١٣ وه‌به‌رهێنه‌ر وه‌ڵامی ڕاپرسییه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌كرێ ئه‌نجامه‌كان كه‌م تا زۆر به‌رچاوڕوونكه‌ر بن. هه‌ڵبه‌ت سه‌دی ٩٢ی ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، باسیان له‌وه كردووه كه به‌هۆی قه‌یرانی كۆرۆناوه كه‌وتوونه‌ته دۆخێكی دژواره‌وه.
دوو له سێی خاوه‌ن كۆمپانیاكان باسیان له كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی فرۆشیان كردووه، به‌ڵام كه‌متر له یه‌ك له سێی ئه‌وان داخوازیی یارمه‌تیی بێكارییان كردووه یاخود نیازیانه داوای بكه‌ن. یه‌ك له پێنجی خاوه‌نكاره‌كان ترسی ئه‌وه‌یان له دڵدا بووه كه كۆمپانیاكه‌یان تاسه‌ر به‌رگه‌ی قه‌یرانه‌كه نه‌گرێت.
له وه‌رزی پاییزدا ده‌كرێ فێركارییه‌كان به‌شێوه‌ی ناوه‌ناوه، جارێك له‌ڕێی دوور و جارێك له‌ڕێی نزیكه‌وه ڕێك بخرێت
پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو حكومه‌ت لایه‌حه‌یه‌كی په‌سند كرد كه به‌هۆیه‌وه به‌شێوه‌ی كاتی ئاڵۆگۆڕ به‌سه‌ر یاسای فێركاریی بنه‌ڕه‌تی و یاسای پێوه‌ندیدار به په‌روه‌رده‌ی پیشه‌ییه‌دا دێت. گۆڕانكارییه‌كان زه‌مینه‌ی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنن كه ئه‌گه‌ر به هۆی بارودۆخی په‌تای كۆرۆناوه پێویست بكات ئه‌وا فێركارییه‌كان به شێوه‌ی ناوبه‌ناو له نزیكه‌وه یاخود له‌ڕێی دووره‌وه رێك بخرێن.
هه‌رچی فێركاریی له ڕێی دووره‌وه‌یه، ده‌كرێ هه‌ر جاره‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ڕێك بخرێت. شیاوی باسه، شێوازی سه‌ره‌كیی فێركاری له وه‌رزی پاییزیشدا، چ له ئاستی فێركاریی بنه‌ڕه‌تی و چ له ئاستی مامناوه‌ندیدا، به شێوه‌ی خوێندن له نزیكه‌وه ده‌بێت.
جێی باسه، گۆڕانكاری له یاسای فێركاریی بنه‌ڕه‌تیدا خوێندنی پێش قوتابخانه، قوتابیانی پۆله‌كانی ١ تا ٣ ی سه‌ره‌تایی و ئه‌و قوتابیانه‌ش ناگرێته‌وه كه پێویستییان به پشتیوانیی تایبه‌ته. گۆڕانكارییه‌كان هه‌روه‌ها ئه‌و قوتابیانه‌ش ناگرێته‌وه كه له قۆناغی خوێندنی ئیجباریی درێژكراوه‌دا ده‌خوێنن یاخود قوتابیی خوێندنی
.(valmistava opetus) ئاماده‌كاریین
5.6.2020
ڕاسپارده‌ی پانێلی زانستی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه ده‌مامكی ده‌مولوت داپۆشین به‌كاربهێندرێت
پانێلی زانست كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دیاریی كراوه، پێشنیار ده‌كا كه بۆ به‌رگرتن له گرتنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له شوێنه گشتییه‌كان و له كاتی به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی هاتوچۆی گشتیدا، ده‌مامكی ده‌مولوت داپۆشین به‌كاربهێندرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پانێلی زانست، كه ڕۆژی دووشه‌ممه بڵاوبۆته‌وه، مه‌ترسیی شه‌پۆلێكی نوێی په‌تای كۆرۆنا پرسێكی درێژخایه‌ن و بایه‌خداره. به گوێره‌ی گه‌شبینانه‌ترین مه‌زنده‌كانیش، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ كه به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی پێكوته‌یه‌كی كاریگه‌ر دژی كۆرۆنا، هه‌تا قۆناغێك له قۆناغه‌كانی ساڵی داهاتووش بخایه‌نێت.
تا ئه‌و كاته، ڕاسپارده‌ی پانێلی زانست ئه‌وه‌یه كه، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێك چ جۆره خۆپاراستنێكی پێ ده‌وێ، ده‌مامك له شوێنه گشتییه‌كان و ناو ئامرازه‌كانی هاتوچۆی گشتی به‌كار بهێندرێ.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، به‌تایبه‌تی له بارودۆخه مه‌ترسیداره‌كاندا، به‌كارهێنانی ده‌مامك سوودبه‌خشه بۆ به‌رگرتن له ته‌نینه‌وه‌ی په‌تاكه، به تایبه‌تی له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه كه گرتوویانه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌یه‌كیان پێوه دیار بێت.
ئه‌ركی پانێلی زانست پاڵپشتیكردن بووه له‌و گروپه‌ی به سه‌رۆكایه‌تیی سكرتێری دیوانی حكومه‌ت (مارتیی هێتێمه‌كی) دامه‌زرابوو تا مه‌زنده‌ی ئاسه‌واره زیانباره‌كانی قه‌یرانی كۆرۆنا و ڕێوشوێنه‌كانی به‌رلێگرتنی بكا و، هه‌روه‌ها له پرسه‌كانی پێوه‌ندیدار به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌كانی سنووربه‌ندی و بنیاتنانه‌وه‌ی دووباره‌ی فینلانددا، پشتیوان بێت.
شایانی باسه، ئه‌ندامانی پانێلی زانست پێك هاتوون له كارناسان و پسپۆڕانی گه‌لێك بواری جیاواز، له‌وانه پڕۆفیسۆر ئۆڵڵی ڤاپالاهتی، له به‌شی ڤایرۆسناسیی زوونۆتیك (واته بواری توێژینه‌وه له‌و په‌تایانه‌ی له نێوان ئاژه‌ڵ و مرۆڤدا بۆ یه‌كتری ده‌گوازرێنه‌وه) سه‌ر به زانكۆی هێلسینكی.
به‌هۆی پیساوی زێرابه‌كانه‌وه ده‌كرێ تا چه‌ندین هه‌فته زووتر، په‌ی به هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ببردرێت
توێژینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ) له‌سه‌ر پیساوی ئاوه‌ڕۆكان، ڤایرۆسی كۆرۆنای له ناو پیساوی زێرابه‌كانی شاره‌كانی هێلسینكی و توركۆدا دۆزیوه‌ته‌وه. له پیساوی شاره‌كانی دیكه‌ی تامپێڕێ، كوۆپیۆ و ئۆوڵودا، كه ئه‌وانیش بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له ژێر چاوه‌دێریدا بوو‌ن، نیشانه‌یه‌ك له بوونی ڤایرۆس نه‌بیندراوه. ئه‌م ئه‌نجامه بڵاوكراوانه پشت ده‌به‌ستن به‌و نموونانه‌ی له رۆژه‌كانی ٢٤ بۆ ٢٥ ی مانگی پێنج هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه.
به وته‌ی لێكۆڵه‌ری تایبه‌تی (تێ هۆ ئه‌ڵ) خاتوو تاریا پیتكه‌نێن، ئه‌نجامه‌كان ئه‌و سه‌رنجانه پشت ڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه باس له هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی په‌تای كۆرۆنا ده‌كه‌ن. به هۆی ئه‌و توێژینه‌وانه‌وه كه پێشتر له دنیادا ئه‌نجام دراون ده‌ركه‌وتووه كه ده‌كرێ له ڕێی پیساوی ناو ئاوه‌ڕۆكانه‌وه پێشوه‌خته ئه‌وه ده‌ربكه‌وێت ئاخۆ ڤایرۆسه‌كه به ڕێژه‌یه‌كی ڕوو له هه‌ڵكشان له ناو خه‌ڵكدا خه‌ریكی بڵابوونه‌وه‌یه یان نا.
له ڕاده‌بڕینێكدا بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵی (ئه‌س تێ تێ)، خاتوو پیتكه‌نێن ئه‌وه‌ی وه‌بیر هێناوه‌ته‌وه، كه ''ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییانه‌ی له هۆڵه‌ند و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه هاتوون، ده‌ری ده‌خه‌ن كه ئه‌گه‌ر له ناو پیساوی زێرابه‌كاندا تێبینیی بڵابوونه‌وه یاخود هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت، ئه‌وه به چه‌ندین هه‌فته به‌ر له‌وه‌ی له پشكنینی پزیشكیی نه‌خۆشه‌كاندا ده‌ربكه‌وێ، خۆی ده‌رده‌خات''.
به وته‌ی پیتكه‌نێن، به هۆی لێكۆڵینه‌وه له ئاوی زێرابه‌كانه‌وه ده‌كرێ ئاگاداریی پێشوه‌خته سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هاتنی شه‌پۆلی دووهه‌می كۆرۆنا، به‌ده‌ست بهێندرێت. پیتكه‌نێن ده‌ڵێ؛ ''به‌م شێوه‌یه ده‌كرێ چه‌ند ڕۆژێك كاتی زیایی به‌ده‌ست بهێندرێ بۆ وه‌خۆكه‌وتن و ده‌ستوبرد كردن. بۆ وێنه له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه پێك دێ تا هه‌ر ده‌ڤه‌رێك به گوێره‌ی پێویستییه پێشبینیكراوه‌كان خزمه‌تگوزایی ئاراسته بكرێت یان هیچنه‌بێ ئاگاداریی پێشوه‌خته هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڕێژه‌یه‌كی زیاتری نه‌خۆش له‌داهاتوودا بكرێت''.
3.6.2020
فرمانگه‌ی نه‌خۆشییه درمییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا: پێ ناچێ به‌ر له پاییزی ساڵی ٢٠٢١ له هیچ جێیه‌كی دنیا ''پارێزی مێگه‌لی'' ڕوو بدات
به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوه‌ندی به‌رگیری و چاوه‌دێریی په‌تاكان له یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا، ئه‌و شته‌ی كه ''پارێزی مێگه‌لی''ی پێ ده‌وترێ، پێ ناچێ تا پاییزی ساڵی ٢٠٢١ له هیچ شوێنێكی دنیا ڕوو بدات. (ژۆسێپ یانسا) كه ئێپیدێمۆلۆژیكی ناوه‌نده‌كه‌یه وای بۆ ده‌چێ كه ڕێژه‌یه‌ك له پاراستن دروست ده‌بێت، به‌ڵام گه‌یشتن به ئاستی ''پارێزی مێگه‌لی'' پێویستیی به‌وه‌یه كه ڕێژه‌ی سه‌دی شه‌ست له خه‌ڵك په‌تاكه‌یان گرتبێته‌وه.
بنكه‌ی سه‌ره‌كیی (ئی سی دی سی) ECDC له سۆلنا، له نزیك شاری ستۆكهۆڵم هه‌ڵكه‌وتووه، به‌ڵام (یانسا) پێی وایه ته‌نانه‌ت له شاری ستۆكهۆڵمیش پارێزی مێگه‌لی پێك نایات. هه‌تا ڕۆژی دووشه‌ممه، زیاتر له ١٢ هه‌زار حاڵه‌تی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له شاری ستۆكهۆڵم تۆمار كرابوو. زیاتر له ٢ هه‌زار كه‌سیش تا ئه‌و ڕێكه‌وته، گیانیان له ده‌ست دابوو.
(یانسا) پێی وایه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش كه ده‌ڵێن كه‌سی تووشبوو جارێكی تر تووش نابێته‌وه، به‌شێوه‌ی زانستی نه‌سه‌لمێندراوه.
حكومه‌ت ده‌سبه‌جێ ڕاسپارده‌كانی خۆی بۆ چاوپۆشی له‌سه‌فه‌ری ناوخۆی وڵات هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه - سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات هێشتاش ڕاسپارده ئه‌وه‌یه كه ده‌ست ڕابگیردرێت
حكومه‌ت ده‌سبه‌جێ راسپارده‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ری ناوخۆی وڵات هه‌ڵ ده‌وه‌شێنێته‌وه. ڕۆژی ٢٩ی مانگی پێنج حكومه‌ت بڕیاری دا كه له‌م ڕۆژه‌وه سه‌فه‌ری ناوخۆی وڵات ڕێگه‌پێدراو ده‌بێ، به‌و مه‌رجه‌ی ڕێنوماییه‌كانی پێوه‌ندیدار به ئاسایش سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌به‌رچاو بگیردرێن.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی پێوه‌ندیدار به سه‌فه‌ر ته‌نیا گه‌شتكردنی ناوخۆی وڵات ده‌گرێته‌وه، واته سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ری كاتی ئازاد، بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌بێ هێشتاش ده‌ست ڕابگیردرێت. هه‌ڵبه‌ت هاووڵاتیانی فینلاندی ده‌توانن له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه، به‌بێ هیچ قه‌ره‌نتینه‌یه‌ك، بۆ وێنه، سه‌فه‌ری وڵاتی ئێستۆنیا بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به وڵاتانی دیكه، بۆ وێنه یۆنان، له ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌شه‌وه سنووری ئاسمانیی خۆی به‌سه‌ر گه‌شتیارانی ٢٩ وڵات‌دا، ده‌كاته‌وه. فینلاند یه‌كێكه له‌و وڵاتانه.
به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانی حكومه‌ت، پێ ناچێت كه ڕێگه‌دان به سه‌فه‌ری ناوخۆیی وڵات له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا ببێته هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه‌ی په‌تاكه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، هه‌روه‌ها پێ ناچێت كه له‌و شوێنانه‌ش كه گه‌شتی بۆ ده‌كرێ، زه‌ختێكی زیاله‌ڕاده له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستیی گشتی دروست بكات.
(ئه‌س تێ ئه‌م): كاریگه‌ریی به‌كارهێنانی ده‌مامك له‌سه‌ر ته‌شه‌نه‌ی هه‌وكردنی بۆرییه‌كانی هه‌ناسه‌دان، له ناو خه‌ڵكدا یان كه‌مه یان هه‌ر نیه
به گوێره‌ی به‌دواداچوونێك كه وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی واته (ئه‌س تێ ئه‌م) ئه‌نجامی داوه، ئاكامی توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و نموونانه‌ی هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه ده‌ری ده‌خا كه كاریگه‌ریی به‌كارهێنانی ده‌مامك له سه‌ر ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا به هۆی بۆرییه‌كانی هه‌ناسه‌دانه‌وه، یان كه‌مه یا هه‌ر نیه.
به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانی (ئه‌س تێ ئه‌م)، زه‌حمه‌ته كه جیاوازیی كاریگه‌رییه ئیحتمالییه‌كانی به‌كارهێنانی ده‌مامك له‌چاو كاریگه‌ریی ڕێگاكانی تری خۆپارێزی ده‌ست نیشان بكرێن.
به گوێره‌ی وته‌كانی وه‌زاره‌ت، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به دۆخی په‌تای كۆرۆنا له فینلاند كارێكی زه‌حمه‌ته، چونكه ئه‌وهه‌لومه‌رجه‌ی خه‌ڵك له فینلاند ده‌مامكی تێدا به‌كار ده‌هێنن هه‌لومه‌رجێكی ته‌واو جیاوازه له‌چاو ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی تێدا كراوه و، نموونه‌ی تاقیكارییه‌كانی به‌ڕێكه‌وت و به‌شێوه‌ی گۆتره، وه‌رگیراون.
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، له تیۆریدا ده‌مامك ده‌توانێ تا ڕاده‌یه‌ك به‌ر به ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆس له لایه‌ن به‌كارهێنه‌ره‌كه‌یه‌وه بگرێت، به‌ڵام ناتوانێ به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی له گرتنه‌وه‌ی په‌تا بپارێزێ.
به گوێره‌ی وته‌كانی (ئه‌س تێ ئه‌م)، به‌كارهێنانی ده‌مامك بۆ خۆی هێندێك ریسكیش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێ، بۆیه ده‌بێ به‌شێوه‌ی دروست و گونجاو كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیردرێ و لایه‌نی پاكژی له‌به‌رچاو بگیردرێت. به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه ئه‌نجامدراوه‌كان، به‌كارهێنانی چه‌وت و نادروستی ده‌مامك جاری وایه بۆخۆی بۆته هۆی بردنه‌سه‌ری مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تا.
به‌م زووانه دیسان كه‌سی پشتیوان ده‌توانێ له كاتی زاوزێدا ئاماده بێت
به‌م زووانه هاوده‌مێكی پشتیوان كه بۆ خۆی كێشه‌ی ته‌ندروستیی نه‌بێت، ده‌توانێ سه‌ردانی به‌شی زاووزێكردووان بكات و هه‌روه‌ها له پڕۆسه‌ی نه‌شه‌رگه‌ریی قه‌یسه‌ری (واته سزارین) دا ئاماده بێت. زۆر له نه‌خۆشانه ناوچه‌ییه‌كان له یه‌كی مانگی شه‌شه‌وه ده‌ست به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پله به پله‌ی سنووربه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌ر یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌كانی (هوس)، بازنه‌ی نه‌خۆشخانه ناوچه‌ییه‌كانی (پیركانما) و هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی چاكژینیی (په‌ییات هه‌مێ) به‌جیا زانیارییه‌كانی خۆیان له‌وه باره‌یه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئان‌و نیه‌مینێن، پزیشكی باڵای ده‌سته‌ی چاكژینیی (په‌ییات هه‌مێ) وتوویه‌تی كه؛ بڕیاره‌كه هێڵێكی گشتییه بۆ سه‌راسه‌ری وڵات، كه نه‌خۆشخانه و كارگێڕه ناوچه‌ییه‌كان ده‌توانن له مه‌به‌دوا له به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و هێڵه گشتییه‌دا بڕیار له‌سه‌ر كاروباری پێوه‌ندیدار به زاوزێ بده‌ن.
ئه‌م بڕیاره له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی كارییه‌وه دراوه كه پێكهاتووه له پزیشكه تایبه‌تمه‌نده‌كان و پسپۆڕانی نه‌خۆشخانه ناوه‌ندییه‌كان. هه‌مان ده‌سته پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر دیاریكردنی به‌ربه‌سته‌كان دابوو.
جێی باسه كه، سنووربه‌ندیه‌كانی پێوه‌ندیدار به كلینكیی دایكایه‌تی، هه‌روا و وه‌ك پێشتر، له جێی خۆیدا ماوه‌ته‌وه
خواردنگه و مه‌له‌وانگه‌كان ده‌رگاكانیان خستنه سه‌ر پشت
ڕه‌وتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی به هۆی بلاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه دیاری كرابوون، رۆژی دووشه‌مه ١ ی مانگی ٦ هه‌روا به‌رده‌وام بوو.
خواردنگه‌كان به گوێره‌ی هێندێ شه‌رت و مه‌رج ده‌رگاكانیان ده‌كه‌نه‌وه. كێبه‌ركێ وه‌رزشییه‌كان دیسان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه و، مافی لێك كۆبوونه‌وه‌ش كه پێشتر سنوورداركرابوو بۆ ئاستی ١٠ كه‌س، سنووردارییه‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێ بۆ ڕێژه‌ی په‌نجا كه‌س.
زۆر شوێنی گشتیی دیكه‌ی وه‌ك مۆزه‌خانه‌كان، شانۆگه‌رییه‌كان، كتێبخانه گشتییه‌كان و مه‌له‌وانگه‌كان ده‌توانن ده‌رگاكانیان بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها هۆڵی چالاكیی ڕێكخراوه‌كان، چالاكییه‌كانی بووژاندنه‌وه‌ی توانایی و ناوه‌نده‌كانی كاركردن، سه‌رله‌نوێ ده‌كرێنه‌وه.
خواردنگه‌كان ده‌توانن ئه‌وپه‌ڕی تا نیوه‌ی زه‌رفیه‌تی ئاسایی خۆیان به مشته‌ری پڕ بكه‌نه‌وه. فرۆشتنی مه‌شرووباتی ئه‌ڵكهۆڵیش ده‌بێ دواجار سه‌عات ١٠ ی شه‌و كۆتایی پێ بێت و ده‌رگای خواردنگه‌كانیش ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی سه‌عات ١١ی شه‌و دابخرێن.
29.5.2020
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له به‌شی پێڕاگه‌یشتنی چڕ ڕاگیردراون، ته‌مه‌نیان له ژێر شه‌ست ساڵه‌وه بووه
سه‌دی ٥٣ ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به هۆی كۆرۆناوه كاریان گه‌یشتۆته به‌شی پێڕاگه‌یشتنی چر، ته‌مه‌نیان له ژێر ٦٠ ساڵه‌وه بووه، له ناو ئه‌وانه‌شدا سه‌دی ٧٠ یان پیاو بوو‌ن.
ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه تووشی ڕاگیران له به‌شی پێڕاگه‌یشتنی چڕ بوونه، به به‌راورد له گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی پێڕاگه‌یشتنی چڕ، تا ڕاده‌یه‌ك ته‌مه‌نیان له خوارتر بووه.
سه‌دی حه‌فتاد له‌وانه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه، گیرۆده‌ی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی دیكه بوونه. نه‌خۆشیی دیابێت (یان شه‌كره) و نه‌خۆشیی درێژخایه‌نی سییه‌كان، پشكی شێریان پێ بڕاوه. گیروگرفتی هه‌ناسه‌دان زه‌قترین كێشه‌ی نه‌خۆشه‌كانی به‌شی پێڕاگه‌یشتنی چڕ بووه.
ئێستا ئیتر كه‌متر له سه‌د نه‌خۆشی كۆرۆنایی له به‌شی پێراگه‌یشتنی چر ماونه‌ته‌وه. له به‌شه‌كانی دیكه‌ی پێڕاگه‌یشتنی چریشدا نزیكه‌ی سه‌د و په‌نجا كه‌س خه‌وێندراون.
وه‌زاره‌ت: راسپارده‌ی جی