1. yle.fi
  2. Uutiset
  3. Koronatietoa monikielisesti

زانیاری سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

ناوه‌ندی هه‌واڵی (ئولێ) له‌ فینلاند، هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ په‌تای كۆرۆنا به‌ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، كوردی، سۆماڵی و فارسی\ده‌ری، پێشكه‌ش ده‌كات. سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كان هه‌واڵه‌كانی ناوه‌ندی (ئولێ) له‌ فینلانده‌.

Koronatietoa monikielisesti
Kurdinkielinen teksti, jossa lukee koronatietoa kurdiksi
Maiju Hakalahti / Yle

5.3.2021

Samran Khezri ja Sarah Peltonen
Tietoa koronasta kurdiksi 5.3. (keskustelu)

به‌ربه‌سته‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ كۆرۆنا له‌ تێكڕای ئووسیما توند ده‌كرێن

له‌ دووشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ زۆر له‌ شوێنه‌كانی سه‌رگه‌رمی و مشته‌ریبه‌ڕێكردن له‌ تێكڕای هێلسینكی و كه‌رتی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی ئووسیما، بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو داده‌خرێن. فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی باشووری فینلاند ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ بڕیاری دا كه‌ یاریگه‌كانی له‌شجوانی، ساونا گشتییه‌كان و چه‌ندین مه‌كۆی سه‌رگه‌رمی و مشته‌ریبه‌ڕێكردن له‌ دووشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ دابخرێن.

هه‌ڵبه‌ت ڕێگه‌ به‌ به‌كارهێنانی شوێنه‌ سه‌رداخراوه‌كان ده‌درێ، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی كه‌ ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی ده‌ كه‌س به‌ شێوه‌ی هاوكات له‌ ژووره‌وه‌ بن.

له‌ كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و شوێنانه‌ش دا پێویسته‌ هه‌موو ڕێوشوێنه‌ پێویسته‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ یاسای په‌تا تووشكه‌ره‌كان بۆ پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی ڕه‌چاو بكرێن.

شایانی باسه، له‌ ئه‌گه‌ری په‌سندكردنی پێشنیاری حكومه‌ت له‌ لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه‌،‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌وی داهاتووه‌وه‌، خواردنگه‌كانیش له‌ به‌شێك له‌ وڵاتدا بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌، داده‌خرێن.

Kuopion uuden uimahallin kymmenratainen allas
/Toni Pitkänen / Yle

له‌ فینلاند چوارسه‌د و چوار هه‌زار كه‌س ڤاكسین كراون

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، نزیكه‌ی چوارسه‌د و چوار هه‌زار كه‌س له‌ فینلاند ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان لێ دراوه‌. به‌م پێیه‌، هه‌ژماری ئه‌وانه‌ی ڤاكسین كراون حه‌وت پۆینت سێ له‌ سه‌د)ی كۆی حه‌شیمه‌تی وڵات پێك ده‌هێنێ.

ڕێژه‌ی (په‌نجاوپێنج پۆینت هه‌شت له‌ سه‌د)ی توێژی سه‌رووی هه‌شتا ساڵ ڤاكسین كراون.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، تانێلی پوومالاینێن پزیشكی باڵای (تێ هۆ ئه‌ڵ) ئاشكرای كرد كه‌ ڕێژه‌ی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی‌ له‌ مانگی چواردا هاورده‌ ده‌كرێن، زیاتر له‌و بڕه ده‌بێ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا و، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یشه‌وه‌ ڕه‌وتی ڤاكسیناسیۆن گوڕ هه‌ڵده‌گرێت.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی پووماڵاینێن، له‌ سه‌ره‌تای مانگی چواره‌وه‌، بڕێكی زیاتر له‌وه‌ی پێشتر مه‌زنده‌ی كرابوو، واته‌ (سه‌د و شه‌ست هه‌زار) ژه‌م له‌ پێشوو زیاتر، ڤاكسینی بایۆنتیك و ڤایزێر ڕاده‌ستی فینلاند ده‌كرێت.

Vapaaehtoinen rokottaja Juha Metso antaa koronarokotteen Ilkka Virtaselle.
/Ronnie Holmberg / Yle

فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی ڕێوشوێنه‌كانی تێستی كۆرۆنای له‌ سه‌ر سنووره‌كان توندتر كرد

له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌، داوای ئه‌نجامدانی تێستی كۆرۆنا له‌وانه‌ ده‌كرێ كه‌ له‌ سه‌ر سنوور ده‌په‌ڕنه‌وه‌ و دێنه‌ ناو وڵات . به‌دیلی ئه‌م تێسته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی تازه‌ی ئه‌نجامی نێگه‌تیڤی تێستی كۆرۆنا پێشكه‌ش بكرێت. ئه‌مه‌ ڕێوشوێنێكه‌ كه‌ فرمانگه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی هه‌رێمیی باشووری فینلاند گرتوویه‌تییه به‌ر و، له‌ هه‌موو ماوه‌ی مانگی مارس واته‌ مانگی سێ دا، ئیشی پێ ده‌كرێ.

له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا نه‌ود كه‌س له‌ به‌نده‌ری هێلسینكییه‌وه‌ گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌. ئه‌و ڕێژه‌یه‌ سێ ئه‌وه‌نده‌ی ڕێژه‌ی گه‌ڕێندراوه‌كانی هه‌فته‌ی پێشووتر بووه‌.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی باشووری فینلاند كردوویه‌تییه‌ ئه‌رك له‌ سه‌ر شانی شاره‌وانییه‌كان كه‌ ده‌بێ پشكنینی ته‌ندروستی بۆ تێكڕای ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ خاڵه‌كانی په‌ڕینه‌وه‌ی سنووریی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ناوچه‌كانییانه‌وه‌ دێنه‌ ناو وڵات.

Rokotusjono Tornion uudella massarokotuspisteellä
/Antti Ullakko / Yle
uutistenlukija Sarah Peltonen
Tietoa koronasta kurdiksi 5.3. (uutiset)

2.3.2021

uutistenlukija Sarah Peltonen
Tietoa koronasta kurdiksi 2.3.

له‌ فینلاند دۆخی ئاوارته‌ ڕاگه‌یه‌ندرا

ڕۆژی دووشه‌ممه‌، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، پێكه‌وه‌ دۆخی ئاوارته‌یان له‌ فینلاند ڕاگه‌یاند.

له‌ دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ واته‌ له‌ هه‌شتی مانگی مارسه‌وه‌، له‌ به‌شێك له‌ وڵاتدا، قوتابیانی دواناوه‌ندی و پۆله‌كانی دواساڵه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ ده‌ست به‌ دوورخوێنی واته‌ خوێندنی له‌ ڕێی دووره‌وه‌ ده‌كه‌ن. حكومه‌ت باس له‌ دۆخی داخرانی سێ هه‌فته‌یی ده‌كات.

شاره‌وانییه‌كان و كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی ده‌توانن شوێنه‌كانی سه‌رگه‌رمی و لێككۆبوونه‌وه‌ی مشته‌رییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت دابخه‌ن یان ئه‌وه‌تا ڕێژه‌ی مشته‌رییه‌كانیان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ سنووردار بكه‌ن. ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندیی به‌ ناوچه‌كانی پایته‌خته‌وه‌ هه‌بێت، هه‌ر دوێنێ واته‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ داخستنی شوێنه‌كانی سه‌ر به‌ كه‌رتی تایبه‌ت كرا.

شایانی باسه‌، له‌ به‌شێك له‌ وڵاتدا، خواردنگه‌كانیش بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌، له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌، داده‌خرێن. ئه‌مه‌ش له‌ حاڵه‌تێكدا كه‌ په‌رله‌مان پێشنیاری پێشكه‌شكراو له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ په‌سند بكات.

Ihmisiä kauppakeskuksessa suokamaskein suojautuneina.
/Henrietta Hassinen / Yle

زیاتر له‌ چوارسه‌د و په‌نجا هه‌زار كه‌س له‌ فینلاند ڤاكسینیان لێ دراوه‌

هه‌تا ڕۆژی دووشه‌ممه‌، سه‌رجه‌م چوارسه‌د و په‌نجا و دوو هه‌زار و چوارسه‌د و شه‌ست و نۆ كه‌س له‌ فینلاند ڤاكسێنیان لێ دراوه‌. به‌م پێیه‌، كۆی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان لێ دراوه‌ ده‌كاته‌ هه‌شت پۆینت نۆزده‌ی حه‌شیمه‌تی وڵات.

شایانی باسه‌، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان لێ دراوه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی هه‌شتاد ساڵه‌. سه‌دی په‌نجا و دوو له‌سه‌دی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌و توێژه‌ ته‌مه‌نییه‌ن، یه‌كه‌مین ژه‌می ڤاكسینیان به‌ركه‌تووه‌.

Rokote annetaan olkapäähän.
/Nic Bothma / EPA

ده‌نگۆی درۆ سه‌باره‌ت به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاوبۆته‌وه‌

دوور نیه‌ كه‌سانێكی زۆر له‌ ناو تۆڕه‌كانی ڕاگه‌یاندندا چاویان به‌ بڵاوكراوه‌ی گومان پێكهێن به‌ زمانی فینلاندی سه‌باره‌ت به‌ ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌وتبێت. له‌ چه‌ند شارێ ته‌نات بڵاڤۆكی دژ به‌ ڤاكسیناسیۆن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

كاربه‌ده‌ستان به‌ دووری نازانن كه‌ زانیاریی چه‌واشه‌كارانه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڤاكسیناسیۆن بڵاوبكرێته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، به‌گوێره‌ی وته‌كانی پۆلیسی پاراستن تا ئێستا، هه‌ست به‌ بوونی كه‌مپه‌ینێكی ڕێكخراو له‌و پێوه‌ندییه‌دا ناكرێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، به‌دواداچوونێكی به‌رفراوانی (ئولێ) له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا نیشانی دا كه‌ ده‌یان كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند به چاكژینی و‌ ''چاره‌سه‌ری به‌دیل''، له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه‌ سوودی ئابووری له‌م شه‌پۆلی دژایه‌تیكردنه‌ی ڤاكسیناسیۆن وه‌ربگرن. شایانی باسه‌، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ چالاكانه له‌ گرووپه‌كانی چالاكیی دژ به‌ ڤاكسینانسیۆنیشدا به‌شدارن. ‌

Ihmisiä jonottaa kahvila-ravintolan ulkoluukulla tilatakseen.
/Henrietta Hassinen / Yle

26.2.2021

Mina Zandkarimi, Väestöliitto
Tietoa koronasta kurdiksi 26.2. (keskustelu)

مارین: له‌ هه‌شتی مانگی سێ به‌دواوه‌ فینلاند بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ ده‌چێته‌ دۆخی داخرانه‌وه‌

به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ سه‌رۆك وه‌زیران، ساننا مارین ڕایگه‌یاند كه‌ فینلاند له‌ هه‌شتی مانگی سێ تا بیست و هه‌شتی مانگی سێ، بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ ده‌چێته‌ دۆخی داخرانه‌وه‌.

له‌و ماوه‌یه‌دا پێویسته‌ له‌ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ دۆخی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و گوڕهه‌ڵگرتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، خوێندن له‌ دواناوه‌ندییه‌كان و هه‌روه‌ها پۆله‌ باڵاكانی خوێندنی سه‌ره‌تایی، به‌ شێوه‌ی دوورخوێنی به‌ڕێوه‌بچێ. ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌و ڕێوشوێنانه‌ی تا ئێستا گیردراونه‌ته‌ به‌ر. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا سه‌رگه‌رمییه‌ گرووپییه‌كانی مێرمنداڵانی سه‌رووی دوانزده‌ ساڵیش ڕاده‌گیردرێن.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی مارین په‌ڕینه‌وه‌ بۆ ئاستی دووهه‌م، ده‌سبه‌جێ له‌م ناوچانه‌ ڕووی داوه‌: هێلسینكی و ئووسیما، ڤارسینایس-سوۆمی، ساتاكونتا، كانتاهه‌مێ، ڤاسا، ئاهڤێنانما و لاپپی.

شایانی باسه‌، مارین ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و ڕێوشوێنه‌ نوێییانه‌ منداڵانی پۆله‌كانی سه‌ره‌تایی و له‌وان كه‌مته‌مه‌نتر ناگرێته‌وه‌.

Kulosaaren yhteiskoulun abit tekivät preliminäärikoetta 19. helmikuuta.
/Silja Viitala / Yle

له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی هووس، پێویسته‌ كۆمپانیاكان ڕێگه‌ له‌ لێككۆبوونه‌وه‌ی مشته‌رییه‌كان به‌ ڕێژه‌ی سه‌رووی ده‌ كه‌س بگرن - سه‌رپێچیكاران ده‌شێ دووكانیان پێ دابخرێ

ڕێوشوێنه‌كانی سنووربه‌ندیی كۆرۆنا له‌ ناوچه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا توندتر كران. به‌ گوێره‌ی بڕیاری فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی باشووی فینلاند، له‌سه‌ر كۆمپانیاكان پێویسته‌ كه‌ ئاگادار بن له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانی كه‌سابه‌تیان مشته‌رییه‌كان له‌ گه‌ڵ یه‌كتر له‌ ته‌ماس دا نه‌بن‌.

ئه‌م بڕیاره‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ سه‌رووی ده‌ مشته‌ری ده‌گرنه‌ خۆ. ڕێژه‌ی سنووربه‌ندیكراو بۆ مشته‌رییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، په‌نجا كه‌سه‌.

به‌ گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی، مه‌به‌ست له‌ ته‌ماسی نزیك له‌ یه‌كتر، ته‌ماسی جه‌سته‌یی یان دانیشتنی ڕووبه‌ڕوو یاخود دانیشتن له‌ ژوورێكی هاوبه‌شدا بۆ ماوه‌ی سه‌رووی پانزده‌ خوله‌كه‌.

داوا له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كان ده‌كرێ تا به‌رنامه‌ی نووسراو بۆ به‌رگرتن له‌ ته‌ماسی نزیك، پێشكه‌ش بكه‌ن. فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی به‌ هه‌مان شێوه‌ كه‌ چاوه‌دێریی چالاكیی خواردنگه‌كانی كردووه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ چاوه‌دێریی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پلانه‌ نوێیه‌ش ده‌كات.

Ravintola Mustan härän erillinen karaoke-huone
/Petteri Sopanen / Yle

كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ داوای به‌ڵگه‌ی تێستی نێگه‌تیڤی كۆرۆنا ده‌كه‌ن

ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌ فینلاند كاری گواستنه‌وه‌ و هێنان و بردن ده‌كه‌ن، له‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌وه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ داوای به‌ڵگه‌ی تێستی نێگه‌تیڤی كۆرۆنا یاخود به‌ڵگه‌ی تێپه‌ڕاندنی نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌و موسافیرانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ دێنه‌ ناو فینلاند. شایانی باسه‌ ئه‌م داواكارییه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ فینلاندییانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو وڵات.

ئه‌م ڕێوشوێنه‌ نوێیه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای ڕاسپارده‌ی‌ جیددیی‌ دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی گیردراوه‌ته‌ به‌ر. مه‌به‌ست له‌و ڕێوشوێنه‌ نوێییه به‌ر له‌هه‌ر شتێك،‌ به‌رگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی جۆری گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌.

Henkilö menossa sisään koronatestauspaikkaan. Henkilökunnan edustaja pitää ovea auki. Ikkunassa teksti koronanäytteenotto kolmella kielellä.
/Petteri Bülow / Yle

پێنج پۆینت چل و حه‌وتی حه‌شیمه‌تی فینلاند ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسێنی كۆرۆنای لێدراوه‌

هه‌تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، سه‌رجه‌م (سێسه‌د و دوو هه‌زار و سێسه‌د و چل و دوو) كه‌س له‌ فینلاند ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێ دراوه‌. ئه‌و ڕێژه‌یه‌ ده‌كاته‌ (پێنج پۆینت چل و حه‌وت)ی كۆی حه‌شیمه‌تی وڵات.

شایانی باسه‌، زۆربه‌ی ڤاكیسن كراوان توێژی ته‌مه‌نیی سه‌رووی هه‌شتا ساڵ پێك ده‌هێنن. زیاتر له‌ سه‌دی چل له‌ توێژی ناوبراو‌ ڤاكسینیان لێ دراوه‌. له‌ ناو ئه‌وانه‌دا كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان (حه‌فتا و پێنج) بۆ (حه‌فتا و نۆ) ساڵ دایه‌، ڤاكسینیان لێدراوان ته‌نیا نزیكه‌ی سه‌دی ده‌ پێك ده‌هێنن.

Sairaanhoitaja Seija Ovaskainen kertoo Toimi Heikkilälle koronarkotuksen toisesta vaiheesta.
/Petteri Bülow / Yle
uutistenlukija Sarah Peltonen
Tietoa koronasta kurdiksi 26.2. (uutiset)

23.2.2021

uutistenlukija Sarah Peltonen
Tietoa koronasta kurdiksi 23.2.

ڕێژه‌ی ڤاكسینكراوانی فینلاند گه‌یشتۆته‌ نزیكه‌ی دووسه‌د و نه‌وه‌د هه‌زار كه‌س

هه‌تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ فینلاند ڤاكسین كراون گه‌یشتۆته‌ نزیكه‌ی دووسه‌د و نه‌وه‌د هه‌زار كه‌س). ڤاكسینكراوان (پێنج پۆینت بیست و یه‌ك) له‌ كۆی حه‌شیمه‌تی وڵات پێك ده‌هێنن. شایانی باسه‌، زیاتر له‌ (هه‌فتا و پێنج هه‌زار) كه‌س، هه‌ر دوو ژه‌می ڤاكسێنیان وه‌رگرتووه‌.

زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڤاكسێن كراون كه‌سانی سه‌رووی هه‌شتا ساڵن. سه‌دی سی و نۆی توێژی سه‌رووی هه‌شتا ساڵ ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌.

Koronarokotuspaikka Lohjan Tennari-urheiluhallissa.
/Petteri Bülow / Yle

لێك كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رووی شه‌ش كه‌س له‌ ناوچه‌ی ئووسیما قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه‌، هه‌ر چه‌شنه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی و جه‌ماوه‌ری به‌ به‌شداریی سه‌روی شه‌ش كه‌س، له‌ ناوچه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما، قه‌ده‌غه‌ كراوه‌. به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی باشووری فینلاند، هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خراپبوونی بارودۆخی په‌تای كۆرۆنا. شایانی باسه‌ ئه‌م بڕیاره‌ تا ڕۆژی چوارده‌ی مانگی سێ كاری پێ ده‌كرێ.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، له‌ سه‌ره‌تای مانگی سێ واته‌ مانگی مارسه‌وه‌، له‌سه‌ر ئاستی دواناوه‌ندییه‌كان‌ به‌ شێوه‌ی سنووردار ده‌ست به‌ خوێندنی پشكبه‌ندیكراوی له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌كرێ. هه‌موو سنووربه‌ندیی و به‌ربه‌ست و ڕاسپارده‌كانی دیكه‌ وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌ و تا كۆتایی مانگی سێ كاریان پێ ده‌كرێ.

Oulun hallin joukkorokotus
/Janne Körkkö / Yle

سنووربه‌ندییه‌كانی هاتنه‌ناو فینلاند درێژ ده‌كرێنه‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ بڕیاری دا كه‌ سنووربه‌ندییه‌كانی هاتنه‌ناو وڵات تا ڕۆژی هه‌ژده‌ی مانگی سێ درێژ بكرێنه‌وه‌. شایانی باسه‌، فینلاند هاتن له‌ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌ی شێنگن جگه‌ له‌ ئایسله‌ندی، سنووردار كردووه‌.

حكومه‌ت هه‌روه‌ها تا ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو په‌رژایه‌ سه‌ر ئاماده‌كردنی پێشنیارێك كه‌ ڕێگا ده‌دا تا له‌ داهاتوودا پشكنینی به‌ربڵاوی ته‌ندروستی، به‌ تۆپزی ئه‌نجام بدرێت. نموونه‌ی ئه‌م جۆره‌ پشكنینه‌ زۆره‌ملییانه‌ ئه‌نجامدانی تێستی كۆرۆنایه‌. شایانی باسه‌ كه‌ به‌ڵێن وایه‌ ئه‌م یاسا نوێییه‌ له‌ مانگی چواره‌وه‌ بێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

Ihmisiä jonottamassa koronanäytteenottoon länsisataman terminaalissa.
/Kristiina Lehto / Yle

خاڵه‌ هه‌مواركراوه‌كانی یاسای په‌تا تووشكه‌ره‌كان له‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌وه‌ كاریان پێ ده‌كرێ

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی له‌ پێشوو توندتر بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كۆرۆنا په‌سند كران. هه‌مواری یاسای په‌تا تووشكه‌ره‌كان، ده‌ستی كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی ده‌كاته‌وه‌ تا بۆ وێنه‌ شوێنه‌ تایبه‌ته‌كانی وه‌ك وه‌رزشگاكان، هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و گه‌رماوه‌كان دابخه‌ن.

تا ئێستا ته‌نیا داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ ڕێپێدراو بوو كه‌ مڵكی شاره‌وانییه‌كان بوون. هه‌مواری یاسا هه‌روه‌ها شوێنه‌كانی كاتبه‌سه‌ربردنی به‌كۆمه‌ڵ، شاری یاریییه‌كان، یاریگه‌‌ سه‌رداخراوه‌كان و به‌شی ناوخۆی باخچه‌كانی ئاژه‌لانیش ده‌گرێته‌وه‌. شایانی باسه‌، گۆڕانكارییه‌كان بۆ وێنه‌ سه‌نته‌ره‌كانی سكی و خلیسكێنه‌ یاخود به‌شی سه‌رئاوه‌ڵای باخچه‌كانی ئاژه‌ڵان ناگرێته‌وه‌.

En kvinna simmar i en simbassäng. Bilden är tagen under vattnet.
/Mostphotos

19.2.2021

uutistenlukija Sarah Peltonen
Tietoa koronasta kurdiksi 19.2.

یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا ڕێژه‌ی ڤاكسینی داواكراو له‌ مۆدێرنای نزیك به‌ دووقات زیاد كرد

به‌گوێڕه‌ی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ده‌وا و ده‌رمانی مۆدێرنا گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتن تا مۆدێرنا له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا سه‌د و په‌نجا ملیۆن ڤاكسین ڕاده‌ستی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا بكات.

شایانی باسه‌ یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا بژاره‌ی سه‌د و په‌نجا ملیۆن ژه‌می بۆ ساڵی داهاتووش ده‌سته‌به‌ر كردووه‌. ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ نوێییه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا‌ ڕێژه‌ی ڤاكسینی داواكراو له‌ مۆدێرنا بۆ ئه‌م ساڵ ده‌گه‌یه‌نێته‌ نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی پێشتر له‌سه‌ری ڕێكه‌وتبوون.

له‌ فینلاند، تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ زیاتر له‌ سێسه‌د هه‌زار كه‌س ڤاكسین كراون. ڤاكسیناسیۆن له‌ ڕێی ڤاكسینی ئاسترا زێنكاشه‌وه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌.

له‌و گرافیكه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ به‌گوێره‌ی مه‌زنده‌كان، ڤاكسیناسیۆنی كۆرۆنا له‌ ڕووی چ ڕیزه‌به‌ندییێكه‌وه‌ ده‌چێته‌ پێش.

THL:n grafiikka Arvio koronarokotusten etenemisestä
/THL

كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ له‌ فینلاند داوای به‌ڵگه‌ی وه‌ڵامی نێگه‌تیڤی تێستی كۆرۆنا ده‌كه‌ن

له‌ سێشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و موسافیرانه‌ی له‌ وڵاتانی هه‌نده‌رانه‌وه‌ دێنه‌ ناو فینلاند، پێویسته‌ به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی ئاكامی نێگه‌‌تیڤی تێستی كۆرۆنایان پێ بێت. به‌م شێوه‌یه‌ ناوه‌نده‌كانی گواستنه‌وه‌ ڕاسپارده‌ نوێیه‌كانی تێ هۆ ئه‌ڵ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

شایانی باسه‌ داوای به‌ڵگه‌نامه‌ له‌و موسافیرانه‌ی پاپۆڕ ناكرێ كه‌ له‌ وڵاتی دووهه‌مدا له‌ پاپۆڕ دانه‌به‌زیون.

پێویسته‌ هه‌موو موسافیران، به‌ هاووڵاتیانی فینلاندیشه‌وه، له‌ كاتی سواربوونی پاپۆڕدا به‌ڵگه‌ی وه‌ڵامی نێگه‌تیڤی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێ بێ، به‌و مه‌رجه‌ی مۆڵه‌تنامه‌كه‌ له‌ حه‌فتا و دوو سه‌عات كۆنتر نه‌بێ یاخود به‌ڵگه‌ی پزیشكیان لا بێ كه‌ بیسه‌لمێنێ پێشتر نه‌خۆش كه‌وتوون و چاك بوونه‌ته‌وه

Länsisatamassa matkustajia tulossa koronatestiin.
/Kristiina Lehto / Yle

ڕێژه‌ی تووشبوانی ناو خواردنگه‌كان به‌رزبۆته‌وه‌

تانێلی پووماڵاینێن، پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، له‌ كۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند، هێشتاش زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی په‌تای كۆرۆنا ده‌بن هه‌ر له‌ ناو ماڵ و له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌وه‌ ده‌یگرنه‌وه‌، به‌وه‌شه‌وه‌ ئاسه‌واری تووشبوون له‌ شوێنی سه‌رگه‌رمی یاخود له‌ ناو خواردنگه‌كانیشدا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی تووشبوون له شوێنی كاروباری بیناسازییش هه‌روه‌ك پێشوو یه‌كجار له‌سه‌ره‌وه‌یه‌.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی پووماڵاینێن، حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ وه‌ختی كاتبه‌سه‌ربردن له‌ خواردنگه‌كاندا زۆرتر خواردنگه‌كانی ناوچه‌ی هه‌رێمی پایته‌خت و هه‌روه‌ها خواردنگه‌كانی ناوه‌نده‌كانی خلیسكانێ له‌ ده‌ڤه‌ری لاپله‌ند ده‌گرێته‌وه‌.

تێ هۆ ئه‌ڵ ئاواته‌خوازه‌ كه‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی ئووسیما پشووه‌كانی زستانه‌ی خۆیان هه‌ر له‌ ناو كۆڕی خێزانیدا به‌سه‌ر ببه‌ن و، خۆ له‌ سه‌فه‌ركردن بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی فینلاند ببوێرن، مه‌گه‌ر هه‌ر زۆر ناچار بن.

Lapsi menossa hiihtohissiin Sallatunturilla.
/Antti Mikkola / Yle

جۆرێك گۆڕیاوی نوێی كۆرۆنا له‌ فینلاند دۆزراوه‌ته‌وه‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه،‌ تاقیگه‌ی فینلاندیی 'ڤیتا لابۆراتۆریۆت'' ڕایگه‌یاند كه‌ جۆرێكی نوێی گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌ باشووری فینلاند دۆزیوه‌ته‌وه‌.

له‌ كرده‌وه‌دا ئه‌م جۆره‌ گۆڕیاوه‌ی ''فین-حه‌وت سه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش ئێچ'' هه‌ڵدانێكی تێدایه‌ كه‌ پێشتر له‌ جۆره‌ گۆڕیاوه‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌كانی به‌ریتانیا و باشووری ئه‌فریقاشدا به‌دی كراوه‌. به‌وه‌شه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی تاقیگه‌ی ڤیتا لابراتۆریۆت، شێوه‌ی تێكه‌ڵبوونی هه‌ڵدانه‌كان له‌م جۆره‌ تازه‌یه‌دا ته‌واو جیاواز و ناوازه‌یه‌.

به‌ وته‌ی دكتۆر تارو مێری، مایكرۆبایۆلۆژیست له‌ تاقیگه‌ی ڤیتا لابۆراتۆریۆت، ئه‌م جۆره‌ ڤایرۆسه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ نه‌خۆشێكدا دۆزراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ دێ كه‌ هێشتا هیچ شتێك بۆ وێنه‌ له‌باره‌ی هێزی تووشكردنی ڤایرۆسه‌كه‌ یاخود ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنییه‌وه‌، نازاندرێ.

Koronatestiä ottava sairaanhoitaja Porissa
/Mari Kahila / Yle

16.2.2021

uutistenlukija Sarah Peltonen
Tietoa koronasta kurdiksi 16.2.

نزیكه‌ی دووسه‌د و ده‌ هه‌زار كه‌س له‌ فینلاند ڤاكسین كراون

دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ تا ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دووسه‌د و نۆ هه‌زار و پێنجسه‌د فینلاندی ڤاكسینیان لێ دراوه‌.

له‌ ناو ئه‌وانه‌دا شه‌ست و حه‌وت هه‌زار كه‌سیان ژه‌می دووهه‌می ڤاكسینیشیان لێ دراوه‌.

شایانی باسه‌، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان لێ دراوه‌ كه‌سانی سه‌رووی هه‌شتاد ساڵن. ئه‌وانه‌ی ڤاكسین كراون، یه‌ك له‌ چواری توێژی سه‌رووی هه‌شتاد ساڵ پێك ده‌هێنن. له‌ ڕوانگه‌ی چه‌ندایه‌تییه‌وه‌ زۆربه‌ی ژه‌مه‌ ڤاكسینه‌كان له‌ كه‌سانی نیشته‌جێی كه‌رته‌كانی ته‌ندروستیی هه‌رێمی هێلسینكی و ئووسیما، پیركانما و هه‌روه‌ها ڤارسینایس-سوۆمی، دراون.

Koronarokotepullo pöydällä
/Marjut Suomi / Yle

ئاڵوگۆڕهاتن به‌سه‌ر چه‌شنی ڤایرۆسدا كێشه‌ بۆ پێشبینیكردنی شێوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی په‌تاكه‌ دروست ده‌كا

بڵاوبوونه‌وه‌ی شێوه‌ی گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشبینیكردنی شێوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی په‌تاكه‌ گران ده‌كات. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو میكا ساڵمینێن، لێپرسراوی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی فینلاندی ڕاگه‌یاند كه‌؛ شێوه‌ی گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا سركتر له‌ پێشوو بڵاوده‌بێته‌وه‌ و خه‌ڵك تووش ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و شاره‌زاییانه‌ی له‌ قۆناغه‌كانی پێشووی ته‌شه‌نه‌ی په‌تاكه‌دا به‌ده‌ستمان هێناون، چیتر سوودێكیا بۆمان نه‌بێت.

شیاوی باسه‌، بارودۆخی چه‌ند مانگی به‌رده‌ممان كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئاخۆ سنووربه‌ندییه‌كان تا چ ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری داده‌نێن و، تا كه‌ی ده‌كرێ به‌ر به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی شێوه‌ی گۆڕیاوی په‌تاكه‌ به‌ ناو حه‌شیمه‌ت دا بگیردرێت.

Helsingin päärautatieasemalla käytettiin kasvomaskeja 4. helmikuuta.
/Silja Viitala / Yle

بواری كولتووری داوای هه‌نگاوی دیار له‌ حكومه‌ت ده‌كات

ڕۆژی هه‌ینی له‌ وتووێژێكدا له‌ گه‌ڵ گۆڤاری كوڤالێهتیی فینلاند، پاوڵا ڤێسالا-ی مۆسیقازان، له‌باره‌ی دۆخی دژواری چالاكانی بواری كولتوور دوا. هه‌روه‌ها بواری سینه‌ماییش ڕۆژی هه‌ینی ناهومێدیی خۆی ده‌ربڕی.

به‌ گوێره‌ی به‌روارده‌كانی ڕێكخراوی ''پیشه‌سازیی ڕووداو''، كه‌ تایبه‌تمه‌ندی ڕێكخستنی بۆنه‌ و ئاهه‌نگه‌كانه‌، بواری چالاكیی ئه‌وان له‌ ساڵی ڕابردوودا یه‌ك پۆینت نۆ میلیارد ئیۆرۆ زیانی پێ گه‌یشتووه‌. له‌و ناوه‌دا ئه‌و پشتیوانییه‌ی لێیان كراوه‌، قه‌ره‌بووی ته‌نیا سه‌دی چوار له‌ زیانه‌كانیانی بۆ كردوونه‌ته‌وه‌. سه‌د و چل هه‌زار كه‌س كار و ئیشیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ده‌ هه‌زار كه‌سیش له‌و بواره‌دا ناچار به‌ پشوووه‌رگرتنی بێ مووچه‌ كراون.

ڤێساڵا چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌یه‌كی دیار و ڕوون له‌ حكومه‌ت ده‌كات. به‌ بۆچوونی ناوبراو یه‌كێك له‌ كێشه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تێكڕای چالاكییه‌ كولتوورییه‌كان ، به‌بێ له‌ به‌رچاوگرتنی قه‌واره‌ و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی، له‌ یه‌ك به‌سته‌دا پێكه‌وه‌ كۆكراونه‌ته‌وه‌. ڕۆژی شه‌ممه‌، سه‌رۆك وه‌زیر ساننا مارین له‌ ڕێی كاناڵی په‌یامگه‌یاندنی تویتێره‌وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ ڕێكخستنی په‌كیجێكی هاوكاری و پشتیوانی كه‌ تێیدا بواری چالاكییه‌ كولتوورییه‌كان باشتر له‌به‌رچاوگیراون.

Yleisöä permannolla Turun kaupunginteatterissa.
/Petteri Bülow / Yle

ده‌نگۆی ناڕاست له‌ باره‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌

گه‌لێك ده‌نگۆی بێ بنه‌ما به‌ شێوه‌ی به‌رین له‌ ئینته‌رنێتدا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌. ته‌نانه‌ت كۆی په‌تاكه‌ش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ژووره‌كانی گفتوگۆدا براوه‌ته‌ ژێر پرسیار. زانیاریی هه‌ڵه‌ ته‌نانه‌ت له‌ ڕۆژنامه‌ چاپكراوه‌كانی سه‌ر كاغه‌زیشدا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، چوونه‌ ناو قۆناغی ڤاكسیناسیۆنی به‌كۆمه‌له‌وه‌، بۆته‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ده‌نگۆی بێ بنه‌ما سه‌باره‌ت به‌ ڤاكسین لێ دان. به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (ئولێ) كه‌وتوون، ، به‌ تایبه‌تی له‌ ناو توێژی كۆچه‌راندا به‌دگومانییه‌كی به‌هێز له‌ ئاست ڤاكسینی كۆرۆنا بوونی هه‌یه‌. ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ په‌ره‌سه‌ندنی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڤاكسیناسیۆن گیر و گرفت بۆ پێكهاتنی پارێزی به‌كۆمه‌ڵ له‌ ناو وڵاتدا دروست ده‌كات.

12.2.2021

uutistenlukija Sarah Peltonen
Tietoa koronasta kurdiksi 12.2.

ڕێژه‌ی ڤاكسینلێدراوه‌كانی فینلاند گه‌یشته‌ سه‌د و هه‌شتا و حه‌وت هه‌زار و سێسه‌د و هه‌شتا و چوار كه‌س

دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تێ هۆ ئه‌ڵ، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڤاكسینیان لێ دراوه‌، گه‌یشتۆته‌ سه‌د و هه‌شتا و حه‌وت هه‌زار و سێسه‌د و هه‌شتا و چوار فینلاندی. فینلاند به‌ نیازه‌ پێش هاتنی هاوین دوو ملیۆن كه‌س ڤاكسین بكات.

ئامانجی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا گه‌یشتنی هاوین، سه‌دی هه‌فتاد له‌ حه‌شیمه‌تی یه‌كیه‌تییه‌كه‌ ڤاكسین بكرێن. حكومه‌تی فینلاند ئێستا خه‌ریكی مشوورخواردن له‌ ڕێوشوێنی گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌یه‌.

شایانی باسه‌، كاربه‌ده‌ستانی بواری ته‌ندروستی ئامانجه‌كانی تێستوه‌رگرتن و شوێنپێهه‌ڵگرتنیان به‌ڕۆژ كردۆته‌وه‌. به‌ گوێره‌ی وته‌ی لێپرسراوانی بواری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، ئه‌وه‌ی له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت تێست وه‌رگرتن له‌وانه‌یه‌ كه‌ نیشانه‌ی نه‌خۆشی لێیان دیاریی داوه‌، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی پێویست تێست له‌وانه‌ش وه‌رده‌گیردرێ كه‌ هێشتا نیشانه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشییان پێوه‌ دیاری نادا.

Sairaanhoitaja Seija Ovaskainen antaa koronarotteen Eeva Nikanderille.
/Petteri Bülow / Yle

توێژینه‌وه‌ نیشانی داوه‌ ئاڵوگۆڕی هه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕێژه‌ی چربوونه‌وه‌ی ڤایرۆس ده‌هێنێته‌ خوارێ

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی فینلاندی نیشانی داوه‌ ئاڵۆگۆڕێكی چاك له‌ هه‌وادا ڕێژه‌ی ڤایرۆسه‌كان به‌شێوه‌ی به‌رچاو ده‌هێنێته‌ خوارێ.

نینا ئاتاناسۆڤا، مامۆستای مایكرۆبایه‌لۆژی و ڤایرۆسناس له‌ زانكۆی هێلسینكی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ ''یه‌كجار سوكناییبه‌خشه‌''.

توێژینه‌وه‌كه‌ نیشانی داوه‌ كه‌ ڤایرۆس ده‌توانێ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ پانزده‌ خوله‌كدا ژوورێكی تاڕاده‌یه‌كی زۆر مه‌زن بته‌نێته‌وه‌. خاتوو ئاتاناسۆڤا پێداده‌گرێ كه‌ ئاڵۆگۆڕی هه‌وا ڕێكارێكی یه‌كجار گرینگ و ئاسانه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڤایرۆسی ناو هه‌وا.

ئاكامی توێژینه‌وه‌كه‌ نیشانی داوه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سی تووشكه‌ری نه‌خۆشی له‌ شوێنه‌كه‌ی بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كدا بڕی ڤایرۆسی ناو هه‌وا به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت. هه‌ر بۆیه‌ گرینگه‌ كه‌ بۆ نموونه‌ له‌و شوێنانه‌ی كه‌سابه‌تی لێ ده‌كرێ، ڕێژه‌ی مشته‌رییه‌كان كه‌م بن و زوو-زووش ئاڵوگۆڕیان به‌سه‌ر دا بێت.

Asiointia baaritiskillä
/Petteri Sopanen / Yle

هه‌واڵه‌كانی كۆرۆنا-ی كه‌ناڵی ئوڵێ به‌ زمانه‌ بیانییه‌كان، كاندیدای بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی مه‌زنی رۆژنامه‌وانییه‌

هه‌واڵه‌كانی كۆرۆنا-ی كه‌ناڵی ئولێ به‌ زمانه‌ بیانییه‌كان، كاندیدای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی مه‌زنی رۆژنامه‌وانی له‌ زنجیره‌ی چالاكییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ساڵه‌.

ئولێ له‌مانگی سێی ساڵی پاره‌وه‌ هه‌واڵه‌كانی كۆرۆنا به‌ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، كوردی، فارسی و سۆماڵی بڵاو ده‌كاته‌وه‌. به‌رنامه‌كان له‌ لایه‌ن لایه‌نگرانی هه‌موو گرووپه‌ زمانییه‌كانه‌وه‌ پێشوازیی لێ كراوه‌.

ڕۆژی سێ شه‌ممه‌، له‌ وه‌شانی ڕاسته‌وخۆی كه‌ناڵی ئارێنا-ی ئولێدا دوانزه‌ به‌ربژێری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ ئاشكرا كران. بواره‌كانی خه‌ڵاتكردن به‌ سه‌ر چوار پۆلدا دابه‌ش كراون و له‌ هه‌ر پۆلێكیشدا سێ كاندیدا گوڵبژێر كراون. فینلاندییه‌كان تا كۆتایی ساڵ پار ده‌رفه‌تیان هه‌بوو تا براوه‌ی خه‌ڵاتی مه‌زنی رۆژنامه‌وانی ناوزه‌د بكه‌ن. دواجار لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێكهاتوو له‌ كه‌سانی پسپۆڕی بواری ڕۆژنامه‌وانی كاندیداكانی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌یان هه‌ڵبژارد.

شایانی باسه‌ له‌ ساڵی دووهه‌زار و یه‌كه‌وه‌ براوه‌ی خه‌لاتی مه‌زنی ڕۆژنامه‌وانی دیاری ده‌كرێت. ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌هادارترین خه‌ڵاتی بواری ڕۆژنامه‌وانییه‌ كه‌ ساڵانه‌ له‌ فینلاند ده‌به‌خشرێت.

Wali Hashi ja Ujuni Ahmed. Koronauutiset.
/Jorge Gonzalez / Yle

9.2.2021

uutistenlukija Sarah Peltonen
Tietoa koronasta kurdiksi 9.2.

فینلاند یه‌كه‌مین بنه‌ی ڤاكسینه‌كانی ئاسترزینێكای به‌ده‌ست گه‌یشت

یه‌كه‌مین بنه‌ی ڤاكسینه‌كانی ئاسترازێنێكا گه‌یشته‌ فینلاند. یه‌كه‌مین بنه‌ كه‌ له‌ بیست و چوار هه‌زار ڤاكسین پێك هاتووه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ فینلاند.

پسپۆڕی تایبه‌تی دامه‌رزراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، میكا كۆنتیۆ، به‌ (ئولێ)ی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی داهاتوودا ڤاكسینی زیاتر ده‌گاته‌ فینلاند.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی كۆنتیۆ، سه‌رجه‌م نزیكه‌ی دووسه‌د هه‌زار ژه‌مه‌ ڤاكسینی ئاسترازینێكا له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌گاته‌ فینلاند. ئه‌و ڕێژه‌یه‌ ده‌كاته‌ یه‌ك له‌ سه‌ر سێی ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ڵێنی ناردنی درابوو.

هه‌رچه‌ند ڕه‌وتی ڤاكسیناسیۆن خاوتر له‌وه‌یه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا، به‌وه‌شه‌وه‌ (كۆنتیۆ) خۆشحاڵه‌ له‌وه‌ی كه‌ ڕه‌وتی ڤاكسیناسیۆنی به‌ساڵداچووان خێراتر بووه‌. هۆیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چیتر پێویست ناكا ژه‌می دووهه‌می ڤاكسین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ گل بدرێته‌وه‌ كه‌ ڤاكسینی یه‌كه‌میان لێ دراوه‌. هه‌وڵی ئێستا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێژه‌یه‌كی تاده‌كرێ زۆرتر، ڤاكسینی یه‌كه‌میان به‌ خێرایی لێ بدرێت.

باسی گه‌یشتنی ڤاكسینی ئاسترزێنێكا به‌ فینلاند، یه‌كه‌م جار له‌ لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی هێلسینگین سانۆماته‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

Koronarokotteita injektioruiskuissa valmiina annettavaksi.
/Petteri Bülow / Yle

ڕاپڕسیی هه‌ڵسینگین سانۆمات: سه‌دی حه‌فتاوپێنجی فینلاندییه‌كان ڤاكسین له‌ خۆیان ده‌ده‌ن

ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كی ڕۆژنامه‌ی هێلسینگین سانۆمات نیشانی ده‌دا كه‌ سه‌دا حه‌فتاوپێنجی فینلاندییه‌كان ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تیایه‌ كه‌ ڤاكسین له‌خۆیان بده‌ن.

ئه‌و ڕاپرسییه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی مانگه‌كانی یه‌ك و دوو دا ئه‌نجام دراوه‌، ده‌ری ده‌خا كه‌ سێ له‌ سه‌ر چواری ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌، به‌ نیازن ڤاكسین له‌ خۆیان بده‌ن یاخود ڤاكسینیان له‌ خۆیان داوه‌.

شایانی باسه‌، له‌وانه‌ی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌، سه‌دی سیانزده‌یان به‌ نیازنین ڤاكسین له‌ خۆیان بده‌ن، سه‌دی دوانزده‌ش له‌سه‌ر بڕیاری خۆیان ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه‌. به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ ڕاپرسیی پێشوو كه‌ له‌ مانگی دوانزده‌ی ساڵی ڕابردوودا ئه‌نجام دراوه‌، ئاستی تامه‌زرۆیی بۆ لێدانی ڤاكسین به‌شێوه‌ی به‌رچاو هه‌ڵكشانی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و ڕاپرسییه‌ی له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی یه‌ك دا ئه‌نجام دراوه‌، سه‌دی هه‌شتاد و شه‌ش له‌ وه‌ڵامده‌رانی فینلاندی به‌ دڵنیایی یاخود به‌ ئه‌گه‌ری زۆر ڤاكسین له‌ خۆیان ده‌ده‌ن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، هه‌تا سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابروو، سه‌د و حه‌فتاد هه‌زار و سێ سه‌د و سی و پێنج كه‌س ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنایان لێ دراوه‌. سه‌رجه‌م نزیكه‌ی سه‌دی سێ له‌ هاووڵاتیان فینلاندی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنایان لێ دراوه‌.

Sairaanhoitaja pistää koronarokotteen vanhuksen käsivarteen.
/Petteri Bülow / Yle

كۆمیسیۆنی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیی په‌ڕله‌مان، ڕاپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكاری له‌ یاسای په‌تا تووشكه‌ره‌كان ئاماده‌ كرد

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، كۆمیسیۆنی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی له‌ په‌ڕله‌مانی فینلاند، توانیی كه‌ ڕاپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكاری له‌ یاسای په‌تا تووشكه‌ره‌كان، ئاماده‌ بكات.

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ناوبراو، ماركوس لۆهی كه‌ سه‌ر به‌ پارتی سه‌نته‌ره‌، ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ هۆی بارودۆخێك كه‌ په‌تای كۆرۆنا پێكی هێناوه‌، كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی و خۆجێیی، پێویستیی بێ ئه‌ملاوئه‌ولایان به‌ كه‌ره‌سته‌ و كارئاسانیی زیاتره‌.

گۆڕانكاری له‌ یاسادا ده‌ستی كاربه‌ده‌ستان ده‌كاته‌وه‌ بۆ داخستنی شوێنه‌ خۆكه‌سییه‌كانی بازرگانی و سه‌رگه‌رمی، له‌ پێناوی به‌رگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا. به‌گوێره‌ی گۆڕانكارییه‌كان، كاربه‌ده‌ستان ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یان پێ ده‌درێ كه‌ هه‌ر جاره‌ی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ شوێنه‌ تایبه‌ته‌كان دابخه‌ن. ئه‌مه‌ش وه‌ك دوایین ڕێوشوێنی پێویست.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی لۆهی، تا ئه‌و جێیه‌ی پێوه‌ندیی به‌ سه‌رگه‌رمییه‌كان و به‌سه‌ربردنی كاتی ئازاده‌وه‌ هه‌یه‌، ته‌نیا ده‌كرێ ڕێ به‌و چالاكییانه‌ بگیردرێت كه‌ له‌ هۆڵه‌ داخراوه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێن. ڕێوشوێنی داخستن، ناوه‌نده‌كانی خلیسكانه‌ و به‌شی سه‌ر ئاوه‌ڵای باخچه‌كانی ئاژه‌ڵان ناگرێته‌وه‌.

Baarimikko pesee käsiään
/Petteri Sopanen / Yle

5.2.2021

uutistenlukija Sarah Peltonen
Tietoa koronasta kurdiksi 5.2.

پێلتۆڵا، له‌ گرووپی كارناسانی پێكوته‌: مانگی پێنج سه‌ره‌ی كوتانی ئه‌وانه‌ دێ كه‌ له‌ ته‌مه‌نی كاری دان

وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تا هاوین، بڕی پێنج بۆ حه‌وت ملیۆن ژه‌می ڤاكسێن هاورده‌ی فینلاند بكرێت. هه‌ر ڤاكسیناسیۆنێك پێویستیی به‌ دوو ژه‌م كوتان هه‌یه‌. له‌م حاڵه‌‌دا، به‌ گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی میا كۆنتیۆ سه‌رۆكی پسپۆڕ له‌ دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، ئه‌و ژه‌مه‌ ڤاكسینانه‌ی تا هاوین ده‌گه‌ن، به‌شی كوتانی دوو ونیو تا سێ و نیو ملیۆن كه‌س ده‌كه‌ن.

ڕۆژی چوارشه‌مه‌مه‌، (تێ هۆ ئه‌ڵ)، ڕایگه‌یاند كه‌ ڤاكسینی ئاسترازێنكا له‌ فینلاند، ته‌نیا بۆ كوتانی كه‌سانی ته‌مه‌ن ژێر هه‌فتاد ساڵ به‌كارده‌هێندرێ. هه‌رچی كوتانی كه‌سانی ژێر هه‌فتاد ساڵیشه‌، له‌و كه‌سانه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كا كه‌ سه‌ر به‌ گرووپه‌كانی مه‌ترسی له‌سه‌رن. به‌ڵێن وایه‌ (تێ هۆ ئه‌ڵ) له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایبگه‌یه‌نێت كه‌ كام نه‌خۆشییانه‌ ئه‌گه‌ری لێ پیسكردنی په‌تای كۆرۆنایان به‌ دواوه‌یه‌.

شیاوی باسه‌، وه‌ك ڤیللێ پێڵتۆنێن، سه‌رۆكی گرووپی كارناسانی پێكوته‌ ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی تا مانگی پێنج ده‌ست به‌ كوتانی ئه‌و توێژانه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ ته‌مه‌نی كاركردن دان.

Allan Pöyhönen odottaa rokotusta, Sirkka Pöyhöstä juuri pistetään.
/Kalle Niskala / Yle

پزیشكی باڵا: ڤاكسینه‌كان له‌ ڕوانگه‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی په‌تای مه‌ترسیدراوه‌، وه‌كوو یه‌ك به‌هێزن

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی هاننا نۆهینێك، پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، ڤاكسینه‌كانی دژ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌ یه‌ك ڕاده‌ هێزی به‌رگرتن له‌ تووشبوون به‌ په‌تای كوشنده‌یان هه‌یه‌. نۆهینێك ده‌ڵێ، هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكارانه‌ نیه‌ كه‌ نیشانی دابێ ڤاكسینی ئاسترا زینگ له‌ ڤاكسینی بایۆنتێك-فایزه‌ر، خراپتر بێت.

ناوبراو ئه‌و ڕێوشوێنه‌ دیاریكراوه‌ی پێ هه‌ڵه‌ نیه‌، كه‌ ته‌نیا كه‌سانی ته‌مه‌ن ژێر حه‌فتاد ساڵ به‌ ڤاكسینی ئاسترا زینكا بكوترێن. به‌م شێوه‌یه‌ ڕه‌وتی كوتانی كه‌سانی به‌ساڵداچوو گوڕ هه‌ڵده‌گرێت، چونكه‌ مه‌ودای نێوان كوتانه‌كان درێژده‌بێته‌وه‌ بۆ دوانزه‌ هه‌فته‌. به‌م شێوه‌یه‌ ده‌كرێ پشتبه‌ستوو به‌و بڕه‌ ڤاكسینه‌ی ده‌گاته‌ فینلاند، كه‌سانی به‌ساڵداچوو گورج وگۆڵتر بپارێزرێن.

شایانی باسه‌، (تێ هۆ ئه‌ڵ) ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ تا ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، سه‌رجه‌م سه‌د و چل و نۆ هه‌زار و نۆسه‌د و په‌نجا و یه‌ك كه‌س له‌ فینلاند ڤاكسین كراون.

Brasilialainen hoitaja valmistelee koronarokotepiikkiä Sao Paulossa 21. tammikuuta.
/Sebastiao Moreira / EPA

وا باشه‌ له‌ بری ماسكی پارچه‌یی كه‌ڵك له‌ ماسكی یه‌ككه‌ڕه‌تی وه‌ربگیردرێت

كه‌رتی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما، هووس، نیگه‌رانی شێوه‌ی ماسكلێدانی فینلاندییه‌كانه‌. به‌ گوێره‌ی ڕاپرسییه‌ك كه‌ هووس له‌ مانگی دوانزه‌ی ساڵی ڕابردوودا ئه‌نجامی داوه‌، نزیكه‌ی سه‌دی نه‌وه‌دی فینلاندییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كاندا ماسك به‌كار ده‌هێن، به‌ڵام له‌ شوێنی كاركردن ته‌نیا نزیكه‌ی سه‌دی هه‌فتاد و، له‌ كاتی یاری و سه‌رگه‌رمیدا نزیكه‌ی په‌نجاوپێنج له‌ سه‌د، ماسك به‌ كار ده‌هێنن.

ئێێڤا ڕوۆتسالاینێن، مامۆستای زانكۆ و یاریده‌ده‌ری پزیشكی باڵا له‌ كه‌رتی ته‌ندروستیی هووس به‌ ئولێی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌؛ ئه‌و بڕه‌ یه‌كجار كه‌مه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ناوبراو ڕایسپاردووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی ماسكی پارچه‌یی به‌كارده‌هێنن، وازی لێ بێنن و به‌جێی ئه‌وه‌، ده‌مولووتپۆشی نه‌شته‌رگه‌ری به‌كاربهێنن، كه‌ به‌ ماسكی یه‌ككه‌ڕه‌تی به‌ناوبانگه‌. ئه‌م جۆره‌ ماسكانه‌ هه‌م به‌كارهێنه‌كه‌ی ده‌پارێزێ و هه‌م ده‌توانێ به‌ر به‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆس بگرێت.

سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ش كه‌ سه‌ر به‌ گرووپی مه‌ترسی له‌سه‌رن یاخود له‌ گه‌ڵ كه‌سانی سه‌ر به‌و گرووپانه‌ له‌ پێوه‌ندیدا، ڕوۆتسالاینێن، پێشنیار ده‌كا كه‌ڵك له‌ ده‌مامكه‌ به‌هێزتره‌كانی وه‌ك (ئێف ئێف پی دوو) یاخود (ئه‌ف ئێف پی سێ) وه‌ربگرن.

Eira-Mailis Harmanen sai koronavirusrokotteen Helsingissä 1. helmikuuta.
/Silja Viitala / Yle

2.2.2021

uutistenlukija Sarah Peltonen
Tietoa koronasta kurdiksi 2.2.

ڤاكسیناسیۆنی به‌كۆمه‌ڵی كه‌سانی سه‌روو هه‌شتا و پێنج ساڵ له‌ هێلسینكی ده‌ستی پێ كرد

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ شاره‌وانیی هێلسینكی به‌ ته‌واوی هێزی خۆیه‌وه‌ دستی كرد به‌ ڤاكسیناسیۆنی به‌كۆمه‌ڵی كه‌سانی ئه‌وانه‌ی ئه‌م ساڵ پێیان ناوه‌ته‌ ٨٥ ساڵییه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌ ته‌مه‌نترن. جگه‌ له‌وانه‌ی ته‌منیان له‌ ٨٥ ساڵ به‌ره‌وسه‌رتره‌، ئه‌و كه‌سانه‌ش ڤاكسین ده‌كرێن كه‌ په‌رستاری كه‌سی نزیكی خۆیانن، به‌و مه‌رجه‌ی وه‌ك په‌رستاری كه‌سی نزیك، بڕیاری پشتگیرییان بۆ ده‌رچووبێت.

تا ئێستا هێندێ توێژی دیكه‌ش ڤاكسینیان لێ دراوه‌ له‌وانه‌ فرمانبه‌رانی بواری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی كه‌ خه‌ریكی كاروباری نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا بوونه‌ و هه‌روه‌ها دانیشتوان و كارمه‌ندانی خانه‌كانی به‌ساڵداچووان.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تا شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ سه‌رجه‌م سه‌د و چل و چوار هه‌زار و پێنجسه‌د و بیست كه‌سی فینلاندی ڤاكسیۆنی تایبه‌ت به‌ كۆڤیدی-١٩ یان لێ دراوه‌. ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان لێ دراوه‌ ده‌ هه‌زار كه‌س له‌ ڕۆژی پێشووتر زیاتر بوون.

زۆرترین ڤاكسین له‌ ناوچه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما لێ دراوه‌، كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌ سی و هه‌شت هه‌زار ڤاكسین.

Heikki Routakorpi sai koronavirusrokotteen Helsingissä 1. helmikuuta.
/Silja Viitala / Yle

فۆن دێر لاین: نۆ ملیۆن دۆزی زیایی ئاسترازێنكا

به‌گوێره‌ی تویتێك كه‌ سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا، ئورسولا فۆن دێر لاین، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، كۆمپانیای ئاسترا زێنكا بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌واوده‌رمان به‌ڵێنی داوه‌ تا كۆتایی مانگی سێ، نۆ ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینی زیاده‌ ڕاده‌ستی هه‌رێمی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا بكات.

به‌م شێوه‌یه‌ سه‌رجه‌م چل ملیۆن ژه‌می ڤاكسین ڕاده‌ستی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا ده‌كرێ، كه‌ ئه‌مه‌ش دواجار ده‌كاته‌ نیوه‌ی ئه‌و بڕه‌ی ئاسترا زێنكا له‌ مانگی هه‌شتی ساڵی ڕابردوودا به‌ڵێنی دابوو. وه‌ك ڤۆن دێر لاین نووسیویه‌تی؛ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش دراوه‌ كه‌ ڤاكسینه‌كان هه‌فته‌یه‌ك زووتر له‌و كاته‌ی ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ركراوه‌، ڕاده‌ست بكرێن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، كۆمپانیای ئاڵمانیی بیۆنتیك به‌ڵێنی داوه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی دووه‌وه‌ ڕه‌وتی ڕاده‌ستكردنی ڤاكسینه‌كان خێراتر بكات. گه‌لێك سه‌رچاوه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌ڵمانی، له‌وانه‌ دێر شپیگێل، ئه‌م باسه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی سیرك پۆیێتینگ، سه‌رۆكی به‌شی دارایی كۆمپانیای بایۆنتێك، كۆمپانیاكه‌ له‌ ماوه‌ی مانگه‌كانی چوار بۆ شه‌شدا ده‌توانێ، له‌ ئه‌گه‌ری داواكردندا، هه‌فتا و پێنج ملیۆن ژه‌می زیاده‌ ڕاده‌ستی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا بكا.

Astra Zenecas vaccin
/AFP / Lehtikuva

یۆڤاسكۆلا هیچنه‌بێ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ قوتابخانه‌ دواناواندییه‌كان داده‌خا و ڕوو له‌ دوورخوێنی ده‌كا

به‌ هۆی خراپبوونی بارودۆخی كۆرۆنا، شاری یوڤاسكولا هیچنه‌بێ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ خوێندنگه‌كانی دواناوه‌ندی داده‌خا. ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی یوڤاسكۆلا پاساوی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كاتی ئێستادا دیارده‌ی تووشبوون و قه‌ره‌نتینه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی خوێندكارانی پۆله‌كانی دواناوه‌ندیی گرتۆته‌وه‌. تووشبوونه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك شوێنی كاره‌كانیشی گرتۆته‌وه‌. لانیكه‌م هه‌زار و سێ سه‌د كه‌س ئێستا له‌ قه‌ره‌نتینه‌ دان.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی ئیلكا كه‌سمه‌ن، پزیشكی لێپرسراوی په‌تا تووشكه‌ره‌كانی شاری یوڤه‌سكولا، تووشبوونه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربه‌رین له یانه‌ی كاتبه‌سه‌ربردنی كه‌سانی ژێر هه‌ژده‌ساڵه‌وه‌ بۆ خوێندنگه‌كان ڕاگواستراوه‌. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ سه‌ر بارودۆخه‌كه‌دا بگیردرێ، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌، ته‌واوی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانی كه‌سانی ته‌مه‌ن ژێر هه‌ژده‌ساڵ له‌ یانه‌كانی شاره‌وانیدا، ڕاده‌گیردرێن. به‌هه‌مان شێوه‌، كتێبخانه‌ و مۆزه‌خانه‌كانیش داده‌خرێن.

كه‌سمه‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی به‌شی پێڕاگه‌یشتنی سه‌رپێیی به‌ نیازی شوێنپێهه‌ڵگرن ڕابگوێزرێن. هه‌ڵبه‌ت شایانی باسه‌ كه‌ تا ئێستا، سه‌دی هه‌شتاوپێنج له‌ زنجیره‌كانی تووشبوون شوێن پێیان هه‌ڵگیراوه‌.

Heidi's Bier Barin kyltti Jyväskylässä.
/Jaana Polamo / Yle

29.1.2021

uutistenlukija Sarah Peltonen
Tietoa koronasta kurdiksi 29.1. (uutiset)

چوارسه‌د و بیست و سێ تووشبوونی نوێ له‌ فینلاند تۆمار كران

دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ تا سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی پێج شه‌ممه‌، چوارسه‌د و بیست و سێ تووشبووی نوێ له‌ فینلاند تۆمار كراون. نزیكه‌ی سه‌د و نه‌وه‌د تووشبووی نوێ ته‌نیا له‌ هه‌رێمی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما تۆمار كراون.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، تێ هۆ ئه‌ڵ و وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، له‌ به‌رچاوڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاند كه‌؛ ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان له‌ فینلاند به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌. سه‌رجه‌م چل و چوار هه‌زار و سی و نۆ كه‌یسی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ فینلاند تۆمار كراون.

هه‌رچی جۆری گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌ تا ئێستاا ڕێژه‌ی سه‌د و شه‌ش تووشبووی له‌ فینلاند لێ كه‌وتۆته‌وه‌. شیاوی باسه‌ زۆربه‌ی ئه‌م تووشبوونانه‌ به‌ هۆی سه‌فه‌ركردنه‌وه‌ بووه‌. هه‌ڵبه‌ت هێندێكیشیان له‌ ئه‌نجامی زنجیره‌ی تووشبوونه‌وه‌، گیرۆده‌ بوون.

Sari Hannula ottamassa reagenssikasettilaatikkoa hyllystä FIMMin laboratoriossa.
/Petteri Bülow / Yle

هه‌رێمی پایته‌خت و حكومه‌ت له‌ سه‌ر چه‌ندوچوونی سنووربه‌ندییه‌كانی كۆرۆنا ناته‌بان

هه‌رێمی پایته‌خت له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌دا بڕیاری دا كه‌؛ له‌ سه‌ره‌تای مانگی دووه‌وه‌ ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كاتبه‌سه‌ربردن و سه‌رگه‌رمیی لاوان و منداڵان، كه‌ شاره‌وانییه‌كان خاوه‌نیانن، به‌ شێوه‌ی سنووردار بكرێنه‌وه‌.

ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هێڵه‌یه‌ كه‌ حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی واته‌ تێ هۆ ئه‌ڵ، دیارییان كردووه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ دژواره‌ی په‌تاكه‌دا نه‌ده‌بوایه‌ به‌ربه‌سته‌كان هه‌ڵبگیردرێن.

شایانی باسه‌، شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی پایته‌خت مه‌زنده‌ی ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ قه‌یرانی كۆرۆنا به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌تتر كارده‌كاته‌ سه‌ر گه‌نجان و منداڵان، چونكه‌ ئه‌م توێژانه‌ هه‌ستیارن و، به داخراویمانه‌وه‌ی شوێنه‌كانی كات به‌ سه‌ربردنی لاوان و منداڵان، كاریگه‌ریی خراپ ده‌كاته‌ سه‌ر چاكژینیی ئه‌و توێژانه‌.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئاسایشی ته‌ندروستی تێ هۆ ئه‌ڵ، واته‌ میكا ساڵمینێن، ڕایگه‌یاند كه‌ هیواده‌خوازێ بڕیاره‌كان به‌ ئه‌سپایی و پارێزێكی زۆره‌وه‌ بدرێن و سنووربه‌ندییه‌كانیش هه‌ڵنه‌گیردرێن.

Lappeenrannan Lönnrotinkoulun 4.-luokkalaiset pelaavat liikuntasalissa sisäjalkapalloa.
/Mikko Savolainen / Yle

فیننایر ده‌ستی كردووه‌ به‌ داخوازیی وه‌ڵامی نێگه‌تیڤی تێست بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌فه‌ری فینلاند ده‌كه‌ن

فیننایر له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ داواكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌نجامی نێگه‌تیڤی تێستی ڤایرۆسی كۆرۆنا یاخود ئه‌گه‌ری نه‌خۆشیی كۆرۆنا، له‌و موسافیرانه‌ی به‌ره‌و فینلاند به‌ڕێوه‌ن.

به‌ڵگه‌نامه‌ی تێستی نێگه‌تیڤی كۆرۆنا نابێ له‌ ماوه‌ی هه‌فتا و دوو سه‌عات پێش كاتی سه‌فه‌ركردنه‌كه‌، كۆنتر بێت. هه‌رچی تاقیكردنه‌وه‌ی دژه‌ته‌نه‌، پێویسته‌ ئه‌وپه‌ڕی چل و هه‌شت سه‌عات پێش سه‌فه‌ر ئه‌نجام بدرێت. هه‌روه‌ها ده‌كرێ پشتبه‌ستوو به‌ نامه‌ی پزیشك سه‌فه‌ر بكرێت، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ نامه‌كه‌دا نووسرابێ كه‌ كه‌سی موسافیر له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ و، به‌ ته‌واویش چاك بۆته‌وه‌.

ئه‌م داواكارییه‌ كه‌سانی ژێر دوانزده‌ ساڵ ناگرێته‌وه‌ و ئه‌و موسافیرانه‌ش ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ هێلسینكی فڕۆكه‌ ده‌گۆڕن و له‌ سه‌فه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام ده‌بن، مه‌گه‌ر ئیتر ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌م موسافیره‌ نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌ سه‌فه‌ری بۆ ده‌كه‌ن، داوای تێستێكی هاوشێوه‌ بكات. هه‌رچی به‌ڵگه‌ی ڤاكسیناسیۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌، جارێ فیننایر په‌سندی ناكات.

دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تێ هۆ ئه‌ڵ، له‌ هه‌موو كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانیی ڕاسپاردووه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و موسافیرانه‌ی به‌ره‌و فینلاند به‌ڕێوه‌ن، پێش سواربوونی فڕۆكه‌ داوای به‌ڵگه‌نامه‌ی تێستی نێگه‌تیڤی كۆرۆنایان لێ بكه‌ن.

Autiot käytävät Helsinki-Vantaan lentoasemalla koronapandemian aikana.
/Jani Saikko / Yle
Sarah Peltonen ja Negin Ghaderi
Sarah Peltonen ja Negin Ghaderi 29.1.

26.1.2021

uutistenlukija Sarah Peltonen
Tietoa koronasta kurdiksi 26.1.

له‌ فینلاند 192 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا

دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تێ هۆ ئه‌ڵ، ڕایگه‌یاند كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 192 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆمار كراوه‌. به‌م شێوه‌یه‌، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا ئێستا سه‌رجه‌م 42772 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تا سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، 105620 كه‌س له‌ فینلاند ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێ دراوه‌. https://www.thl.fi/episeuranta/rokotukset/koronarokotusten_edistyminen.html (siirryt toiseen palveluun)

زۆرترین ڕێژه‌ی ڤاكسین واته‌ نزیكه‌ی 27 هه‌زار دانه‌، له‌ كه‌رتی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما، لێ دراوه‌. كه‌رتی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی پیركانما له‌ پله‌ی دووهه‌م و ڤارسینایس-سوۆمی له‌ پله‌ی سێهه‌مدا دێن. له‌ كه‌رتی ته‌ندروستیی پیركانما زیاتر له‌ 12 هه‌زار و له‌ ڤارسینایس-سوۆمی نزیكه‌ی 11 هه‌زار كه‌س ڤاكسین كراون.

شایانی باسه‌، ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو كۆمپانیای ده‌رمانسازیی ئاسترازێنكا ڕایگه‌یاند كه‌ ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه‌كانیان خاو ده‌بێته‌وه‌. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ ده‌سپێكی ڤاكسیناسیۆنی به‌كۆمه‌ڵ، له‌ فینلاندیش دوا ده‌كه‌وێ. ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م به‌دواكه‌وتنه‌ تا كه‌ی ده‌خایه‌نێت، بۆ پسپۆڕانیش ڕوون نیه‌.

En man blir vaccinerad mot corona.
/Ciro Fusco/EPA-EFE

حكومه‌ت بڕیاری دا سنووربه‌ندییه‌كانی هاتنه‌ ناو وڵات توندتر بكات

هه‌ینیی ڕابردوو حكومه‌ت بڕیاری دا له‌ پێناوی به‌رگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی جۆری گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سنووربه‌ندییه‌كانی هاتنه‌ ناو وڵات توندتر بكاته‌وه‌. سنووربه‌ندییه‌ نوێیه‌كان له‌ 27 مانگی یه‌كه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و تا 25 ی مانگی دوو درێژه‌ ده‌خایه‌نن.

له‌مه‌ به‌دوا ته‌نیا سه‌فه‌ری كاریی ناچاری بۆ ناو خۆی فینلاند ڕێگه‌پێدراو ده‌بێت. گۆڕانكارییه‌كان كاریگه‌رییان له‌ سه‌ر بارودۆخی ئه‌وانه‌ نابێ كه‌ بۆ كاركردن له‌ فینلانده‌وه‌ سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها ئه‌و مۆڵه‌ته‌ تایبه‌تانه‌ی له‌ سه‌ر هێڵه‌ سنوورییه‌ هاوبه‌شه‌كان درابوون، هه‌ڵده‌په‌سێردرێن. ئه‌وانه‌ش كه‌ سنوور ده‌رباز ده‌كه‌ن، داوایان لێ ده‌كرێ كه‌ بچنه‌ قه‌ره‌نتینه‌وه‌.

شایانی باسه‌، له‌مه‌به‌دوا ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ بۆیان هه‌یه‌ سه‌فه‌ر بۆ ناو فینلاند بكه‌ن كه‌ هاسه‌ر، هاوژین، منداڵ، دایكوباوك یاخود داپیره‌ و باپیره‌ی كه‌سانی نیشته‌جێی فینلاند بن.

Mehiläisen drive-in-testausasemalla Helsingin Hernesaaressa tehtiin koronavirustestejä lumisessa säässä 4. tammikuuta 2021.
/Silja Viitala / Yle

كارسازان: سه‌دی 71 له‌ كۆمپانیاكانی هه‌رێمی پایته‌خت به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ زیانیان پێ گه‌یشتووه‌.

ڕاپرسییه‌ك له‌ ناو كارسازانی ناوچه‌ی پایته‌ختی فینلاند نیشانی داوه‌ په‌تای كۆرۆنا بۆته‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ سه‌دی 71 له‌ كۆمپانیا چالاكه‌كانی هه‌رێمی پایته‌خت. زۆرترین زیان به‌و كۆمپانیایانه‌ گه‌یشتووه‌ كه‌ له‌ ناو هێلسینكیدا چالاكن. په‌تاكه‌ هیچ بوارێكی پیشه‌یی نه‌بواردووه‌.

له‌ كۆمپانیاكانی هه‌رێمی پایته‌خت، 16 له‌ سه‌دیان گیروگرفتی پاره‌دانیان هه‌یه‌ و 13 له‌ سه‌دیان بیریان له‌ داخستنی دووكانه‌كانیان كردۆته‌وه‌. شایانی باسه‌، له‌ چاو ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵات، كۆمپانیاكانی هه‌رێمی مێترۆپۆلی هێلسینكی به‌ ڕێژه‌ی دوو قات هه‌ست به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی مایه‌پووچی و ئیفلاس ده‌كه‌ن.

Miehet katselevat vaatekaupassa alennuksessa olevia tuotteita.
/Henrietta Hassinen / Yle

22.1.2021

uutistenlukija Sarah Peltonen
Tietoa koronasta kurdiksi 22.1.

نزیكه‌ی 400 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له‌ فینلاند

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تانێلی پووماڵاینێن، هه‌واڵی تۆماركرانی نزیكه‌ی 400 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنای له‌ فینلاند ڕاگه‌یاند.

له‌ فینلاند، هه‌ر كه‌سێك كه‌ تووشی كۆرۆنا ده‌بێ، به‌شێوه‌ی مامناوه‌ندی، كه‌متر له‌ یه‌ك كه‌سی تر تووش ده‌كات.

بارودۆخكه‌ له‌ زۆر له‌ وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپادا خراپه‌، هه‌ر بۆیه‌ كاربه‌ده‌ستان به‌چڕی بارودۆخی ناوخۆی فینلاندیان خستۆته‌ ژێر چاوه‌دێڕی. تێ هۆ ئه‌ڵ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ باوه‌ڕه‌یه‌ كه‌ مه‌ترسی ده‌كرێ له‌ ناكاو، بارودۆخی په‌تای كۆرۆنا‌ له‌ سه‌ر ئاستی هه‌موو وڵات ڕوو له‌ خراپبوون بكات.

هه‌لومه‌رجی په‌تا‌ له‌ فینلاند، له‌ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی ڕابردوودا كه‌م تا زۆر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌. مه‌ترسیی ئه‌وه‌ ده‌كرا كه‌ بۆنه‌كانی كریسمه‌س و كۆتایی ساڵ، ڕێژه‌ی تووشبووان بباته‌ سه‌ره‌وه‌، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی نوێنه‌ری دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، هێشتاش ڕێژه‌یه‌كی زۆری تووشبوو به‌ هه‌موو لایه‌كی وڵاتدا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌، به‌وه‌شه‌وه‌، ئێستا ئیتر خه‌ڵكی كه‌متر له‌ كۆتاییه‌كانی پاییز ڕوو له‌ تاقیگه‌كانی تێستی كۆرۆنا ده‌كه‌ن.

ihminen kadulla
/Jani Aarnio / Yle

ئامانج ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا هاوین 5 بۆ 7 ملیۆن ڤاكسێن هاورده‌بكرێت

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، ئامانجی هه‌نووكه‌یی فینلاندیان سه‌باره‌ت به‌ خشته‌ی هاورده‌كردنی ڤاكسێن بۆ فینلاند، ئاشكرا كرد. ئامانج ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا هاوین 5 بۆ 7 ملیۆن ڤاكسێن هاورده‌ بكرێت. به‌ هۆی ئه‌م بڕه‌ ڤاكسێنه‌وه‌ ده‌كرێ 2 بۆ 2,5 ملیۆن كه‌س ڤاكسێن بكرێن.

تا كۆتایی مانگی دوو، هه‌فتانه‌ نزیكه‌ی 50 هه‌زار ڤاكسێنی بایۆنتیك-فایزه‌ر هاورده‌ی فینلاند ده‌كرێت. به‌ڵێن وایه‌ دوای ئه‌و ڕێكه‌وته‌ ڕێژه‌كه‌ زیاد بكرێت.

هه‌رچی ڤاكسێنی مۆدێرنایه‌ تا ئێستا 5 هه‌زار دانه‌ی لێ هاورده‌ كراوه‌.

ڤاكسێنی سێهه‌م ڤاكسێنی ''ئاسترا زێنێكا''یه‌ كه‌ كۆی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا چاوه‌ڕوانی ده‌كات.

تێ هۆ ئه‌ڵ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ هێندێ له‌ شاره‌وانییه‌كاندا دانیشتووان و كاره‌مه‌ندانی خانه‌كانی به‌ساڵداچووان به‌ ته‌واوی ڤاكسێن كراون و، واكسێنكردنی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن درێژه‌ی هه‌یه‌.

شایانی باسه‌، شان به‌ شانی ستافی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستی كه‌ له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دان، خانه‌كانی به‌ساڵداچووان و كه‌سانی به‌ساڵداچوو له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ دان كه‌ ڤاكسینی كۆرۆنایان لێ ده‌درێت. مه‌زنده‌ی پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تانێلی پووماڵاینێن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێ ناچێ پێش وه‌رزی هاوین یا ته‌نانه‌ت له‌ ماوه‌ی هاوینیشدا كۆی حه‌شیمه‌تی وڵات ڤاكسێنیان به‌ربكه‌وێ.

Hoitajia kasvomaskit yllään.
/Toni Pitkänen / Yle

تێ هۆ ئه‌ڵ داواكاره‌‌ خه‌ڵكی دوومه‌تر له‌ یه‌كتر دووره‌په‌رێزی بكه‌ن

دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تێ هۆ ئه‌ڵ، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕاسپارده‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ مه‌ودای دووره‌په‌رێزی ڕاگه‌یاند. ئێستا ئیدی دامه‌زراوه‌كه‌ داواكاره‌ كه‌ ره‌چاوی زیاتر له‌ دوو مه‌تر مه‌ودا له‌ نێوان كه‌سه‌كاندا بكرێت. هه‌روه‌ها تێ هۆ ئه‌ڵ، تكاكاره‌ پێوه‌ندییه‌ نزیكه‌كان له‌ پێشووش كه‌متر بكرێنه‌وه‌.

هۆكاری ئه‌م ڕاسپارده‌ نوێییانه‌ سه‌رهه‌ڵدانی جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌، كه‌ له‌ جۆری پێشووی ڤایرۆسه‌كه‌ خێراتر تووش ده‌كا و په‌ل ده‌هاوێ.

ماسكیش ده‌بێ له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان به‌ كاربهێندرێ، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای دووره‌په‌رێزیی سه‌رووی دوومه‌تر. به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی تێ هۆ ئه‌ڵ، گرینگه‌ كه‌ هه‌روا ڕه‌چاوی پاكوخاوێنیی ده‌ست و په‌ل و شێوه‌ی كۆكینیش بكرێ و، پرۆگرامی كۆرۆناڤیلكو-ش له‌سه‌ر ته‌له‌فوونه‌كان چالاك بێت.

تێ هۆ ئه‌ڵ هه‌روه‌ها تكا ده‌كا هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی تێستی كۆرۆناش به‌رهه‌ست بن.

ihminen kadulla
/Jani Aarnio / Yle
Sarah Peltonen haastattelee Majid Hakkia
Tietoa koronasta kurdiksi 22.1.

19.1.2021

uutistenlukija Sarah Peltonen
Tietoa koronasta kurdiksi 19.1.

له‌ فینلاند 168 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆمار كرا

دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی رایگه‌یاند كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 168 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراوه‌. به‌م شێوه‌یه‌، له‌ سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه‌ 40505 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ فینلاند تۆمار كراوه‌.

شایانی باسه‌، زۆرترین هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان له‌ هه‌رێمی هێلسینكی و كه‌رتی ته‌ندروستیی ئووسیما تۆمار كراوه‌، كه‌ ده‌كاته‌ 79 حاڵه‌ت.

سه‌رۆك وه‌زیران، خاتوو ساننا مارین هه‌ینیی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی مه‌ترسیی جۆری گۆڕیاوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، به‌ ته‌واوی نیگه‌رانه‌. ناوبراو له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ كه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌م جۆره‌ نوێییه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا جگه‌ له‌ لێدانی ڤاكسین، پێویست به‌ توندتركردنی سنووربه‌ندییه‌كانیشه‌، ئه‌ویش نه‌ك هه‌ر له‌ سه‌ر ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌ڵكو له‌ ناوخۆی وڵاتیشدا. مارین ڕایگه‌یاند كه‌ رۆژی هه‌ینیی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ ئه‌گه‌ری توندتركردنی سنووره‌كان ده‌كۆڵێته‌وه‌، ئه‌ویش هه‌م سنووره‌ ده‌ره‌كییه‌كان هه‌م سنووره‌ ناوخۆییه‌كان.

Pääministeri Sanna Marin Ylen haastattelussa Hämeenlinnan Verkatehtaalla.
/Mika Halme / Yle

قۆناغی دووهه‌می ڤاكسیناسیۆن له‌ هه‌رێمی پایته‌خت ده‌ستی پێ كرد

یه‌كه‌مین ڤاكسینه‌كانی قۆناغی دووهه‌می ڤاكسیناسیۆن له‌ فینلاند، له‌ هه‌رێمی هووس واته‌ كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما، لێدران. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ هووس بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵی فینلاندی به‌ڕێ كردووه‌، هاتووه‌ كه‌؛ ڤاكسینه‌كانی قۆناغی دووهه‌م، دوێنێ دووشه‌ممه‌، له‌ نزیكه‌ی 300 كه‌س دراون.

شایانی باسه‌، ڤاكسینی دووقۆناغه‌ی ڤایزه‌ر و بایۆنتیك له‌ دوای دووجار لێدران، به‌ بڕی نزیكه‌ی 95 له‌ سه‌د، كه‌سی ڤاكسینه‌كراو له‌ ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ خراپترین شێوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌پارێزێت.

به‌ مه‌زنده‌ی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تا چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، سه‌رجه‌م نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س له‌ فینلاند ڤاكسینیان لێ دراوه‌.

پێده‌چێ ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای قۆناغی دووهه‌م له‌ چاو ڤاكسینی قۆناغی یه‌كه‌مدا لێكه‌وته‌ی لاوه‌كیی زیاتری هه‌بێت. ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ ئیسرائیل تێبینیی كراوه‌، چونكه‌ وادیاره‌ ئیسرائیل له‌ ره‌وتی ڤاكسینلێداندا له‌ پێش هه‌موو وڵاتانی دیكه‌وه‌یه‌.

هه‌ڵبه‌ت له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا، ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دا لێكه‌وته‌ی خراپی ڤاكسینه‌كه‌ نیه‌، به‌ڵكو كاردانه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی مرۆڤه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ڤاكسیندا. له‌م پێوه‌ندییه‌دا دكتۆر هاننا نۆهینێك پسپۆڕی ڤاكسیناسیۆن له‌ دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی روونی ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ؛ ئه‌و نیشانانه‌، ده‌یسه‌لمێنن كه‌ ڤاكسینه‌كه‌ ئیشی خۆی ده‌كا و كاریگه‌ری به‌جێ ده‌هێڵێ.

Man på servicehem får vaccin i armen av vårdpersonal med munskydd.
/EPA-EFE/All Over Press

ڤایزه‌ر و بایۆنتیك به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ دره‌نگكه‌وتنی ڕه‌وتی ڕاده‌ستكردنی ڤاكسینه‌كان ته‌نیا یه‌ك هه‌فته‌ بخایه‌نێت

كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌واوده‌رمان، ڤایزه‌ر و بایۆنیك ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕاده‌ستكردنی ڤاكسینه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌فته‌یه‌ك زیاتر وه‌دوا نه‌كه‌وێ. پێشتر له‌ ئه‌وروپا مه‌ترسیی ئه‌وه‌ ده‌كرا كه‌ ئه‌م به‌دره‌نگكه‌وتنه‌ی ڕه‌وتی ڕاده‌ستكردنی ڤاكسینه‌كان، مانگێك بخایه‌نێت.

كۆمپانیاكان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ سۆنگه‌ی فراوانكردنی كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان، له‌ مانگی چوار واته‌ مانگی ئه‌پریل به‌دواوه‌ ده‌توانن بڕێكی یه‌كجار زۆرتر له‌ ڤاكسین ڕاده‌ست بكه‌ن. هه‌ر به‌ هۆی كاروباری فراوانكردنه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنان له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ شێوه‌ی كاتی كه‌م ده‌كات.

كۆمپانیاكانی ڤایزه‌ر و بایۆنتیك به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ له‌ دووشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ بڕی ڕاده‌ستكردنی به‌ڵێندراو به‌ یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌مان ڕێژه‌ كه‌ پێشتر له‌سه‌ری ڕێ كه‌وتوون. له‌ نیوه‌ی دووهه‌می مانگی دووهه‌میشه‌وه‌، ڕێژه‌ی ڕاده‌ستكردن هه‌ڵ ده‌كشێ.

Vådare förbereder vaccinering.
/Yle/Mikael Kokkola

15.1.2021

uutistenlukija Sarah Peltonen
Tietoa koronasta kurdiksi 15.1.

ڕێژه‌ی 258 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون پشتڕاست كراونه‌ته‌وه‌

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 258 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ فینلاند پشتڕاست كرایه‌وه‌. دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تێ هۆ ئه‌ڵ، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆی ڕێژه‌ی تووشبووان تا ئێستا گه‌یشتۆته‌ 39593 حاڵه‌ت.

زۆرترین هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان له‌ هه‌رێمی هێلسینكی و كه‌رتی ته‌ندروستیی ئووسیما تۆمار كراوه‌.

مه‌ترسیی ئه‌وه‌ هه‌بوو كه‌ جه‌ژنه‌كانی ڕۆژانی كریسمه‌س ببێته‌ هۆی هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ست به‌ هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبوون نه‌كراوه‌. هه‌ڵبه‌ت دوور نیه‌ كاریگه‌ریی دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی سه‌ری ساڵ به‌ دره‌نگه‌وه‌ خۆی نیشان بدات. به‌وه‌شه‌وه‌، هێشتا تووشبوونێكی زۆر تۆمار ده‌كرێ و ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ هه‌موو لایه‌كی فینلاند خه‌ریكی بڵاوبوونه‌وه‌ به‌ ناو خه‌ڵكدایه‌.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی تانێلی پووماڵاینێن، پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی، تا ئێستا 61 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ''جۆری گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا'' تۆمار كراوه‌. 59 حاڵه‌تی تووشبوون له‌ گۆڕیاوه‌كه‌ی به‌ریتانیا و 2 حاڵه‌تیش له‌ جۆره‌كه‌ی ئه‌فریقای باشوورن.

شایانی باسه‌، دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی نیگه‌رانیی له‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌ كه‌ ئێستا ئیتر، خه‌ڵك كه‌متر له‌ پێشوو داوای تێست و پشكنینی تووشبوون به‌ كۆرۆنا ده‌كه‌ن.

ihminen kadulla
/Jani Aarnio / Yle

حكومه‌ت خۆی بۆ توندكردنی ڕێوشوێنه‌كانی هاتوچۆی سنووره‌كان ته‌یار ده‌كات

حكومه‌ت بڕیاری داوه‌ له‌ پێناوی به‌رگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی جۆری گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێوشوێنه‌كانی هاتووچۆ له‌ سه‌ر سنووره‌كان توندتر بكات. به‌ گوێره‌ی وته‌كانی كریستا كیورو، وه‌زیری خێزان و خزمه‌تگوزارییه‌ بنچینه‌ییه‌كان، جۆری نوێی ڤایرۆسی گۆڕیاوی كۆرۆنا دڵه‌ڕاوكێیه‌كی گه‌وره‌ی دروست كردووه‌ و مه‌ترسییه‌كی زۆر هه‌یه‌ كه‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و خراپبوون بڕوات.

كیورو هه‌روه‌ها داوای له‌ شاره‌وانییه‌كان كردووه‌ كه‌ ئاسایشی خاڵه‌ سنوورییه‌كانی په‌ڕینه‌وه‌ دابین بكه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ وێنه‌ مانای تێستوه‌رگرتن و پشكنینی ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت. حكومه‌ت ئه‌وه‌ش وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ سنووربه‌ندییه‌ ناوچه‌ییه‌كانیش وه‌ك خۆیان بهێڵدرێنه‌وه‌.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، میكا ساڵمینێن، سه‌رۆكی به‌شی ئاسایشی ته‌ندروستی له‌ دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، به‌ ئولێی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر نیازی ئه‌وه‌ هه‌بێ كه‌ جۆری گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڕێژه‌یه‌كی تاده‌كرێ كه‌متر بێته‌ ناو فینلاند، له‌و حاڵه‌ته‌دا پێویسته‌ ڕێوشوێنی تایبه‌ت بۆ دڵنیابوون له‌ ئاسایشی ته‌ندروستی له‌ سه‌ر سنووره‌كان بگیردرێته‌ به‌ر.

ساڵمینێن ڕایگه‌یاندووه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر شیمانه‌ی ده‌كرا، ئه‌وه‌ ڕاست نیه‌ كه‌ گۆیا جۆری گۆڕیاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه‌ له‌ بریتانیاوه‌ كه‌وتۆته‌ ڕێ و ڕاده‌ی گیرۆده‌كردنی به‌رزتره‌، له‌ ناو منداڵان و لاواندا خێراتر له‌ كه‌سانی به‌ساڵداچوو ته‌شه‌نه‌ ده‌ستێنێ.

Lentokentän saapuvien aula.
/Matti Myller / Yle

ڕه‌وتی ڤاكسێنلێدان خێراتر ده‌كرێت

پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تانێلی پووماڵاینێن، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، پێ به‌ پێی هاورده‌كردنی ڤاكسینی زیاتر، لێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا گوڕهه‌ڵبگرێت.

جگه‌ له‌ فرمانبه‌رانی پیشه‌یی بواری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، لێدانی ڤاكسینی كارمه‌ندان و دانیشتووانی خانه‌كانی به‌ساڵداچووانیش ده‌ستی پێ كردووه‌. له‌ قۆناغی نوێدا، ده‌ست ده‌كرێ به‌ لێدانی ڤاكسین له‌ كه‌سانی به‌ساڵداچوو، سه‌ره‌تاش له‌وانه‌وه‌ كه‌ سه‌رووی 80 ساڵن.

شایانی باسه‌، هه‌فتانه‌ 50 هه‌زار ڤاكسینی بایۆنتیك-ڤایزه‌ر ڕاده‌ستی فینلاند ده‌كرێت. دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی جه‌خت ده‌كات كه‌ هه‌موو ڤاكسینه‌ هاورده‌كراوه‌كان ده‌ستبه‌جێ دابه‌ش ده‌كرێن بۆ به‌كارهێندران.

پووماڵاینێن ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی به‌رده‌مدا، دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كانی مۆدێرناش ده‌ست پێ ده‌كات. ڤاكسینه‌كانی مۆدێرنا ده‌كرێ به‌ تایبه‌تی بۆ ئه‌و ناوچه‌ په‌راوێزكه‌وتووانه‌ بنێردرێ، كه‌ له‌ باری لۆجستیكییه‌وه‌ ده‌ست پێ ڕاگه‌یشتنیان ئه‌سته‌متره‌. ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی ڤاكسینه‌كانی بایۆنتیك-فایزه‌ر، ڤاكسینی مۆدێرنا پێویستیی به‌ ڕاگیران له‌ شوێنی یه‌كجار ساردوسڕ نیه‌.

En kvinna i vit basker vaccineras av en kvinna klädd i vit jacka, hårskydd, munskydd samt blå plasthandskar.
//All Over Press

12.1.2021

uutistenlukija Sarah Peltonen
Koronatietoa kurdiksi 12.1.

له‌ فینلاند ٢٠٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراوه‌

دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ) ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ٢٠٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا تۆمار كراوه‌. زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌ نوێیه‌كانی تووشبوون له‌ شاری هێلسینكی و كه‌رتی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی ئووسیما (هووس) به‌دی كراون. حاڵه‌ته‌ نوێیه‌كانی تۆماركراو له‌م ناوچانه‌ ١٠٦ حاڵه‌ته‌.

به‌ شێوه‌ی گشتی له‌ سه‌ره‌تای داكه‌وتنی په‌تای كۆرۆناوه‌ تا ئێستا، ٣٨٧٩٠ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی له‌ تێكڕای فینلانددا تۆمار كراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ شێوه‌ی گۆڕدراوی ڤایرۆسی كۆرۆناش، ٢٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆمار كراوه‌. سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ شێوه‌ی گۆڕدراوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ تێكڕای فینلانددا گه‌یشتۆته‌ ٤٩ حاڵه‌ت.

زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی شێوه‌ی گۆڕدراوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، واته‌ ١٨ كه‌سیان له‌وانه‌ن كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ هاتوونه‌ته‌وه‌ بۆ فینلاند.

شیاوی باسه‌، شێوه‌ی گۆڕدراوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چاو ئه‌وه‌ی پێشوو خێراتر تووش ده‌كا و ده‌ته‌نێته‌وه‌، به‌وه‌شه‌وه‌ هیج نیشانه‌یه‌ك به‌ده‌سته‌وه‌ نیه‌ كه‌ له‌ شێوه‌ی پێشووی ڤایرۆسه‌كه‌ خراپتر كار له‌ ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان بكات.

Mehiläisen drive-in-testausasemalla Helsingin Hernesaaressa tehtiin koronavirustestejä lumisessa säässä 4. tammikuuta 2021.
/Silja Viitala / Yle

ڤاكسین كلیلی ده‌ربازبوونه‌ له‌ قه‌یرانی كۆرۆنا

توۆماس ئایڤێلۆ، توێژه‌ری دكتۆرا و بایه‌لۆژیستی بواری گه‌شه‌سه‌ندن پێی وایه‌؛ بارودۆخی فینلاند گونجاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شێوه‌ی گۆڕدراوی ڤایرۆسی كۆرۆنادا زاڵ ببێت. ئه‌و پێی وایه‌ ڤاكسین كلیلی ده‌ربازبوونه‌ له‌و قه‌یرانه‌ی كۆرۆنا دروستی كردووه‌.

كوتان و ڤاكسین لێدان له‌ فینلاند ڕۆژی ٢٧ ی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو ده‌ستی پێ كرد. هه‌ڵبه‌ت ڕه‌وتی ڤاكسیناسیۆن هێواشتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا ده‌ستی چۆته‌ پێش. ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌ ڕێژه‌ی ڤاكسینه‌ ڕاده‌ستكراوه‌كان كه‌متر له‌ ڕاده‌ی چاوه‌ڕوانكراو بوونه‌.

ئایڤێلۆ ئه‌ندامی لیژنه‌یه‌كی كاریی هاوبه‌شی پێكهاتوو له‌ پسپۆڕانی بواره‌ جیاوازه‌كانه‌. ئه‌م لیژنه‌یه‌ خوازیاری گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی به‌په‌له‌یه‌ بۆ به‌رگرتن به‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی شێوه‌ی گۆڕدراوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ فینلاند. ئایڤێلۆ له‌ وتووێژێكدا له‌ گه‌ڵ كاناڵی (ئولێ) ڕایگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو دیاری ده‌دا ئاخۆ ئه‌م شێوه‌ گۆڕدراوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چۆن به‌ فینلانددا بڵاوده‌بێته‌وه‌.

ئایڤیلۆ هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازێ كه‌ ته‌واوی خه‌ڵكی فینلاند له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا ڤاكسین بكرێن.

Petra Sjöblom var bland de första som vaccinerades.
/Yle/Mikael Kokkola

لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له‌ له‌ یاسای په‌تا تووشكه‌ره‌كان ده‌كۆڵنه‌وه‌

له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، به‌شێكی به‌رچاو له‌ لیژنه‌ په‌رله‌مانییه‌كانی فینلاند خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پرسی گۆرانكاری له‌ یاسای په‌تا تووشكه‌ره‌كان دان. مه‌به‌ست له‌ گۆڕانكاری سنووربه‌ندكردنی زیاتری كه‌سابه‌ت و چالاكییه‌ سه‌رگه‌رمكه‌ره‌كانه‌، به‌ هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌.

گۆڕانكارییه‌كان ده‌ستی كاربه‌ده‌ستانی خۆجێی ئاوه‌ڵا ده‌كه‌ن تا بكه‌ونه‌ داخستنی شوێنگه‌لی وه‌ك یاریگه‌كانی له‌شجوانی، ساونا گشتییه‌كان، مه‌له‌وانگه‌كان و شوێنه‌كانی كاتبه‌سه‌ربردن و پاركه‌كانی سه‌رگه‌رمی.

به‌گوێره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ چاوه‌ڕوانكراوانه‌، كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یان پێ ده‌درێ كه‌ بۆ وێنه‌ بیكه‌نه‌سه‌ر دووكان و بازاڕه‌كان تا كار و كه‌سابه‌تیان به‌ شێوه‌یه‌ك ڕێك بخه‌ن كه‌ نه‌بێته‌ هۆی پێكهاتنی قه‌ره‌باڵغی.

له‌ كاتی ئێستادا شاره‌وانییه‌كان ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی داخستنی ئه‌و شوێنانه‌یان هه‌یه‌ كه‌ خۆیان خاوه‌نین. له‌مه‌ به‌دوا ده‌كرێ شوێنی لێك كۆبوونه‌وه‌ی مشته‌ریی كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانیش دابخرێن.

Lippumäen kalliosuojaan on tehty uusi kuntosali
/Jukka Eskanen / Yle

22.12.2020

Sarah Peltonen uutistenlukija
Tietoa koronasta kurdiksi 22.12.

45 ٢٥٢ حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له‌ فینلاند تۆمار كراون

دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥٢ حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا پشتڕاست كراونه‌ته‌وه‌. به‌م شێوه‌یه‌، كۆی حاڵه‌ته‌ تۆماركراوه‌كانی كۆرۆنا له‌ فینلاند گه‌یشتوونه‌ته‌ ٣٣٤٠٠ حاڵه‌ت.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ پێش كۆتاییهاتن به‌ خولی وه‌رزانه‌ی كاروباری په‌ڕله‌مانی فینلاند، حكومه‌ت گفتوگۆیه‌كی په‌رله‌مانیی له‌ نێوان تێكڕای پارته‌كانی ناو په‌ڕله‌ماندا به‌ڕێوه‌ برد. له‌و گفتوگۆیه‌دا پرسی په‌تای كۆرۆنا و هه‌لومه‌رجی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستی، تاووتوێ كران.

شایانی باسه‌، ئامانج له‌ ڕێكخستنی ئه‌و گفتوگۆ په‌ڕله‌مانییه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، خۆئاماده‌كردن بوو بۆ ئه‌گه‌ری هه‌لومه‌رجێك كه‌ جڵه‌وی په‌تای كۆرۆنا له‌ ده‌ست ده‌ربچێت، بۆ وێنه‌ ئه‌گه‌ر بارودۆخێك بێته‌ پێش كه‌ پێڕاگه‌یشتنه‌كانی بواری ته‌ندروستی له‌ توانایی ده‌ر بچن یاخود بارودۆخێك بێته‌ پێش كه‌ پێویست به‌ به‌گه‌ڕخستنی یاسای باری نائاسایی بكات.

Statsminister Sanna Marin (SDP) svarar på journalisters frågor utanför riksdagen den 21 december 2020.
/Lehtikuva

ڤاكسینه‌كان ده‌ره‌قه‌تی پێكهاته‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دێن

پسپۆڕانی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ ئه‌و ڤاكسێنانه‌ی تا ئێستا كه‌وتوونه‌ته‌ بواری به‌كارهێنانه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆناش، به‌هێز ده‌بن. وه‌زیری ته‌ندروستیی ئاڵمانیا، یێنس سپاهن، ڕای گه‌یاند كه‌ پسپۆڕانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڤاكسینانسیۆن و پێكهاته‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووه‌. پێكهاته‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرتر له‌ به‌ریتانیا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سپان رایگه‌یاند كه؛‌ به‌له‌به‌رچاوگرتنی تێكڕای ئه‌و فاكته‌رانه‌ی تا ئێستا لێیان ئاگادارین، ئه‌م پێكهاته‌ نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا‌، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كارایی ڤاكسیناسیۆنه‌كان نابێت. ناوبرا به‌ تایبه‌تی ئاماژه‌ی به‌ ڤاكسینی ئاماده‌كراو له‌ لایه‌ن كۆمپانیاكانی فایزه‌ر و بیۆنتێك كرد، كه‌ تا ئێستا له‌ به‌ریتانیا و ئه‌مریكا مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی پێ دراوه‌. شایانی باسه‌، وا به‌ڵێنه‌ یه‌كه‌م گوژمه‌ی ڤاكسینه‌كانی به‌رهه‌مهاتوو له‌ لایه‌ن كۆمپانیاكانی فایزه‌ر و بیۆنتێك، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی پشووی كریسمه‌سدا بگه‌نه‌ فینلادنیش.

Yhdysvaltain tuleva presidentti Joe Biden saa ensimmäisen koronarokoteannoksensa.
/Alex Edelman / AFP

بواری هاتوچۆ خه‌ریكی خۆئاماده‌كردنه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا

بواری هاتوچۆی هه‌وایی و زه‌مینی له‌ فینلاند له‌ ئاماده‌كاری دایه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا. ڤاكسینی چێكراوی كۆمپانیاكانی فایزێر و بایۆتێك پێویستیی به‌ گواستنه‌وه‌ له‌ سه‌رمای ٧٠ پله‌ ژێر سفردا هه‌یه‌، بۆیه‌ گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كان كارێكی یه‌كجار زه‌حمه‌ته‌.

دابه‌شكردنی زۆرینه‌ی گوژمه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كه‌وێته‌ ساڵی داهاتووه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ سه‌ر ئاستی تێكڕای یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كجار توند چاوه‌دێریی شێوه‌ی ڕاگواستنی ڤاكسینه‌كان ده‌كرێت. كۆمپانیاكانی ده‌رمانسازیی فایزێر و بایۆتێك ده‌توانن له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا بڕی ٥٠ ملیۆن ڤاكسین ڕاده‌ست بكه‌ن. مه‌زنده‌ی كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵی داهاتوودا ١ ملیارد و ٣٠٠ ملیۆن ڤاكسینی تر به‌رهه‌م بهێنێت. شایانی باسه‌، به‌ هۆكاری ئه‌منی، ڕێگه‌ و شێوازی ڕاگواستنی ڤاكسینه‌كان ئاشكرا ناكرێن.

Finnair Cargon terminaali Turbiinitie 4:ssä Vantaalla
/Rami Moilanen / Yle

18.12.2020

Sarah Peltonen uutistenlukija
Tietoa koronasta kurdiksi 18.12.

ڕه‌وتی هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا بڕێك خاو بۆته‌وه‌

‌به‌ گوێره‌ی وته‌كانی تانێلی پوومالاینێن، پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، نزیكه‌ی ٣٦٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرنا له‌ ماوه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، له‌ فینلاند تۆمار كراوه‌. به‌ وته‌ی به‌ڕێز پوومالاینێن، هه‌ڵكشانی خێرای ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان له‌ سه‌راسه‌ری وڵاتدا ڕووی له‌ خاوبوونه‌وه‌ كردووه‌. هێشتاش ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌ پۆزه‌تیڤه‌كان له‌ كۆی ئه‌وانه‌ی تێستی كۆرۆنایان بۆ ده‌كرێ، له‌ سه‌دا ٢،٥ پێك ده‌هێنێت.

له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا نزیكه‌ی ١٢ هه‌زار كه‌س بڕیاری چوونه‌ ناو قه‌ره‌نتینه‌یان بۆ دراوه‌. نزیكه‌ی سه‌دا ٣٠ له‌وانه‌ی تووشبوونیان به‌ كۆرۆنا پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ بوون كه‌ له‌ قه‌ره‌نتینه‌دا بوون.

شیاوی باسه‌ هێشتاش زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا ده‌بن گه‌نجان و له‌وانه‌ن كه‌ له‌ ته‌مه‌نی كاركردن دان، به‌وه‌شه‌وه پشكی به‌ساڵداچووانیش له‌ ناو تووشبوواندا به‌ شێوه‌یه‌كی نیگه‌رانیهێن له‌ هه‌ڵكشان دایه‌. حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونی به‌ كۆمه‌ڵ، له‌ سۆنگه‌ی سنووربه‌ندییه‌كانه‌وه‌، هێندێك كه‌می كردووه‌، به‌وه‌شه‌وه‌ هێشتاش نموونه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونی به‌ كۆمه‌ڵ، له‌ هه‌موو كه‌رته‌ ته‌ندروستییه‌كاندا‌ به‌دی ده‌كرێ.

له‌ ماوه‌ی ڕۆژه‌كانی ٢٢ ی مانگی ١٢ هه‌تا ١٧ ی مانگی ١، سنووربه‌ندیی كۆبوونه‌وه‌ له‌ چوار پارێزگای وڵاتدا توند ده‌كرێت. شیاوی باسه‌، سنووربه‌ندیی كۆبوونه‌وه‌ی كه‌متر له‌ ده‌ كه‌س، له‌ ماوه‌ی دیاریكراوی ئاماژه‌پێكراودا، هه‌رێمه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی ڤاسا، فینلاندی ناوه‌ڕاست، پۆهیانمای باشوو و پۆهیانمای ناوه‌ڕاستیش ده‌گرێته‌وه‌.

Ihmisiä kauppakeskuksessa kasvomaskeissa. Paljon jouluvalokoristeita.
/Petteri Bülow / Yle

هێشتاش ڕێژه‌ی یه‌كه‌م گوژمه‌ی واكسینه‌كان ساغ نه‌كراوه‌ته‌وه‌

به‌ گوێره‌ی ئه‌و وتانه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، تووییا كومپوڵاینێن، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، ڕایگه‌یاند؛ هێشتاش له‌ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت ڕوون نیه‌ ئاخۆ گوژمه‌ی ئه‌و واكسینانه‌ی به‌ڵێن وایه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا هاورده‌ی فینلاند بكرێن چه‌نده‌یه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێ فرمانگه‌ی داوده‌رمانی ئه‌وروپا‌ (ئی ئێم ئه‌ی)، له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا مۆڵه‌تی فرۆش بۆ یه‌كه‌مین واكسین ده‌ربكات. به‌دوای ئه‌وه‌شدا پێویست ده‌كا كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا په‌سندی بكا و، حكومه‌تی فینلاند بڕیاری لێ بدا و ئه‌وجا واكسینه‌كان هاورده‌ی ‌ فینلاند بكرێن. به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ به‌راییانه‌ی به‌ده‌ست وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی گه‌یشتووه‌، هه‌ر ده‌سبه‌جێ دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی فرۆش ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ، هیچنه‌بێ گوژمه‌یه‌ك ڕاده‌ستی فینلاند ده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی كۆمپوڵاینێن، ئه‌وه‌ش یه‌كجار گرینگه‌ كه‌ ئاخۆ كه‌ی واكسینی زیاتر ده‌گاته‌ فینلاند. كومپوڵاینێن ده‌ڵێ؛ به‌له‌به‌رچاوگرتنی پرسی واكسیناسیۆن پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دووربینانه‌ بۆ ئاینده‌ بڕوانین. هه‌ر كاتێك زانیاریی وردترمان سه‌باره‌ت به‌ ئاستی خێرایی ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنان و ڕاده‌ستكردنی واكسین به‌ده‌ست گه‌یشت، ئه‌وسا ده‌توانین پێداچوونه‌وه‌ به‌ كات و ساتی چاوپۆشیكردن له‌ سنووربه‌ندییه‌ تونده‌كاندا بكه‌ین.

En kvinna som jobbar inom vården får en dos av Pfizer-Biontechs coronavaccin i Florida den 14 december 2020.
/AFP / Lehtikuva

مه‌ترسیی ئیفلاسی كۆمپانیاكانی بواری گه‌شتیاری و خوارده‌مه‌نی په‌ره‌ی سه‌ندووه‌

نوێترین ڕاپرسیی ڕێكخراوی به‌رژه‌ندپارێزی (MaRa) له‌ ناو ئه‌ندامه‌كانیدا نیشانی داوه‌ كه‌ مه‌ترسیی ئیفلاسكردن له‌ ناو كۆمپانیاكانی بواری خوارده‌مه‌نی و گه‌شتیاریدا هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. له ناو ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا كه‌ وه‌ڵامی ڕاپرسییه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌ یه‌ك له‌ پێنجیان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا ئه‌گه‌ری ئیفلاسكردنیان هه‌یه‌. له‌ ڕاپرسییه‌كانی پێشووتری مانگه‌كانی نۆهه‌م و پێنجه‌می ئه‌م ساڵدا، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی ترسی ئیفلاسكردنیان لێ نیشتبوو سه‌دی ١٥ بووه‌.

ڕێكخراوی (MaRa) داواكاره‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی زستان و به‌هاری داهاتوودا بڕه‌ یارمه‌تییه‌كی نوێ به‌ نیازی‌ تێهه‌ڵێنانه‌وه‌ی تێچوونی كۆمپانیاكان دیاری بكرێت. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌ چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا پێشكه‌شكردنی داواكاریی نوێ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی داهاتی له‌ده‌ستچووی ماوه‌ی هاوین و پاییزی ڕابردوو، ده‌ست پێ بكات.

تیمۆ لاپپی، سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه، كه‌میی داهاتی كۆمپانیاكان به‌ هۆكاری پێویستیی پشتیوانیلێكردنیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا، چونكه‌ به‌ گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی ناوبراو، دۆخی دارایی زۆر له‌ كۆمپانیاكان به‌شی ئه‌وه‌نده‌ی به‌ به‌ره‌وه‌ نه‌ماوه‌‌ تا به‌ هیوای بڕیارێكی نوێ، تا به‌هاری داهاتوو له‌ چاوه‌ڕوانیدا به‌رگه‌ بگرن.

Työntekijä siistii paikkoja ravintolassa Triplassa joulukuussa 2020.
/Silja Viitala / Yle

15.12.2020

Sarah Peltonen uutistenlukija
Tietoa koronasta kurdiksi 15.12.

سه‌ردان و میوانیكردن چ له‌ناو ئه‌وانه‌دا كه‌ سه‌ربه‌ گرووپه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ره‌كانن چ له‌ ناو كه‌سانی دیكه‌دا تاڕاده‌یه‌كی زۆر وه‌ك سه‌رده‌می پێش كۆرۆنا به‌رده‌وامه

له‌ ڕاپرسییه‌كی بازنه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیمادا هه‌وڵ دراوه‌ ڕاده‌ی جووله‌ و هاتوچۆی خه‌ڵك له‌ دۆخی ئێستادا كه‌ ڕاسپارده‌ و سنووربه‌ندییه‌كان له‌ گۆڕێ دان، ڕوون بكرێته‌وه‌. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ به‌راییه‌كان، سه‌رباری دۆخی په‌لهاویشتنی كۆرۆنا، خه‌ڵكی هه‌رێمی ئووسیما هه‌روا له‌ میوانی و سه‌ردانی خواردنگه‌كان به‌رده‌وامن.

له‌ ناو ئه‌وانه‌دا كه‌ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌ سه‌دی ٥٨ و له ناو ئه‌وانه‌شدا كه‌ سه‌ر به‌ گرووپه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ره‌كانن سه‌دی ٤٢، ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ سه‌ردان و میوانیكردنیان به‌رده‌وامن. سه‌دی ٤٢ له‌ وه‌ڵامده‌ران و سه‌دی ٢٤ له‌وانه‌ش كه‌ سه‌ر به‌ گرووپه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ره‌كانن، ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌سه‌ر هاتوچۆی خواردنگه‌كان به‌رده‌وامن.

شایانی باسه‌، هه‌رچی ڕاسپارده‌ و سنووربه‌ندییه‌كانه‌ تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ ڕه‌وتی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌و هه‌رێمانه‌دا كه‌ له‌ دۆخی په‌لهاویشتندان، به‌ره‌و داشكان ببات. ڕه‌وتی هه‌ڵكشانی له‌ناكاو له‌ ناوچه‌ی ئووسیما ڕاگیردراوه‌، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ ناوچه‌كانی (كانتا-هه‌مێ) و (ڤارسینایس-سوۆمی)، ڕه‌وتی تووشبوون هه‌روا له‌ هه‌ڵكشان دایه‌.

Nuorisoa kauppakeskuksessa kasvomaskit kasvoillaan.
/Petteri Bülow / Yle

داماڵینی خانه‌ی به‌ساڵداچووان له‌ كۆرۆنا زه‌حمه‌ته‌

له‌م دواییانه‌دا كۆرۆنا له‌ ڕێی نه‌خۆشه‌ نوێییه‌كانه‌وه‌ خۆی خزاندۆته‌ خانه‌ی به‌ساڵداچووانه‌وه‌. دوایین نموونه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ بۆ وێنه‌ له‌ شاره‌وانیی پیێكسانمه‌كی ڕووی داوه‌.

هه‌رچی ئه‌و دانیشتووه‌ نوێیانه‌یه‌ كه‌ بۆ خانه‌ی به‌ساڵداچووان ڕاده‌گوێزرێن، مه‌گه‌ر گومانی تووشبوونیان لێ بكرێت ئه‌گینا تاقیكاریی كۆرۆنایان له‌سه‌ر ناكرێت. كارناسان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ زه‌حمه‌ته‌ بكرێ خانه‌كانی به‌ساڵداچووان له‌وه‌ی ئێستای باشتر بپارێزرێن.

ئاینۆ ڕووبینی، پزیشكی باڵای فرمانگه‌ی شاره‌وانیی پیێكسانمه‌كی ده‌ڵێ، به‌دره‌نگهاتنه‌وه‌ی وه‌ڵامی تێسته‌كان، هه‌ر ئێستا بۆته‌ كه‌ندوكۆسپ له‌سه‌ر ڕێی شوێنپێهه‌ڵگرتنی زنجیره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا. هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تێسته‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی تریش كاروباره‌كان به‌یه‌كدا ده‌دات.

Koronakaranteenissa oleva vanhus katsoo ovelta hänelle rappuun jätettyä lahjakassia.
/Petteri Bülow / Yle

خوێندن له‌ڕێی دووره‌وه‌ جیاوازیی زیاتری له‌ نێوان خوێندكاران دروست كردووه‌

له‌ ماوه‌ی وه‌رزی به‌هاردا خوێندن له‌ڕێی دووره‌وه‌ زۆرترین ئاسته‌نگی بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ دروست كردووه‌ كه‌ هه‌ر له‌ خۆیاندا كێشه‌ی فێربوونیان هه‌بووه‌. ئه‌م زانیارییه‌ به‌ هۆی ئه‌و توێژینه‌وه‌ به‌رفراوانه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ (كارڤی) واته‌ ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی نرخاندنی په‌روه‌رده‌ ئه‌نجامی داوه‌. شایانی باسه‌، زۆرترین كه‌مایه‌سییه‌كان پێوه‌ندیی به‌وانه‌وه‌ هه‌بووه‌ كه‌ پێویستییان به‌ یارمه‌تیی فێركاری هه‌بووه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا، (كارڤی) بۆچوونی ١٨٠٠ خوێندكاری خوێندنی سه‌ره‌تایی، پتر له‌ ٨٠٠ خوێندكاری دواناوه‌ندی، پتر له‌ ٦٤٠٠ خوێندكاری خوێندنگه‌ پیشه‌ییه‌كان و سه‌رجه‌م ٢٨٠٠ نوێنه‌ری ستافی كارگێڕیی خوێندنگاكانی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌زموونی ئه‌وان له‌ باره‌ی خوێندن له‌ ڕێی دووره‌وه‌، وه‌گرتووه‌.

نزیكه‌ی سه‌دی ٧٠ له‌ مامۆستایانی خوێندنگه‌ پیشه‌ییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ بوون كه‌ خوێندن له‌ ڕێی دووره‌وه‌ مافی به‌رابه‌ریی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ مه‌ترسی هاویشتووه‌ كه‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تیی تایبه‌تی هه‌یه‌.

Lapsi tekee kotitehtäviä
/Mikko Ahmajärvi / Yle

11.12.2020

Sarah Peltonen lukee kurdinkielisiä koronauutisia
Koronatietoa kurdiksi 11.12.

له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ٨٤٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆمار كراوه‌

پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی، تانێلی پووماڵاینێن، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ٨٤٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ فینلاند تۆمار كراوه‌. ٤٧٠ حاڵه‌ت له‌و ژوماره‌ تۆماركراوانه‌، تووشبووی ڕۆژانی ٢ بۆ ٨ ی مانگی (یۆوڵوو) واته‌ مانگی دوانزده‌ن، كه‌ به‌ تۆمارنه‌كراوی مابوونه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی (تێ هۆ ئه‌ڵ) هۆی به‌ تۆمارنه‌كراوی مانه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كێشه‌ ته‌كنیكییه‌كان. ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌یه‌ كه‌ بڕی ڕاسته‌قینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا زۆر له‌ ڕێژه‌ تۆماركراوه‌كان زیاتر بووه‌.

شایانی باسه‌، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی ڕابردوودا له‌ هه‌ڵكشاندا بووه‌. به‌ گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی دكتۆر پووماڵاینێن، هۆی هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی مردنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبوون له‌ خانه‌كانی پێڕاگه‌یشتندا.

Korona drive-in-testi Helsingissä.
/Jorge Gonzalez / Yle

واكسینی كۆرۆنا بۆ هه‌موو په‌رستار و پزیشكان پێشنیاز ده‌كرێت'

پێده‌چێ یه‌كه‌مین كه‌سانێك كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا واكسین ده‌كرێن، ئه‌و په‌رستارانه‌ بن كه‌ به‌ نه‌خۆشه‌ كۆرۆناییه‌كان ڕاده‌گه‌ن.

(ئولێ) پرسیاری له‌ سه‌رپزیشكانی‌ باڵای نه‌خۆشخانه‌ زانستگاییه‌كان كرد ئاخۆ خاوه‌نكاره‌كان نیازیان وایه‌ گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و په‌رستار و پزیشكانه‌ی له‌ گه‌ڵ نه‌خۆشه‌ كۆرۆناییه‌كان كار ده‌كه‌ن تا حه‌تمه‌ن واكسین له‌ خۆیان بده‌ن؟

خاوه‌نكاره‌كان نیازیان وایه‌ كه‌ ''به‌جه‌ختكردنه‌وه‌ تكا'' له‌ ستافی كارمه‌ندانیان بكه‌ن تا هه‌موویان واكسین له‌ خۆیان بده‌ن. هه‌ڵبه‌ت چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ كه‌ هێندێ كه‌س خۆ له‌ واكسین ببوێرن.

Hoitohenkilökuntaan kuuluva nainen pitää erikoiskylmän pakastimen edessä käsissään rokoteampulitelinettä Milanon Niguardan sairaalassa. Milanon Niguardian sairaalassa varaudutaan rokote-erien kylmäsäilytykseen.
/AOP

زۆر له‌ ڕێكخراوه‌كانی هاریكاریی خۆراك كه‌وتوونه‌ته‌ ته‌نگه‌ژه‌ی ئابوورییه‌وه‌

زۆر له‌ كارگێڕانی هاریكاریی خۆراك به‌ هۆی باری گرژی ئابوورییه‌وه‌ ته‌نگیان پێ هه‌ڵچندراوه‌. سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی Ruoka-apu.fi خاتوو ڕێتا نیك ده‌ڵێ كه‌ كڕینی كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی و خوارده‌مه‌نی زیایی بوونه‌ته‌ هۆی هه‌ڵكشانی تێچوونه‌كان.

هه‌روه‌ها كاروباری خاوێنكاری چڕ كراوه‌ته‌وه‌ و دابه‌شكاریی خوارده‌مه‌نیش پله‌به‌ندی كراوه‌. به‌ هۆی ئه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نی له‌ ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانتر كۆكراوه‌ته‌وه‌، تێچوونی هێنانوبردنیش چۆته‌ سه‌ره‌وه‌.

شایانی باسه‌، Ruoka-apu.fi ماڵپه‌ڕێكی سه‌راسه‌ریی خزمه‌تگوازرییه‌، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستییان به‌ هاریكارییه‌ له‌ گه‌ڵ ڕێكخه‌رانی هاریكاریی خۆراك، پێكه‌وه‌ گرێ ده‌دات. گیروگرفتی ئابووریی ڕێكخراوه‌كان به‌ هۆی ڕاپۆرتی به‌دواداچوونێكی ماڵپه‌ڕی ناوبراوه‌وه‌ كه‌وتۆته‌ ڕوو.

Vaasan ruoka-apuyhdistys pakkaa ruokaa kasseihin liukuhihnamaisesti uusissa tiloissa.
/Sebu Björklund / YLE

8.12.2020

Uutistenlukija Sarah Peltonen
Sarah Peltonen kertoo koronauutisia kurdiksi 8.12.

(تێ هۆ ئه‌ڵ) به‌ ١٧ زمان زانیاری له‌ سه‌ر كۆرۆنا پێشكه‌ش ده‌كات

دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی واته‌ (تێ هۆ ئه‌ڵ). له‌ ڕێی چه‌ندین كاناڵی جیاجیا و به‌ چه‌ندین زمانی جیاواز زانیاری له‌ سه‌ر په‌تای كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه‌. له‌ به‌شی ''بانكی بابه‌ته‌كان'' له‌ ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتیی (تێ هۆ ئه‌ڵ)دا به‌ ١٧ زمان زانیاریی داندراون كه‌ ده‌كرێ هه‌ر كه‌س لای خۆیه‌وه‌ پرینتیان بكات.

شایانی باسه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا بابه‌ت و زانیاری سه‌باره‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ شێوه‌ی ڤیدیۆشدا، به‌ زۆر زمان له‌وانه‌ عه‌ره‌بی، كوردی و سۆماڵی داندراوه‌.

هه‌موو بابه‌ته‌كان له‌ ماڵپه‌ڕی (تێ هۆ ئه‌ڵ) به‌ ناونیشانی thl.fi/koronainfo له‌ به‌رده‌ستن.

THL:n kyltti Mannerheimintiellä Helsingissä.
/Tiina Jutila / Yle

سه‌رۆك كۆمار ستایشی ئه‌وانه‌ی كرد كه‌ له‌ بواری ته‌ندورستیدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن

له‌ جه‌ژنی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆییدا سه‌رۆك كۆماری وڵات، به‌ڕێز ساوڵی نینیستۆ، خزمه‌تگوزارییه‌كانی كارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستیی به‌رز نرخاند و ستایشی نه‌خشی ئه‌وانی كرد له‌ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی كۆرۆنادا. شایانی باسه‌، جه‌ژنی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی فینلاند ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ كۆشی كۆماری و له‌ چوارچێوه‌ی ڕێوشوێنێكی ڕیزپه‌ڕدا، به‌ڕێوه‌ چوو. تێمای جه‌ژنی ئه‌مساڵ بریتی بوو له‌ ''فینلاند ده‌رباز ده‌بێت''.

به‌ بڕوای سه‌رۆك كۆمار، نینیستۆ، كارگێڕانی پیشه‌یی بواری پێڕاگه‌یشتن به‌ ته‌ندروستی ''قاره‌مانانی نه‌ته‌وه‌ن''، چونكه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیاندا ناچار ده‌بن گیانی خۆیان بخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌. سه‌رۆك كۆمار و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ جووت له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ بوون كه‌ فینلاند به‌ هۆی متمانه‌كردن به‌ یه‌كترییه‌وه‌، له‌م قه‌یرانی كۆرۆنایه‌ ده‌رباز ده‌بێت.

presidenttipari on etäyhteydellä veteraaneihin
/Jon Norppa /Tasavallan presidentin kanslia

ئاستی په‌رۆشیی خه‌ڵكی له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنادا كه‌می كردووه‌

فینلاندییه‌كان ئه‌مساڵ كه‌متر له‌ ساڵانی پێشوو په‌رۆشی ژیانی خۆیان بوون. ئه‌م زانیارییه‌ ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌، ئه‌ویش له‌ كاتێكدا كه‌ قه‌یرانی كۆرۆنا ته‌بارێك بابه‌تی نوێی هێناوه‌ته‌ ڕۆژه‌ڤه‌وه‌، كه‌ مایه‌ی خه‌م و په‌رۆشین.

له‌ چوارچێوه‌ی ڕاپڕسییه‌كدا، كه‌ بۆ به‌شی توێژینه‌وه‌ ئابوورییه‌كانی (ئولێ) ئه‌نجام دراوه‌، پرسیاری ئه‌وه‌ له‌ هاووڵاتیان كراوه‌ كه‌ ئاخۆ تا چ ڕاده‌یه‌ك بۆ وێنه‌ په‌رۆشی ته‌ندروستیی خۆیان، داهاتی بژێوییان و هه‌روه‌ها كاروباری كه‌سوكاری نزیكیانن.

ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌مساڵ به‌ ''یه‌كجار په‌رۆش'' وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌، له‌ چاو دوو ساڵی پێشووتر دا، داكشانێكی سه‌رنجڕاكێشی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

خاتوو مییا هاڵمێ-توۆمیساری، كه‌ ئانترۆپۆلۆژه‌ و، كتێبی سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌رییه‌كانی په‌تا نووسیوه‌، مه‌زنده‌ی ئه‌وه‌ ده‌كا كه‌ بارودۆخی قه‌یراناوی بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌ناچاری، له‌ گۆشه‌نیگای نوێوه‌ له‌ ژیان بڕوانن و مل بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ بده‌ن كه‌ ئێمه‌ توانای كۆنترۆڵكردنی هه‌موو شتێكمان نیه‌.

Nainen käytti kasvomaskia Helsingissä Pasilan asemalla 7. joulukuuta 2020.
/Silja Viitala / Yle

4.12.2020

Sarah Peltonen lukee kursinkielisiä koronauutisia
Koronatietoa kurdiksi 4.12.

واكسیناسیۆن ده‌شێ له‌ مانگی یه‌كه‌وه‌ ده‌ست پێ بكات

حكومه‌تی فینلاند له‌سه‌ر ستراتیژی فه‌رمیی كۆرۆنا بڕیاری ده‌ركرد. ئه‌م ستراتیژییه‌ ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بڕیاری لێ درا و، پێویسته‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا په‌سند بكرێت.

تانێلی پووماڵاینێن، پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ) ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌كرێ واكسین لێدانه‌كان له‌ ماوه‌ی (تاممیكوو) واته‌ مانگی یه‌كدا ده‌ست پێ بكرێت.

سه‌ره‌تا ستافی كارگێڕانی بواری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی واكسینیان لێ ده‌درێت و دوابه‌دوای ئه‌وانیش نۆره‌ دێته‌ سه‌ر توێژی به‌ساڵداچووان و ئه‌و گرووپانه‌ی كه‌ مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌. به‌ده‌م چوونه‌پێشی وه‌رزی به‌هاریشه‌وه‌ گرووپه‌كانی دیكه‌ له‌به‌ره‌وه‌ واكسین ده‌كرێن.

ئه‌و واكسینه‌ هاوردانه‌ی له‌ لایه‌ن كۆمپانیاكانی فایزێر و بایۆنتێك گه‌شه‌یان پێ دراوه‌، به‌شی ١ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ فینلاندییه‌كان ده‌كات. شایانی باسه‌، واكسینی كۆرۆنا له‌ دوو ژه‌می جیاوازدا و به‌ مه‌ودای نێوان سێ هه‌فته‌ لێ ده‌درێت. واكسیناسیۆن له‌ فینلاند به‌ خۆڕایی ده‌بێت.

‌ خاتوو كریستا كیورو، وه‌زیری خزمه‌تگوزارییه‌ بنچینه‌ییه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ واكسین له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌درێت كه‌ خۆیان خوازیار بن، مادام كۆسپی ته‌ندروستی ڕێیان لێ نه‌گرێت.

Kvinna injiceras med Modernas coronavaccin i försökssyfte i augusti 2020 i Michigan, USA.
/AFP / Lehtikuva

بارودۆخی په‌تا له‌ تێكڕای وڵاتدا به‌ خراپی په‌ره‌ی سه‌ندووه‌

بارودۆخی په‌تای كۆرۆنا له‌ فینلانددا به‌ خێرایی به‌ره‌و خراپبوون ڕۆیشتووه‌. له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕاده‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و ده‌ركه‌وتنی په‌تاكه‌ به‌ خێراییه‌كی به‌رچاو له‌ نزیك به‌ تێكڕای هه‌رێمه‌كانی فینلانددا هه‌ڵدانی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

زۆبه‌ی هه‌ره‌ زۆری تووشبوونه‌كانی كۆی ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م په‌تایه‌ له‌ هه‌رێمی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما (هوس) به‌دی كراون. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئێستا ئیتر له‌ هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی فینلاندیش خه‌ڵكێكی زۆر ڕۆژانه‌ تووش ده‌بن.

له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ٤٨ ی ساڵدا، ٣٠٢٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ''تۆمارگه‌ی په‌تا گیرۆییه‌كان'' ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، كه‌ له‌ چاو هه‌فته‌ی پێشووتردا به‌ بڕی ٤٤٤ حاڵه‌ت په‌ره‌ی سه‌ندووه‌. شایانی باسه‌، له‌ ناو تووشبووه‌ نوێیه‌كاندا ته‌نیا یه‌ك له‌ سه‌ر پێنجیان له‌و كه‌سانه‌ بوون كه‌ له‌ كاتی ده‌ركه‌وتنی تووشبوونیاندا له‌ قه‌ره‌نتینه‌دا بوون.

Nainen lastenvaunuilla kauppakeskus Ainoan edessä Espoon Tapiolassa.
/Ronnie Holmberg / Yle

زه‌نگی هۆشداری ماڵان له‌ ماوه‌ی كۆرۆنادا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌

ڕێژه‌ی زه‌نگی هۆشداری ماڵان له‌ ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنادا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌. به‌ گوێره‌ی سه‌رژمێرییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیس، ڕاده‌ی زه‌نگی هۆشداری ماڵان له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا به‌ ڕێژه‌ی یه‌ك له‌ سه‌ر چوار له‌ چاو ساڵی رابردوو، په‌ره‌سه‌ندنی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. زه‌نگی هۆشداره‌كان له‌ به‌هاری ئه‌مساڵه‌‌وه‌ یه‌كبین په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.

شایانی باسه‌، زۆربه‌ی زه‌نگی هۆشداره‌كان له‌ سۆنگه‌ی ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌ڵسوكه‌وتی بێزاركه‌ره‌وه‌ بوونه‌. ده‌نگه‌ده‌نگه‌كان به‌ زۆری پێوه‌ندییان به‌ هاوتوهه‌رای میوانداری و ده‌نگی به‌رزی مۆسیقاوه‌ هه‌بووه‌. زۆربه‌ی زه‌نگی هۆشداره‌كان له‌ لایه‌ن دراوسێكانه‌وه‌ لێ دراون.

به‌ گوێره‌ی ژمێریارییه‌كانی پۆلیس، ڕاده‌ی توندوتیژییه‌ خێزانییه‌كانیش به‌ ڕێژه‌ی سه‌دی شه‌ش، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ ڕووی هه‌ڵدانی ڕاده‌ی پێوه‌ندی گرتنه‌كان به‌ خانه‌كانی داڵده‌دان و پاراستنه‌وه‌، دیاری ده‌دات. ‌

Lapsipehreille suunnatussa turvakotihuoneessa on mm pinnasänky ja lastenhoitopöytä
/Antti Kolppo / Yle

1.12.2020

uutistenlukija koronauutiset kurdiksi
Koronauutiset kurdiksi

سنووربه‌ندییه‌ نوێیه‌كان له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن

له‌ كاتی ئێستادا بازنه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما، په‌ییات-هه‌مێ و پۆهیۆس-پۆهیانما و له‌ بازنه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستیی ساتاكونتاشدا ناوچه‌ی ساتاكونتای باكووری له‌ قۆناغی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنادان. باقیی ناوچه‌كانی هه‌رێمی ساتاكونتا له‌ دۆخی گوڕهه‌ڵگرتن دان.

ئه‌و هه‌رێمانه‌ی دیكه‌ كه‌ له‌ دۆخی گوڕهه‌ڵگرتن دان بریتین له‌ بازنه‌ی كه‌رته‌كانی ته‌ندروستیی كاینوو، كانتا-هه‌مێ، كومێنلاكسۆ، له‌نسی-پۆهیا، پیركانما، پۆهیانمای باشووری، ڤاسا و ڤارسینایس سوۆمی و هه‌روه‌ها هه‌رێمی ئاهڤێنانما. شاری یوڤاسكۆلاش ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ چۆته‌ ناو دۆخی گوڕهه‌ڵگرتنه‌وه‌. بازنه‌كانی دیكه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی، بێجگه‌ له‌ چه‌ند شارێك، له‌ قۆناغی بنه‌ڕه‌تیی په‌تاكه‌دان.

له‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ ڕێوشوێنه‌كانی سنووربه‌ندی له‌و هه‌رێمه‌ ئاماژه‌ پێكراوانه‌ ده‌گیردرێته‌به‌ر. سنووربه‌ندییه‌كان هێندێ بواری وه‌ك چالاكییه‌كانی ناو هۆڵه‌ داخراوه‌كان، كاته‌كانی ئاوه‌ڵایی كتێبخانه‌كان و ڕێژه‌ی به‌شدارانی بۆنه‌ گشتییه‌كان ده‌گرێته‌خۆی. هه‌روه‌ها فێركارییه‌كانی قۆناغی دواناوه‌ندییش له‌ هێندێ ناوچه‌ ده‌گۆڕدرێن بۆ فێركاریی له‌ ڕێی دووره‌وه‌. شیاوی باسه‌، گرینگترین سنووربه‌ندی و ڕاسپارده‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ شاره‌ گه‌وره‌كان و بازنه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ به‌سته‌ری پێوه‌ندیدار (به‌ زمانی فینلاندی) له‌به‌رده‌ستن، كه‌ ده‌كرێ هه‌ر له‌ ڕێی به‌شی هه‌واڵه‌كانی كاناڵی (ئولێ) به‌ عه‌ره‌بی، كوردی، سۆماڵی و فارسی، ببیندرێنه‌وه‌.‌

Katunäkymä Lahdessa.
.Mikko Ahmajärvi / Yle

سنووربه‌ندیی توند و نوێ له‌ ناوچه‌كانی پایته‌خت

له‌ ناوچه‌ی پایته‌ختی فینلاند سنووربه‌ندیی نوێ بۆ به‌رگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گیردرێته‌به‌ر.

هه‌موو چالاكییه‌كانی سه‌رگه‌رمی له‌ ناو هۆڵی داخراو، له‌ ناوچه‌كانی هێلسینكی، ئێسپۆ، ڤانتا و كاونیاینێن ڕاده‌گیردرێن و، مۆزه‌خانه‌كان، هۆڵه‌ سه‌رداخراوه‌كانی وه‌رزش، ناوه‌نده كولتوورییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی گه‌نجان بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌، له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ مانگی ١١ ه‌وه‌ داده‌خرێن.

فێركارییه‌كانی خوێندنی دواناوندی له‌ رۆژی ٣ ی مانگی ١٢ ڕا تا كۆتایی ساڵ، به‌ شێوه‌ی دوورخوێنی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

كاربه‌ده‌ستان هه‌روه‌ها پێشنیاز ده‌كه‌ن كه‌ كه‌سانی هاوماڵیش، ئه‌وانه‌ی پێكه‌وه‌‌ له‌ ناو یه‌ك ماڵدا ده‌ژین، زۆر له‌ یه‌كتری نزیك نه‌بنه‌وه‌. هه‌روه‌ها، داوای خۆبواردن له‌ ڕێكخستنی بۆنه‌ و كۆبوونه‌وه‌ تایبه‌تییه‌كانیش ده‌كرێت.

جگه‌ له‌مانه‌ش، ته‌واوی كۆبوونه‌وه‌ و بۆنه‌ گشتییه‌كان، چ ئه‌وانه‌ی له‌ ناو ژووردا ڕێك ده‌خرێن و چ ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌وای ئازاددا رێك ده‌خرێن، بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن. ته‌نیا كۆبوونه‌وه‌ به‌ به‌شداریی ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی ١٠ كه‌س، ڕێی پێ ده‌درێ، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی ڕێوشوێنه‌كانی پاراستن له‌ تووشبوون له‌به‌رچاوگیردرابێت.

Matkustajia Itäkeskuksen bussiterminaalin edustalla.
.Tiina Jutila / Yle

فینلاند سنووربه‌ندییه‌ تونده‌كانی سه‌فه‌ركردن درێژه‌ پێ ده‌دا

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه‌ درێژه‌ بدا به‌ سنووربه‌ندییه‌ كۆرۆناییه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ سه‌فه‌ركردن. فینلاند هه‌روا له‌ كۆنترۆڵ و چاوه‌دێریی سه‌ر سنووره‌كان ته‌نانه‌ت له‌ ناوچه‌كانی هاتوچۆی ئازادی شێنگێن، به‌رده‌وام ده‌بێت. شایانی باسه‌، كۆنترۆڵی سنووره‌ ناوخۆییه‌كان تا ١٣ی مانگی ١٢ به‌رده‌وام ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی (ئه‌س تێ ئه‌م) خه‌ریكی گه‌ڵاڵه‌كردنی یاسایه‌كی نوێییه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێوشوێنه‌كانی تێستكردن و قه‌ره‌نتینه‌. هه‌رچی بواری سه‌فه‌ر و گه‌شتیارییه‌، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ١٢ دا بڕیاری تازه‌ی بۆ بدرێ.

له‌ مانگی ٣ به‌م لاوه‌، فینلاند تێكڕای ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆنترۆڵ كردووه‌ كه‌ له‌ سنوور په‌ڕیونه‌ته‌وه‌. هێشتاش هاتوچۆی فینلاند بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ئازاده‌ كه‌ له‌ وڵاتانێكه‌وه‌ دێن كه‌ ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تیایاندا، له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا، له‌ ٢٥ كه‌س له‌ ناو ١٠٠ هه‌زار كه‌سدا، تێ ناپه‌ڕێنێت.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌روا ڕاده‌سپێرێ كه‌ فینلاندییه‌كان، ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن، ئه‌وا نه‌چن بۆ هیچ سه‌فه‌رێك. ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو وڵاتانی ئه‌ورووپایه‌. شایانی باسه‌، به‌ربه‌سته‌كان سه‌باره‌ت به‌ سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا بڕێك گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت.

Jyväskylän lentoasema sisältä.
Petri Aaltonen / Yle

27.11.2020

سه‌رۆك وه‌زیران مارین: ''ئێستا وه‌ختی ئه‌وه‌یه‌ كارێكی لێبڕاوانه‌ بكرێت‌'' - پێشنیازی داخستنی شوێنه‌ گشتییه‌كانی بازاڕه‌ گه‌وره‌كان ده‌كرێت.

بارودۆخی كۆرۆنا له‌ نزیك به‌ ته‌واوی فینلانددا به‌ره‌و خراپبوون ڕۆیشتووه‌. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، سه‌رۆك وه‌زیران خاتوو ساننا مارین پێی وایه‌ هێشتا پێویست به‌ خستنه‌گه‌ڕی یاسای باری نائاسایی ناكات.

مارككو مه‌كییارڤی، پزیشكی باڵا له‌ سه‌رۆكایه‌تیی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێڵسینكی و ئووسیما هۆشداری ده‌دا كه‌ دوور نیه‌ كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی ناوچه‌ی ئووسیما تووشی بارگرانییه‌كی زۆر ببێت. بارودۆخی كۆرۆنا له‌ زۆر ناوچه‌ی فینلاند به‌ره‌و خراپبوون ڕۆشتووه‌ و، زۆر ناوچه‌ مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان له‌ سه‌ره‌ كه‌ له‌ دۆخی گوڕهه‌ڵگرتنه‌وه‌ به‌ره‌و دۆخی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن بچن.

خاتوو ساننا مارین سه‌رۆك وه‌زیران و خاتوو كریستا كیورو وه‌زیری كاروباری خێزان و خزمه‌تگوزارییه‌ بنچینه‌ییه‌كان، رۆژی ٢٦ی ١١، ئه‌نجامی دانوستانه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌ كۆرۆنایان ڕاگه‌یاند.

سه‌رۆك وه‌زیران، مارین وتی كه‌ ناوچه‌گه‌لێكی هه‌روا زۆر و زه‌به‌ند مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌ كه‌ پێ بنێنه‌ ناو قۆناغی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه‌. ‌سه‌رۆك وه‌زیران تكای ئه‌وه‌ی كرد كه‌ هه‌ر كه‌سه‌ له‌ لای خۆیه‌وه‌ هه‌وڵ و هیممه‌ت بنوێنێت و له وه‌ختی به‌سه‌ربردنی كاتی ئازادیشدا خۆی له‌ تێكه‌ڵاوی بپارێزێت.

حكومه‌ت ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كه‌وته‌ گفتوگۆوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێوشوێنی‌ پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا. له‌ ناو گفتوگۆكاندا ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی كۆرۆنا پێشكه‌ش كرا و هه‌ڵسه‌نگاندنی یاساییش سه‌باره‌ت به‌ پێشمه‌رجه‌كانی به‌گه‌ڕخستنی یاسای باری نائاسایی كرا. هێشتاش دۆخی فینلاند وای لێ نه‌هاتووه‌ كه‌ پێویست به‌ به‌كارهێنانی یاسای باری نائاسایی بكات.

- هێشتاش پێمان نه‌ناوه‌ته‌ ناو ئه‌و بارودۆخه‌وه‌. جارێ هه‌لومه‌رجه‌كه‌ ئاوارته‌ نیه‌، بۆیه‌ پێویست به‌ به‌گه‌ڕخستنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی باری نائاسایی ناكات. ئه‌گه‌ر هاتوو بارودۆخه‌كه‌ به‌ خێرایی به‌ره‌و خراپبوون ڕۆیشت، ده‌كرێ بیر له‌مه‌ش بكه‌ینه‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ بكه‌وێته‌ سه‌ر شانی حكومه‌ت كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ تایبه‌تییه‌كان‌ به‌كار بهێنێت.

مارین داوا له‌ كاربه‌ده‌ستان ده‌كا له‌هه‌وڵدا بن بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی په‌تاكه‌ كۆنترۆڵ بكرێ و دیسانه‌وه‌ پاشه‌كشه‌ی پێ بكرێته‌وه‌‌ بۆ سه‌ر نزمترین ئاست واته‌ ئاستی بنه‌ڕه‌تی. مارین ده‌ڵێ

- ئێستا وه‌ختی ئه‌وه‌یه‌ كارێكی لێبڕاوانه‌ بكرێت

هه‌ژماری تووشبووان به‌ شێوه‌یه‌كی جێی نیگه‌رانی به‌رزبۆته‌وه‌

وه‌زیری كاروباری خێزان و خزمه‌تگوزارییه‌ بنچینه‌ییه‌كان خاتوو كریستا كیورو ده‌ڵێ كه‌ هه‌ژماری تووشبوونا به‌ كۆرنا به‌ شێوه‌یه‌ كی جێگه‌ی نیگه‌رانی به‌رزبۆته‌وه‌.

ناوچه‌كانی ئووسیما و په‌ییات-هه‌مێ چوونه‌ته‌ ناو قۆناغی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ هه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ش گفتوگۆ كراوه.

- ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌ په‌تاكه‌ بگیردرێ، ڕێنمایی زیاده‌مان داوه‌ به‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنایان له‌سه‌ره‌. خاتوو (كیورو) ده‌ڵێ، ئێمه‌ هۆشدارییمان به‌و ناوچانه‌ داوه‌ تا پێشوه‌خته‌ ڕێوشوێنه‌كانی قۆناغی ‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندن بگرنه‌به‌ر.

(ئه‌س تێ ئه‌م) به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌دا كه‌ له‌ حاڵی ته‌شه‌نه‌سه‌نی كۆرۆنا دان، ڕێنمایی تایبه‌تی به‌ كاربه‌ده‌ستان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك داوه‌. هه‌ڵبه‌ت له‌و ناوچانه‌شدا كه‌ مه‌ترسیی چوونه‌ ناو حاڵه‌تی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن دان، ڕێنمایی بڵاوكردۆته‌وه‌. ئه‌و ڕێنماییانه‌ تا نیوه‌ی مانگی دوانزده‌ كاریان پێ ده‌كرێ. ئه‌مه‌ وته‌ی كیرسی ڤارهیلا، به‌رپرسی نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستییه‌.

ڕێنمایی ئه‌وه‌ دراوه‌ به‌ كاربه‌ده‌ستان كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌ به‌شداریی زیاتر له‌ ده‌ كه‌س ڕێك نه‌خرێت. شوێنه‌ گشتییه‌كانی وه‌ك وه‌رزشگاكان، یاریگه‌كانی له‌شسازی و مه‌له‌وانگه‌كان، داده‌خرێن. (ڤارهیلا( ده‌ڵێ

- سه‌باره‌ت به‌ ڕێكخستنی بۆنه‌ تایبه‌تییه‌كان تكا له‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین كه‌ بۆ وێنه‌ وه‌ختێك جه‌ژنی بچكۆلانه‌ی كریسمه‌س به‌رپا ده‌كه‌ن، ڕێژه‌ی به‌شداران له‌ ١٠ كه‌س تێپه‌ڕ نه‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ چالاكییه‌كانی منداڵان و گه‌نجانیش هیوادارین بیرێكی زۆر باشی لێ بكرێته‌وه‌، و له‌ كاتی ڕێكخستنی بۆنه‌كانیشدا ده‌بێ وا بكرێ كه‌ مه‌ودای ئه‌وه‌ هه‌بێ به‌شداران به‌ ڕێژه‌ی پێویست دوور له‌ یه‌كتر دابنیشن. (ڤارهیلا) ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ له‌به‌رچاو بگیردرێن، ده‌شێ درێژه‌ به‌ چالاكییه‌كان بدرێت.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، هیوای ئه‌وه‌ش ده‌خوازرێت كه‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانی بازاڕه‌ گه‌وره‌كان دابخرێن. (ڤارهیلا) جه‌خت ده‌كاته‌ سه‌ر بایه‌خی كاركردن له‌ ڕێی دووره‌وه‌ش.‌

بارودۆخ له‌ ته‌واوی فینلانددا تێك چووه‌

بارودۆخی كۆرۆنا له‌ نزیك به‌ ته‌واوی فینلانددا به‌ره‌و خراپبوون ڕۆیشتووه‌، ئه‌مه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌كانی پایته‌خت و هه‌رێمه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما. له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی خراپتر ڕۆیشتووه‌. ئه‌مه‌ ڕاوبۆچوونی میكا ساڵمینێن، سه‌رۆكی ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی. ساڵمینێن ده‌ڵێ

- بارودۆخی فینلاند به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی خراپتر ڕۆیشتووه‌. هه‌ر ئه‌مڕۆ ٥٧٠ كه‌یس، به‌ حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ فینلاند زیاد ده‌بێت. ڕێژه‌ی تووشبوونی كه‌سانی سه‌رووی ٤٠ ساڵ به‌ هێواشی خه‌ریكی هه‌ڵكشانه‌.

ساڵمینێن ده‌ڵێ‌ ڕێژه‌ی مردنه‌كانیش له‌ حاڵی هه‌ڵكشانێكی ئارام دایه‌ و، پێویستیی به‌ پێڕاگه‌یشتنه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ش له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی وڵاتدا له‌ به‌رزبوونه‌وه ‌دایه‌.

هه‌لومه‌رجی ناوچه‌ی ئووسیما جێی نیگه‌رانییه‌

مارككو مه‌كییارڤی، پزیشكی باڵای سه‌رۆكایه‌تیی (هوس) ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌لومه‌رجی ناوچه‌ی ئووسیما جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌.

ڕێژه‌ی نه‌خۆشه‌كانی كه‌رتی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستی ڕوویان له‌ هه‌ڵكشان كردووه‌ و هه‌ژماری نه‌خۆشه‌كان له‌ ماوه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ به‌ ڕێژه‌ی سه‌دی ٢٠ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. مه‌كییارڤی ده‌ڵێ

- له‌ كاتی ئێستادا ٨٣ نه‌خۆش له‌ ناوچه‌ی ئووسیما له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێندراون و ڕه‌وتی په‌ره‌سه‌ندنه‌كه‌ وه‌ك به‌هاری پێشووه‌.

مه‌كییارڤی ده‌ڵێ؛ ناوچه‌ی ئووسیما له‌ دۆخی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن دایه و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا سنووربه‌ندییه‌كان تا ئه‌و شوێنه‌ی ڕێی تێ بچێ توند ده‌كرێن.

پێشنیازی ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ بۆنه‌ گشتییه‌كان به‌ ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ بكرێن، بۆنه‌ی تایبه‌تیی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێك نه‌خرێ و شوێنه‌ گشتییه‌كانیش دابخرێن. پێشنیاز كراوه‌ كه‌ سه‌رگه‌رمییه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانیش ڕابگیردرێن، له‌و حاڵه‌تانه‌دا نه‌بێ كه‌ منداڵان و گه‌نجان پێویستییان پێی ده‌بێ. ڕاسپارده‌ی ئه‌وه‌ش دراوه‌ كه‌ كاروبار به‌ شێوه‌ی دووركاری به‌ڕێوه‌بچن. هه‌روه‌ها خوێندنگه‌كانی دواناوه‌ندی، خوێندنگه‌ پیشه‌ییه‌كان، خوێندنگه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ڕۆشنبیریی ئازادانه‌ (ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ پێوه‌ندیی به‌ كه‌سانی سه‌رووی ١٥ ساڵه‌وه‌ هه‌یه‌)، خوێندنگه‌كانی باڵای پیشه‌یی و زانكۆكان، ''دوورخوێنی'' بكه‌ن، واته‌ له‌ ڕێی دووره‌وه‌ وانه‌كانیان بڵێنه‌وه. مه‌كییارڤی هۆشدار ده‌دا؛

- ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا ده‌ست و برد نه‌كه‌ین و ڕێوشوێنی توند نه‌گرینه‌ به‌ر، مه‌ترسییه‌كی زۆر هه‌یه‌ كه‌ تا چه‌ند هه‌فته‌ی تر سیستمی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌ك تووشی بارگرانی ببێت كه‌ به‌ڕاستی پێڕاگه‌یشتن به‌ هه‌موو نه‌خۆشه‌كان زه‌حمه‌ت ببێت.

Pääministeri Sanna Marin ja HUSin johtajaylilääkäri Markku Mäkijärvi STM:n ja THL:n tilannekatsauksessa koronavirustilanteesta valtioneuvoston tiedotustilassa Helsingissä torstaina 26. marraskuuta 2020.
/Heikki Saukkomaa / Lehtikuva

20.11.2020

گرووپی كارناسانی بواری واكسیناسیۆن: واكسینی كۆرۆنا سه‌ره‌تا له‌وانه‌ ده‌درێت كه‌ به‌ساڵداچوون، ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ كه‌سانی به‌ساڵداچوو ڕاده‌گه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ خانه‌ی كه‌سانی مه‌ترسیله‌سه‌ر

گرووپی نه‌ته‌وه‌یی كارناسانی بواری واكسیناسیۆن واته‌ (KRAR) ڕاسپارده‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ڕیزبه‌ندیی واكسیناسیۆنی فینلاندییه‌كان ڕاگه‌یاند.

پێشنیاری ئه‌و گرووپه‌ كارناسییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ واكسین له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی بدرێ كه‌ به‌ نه‌خۆشه‌ كۆرۆناییه‌كان ڕاده‌گه‌ن، له‌ كارمه‌ندانی خانه‌ی به‌ساڵداچووان، كه‌سانی به‌ ساڵداچوو و هه‌روه‌ها له‌وانه‌ی به‌ هۆی پێشینه‌ی نه‌خۆشییه‌وه‌ ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ كۆرۆنا له‌سه‌ره‌وه‌یه‌.

له‌م پێوه‌ندییه‌دا پرۆفیسۆر ڤیللێ پێلتۆلا، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌ ئینفێكسیۆنییه‌كان و وته‌بێژی گرووپی نه‌ته‌وه‌یی كارناسانی بواری واكسیناسیۆن به‌ ده‌نگوڕه‌نگی (ئولێ)ی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئامانجی ئه‌م ڕیزبه‌ندیكردنه‌ پارێزگاریكردنه‌ له‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ر به‌ حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشكه‌وتنی خراپ و مردن بگیرێت و هه‌روه‌ها وا بكرێ كه‌ چیدی پێویست به‌ پێڕاگه‌یشتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ یاخود پێڕاگه‌یشتنی چڕ نه‌مێنێت. به‌ گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی پێڵتۆڵا، وه‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه‌ كاتێك مه‌یسه‌ر ده‌بێ كه‌ فۆكووسی واكسین-لێدان بخرێته‌ سه‌ر ئه‌و گرووپانه‌ی حه‌شیمه‌ت كه‌ مه‌ترسیی زۆریان له‌سه‌ره‌ به‌خراپی نه‌خۆش بكه‌ون.

شیاوی باسه‌، هه‌رچی واكسینه‌كانن له‌ چه‌ند ته‌باری جیاجیادا هاورده‌ی فینلاند ده‌كرێن، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ ناو ئه‌و گرووپانه‌شدا كه‌ بۆ واكسین-لێدان پێش ده‌خرێن، ڕیزبه‌ندیی ناوخۆییان تاووتوێ بكرێت. هه‌ڵسه‌نگاندنی وردتر كاتێك ده‌كرێ كه‌ كاریگه‌ری و توانایی پارێزگاری و ئاسایشی واكسینه‌كان له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ گرووپه‌كان به‌ وردی ڕوون بووبێته‌وه‌. ‌پڕۆفیسۆر پێلتۆڵا ده‌ڵێ؛

- مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌موو هاووڵاتیانی گه‌وره‌ساڵ واكسینیان لێ بدرێ و تێكڕای دانیشتوانی وڵات به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رین واكسین بكرێن.

واكسیناسیۆنی تێكڕای حه‌شیمه‌ت، دواتر بیری لێ ده‌كرێته‌وه‌

به‌گوێره‌ی وته‌كانی گرووپی كارناسان واكسین-لێدانی تێكڕای حه‌شیمه‌ت ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و كاته‌ی كه‌ ژه‌مه‌واكسێن به‌ ڕێژه‌ی پێویست هاورده‌ كرابێت. پڕۆگرامی واكسیناسیۆنی تێكڕای حه‌شیمه‌ت دواتر ڕوون ده‌بێته‌وه‌. له‌م پێوه‌ندییه‌دا هاننا نۆهینك، پزیشكی باڵای (تێ هۆ ئه‌ڵ) له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا باسی ئه‌وه‌ی كردوه‌ كه‌

- هه‌لسه‌نگاندنی ورد بۆ ڕیزبه‌ندیی لێدانی واكسین ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و كاته‌ی كه‌ زانیاریی پێویست سه‌باره‌ت به‌ هێزی پاراستن و ئاسایشی واكسینه‌كان سه‌باره‌ت به‌ گرووپه ته‌مه‌نییه‌ جیاجیاكان، له‌به‌رده‌ستدا بێت.

(KRAR) هه‌روا له‌ سه‌ر تاووتوێكارییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت چونكه‌ هێشتاش ڕوون نیه‌ كه‌ بۆ وێنه‌ چ واكسینگه‌لێك ده‌گاته‌ فینلاند. هه‌ڵبه‌ت وه‌ك پێلتۆڵا به‌ (ئولێ)ی ڕاگه‌یاندووه‌

- پێده‌چێ ڕه‌وتی كاروباره‌كان سه‌باره‌ت به‌ ده‌سته‌ی یه‌كه‌می واكسینه‌كان به‌ خێرایی بچێته‌ پێش و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ زۆر به‌ خێراییش زانیاریی زیاتر سه‌باره‌ت به‌ كارایی واكسینه‌كان به‌ده‌ست بهێندرێت.

به‌وه‌شه‌وه‌ پێلتۆڵا هێشتا ناتوانێ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بڵێت ئاخۆ بڕێكی چه‌ند له‌ فینلاندییه‌كان ده‌كه‌ونه‌ خانه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ كه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا واكسینیان لێ ده‌درێت.

- ئه‌مه‌ گرێ دراوه‌ به‌و بابه‌تانه‌وه‌ كه‌ هێشتا ناڕوونن. جارێ ناكرێ هیچ هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌رببڕدرێ. ئه‌وه‌ی ڕوونه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ستافی بواری ته‌ندروستی به‌ گرووپێكی هه‌ستیار داده‌ندرێن كه‌ پێویسته‌ ده‌سبه‌جێ واكسینیان لێ بدرێت، هه‌روه‌ها كه‌سانی به‌ساڵداچووش، چونكه‌ مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌ سه‌ر ئه‌وانه‌. چۆنایه‌تی و ئاستی كارایی واكسینه‌كانیش خاڵێكه‌ كه‌ ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیردرێ. هه‌ڵبه‌ت پڕۆفیسۆر پێلتۆڵا ده‌ڵێ هێشتا بۆ وێنه‌ سنووره‌ ته‌مه‌نییه‌كانیش دیاری نه‌كراون تا ڕوون بێت ئاخۆ چ كه‌سانێك ده‌كه‌ونه‌ ناو گرووپی كه‌سانی به‌ساڵداچوو.

بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی مه‌ترسی هه‌م زانیارییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان تاووتوێ ده‌كرێن هه‌م زانیارییه‌ نیشتمانییه‌كان

بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌ پزیشكییه‌كان، گرووپی كارناسان ئه‌و زانیارییانه‌ له‌به‌رچاو ده‌گرێت كه‌ له‌ حاڵه‌ته‌ تۆماركراوه‌كانی په‌تای كۆرۆنا له‌ ناو خۆی فینلاند به‌ ده‌ست هاتوون. گرووپه‌كه‌ پشت به‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ریی په‌تای كۆرۆنا له‌ سه‌ر گرووپه‌ مه‌ترسیله‌سه‌ره‌كان ده‌به‌ستێت.

به‌ گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی گرووپه‌كه‌، زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسیی نه‌خۆشكه‌وتن له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ سێ پرسی دیكه‌دا شیكار ده‌كرێن كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه‌؛ واكسین به‌ چ شێوه‌یه‌ك حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار له‌ ''گرووپه‌كانی مه‌به‌ست'' دا كه‌م ده‌كاته‌وه‌، دووهه‌م، ڕێژه‌ی له‌ده‌ستدانی ساڵه‌كانی ته‌مه‌ن و سێهه‌م، ئه‌گه‌ری مردنی پێشوه‌خت.

له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی به‌رده‌مدا (KRAR) به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ تاووتوێكردنی ڕیزبه‌ندیی واكسیناسیۆن و دیاریكردنی گرووپه‌كانی مه‌به‌ست. به‌دوای ئه‌وه‌دا، دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی واته‌ (تێ هۆ ئه‌ڵ) پێشنیارنامه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ خشته‌ی لێدانی واكسین ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی ده‌كات.

بڕیاری كۆتایی سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی واكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌‌، ده‌درێت.

سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی واكسیناسیۆن: ''هاوینێكی خۆشمان لێ دیاره‌''

میكا ڕه‌مێت، سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی واكسیناسیۆن وای بۆ ده‌چێ كه‌ ڕه‌وتی لێدانی واكسینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه‌ ده‌ست پێ بكرێت.

- زانیارییه‌كی زۆر له‌ به‌ر ده‌ست دایه‌ كه‌ نیشانی ده‌دا كه‌ ده‌كرێ ئیتر داوای مۆڵه‌تی فرۆشی واكسینه‌كان پێشكه‌ش بكرێ و بڕیاری له سه‌ر بدرێت. له‌ هێندێ شوێنی دنیا، ڕه‌نگه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ر له‌م ساڵدا ده‌ست به‌ لێدانی واكسین ده‌كرێت. وای بۆ ده‌چم له‌ فینلاندیش، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه‌ ده‌ستوبرد بۆ لێدانی واكسین بكرێت.

هه‌رچه‌ند تا ئه‌و كاته‌ی تێكڕای حه‌شیمه‌ت واكسینیان لێ ده‌درێ، ماوه‌یه‌كی پێ ده‌وێ، به‌وه‌شه‌وه‌ كارناسانی پایه‌به‌رزی بواری واكسیناسیۆن هاوینێكی گه‌شاوه‌یان لێ دیاره‌. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ست به‌ واكسیناسیۆنی گرووپه‌ مه‌ترسیله‌سه‌ره‌كان بكرێت، به‌ره‌و چۆكدادان به‌ په‌تاكه‌ ده‌كه‌وینه‌ ڕێ.

- ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی زستان و به‌هاردا ڕێژه‌یه‌كی چاك له‌ واكسین هاورده‌ بكرێت، تا ده‌گه‌ینه‌ هاوینی داهاتوو ئیتر ڕێیه‌كی درێژمان سه‌باره‌ت به‌ واكسیناسیۆن بڕیه‌وه‌. ئه‌مه‌ لێكدانه‌وه‌ی سه‌رۆكی گرووپی نه‌ته‌وه‌یی كارناسانی بواری واكسیناسیۆنه‌.

- تا ڕێژه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی واكسینیان لێ ده‌درێ زیاتر هه‌ڵبكشێ، پێ به‌ پێی ئه‌وه‌، په‌تاكه‌ به‌ره‌و داكشانی زیاتر ده‌چێت. (ڕه‌مێت) ده‌ڵێ، منیش له‌ گه‌ڵ پڕۆفیسۆر پێلتۆڵا هاوڕام؛ به‌ڕاستی هاوینێكی خۆشمان لێ دیاره‌.

Vapaaehtoiselle testihenkilölle annettiin Modernan rokote Detroitissa 5. elokuuta.
/AFP

ڕێژه‌ی حاله‌ته‌كانی تووشبوون له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌، دوور نیه‌ دۆخی په‌تا له‌ تێكڕای وڵاتدا به‌ره‌و خراپبوون بڕوات

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی (ئه‌س تێ ئه‌م) و دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ)، ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌ نوێیه‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ فینلاند خه‌ریكی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌.

(ئه‌س تێ ئه‌م) و (تێ هۆ ئه‌ڵ) هۆشداری ده‌ده‌ن كه‌ له‌ حاڵی حازردا ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان ئه‌وه‌نده‌ زۆره، كه‌ دوور نیه‌ دۆخی په‌تا له‌ تێكڕای وڵاتدا به‌ خێرایی به‌ره‌و خراپبوون بچێت. له‌م پێوه‌ندییه‌دا تانێلی پوومالاینێن، پزیشكی باڵای (تێ هۆ ئه‌ڵ) ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند

- ئه‌مڕۆ فینلاند له‌ سنووری ٢٠ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تێ ده‌په‌ڕێنێت.

له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌ كۆی وڵاتدا ١٥٣٤ حاڵه‌تی نوێ دیاری كراون، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ڕێژه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ پێشووتردا ١٢٢ كه‌س كه‌متر بوو. حاڵه‌ته‌ نوێیه‌كانی تووشبوون ده‌كاته‌ ٢٨ حاڵه‌ت له‌ نێو ١٠٠ هه‌زار كه‌سدا. ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێژه‌كه‌ ٢٦ كه‌س بوو له‌ نێو ١٠٠ هه‌زار كه‌سدا.

كه‌رتی (هووس) له‌ دۆخی ته‌نینه‌وه‌ نزیك بۆته‌وه‌

زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما واته‌ (هووس) تۆمار كراون. هه‌ر له‌ هه‌فته‌ی ٤٣-ی ئه‌م ساڵه‌وه‌، هه‌ژماری حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ هه‌رێمی (هووس)، هه‌فتانه‌ نزیكه‌ی سه‌د حاڵه‌تی پێ زیاد بووه‌. له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ٤٦-ی ساڵدا، ٩٨٦ حاڵه‌تی نوێ له‌ هه‌رێمی (هووس) تۆمار كراوه‌. به‌ گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی (تێ هۆ ئه‌ڵ) بارودۆخی هه‌رێمی (هووس) زۆر له‌ مه‌رجه‌كانی دۆخی ته‌نینه‌وه‌ی تێدایه‌. به‌وه‌شه‌وه‌ ه‌ بارودۆخی نه‌خۆشخانه‌كان و به‌شی پێڕاگه‌یشتنی چڕ، كه‌م تا زۆر باشه‌.

خراپترین دۆخی تووشبوون به‌ په‌تا له‌ شاره‌كانی هێلسینكی، ئێسپۆ و ڤانتا تۆمار كراوه‌، هه‌ڵبه‌ت له‌ به‌شێك له‌ هه‌رێمی (ئووسیما) بارودۆخه‌كه‌ هێورتره‌.

هه‌رچی هه‌رێمه‌كانی سه‌ر به‌ كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئووسیما، كانتا-هه‌مێ، له‌نسی-پۆهیا، پیركانما، ڤاسا و ڤارسینایس-سوۆمی و هه‌روه‌ها هه‌رێمی ئاوتۆنۆمی ئاهڤێنانمایه‌، له‌ دۆخی گوڕهه‌ڵگرتنی په‌تاكه‌ دان.

بازنه‌ی هه‌موو كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ته‌ندروستی له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی دان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ شاره‌كانی ڕاوما، لاهتی و كرووونپوو و هه‌روه‌ها كۆوڤۆلا، كه‌ له‌ دۆخی گوڕهه‌ڵگرتن دان.

زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون، هه‌ر وه‌ك پێشوو، سه‌رچاوه‌یان له‌ ناوخۆی وڵات دایه‌. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ پشكی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تووشبوون كه‌ سه‌رچاوه‌یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات دایه‌، بڕێك هه‌ڵكشاوه‌. پشكی ئه‌و تووشبوونانه‌ی سه‌رچاوه‌یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتڕا بووه‌، نزیكه‌ی سه‌دی ٦ له‌ كۆی حاڵه‌ته‌ نوێیه‌كانی تووشبوون پێك ده‌هێنن. نزیكه‌ی سه‌دی ٦ له‌ حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون هی ئه‌وانه‌ بوو‌ن كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات تووش ببوون و له‌ ناوخۆی فینلاند سه‌رله‌نوێ تێوه‌ گلابوونه‌وه‌.

شایانی باسه‌، له‌ ناو حاڵه‌ته‌ نوێیه‌كانی تووشبووندا سه‌رووی یه‌ك له‌ سێی حاڵه‌ته‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی گرتۆته‌وه‌ كه‌ له‌ ساته‌وه‌ختی خۆده‌رخستنی نه‌خۆشییه‌كه‌یاندا له‌ قه‌ره‌نتینه‌دا بوونه‌.

كۆڕۆنا له‌ ناو به‌ساڵداچوواندا له‌ هه‌ڵكشان دایه‌

هه‌رچه‌ند هێشتاش زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا ده‌بن كه‌سانی سه‌ر به‌ توێژی گه‌نجتر و ئه‌و گه‌وره‌ساڵانه‌ن كه‌ له‌ ته‌مه‌نی ئیشكردن دان، به‌وه‌شه‌وه‌ ڕێژه‌ی حاڵه‌تی تووشبوونی كه‌سانی به‌ ته‌مه‌ن، له‌چاو هه‌فته‌ی ڕابردوو كه‌مێك زیای كردووه‌.

پشكی كه‌سانی سه‌رووی ٦٠ ساڵ له‌ ناو ئه‌وانه‌دا كه‌ تووش بوون، به‌ ڕێژه‌ی سه‌دی ١٢ هه‌ڵكشانی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

پشكی كه‌سانی سه‌رووی ٧٠ ساڵ به‌ شێوه‌یه‌كی جێی نیگه‌رانی هه‌ڵكشاوه‌: پشكی كه‌سانی سه‌رووی ٧٠ ساڵ له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌دی ٦ بوو، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا پشكی ئه‌و توێژه‌ ته‌مه‌نییه‌ له‌ ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا سه‌دی ٣ بۆ ٤ بوو. له‌م پێوه‌ندییه‌دا پووماڵاینێن ده‌ڵێ

- چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون له‌ ناو خانه‌ی به‌ساڵداچوواندا تۆمار كراوه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوونی هێشووییش تۆمار كراوه‌.

شایانی باسه‌، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی ٧٠ ساڵ دایه‌، مه‌ترسییه‌كی زۆرتریان له‌سه‌ره‌ كه‌ تووشی شێوه‌ی خراپتری په‌تای كۆرۆنا ببن، بۆیه‌ پاراستنی ئه‌و توێژه‌ ئه‌ركێكی یه‌كجار گرینگه‌. ئه‌مه‌ ڕاسپارده‌ی (تێ هۆ ئه‌ڵه‌).

حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ شوێنی كار، له‌ هه‌ڵكشان دایه‌

سه‌رووی نیوه‌، واته‌ سه‌دی ٥٥ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تووشبوون كه‌ شوێنپێیان هه‌ڵگیراوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌ خۆ كه‌ هاوماڵی یه‌كترین. خاتوو (لیسا-ماریا ڤۆیپیۆ-پوڵككی)، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ستراتیژیی (ئه‌س تێ ئه‌م) ده‌ڵێ

- هێشتاش هه‌روا كه‌سانی نزیك و ناسیاو، ماڵ و كۆڕی هاوڕێیان سه‌رچاوه‌ گه‌وره‌كانی تووشبوون به‌ كۆرۆنان، به‌ڵام ڕێژه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تووشبوونیش كه‌ له‌ شوێنی كار ڕوویان داوه‌ ئێستا له‌ پێشوو زیاترن، واته‌ سه‌دی ٢٠ له‌ حاڵه‌ته‌ شوێنپێهه‌ڵگیراوه‌كانی تووشبوون. هۆده‌ی ساتی پشوودان و ژووری قاوه‌خواردنه‌وه‌ له‌و شوێنانه‌ن كه‌ وا باشه‌ به‌ تایبه‌تی پاكژی و مه‌ودای خۆپارێزییان تێدا ڕه‌چاو بكرێت.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، تێستكردنی به‌رفراوان و شوێنپێهه‌ڵگرتنی لێبڕاوانه‌ی زنجیره‌ی تووشبوونه‌كان یارمه‌تییه‌كی به‌رچاویان به‌ جڵه‌وكردن و به‌رگرتن به‌ ته‌شه‌نه‌ی په‌تاكه‌ گه‌یاندووه‌. ئه‌مه‌ وته‌ی پاسی پۆهیۆڵا، له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستییه‌.

تێستكردن له‌ چاو وه‌رزی به‌هاردا یه‌كجار په‌ره‌ی سه‌ندووه‌. له‌ مانگی ئاپریلدا ته‌نیا ده‌رفه‌تی ٢ هه‌زار تا ٤ هه‌زار تێست له‌ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا له‌ ئاڕادا بوو، له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ردا ١٠ هه‌زار بۆ ١٨ هه‌زار تێست له‌ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا ئه‌نجام دراوه‌. وه‌ك به‌ڕێز پۆهیۆڵا ده‌ڵێ

- بێگومان ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌ به‌رچاو بگرین كه‌ ئاستی تێگه‌یشتنمان له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ چاو به‌هاردا ئاڵوگۆڕی به‌رچاوی به‌سه‌ردا هاتووه‌.

دووره‌په‌رێزی له‌ یه‌كتر گرینگه‌

پووماڵاینێن ئه‌وه‌ وه‌بیرده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ داكشانی په‌تای كۆرۆنا له‌ وه‌رزی به‌هاردا به‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بوو.

- فینلاندییه‌كان خه‌ڵكێكی كۆمه‌ڵایه‌تین، ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی گۆیا فینلاندییه‌كان ناكۆمه‌ڵایه‌تین فڕی به‌سه‌ر ڕاستییه‌وه‌ نیه‌. به‌وه‌شه‌وه‌ حاشای لێ ناكرێ كه‌ له‌ مانگی ئاپریل واته‌ مانگی چواردا، پێوه‌ندییه‌ فیزیكییه‌كان به‌ بڕی سه‌دی ٧٠ كه‌میان كرد. له‌ مانگی جولای واته‌ مانگی حه‌وتدا تێكه‌ڵاوی له‌ نێو توێژه‌ ته‌مه‌نییه‌ گه‌نجتره‌كاندا په‌ره‌ی سه‌ند، له‌وێوه‌ كۆرۆناش ده‌ستی به‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ كرد.

له‌ مانگی سێپتامبر واته‌ مانگی نۆ به‌م لاوه‌ تێكه‌ڵاوییه‌كان بگره‌ له‌ پێشووش زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته‌ بوو كه‌ دوابه‌دوای وه‌رزی هاوین، كار و خوێندن و سه‌رگه‌رمییه‌كان دیسان بازاڕیان گه‌رم بووه‌وه‌. پووماڵانینێن ئه‌وه‌ وه‌بیرده‌هێنێته‌وه‌ كه‌

- ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بمانه‌وێ به‌ر به‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه‌ی په‌تاكه‌ بگرین، ناچارین له‌ تێكه‌ڵاوییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان كه‌م بكه‌ینه‌وه‌.

ئه‌ی چی به‌سه‌ر جه‌ژنی كریسمه‌سدا دێت؟

زۆر كه‌س دڵمه‌شغووڵی ئه‌وه‌ن كه‌ ئاخۆ كریسمه‌سی ئه‌مساڵ چی به‌سه‌ردا دێت. په‌رۆشییه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ ده‌كرێ له‌ هه‌رێمی (ئووسیما)وه‌ سه‌ردانی ماڵی دایه‌گه‌وره‌ و باوه‌گه‌وره‌ بكرێت. له‌م پێوه‌ندییه‌دا پووماڵاینێن ده‌ڵێ

- (تێ هۆ ئه‌ڵ) به‌ ڕاشكاوی وتوویه‌تی، وا باشتره‌ كریسمه‌سی ئه‌م ساڵ هه‌ر له‌ ناو كه‌سوكاری ده‌وروبه‌ردا جه‌ژن بگیردرێت. هه‌ر كه‌س ده‌توانێ به‌ش به‌حاڵی خۆی مه‌ترسیی تووشبوون كه‌م بكاته‌وه‌، واته‌ بۆ وێنه‌ له‌ ڕێی دووره‌په‌رێزیكردن له‌ بۆنه‌ گشتییه‌كانه‌وه‌. له‌ هه‌مووشی گرینگتر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ناسازبووندا، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ر ڕێ نه‌كه‌وی بۆ دیداری داپیره‌ و باپیران.

- هه‌رچه‌ند به‌م شێوه‌یه‌، جه‌ژنی كریسمه‌سێكی بڕێك زه‌حمه‌ت و جیاوازمان له‌ به‌ر ده‌بێت، به‌وه‌شه‌وه‌ بڕوام وایه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ر ده‌كرێ كریسمه‌سێكی كه‌م تا زۆر باش به‌ڕێوه ‌ببردرێت.

به‌ تایبه‌تی یه‌كجار گرینگه‌ كه‌ كه‌سانی به‌ساڵداچوو له‌ تووشبوون بپارێزرێن. ڤۆیپیۆ-پوڵكی ده‌ڵێ؛

- به‌دڵنیاییه‌وه‌ بۆ زۆر كه‌سی به‌ته‌مه‌ن خه‌مهێنه‌ره‌ كه‌ نه‌توانن كه‌س و كار و ناسیاوه‌كانیان ببینن. هه‌ڵبه‌ت به‌ دڵنیاییه‌وه ده‌كرێ سه‌ردانی كه‌سانی به‌ساڵداچووش بكرێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی پلانی باشی بۆ دابندرێ، پێشوه‌خت كاتی بۆ دیاری بكرێ، مه‌ودای نێوانتان له‌به‌رچاو بگرن و هیچ جۆره‌ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیش له‌ ئاڕادا نه‌بێت.

Ihmisiä Helsingin rautatientorilla.
/Henrietta Hassinen / Yle

فینلاند درێژه‌ به‌ چاوه‌دێریی سنووره‌ ناوخۆییه‌كان ده‌دات

حكومه‌تی فینلاند بڕیاری داوه‌ درێژه‌ بدا به‌ كۆنترۆڵی توندی پێوه‌ندیدار به‌ كۆرۆنا له‌ سه‌ر هاتوچۆ و سه‌فه‌ركردن. فینلاند هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كۆنتڕۆلی‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كانی ناوچه‌ی ئازادی هاتوچۆ واته‌ هه‌رێمی-شێنگێن، به‌رده‌وام ده‌بێت.

كۆنترۆڵی سنووره‌ ناوخۆییه‌كان تا ١٣ ی دیسه‌مبه‌ر درێژ كراوه‌ته‌وه‌.

چیتر له‌و وڵاتانه‌ی ''وڵاتی سه‌وز''یان پێ ده‌وترێ، وڵاتێك نامێنێ كه‌ بشێ به‌ ئازادی لێیه‌وه‌ بۆ فینلاند سه‌فه‌ر بكرێت، هۆیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فینلاند ده‌رجه‌ سنوورییه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ كۆرۆنای هه‌ر له‌ شوێنی پێشوویدا هێشتۆته‌وه‌. فینلاند باشترین دۆخی كۆرۆنای له‌ سه‌ر ئاستی هه‌موو ئه‌ورووپا هه‌یه‌، حكومه‌تیش له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دایه‌ كه‌ به‌ هۆی سنووردانان بۆ هاتۆچۆكردنه‌وه‌ ڕێگه‌ له‌ هاتنی زیاتری په‌تاكه‌ له‌و دیوی سنووره‌كانه‌وه‌ بۆ فینلاند بگرێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ هاتوچۆ له‌ ناوچه‌كانی لاپله‌ند، له‌ جڤاته‌ سنوورییه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ سوئێد و نه‌رویج، له‌ چاو شوێنه‌كانی دیكه‌ ئازادتر ده‌بێ، وه‌ك چۆن تا ئێسستاش هه‌روا بووه‌. هاتوچۆی بازرگانی له‌ ناوبه‌ری ئێستۆنیا و سوئێدیش، هه‌ر وه‌ك پێشوو، پێویستیی به‌ قه‌ره‌نتینه‌ نابێت.

حكومه‌ت هێشتاش وه‌ك پێشوو هاووڵاتیانی فینلاند راده‌سپێرێ كه‌ ئه‌گه‌ر چاریان ناچار نه‌بێت ئه‌وا خۆ له‌ سه‌فه‌ركردن ببوێرن. هه‌رچی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی پانتایی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپایه‌، ئاڵوگۆڕێكی بچووك به‌سه‌ر سنووربه‌ندییه‌كانیدا دێت.

Torniossa Rajavartiostolla on käynnissä rajavalvonta Ruotsin rajalla.
/Juuso Stoor / Yle

13.11.2020

*فینلاند توانیویه‌تی له‌ ئه‌وروپا باشتر به‌ر به‌ كۆڕۆنا بگرێت - پێكوته‌ش به‌ خۆڕایی له‌ خه‌ڵك ده‌درێت
*

تانێلی پووماڵاینێن، پزیشكی باڵای دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی پێی وایه‌، فینلاند توانیویه‌تی له‌ وڵاتانی دیكه‌ی باكووری ئه‌وروپا و تێكڕای وڵاتانی ئه‌وروپا باشتر به‌ر به‌ كۆرۆنا بگرێت. ئه‌و ده‌ڵێ

- هێڵی به‌رگریی ئێمه‌ له‌ شكاننه‌هاتوو بووه‌.

دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ) و وه‌زاره‌تی كاروباوری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی (ئه‌س تێ ئه‌م)، رۆژی پێنجشه‌ممه‌، ١٢-ی نۆڤه‌مبه‌ر، كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانییان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی كۆرۆنا ساز دا. سه‌رجه‌م ١٩٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ فینلاند ڕاگه‌یێندراوه‌.

كۆڕۆنا له‌ فینلاند، زیاتر له‌ شاره‌ گه‌وره‌كان په‌ره‌ی سه‌ندووه‌. به‌ تایبه‌ت له‌ شاره‌كانی هێلسینكی، ئێسپۆ، ڤانتا، تامپێڕێ و توروكو هه‌ڵكشانی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. هه‌ڵبه‌ت له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، بارودۆخه‌كه‌ له‌ زۆر له‌ ناوچه‌كان به‌ باشی كۆنترۆڵ كراوه‌، بۆیه‌ په‌تاكه‌ به‌ شێوه‌ی خۆجێیی نیشتنه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. بۆ وێنه‌ له‌ شاری ڤاسا تێبینیی كه‌م بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كراوه‌.

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كان، هێشاتش كه‌ر‌ته‌كانی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئوودێنما، كانتا هه‌مێ، له‌نسی-پۆهیانما، پیركانما، ڤاسا و ڤارسینایس-سوۆمی و هه‌روه‌ها ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی ئاهڤێنانما، له‌ دۆخی گۆڕهه‌ڵگرتنی كۆرۆنا دان. ١٤ كه‌رته‌كه‌‌ی دیكه‌ی ته‌ندروستی له‌ دۆخی ئاسایی دان. هه‌ڵبه‌ت له‌ ناو ئه‌و كه‌تانه‌شدا تاك و ته‌را شاری وای تیایه‌ كه‌ له‌ چۆته‌ دۆخی گوڕهه‌ڵگرتن و هه‌ڵكشانی خێرا‌وه‌. ‌ئه‌و شارانه‌ی كه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دان بریتین له‌ كۆوڤۆلا، كوۆپیۆ و سییلینیارڤی و هه‌روه‌ها ڕۆڤانیه‌می.

خه‌ڵك له‌ ناوماڵی خۆیاندا تووشی كۆرۆنا ده‌بن

له‌ سه‌ر ئاستی تێكڕای وڵات، سه‌رچاوه‌ی نزیكه‌ی په‌نجاوپێنج له‌ سه‌دی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ كۆرۆنا ڕوون بۆته‌وه‌. ئه‌م ڕێژه‌یه‌ بڕێك كه‌متره‌ له‌ هی هه‌فته‌ی ڕابردوو. له‌ ناوچه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئوودێنما (هووس) سه‌رچاوه‌ی نزیك به‌ سه‌دی چل له‌ حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون دۆزراوه‌ته‌وه‌.

زۆربه‌ی تووشبوونه‌كان له‌ ناو وڵات و ماڵی خۆماندا ڕووی داوه‌. هێندێ له‌ نیوه‌ زیاتری ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون هه‌ر له‌ ناو ماڵدا گرتوویانه‌ته‌وه‌. له‌ ناو حاڵه‌ته‌ نوێیه‌كانی تووشبووندا سه‌دی پانزده‌ی ئه‌وانه‌ی گرتوویانه‌ته‌وه‌ له‌ دۆخی خۆكه‌سیدا واته‌ به‌ هۆی دیداری كه‌سانی نزیك له‌ خۆیان یاخود له‌ كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تیدا تووش بوون. سه‌دی ده‌ له‌ شوێنی كار تووش بوون و سه‌دی حه‌وتیش له‌ كاتی سه‌رگه‌رمی و سه‌رقاڵی به‌ هیوایه‌ته‌كانیانه‌وه‌.

له‌و پێوه‌ندییه‌دا، خاتوو لیسا-ماریا ڤۆپیۆ-پوڵكی، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ستراتیژی له‌ (ئه‌س تێ ئه‌م) ده‌ڵێ؛

- زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌وانه‌ی تووش ده‌بن، هه‌ر له‌ ناو خاو و خێزان و كه‌سی نزیك له‌ خۆیاندا یاخود له‌ بۆنه‌ و كۆبوونه‌وه‌ خۆمانه‌كاندا تووش ده‌بن.

خاتوو ڤۆیپپیۆ-پوڵكی هوشدار ده‌دا كه‌ هه‌رچی بێ، دۆخی په‌تاكه‌ جێی نیگه‌رانییه‌ و له‌وانه‌یه‌ به‌خێرایی له‌ گرێژنه‌ ده‌ربچێ.

- دۆخه‌كه‌ به‌ كۆته‌ره‌داری له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵچندراو شونپهێندراوه‌. سه‌ره‌تا وركه‌داره‌كانی به‌ هێواشی گڕ ده‌گرن، جا گڕه‌كه‌ خۆشی كرد، ئه‌وسا چاك كڵپه‌ ده‌ستێنێ.

هیچ دۆخێكی لێك گرتنه‌وه‌ له‌ ناو قوتابخانه‌ و باخچه‌كانی ساوایاندا تۆمار نه‌كراوه‌. سه‌دی چوار له‌ حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ ناو خواردنگه‌كاندا تۆمار كراوه‌. لێكدانه‌وه‌ی (تێ هۆ ئه‌ڵ) و (ئه‌س تێ ئه‌م) بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سنووربه‌ندییه‌كان به‌ باشی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌.

سه‌دی هه‌شت له‌ حاله‌ته‌كانی تووشبوونیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ هاتوون. رێژه‌كه‌ به‌ كه‌می هه‌ڵكشاوه‌، به‌ڵام له‌ چاوی هه‌فته‌ی ڕابردوودا هێندێك هه‌ڵكشانی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌ پێڕاگه‌یشتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ هه‌یه‌، هه‌ڵكشاوه‌

ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌ پێڕاگه‌یشتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ یاخود پێڕاگه‌یشتنی چڕ هه‌یه‌، هێشتاش ڕێژه‌یان له‌ خواره‌وه‌یه‌، به‌وه‌شه‌وه‌ ڕێژه‌ی نه‌خۆشه‌كان له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی ڕابردوودا به‌رز بۆته‌وه‌. دوێنێ ٧٣ كه‌س له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێندرابوون، ١٤ كه‌سیش له‌ به‌شی پێڕاگه‌یشتنی چڕ.

به‌ڕێز پووماڵاینێن له‌ دامه‌زراوه‌ی (تێ هۆ ئه‌ڵ) ده‌ڵێ ''مۆده‌''یه‌ك داكه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی مامناوه‌ندی دان زیاتر له‌ پێشوو تووشی كۆرۆنا ده‌بن، هه‌رچه‌ند هێشتاش حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا زیاتر له‌ ناو گرووپی گه‌نجان و گه‌وره‌ساڵانی تازه‌پێگه‌یشتوودا به‌دی ده‌كرێ. هێشتاش زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی په‌تاكه‌ ده‌بن گه‌وره‌ساڵانی تازه‌پێگه‌یشتوون، به‌ڵام له‌ ناو توێژی به‌ساڵداچووه‌كانیشدا حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا تا ڕاده‌یه‌ك زیای كردووه‌. (تێ هۆ ئه‌ڵ) پێداگری ده‌كا كه‌ پارێزگاری كردن، به‌ تایبه‌تی، له‌وانه‌ی له‌ گرووپی ریسك دان، گرینترین كاره‌ كه‌ ده‌بێ بكرێت.

سێ جۆره‌ پێكوته‌ له‌ لیست دان كه‌ بكڕدرێن

له‌ كۆنفڕانسه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا باس له‌ پرۆسه‌ی پێكوته‌ی كۆڕۆناش كرا. پزیشكی باڵای (تێ هۆ ئه‌ڵ) واته‌ دكتۆر هاننا نۆهینك له‌م پێوه‌ندییه‌دا باسه‌كه‌ی كرده‌وه‌.

له‌م هه‌فته‌یه‌دا باسێكی گه‌رم له‌ باره‌ی پێكوته‌ی كۆرۆناوه‌ كرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ده‌رمانسازیی Pfizer وBioNT ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌و پێكوته‌یه‌ی ئه‌وان گه‌شه‌یان پێداوه‌ توانیویه‌تی له‌ قۆناغی سێهه‌می تاقیكاریدا تا ڕێژه‌ی سه‌دی ٩٠ به‌ر به‌ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كه‌ بگرێت. چه‌ندین پێكوته‌ی دیكه‌ش له‌ قۆناغی تاقیكاری دان.

نۆهینك ڕای گه‌یاند كه‌ یه‌ك پێكوته‌ی mRNA بۆ فینلاند هاورده‌ ده‌كرێت، واته‌ له‌و چه‌شنه‌ پێكوتانه‌ی كۆمپانیای Pfizeri به‌رهه‌می هێناوه‌. هه‌روه‌ها پێكوته‌یه‌كی adenovirusvektorirokote و یه‌ك پێكوته‌ش كه‌ بنه‌مای پڕۆتۆئینیی هه‌یه‌.

وا پێشبینی ده‌كرێ كه‌ ڕێژه‌ی پێكوته‌كان له‌ قۆناغی سه‌ره‌تاییدا كه‌م بن و ته‌نیا به‌شی سه‌دی ١٠ -ی دانیشتوان بكات. گرووپی پێكوته‌ هه‌ر ئێستا خه‌ریكی تاووتوێی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاخۆ له‌ قۆناغی سه‌ره‌تاییدا پێكوته‌ له‌ كێ بدرێت.

نۆهیك ئه‌وه‌ وه‌بیرده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ ڕێژه‌ی چه‌ند و چوونی پێكوته‌كان پێوه‌ندیی به‌وه‌شه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئاخۆ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنان چه‌نده‌ ده‌ست و برد له‌ به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه‌ ئاخۆ مافی فرۆشتن به‌ كام گرووپانه‌ دراوه‌ و بابه‌تی دیكه‌ش.

پێكوته‌ی خۆڕایی

وا دیاره‌ پێكوته‌كان بۆ‌ به‌كاربه‌ران هیچی تێ ناچێت و به‌ خۆڕایی ده‌بێت. نۆهینك ده‌ڵێ؛

- پرێنسیپ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پرۆگرامی پێكوته‌ی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ خۆڕایی بێت‌. له‌م حاڵه‌ته‌شدا هه‌ر به‌و پڕێنسیپه‌ كار ده‌كه‌ین.

ڤۆیپیۆ-پوڵكی له‌ (ئه‌س تێ ئه‌م) ڕای ده‌گه‌ینێ كه‌ تێچوونی گشتیی كڕینی پێكوته‌كان به‌ كراوه‌ هێشتراوه‌ته‌وه‌ و فینلاندیش وه‌ك به‌شێك له‌ یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ به‌ش به‌ حاڵی خۆی، تێچوونی هاورده‌كردنی هاوبه‌شی پێكۆته‌كان بگرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی.

نۆهینك پێشتر به‌ (ئولێ)ی ڕاگه‌یاندبوو كه‌ ده‌شێ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه هه‌موو كه‌سێ ده‌ستی به‌ پێكوته‌ ڕابگات.

Koronatestausta Kuopion terveysasemalla
/Sami Takkinen / Yle

*Pfizer و BioNTech ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ پێكوته‌یه‌كیان ساز كردووه‌ كه‌ سه‌دی ٩٠ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بووه‌
*

كۆمپانیای ده‌رمانسازیی Pfizer و BioNTech باسیان له‌ گه‌شه‌سه‌ندنێكی یه‌كجار گرینگ سه‌باره‌ت به‌ پێكوته‌ی كۆرۆنا كردووه‌. ئه‌و پێكوته‌ی ئه‌وان گه‌شه‌یان پێداوه‌، له‌ قۆناغی سێهه‌می تاقیكردنه‌وه‌كاندا، تا ڕێژه‌ی سه‌دی ٩٠ به‌ری به‌و په‌تای كۆڤیدی ١٩-یه‌ گرتووه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌ی كۆرۆنا پێكی ده‌هێنێ.

لێره‌دا باس له‌ یه‌كه‌مین كۆمپانیاكانی ده‌رمانسازییه‌ كه‌ جاڕی سه‌ركه‌وتووبوونی ئه‌نجامی تاقیكاریی كلینیكی له‌ سه‌ر پێكوته‌ی كۆرۆان ده‌ده‌ن.

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌راییه‌كان، پێكوته‌كه‌ له‌ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژدا دوای ئه‌وه‌ی ژه‌می دووهه‌می پێكوته‌ درابوو و هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی ٢٨ ڕۆژ به‌سه‌ر ژه‌می یه‌كه‌می پێكوته‌كه‌دا تێپه‌ڕی بوو، ده‌ستی به‌ پارێزگاریكردن كردووه‌. ئالبێرت پۆورلا سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌مریكایی پزیفێر له‌ ڕاگه‌یاندراوی كۆمپانیاكه‌یاندا وتوویه‌تی

- ده‌رئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی قۆناغی سێهه‌می تێستی پێكوته‌ی كۆڤیدی ١٩-ی كۆمپانیاكه‌مان به‌ڵگه‌ی سه‌ركه‌وتوویی پێكوته‌كه‌مان بۆ به‌رگرتن له‌ كۆڤیدی ١٠ به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ده‌ن.

- هه‌نگاوێكی یه‌كجار بایه‌خدارمان بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ركه‌وتن له‌ پێناوی یارمه‌تیدان به‌ كۆتاییپێهێنان به‌م قه‌رانه‌ جیهانییه‌ی ته‌ندروستی هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه‌.

له‌ قۆناغی سێهه‌می ئه‌م تاقیكردنه‌وانه‌دا كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی حه‌ته‌وه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌، ٤٣٥٣٨ كه‌س به‌شدار بوونه‌.

یه‌كیه‌تیی ئه‌روپا ڕێكه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی له‌ گه‌ڵ Pfizer و BioNTech كردووه‌ بۆ كڕینی پێكوته‌.

تێچوونی ڕێكه‌وتنی كڕینی پێشوه‌خته‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا له‌ سندووقی باربۆی باری نائاسایی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپاوه‌ مه‌زاخت ده‌كرێت. تێكڕای ٢٧ وڵاتی یه‌كیه‌تییه‌كه‌ له‌م ڕێكه‌وتنه‌دا به‌شدارن.

به‌ گوێره‌ی پێشبینییه‌ به‌راییه‌كان، كۆمپانیاكان ده‌توانن له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا نزیكه‌ی ٥٠ ملیۆن ژه‌مه‌ پێكوته‌ به‌رهه‌م بهێنن و له‌ ساڵی داهاتووشدا ١،٣ میلیارد پێكوته‌ی دیكه‌ی به‌رهه‌م بهێنن.

ڕووسیا: پێكوته‌ی Sputnik تا ڕاده‌ی سه‌دی ٩٢ پارێزگاری پێ ده‌هێنێت

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی تاقیكارییه‌كان، پێكوته‌ی Sputnik V كه‌ له‌ لایه‌ن ڕووسیاوه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌، تا ڕاده‌ی سه‌دی ٩٢ توانایی پاڕێزگاریكردن له‌ به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌یه‌. ئه‌مه‌ وته‌ی سندووقی باربۆنی ئابووری و به‌بازاڕكردنی پێكوته‌كه‌یه‌.

١٦ هه‌زار كه‌س له‌م تاقیكارییه‌دا به‌شدارییان كردووه‌. به‌ڵێن وایه‌ كه‌ له‌ قۆناغی نوێدا، واته‌ له‌ قۆناغی سێهه‌می تاقیكاریدا پێكوته‌كه‌ له‌ سه‌ر ٤٠ هه‌زار كه‌س به‌ دڵخوازی خۆیان تاقی بكرێته‌وه‌.

ڕووسیا هه‌ر له‌ مانگی ئاگوستدا پێكوته‌كه‌ی بۆ به‌كارهێنانی نیشتمانی تۆمار كرد و تا ئێستاش ١٠ هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ی سه‌ر به‌ گرووپی ڕیسكن، پێكوته‌یان لێ دراوه‌.

BioNTechin rakennus Saksassa Mainzissa.
/Ronald Wittek / EPA

6.11.2020

ڕاپۆرتی هه‌فتانه‌ی پێوه‌ندیدار به‌ بارودۆخی په‌تای كۆرۆنا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی (ئه‌س تێ ئه‌م) و هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ)ه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ وا نیشان ده‌دا كه‌ چه‌ندین هه‌فته‌یه‌ بارودۆخی په‌تای كۆرۆنا له‌ فینلاند تاڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌قامگیره‌، هه‌رچه‌ند له‌ ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی تر جیاوازییه‌كی زۆریش به‌دی ده‌كرێ.

له‌ كاتی ئێستادا، له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا، له‌ هه‌ر ١٠٠ هه‌زار كه‌س ٤٨ كه‌س په‌تاكه‌ی لێ دیاری ده‌دا. ڕۆژی ٤ی مانگی ١١، بڕی ٢٩٤ حاڵه‌تی نوێ تۆمار كراون و ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی ڕابردوودا نزیكه‌ی ٢٠٠ حاڵه‌ت له‌ یه‌ك رۆژدا بووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ (٤ی مانگ) ٦٥ كه‌س له‌ نه‌خۆشخانه‌كان خه‌وێندراون، كه‌ له‌ ناویاندا ١٥ كه‌س له‌ به‌شی چاوه‌دێری چڕ ڕاگیردراون.

ڕێژه‌ی ئه‌نجامه‌ پۆزه‌تیڤه‌كان له‌ ناو كۆی نموونه‌ تاقیكراوه‌كان سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا، له‌ چاو هه‌فته‌كانی ڕابردوودا بڕێك هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه‌ بینیه‌وه‌. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ نوێییه‌كان حاڵه‌ته‌ تۆماركراوه‌كانی تووشبوون نزیكه‌ی ١٧ هه‌زار حاڵه‌ته‌.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی (لییسا-ماریا ڤۆیپۆ-پۆلككی)، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ستراتیژیی له‌ (ئه‌س تێ ئه‌م)، به‌داخه‌وه‌ ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ هه‌ڵكشان دایه‌. ئه‌و ده‌ڵێ؛

- بارودۆخه‌كه‌ جێی دڵنیایی نیه‌، به‌ڵكو له‌وانه‌یه‌ بته‌قێته‌وه‌. ئه‌و به‌ پێداگرییه‌وه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ ده‌كات.

به‌ به‌راورد به‌ ڕاپۆرتی هه‌فته‌ی ڕابردوو بارودۆخه‌كه‌ له‌ حاڵی گۆڕان دایه‌. (ڤۆیپیۆ-پوڵكی) پێی وایه‌ پێویسته‌ ئێستا ئیتر سنووربه‌ندی و ڕاسپارده‌كان له‌ تێكڕای وڵاتدا ڕه‌چاو بكرێن.

تاك و ته‌را شاری نوێ له‌ قۆناغی گوڕهه‌ڵگرتن دان

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی خۆجێیی هه‌رێمه‌كان، دوێنێ سه‌رجه‌م شه‌ش هه‌رێم له‌ دۆخی گوڕهه‌ڵگرتندا بوون: هه‌رێمه‌كانی بازنه‌ی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئوودێنما، كانتا-هه‌مێ، له‌نسی-پۆهیانما، پیركانما، ڤاسا و ڤارسینایس سوۆمی.

گۆڕان له‌ چاو هه‌فته‌ی ڕابردوو، گه‌ڕانه‌وه‌ی بازنه‌ی ته‌ندروستیی ڤاسایه‌ له‌ قۆناغی هێورایه‌تییه‌وه‌ بۆ قۆناغی گوڕهه‌ڵگرتن. هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی (له‌نسی-پۆهیانما)ش له‌ ئاستی سه‌ره‌تاییه‌وه‌ بۆ قۆناغی گوڕهه‌ڵگرتن.

هێشتاش تووشبوون له‌ ناو چینی به‌ ته‌مه‌ن‌ گه‌نجتره‌كاندا باوتره‌

هێشتاش ئه‌وانه‌ی زۆرتر گیرۆده‌ی كۆرۆنا ده‌بن ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ چینی ته‌مه‌نیی گه‌نجان یان گه‌وره‌ساڵانی تازه‌پێگه‌یشتوون. له‌ ماوی هه‌فته‌ی ٤٤ دا، له‌ ناو ته‌واوی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوندا نزیكه‌ی سه‌دی ٨٠ی تووشبووه‌كان له‌ ته‌مه‌ن ژێر ٥٠ ساڵدا بوون، كه‌ نیوه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش كه‌سانی بن ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵی ده‌گرێته‌وه‌. پشكی ئه‌وانه‌ی سه‌رووی ٦٠ ساڵ بوون له‌ ژێر ڕێژه‌ی سه‌دی ١٠ -ی تووشبووانه‌وه‌ بووه‌ و ئه‌وانه‌ش كه‌ سه‌رووی ٧٠ ساڵیان ته‌مه‌ن بووه‌ ته‌نیا چه‌ند پرۆسێنتێكیان به‌ركه‌وتووه‌.

(ڤۆیپیۆ-پوڵكی) ئه‌وه‌مان وه‌بیرده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ پارێزگاری له‌ گرووپه‌ مه‌ترسیله‌سه‌ره‌كان كارێكی گرینگه‌، چونكه، هه‌رچه‌ند ڕێژه‌ی تووشبووان له‌ ناو ئه‌وانه‌دا كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی ٧٠ ساڵه‌ هه‌ڵنه‌كشاوه‌، به‌ڵام‌ ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ساڵداچووانه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌خه‌وێندرێن له‌ هه‌ڵكشان دایه.

(ڤۆیپیۆ-پوڵكی) ده‌یه‌وێ ئه‌وه‌ وه‌بیربهێنێته‌وه‌ كه‌، له‌ به‌ره‌به‌ری ڕۆژی باوك و كاته‌كانی كریسمه‌سدا، گرینگایه‌تیی دووره‌په‌رێزیكردن له‌ یه‌كتر و هه‌روه‌ها سنووربه‌ندیی تایبه‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كان له‌به‌رچاو بگیردرێت. ناوبراو، كه‌ سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ستراتیژییه‌، ده‌ڵێ؛

- كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی لێك نزیكبوونه‌وه‌ بۆ حاڵی ئه‌وانه‌ش گرینگه‌ كه‌ پێیان وایه‌ ته‌ندروستن.

له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی ڕابردوودا شوێنپێهه‌ڵگرتنی سه‌رچاوه‌كانی تووشبوون به‌ چڕی ئه‌نجام دراوه‌. نزیكه‌ی سه‌دی ٦٠ له‌ سه‌رچاوه‌كانی تووشبوون ده‌بیندرێنه‌وه‌ و دیاری ده‌كرێن.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی به‌دواداچوون، هێشتاش نزیكه‌ی سه‌دی ٦٠ له‌ حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون هه‌ر له‌ ناو خێزاندا ڕوو ده‌ده‌ن. سه‌دی ١٠ بۆ ١٥ ی حاڵه‌ته‌كانی تر، به‌ هۆی تێكه‌ڵاوی و لێك كۆبوونه‌وه‌ خۆكه‌سییه‌كانه‌وه‌ ڕوویان داوه‌، نزیكه‌ی سه‌دی ١٠-ش له‌ شوێنی كار تووش بوون و نزیكه‌ی سه‌دی ٨ -یش له‌ شوێنی هیوایه‌ت و سه‌رگه‌رمی.

Kasvomaskiin pukeutunut nuori bussipysäkillä.
/Tiina Jutila / Yle

**ئایا ڕێی تێ ده‌چێ كۆرۆنا له‌ ڕێی ئاژه‌ڵانه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌؟ كه‌ی ئه‌م په‌تایه‌ دوایی دێت؟

ڕۆژی ٢ی مانگی ١١ له‌ ڕادیۆی شه‌وانی فینلانده‌وه‌ كارناسانی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ڵامی پرسیاری گوێگرانیان دایه‌وه‌.

باشترین به‌شه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌مان بۆ ئێوه‌ گوڵبژێر كردووه‌. ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری گوێگرانیان دایه‌وه‌ بریتی بوون له‌ (كیرسی ڤارهیلا) سه‌رۆكی نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، (میكا ساڵمینێن) سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئاسایشی ته‌ندروستی له‌ دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی و هه‌روه‌ها (ئاسكۆ یارڤینێن) پزیشكی باڵای نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردن له‌ بازنه‌ی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئوودێنما.

ئایا ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئینفلۆنزای وه‌رزانه‌ مه‌ترسیدارتره‌؟

میكا ساڵمینێن، نوێنه‌ری (تێ هۆ ئه‌ڵ): ئینفلۆنزای وه‌رزانه‌ش چه‌شنی ترسناكی هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ ئینفلۆنزا ڕاهاتووین. ئینفلۆنزای وه‌رزانه‌ گه‌لێك جار له‌ ناو خه‌ڵكدا بڵاوبۆته‌وه‌ و پێكوته‌ی پێویستیشی له‌به‌رده‌سته‌. ئینفلۆنزاش له‌وانه‌یه‌ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار بێت و تا ته‌مه‌نیش له‌سه‌ره‌وه‌تر بێت مه‌ترسییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت. به‌ڵام مه‌ترسیی كۆرۆنا بۆ سه‌ر كه‌سانی به‌ساڵداچوو زۆر زیاتره‌ له‌ هی ئینفلۆنزا و ته‌نانه‌ت وادیاره‌ له‌ ناو گه‌نجانیشدا ڕێژه‌ی تووشبوون و نه‌خۆشكه‌وتن به‌ كۆرۆنا له‌سه‌ره‌وه‌تره‌.

ئاسكۆ یارڤینێن، نوێنه‌ری (هووس): پرسیاره‌كه‌ پێكه‌نینهێنه‌. وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ بپرسین تاعوون یان كۆلێرا یان هه‌ردووكیان؟ ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشاوبڕ له‌ ئینفلۆنزا ده‌داته‌وه‌ و كاریگه‌رییه‌كه‌ی ٤ بۆ ٥ جار كوشنده‌تره‌.

ئایا دژه‌ته‌ن له‌وانه‌دا كه‌ جارێك نه‌خۆش كه‌وتوون، به‌ر به‌ تووشبوونه‌وه‌ی دووباره‌ ده‌گرێت؟

ئاسكۆ یارڤینێن، نوێنه‌ری (هووس): پێده‌چێ ئه‌و دژه‌ته‌نه‌ی له‌ جه‌سته‌ی ئه‌وانه‌دا كه‌ به‌ خراپی تووشبوون پێك هاتووه‌ ماوه‌یه‌كی درێژ بیان پارێزێ. هێشتا زانیاریی پشتڕاستكراوه‌ له‌به‌رده‌ستدا نیه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی جارێك به‌خراپی تووش بووبێت، سه‌رله‌نوێ به‌ خراپی تووش بووبێته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت ناشزانین ئاخۆ ئه‌گه‌ری ئه‌م پاراستنه‌ ماوه‌ی چه‌نده‌ ده‌خایه‌نێت.

چی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری درێژخایه‌نی نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌زانین؟

ئاسكۆ یارڤینێن، نوێنه‌ری (هووس): به‌داخه‌وه‌ زۆری لێ نازانین. به‌ وردی نازانین نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ - بۆ وێنه‌ سه‌رئێشه‌، ژانی ماسوولكه‌ و جومگه‌كان، هه‌ناسه‌سواری و داهێزیاوی - له‌ چییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن، بۆیه‌ ناشزانین چاره‌سه‌ری هۆكاره‌كان بكه‌ین. ئێمه‌ نیشانه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین تا بتوانین باشتر له‌گه‌ڵیان هه‌ڵبكه‌ین. وادیاره‌ له‌م حاڵه‌تانه‌شدا كات باشترینه‌ ده‌رمانه‌.

ئه‌و تێستانه‌ی ئێستا ئه‌نجام ده‌درێن تا چ ڕاده‌یه‌ك جێی متمانه‌ن؟

ئاسكۆ یارڤینێن، نوێنه‌ری (هووس): به‌ڵێ، ئه‌و تێستانه‌ جێی متمانه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه‌ یه‌كجار هه‌ستیار بن. كێشه‌كه‌ زۆرتر بایه‌لۆژیكه‌.. هه‌موو كه‌سێك ڕێك له‌و شوێنه‌ی نموونه‌ی لێ هه‌ڵده‌گیردرێ ڤایرۆسی له‌به‌ر ده‌ست نیه‌، بۆیه‌ له‌و كاته‌دا له‌وانه‌یه‌ به‌هه‌ڵه‌ وه‌ڵامی نێگه‌تیڤ وه‌ربگرێته‌وه‌. له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، كه‌سێك كه‌ ڤایرۆس له‌ كۆئه‌ندامی ژوورووی هه‌ناسه‌دانی دا نه‌بێت، زه‌حمه‌ته‌ بتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی باڵكێش كه‌سانی تر تووش بكات. له‌ زانستی پزیشكیدا هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌دله‌سه‌د بۆ هیچ نه‌خۆشییه‌ك له‌به‌رده‌ست نیه‌.

زه‌رفیه‌تی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ كاتی ئێستادا چۆنه‌؟

ئاسكۆ یارڤینێن، نوێنه‌ری (هووس): له‌ كاتی ئێستادا زه‌رفیه‌تی تێست به‌ ته‌واوی ئازاد و له‌به‌رده‌سته‌. ئه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌ی (هووس) جێی نیگه‌رانییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ردان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ كه‌می كردووه‌. من هیوادارم خه‌ڵك بچن بۆ تێست كران. سێكوچكه‌ی ستراتیژی له‌ كاتی ئێستادا بریتی یه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی په‌تا، شوێنپێهه‌ڵگرتنی زنجیره‌ی تووشبوون و لێك پساندنی.

ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ كوێ و به‌ چ شێوه‌یه‌ك زیاتره‌؟

میكا ساڵمینێن، نوێنه‌ری (تێ هۆ ئه‌ڵ): زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری تووشبوونه‌كان له‌ ناو ماڵدا ڕوو ده‌ده‌ن. وه‌ هه‌روه‌ها له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كاندا، ئه‌و شوێنانه‌ی خه‌ڵكێكی زۆری لێیه‌.

ئایا ڕێی تێ ده‌چێ مرۆڤ له‌ ئاژه‌ڵه‌وه‌ كۆرۆنا بگرێت؟

میكا ساڵمینێن، نوێنه‌ری (تێ هۆ ئه‌ڵ): له‌ ناو كێڵگه‌كانی پێگه‌یاندنی مینك (راسو) له‌ ئه‌وروپادا، په‌تایه‌كی به‌رفراوان به‌دی كراوه‌، كه‌ پێوه‌ندیی به‌ تووشبوونی ئینسانییه‌وه‌ هه‌بووه‌. ئه‌وانه‌ی له‌ فینلاند له‌ كێڵگه‌كانی پێگه‌یاندنی مینك دا كارده‌كه‌ن هێندێك ڕێسای تایبه‌تی پاكوخاوێنییان بۆ دیاری كراوه‌.

ڕێژه‌ی چه‌نده‌ له‌ تووشبوونه‌كان به‌ كۆرۆنا به‌ هۆی سه‌فه‌ركردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌یه‌؟

میكا ساڵمینێن، نوێنه‌ری (هووس): له‌ ناو ئه‌وانه‌ی تووشبوونیان سه‌لمێندراوه‌ ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار كه‌میان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌یان هێناوه‌. له‌ راپۆرتی پێشوودا، ڕێژه‌كه‌ سه‌دی ٦ بوو. هه‌ڵبه‌ت ڕێژه‌ی سه‌فه‌ره‌كانیش زۆر كه‌می كردووه‌.

چۆن ده‌بێ خۆ بۆ به‌سه‌ربردنی پشووی كریسمه‌س ئاماده‌ بكرێت؟

میكا ساڵمینێن، نوێنه‌ری (هووس): ئه‌مه‌ نه‌خۆشییه‌كی ئینفێكسیۆن و هه‌وكردنه‌، ڕیسكی ته‌نینه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ له‌ وه‌رزی زستاندان یه‌كجار له‌سه‌ره‌وه‌یه‌. من به‌ش به‌ حاڵی خۆم له‌م وه‌رزی جه‌ژنی كریسمه‌سه‌دا زۆر پارێز ده‌كه‌م. هه‌رچی لێككۆبوونه‌وه‌كانه‌ وا باشه‌ به‌ به‌شداریی كه‌سانێكی كه‌م به‌ڕێوه‌ بچێ.

ئه‌گه‌ر مرۆڤ بچێ بۆ بازاڕكردنێكی كورتخایه‌ن، ئایا گرینگه‌ ماسك به‌كار بهێنێ؟

ئاسكۆ یارڤینێن، نوێنه‌ری (هووس): مه‌ترسیی تووشبوون له‌ كاتی سه‌ردانێكی بچووكدا زۆر نیه‌، به‌ڵام كاتێك لێك نزیكبوونه‌وه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بێت، مه‌ترسیی تووشبوون زیاد ده‌كات. به‌كارهێنانی ماسك ئه‌و په‌یامه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ هه‌مووان یه‌كتریان بۆ گرینگه‌ و پارێزگاری له‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن. به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌وانه‌ش كه‌ مه‌ترسیان له‌ سه‌ره‌ یاخود به‌پارێزترن، ئیمكانی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێندرێ كه‌ بوێرن سه‌ر له‌ بازاڕ بده‌ن.

میكا ساڵمینێن، نوێنه‌ری (هووس): به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ دێته‌وه‌ كه‌ پێ ده‌نێینه‌وه‌ ناو ژیانێكی ڕۆژانه‌ی ئاسایی. له‌مه‌ ته‌واو دڵنیام. به‌ڵام كه‌ی؟ گه‌شبینه‌كان ده‌ڵێن هاوینی داهاتوو، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ماوه‌یه‌كی درێژتری بخایه‌نێت. هه‌رچی بێت، ئه‌م چه‌رمه‌سه‌رییه‌ بۆ تاهه‌تایه‌ درێژه‌ی نابێت.

Koeputkia  Messukeskuksen drive-in-koronavirustestausasemalla.
/Silja Viitala / Yle

30.10.2020

فینلاند له‌سه‌ر ئاستی جیهان ژوماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد، ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ ئاوه‌ژووبوونه‌وه‌ دایه‌‌

وادیاره‌ ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان به‌ كۆرۆنا خه‌ریكی ئاوه‌ژووبوونه‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ وته‌ی (ئه‌س تێ ئه‌م) واته‌ وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستییه‌‌. وا پێده‌چێ له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا‌ ڕێژه‌ی نه‌خۆشكه‌وتووانی نوێ، ڕێژه‌ی نموونه‌ تاقیكراوه‌كان و هه‌روه‌ها پشكی نموونه‌ پۆزه‌تیڤه‌كان له‌ ناو نموونه‌ تاقیكراوه‌كاندا كه‌م تا زۆر له‌ یه‌ك ئاستدا مابێته‌وه‌. پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌ش له‌ ئاستێكی مامناوه‌ندیدا ماوه‌ته‌وه‌. ‌ له‌م پێوه‌ندییه‌دا، لێپرسراوی ستراتیژی له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی خاتوو لییسا-ماریا ڤۆیپیۆ-پوڵكی ده‌ڵێ؛

- له‌ هه‌موو لایه‌كی فینلاند پێویستی به‌ نه‌خۆشخانه‌ و پێڕاگه‌یشتنی چڕ هه‌یه‌، به‌وه‌شه‌وه‌ ڕێژه‌كه‌ تووشبووان هێشتا ئه‌وه‌نده‌ له‌خواره‌وه‌یه‌ كه‌ زه‌حمه‌ته‌ باسی ئه‌وه‌ بكرێ كه‌ ئاخۆ ڕێژه‌ی نه‌خۆشه‌كانی به‌شی پێڕاگه‌یشتنی چڕ یاخود سیمای په‌تاكه‌ له‌ چاو ورزی به‌هار ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتبێ. ‌هه‌رچی ته‌مه‌نی مامناوه‌ندیی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ بۆ به‌شی پێڕاگه‌یشتنی چڕ گوێزراونه‌ته‌وه‌ ڕێك وه‌ك به‌هار وایه‌، واته‌ بڕێك له‌ ژێر ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵه‌وه‌یه‌.

جێی باسه‌، بازنه‌ی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی شاری ڤاسا له‌ قۆناغی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه‌ دایه‌. له‌لایه‌كی تره‌وه‌، پێنج هه‌رێمی هێلسینكی و ئوودێنما، كانتا-هه‌مێ، پیركانما و بازنه‌ی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی ڤارسینایس-سوۆمی و هه‌روه‌ها دوورگه‌ی ئاهڤێنانماش، له‌ قۆناغی هه‌ڵكشانی خێرادان.

هه‌رچی بازنه‌ی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی بۆهیانمای باشووره‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ قۆناغی هه‌ڵكشانی خێراوه‌ خه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ئاستی سه‌ره‌تایی. پانزه‌ بازنه‌ی ته‌ندروستییه‌كه‌ی دیكه‌ له‌ ئاستی بنه‌ڕه‌تی دان.

هۆی چیه‌ بارودۆخه‌كه‌ له‌ فینلاند ئاوه‌ژوو بۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ كێرڤی تووشبوون له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا له‌ هه‌ڵكشان دایه‌؟

له‌ سه‌ر ئاستی هه‌موو دنیا، هه‌م ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون، هه‌م ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.

له‌ وڵاته‌ پڕ حه‌شیمه‌ته‌كانی ئه‌وروپا، بۆ وێنه‌ له‌ فه‌ڕانسه‌ و ئێسپانیا، ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان بگره‌ له‌ ڕاده‌ی وه‌رزیش به‌هاریش زیاتر هه‌ڵكشاوه‌. سه‌رۆك میكا ساڵمینێن له‌ دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ) ده‌ڵێ؛ ده‌كرێ به‌شێ له‌ هۆكاری ئه‌و دیارده‌یه‌ بگێڕدرێته‌وه‌ بۆ زیابوونی ڕێژه‌ی تێسته‌كان، به‌ڵام كاتی ساڵ و هه‌ڵكشانی ئاستی پێوه‌ندییه‌كانیش پشكی خۆیان پێ ده‌بڕێت.

- ‌ هه‌رچی حاڵه‌تی مردنه‌كانه‌ له‌ چاو وه‌رزی به‌هاردا كه‌می كردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ حاڵه‌ته‌ هێورتره‌كانی تووشبوونیش له‌ پێشوو زیاتر ده‌دۆزرێنه‌وه‌.

بارودۆخه‌كه‌ له‌ بۆ وێنه‌ له‌ دانیمارك، نۆروێژ و فینلاند بڕێك باشتر دێته‌به‌رچاو.

- نابێ پاڵی لێ بده‌ینه‌وه‌ و پێمان وابێ ئه‌مه‌ بارودۆخێكی نه‌گۆڕه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ش حاشای لێ ناكرێ كه‌ فینلاندییه‌كان له‌و كاره‌دا، كه‌ گرینگترینی كاره‌كانه‌، سه‌ركه‌وتوو بوونه‌: ڕه‌چاوكردنی مه‌ودای نێوان كه‌سه‌كان، ڕه‌چاوكردنی پاكوخاوێنی و به‌كارهێنانی ماسك. ئه‌مه‌ به‌تایبه‌تی له‌ دیمه‌نی سه‌رشه‌قامه‌كان له‌و هه‌رێمانه‌دا كه‌ داوای ڕه‌چاوكردنیان كراوه‌، به‌ جوانی دێته‌به‌رچاو.

هه‌ر دوێنێ بوو كه‌ فه‌ڕانسه‌ و ئاڵمانیا هه‌واڵی سنووربه‌ندییه‌كه‌ی فراوانی تازه‌یان ڕاگه‌یاند. بۆچی بارودۆخی فینلاند ئه‌وه‌نده‌ له‌ گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا فه‌رقی هه‌یه‌؟

میكا ساڵمینێن پێی وایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ بارودۆخی فینلاند له‌ هاوینیشدا له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا باشتر بوو، خۆی له‌ خۆیدا خاڵی ده‌سپێكێكی باشتری به‌ فینلاندییه‌كان به‌خشیوه‌.

- زۆربه‌ی فینلاندییه‌كان زۆر به‌باشی ڕێنومایی و ڕاسپارده‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. من ئه‌م خاڵه‌ به‌ كه‌م ناگرم.

به‌گوێره‌ی وته‌كانی ساڵمینێن دوو ملیۆن و نیو فینلاندی پڕۆگرامی ''كۆرۆنا ڤیلكو''یان له‌ سه‌ر مۆبایله‌كانیان دابه‌زاندووه‌، ئه‌و پێی وایه‌ ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا ژوماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان. ساڵمینێن ده‌ڵێ، ئیشكردن به‌م پڕۆگرامه‌ش خۆی له‌ خۆیدا ده‌بێته‌ هۆی خێراتركردنی ڕه‌وتی ئاڵوگۆڕی زانیاری و هۆشیاركردنه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

- نزیك به‌ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ حاڵه‌تی تووشبووندا ده‌یانه‌وێ كه‌سانی تر وریا بكه‌نه‌وه‌، كه‌ڵكیان له‌و كۆده‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ له‌ ڕێی ئه‌و پڕۆگرامه‌وه‌ بۆیان نێردراوه‌. به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنێ فینلاندییه‌كان له‌ سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی زۆر به‌رپرسانه‌ هه‌وڵی به‌رگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌ی په‌تاكه‌ ده‌ده‌ن.

ساڵمینێن پێ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرێ كه‌ بارودۆخه‌كه‌ نه‌گۆڕ نیه‌، به‌ڵكو ده‌بێ تێكۆشان به‌رده‌وام بێت تا دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و خراپبوون نه‌ڕوات. ساڵمینێن پێی وایه‌ ڕێوشوێنه‌ خۆجێییه‌كان كاریگه‌رییان هه‌بووه‌.

زۆر له‌ حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون شوێنپێیان هه‌ڵ ده‌گیردرێت. له‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا كه‌سه‌كان له‌ ناوخۆی خێزاندا تووش ده‌بن.

به‌ به‌روارد له‌گه‌ڵ هه‌فته‌كانی ڕابردوو، تواندراوه‌ سه‌رچاوه‌ی زۆر له‌ حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون ببیندرێته‌وه‌. به‌وه‌شه‌وه‌ هێشتا سه‌رچاوه‌ی ٣٠ بۆ ٤٠ له‌ سه‌دی حاڵه‌ته‌كان تووشبوون له‌ تێكڕای وڵاتدا به‌ نه‌زانراوی ده‌مێنێته‌وه‌.

له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه‌ سه‌رچاوه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه‌، سه‌دی ٦٠-یان له‌ ناو بنه‌ماڵه‌دا تووش بوون، سه‌دی ١٥ له‌ ڕێی پێوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژیانی خۆكه‌سییه‌وه‌، نزیكه‌ی سه‌دی ١٠ له‌ كاتی سه‌رگه‌رمیی تردا، و سه‌دی ١٠-ش له‌ شوێنی كار، تووش بوون.

ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ خواردنگه‌كاندا تووشبوون زۆر له‌ پێشوو كه‌متره. ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ خوێندنگه‌كان یاخود باخچه‌كانی ساوایاندا تووش بوون، پشكێكی زۆر كه‌میان پێ ده‌بڕێت. به‌ڕێز ڤۆیپیۆ-پوڵكی له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، ده‌ڵێ؛

- ڕكێفكردنی قۆناغی دووهه‌م به‌ هه‌وڵ و هیممه‌تێكی شێلگیرانه‌ هاتۆته‌دی. گه‌یشتن به‌م دۆخه‌ پێویستیی به‌ ده‌ستوبرد و تێكۆشانی خۆجێیی له‌سه‌ری وه‌ختدا، هه‌بووه‌. به‌ تایبه‌تی وادیاره‌ شوێنپێهه‌ڵگرتنه‌كان له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌ باشی به‌ڕێوه‌چووه‌ و زنجیره‌ی تووشكردنه‌كان لێك پسێندراوه‌‌.

به‌ وته‌ی پاسی پۆهیۆڵا له‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، له‌ مانگی سێپتامبر به‌م لاوه‌ ڕۆژانه‌ ده‌ هه‌زار بۆ هه‌ژده‌هه‌زار تێستی كۆرۆنا ئه‌نجام دراوه‌ و بۆ وێنه‌ له‌ ناوچه‌ی (هووس) به‌ شێوه‌ی مامناوه‌ندی له‌ ماوه‌ی ٤٠ سه‌عاتدا تێست ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌نجامه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌ست به‌ ئه‌نجامدانی تێستی خێراش كراوه‌.

شایانی باسه‌ هێشتاش زۆربه‌ی تووشبووه‌كان كه‌سانی تازه‌پێگه‌یشتوو یاخود گه‌وره‌ساڵانی گه‌نجن. به‌گوێره‌ی وته‌كانی ڤۆیپیۆ-پوڵكی، وادیاره‌ ڕێوشوێنه‌كانی پارێزگاری له‌ گرووپه‌كانی ڕیسك سه‌ركه‌وتوو بووه‌. له‌ خانه‌ی ساڵمه‌ندانیش فێری ئه‌وه‌ بوون كه‌ چۆن پارێزگاری له‌ گرووپه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ره‌كان بكه‌ن.

- چاوپێكه‌وتنی كه‌سانی سه‌رووی ٧٠ ساڵ زیای كردووه‌. ئه‌م كاره‌ بۆیه‌ ده‌كرێ تا ئه‌و توێژه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا ته‌ریك نه‌كه‌ونه‌وه‌. به‌وه‌شه‌وه‌، ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌ ناویاندا به‌دی ناكرێ، هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن چۆن له‌ ڕه‌وتی ژیانی ڕۆژانه‌دا ئاگایان له‌ خۆیان بێت و پارێزگاریش له‌وانه‌ ده‌كرێ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی ٧٠ ساڵ دایه‌. وا باشه‌ هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ درێژه‌ی پێ بده‌ین.

Työntekijöitä Helsingin Messukeskuksen drive-in-testauspisteellä lokakuussa.
/Silja Viitala / Yle

23.10.2020

سنوورداركردنی كۆبوونه‌وه‌كان له‌ پۆهیۆس پۆهیانما و كاینو له‌ مانگی یانزده‌شدا درێژه‌ی ده‌بێ

فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی باكووری فینلاند ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی وه‌ك خۆی هێشتۆونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی بارودۆخی ته‌شه‌نه‌ی په‌تای كۆرۆناوه‌ له‌ ناوچه‌كانی پۆهیۆس پۆهیانما و كاینو دیاری كرابوون.

له‌ ماوه‌ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ریشدا هه‌ر وه‌ك مانگه‌كانی نۆ و ده‌، ڕێگه‌ به‌ سازدانی كۆبوونه‌وه‌ و بۆنه‌ی گشتی به‌ به‌شداریی زیاتر له‌ ٥٠ كه‌س ده‌درێت، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ ڕه‌چاو بكرێن كه‌ THL و OKM له‌ مانگی نۆدا بۆ به‌رگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دیارییان كردبوو‌ن.

ئه‌م بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی ١ بۆ ٣٠ ی مانگی یانزده‌دا كاری پێ ده‌كرێ و ٣٨ شاره‌وانیی سه‌ر به‌ ناوچه‌كانی پۆهیۆس پۆهیانما و كاینو ده‌گرێته‌ خۆی.

شایانی باسه‌، ئه‌گه‌ر باری ئێپیدێمۆلۆژیكی (په‌تاناسی) ناوچه‌كه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت، فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی باكووری فینلاند به‌م بڕیاری سنوورداركردنه‌دا ده‌چێته‌وه‌ و ده‌توانێ ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بهێنێت.

Kainuun keskussairaalan opastekyltti
Antti Tauriainen / Yle

ئه‌س تێ ئه‌م: ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ره‌و خاوبوونه‌وه‌ ده‌چێ

به‌ گوێره‌ی لێدوانی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی (ئێس تێ ئه‌م)، له‌ كاتێكدا كه‌ ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا به‌ شێوه‌ی به‌رچاو هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، وا دێته‌ پێش چاو كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕه‌وته‌كه‌ به‌ره‌و خاوبوونه‌وه‌ چووبێت‌. به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی پێشووتر، ڕێژه‌ی نموونه‌ پۆزه‌تیڤه‌كان له‌ سه‌ر ئاستی هه‌موو نموونه‌ تاقیكراوه‌كانی سه‌رانسه‌ری وڵات، داكشانی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. ‌

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان، بارودۆخی ته‌نینه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا‌ له‌ بازنه‌كانی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی هێلسینكی و ئوودێنما، كانتا-هه‌مێ، پیركانما، ڤارسینایس سوۆمی و پۆهیانمای باشووری وهه‌روه‌ها ئاهڤێنانما، له‌ قۆناغی هه‌ڵكشانی خێرا دایه‌.

له‌ ماوه‌ی ٤٢ هه‌مین هه‌فته‌ی ساڵدا، نزیكه‌ی سه‌دی ٨٠ له‌ حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ ناو كه‌سانی ژێر ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵدا به‌دی كراوه‌ و نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌وانه‌ش ته‌مه‌نیان له‌ ژێر ٣٠ ساڵه‌وه‌ بووه‌. پشكی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی ٦٠ ساڵه‌وه‌یه‌ له‌ ناو تووشبوواندا كه‌متر له‌ سه‌دی ١٠ یه‌. پشكی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی ٧٠ ساڵه‌وه‌یه‌ یه‌كجار كه‌مه‌. شایان باسه‌ هێشتاش نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتدا تووشی په‌تای كۆرۆنا هاتوون، سه‌رچاوه‌ی تووشبوونیان نادیاره‌‌.

Fimlabin koronavirustestauspiste Tampereen messu- ja urheilukeskuksessa.
Antti Eintola / Yle

مه‌یخانه‌كان له‌ خواردنگه‌كان زیاتر سنووردار ده‌كرێن

به‌ گوێره‌ی بڕیاری لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیی په‌ڕله‌مانی فینلاند، له‌ سه‌ره‌تای مانگی یانزده‌ واته‌ مانگی نۆڤامبره‌وه‌ رێستورانته‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای ئامانجی بنه‌ڕه‌تیی كه‌سابه‌تیان‌، به سه‌ر دوو گرووپدا دابه‌ش ده‌كرێن.

توندترینی سنووربه‌ندییه‌كان بۆ ئه‌و ڕێستورانتانه‌ داده‌ندرێ كه‌ پیشه‌ی سه‌ره‌كییان فرۆشتنی نۆشه‌مه‌نییه‌ ئه‌ڵكهۆڵییه‌كانه‌. له‌و جۆره‌ دووكانانه‌دا ده‌كرێ ڕێژه‌ی مشته‌رییه‌كانیان تا سه‌دی په‌نجا واته‌ نیواونیو سنووردار بكرێن. هۆی ئه‌م سنووربه‌ندییه‌، جیاوازیی ڕیسكی تووشبوون به‌ په‌تا له‌ ڕیستورانته‌ جیاجیاكان دایه‌.

سنووربه‌ندییه‌ خاوتره‌كان بۆ ئه‌و ڕێستورانتانه‌ داده‌ندرێ كه‌ چێشتخانه‌، قاوه‌خانه‌ یاخود خواردنگه‌ی ژه‌می نیوه‌ڕۆن. ڕێژه‌ی مشته‌رییه‌كانی ئه‌م جۆره‌ دووكانانه‌ ده‌كرێ ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی تا سه‌دی بیست و پێنج له‌ ڕێژه‌ی ئاسایی زه‌رفیه‌تی خواردنگه‌كان سنووردار بكرێت.

هۆیه‌كی دیكه‌ی سنووربه‌ندی ڕێژه‌ی تووشبوون له‌ ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو دایه‌. ئه‌م یاسایه‌ به‌ جۆرێك داده‌ڕێژرێت كه‌ له‌ بنه‌مادا سنووربه‌ندییه‌كان ته‌نیا له‌و مه‌ڵبه‌ندانه‌ كاریان پێ بكرێت كه‌ پێویست بن. به‌م پێیه‌، سنووربه‌ندی له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، به‌ گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و ناوچه‌یه‌، له‌ ئاستی بنه‌ڕه‌تی، ڕووله‌هه‌ڵكشان یاخود ته‌نینه‌وه‌دا بێت، گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.

Ravintola Yuca Rovaniemellä.
Pekka Viinikka / Yle

16.10.2020

تكای ئه‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ له‌ هه‌موو شوێنه‌كانی كاركردن له‌ ناوچه‌كانی پایته‌خت ماسك به‌كاربهێندرێ

گرووپی كاررێكخه‌ری كۆرۆنا له‌ ناوچه‌ی پایته‌خت ڕایسپاردووه‌ كه‌ له‌ هه‌موو شوێنه‌كانی كاركردن ماسك به‌كار بهێندرێت. ئه‌و گرووپه‌ كارییه‌ هه‌روه‌ها ڕایسپاردووه‌ كه‌ دایكوباوكانیش له‌و شوێنانه‌ی په‌رورده‌ی بنه‌ڕه‌تی پێشكه‌ش ده‌كرێ، ماسك به‌كار بهێنن.

گرووپه‌كارییه‌كه‌ هه‌روه‌ها ڕایپساردووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی مانگی ده‌ واته‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ردا بڕیارێكی ئه‌ركداركه‌ر ده‌ربكرێت كه‌ به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌به‌شداریی زیاتر له‌ ٢٠ كه‌س ته‌نیا له‌ كاتێكدا ڕێگه‌ی پێ بدرێ كه‌ هه‌موو به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ناچار به‌ به‌كارهێنانی ده‌مامك بكرێن. بڕیاری فه‌رمی له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌ لایه‌ن فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمیی ناوچه‌ی باشووی فینلاند، ده‌رده‌كرێت.

پێشتریش له‌ ناوچه‌ی پایته‌خت ڕاسپێردرابوو كه‌ له‌و شوێنانه‌ی ناكرێ مرۆڤ خۆی له‌ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ كه‌سانی تر ببوێرێ، بۆ وێنه‌ له‌ ناو ئامرازه‌كانی هاتووچۆی گشتی و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كاندا، ده‌مامك به‌كار بهێندرێت.

یه‌كیه‌تیی تۆپی پێ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌شداری له‌ چالاكاییه‌كانی ئه‌واندا به‌بێ به‌كارهێنانی ده‌مامك ڕێگه‌پێدراو نیه‌. هه‌روه‌ها له‌ كێبه‌ركێكانی لیگی ڤێیكاووسی تۆپی پێ و هه‌روه‌ها له‌ كێبه‌ركێكانی پاڵه‌وانه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییش داوا كراوه‌ كه‌ ده‌بێ یاریكه‌رانی سه‌رووی ١٥ ساڵ ماسك به‌كار بهێنن.

kasvomaski naisen naamalla
Ari Tauslahti / Yle

تێ هۆ ئه‌ڵ: تا كۆتایی مانگی نۆ، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ وه‌رگیراون تا ئاستی دووبه‌رابه‌ر گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ)، ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه‌. به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ بارودۆخی كۆتایی مانگی نۆ، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ وه‌رگیردراون گه‌یشتۆته‌ دوور به‌رابه‌ری پێشتووتر.

زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی بوون گه‌نجانن. سه‌دی ٨٠ له‌وانه‌ی له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا تووشبوونیان ساغ بۆته‌وه‌كه‌سانی ژێر ٥٠ ساڵ بوونه‌ و نزیكه‌ی سه‌دی ٦٠ له‌وانیش ته‌مه‌نیان له‌ ژێر ٣٠ ساڵه‌وه‌ بووه‌.

‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ ماوه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا تووشبوونیان ساغ بۆته‌وه‌ دانیشتووی ناوچه‌كانی هێلسینكی و ئوودێنما یاخود دانیشتووی بازنه‌ی پێڕاگه‌یشتنی ته‌ندروستیی ڤاسا بوونه‌. بۆ وێنه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ (تێ هۆ ئه‌ڵ) ڕایگه‌یاند كه‌ ٢٤١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆڕۆنا تۆمار كراوه‌. تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ سه‌رجه‌م ١٢٩٤٤ حاڵه‌تی تووشبوون تۆمار كراوه‌.

Länsi-Pohjan keskussairaala
Antti Ullakko / Yle

ماوه‌ی قه‌ره‌نتینه‌ و ته‌ریكمانه‌وه‌ی پێوه‌ندیدار به‌ كۆرۆنا كورت كرایه‌وه‌

ڕۆی دووشه‌ممه‌، ماوه‌ی دڵخوازانه‌ی قه‌ره‌نتینه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه‌ پزیشكی تایبه‌تی په‌تا بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی دیاری ده‌كا، له‌ ١٤ ڕۆژه‌وه‌ بۆ ١٠ ڕۆژ كورت كرایه‌وه‌. سه‌رپزیشكی ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی، تانێلی پووماڵاینێن ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ زۆربه‌ی تووشبووه‌كان نه‌خۆشییه‌كه‌یان له‌ ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا دیاری ده‌دا و نزیكه‌ی زۆربه‌شیان له‌ ماوه‌ی ١٠ رۆژدا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن. به‌ده‌گمه‌ن ڕێ ده‌كه‌وێ كه‌ كه‌سێك نه‌خۆشییه‌كه‌ی له‌ دوای ده‌ ڕۆژه‌وه‌ دیاری بدات.

ماوه‌ی دیاریكراوی ته‌ریككه‌وتنه‌وه‌ له‌ حاڵه‌تی به‌ركه‌وتنی خه‌فیفی كۆرۆنادا له‌ ماوه‌ی ١٤ رۆژه‌وه‌ كورت ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ. به‌ركه‌وتنی كۆرۆنا كاتێك به‌ خه‌فیف له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه‌ پێویستیی به‌ پێڕاگه‌یشتنی نه‌خۆشخانه‌ نه‌بێت.

هه‌رچی ته‌ریككه‌وه‌تنه‌وه‌ی ناو ماڵه‌ ده‌كرێ دوو ڕۆژ دوای ڕه‌وینه‌وه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشی كۆتایی پێ بهێندرێت. ئه‌گه‌ر ته‌نیا هێمای نه‌خۆشی گۆڕان له‌ هه‌ستی بۆنكردن و تامكردندا یاخود هه‌ستیارییه‌كی خه‌فیف بێت، پێویست به‌ درێژه‌دان به‌ ته‌ریككه‌وتنه‌وه‌ ناكات.

به‌گوێره‌ی وته‌كانی پووماڵاینێن سه‌رپزیشكی تێ هۆ ئه‌ڵ، خراپترین كات بۆ تووشكردنی كه‌سێكی تر له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ تووشی كۆرۆنا بووبێت، دوو رۆژ پێش خۆدیاریدانی نه‌خۆشییه‌كه‌ و دوو رۆژ دوای ئه‌وه‌یه‌. له‌ دوای ئه‌م ماوه‌یه‌وه‌ ئیتر ئه‌گه‌ری تووشكردنی كه‌سانی تر به‌ خێرایی كه‌م ده‌كاته‌وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌و حاڵه‌تانه‌دا مرۆڤ به‌ خه‌فیفی تووش بووبێت.

ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ كاریگه‌ریان له‌ سه‌ر ماوه‌ی درێژایی ئه‌و ته‌ریككه‌وتنانه‌وه‌ یاخود قه‌ره‌نتینانه‌ نابێت كه‌ پێش ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ستیان پێ كردبێت.

Lyijykynä karanteenitekstin päällä.
Silja Viitala / Yle

9.10.2020

ڤێرژه‌نی ئینگلیزیی ''كۆرۆنا ڤیلكو'' بڵاوكرایه‌وه‌

ڤێرژه‌نی نوێی به‌رنامه‌ی ''كۆرۆنا ڤیلكو'' به‌ زمانی ئینگلیزی، له‌ ناو ته‌له‌فوونه‌كانی ئاندرۆید و ئایفۆن-دا به‌ڕۆژ كرایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌شی هه‌ڵبژاردنی زمان به‌ ته‌نزیمی به‌رنامه‌ی ''كۆرۆنا ڤیلكو'' زیاد كراوه‌. به‌ هۆی ئه‌م به‌ڕۆژكردنه‌وه‌ نوێیه‌وه‌ ده‌كرێ به‌كاربه‌ر ڕاسته‌وخۆ له‌ به‌شی ته‌نزیمی به‌رنامه‌كه‌وه‌ زمانی دڵخۆازی خۆی هه‌ڵبژێرێ، پێشتر هه‌ڵبژاردنی زمان له‌ ڕێی ته‌نزمی ته‌له‌فونه‌وه‌ ڕێی تێ ده‌چوو. له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئالێكسی ئورتیئاهۆ، سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی زانیاری له‌ ناوه‌ندی THL ده‌ڵێ

- ''كۆرۆنا ڤیلكو'' به‌ زمانی ئینگلیزی، كارئاسانی بۆ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوتر له‌ دانیشتوانی فینلاند ده‌كا تا به‌شداری له‌ هه‌ره‌وه‌زی به‌رگرتن له‌ ته‌نینه‌وه‌ی كۆرۆنادا بكه‌ن. به‌شی نوێی هه‌ڵبژاردنی زمانه‌كانیش، كارئاسانی بۆ گۆڕینی زمان ده‌كات. ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای داوا و پێشنیاری به‌كاربه‌ران ئه‌نجام دراون.

شایانی باسه‌، له‌ زۆربه‌ی ته‌له‌فوونه‌كاندا ''كۆرۆنا ڤیلكو'' بۆ خۆی به‌ شێوه‌ی خۆكار به‌ڕۆژ ده‌بێته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت THL به‌كاربه‌ران ڕاده‌سپێرێ كه‌ چاو له‌ مۆبایله‌كانیان بكه‌ن تا له‌ به‌ڕۆژبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ دڵنیا ببن. بۆ ئه‌م كاره‌ پێویسته‌ سه‌ر له‌ ''فرۆشگه‌ی به‌رنامه‌'' له‌ مۆبایله‌كاندا بدرێت (Google Play یاخود Apple App Store).

''كۆرۆنا ڤیلكو'' ده‌بێته‌ هۆی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی خێرا به‌ كه‌سانی به‌ركه‌وتووی په‌تاكه‌ و هه‌روه‌ها لێكپساندنی زنجیره‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا. هه‌تا كه‌سانی زۆرتر به‌رنامه‌كه‌ به‌كاربهێنن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ زۆرتر ده‌بێ كه‌ كاربه‌ران زووتر له‌ مه‌ترسیی به‌ركه‌وتن ئاگادار بكرێنه‌وه‌. شایانی باسه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 2,3 ملیۆن كه‌س به‌رنامه‌كه‌یان دابه‌زاندووه‌.

Henkilön kädessä puhelin jossa koronavilkku sovellus.
Henrietta Hassinen / Yle

كۆگاكانی فرۆشی ڕۆژانه‌ی كه‌لوپه‌ل به‌ جددی تكا له‌ مشته‌رییه‌كان ده‌كه‌ن ده‌مامك به‌كاربهێنن

كۆگاكانی فرۆشی ڕۆژانه‌ی كه‌لوپه‌ل به‌ جددی تكا له‌ مشته‌رییه‌كانیان ده‌كه‌ن كه‌ ماسك به‌كاربهێنن. له‌م پێوه‌ندییه‌دا به‌تایبه‌تی ڕووی تكا له‌و مشته‌ریانه‌یه‌ كه‌ نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه‌ن كه‌ په‌تای كۆرۆنا تیایاندا له‌ قۆناغی هه‌ڵكشان و ته‌نینه‌وه‌ دایه‌. ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ ڕووی له‌ فرۆشگه‌ ئاساییه‌كان و هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌ گه‌وره‌كانی فرۆشیشه‌.

ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا له‌ قۆناغی هه‌ڵكشانی خێرای په‌تای كۆرۆنا دان بریتین له ناوچه‌كانی ئووسیما، ڤارسینایس-سوۆمی، پیركانما و هه‌روه‌ها كانتا-هه‌مێ. ناوچه‌ی پۆهیانما-ش له‌ دۆخی ته‌نینه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا دایه‌. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆگاكانی فرۆشی ڕۆژانه‌ی كه‌لوپه‌ل، كاری لوۆتۆ، وه‌بیرده‌هێنێته‌وه‌ كه‌؛

- یاسا ڕێگه‌ نادا فرۆشگه‌كان به تۆپزی داوای به‌كارهێنانی ماسك له‌ مشته‌رییه‌كانیان بكه‌ن. كه‌رتی فرۆشیاری چ ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ چاوه‌دێریی به‌كارهێنانی ماسك نیه‌، چ جای ئه‌وه‌ی به‌زۆری زۆرداری ده‌مامك به‌ مشته‌ری هه‌ڵبه‌ستێ. له‌ڕاستیدا، ستافی فرۆشگه‌كان هیچ ڕێكارێكی یاسایی له‌به‌رده‌ست دا نیه‌ تا به‌ر به‌ هاتنه‌ژووره‌وه‌ی كه‌سانی بێ ماسك بۆ ناو دووكانه‌كان بگرێت.

 Hengityssuojainta käyttävä asiakas ja suositus korttimaksamisesta uudistetussa K-Citymarket Jumbossa Vantaalla 9. lokakuuta 2020.
Vesa Moilanen / Lehtikuva

گۆڕانكاری له‌ كاتی خزمه‌تگوزاری و ماوه‌ی كرانه‌وه‌ی خواردنگه‌كاندا

له‌ ڕۆژی پێجشه‌ممه‌ واته‌ 8.10 به‌ دواوه‌، خواردنگه‌كان له‌ تێكڕای وڵاتدا پێویسته‌ تا سه‌عات 24 ی شه‌و دوایی به‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بهێنن. هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی سه‌عات 1 ی به‌ره‌به‌یانیش ده‌رگای خواردنگه‌كان دابخرێن.

حكومه‌ت له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا بڕیاری كاتیی خۆی بۆ سنووربه‌ندكردنی كاتی خزمتگوزاری و ماوه‌ی كراوه‌بوونی خواردنگه‌كان، به‌ هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌، ده‌ركرد.

شایانی باسه‌، له‌ یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌، له‌و ناوچانه‌دا كه‌ په‌تای كۆرۆنا له‌ دۆخی هه‌ڵكشان و ته‌نینه‌وه‌ی خێرا دایه‌، ڕێوشوێنه‌كانی خزمه‌تگوازاری و ماوه‌ی كرانه‌وه‌ی خواردنگه‌كان توندتر ده‌كرێن.

ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا له‌ قۆناغی هه‌ڵكشانی خێرای په‌تای كۆرۆنا دان بریتین له ناوچه‌كانی ئووسیما، ڤارسینایس-سوۆمی، پیركانما و هه‌روه‌ها كانتا-هه‌مێ. ناوچه‌ی پۆهیانما-ش له‌ دۆخی ته‌نینه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا دایه‌. ‌

له‌و ناوچه‌ ئاماژه‌ پێكراوانه‌دا، پێویسته‌ خواردنگه‌كان ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی سه‌عات 22 ی شه‌و كۆتایی به‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بهێنن، و ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی سه‌عات 23 ده‌رگای دووكانه‌كانیشیان دابخه‌ن. شایانی باسه‌، خواردنگه‌كان بۆیان هه‌یه‌ ته‌نیا هێنده‌ی نیوه‌ی زه‌رفیه‌تی ئاسایی خۆیان، ڕێگه‌ به‌ هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی مشته‌ری بۆ ناو خواردنگه‌كان بده‌ن.

Kasvomaskin pöydälle jättänyt asiakas ravintolassa Helsingissä 19. elokuuta 2020.
Antti Aimo-Koivisto / Lehtikuva

ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا به‌شێوه‌ی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه‌

وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی (STM) ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕێژه‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، هه‌فته‌ له‌ دوای هه‌فته‌ هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

میكا ساڵمینێن، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی (THL) ده‌ڵێ تا له‌ پاییز بڕۆینه‌ پێش و به‌ره‌و زستان بكشێین، ڤایرۆسه‌كه‌ زیاتر به‌هێز ده‌بێت. حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ چه‌ندین وڵاتی ئه‌ورووپاییدا هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. ساڵمینێن پێی وایه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ فینلاندیش خه‌ریكه‌ ڕوو ده‌دات. به‌گوێره‌ی وته‌كانی ساڵمینێن هه‌تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 8.10، ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌ نوێیه‌كان گه‌یشتۆته‌ 296 كه‌س.

نه‌خۆشخانه‌ ناوچه‌ییه‌كان و به‌شی خزمه‌تگوزاریی هاوشاره‌وانییه‌كان (كونتائوهتوومه‌) ڕاسپارده‌كان و ڕێوشوێنه‌كانی سنووربه‌ندیی ناوچه‌یی خۆیان له‌ ماڵپه‌ڕه‌ ئینتێرنێتییه‌كانیاندا كۆكردۆته‌وه‌. له‌م په‌یجانه‌دا زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی خۆجێیی په‌تای كۆرۆنا و ڕێوشوێنه‌ تایبه‌ته‌كانی به‌رگرتنی به‌ده‌ست ده‌كه‌ون. لینكی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ماڵپه‌ڕه‌ ناوچه‌ییه‌كان له‌ ماڵپه‌ڕی تێ هۆ ئه‌ڵدا ، په‌یدا ده‌بێ.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی STM، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابروودا 149 حاڵه‌تی نوێی به‌ركه‌وتن له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی فینلاند تۆمار كراون. له‌و حاڵه‌تانه‌، زیا له‌ نیوه‌یان له‌ خوێندنگه‌كان، باخچه‌ی ساوایان یان له‌ ماوه‌ی خه‌ریك بوون به‌ هیوایه‌ته‌كانی كاتی ئازاده‌وه‌ ڕوویان داوه‌ و، سه‌دی 10 ی حاڵه‌ته‌كانیش له‌ خواردنگه‌كان، مه‌یخانه‌كان و یانه‌كانی شه‌وانه‌دا، تۆمار كراون. هه‌رچه‌ند گه‌لێك حاڵه‌تی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتنی به‌كۆمه‌ڵ له‌ ناو قوتابخانه‌كان، باخچه‌كانی ساوایان و ناوه‌نده‌كانی فێركاریدا ڕوویان داوه‌، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا به‌ ڕێكه‌وت و تاكه‌وته‌را حاڵه‌تی تووشبوون و له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ تۆمار كراوه‌.

Kuvassa henkilö työskentelee laboratoriossa.
Joel Saget / AFP

2.10.2020

سه‌رۆكی ناوه‌ندی دیاگنۆستیكای HUS ڕاگه‌یاند ‘’وا پێده‌چێ جڵه‌وی په‌تاكه‌ له‌ ده‌ست ده‌ربچێت''

ڕۆژی 28.9 له‌ ناوچه‌ی ''ئووسیما''دا، ژوماره‌ی پێوانه‌یی وه‌ڵامی پۆزه‌تیڤی تێستی كۆرۆنا، له‌م ماوه‌یه‌ی دوای هاویندا، تۆمار كرا. لاسێ لێهتۆنێن، سه‌رۆكی ناوه‌ندی دیاگنۆستیكای سه‌ر به‌ HUS ڕای گه‌یاند كه‌

- پێده‌چێ په‌تای كۆرۆنا له‌ ناوچه‌ی پایته‌خت، له‌ كۆنترۆڵ ده‌ربچێت.

له‌ ناو 3225 نموونه‌دا كه‌ له‌ تاقیگه‌ی ناوه‌ندی دیاگنۆستیكای HUS دا شیكارییان بۆ كراوه‌، 57 نموونه‌یان كه‌ ده‌كاته‌ 1,77 كۆی نموونه‌كان، وه‌ڵامیان پۆزه‌تیڤ بووه‌.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌، پشكی نموونه‌ پۆزه‌تیڤه‌كان له‌ ناوچه‌ی پایته‌خت نزیكه‌ی سێ جار به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه‌ بینیبوو. ئه‌وكات ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشبوونیان پشتڕاست كرابووه‌وه‌ نزیكه‌ 0,6 پڕۆسێنت بوو. پێشتر له‌ ماوه‌ی پاییزدا، ڕێژه‌كه‌ له‌وه‌ش نزمتر بوو. ئه‌وده‌م له‌ ناو نموونه‌كاندا وه‌ڵامی 0,3–0,4 له‌ تێسته‌كاندا به‌ پۆزه‌تیف ده‌رده‌چووبوو. به‌ گوێره‌ی وته‌كانی ناوبراو

-ئه‌وانه‌ی ئێستا وه‌ڵامی پۆزه‌تیڤیان بۆ دێته‌وه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ هه‌فته‌ی پێشتر تووش په‌تاكه‌ بوون. تاوێكی تر ئه‌وان ڕوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ به‌ره‌و پێشچوونێكی جێی نیگه‌رانییه‌. خه‌ریكه‌ به‌ره‌و ره‌قه‌م و ژوماره‌كانی وه‌رزی به‌هار ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌. ئه‌وده‌م له‌ ناو تێستكراواندا، له‌ خراپترین حاڵه‌تدا له‌ سه‌د كه‌س ده‌ كه‌س تووش هاتبوون.

به‌ڕوونی دیاره‌ كه‌ بارودۆخی په‌تاكه‌ له‌ سه‌ر ئاستی هه‌موو فینلاند، له‌ چاو پێشوودا به‌ره‌و خراپبوون ده‌ڕوا.

- به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی هێشتا ڕێژه‌ی تووشبووان له‌ فینلاند زۆر له‌ سه‌ره‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و خراپبوون ده‌ڕوا. له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌ورووپا له‌ زه‌ردی كاڵه‌وه‌ گۆڕاوین بۆ قاوه‌یی مه‌یله‌و سوور.

لێهتۆنێن وای ده‌بینێ كه‌ به‌ هێندێ پێوه‌ر ناوچه‌ی ''ئووسیما'' له‌ دۆخی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن دایه‌.

- ئه‌گه‌ر له‌ ئاستی ده‌ركه‌وتنی په‌تاكه‌ به‌ گوێره‌ی ڕێژه‌ی دانیشتوان و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی تووشبووان وردببینه‌وه‌، ده‌كرێ بڵێین كه‌م تا زۆر مه‌رجه‌كان پڕبوونه‌وه‌. به‌ڵام جارێ باس له‌ قۆناغی هه‌ڵكشان ده‌كه‌ین. هه‌ڵبه‌ت ته‌واو نزیك كه‌وتووینه‌ته‌وه‌. سنووری نێوان قۆناغی هه‌ڵكشان و قۆناغی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن له‌رزۆكه‌.

به‌ مه‌زنده‌ی سه‌رۆكی ناوه‌ندی دیاگنۆستیكا، لێهتۆنێن، هۆی ئه‌وه‌ی په‌تاكه‌ به‌ خێرایی گوڕهه‌ڵده‌گرێت به‌ركه‌وتنی به‌كۆمه‌ڵه‌. ئه‌و ده‌ڵێ؛

- پێویسته‌ مه‌ودا له‌ نێوان تاكه‌كاندا له‌به‌رچاو بگیردرێت، پاكژیی ده‌ستوپه‌ل و شێوه‌ی دروستی كۆكه‌كردن ڕه‌چاو بكرێت و هه‌روه‌ها ماسكیش به‌كاربهێندرێت. جگه‌ له‌مانه‌، پێویسته‌ خۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵیش بپارێزرێت. هه‌ر به‌ هۆی له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م ڕێوشوێنانه‌وه‌ بوو كه‌ توانیمان له‌ وه‌رزی به‌هاردا په‌تاكه‌ جڵه‌و بكه‌ین.

Lapsi koronatestissä HUSin lastensairaalan testauspisteellä.
Antti Aimo-Koivisto / Lehtikuva

له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ پێویسته‌ ڕێستورانته‌كان سه‌عات ١٢ی شه‌و خزمه‌تگوازرییه‌كانیان ڕابگرن

به‌ هۆی هه‌لومه‌رجی كۆرۆناوه‌ حكومه‌ت سنووربه‌ندیی نوێی بۆ ڕێستورانته‌كان دیاری كردووه‌. له‌ ڕۆژی ٨ی ئه‌م مانگه‌وه‌ (ئۆكتۆبه‌ر) پێویسته‌ ڕێستورانته‌كان سه‌عات ١٢ی شه‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان ڕابگرن و تا سه‌عات ١ی نیوه‌شه‌ویش ده‌رگای ڕێستورانته‌كان دابخه‌ن.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و هێڵه‌ی حكومه‌ت دیاریی كردووه‌، له‌و ناوچانه‌ی كۆرۆنا ده‌چێته‌ قۆناغی هه‌ڵكشانی خێرا، ده‌كرێ ده‌سبه‌جێ ڕێوشوێنه‌كانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی خواردنگه‌كان توندتر بكرێن. توندكردنی زیاتری ڕێوشوێنه‌كان له‌و شاره‌وانیانه‌ی ده‌چنه‌ قۆناغی هه‌ڵكشانی خێرا به‌و مانایه‌ دێ كه‌ ده‌بێ خواردنگه‌كان له‌ سه‌عات ١١ی شه‌ودا دابخرێن و خزمه‌تگوزارییه‌كانیشیان له‌ سه‌عات ١٠ی شه‌ودا ڕابگیردرێن. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پێویسته‌ كه‌ ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی هێنده‌ی نیوه‌ی ئه‌و ڕێژه‌ی مشته‌رییانه‌ی به‌ شێوه‌ی ئاسایی ریستۆرانه‌كان له‌ خۆیان ده‌گرن، به‌ شێوه‌ی هاوكات له‌ ناو ڕێستورانته‌كاندا كۆببنه‌وه‌.

به‌ هۆی ئه‌و سنووربه‌ندییه‌ نوێیانه‌ی حكومه‌ت دیاریی كردوون، خوارده‌مه‌نی-فرۆشییه‌كان ترسی ئه‌وه‌یان ڕێ نیشتووه‌ كه‌ ئاستی فرۆشیان دابڕووخێته‌ خوارێ. به‌ گوێره‌ی وته‌كانی تیمۆ لاپپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی MaRa واته‌ یه‌كیه‌تیی خزمه‌تگوازرییه‌كانی سه‌فه‌ر و خواردنگه‌كان، ئه‌م سنووربه‌ندییانه‌ به‌ كرده‌وه‌ ده‌بنه‌ هۆی داخستنی یانه‌ و كڵاپه‌كانی شه‌وانه‌، چونكه‌ خاوه‌نكاران قازانجێك له‌ كاری خۆیان نابینێ كاتێك ته‌نیا بایی دوو- سێ سه‌عات فریای كرانه‌وه‌ی دووكانه‌كانیان بكه‌ون.

به‌ گوێره‌ی مه‌زنده‌ی سه‌ندیكای پیشه‌یی بواره‌كه‌، به‌ هۆی ئه‌و سنووربه‌ندییانه‌وه‌، نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار ئیشكه‌ری بواری خواردنگه‌ و یانه‌كانی شه‌وانه‌ له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنادا ئیشی خۆیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن. له‌ كاتی ئێستادا ٧٠ هه‌زار كه‌س له‌ بواره‌كه‌دا ئیش ده‌كه‌ن.

Asiakas nauttii alkoholia helsinkiläisen Ölhus Köbenhaven -ravintolan ulkoterassilla keskiviikkona 30. syyskuuta 2020.
Antti Aimo-Koivisto / Lehtikuva

25.9.2020

سنووربه‌ندییه‌كانی لێككۆبوونه‌وه‌ له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ریشدا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌

ئه‌و سنووربه‌ندیانه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌ دیاریكراون، له‌ ماوه‌ی مانگی ده‌ واته‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ریشدا وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌. ڕۆژی سێشه‌ممه‌، فرمانگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی (Aluehallintovirastot) بڕیاری خۆیان سه‌باره‌ت به‌ بۆنه‌ و كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌كان له‌ ماوه‌ی مانگی ده‌-دا ڕاگه‌یاند.

به‌ گوێره‌ی بڕیاری فرمانگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی، به‌ڕێوه‌بردنی بۆنه‌ گشتییه‌كان به‌ به‌شداریی سه‌روو په‌نجا كه‌س له‌ ماوه‌ی مانگی ده‌-شدا، له‌ ناو هۆڵه‌ سه‌رداخراوه‌كان و به‌ شێوه‌ی سنووردار له‌ شوێنه‌ سه‌رواڵاكانیشدا، ڕێگه‌پێدراو ده‌بێ. بۆ له‌مه‌ به‌دواش پێویسته‌ له‌ بۆنه‌ و كۆبوونه‌وه‌كاندا مه‌ودای لێكپارێزراوبوون و پێداویستییه‌كانی پاكوخاوێنی دابین بكرێن. له‌ ئه‌گه‌ری ئاڵوگۆڕی له‌ ناكاو به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌دا، شاره‌وانییه‌كان بۆیان هه‌یه‌ به‌ گوێره‌ی پێویست، سنووربه‌ندییه‌كان توندتر بكه‌نه‌وه‌.

ڕۆژی چوارشه‌ممه، وه‌مه‌ترسیكه‌وتنی سه‌دان كه‌س و تووشبوونی چه‌ندین كه‌س له‌ شاره‌وانیی لیێكسای سه‌ر به‌ ناوچه‌ی كاریاڵای باكوور، پشتڕاست كرایه‌وه‌. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ به‌شداریی سه‌روو په‌نجا كه‌س، هیچ نه‌بێ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

Kouvolan pesäpallostadionin yleisöä
Sami Malmberg / All Over Pr​ess

WHO : ڕێژه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئاستێكی پێوانه‌یی تۆمار كرد

ڕێكخراوی جیهانیی ته‌ندروستی WHO ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕێژه‌ی تووشبووان به‌ په‌تای كۆرۆنا له‌ سه‌ر ئاستی جیهان، ئاستێكی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی سه‌رژمێریی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا نزیكه‌ دوو ملیۆن حاڵه‌تی تووشبوونی نوێ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌و ڕێژه‌یه‌ سه‌دی شه‌ش له‌ ڕاده‌ی تووشبووانی هه‌فته‌ی ڕابردوو زیاتره‌ و به‌رزترین ڕێژه‌ی تۆماركراوه‌ی تا ئێستایه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا.

هاوكات، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ له‌ چاو هه‌فته‌ی پێشووتردا بڕێك كه‌می كردووه‌. شایانی باسه‌، به‌راوردكردنی ڕێژه‌ی تووشبووان له‌چاو تووشبوانی وه‌رزی به‌هاری ڕابردوو ڕێی تێ ناچێت، چونكه‌ ڕێژه‌ی تێست و تاقیكردنه‌وه‌كانی ئێستا له‌ سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان، ته‌واو به‌رفراوانتره‌ له‌ پێشوو.

Terveyspalveluyritys Mehiläisen drive-in- koronatestausasema avattiin Messukeskuksen parkkipaikalle Helsingissä 26. elokuuta 2020.
Antti Aimo-Koivisto / Lehtikuva

شایی هاتوچۆی ئازاد له‌ نێوان فینلاند و سوید و ئێستۆنیا زۆری نه‌خایاند، حكومه‌ت له‌مپه‌ره‌كانی دانانه‌وه

حكومه‌تی فینلاند به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر ڕێی سه‌فه‌ركردن توند ده‌كاته‌وه‌. به‌هۆی خراپبوونه‌وه‌ی بارودۆخی كۆرۆناوه‌، حكومه‌ت له‌ دووشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ به‌ربه‌سته‌كانی سه‌رڕێگای سه‌فه‌ركردن به‌ره‌و ئێستۆنیا، سوید، نۆروێژ، ئایسلاند، ئه‌ڵمانیا و سلۆڤاكیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

بۆ وێنه‌ هه‌ر شه‌ممه‌ی ڕابردوو بوو كه‌ حكومه‌ت چاوه‌دێریی سه‌ر هاتووچۆی ناوخۆیی نێوان سوید و ئێستۆنیای هه‌ڵگرت. له‌ دووشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ ئیتر فینلاندییه‌كان ته‌نیا بۆ شه‌ش وڵاتی ئه‌وروپایی ده‌توانن به‌بێ مه‌رجی قه‌ره‌نتینه‌، سه‌فه‌ر بكه‌ن.

ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ ناو لیستی ''وڵاتانی بێ مه‌ترسی'' بریتین له‌ قیبرس، لاتڤیا، لیێتوا، لیختنشتاین، پۆلاند (له‌هێستان) و سان مارینۆ. ڕاسپارده‌ی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاووڵاتیان خۆیان له‌ سه‌فه‌ری ناپێویست بۆ هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ بپارێزن.

به‌ربه‌ستی نوێی هاتنه‌ ناو وڵات سه‌باره‌ت به‌ وڵاتانی گورجستان، تونس و كه‌نه‌داش داندرایه‌وه‌.

سه‌فه‌ركردنی ئازادانه‌ بۆ ناو فینلاند ته‌نیا له‌و وڵاتانه‌وه‌ ڕێگه‌پێدراوه‌ كه‌ تێیاندا، ئاستی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ ناو دانیشتوانه‌كانیدا له‌ ماوه‌ی دووهه‌فته‌دا، له‌ ڕێژه‌ی ٢٥ حاڵه‌ت له‌ ناو سه‌دهه‌زار كه‌س، پتر نه‌بێت.

ئه‌وانه‌ی له‌ وڵاتانی جێی مه‌ترسییه‌وه‌ دێن، ناچار ده‌بن بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ خۆبه‌خشانه‌ بچنه‌ قه‌ره‌نتینه‌وه‌. جگه‌ له‌مه‌ش، كاربه‌ده‌ستانی بواری ته‌ندروستی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ قه‌ره‌نتینه‌ی زۆره‌مله‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنن.

هه‌رچی هاتوچۆی بازرگانییه‌ بۆ سوید و ئێستۆنیا له‌و به‌ربه‌ستانه‌ ڕیزپه‌ڕه‌. هاتوچۆی بازرگانی بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌ ڕێگه‌پێدراوه‌ و پێویست به‌ قه‌ره‌نتینه‌ی خۆبه‌خشانه‌ش ناكات، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێژه‌ی تووشبوون له‌و دوو وڵاته‌ هه‌ڵكشاوه‌.

هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی سه‌رسنور له‌ هێڵه‌كانی باكووری فینلاند، سوید و نۆروێژ ڕێگه‌پێدراوه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاستی تووشبوون له‌ ڕێژه‌ی دیاریكراوی پێوانه‌، تێپه‌ڕێنێت.

Laivoja on laiturissa Tallinnan satamassa.
Kaupo Kalda / Tallinnan Satama

21.9.2020

زیاتر له‌ دوو ملیۆن كه‌س به‌رنامه‌ی Koronavilkku -یان دابه‌زاندووه‌

نزیكه‌ی یه‌ك له‌ سه‌ر سێی هاووڵاتیانی فینلاند یان ئه‌وانه‌ی له‌ فینلاند نیشته‌جێن، به‌رنامه‌ی Koronavilkku -یان دابه‌زاندووه‌. ئه‌و به‌رنامه‌یه‌، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ لێكپساندنی زنجیره‌ی تووشبوون به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ سازكراوه‌، هه‌تا ئێستا زیاتر له‌ دوو ملیۆن جار دابه‌زێندراوه‌.

هه‌ر ئێستا كار ده‌كرێ بۆ ئاماده‌كردنی وه‌رگێڕانی ئینگلیزیی به‌رنامه‌كه‌. هه‌روه‌ها چاكسازییه‌ك له‌ به‌رنامه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێ تا به‌شی ''ته‌نزیمی وزه‌ی مۆبایل''، له‌ به‌رنامه‌كه‌ لابخرێت.

به‌رنامه‌ی Koronavilkku له‌سه‌ر هه‌موو مۆبایلێك كار ناكات. پسپۆڕان پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر مۆدێلی مۆبایل هی ساڵی 2016 یان نوێتر بێت، ئه‌گه‌ری زۆره‌ كه‌ به‌رنامه‌كه‌ كار بكات. بۆ ئه‌وه‌ی Koronavilkku كار بكات، پێویسته‌ سیستمی كارپێكردنی ته‌له‌فوونه‌ ئایفۆنه‌كانی Apple، له‌ ڤێرژه‌نی 13.5 به‌ره‌وخوار نه‌بێت. هه‌رچی سیستمی كارپێكردنی ئاندرۆید-یشه‌، پێویسته‌ له‌ خوارووی ڤێرژه‌نی 6.0 نه‌بێت.

ڕێسای كاری به‌رنامه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مۆبایله‌كان سیگناڵ، واته‌ كۆدی ناسینه‌وه‌ی نه‌ناسراو، بۆ یه‌كتری ده‌نێرن. مۆبایل زانیاری له‌ ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مۆبایله‌كانی تر، كۆده‌كاته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر به‌كاربه‌ری به‌رنامه‌كه‌ تووشی په‌تای كۆرۆنا ببێت، له‌ ناوه‌ندی پێراگه‌یشتنی ته‌ندروستییه‌وه‌ كۆدێك بۆ ئه‌و ده‌نێردرێ كه‌ ''كۆدی كراوه‌''ی پێ ده‌وترێ. ئه‌و كۆده‌ی بۆ ئه‌و ده‌نێردرێ ڕیزه‌ ژوماره‌یه‌كه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ Koronavilkku -ی سه‌ر موبایله‌كه‌ی، كاربه‌رانی دیكه‌ وشیار ده‌كاته‌وه‌. به‌م شێوه‌یه‌ ڕێ له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ناپێویست ده‌گیردرێت. واته‌، ته‌نیا كاتێك هه‌واڵی تووشبوون به‌ كۆرۆنا ده‌نێردرێت، كه‌ تووشبوونه‌كه‌ پشت ڕاست كرابێته‌وه‌. به‌رنامه‌ی به‌كاربه‌رانی تر كاردانه‌وه‌ نیشان ده‌دات، ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سی تووشبوو له‌ مه‌ودای كه‌متر له‌ ٢ مه‌تریی ئه‌واندا بێ و زیاتر له‌ ١٥ خوله‌ك بمێنێته‌وه‌. زانیاریی به‌ریه‌ككه‌وتن له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی پێشتووتردا تاووتوێ ده‌كرێت.

ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك مه‌ترسیی تووشبوونی به‌دواوه‌ بووبێت، به‌رنامه‌كه‌ به‌كاربه‌ره‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌. له‌و كاته‌دا نووسراوه‌ و ڕێنمایی پێویست له‌ سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت. هه‌رچی زانیارییه‌ كه‌سه‌كییه‌كانه‌ بۆ هیچ كوێ نانێردرێن.

ڕێنمایی وردی دابه‌زاندن و به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی Koronavilkku له‌ ئادرێسی koronavilkku.fi ده‌ست ده‌كه‌وێت. له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا ڕێنمایی به‌ زمانه‌كانی فینلاندی، سوئێدی و ئینگلیزی داندراوه‌. ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ)، له‌ پێناوی لێكپساندنی زنجیره‌كانی تووشبوون به‌ كۆرۆنا، هانی هه‌مووان ده‌دا تا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ دابه‌زێنن.

Kuvassa on puhelin, jonka ruudulla on Koronavilkku-sovellus elokuussa 2020.
Silja Viitala / Yle

به‌ربه‌سته‌كانی سه‌فه‌ركردن له‌ ڕۆژی ١٩ی مانگی ٩ به‌دواوه‌ بۆ وێنه‌ له‌ سوئێد، قیبرس و ژاپۆنه‌وه‌، هه‌ڵ ده‌گیردرێت

له‌ ڕۆژی ١٩ی ٩ به‌دواوه‌ ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی به‌رده‌م سه‌فه‌ركردن كه‌ به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ داندرابوون، خاوكراونه‌وه‌. به‌ربه‌ستی به‌رده‌م هاتنه‌ ناو وڵات له‌ ئیسله‌ند، سوئێد، قیبرس، پۆلۆنیا (له‌هێستان)، نه‌رویج و ئاڵمانیاوه‌، هه‌ڵ گیردراوه‌.

هه‌روه‌ها به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ئه‌و دانیشتووانه‌ی ئاوسترالیا، كه‌نه‌دا و ژاپۆنیش هه‌ڵ گیردراوه‌، كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ وڵاتی خۆیانه‌وه‌ دێنه‌ ناو فینلاند.

هاتن له‌و وڵاته‌ ئاماژه‌پێدراوانه‌وه‌ بۆ ناو فینلاند ئازاد كراوه‌، ئه‌ویش به‌ بێ مه‌رجی قه‌ره‌نتینه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ر به‌ مه‌به‌ستی پشووش بێت. له‌هه‌مان كاتدا، به‌ربه‌ستی سه‌فه‌ركردن له‌ به‌رده‌م ئیتالیا و هه‌نگاریا (مه‌جارستان)، داندراوه‌ته‌وه‌.

گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌ی گیرۆده‌بوون له‌ وڵاتانه‌: پێوانه‌ی نوێی هه‌ڵسه‌نگاندن ٢٥ تووشبوو له‌ ناو سه‌دهه‌زار دانیشتووه‌، له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا. تا ئێستا ڕێژه‌كه‌ ٨ بۆ١٠ حاڵه‌تی تووشبوو بووه‌.

له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌دا، له‌سه‌ره‌تای مانگی ده‌ واته‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌، ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان هه‌فته‌ی جارێك هه‌ڵ ده‌سه‌نگێندرێت، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا تا ئێستا هه‌ڵسه‌نگاندن به‌ دوو هه‌فته‌ جارێك بووه‌. ئه‌گه‌ر پێوانه‌ی دیاریكراو به‌رزببێته‌وه‌ بۆ سه‌رووی ٢٥ كه‌س، ئه‌وا به‌ربه‌سته‌ ناوخۆییه‌كان له‌ نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا داده‌ندرێنه‌وه‌.

له‌و ناوه‌دا، ته‌نیا حاڵه‌تی ڕیزپه‌ڕ سه‌فه‌ر و هاتووچۆی به‌ نیازی ئیش و كاره‌ له‌ نێوان فینلاند، ئێستۆنیا و سوئێددا.

له‌ هه‌موو ماوه‌ی گۆاستنه‌وه‌دا، هاتوچۆ و سه‌فه‌ری كاری له‌ نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا ڕێگه‌ پێدراو ده‌بێ، به‌بێ پێویستیی قه‌ره‌نتینه‌ی دڵخوازانه‌ یاخود به‌ڵگه‌نامه‌ی تێستی كۆرۆنا. ئه‌م سیاسه‌ته‌ به‌رده‌وام ده‌بێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بارودۆخی كۆرۆنا له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ره‌و خراپبوونیش بڕوات.

Autoja jonottamassa Suomeen Ruotsin ja Suomen rajalla Haaparanta-Torniossa toukokuussa 2020.
Pekka Juntti / Yle

17.6.2020

حكومه‌ت واز له‌ كاركردن به‌ یاسای باری نائاسایی ده‌هێنێت

حكومه‌تی فینلاند بڕیاری داوه‌ ده‌سبه‌رداری یاسای باری نائاسایی ببێت و به‌م شێوه‌یه‌ فینلاند ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بارودۆخی ئاسایی.

له‌ كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی حكومه‌ت ساننا مارین (سه‌ر به‌ پارتی سۆسیال دێمۆكراته‌كان) ڕایگه‌یاند كه‌؛ ''له‌ سه‌ر بنه‌مای ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ی په‌تاناسان و یاساناسان كه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، چیدی پاساوی پێویست بۆ ده‌ستڕۆیشتوویی به‌ گوێره‌ی یاسای باری نائاسایی له‌ ئاڕادا نه‌ماوه‌. بۆیه‌، بڕیاری به‌گه‌ڕخستنی‌ یاسای باری نائاسایی و ڕێوشوێنه‌كانی كاركردن به‌و یاسایه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه''.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا مارین ڕایگه‌یاند كه‌ ''باری نائاسایی''، كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ ڕاگه‌یه‌ندرابوو، دوایی پێ ده‌هێندرێت. هه‌ڵبه‌ت مارین ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ مه‌ترسیی نه‌خۆشكه‌وتن هێشتا له‌ فینلاند نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌.

شیاوی باسه‌ حكومه‌تی فینلاند تا ئێستا، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، له‌ پێنج بواردا كاری به‌ یاسایی باری نائاسایی كردووه‌: ڕێكخستنی بواری داوده‌رمان، ڕێكخستنی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی، هه‌لومه‌رجی كاری فرمانبه‌رانی بواره‌ هه‌ستیاره‌كان، داخستنی قوتابخانه‌كان و قه‌ره‌نتینه‌ی پارێزگای ئوودێنما.

هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای باری نائاسایی به‌و مانایه‌ نیه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی بۆ هاووڵاتیان دیاری كراون به‌جارێك هه‌ڵده‌گیردرێن و چیتر كاریان پێ ناكرێت. بۆ وێنه‌ ئه‌و سنووربه‌ندییه‌ توندانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ماوه‌ی كراوه‌بوونی خواردنگه‌كان داندراون، هه‌روا وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ حكومه‌ت به‌ هه‌موو ڕاسپارده‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ كۆرۆنادا ده‌چێته‌وه‌ و هه‌وڵ ده‌دا به‌ پێی پێویست وردبینییان تێدا بكات‌. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێداچوونه‌وه‌ به‌ به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ردانیكردنی خانه‌ی به‌ساڵداچوواندا ده‌كات و له‌ پرسی ڕێكخستنی ئه‌و بۆنه و كۆبوونه‌وانه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه‌ كه‌ پێنجسه‌د كه‌س زیاتر تێیاندا به‌شدار ده‌بن‌.

ئامانجی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چیدی پێویست نه‌كا له‌ داهاتوودا پشت به‌ یاسای باری نائاسایی ببه‌ستێته‌وه‌. به‌و مه‌به‌سته‌، له‌ مانگی ئاگوست واته‌ مانگی هه‌شتدا پێشنیارێك ده‌هێنێته‌ په‌ڕله‌مان كه‌ ڕێگه‌ی پێ ده‌دا له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه‌ی په‌تاكه‌دا بتوانێ ڕاسته‌وخۆ مشووری لێ بخوات.

Sanna Marin.
Petteri Bülow / Yle

(تێ هۆ ئه‌ڵ): بارودۆخی په‌تای كۆرۆنا ڕوو له‌ هێوربوونه‌وه‌یه‌

یوسسی سانێ، لێكۆڵه‌ری پێشه‌نگ له‌ دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ)، كه‌ میوانی به‌رنامه‌ی به‌یانیانیYle بوو، پێی وایه‌ هه‌لومه‌رجی په‌تای كۆرۆنا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌. به‌ گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و پسپۆڕه،‌ مه‌رج نیه‌ شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی دیكه‌ی په‌تای كۆرۆنا به‌ر فینلاند بكه‌وێت. له‌ جێی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ له‌وانه‌یه‌ ورده‌شه‌پۆل لێره‌ و له‌وێ ده‌ربكه‌ون.

سانێ پێی وایه‌ هیچ جۆره‌ پێشبینییه‌كی ورد و مووقلێش سه‌باره‌ت به‌ شه‌پۆلێكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێی تێ ناچێت. به‌وه‌شه‌وه‌ وا باشه‌ ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ سناریۆیه‌ك.

THL:n kyltti Mannerheimintiellä Helsingissä.
Tiina Jutila / Yle

یاساناسان پێیان وایه‌ بنه‌مای یاسایی سنوورداركردنی خواردنگه‌كان لاوازه‌

وازهێنان له‌ كاركردن به‌ یاسای باری نائاسایی ئاڵوگۆڕێكی گه‌وره‌ی له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكیدا پێك نه‌هێناوه‌ چونكه‌ بۆ وێنه‌ سنووربه‌ندیی سه‌ر خواردنگه‌كان هه‌روا به‌رده‌وامه‌.

سنووربه‌ندیی خواردنگه‌كان و به‌ربه‌ستی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ گوێره‌ی (یاسای نه‌خۆشییه‌ گیرۆییه‌كان) دیاری كراوه‌. هه‌رچی به‌ربه‌ستی هاتوچۆی سه‌ر سنووره‌كانه‌ پشت به‌ (یاسای پاسه‌وانیی سنووره‌كان) ده‌به‌ستێت.

سنووربه‌ندیی خواردنگه‌ و كۆبوونه‌وه‌كانیش به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پشت به‌ یاسای باری ئائاسایی نابه‌ستێت. بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ پێویست بێت كه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ بنه‌ماكانی ئه‌و سنووربه‌ندییانه‌دا بكرێت.

سوساننا لیندرۆۆس-هۆڤینهێیمۆ پڕۆفیسۆری حقووقی گشتی له‌ زانكۆی هێلسینكی ده‌ڵێت؛ ''سنوورداركردنی هه‌ر جۆره‌ مافێكی بنچینه‌یی، جا پشت به‌ هه‌ر یاسایه‌ك ببه‌ستێ، ده‌بێ له‌ باری حقووقییه‌وه‌ گونجاو و ناچاری بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تێدا دراوه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، به‌رده‌وامبوون له‌ ئیشكردن به‌و بڕیاره‌ پێچه‌وانه‌ی یاسای بنچینه‌ییه‌''.

ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی بۆ خواردنگه‌كان داندراون تا كۆتایی مانگی حه‌وت كاریان پێ ده‌كرێت. بۆ وێنه‌ تا ئه‌و كاته‌ خواردنگه‌كان بۆیان نیه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی زه‌رفیه‌تی خۆیان مشته‌ری بكه‌نه‌ ژووره‌وه‌. فرۆشی نۆشه‌مه‌نییه‌ ئه‌لكهۆلییه‌كانیش ته‌نیا له‌ ماوه‌ی كاتژمێر ٩ بۆ ٢٢ ڕێگه‌ پێدراوه‌.

هه‌ڵبه‌ت ده‌كرێ هێواش هێواش ئه‌و سنووربه‌ندییانه‌ هه‌ڵبگیردرێن. ئه‌و گۆڕانكارییه‌ كاتییه‌ی له‌ (یاسای نه‌خۆشییه‌ گیرۆییه‌كان)دا و به‌ مه‌به‌ستی سنوورداركردنی خواردنگه‌كان كراوه‌، هه‌تا كۆتایی مانگی ده‌ كاری پێ ده‌كرێت.

پاوڵی ڕاوتیاینێن پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری بواری حقووقی گشتی له‌ زانكۆی تامپێڕێ پێی وایه‌ سنووربه‌ندكردنی خواردنگه‌كان كرده‌وه‌یه‌كی جێگه‌ی پرسیاره‌. ئه‌و ده‌ڵێ ''بڕیاره‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ پشتی ئه‌و بۆچوونه‌ ده‌گرێت كه‌ پێی وایه‌ سنوورداركردنی خواردنگه‌كان بنه‌مایه‌كی حقووقیی یه‌كجار لاوازی هه‌یه‌''.

ناوبراو وه‌بیرده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ توۆماس پۆوستی، ڕاوێژكاری یاسایی ده‌وڵه‌ت، هه‌ڵوێستێكی شیاوی تێڕامانی له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سنووربه‌ندیی خواردنگه‌كان ده‌ربڕیوه‌ و وتوویه‌تی كه؛‌ پێویسته‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وام بۆ پێویستیی ئه‌و سنووربه‌ندییانه‌ بكرێت.

ڕاوتیاینه‌ن درێژی پێ دا و وتی؛ ''بارودۆخی نائاسایی پێوه‌ندیی به‌ تێكرای وڵاته‌وه‌ هه‌بووه‌، بۆیه‌ ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ش كه‌ گیردراونه‌ به‌ر هه‌موو وڵاتی گرتۆته‌وه‌. له‌ هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا، كاتێك چیتر دۆخی نائاسایی پێوه‌ندیدار به‌ په‌تای كۆرۆنا له‌ ئاڕادا نه‌ماوه‌، پێویستیی سنووربه‌ندكردنی خواردنگه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتدا پرسیاری زۆر هه‌ڵده‌گرێت''.

له‌ سه‌ره‌تادا داخستنی خواردنگه‌كان به‌ بوونی بارودۆخی نائاساییه‌وه‌ گرێ درا. كاتێك له‌ سه‌ره‌تای مانگی شه‌شدا ڕێگه‌ به‌ خواردنگه‌كان درا ده‌رگاكانیان بكه‌نه‌وه‌، كۆمیسیۆنی ده‌ستووری بنچینه‌یی په‌ڕله‌مان ئه‌و گرێدراوییه‌ی سڕیه‌وه‌.

هه‌رچی به‌ربه‌سته‌كانی كۆبوونه‌وه‌یه‌، مانگی جارێك بڕیاری لێ ده‌درێته‌وه‌. بڕیاری هه‌نووكه‌یی هه‌تا كۆتایی مانگی حه‌وت كاری پێ ده‌كرێت. به‌ پێی بڕیاری ئێستا، كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێ به‌ به‌شداریی لانی زۆره‌كه‌ی په‌نجا كه‌س بێت. هه‌ڵبه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی په‌نجا بۆ پێنجسه‌د كه‌سیش به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕێوشوێنی تایبه‌ت، ڕێگه‌پێدراوه‌.

Poikkeuksellisesti suljettu -lappu ravintolan ikkunassa.
Tiina Jutila / Yle

پێشبینیی وه‌زاره‌تی دارایی: دوای كۆرۆنا ئابووری به‌ هێواشی هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌، ڕێژه‌ی بێكاریش ده‌چێته‌ سه‌ر

ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی بۆ به‌رگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای كۆرۆنا داندراون، ئابووریی فینلاند له‌م ساڵدا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بچووك ده‌كه‌نه‌وه‌. به‌ گوێره‌ی پێشبینیی وه‌زاره‌تی دارایی، به‌رهه‌می ناخالسی ناوخۆیی (BKT) له‌ ساڵی داهاتوودا به‌ ڕێژه‌ی سه‌دی ٢.٥ گه‌شه‌ ده‌ستێنێت و له‌ ساڵی ٢٠٢٢ دا به‌ ڕێژه‌ی سه‌دی ١.٧.

وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی تایبه‌تدا له‌ كزی ده‌دات و ئاستی دامه‌زراندنیش به‌ ڕێژه‌ی سه‌دی ٢.٥ كه‌م ده‌كات. خزمه‌تگوازرییه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ گه‌شتیاری له‌ هه‌موو كه‌رته‌كانی تر هێواشتر ده‌بووژێته‌وه‌‌. هه‌رچی ئابووری نیشتمانییشه‌ له‌م ساڵدا، به‌ هۆی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی بۆ بووژاندنه‌وه‌ گیردراونه‌ته‌ به‌ر، زۆر به‌ خێرایی ده‌كه‌وێته‌ ژێر قه‌رزه‌وه‌.

ڕێژه‌ی دامه‌زراوان له‌ ساڵی ٢٠٢٠ دا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كات. به‌ گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، ڕێژه‌ی دامه‌زراندن به‌ بڕی سه‌دی ٢.٥ كه‌م ده‌كات و، كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كار دامه‌زراون ڕێژه‌یان بۆ ژێر سه‌دی ٧١ داده‌به‌زێت.

له‌ ماوه‌ی به‌هاری ئه‌م ساڵدا ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی خراونه‌ته‌ پشووی ناچارییه‌وه و داواخوازی كارن‌،‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پێوانه‌یی به‌رز بۆته‌وه‌. دابه‌زینی ڕێژه‌ی دامه‌زراندن و ڕێژه‌ی به‌رزی ئه‌وانه‌ی خراونه‌ته‌ پشووی ناچارییه‌وه‌، له‌ سه‌ر یه‌ك، ڕێژه‌ی بێكاریی گشتیی بۆ سه‌رووی سه‌دی ٨ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌.

شایانی باسه‌ له‌ پێشبینیی وه‌زاره‌تی داراییدا گریمانه‌ی ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ په‌تای كۆرۆنا هێواش هێواش بڕه‌وێته‌وه‌ و له‌ پاییزیشدا شه‌پۆلێكی دیكه‌ی په‌تا هه‌ڵ نه‌داته‌وه‌. تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌سه‌رێكی به‌بڕشت یاخود پێكوته‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌، متمانه‌ی به‌كاربه‌ران و توانایی جموجووڵی ئابووری له‌ ئاستێكی لاوازدا ده‌مێنێته‌وه‌.

TE-toimiston kyltti Pasilassa Helsingissä
Pekka Tynell / Yle

15.6.2020

كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا ڕایسپاردووه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی حه‌وته‌وه،‌ قۆناغ قۆناغ، به‌ربه‌سته‌كانی سه‌فه‌ركردن له‌سه‌ر سنووره‌ ده‌ره‌كییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا هه‌ڵبگیردرێت

كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا ڕایسپاردووه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی جولای واته‌ مانگی حه‌وته‌وه،‌ قۆناغ به‌ قۆناغ، به‌ربه‌ستی سه‌ر سنووره ده‌ره‌كییه‌‌كانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا بۆ سه‌فه‌ركردن هه‌ڵبگیردرێن. پێشنیاری كۆمیسیۆن ئه‌وه‌یه‌ كه هه‌موو وڵاتانی یه‌كیه‌تییه‌كه‌ پێكه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ ساغ ببنه‌وه‌ كه‌ ده‌كرێ له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه‌ به‌ربه‌ستییان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیردرێت.

سنووری ده‌ره‌كیی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ وڵاتی فینلاند بۆ وێنه‌ به‌ مانای سنووری وڵاتی رووسیا دێت‌. هه‌ڵبه‌ت له‌ به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و هێڵه‌دا كه‌ حكومه‌تی فینلاند ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو‌ دیاریی كرد، فینلاند به‌ ئاراسته‌ی ڕاسپارده‌كه‌ی كۆمیسیۆنی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپادا ناڕوات، چونكه‌ حكومه‌ت ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ نه‌بێ تا ڕۆژی ١٤ی مانگی حه‌وت به‌ربه‌ستی سه‌ر سنووره‌ ده‌ره‌كییه‌كان هه‌ڵناگرێت.

شایانی باسه‌، كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا ده‌توانێ ڕاسپارده‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ هاتوچۆی سه‌ر سنووره‌كان ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام دوابڕیاری هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تییه‌كه‌ له‌ ده‌ستی وڵاته‌كه‌ خۆی دایه‌.

Matkustaja lentoasemalla
Petteri Sopanen / Yle

له‌ مانگی حه‌وتدا ڕێگه‌ به‌ سازكردنی بۆنه‌كان به‌ به‌شداریی زیاتر له‌ پێنجسه‌د كه‌س و به‌ ڕه‌چاوكردنی هێندێك مه‌رج ده‌درێت

حكومه‌ت به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر ڕێی كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌كان خاو ده‌كاته‌وه‌. له‌ سه‌ره‌تای مانگی حه‌وت به‌دواوه‌ ڕێگه‌ به‌ گرتنی بۆنه‌ و به‌ستنی كۆڕ به‌ به‌شداریی زیاتر له‌ پێنجسه‌د كه‌س ده‌درێ. هه‌ڵبه‌ت مه‌رجی ئه‌م ڕێگه‌پێدانه‌ ڕه‌چاوكردنی هێندێك شه‌رت و مه‌رجی تایبه‌ته‌ له‌وانه‌ ئیمكانی به‌ربه‌ست بۆدانان و لێكدابڕاندنی شوێنی دانیشتنی پۆل پۆلی بینه‌ران و به‌شداربووان‌.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا وه‌زیری زانست و كولتوور، هاننا كۆسۆنێن (سه‌ر به‌ پارتی ناوه‌ند) وتوویه‌تی كه‌ ''هه‌رچه‌ند جارێ ئیمكانی هه‌ڵگرتنی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانمان نیه‌، به‌ڵام پێم وابێ هه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ش قه‌ڵه‌مبازێكی جێی هیوایه‌ به‌ ئاڕاسته‌یه‌كی دروستدا''.

Kirittäret JoMa yleisö kesäkuu 2020
Vesa Pöppönen / AOP

ڕێگه‌ی سه‌فه‌ركردن بۆ نه‌رویج، دانمارك، ئیسله‌ند و وڵاتانی باڵتیك ده‌كرێته‌وه‌ و پێویستیی به‌ قه‌ره‌نتینه‌ش نابێت‌

حكومه‌ت ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ هه‌ڵده‌گرێ كه‌ به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ له‌ سه‌ر ڕێی سه‌فه‌ركردن داندرابوون. له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ بۆ وێنه‌ سه‌فه‌ركردن بۆ وڵاتانی باڵتیك و وڵاتانی باكووری ئه‌ورووپا ئاسانكاریی بۆ ده‌كرێت.

چاوه‌دێری له‌ سه‌ر سنووره‌ ناوخۆییه‌كان بۆ هاتوچۆی نێوان‌ فینلاند و وڵاتانی ئێستۆنیا، لاتڤیا، لیێتوا، دانمارك، نه‌رویج و ئیسله‌ند، هه‌ڵده‌گیردرێن. شایانی باسه‌ سه‌فه‌ر بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی ناویان هات، پێویستیی به‌ قه‌ره‌نتینه‌ نابێت.

له‌و ناوه‌دا به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر ڕێ سه‌فه‌ركردن بۆ وڵاتی سوێد له‌ جێی خۆیان ده‌مێننه‌وه‌. به‌ گوێره‌ی وته‌كانی وه‌زیری ناوخۆ، ماریا ئۆهیساڵۆ (سه‌ر به‌ پارتی سه‌وزه‌كان)، هه‌ڵنه‌گیرانی به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر ڕێی سه‌فه‌ركردن بۆ سوێد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بارودۆخی په‌تای كۆرۆنا له‌و وڵاته‌. هه‌تا ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو، ڕێژه‌ی قوربانییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا له‌ سوێد گه‌یشته‌‌ ٤٨٥٠ كه‌س. هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی هه‌واڵی تووشبوونی ١٤٠٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ سوێد بڵاوكرایه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی بڕیاری حكومه‌تی فینلاند، له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه‌، هه‌ر دانیشتوویه‌كی وڵاتانی شێنگێن ڕێگه‌ی پێ ده‌درێ سنووره‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا ببڕێت، ئه‌گه‌ر بۆ هاتنه‌ فینلاند پاساوێكی وه‌ك پێوه‌ندیی خێزانی یان داراییه‌كی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ فینلاند، بۆ وێنه‌ كۆخێكی ناو دارستان (مۆكی)ی، هه‌بێت.

شیاوی باسه‌، دوو هه‌فته‌ی دیكه‌، دیسانه‌وه،‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانی هاتوچۆی سه‌ر سنووره‌كان ده‌كرێت. به‌ گوێره‌ی مه‌زنده‌ی وه‌زیری هاتوچۆ و په‌یامگه‌یاندن، تیمۆ هاڕاكا (سه‌ر به‌ سۆسیال دێمۆكراته‌كان) له‌ پێداچوونه‌وه‌ی داهاتوودا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ كرانه‌وه‌ی هاتوچۆ له‌ نێوان وڵاتانی دیكه‌ ناوچه‌ی شێنگێن، بكرێت.

Autio Helsinki-Vantaan lentoasema.
Tiina Jutila / Yle

12.6.2020

بانكی فینلاند: ئابووریی فینلاند ئه‌مساڵ به‌ ڕێژه‌ی سه‌دی ٧ له‌ كزیی ده‌دات

به‌ گوێره‌ی پێشبینینامه‌یه‌كی ئابووریی بانكی ناوه‌ندیی فینلاند سه‌باره‌ت به‌ ساڵه‌كانی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٢ ، كه‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ بڵاوكراوته‌وه‌، وا پێشبینی ده‌كرێ كه‌ ئابووریی فینلاند به‌ هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ ‌به‌شێوه‌یه‌كی توند بچووك ببێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كه‌، ئابووریی فینلاند له‌ ساڵی ٢٠٢٠ دا به‌ ڕێژه‌ی سه‌دی ٧ بچووك ده‌بێته‌وه‌. پێشبینییه‌كان وا نیشان ده‌ده‌ن كه‌ ئابووری له‌ ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ دا به‌ ڕێژه‌ی سه‌دی ٣ گه‌شه‌ بستێنێته‌وه‌.

وا پێشبینی ده‌كرێ كه‌ بووژانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌كاوه‌خۆ و به‌ پێشه‌نگایه‌تیی مه‌سره‌فكردن له‌ كه‌رتی تایبه‌تدا،‌ ڕوو بدات. له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنادا بارودۆخی ئابووریی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها سنووربه‌ندییه‌ ناوخۆییه‌كانی ناو وڵات بوونه‌ته‌ هۆی لاوازكردنی ئابووریی فینلاند.

Poikkeuksellisesti suljettu -lappu ravintolan ikkunassa.
Tiina Jutila / Yle

وا چاكه‌ خۆ له‌و پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه‌ ببوێردرێ كه‌ پڕن له‌ موسافیر

ڕۆژی دووشه‌ممه‌، كۆڕی پێوه‌ندیدار به‌ هاتوچۆی گشتی، له‌سه‌ر ڕێساكانی هاتوچۆ ڕێك كه‌وت. به‌گوێره‌ی وته‌كانی وه‌زیری هاتوچۆ و په‌یامگه‌یاندن، تیمۆ هاڕاكا (كه‌ سه‌ر به‌ پارتی سۆسیال دێمۆكراته‌)، پێویست به‌ داڕشتنی ڕێسایه‌كی جیاواز ناكات، چونكه‌ ڕاوبۆچوونی هه‌موو چالاكانی بواره‌كه‌ وه‌ك یه‌ك وایه.‌

له‌ هه‌موو كه‌رته‌كانی هاتوچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان، پاسه‌كان، گه‌شتی ئاسمانی و بواری پیشه‌ی تاكسی لێخۆڕینیشدا، ویستی گشتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕه‌چاوی ڕێنوماییه‌كانی (تێ هۆ ئه‌ڵ) بكرێت. به‌وشه‌وه‌، وه‌ك بۆ وێنه‌ (ڤێ ئه‌ڕ) و (ئۆننی بووس) ڕایانگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر مشته‌رییان هه‌بێت، ئه‌وا تا دوا كورسیی پاسه‌كان و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان، به‌ موسافیره‌كان ده‌فرۆشرێت.

هاننوو كیڤیڕانتا، پڕۆفیسۆری لێكۆڵه‌ر له‌ (تێ هۆ ئه‌ڵ)، ئه‌وه‌ وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ بۆ موسافیران وا باشه‌ كه‌ تا ئیمكانی هه‌بێ دووره‌په‌رێز له‌ یه‌كتر دابنیشن. له‌ ڕێنومایینامه‌یه‌كدا كه‌ (تێ هۆ ئه‌ڵ) بۆ بواری هاتوچۆی گشتیی داڕشتووته‌، باسی ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ دووره‌په‌رێزی ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی تووشبوون به‌ هۆی تنۆكه‌كانه‌وه.‌

هه‌روه‌ها وا باشه‌ كه‌ له‌ كاته‌كانی قه‌ره‌باڵغیدا هاتوچۆ نه‌كرێت. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، پرۆفیسۆر كیڤیڕانتا پێشنیاری ئه‌وه‌ ده‌كا كه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌چنه‌ سه‌ر كار له‌ گه‌ڵ خاوه‌ن كاره‌كانیان له‌سه‌ر خشته‌یه‌كی كاتیی گونجاوتر ڕێك بكه‌ون به‌ڵكو كاتی چوونه‌سه‌ركاریان نه‌كه‌وێته‌ خراپترین كاته‌كانی قه‌ره‌باڵغیی هاتوچۆوه.‌

هه‌ڵبه‌ت كاته‌كانی سه‌فه‌ركردن له‌ ناو ئامرازه‌كانی هاتوچۆی گشتیی ناو شاره‌كاندا كورتخایه‌نه‌، بۆیه‌ مه‌ترسیی تووشبوون له‌و كاتانه‌دا له‌ ئاستێكی كه‌م دایه‌ و پاسه‌‌ پڕ موسافیره‌كانیش جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆر نین.‌

Juna saapuu asemalaiturille.
Helsingin seudun joukkoliikenne (HSL) on kertonut, että se menettää nyt noin 20 miljoonaa euroa lipputuloja kuukaudessa.Henrietta Hassinen / Yle

پڕۆفیسۆری ئیمۆنۆلۆجی باوه‌ڕ ناكات شه‌پۆلێكی نوێی په‌تای كۆرۆنا ڕوو له‌ فینلاند بكات

به‌ پێی لێكدانه‌وه‌ی پرۆفیسۆر سێپپۆ مێری، پرۆفیسۆری ئیمۆنۆلۆجی له‌ زانكۆی هێلسینكی، شه‌پۆلی دووهه‌می په‌تای كۆرۆنا، كه‌ مه‌ترسیی هاتنی ده‌كرێت، له‌وانه‌یه‌ ڕوو له‌ فینلاند نه‌كات.

پرۆفیسۆر مێری دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه‌ دڵنیایی ته‌واو له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌ ئاڕادا نیه‌، به‌وه‌شه‌وه‌ بۆ سه‌لماندنی بۆچوونه‌كه‌ی پشت به‌و ڕاستیانه‌ ده‌به‌ستێ كه‌ ئێستا ئیتر ڤایرۆسه‌كه‌ ناسراوتره‌ له‌ پێشوو، هه‌روه‌ها زانیاریش له‌سه‌ر‌ شێوازی ڕكێفكردن و به‌رگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی به‌ده‌ست هاتووه‌.

پرۆفیسۆر مێری سپاسی فینلاندییه‌كانیش ده‌كا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ڕێوشوێنه‌كانی خۆپاراستنیان به‌ باشی ڕه‌چاو كردووه‌.

ڕه‌چاوكردنی ڕێوشوێنه‌كانی خۆپاراستن‌ هۆكاری یه‌كالاكه‌ره‌وه‌ی زاڵبوون به‌ سه‌ر بارودۆخه‌كه‌دا بووه‌ و هێشتاش چاره‌سه‌ری هه‌ر له ڕه‌چاوكردنی ڕێوشوێنانه‌كانی خۆپارێزی دایه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه‌ چیتر په‌تاكه‌ به‌و زۆرییه‌ی پێشوو له‌ فینلاند به‌دی ناكرێت. پڕۆفیسۆر مێری ده‌ڵێ:

''به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ژوماره‌كان، بارودۆخه‌كه‌ له‌م ساته‌وه‌خته‌دا یه‌كجار باش دێته‌به‌رچاو، به‌ڵام هێشتا ترسی ئه‌وه هه‌یه‌ كه‌ ئاڵۆگۆڕ به‌سه‌ر ڕه‌فتاری خه‌ڵكدا بێت، واته‌ ڕه‌چاوكردنی مه‌ودای خۆ له‌یه‌كتر پاراستن فه‌رامۆش بكه‌ن و ئه‌وه‌ له‌به‌رچاونه‌گرن كه‌ ده‌بێ خۆ له‌ لێككۆبوونه‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵ بپارێزن''.

Hoitaja menee teho-osastolle Keski-Suomen keskussairaalassa.
Tommi Anttonen / Lehtikuva

ئاسه‌واره‌كانی كۆرۆنا له‌وانه‌یه‌ چه‌ندین هه‌فته‌ یان ته‌نانه‌ت چه‌ندین مانگ بمێننه‌وه‌

ئه‌وانه‌ی به‌ خراپی تووشی په‌تای كۆرۆنا ده‌بن، ئاسه‌واره‌ دره‌نگكه‌وتووه‌كانی كۆرۆنا ده‌توانێ تا چه‌ندین هه‌فته‌ یان ته‌نانه‌ت چه‌ندین مانگ له‌ كۆڵیان نه‌بێته‌وه‌. نه‌خۆشه‌كان باسیان له‌ زۆر نیشانه‌ی وه‌ك تای شه‌پۆلدار، ژان و ئێشی جمگه‌كان، شه‌كه‌تی و داهێزیاوی، ماندوویی، كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان و كۆكه‌یه‌كی له‌بڕاننه‌هاتوو كردووه‌.

هه‌ڵبه‌ت هێشتا سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌رییه‌ درێژخایه‌نه‌كانی ئه‌و په‌تا ڤایرۆسییه‌ له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تووشی بوون، زانیارییه‌كی كه‌م له‌به‌رده‌ست دایه‌.

Liikkumisrajoituksia koskevia ilmotuksia teho-osaston ovessa Keski-Suomen keskussairaalassa.
Tommi Anttonen / Lehtikuva

10.6.2020

ئایا زیاتر له‌ یه‌ك مانگ له‌ پشوودا ڕاگیردراویت؟ له‌وانه‌یه‌ پشووی ساڵی داهاتووشت كورتتر ببێته‌وه‌

به‌ هۆی له‌ پشوودا ڕاگرتنی ئه‌م ماوه‌یه‌وه (لۆماوتووس)‌‌، ئه‌گه‌ری ڕاسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر له‌و كه‌سانه‌ی له‌ كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی، خواردنگه‌كان، هۆتێله‌كان و بواری بازرگانیدا كاریان كردووه‌، له‌ ساڵی داهاتووشدا ماوه‌ی پشووه‌كانیان كورتتر ببێته‌وه‌.

زۆر له‌وانه‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ له‌ پشوودا ڕاگیردراون، ته‌نیا مووچه‌ی ئه‌م به‌هاره‌یان له‌ كیس نه‌چووه‌، به‌ڵكو هه‌ر به‌ هۆی ئه‌و پشووه‌ ناچارییه‌وه‌ پشووی ساڵی داهاتووشیان ده‌سووتێت.

ڕۆژانی پشوو ته‌نیا له‌ ماوه‌ی سی ڕۆژی یه‌كه‌می له‌ پشوودا ڕاگیردران، پاشه‌كه‌وت ده‌بێ. بۆ وێنه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ كۆتایی مانگی سێ دا به‌ ناچاری له‌ پشوودا ڕاگیردرابێت و له‌و ڕۆژه‌وه‌ ئیتر بێ پسانه‌وه‌، به ‌بێ یه‌ك ڕۆژی كاریش، له‌ پشووی ناچاریدا ڕاگیردرابێت، ده‌شێ ماوه‌ی پشووی ساڵی داهاتووی دوو ڕۆژ كه‌م بكات.

ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سی له‌ پشوودا ڕاگیردراو به‌ كرده‌وه‌ چه‌ند ڕۆژی پشووی ساڵی داهاتووی ده‌فه‌وتێت، به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ '''یاسای ماوه‌ی كاركردن'' یاخود شێوه‌ی ڕێكه‌وتنی كارییه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی مه‌زنده‌كردنی وه‌زاره‌تی كار و كاسبی (TEM)، ئه‌وانه‌ی پشووی ناچاریی ئه‌م به‌هاره‌ له‌ ڕۆژه‌كانی پشوویان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ڕێژه‌یان ده‌گاته‌ زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار كه‌س. ئه‌وانه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك مانگ ناچار به‌ پشووكراون ڕێژه‌یان، تا كۆتایی مانگی پێنج، نزیكه‌ی ١٢٦ هه‌زار كه‌س بووه‌. له‌ سه‌ره‌تای مانگی شه‌شدا ڕێژه‌كه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ ١١٤ هه‌زار كه‌س، واته‌ هێندێ كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

ئه‌م ڕێژانه‌ له‌ به‌دواداچوونه‌ پشتڕاستنه‌كراوه‌كانی سیسته‌می زانیاریی مشته‌رییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كار و كاسبی وه‌رگیردراوه‌. له‌ مانگی دوودا، به‌ر له‌ دانانی به‌ربه‌سته‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ كۆرۆنا، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له ‌سه‌رژمێریی ئاڵوگۆڕی كاردا، ناچار به‌ پشوودان كرابوون، ١٣ هه‌زار كه‌س بووه‌.

ئۆڵڵی تۆیڤانێن، كه‌ ئابووریناسی Pami واته‌ یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزارییه‌، ده‌ڵێ كه‌؛ كورتبوونه‌وه‌ی ڕۆژانی پشوو به‌ هۆی پشووی زۆره‌ملییه‌وه‌ بۆ حاڵی خاوه‌نكاره‌كان مانای پاشه‌كه‌وت له‌ خه‌رجییه‌كاندا ده‌به‌خشێ، چونكه‌ پێویست ناكا پاره‌ی پشووی ئه‌و ڕۆژانه‌ به‌ كرێكار بدرێت كه‌ پشووه‌كه‌یان فه‌وتاوه‌، پاشان پێویست ناكا به‌و ڕێژه‌یه‌ كه‌سی جێگره‌وه‌ش (له‌جێی ئه‌وانه‌ی له‌ پشوودا ڕاگیردراون) به‌كرێ بگیردرێت.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و حیساباته‌ی تۆیڤانێن كردوویه‌تی؛ ئه‌گه‌ر كۆی كرێكارانی شیركه‌تێك ناچار به‌ پشوو كرابن، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ڕۆژانی پشووی هه‌موویان دوو ڕۆژ له‌ ڕێژی پشووی ئاسایی كورتتر بووبێته‌وه‌، له‌و حاڵه‌دا خاوه‌نكار نزیكه‌ی یه‌ك له‌ سه‌دی كۆی تێچووی مووچه‌ی یه‌ك ساڵی شیركه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

TE-palvelutoimisto.
Henrietta Hassinen / Yle

زیاتر له‌ ٤٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ دنیادا به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌

به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ڤایرۆسی كۆرۆندا به‌ دنیادا بڵابۆته‌وه‌، زیاتر له‌ ٤٠٠ هه‌زار مرۆڤ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

نزیكه‌ی یه‌ك له‌ چواری مردنه‌كانی دنیا پشكی‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكان. ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ كاتی ئێستادا، به‌ خێراییه‌كی تایبه‌ت خه‌ریكه‌ له‌ برازیل و هیندوستان بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ ماوه‌ی پێنج مانگدا به‌ هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، هاوتایه‌ له‌ گه‌ڵ كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ یه‌ك ساڵدا به‌ نه‌خۆشیی مالاریا ده‌مرن. مالاریا به‌ یه‌كێ له‌ بكوژترین نه‌خۆشییه‌كانی دنیا داده‌ندرێ.

ڕێژه‌ی مردووان به‌ كۆرۆنا له‌ فینلاند، تا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ گه‌یشتبووه‌ ٣٢٣ كه‌س.

Erilaisia terveydenhuoltotuotteita
Derrick Frilund / Yle

له‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ٩٤٩ كه‌سیان كارمه‌ندی به‌شی ته‌ندروستین

به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونی دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی، ٩٤٩ كه‌س له‌وانه‌ی له‌فینلاند تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون، له‌ كارمه‌نده‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستین. تا ئێستا، سه‌رجه‌م ٧٠٠١ كه‌س له‌ فینلاند تووشی كۆرۆنا بوون.

پشكی تووشبوانی كارمه‌ندی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ ناو ئه‌وانه‌دا كه‌ له‌ ته‌مه‌نی كاری دان، له‌چاو ڕێژه‌كه‌یان بڕێك چۆته‌سه‌ره‌وه‌. ساڵی ٢٠٠٩، نزیكه‌ی سه‌دی ٧.٤ له‌ كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی كاریدا بوون، كارمه‌ندی بواری خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی بوون. پشكی كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ كۆی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ده‌گاته‌ سه‌دی ١٧.

شایانی باسه‌، به‌گوێره‌ی تۆماری تووشبوان له‌ (تێ هۆ ئه‌ڵ)، تاكه‌ یه‌ك كه‌سیش له‌ نه‌خۆشه تووشبووه‌كانی سه‌ر به‌كه‌رتی ته‌ندروستی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه.

hoitaja työssään
Laura Hyyti / Yle

8.6.2020

ئه‌پێكی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ به‌رنامه‌دایه‌ تا مانگی هه‌شت ئاماده‌ ببێت

سكرتێری گشتیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاتوو په‌یڤی ساڵۆ، له‌ ڕاپۆرتێكی هاوبه‌شی (ئه‌س تێ ئه‌م) و (تێ هۆ ئه‌ڵ) تایبه‌ت به‌ بارودۆخی كۆرۆنادا ڕایگه‌یاند كه‌، له‌ پێناوی ئاسانكاری بۆ شۆێنپێهه‌ڵگرتنی كۆرۆنا، خه‌ریكی سازكردنی ئه‌پێكی تایبه‌ت به‌ ته‌له‌فوونی مۆبایلن. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان ئه‌و ئه‌په‌ له‌ مانگی ئاگوست واته‌ مانگی هه‌شتدا ئاماده‌ی به‌كارهێنان ده‌بێت.

شایانی باسه‌ كه‌ بۆ سازكردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌پێكی مۆبایل بۆشوێنپێهه‌ڵگرتنی گواستنه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا‌، كۆمپانیای سۆڵیت هه‌ڵبژێردراوه‌، كه‌ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌ندی بواری ته‌كنه‌لۆجیا و كاروباری ستراتیژیییه‌.

هه‌ر له‌و جڤینه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كرا كه‌ له‌ ساته‌وه‌ختی ئێستادا به‌ڕێژه‌ی پێویست كه‌لوپه‌لی پارێزگاری بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌به‌رده‌ست دایه‌. ڕێژه‌ی ده‌مامكه‌كانی هه‌ناسه‌پارێزی له‌ ئاستێكی مامناوه‌ندی دان‌، به‌ڵام كه‌لوپه‌له‌كانی تر به‌ ڕێژه‌یه‌كی باش دابین كراون.

koronasovellus
AOP

ڕاپڕسی: په‌تای كۆرۆنا كۆمپانیاكانی كۆچه‌رانی له‌ هی خه‌ڵكی تر زیاتر ته‌زاندووه‌

ڕاپرسیی ڕێكخراوی Suomen Yrittäjät ده‌ری خستووه‌ كه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ی به‌ هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ كه‌وتۆته‌وه،‌ بۆ حاڵی كار و كاسبیی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كۆچه‌ران دروستیان كردوون زیاتر زیانبار بووه‌، وه‌ك بۆ حاڵی كۆمپانیاكانی تر.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ١١٣ وه‌به‌رهێنه‌ر وه‌ڵامی ڕاپرسییه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌كرێ ئه‌نجامه‌كان كه‌م تا زۆر به‌رچاوڕوونكه‌ر بن. هه‌ڵبه‌ت سه‌دی ٩٢ی ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌، باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی كۆرۆناوه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ دۆخێكی دژواره‌وه‌.

دوو له‌ سێی خاوه‌ن كۆمپانیاكان باسیان له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی فرۆشیان كردووه‌، به‌ڵام كه‌متر له‌ یه‌ك له‌ سێی ئه‌وان داخوازیی یارمه‌تیی بێكارییان كردووه‌ یاخود نیازیانه‌ داوای بكه‌ن. یه‌ك له‌ پێنجی خاوه‌نكاره‌كان ترسی ئه‌وه‌یان له‌ دڵدا بووه‌ كه‌‌ كۆمپانیاكه‌یان تاسه‌ر به‌رگه‌ی قه‌یرانه‌كه‌ نه‌گرێت.

Tamperelaisen ravintola Puiston työntekijä siistii terassin myyntitiskiä
Matias Väänänen / Yle

له‌ وه‌رزی پاییزدا ده‌كرێ فێركارییه‌كان به‌شێوه‌ی ناوه‌ناوه‌، جارێك له‌ڕێی دوور و جارێك له‌ڕێی نزیكه‌وه‌ ڕێك بخرێت

پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو حكومه‌ت لایه‌حه‌یه‌كی په‌سند كرد كه به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێوه‌ی كاتی ئاڵۆگۆڕ به‌سه‌ر‌ یاسای فێركاریی بنه‌ڕه‌تی و یاسای پێوه‌ندیدار به‌ په‌روه‌رده‌ی پیشه‌ییه‌دا دێت. گۆڕانكارییه‌كان زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ ده‌ڕه‌خسێنن كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ هۆی بارودۆخی په‌تای كۆرۆناوه‌ پێویست بكات ئه‌وا فێركارییه‌كان به‌ شێوه‌ی ناوبه‌ناو له‌ نزیكه‌وه‌ یاخود له‌ڕێی دووره‌وه‌ رێك بخرێن.

هه‌رچی فێركاریی له‌ ڕێی دووره‌وه‌یه‌، ده‌كرێ هه‌ر جاره‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ڕێك بخرێت. شیاوی باسه‌، شێوازی سه‌ره‌كیی فێركاری له‌ وه‌رزی پاییزیشدا، چ له‌ ئاستی فێركاریی بنه‌ڕه‌تی و چ له‌ ئاستی مامناوه‌ندیدا، به‌ شێوه‌ی خوێندن له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌بێت.

جێی باسه‌، گۆڕانكاری له‌ یاسای فێركاریی بنه‌ڕه‌تیدا خوێندنی پێش قوتابخانه‌، قوتابیانی پۆله‌كانی ١ تا ٣ ی سه‌ره‌تایی و ئه‌و قوتابیانه‌ش ناگرێته‌وه‌ كه‌ پێویستییان به‌ پشتیوانیی تایبه‌ته‌. گۆڕانكارییه‌كان هه‌روه‌ها ئه‌و قوتابیانه‌ش ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ قۆناغی خوێندنی ئیجباریی درێژكراوه‌دا ده‌خوێنن یاخود قوتابیی خوێندنی

.(valmistava opetus) ئاماده‌كاریین

nainen opiskelee luokassa
Kalle Purhonen / Yle

5.6.2020

ڕاسپارده‌ی پانێلی زانستی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌مامكی ده‌مولوت داپۆشین به‌كاربهێندرێت

پانێلی زانست كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ دیاریی كراوه‌، پێشنیار ده‌كا كه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ گرتنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و له‌ كاتی به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی هاتوچۆی گشتیدا، ده‌مامكی ده‌مولوت داپۆشین به‌كاربهێندرێت.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پانێلی زانست، كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بڵاوبۆته‌وه، مه‌ترسیی شه‌پۆلێكی نوێی په‌تای كۆرۆنا پرسێكی درێژخایه‌ن و بایه‌خداره‌‌. به‌ گوێره‌ی گه‌شبینانه‌ترین مه‌زنده‌كانیش، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ كه‌ به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی پێكوته‌یه‌كی كاریگه‌ر دژی كۆرۆنا، هه‌تا قۆناغێك له‌ قۆناغه‌كانی ساڵی داهاتووش بخایه‌نێت.

تا ئه‌و كاته،‌ ڕاسپارده‌ی پانێلی زانست ئه‌وه‌یه‌ كه‌، به‌ گوێره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێك چ جۆره‌ خۆپاراستنێكی پێ ده‌وێ، ده‌مامك له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و ناو ئامرازه‌كانی هاتوچۆی گشتی به‌كار بهێندرێ.

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌، به‌تایبه‌تی له‌ بارودۆخه‌ مه‌ترسیداره‌كاندا، به‌كارهێنانی ده‌مامك سوودبه‌خشه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ ته‌نینه‌وه‌ی په‌تاكه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ كه‌ گرتوویانه‌ته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌یه‌كیان پێوه‌ دیار بێت.

ئه‌ركی پانێلی زانست پاڵپشتیكردن بووه‌ له‌و گروپه‌ی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سكرتێری دیوانی حكومه‌ت (مارتیی هێتێمه‌كی) دامه‌زرابوو تا مه‌زنده‌ی ئاسه‌واره‌ زیانباره‌كانی قه‌یرانی كۆرۆنا و ڕێوشوێنه‌كانی به‌رلێگرتنی بكا و، هه‌روه‌ها له‌ پرسه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌كانی سنووربه‌ندی و بنیاتنانه‌وه‌ی دووباره‌ی فینلانددا، پشتیوان بێت.

شایانی باسه‌، ئه‌ندامانی پانێلی زانست پێك هاتوون له‌ كارناسان و پسپۆڕانی گه‌لێك بواری جیاواز، له‌وانه‌ پڕۆفیسۆر ئۆڵڵی ڤاپالاهتی، له‌ به‌شی ڤایرۆسناسیی زوونۆتیك (واته‌ بواری توێژینه‌وه‌ له‌و په‌تایانه‌ی له‌ نێوان ئاژه‌ڵ و مرۆڤدا بۆ یه‌كتری ده‌گوازرێنه‌وه‌) سه‌ر به‌ زانكۆی هێلسینكی.

Mies kävelee Vuosaaren metroasemalla hengitysmaski kasvoillaan.
Eleni Paspatis / Yle

به‌هۆی پیساوی زێرابه‌كانه‌وه‌ ده‌كرێ تا‌ چه‌ندین هه‌فته‌ زووتر، په‌ی به‌ هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ببردرێت

توێژینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ) له‌سه‌ر پیساوی ئاوه‌ڕۆكان، ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ ناو پیساوی زێرابه‌كانی شاره‌كانی هێلسینكی و توركۆدا دۆزیوه‌ته‌وه‌‌. له‌ پیساوی شاره‌كانی دیكه‌ی تامپێڕێ، كوۆپیۆ و ئۆوڵودا، كه‌ ئه‌وانیش بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌ ژێر چاوه‌دێریدا بوون، نیشانه‌یه‌ك له‌ بوونی ڤایرۆس نه‌بیندراوه‌. ئه‌م ئه‌نجامه‌ بڵاوكراوانه‌ پشت ده‌به‌ستن به‌و نموونانه‌ی له‌ رۆژه‌كانی ٢٤ بۆ ٢٥ ی مانگی پێنج هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه‌.

به‌ وته‌ی لێكۆڵه‌ری تایبه‌تی (تێ هۆ ئه‌ڵ) خاتوو تاریا پیتكه‌نێن، ئه‌نجامه‌كان ئه‌و سه‌رنجانه‌‌ پشت ڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ باس له‌ هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی په‌تای كۆرۆنا ده‌كه‌ن. به‌ هۆی ئه‌و توێژینه‌وانه‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌ دنیادا ئه‌نجام دراون ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ده‌كرێ له‌ ڕێی پیساوی ناو ئاوه‌ڕۆكانه‌وه‌ پێشوه‌خته‌ ئه‌وه‌ ده‌ربكه‌وێت ئاخۆ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی ڕوو له‌ هه‌ڵكشان له‌ ناو خه‌ڵكدا خه‌ریكی بڵابوونه‌وه‌یه‌ یان نا.

له‌ ڕاده‌بڕینێكدا بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵی (ئه‌س تێ تێ)، خاتوو پیتكه‌نێن ئه‌وه‌ی وه‌بیر هێناوه‌ته‌وه‌، كه‌ ''ئه‌و زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ی له‌ هۆڵه‌ند و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ هاتوون، ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ناو پیساوی زێرابه‌كاندا تێبینیی بڵابوونه‌وه‌ یاخود هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت، ئه‌وه‌ به‌ چه‌ندین هه‌فته‌ به‌ر له‌وه‌ی له‌ پشكنینی پزیشكیی نه‌خۆشه‌كاندا ده‌ربكه‌وێ، خۆی ده‌رده‌خات''.

به‌ وته‌ی پیتكه‌نێن، به‌ هۆی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئاوی زێرابه‌كانه‌وه‌ ده‌كرێ ئاگاداریی پێشوه‌خته‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هاتنی شه‌پۆلی دووهه‌می كۆرۆنا، به‌ده‌ست بهێندرێت. پیتكه‌نێن ده‌ڵێ؛ ''به‌م شێوه‌یه‌ ده‌كرێ چه‌ند ڕۆژێك كاتی زیایی به‌ده‌ست بهێندرێ بۆ وه‌خۆكه‌وتن و ده‌ستوبرد كردن. بۆ وێنه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ پێك دێ تا هه‌ر ده‌ڤه‌رێك به‌ گوێره‌ی پێویستییه‌ پێشبینیكراوه‌كان خزمه‌تگوزایی ئاراسته‌ بكرێت یان هیچنه‌بێ ئاگاداریی پێشوه‌خته‌ هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڕێژه‌یه‌كی زیاتری نه‌خۆش له‌داهاتوودا بكرێت''.

Vesijohtoputki ja oranssia vettä.
Veeti Lustig / Yle

3.6.2020

فرمانگه‌ی نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا: پێ ناچێ به‌ر له‌ پاییزی ساڵی ٢٠٢١ له‌ هیچ جێیه‌كی دنیا ''پارێزی مێگه‌لی'' ڕوو بدات

به‌ گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوه‌ندی به‌رگیری و چاوه‌دێریی په‌تاكان له‌ یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا، ئه‌و شته‌ی كه‌ ''پارێزی مێگه‌لی''ی پێ ده‌وترێ، پێ ناچێ تا پاییزی ساڵی ٢٠٢١ له‌ هیچ شوێنێكی دنیا ڕوو بدات. (ژۆسێپ یانسا) كه ئێپیدێمۆلۆژیكی ناوه‌نده‌كه‌یه‌ وای بۆ ده‌چێ كه‌ ڕێژه‌یه‌ك له‌ پاراستن دروست ده‌بێت، به‌ڵام گه‌یشتن به‌ ئاستی ''پارێزی مێگه‌لی'' پێویستیی به‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێژه‌ی سه‌دی شه‌ست له‌ خه‌ڵك په‌تاكه‌یان گرتبێته‌وه‌.

بنكه‌ی سه‌ره‌كیی (ئی سی دی سی) ECDC له‌ سۆلنا، له‌ نزیك شاری ستۆكهۆڵم هه‌ڵكه‌وتووه‌، به‌ڵام (یانسا) پێی وایه‌ ته‌نانه‌ت له‌ شاری ستۆكهۆڵمیش پارێزی مێگه‌لی پێك نایات. هه‌تا ڕۆژی دووشه‌ممه‌، زیاتر له‌ ١٢ هه‌زار حاڵه‌تی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له‌ شاری ستۆكهۆڵم تۆمار كرابوو. زیاتر له‌ ٢ هه‌زار كه‌سیش تا ئه‌و ڕێكه‌وته‌، گیانیان له‌ ده‌ست دابوو‌.

(یانسا) پێی وایه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌ڵێن كه‌سی تووشبوو جارێكی تر تووش نابێته‌وه‌، به‌شێوه‌ی زانستی نه‌سه‌لمێندراوه‌.

Sairaanhoitaja ottaa  COVID-19 testiä
Mahmoud Khaled / EPA

حكومه‌ت ده‌سبه‌جێ ڕاسپارده‌كانی خۆی بۆ چاوپۆشی له‌سه‌فه‌ری ناوخۆی وڵات هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ - سه‌باره‌ت به‌ سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات هێشتاش ڕاسپارده‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ست ڕابگیردرێت

حكومه‌ت ده‌سبه‌جێ راسپارده‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ سه‌فه‌ری ناوخۆی وڵات هه‌ڵ ده‌وه‌شێنێته‌وه‌. ڕۆژی ٢٩ی مانگی پێنج حكومه‌ت بڕیاری دا كه‌ له‌م ڕۆژه‌وه‌ سه‌فه‌ری ناوخۆی وڵات ڕێگه‌پێدراو ده‌بێ، به‌و مه‌رجه‌ی ڕێنوماییه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ ئاسایش سه‌باره‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌به‌رچاو بگیردرێن.

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ سه‌فه‌ر ته‌نیا گه‌شتكردنی ناوخۆی وڵات ده‌گرێته‌وه‌، واته‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌فه‌ری كاتی ئازاد، بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌بێ هێشتاش ده‌ست ڕابگیردرێت. هه‌ڵبه‌ت هاووڵاتیانی فینلاندی ده‌توانن له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه‌، به‌بێ هیچ قه‌ره‌نتینه‌یه‌ك، بۆ وێنه‌، سه‌فه‌ری وڵاتی ئێستۆنیا بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ وڵاتانی دیكه‌، بۆ وێنه‌ یۆنان، له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌شه‌وه‌ سنووری ئاسمانیی خۆی به‌سه‌ر گه‌شتیارانی‌ ٢٩ وڵاتدا‌، ده‌كاته‌وه‌. فینلاند یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌.

به‌ گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانی حكومه‌ت، پێ ناچێت كه‌ ڕێگه‌دان به‌ سه‌فه‌ری ناوخۆیی وڵات له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا ببێته‌ هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه‌ی په‌تاكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، هه‌روه‌ها پێ ناچێت كه‌ له‌و شوێنانه‌ش كه‌ گه‌شتی بۆ ده‌كرێ، زه‌ختێكی زیاله‌ڕاده‌ له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستیی گشتی دروست بكات.

Ilmakuva Paalasmaan saaristosta Juuassa.
Valtioneuvosto kertoi torstaina Twitterissä, että kesän vapaa-ajanmatkailua koskevat suositukset ovat ministeriössä valmistelussa. Arkistokuvassa elokuinen Paalasmaan saaristo Juuassa.Ismo Pekkarinen / AOP

(ئه‌س تێ ئه‌م): كاریگه‌ریی به‌كارهێنانی ده‌مامك له‌سه‌ر ته‌شه‌نه‌ی هه‌وكردنی بۆرییه‌كانی هه‌ناسه‌دان، له‌ ناو خه‌ڵكدا یان كه‌مه‌ یان هه‌ر نیه‌

به‌ گوێره‌ی به‌دواداچوونێك كه‌ وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی واته‌ (ئه‌س تێ ئه‌م) ئه‌نجامی داوه‌، ئاكامی توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و نموونانه‌ی هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه‌ ده‌ری ده‌خا كه‌ كاریگه‌ریی به‌كارهێنانی ده‌مامك له‌ سه‌ر ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا به‌ هۆی بۆرییه‌كانی هه‌ناسه‌دانه‌وه‌، یان كه‌مه‌ یا هه‌ر نیه‌.

به‌ گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانی (ئه‌س تێ ئه‌م)، زه‌حمه‌ته‌ كه‌ جیاوازیی كاریگه‌رییه‌ ئیحتمالییه‌كانی به‌كارهێنانی ده‌مامك له‌چاو كاریگه‌ریی ڕێگاكانی تری خۆپارێزی ده‌ست نیشان بكرێن.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی وه‌زاره‌ت، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی په‌تای كۆرۆنا له‌ فینلاند كارێكی زه‌حمه‌ته‌، چونكه‌ ئه‌وهه‌لومه‌رجه‌ی خه‌ڵك له‌ فینلاند ده‌مامكی تێدا به‌كار ده‌هێنن هه‌‌لومه‌رجێكی ته‌واو جیاوازه‌ له‌چاو ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی تێدا كراوه‌ و، نموونه‌ی تاقیكارییه‌كانی به‌ڕێكه‌وت و به‌شێوه‌ی گۆتره،‌ وه‌رگیراون.

به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، له‌ تیۆریدا ده‌مامك ده‌توانێ تا ڕاده‌یه‌ك به‌ر به‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆس له‌ لایه‌ن به‌كارهێنه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ بگرێت، به‌ڵام ناتوانێ به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی له‌ گرتنه‌وه‌ی په‌تا بپارێزێ.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی (ئه‌س تێ ئه‌م)، به‌كارهێنانی ده‌مامك بۆ خۆی هێندێك ریسكیش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێ، بۆیه‌ ده‌بێ به‌شێوه‌ی دروست و گونجاو كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیردرێ و لایه‌نی پاكژی له‌به‌رچاو بگیردرێت. به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌كان، به‌كارهێنانی چه‌وت و نادروستی ده‌مامك جاری وایه‌ بۆخۆی بۆته‌ هۆی بردنه‌سه‌ری مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تا.

Hengityssuojainta käyttävä nainen kadulla.
Mikko Ahmajärvi / Yle

به‌م زووانه‌ دیسان كه‌سی پشتیوان ده‌توانێ له‌ كاتی زاوزێدا ئاماده‌ بێت

به‌م زووانه‌ هاوده‌مێكی پشتیوان كه‌ بۆ خۆی كێشه‌ی ته‌ندروستیی نه‌بێت، ده‌توانێ سه‌ردانی به‌شی زاووزێكردووان بكات و هه‌روه‌ها له‌ پڕۆسه‌ی نه‌شه‌رگه‌ریی قه‌یسه‌ری (واته‌ سزارین) دا ئاماده‌ بێت. زۆر له‌ نه‌خۆشانه‌ ناوچه‌ییه‌كان له‌ یه‌كی مانگی شه‌شه‌وه‌ ده‌ست به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پله‌ به‌ پله‌ی سنووربه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن.

هه‌ر یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی (هوس)، بازنه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ناوچه‌ییه‌كانی (پیركانما) و هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی چاكژینیی (په‌ییات هه‌مێ) به‌جیا زانیارییه‌كانی خۆیان له‌وه‌ باره‌یه‌وه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئانو نیه‌مینێن، پزیشكی باڵای ده‌سته‌ی چاكژینیی (په‌ییات هه‌مێ) وتوویه‌تی كه‌؛ بڕیاره‌كه‌ هێڵێكی گشتییه‌ بۆ سه‌راسه‌ری وڵات، كه‌ نه‌خۆشخانه‌ و كارگێڕه‌ ناوچه‌ییه‌كان ده‌توانن له‌ مه‌به‌دوا له‌ به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و هێڵه‌ گشتییه‌دا بڕیار له‌سه‌ر كاروباری پێوه‌ندیدار به‌ زاوزێ بده‌ن.

ئه‌م بڕیاره‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی كارییه‌وه‌ دراوه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ پزیشكه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان و پسپۆڕانی نه‌خۆشخانه‌ ناوه‌ندییه‌كان. هه‌مان ده‌سته‌ پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر دیاریكردنی به‌ربه‌سته‌كان دابوو.

جێی باسه‌ كه‌، سنووربه‌ندیه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ كلینكیی دایكایه‌تی، هه‌روا و وه‌ك پێشتر، له‌ جێی خۆیدا ماوه‌ته‌وه

Mies pitää kättään odottavan naisen paljaalla vatsalla.
Henrietta Hassinen / Yle

خواردنگه‌ و مه‌له‌وانگه‌كان ده‌رگاكانیان خستنه‌ سه‌ر پشت

ڕه‌وتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی به‌ هۆی بلاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه‌ دیاری كرابوون، رۆژی دووشه‌مه‌ ١ ی مانگی ٦ هه‌روا به‌رده‌وام بوو.

خواردنگه‌كان به‌ گوێره‌ی هێندێ شه‌رت و مه‌رج ده‌رگاكانیان ده‌كه‌نه‌وه‌. كێبه‌ركێ وه‌رزشییه‌كان دیسان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه‌ و، مافی لێك كۆبوونه‌وه‌ش كه‌ پێشتر سنوورداركرابوو بۆ ئاستی ١٠ كه‌س، سنووردارییه‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێ بۆ ڕێژه‌ی په‌نجا كه‌س.

زۆر شوێنی گشتیی دیكه‌ی وه‌ك مۆزه‌خانه‌كان، شانۆگه‌رییه‌كان، كتێبخانه‌ گشتییه‌كان و مه‌له‌وانگه‌كان ده‌توانن ده‌رگاكانیان بكه‌نه‌وه‌. هه‌روه‌ها هۆڵی چالاكیی ڕێكخراوه‌كان، چالاكییه‌كانی بووژاندنه‌وه‌ی توانایی و ناوه‌نده‌كانی كاركردن، سه‌رله‌نوێ ده‌كرێنه‌وه‌.

خواردنگه‌كان ده‌توانن ئه‌وپه‌ڕی تا نیوه‌ی زه‌رفیه‌تی ئاسایی خۆیان به‌ مشته‌ری پڕ بكه‌نه‌وه‌. فرۆشتنی مه‌شرووباتی‌ ئه‌ڵكهۆڵیش ده‌بێ دواجار سه‌عات ١٠ ی شه‌و كۆتایی پێ بێت و ده‌رگای خواردنگه‌كانیش ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی سه‌عات ١١ی شه‌و دابخرێن.

Ihmisiä Lasipalatsin Laiturin terassilla Helsingissä.
Antti Aimo-Koivisto / Lehtikuva

29.5.2020

زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ به‌شی پێڕاگه‌یشتنی چڕ ڕاگیردراون، ته‌مه‌نیان له‌ ژێر شه‌ست ساڵه‌وه‌ بووه‌

سه‌دی ٥٣ ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ كاریان گه‌یشتۆته‌ به‌شی پێڕاگه‌یشتنی چر، ته‌مه‌نیان له‌ ژێر ٦٠ ساڵه‌وه‌ بووه‌، له‌ ناو ئه‌وانه‌شدا سه‌دی ٧٠ یان پیاو بوون.

ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ تووشی ڕاگیران له‌ به‌شی پێڕاگه‌یشتنی چڕ بوونه‌، به ‌به‌راورد له‌ گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی پێڕاگه‌یشتنی چڕ، تا ڕاده‌یه‌ك ته‌مه‌نیان له‌ خوارتر بووه‌.

سه‌دی حه‌فتاد له‌وانه‌ی گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، گیرۆده‌ی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی دیكه‌ بوونه‌. نه‌خۆشیی دیابێت (یان شه‌كره‌) و نه‌خۆشیی درێژخایه‌نی سییه‌كان، پشكی شێریان پێ بڕاوه‌. گیروگرفتی هه‌ناسه‌دان زه‌قترین كێشه‌ی نه‌خۆشه‌كانی به‌شی پێڕاگه‌یشتنی چڕ بووه‌.

ئێستا ئیتر كه‌متر له‌ سه‌د نه‌خۆشی كۆرۆنایی له‌ به‌شی پێراگه‌یشتنی چر ماونه‌ته‌وه‌. له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی پێڕاگه‌یشتنی چریشدا نزیكه‌ی سه‌د و په‌نجا كه‌س خه‌وێندراون.

Hoitaja Varkauden sairaalan koronaosaston ovella suojavarusteissa.
Hoitaja Varkauden sairaalan koronaosaston ovella suojavarusteissa.Toni Pitkänen / Yle

وه‌زاره‌ت: راسپارده‌ی جیددی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ناوخۆی وڵاتدا سه‌فه‌ر نه‌كرێت

هه‌رچه‌ند بارودۆخی كۆرۆنا له‌ فینلانددا به‌ره‌و هێوربوونه‌وه‌ ڕۆیشتووه‌، ڕیسكی نه‌خۆشكه‌وتنی مه‌ترسیدار هێشتا نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌. هێشتاش مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه‌ی توندی په‌تاكه‌ له‌ گۆڕێ دایه‌.

خاتوو كیرسی ڤارهیلا، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، ئه‌وه‌ وه‌بیرده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت هه‌موو لایه‌كی ڕاسپاردووه‌ كه‌ واز له‌ سه‌فه‌ری گه‌شتوگوزاری ناوخۆی وڵات بهێنن.

(میكا ساڵمینێن) سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئاسایشی ته‌ندروستی له‌ (تێ هۆ ئه‌ڵ) پێداده‌گرێ كه‌ ڕاسپارده‌ی جیددی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش سه‌فه‌ر نه‌كرێت، مه‌گه‌ر ئیتر له‌ حاڵه‌تی زۆر پێویست و چاریناچاردا.

Linnanmäen Taiga-vuoristorata.
Linnanmäki

(تێ هۆ ئه‌ڵ): په‌تای كۆرۆنا له‌ فینلاند، هه‌روا ڕوو له‌ هێوربوونه‌وه‌یه‌

به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی (تێ هۆ ئه‌ڵ)، په‌تای كۆرۆنا له‌ فینلاند به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌روا خه‌ریكی هێور بوونه‌وه‌یه‌. ڕێژه‌ی تووشبووان له‌ كۆتایی مانگی پێنجدا نزیكه‌ ٦٧٠٠ كه‌س بووه‌.

(میكا ساڵمینێن) سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئاسایشی ته‌ندروستی له‌ دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی (تێ هۆ ئه‌ڵ)، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕه‌وتی دابه‌زینی ڕێژه‌ی تووشبووان له‌ ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا شتێكی ته‌واو به‌رچاوه‌.

هه‌روه‌ها بارودۆخی به‌ره‌ی خۆپارێزیش، له‌م ساته‌وه‌خته‌دا له‌ پێشوو باشتره‌. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، كه‌لوپه‌لی خۆپاراستن به‌ ڕێژه‌ی پێویست له‌ به‌رده‌ست دایه‌ و ده‌ستڕاگه‌یشتنیش پێیان له‌ پێشوو ئاسانتره‌. شیاوی باسه‌، بایی سه‌د ملیۆن ئێورۆ كه‌لوپه‌لی پاراستن بۆ (كۆگاكانی دڵنیایی) زیاد ده‌كرێت

THL:n kyltti Mannerheimintiellä Helsingissä.
Tiina Jutila / Yle

شوێنه‌ ئایینییه‌كان و جێگه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌

دوابه‌دوای هێوربوونه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌كانی لێكدابڕین به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌، زۆر له‌ جێگه‌ گه‌شتیارییه ناوداره‌كانی دنیاش، هێدی هێدی خه‌ریكن ده‌كرێنه‌وه‌. بۆ وێنه‌، ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مین جار و دوای دوو مانگ له‌ داخران، كه‌نیسه‌ی شوێنی له‌دایكبوونی عیسای مه‌سیح، هه‌ڵكه‌وتوو له‌‌ (به‌یت لحم) له‌ ناوچه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان، به‌ ڕووی سه‌ردانیكه‌راندا كرایه‌وه‌.

له‌ ئیتالیاش، وێرانه‌كانی شاری (پۆمپێیی)، كه‌ كاتی خۆی به‌هۆی هه‌ڵچوونی گڕكانه‌وه‌ ته‌فروتوونا ببوو، سه‌رله‌نوێ كرایه‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت، ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ ساڵی پار زیاتر له‌ چوار ملیۆن كه‌س سه‌ردانی كردبوو، تا ڕۆژی چوارشه‌مه‌ش، له‌ چۆڵه‌وانییه‌كی ترسناك ده‌چوو. شیاوی ئاماژه‌یه‌ كه‌، هێشتاش ڕێی سه‌ردانی ئیتالیا به‌ گه‌شتیارانی بیانی نادرێت.

یاریگه‌ی (كۆڵۆسیۆمی ڕۆما)ش، له‌ ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی شه‌شدا ده‌كرێته‌وه‌. سه‌ردانیكه‌رانی كۆڵۆسیۆمی ڕۆما پێویسته‌ ده‌مامك به‌كار بهێنن و له‌ كاتی چوونه‌ژووره‌وه‌شدا، پله‌ی گه‌رمای له‌شیان ده‌پێورێت.

به‌ربه‌سته‌كانی ڤاتیكانیش خاو كراونه‌وه‌. (پاپ فرانسیس) به‌ته‌مایه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆخۆی له‌ گۆڕه‌پانی كلێسه‌ی پیته‌ر-دا، به‌خێرهاتنی خه‌ڵك بكات.

له‌ عه‌ره‌بستانی سعوودی-شدا، شاری پیرۆزی مه‌ككه‌ هه‌روا به‌ داخراوی ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام مه‌زگه‌وته‌كانی تر سه‌رله‌نوێ بۆ نوێژی هه‌ینی ده‌كرێنه‌وه‌. به‌هه‌مان شێوه‌، له‌ ئێرانیشدا دیسانه‌وه‌ شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی مسوڵمانانی شیعه‌، به‌ڕووی زیاره‌تكاراندا كراونه‌ته‌وه

Rooman Colosseum valaistuna
Angelo Carconi / EPA

مه‌له‌وانگه‌ سه‌رداپۆشراوه‌كان و مه‌له‌وانگه‌ سه‌رئاوه‌ڵاكان ده‌كرێته‌وه‌

له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا، هه‌م مه‌له‌وانگه‌ سه‌رداپۆشراوه‌كان هه‌م مه‌له‌وانگه‌ سه‌رئاوه‌ڵاكان، ده‌رگاكانیان ده‌خرێنه‌وه سه‌ر پشت و ده‌كرێنه‌وه. بڕیاردان له‌ سه‌ر هه‌ر چه‌شنه‌ سنووربه‌ندییه‌ك و هه‌روه‌ها كاتی كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانی مه‌له‌كردن، به‌ته‌واوی له‌ ده‌ستی كاربه‌ده‌سته‌ خۆجێییه‌كان دایه‌. هیچ ڕێنومایینامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌م بواره‌دا بوونی نیه‌، بۆیه‌ سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ریه‌كێك له‌ مه‌له‌وانگه‌كان، بۆ خۆیان ڕێنومایینامه‌ی‌ تایبه‌تیان داڕشتووه‌ یاخود خه‌ریكی داڕشتنین، ئه‌ویش پشتبه‌ستوو به‌ ڕێونماییه‌ دیاریكراوه‌كانی (فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوچه‌یی) و (یه‌كیه‌تیی فێركردنی مه‌له‌ و ڕزگاركردن له‌ خنكان) له‌ فینلاند.

شایانی باسه‌، پێناچێ چوون بۆ مه‌له‌كردن مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆی به‌دواوه‌ بێت، چونكه‌ به‌گوێره‌ی ڕاوبۆچوونی‌ دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی واته‌ (تێ هۆ ئه‌ڵ)، تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ هیچ نیشانه‌یه‌ك دیاریی نادا كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بتوانێ له‌ ڕێی ئاوی مه‌له‌وانگه‌كانه‌وه‌ ته‌شه‌نه‌ بستێنێ. ئاوی حه‌وزه‌كانی مه‌له‌ هه‌میشه‌ ئاوێته‌یه‌ك له‌ كلۆری تێ ده‌كرێ تا وه‌ك ڤایرۆسكوژێكی كیمیاوی ده‌ور ببینێت. به‌م هۆیه‌وه‌، ڤایرۆسه‌كان ئه‌گه‌ر بكه‌ونه‌ ناو ئاوی حه‌وزه‌كانی مه‌له‌وه‌، به‌خێرایی له‌ ناو ده‌چن.

له‌ راستیدا، مه‌ترسییه‌ك تووشبوون به‌ كۆرۆنا، له‌ مه‌له‌وانگه‌ سه‌رداپۆشراو و سه‌رئاوه‌ڵاكانیشدا، وه‌ك هه‌ر شوێنێكی تر، پێوه‌ندیی به‌ له‌یه‌كتر نزیك بوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌. هه‌ر بۆیه‌، له‌ مه‌له‌وانگه‌كانیش هه‌وڵ ده‌درێ سه‌ردانیكه‌ران دوور له‌ یه‌كتر ڕابگیردرێن، ئه‌ویش به‌ گرتنه‌به‌ری هێندێ ڕێوشوێنی وه‌ك داخستنی ساوناكان، سنوورداركردنی ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌چنه‌ ناو ئاو، یاخود سنوورداركردنی ڕێژه‌ی سه‌ردانیكه‌رانی مه‌له‌وانگه‌كان، به‌ گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی خۆجێیی. به ‌قه‌رزدانی ئامرازه‌كانی مه‌له‌كردنیش ڕاده‌گیردرێت.

Oulussa Raksilan uimahalli on nyt tyhjillään, ovet avautuvat taas kesäkuun 1. päivä.
Päivi Seeskorpi / Yle

27.5.2020

ئایا فیننایر ده‌توانێ ڕێ له‌ سواربوونی موسافیرێك بگرێت كه‌ مل بۆ به‌كارهێنانی ده‌مامك نه‌دات؟ یاساناس به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌

خاتوو (تووڵا ساریۆ) كه‌ یاساناسێكی پسپۆڕی تایبه‌تمه‌ندی بواری مافه‌كانی به‌كاربه‌ره‌، ده‌ڵێ؛ كۆمپانیای فرۆكه‌وانی ده‌توانێ مشته‌رییه‌كانی ئه‌ركدار بكات به‌ به‌كارهێنانی ده‌مامك.

ئه‌وه‌نده‌ی زانیاری هه‌بێت، فیننایر یه‌كه‌مین كۆمپانیای فینلاندییه‌ كه‌ مشته‌رییه‌كانی ناچار كردووه‌ به‌ به‌كارهێنانی ده‌مامكی داپۆشه‌ری ده‌مولووت، بۆ پارێزگاری به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا. وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه‌، ئه‌م زۆره‌مله‌بوونه‌ی به‌كارهێنانی ده‌مامك تا كۆتایی ئاگوست واته‌ مانگی هه‌شت به‌رده‌وام ده‌بێت. خاتوو تووڵا ساریۆ له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ

- كۆمپانیا به‌رپرسیاره‌ له‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی مه‌ترسی-دروستكه‌ر نه‌بن. بۆیه‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئاسایشه‌وه‌، كۆمپانیا ده‌توانێ به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی ئاسایشپارێزی، بكاته‌ ئه‌ركێكی ناچاری.

خاتوو (ساتوو تۆێپفێر)، كه‌ سه‌رۆكبه‌شی ''ناوه‌ندی كێبه‌ركێ و به‌كاربه‌ره‌''، ئه‌ویش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه‌.

له‌ هێندێك حاڵه‌تدا ده‌كرێ، به‌ پشتبه‌ستن به‌ هۆكاری ته‌ندروستی، به‌كارهێنانی ده‌مامك بكرێته‌ شتێكی ناچاری.

شایانی باسه‌ (ڤێ ئه‌ڕ)، كه‌ كۆمپانیای حكومیی بواری هاتوچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانه‌، جارێ له‌به‌رنامه‌یدا نیه‌ كه‌ به‌كارهێنانی ده‌مامك بكاته‌ كارێكی زۆره‌ملی. له‌ به‌رنامه‌یاندا نیه‌ ته‌نانه‌ت ڕاسپارده‌یه‌كیش له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ مشته‌رییه‌كانی بدات.

به‌كارهێنانی ده‌مامك له‌ دووكان و بازاڕه‌كانیشدا، قسه‌ی لێ له‌سه‌ر نه‌كراوه‌. ئه‌مه‌ش پشتبه‌ستوو به‌و قسانه‌ی كه‌ ''كاوپان لیتۆ'' (واته‌ ''یه‌كیه‌تیی دووكانداران'') و ڕێكخراوی په‌یڤیتتایس تاڤاراكاوپپا (واته‌ ڕێكخراوی ''بازاڕی شمه‌كی ڕۆژانه‌'') به‌ Yle یان ڕاگه‌یاندووه‌.

Kuvassa on suu- ja nenäsuojainta käyttävä Finnairin työntekijä.
Markku Ulander / Lehtikuva

نیو ملیۆن فینلاندی سه‌باره‌ت به‌ نیشانه‌كانی نه‌خۆشبوونیان، ڕاپۆرتیان داوه‌ به‌ په‌یجی خزمه‌تگوزاریی ''ئۆما ئۆڵۆ''

په‌تای كۆرۆنا بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی نیو ملیۆن فینلاندی له‌ باری ته‌ندروستیی خۆیان بكۆڵنه‌وه‌ و له‌ ڕێی ماڵپه‌ڕی خزمه‌تگوزاریی ئینتێرنێتیی Omaolo-وه‌ ڕاپۆرت پێشكه‌ش بكه‌ن.

شایانی باسه‌، شێوه‌ی كاری ماڵپه‌ڕی Omaolo به‌و جۆره‌یه‌ كه‌، كاتێك زانیاریی پێویستی سه‌باره‌ت به‌و نیشانانه‌ی نه‌خۆشی پێ ده‌ده‌ی كه‌ له‌وانه‌یه‌ پێوه‌ندیی به‌ په‌تای كۆرۆناوه‌ هه‌بێ، له‌ وه‌ڵامدا ڕێنومایی سه‌باره‌ت به‌ ڕێوشوێنه‌كانی چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گریت.

دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینیش، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ماڵپه‌ڕی ئینتێرنێتیی خۆی به‌ ناوی ''ئۆیرێ كارتا'' (واته‌ ''نه‌خشه‌ی نیشانه‌ی نه‌خۆشی'') كردۆته‌وه‌،. ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌،‌ ڕێژه‌ی مه‌زنده‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشیی هاووڵاتیان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی فینلاند نیشان ده‌دات. هه‌ڵبه‌ت له‌ نه‌خشه‌كه‌دا، ته‌نیا ئه‌و حاڵه‌ته‌ مه‌زنده‌كراوانه‌ی نیشانه‌ی نه‌خۆشبوون له‌به‌رچاوگیردراون‌ كه‌، خزمه‌تگوزاریی Omaolo كه‌سه‌كه‌ی ڕاسپاردبێ تا‌ ده‌ستوبرد بكات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.

Mies niistää nenää.
/Henrietta Hassinen / Yle

كۆتایی ده‌هێنێت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كلۆرۆكینی هایدرۆكسید

WHO واته‌ ڕێكخرای جیهانیی ته‌ندروستی، ده‌ستی هه‌ڵگرتووه‌ له‌‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كلۆرۆكینی هایدرۆكسید، واته‌ ده‌رمانی مالاریا‌، له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌ كۆرۆناییه‌كان.

هۆی ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ تاقیكارییه‌كان پێوه‌ندیی به‌ بواری ئاسایشه‌وه‌ هه‌یه‌ و بۆ به‌رگرتن بووه‌ له‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی نه‌خۆشه‌كان. جێی باسه‌، به‌شێ له‌و نه‌خۆشانه‌ی ئه‌و تاقیكارییه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌، به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه‌وه‌ تووشی كێشه‌ی لاوه‌كیی تر بوون و مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانیان دروست بووه‌.

كه‌سانی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان، دۆناڵد تڕامپ، پێیان وابووه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ده‌رمانی مالاریا چاره‌سه‌ر بێت بۆ په‌تای كۆرۆنا‌. هه‌فته‌ی ڕابردوو تڕامپ باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ خۆی، وه‌ك كارێكی پێشگیرانه‌، كلۆرۆكینی هایدرۆكسید ده‌خوات. زۆر له‌ پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی ئه‌و كاره‌یان ڕاسته‌وخۆ به‌ كارێكی پڕمه‌ترسی لێك داوه‌ته‌وه‌.

WHO:n päämaja Genevessä.
/Salvatore Di Nolfi / EPA

سه‌رۆك وه‌زیران هیواداره‌ كه‌ له‌ مانگی داهاتوو به‌ولاوه‌ پێویست به‌ یاسای دۆخی نائاسایی نه‌كات

سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات، خاتوو ساننا مارین، هیواداره‌ كه‌ دوابه‌دوای كۆتاییهاتنی مانگی شه‌ش چیتر پێویست به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردن به‌ یاسای دۆخی نائاسایی نه‌كات. ئه‌و یاسایه‌،‌ كه‌ له‌ سۆنگه‌ی ڕیزپه‌ڕبوونی بارودۆخه‌كه‌وه‌ خراوه‌ته‌ كار، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی به‌ حكومه‌ت داوه‌ كه‌ ده‌ست له‌ مافه‌ بنچینه‌ییه‌كانی خه‌ڵك وه‌ربدات. بۆ وێنه‌، ده‌رفه‌تی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ستافی بواری ته‌ندروستی درێژ كراوه‌ته‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا، مافی پشووه‌رگرتن سنووردار كراوه‌.

سه‌رۆك وه‌زیران، مارین، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ر كاتێك ڕێی تێ بچێت، ده‌سبه‌جێ كاركردن به‌ یاسای باری نائاسایی ده‌ستی لێ هه‌ڵده‌گیردرێت.

خاتوو مارین هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌؛ پێده‌چێ له‌ حاڵی حازردا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ هه‌بێ كه‌ هه‌روا له‌به‌ره‌وه‌ درێژه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته‌كان بدرێت.

شایانی باسه‌، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون هه‌روا له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ دایه‌ و، زه‌ختی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ دابه‌زین دایه‌.

Sanna Marin saapumassa presidentti Niinistön isännöimiin Kultaranta-keskusteluihin Helsingissä.
Pääministeri Sanna Marin saapumassa presidentti Niinistön isännöimiin Kultaranta-keskusteluihin Helsingissä sunnuntaina.Vesa Moilanen / Lehtikuva

به‌ هۆی كۆرۆناوه‌، كاری هاوینه‌ بۆ گه‌نجان چۆته‌ سه‌ر قوله‌ی قاف

به‌گوێره‌ی مه‌زنده‌ی ''یه‌كیه‌تیی ناوه‌ندیی كاروكاسبی''، له‌ هه‌لومه‌رجی ئاساییدا له‌ فینلاند، نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار ده‌رفه‌تی ''كاری هاوینه‌''‌ بۆ گه‌نجان له‌ به‌ر ده‌ست دایه‌. به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌ ته‌واوی به‌ره‌و خراپبوون چووه‌.

''یه‌كیه‌تیی ناوه‌ندیی كاروكاسبی'' ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌م ساڵدا ده‌رفه‌ته‌كانی كاری هاوینه‌ بۆ گه‌نجان، ده‌یان هه‌زار كه‌متره‌ له‌ ده‌رفه‌ته‌كانی بارودۆخی ئاسایی.

بۆ وێنه‌ فرۆشگا زنجیره‌ییه‌ گه‌وره‌كانی بواری خوارده‌مه‌نی فرۆشی، له‌ گرینگترینی ئه‌و شوێنانه‌ن كه‌ كاری هاوینه‌ پێشكه‌شی گه‌نجان ده‌كه‌ن. ''ئه‌س-ڕووهمه‌'' مه‌زنده‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ ئه‌مساڵ ٤ هه‌زار ده‌رفه‌تی كاری هاوینان پێشكه‌ش به‌ گه‌نجان بكات، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ مه‌زنده‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌وان ١٤ هه‌زار ده‌رفه‌تی كاری بووه‌. هه‌رچی ''كۆ-ڕووهمه‌''یه‌، مه‌زنده‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ ڕێژه‌ی كرێكارانی هاوینه‌ی ئه‌م هاوینه‌یان ته‌نیا بڕێكی كه‌م له‌ ڕێژه‌ی هاوینه‌ ئاساییه‌كانیان كه‌م تر ده‌بێت، واته‌ كه‌مێك له‌ ژێر پێنج هه‌زار ده‌رفه‌تی كارییه‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ڕێژه‌ی كرێكارانی هاوینه‌، له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر، گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێت.

كۆمپانیای ''لیدڵ''یش مه‌زنده‌ی كردووه‌ كه‌ ڕێژه‌ی كرێكارانی هاوینه‌ی ئه‌مساڵیان نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س بێت. كاریگه‌ریی كۆرۆنا له‌سه‌ر ڕێژه‌ی كرێكاره‌كانی لیدڵ له‌ ئاستێكی كه‌مدا ماوه‌ته‌وه‌. لیدڵ هه‌روه‌ها برێك ده‌رفه‌تی داواكردنی شوێنی پڕۆڤه‌ی ئیشكردن واته‌ ته‌مرینی كاریی بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ١٤ بۆ ١٧ ساڵ دایه‌.

Nuori ajaa ruohonleikkuria puistossa.
/Malin Valtonen / Yle

پێشبینیی ''ئێتلا'': به‌رهه‌می ناخالیسی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێژه‌ی سه‌دی ٨ داده‌شكێ، كه‌رته‌ پیشه‌ییه‌كانی هۆتێل و خواردنگه‌كان سه‌دی ٣٠ داده‌ڕووخێن

به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌ ئابوورییه‌كانی ''ئێتلا'' (واته‌ توێژینگه‌ی كاروكاسبی)، كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوی كردۆته‌وه‌، ئه‌مساڵ به‌رهه‌می ناخالیسی نه‌ته‌وه‌یی فینلاند به‌ ڕێژه‌ی سه‌دا ٨ له‌ كه‌می ده‌دات، به‌ڵام ساڵی داهاتوو به‌ ڕێژه‌ی سه‌دی ٤ هه‌ڵ ده‌داته‌وه و گه‌شه‌ده‌كات.

ئێتلا ڕۆژی دووشه‌ممه‌، پێشبینییه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ كه‌رته‌ پیشه‌ییه‌ جیاجیاكان بڵاوكرده‌وه‌. به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشبینییانه،‌ زۆرترین زیان به‌ر كه‌رتی پیشه‌یی میوانخانه‌ و خواردنگه‌كان ده‌كه‌وێ، كه‌ به‌پێی پێشبینییه‌كان له‌م ساڵدا ڕێژه‌ی زێده‌به‌های ئه‌و بواره‌ تا ڕاده‌ی سه‌دی ٣٠ داده‌به‌زێت.

له‌سه‌ر ئاستی كۆی كه‌رتی پیشه‌سازی، پێشبینییه‌كان باس له‌ بچووكبوونه‌وه‌ی زێده‌به‌ها تا ئاستی سه‌دی ٩ ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌ كه‌رتی خزمه‌تگوزارییه‌كان، باس له‌ بچووكبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی زێده‌به‌ها تا ڕێژه‌ی ده‌وروبه‌ری سه‌دی ٧ ده‌كرێت.

شیاوی باسه‌، ئێتلا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ مه‌زنده‌ی ئاستی كاریگه‌ریی په‌تای كۆرۆنا له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رته‌ پیشه‌ییه‌ جیاوازه‌كان كارێكی یه‌كجار زه‌حمه‌ته‌، هه‌ر بۆیه‌ پێشبینییه‌كانی ئێتلا ته‌نیا ده‌توانن كه‌م تا زۆر ئاراسته‌ی ڕه‌وتی بارودۆخه‌كه‌ نیشان بده‌ن.

Suljettu ravintola-alue Espoon Tapiolassa.
Suljettu ravintola-alue Espoon Tapiolassa.Henrietta Hassinen / Yle

به‌م زووانه‌ ''ماسكی میللی'' له‌ فرۆشگاكانی خوارده‌منی فرۆشی ده‌ست ده‌كه‌وێت

یه‌ك دوو هه‌فته‌ی تر ده‌مامكی خۆماڵی له‌ زۆربه‌ی فرۆشگاكاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت. كۆمپانیای هاوبه‌شی ''كێسكۆ'' قۆلی له‌ بازرگانیی بواری ده‌مامك هه‌ڵ ماڵیوه‌ و، ''ئه‌س-ڕووهمه‌''ش، كه‌ گه‌وره‌ كۆمپانیاییه‌كی تری بواره‌كه‌یه‌، له‌گه‌ڵیدا ده‌كه‌وێته‌ كێبه‌ركێوه‌.

''كێسكۆ'' پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ پلانێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ به‌ ناوی ''پڕۆژه‌ی میللیی ده‌مامك''. (میككۆ هێلاندێر) سه‌رۆكی باڵای كێسكۆ، ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزیۆنیی ''ئوككۆس ئاموو''ی كاناڵی یه‌كی (ئولێ) دا، ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌و ده‌مامكانه‌ی بۆ‌ یه‌كجاربه‌كارهێنان ده‌شێن‌، له‌ ''پارچه‌ی كویتوو'' (واته‌ پارچه‌ی نه‌چنراو) چێ كراون و نرخه‌كه‌یان له‌ فرۆشگاكانی ''كۆ-كاوپا''دا نزیكه‌ی یه‌ك ئێورۆ ده‌بێ.

هه‌رچی ده‌مامكه‌ یه‌كجار-مه‌سره‌فه‌كانی ''ئه‌س-ڕوهمه‌''یه‌ كه‌ له‌ فینلاند سازكراون، سه‌ره‌تا دێنه‌ ناو ڕه‌فه‌ی فرۆشگا گه‌وره‌كان، واته‌ فرۆشگاكانی (پریسما)‌. (ڤیللێ ڤاهاڵا) به‌رپرسی كاڵاكانی كۆمپانیای ''ئه‌س-ڕوهمه‌'' رایگه‌یاندووه‌ كه‌؛ كاتێك ڕێژه‌ی پێویست له‌ شمه‌كه‌كه‌ به‌رهه‌م هات، ‌ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ فرۆشتنی له‌و فرۆشگایانه‌ی تریش كه‌ سه‌ر به‌ گرووپی ''ئه‌س-ڕوهمه''‌ن.

شایانی باسه‌، ئه‌و ده‌مامكه‌ یه‌كجارمه‌سرفانه‌ی كۆمپانیای ''ئه‌س-ڕوهمه‌''، كه‌ له‌ پارچه‌ی نه‌چنراو ساز ده‌كرێن، له‌ لایه‌ن كارگه‌ی ''تێهۆ-فیلته‌ر''، هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاره‌وانیی سیێڤی، به‌رهه‌م ده‌هێندرێن. نرخی ئه‌م ده‌مامكانه‌ش هه‌ر كه‌م و زۆر وه‌ك نرخی ده‌مامكه‌ ڕكه‌به‌ره‌كانی ده‌بێت.

Lähikuvassa kaksi ihmistä seisoo kassajonossa.
/Eleni Paspatis / Yle

26.5.2020

25.5.2020

زۆرترین ڕێژه‌ی مردن، له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، له‌ سوئێد ڕووده‌دا

ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ وڵاتی سوێد به‌ هۆی گرتنه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆڤید-١٩ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، گه‌یشتۆته‌ به‌رزترین ئاستی خۆی له‌ جیهاندا، ئه‌مه‌ش به‌ پێوانه‌ی به‌راوردی ڕێژه‌ی مردووه‌كان له‌ چاو ڕێژه‌ی دانیشتوواندا.

ئه‌م زانیاریانه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رژمێریی Our world in Data (دنیای ئێمه‌ له‌ داتادا) ، دیاری ده‌دا. ‌ یه‌ك له‌و كاناڵانه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌، (ئێس ڤێ تی) واته‌ كاناڵی ته‌له‌فزیۆنیی سوئێده.

له‌ ماوه‌ی ڕۆژی بیستی مانگی مای واته‌ مانگی پێنجدا، له‌ هه‌ر یه‌ك ملیۆن دانیشتووی سوئێد، ٦،٠٨ (شه‌ش پۆینت سفرهه‌شت) كه‌س گیانی خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌. به‌ریتانیا به‌ ڕێژه‌ی ٥،٥٧ (پێنج پۆینت پێنجاوحه‌وت) قوربانی، له‌ پله‌ی دووهه‌مدا دێت.

هه‌رچی له‌ فینلانده‌، ڕێژه‌ی قوربانییه‌كان له‌ ماوه‌ی مانگی پێنجدا، دابه‌زیوه‌ بۆ ئاستی ژێر یه‌ك كه‌س له‌ ناو یه‌ك ملیۆن دانیشتوودا.

شایانی باسه‌، ئاندێرس تێگنێل، ئێپیدێمۆلۆژیكی ده‌وڵه‌تی سوئێد سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و سه‌رژمێریانه‌ ده‌كا و ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرێ. ئه‌و پێی وایه كه‌ له‌و جۆره‌ سه‌رژمێریانه‌دا،‌ ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو ناگیرێ كه‌ وڵاتانی جیاجیا، له‌ ڕوانگه‌ی ڕه‌وتی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای كۆرۆناوه‌، له‌ قۆناغی جیاواز دان. ناوبراو پێی وایه‌، هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی سرژمێریی یه‌ك تاكه‌ ڕۆژ، وێنه‌یه‌كی به‌رچاوڕوونكه‌ره‌وه‌ له‌ دۆخی په‌تاكه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ نادا.

له‌به‌رامبه‌ردا، پرۆفیسۆر دان هێدلین، پرۆفیسۆری سه‌رژمێری له‌ زانكۆی ستۆكهۆڵم، بۆچوونی جیاوازی هه‌یه‌. ئه‌و له‌ سه‌ر ئاستی هه‌فتانه‌ سه‌یری سه‌رژمێرییه‌كانی كردووه‌ و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ سه‌رژمێرییه‌ وێنه‌یه‌كی واقعبینانه‌ له‌ بارودۆخه‌كه‌، به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌دا.

پڕۆفیسۆر هێدلین له‌و باره‌شه‌وه‌ هۆشداری ده‌دات كه‌؛ پشتبه‌ستن به‌ ڕێژه‌ی مامناونجی له‌سه‌ر ئاستی بارودۆخی تێكڕای وڵات، وێنه‌یه‌كی چه‌واشه‌كارانه‌‌ سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجه‌كه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌دات، چونكه‌ بارودۆخه‌كه‌ له‌ هه‌ر به‌ شێكی وڵاتدا، له‌وانه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ بارودۆخی به‌شه‌كانی تر ته‌واو جیاوازیی هه‌بێت.

Tukholma
EPA/ AOP

زیاتر له‌ ٦٥٠٠ تووشبووی سه‌لمێندراو له‌ فینلاند تۆمار كراون

دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی واته‌ (تێ هۆ ئه‌ڵ)، ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه‌، ٤٤ تووشبوونی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ فینلاند تۆمار كراون.

به‌م شێوه‌یه‌، كۆی تووشبووان ده‌كاته‌ ٦٥٣٧ كه‌س.

هه‌رچی ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ كردوویه‌تییه‌ ٣٠٦ كه‌س. ڕێژه‌كه‌ له‌ رۆژی هه‌ینیشدا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌.

مه‌زنده‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و، دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینی واته‌ (تێ هۆ ئه‌ڵ) ئه‌وه‌یه‌ كه په‌تاكه‌ له‌ فینلاند ڕووی له‌ خاوبوونه‌وه نابێت.

له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك مانگی ڕابردوودا، ڕێژه‌ی مامناوه‌ندیی ئه‌وانه‌ی هه‌فتانه‌ به‌ هۆی تووشبوونیانه‌وه‌، تۆمار‌گه‌ی نه‌خۆشییه‌ گیرۆییه‌كانیان لێ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌، به‌شێوه‌ی به‌رچاو، ڕووی له‌ داكشان كردووه‌. شایانی ئاماژه‌یه‌ كه‌، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ یاخود له به‌شی چاوه‌دێریی چڕ ڕاگیردراون، به‌ره‌و داكشان ده‌چێت‌. ڕێژه‌ی گرتنه‌وه‌ی په‌تاكه‌ش، به‌ هه‌مان شێوه‌، له‌ ئاستێكی نزمدا ماوه‌ته‌وه‌.

Koronavirustestinäyte
Perttu Ruokangas / Yle

دوور نیه‌ كه یاسای ''گرتنه‌وه‌ی به‌لووعه‌ی بیره‌كان'' هه‌ر تۆزێك به‌ر له‌ كرانه‌وه‌ی خواردنگه‌كان ده‌ربچێت

زۆر له‌ خواردنگه‌كان خه‌ریكی ئاماده‌كاریین بۆ ئه‌وه‌ی تا هه‌فته‌یه‌كی تر ده‌رگاكانیان بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام مه‌ترسیی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ساغبوونه‌وه‌ی كۆتایی له‌ سه‌ر سنووردانان بۆ كاروباری هاوینه‌ی خواردنگه‌كان تا دوا ساته‌كان درێژه‌ بكێشێت.

به‌هۆی دۆخی نائاسایی‌ ئه‌م ماوه‌یه‌وه‌، بڕیاردان سه‌باره‌ت به‌ [كات و ساتی كردنه‌وه‌ و گرتنه‌وه‌ی] به‌لووعه‌ی بیره (یاخود شێری ئابجۆكان)، كاتێكی زۆری له‌ سیاسه‌تمه‌داره‌كان گرتووه‌. هه‌رچی حكومه‌ته‌، تازه‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌، ئه‌ویش ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دره‌نگتر له‌ كاتی بۆ دیاریكراو، بڕیاری له‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌ نوێییه‌كانی خواردنگه‌كان دا.

‌خواردنگه‌كان ده‌توانن له‌ سه‌ره‌تای مانگی شه‌شدا ده‌رگاكانیان بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نیا بۆیان هه‌یه‌ ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی نیوه‌ی جێگه‌ی مشته‌رییه‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه‌. به‌لووعه‌ی بیره‌كانیش ده‌بێ له‌ سه‌عات ١٠ ی شه‌ودا‌ بگیردرێنه‌وه‌.

شایانی باسه‌ كه‌ پێویسته‌ پێشنیاربڕیاری حكومه‌ت هه‌م له‌‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ده‌ستووری بنچینه‌یی و هه‌م له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ گه‌نگه‌شه‌ بكرێ و په‌سند بكرێ، ئه‌مه‌ش پێناچێ ئاسان به‌ده‌سته‌وه‌ بێت.

له‌بنه‌ڕه‌تدا ئامانج ئه‌وه‌ بوو كه‌ پێشنیاری سنووربه‌ندییه‌كان خێراتر له‌ په‌ڕله‌مان تێ بپه‌ڕێندرێن، به‌ڵام له‌و ماوه‌ كورته‌دا، بۆ وێنه‌، ئیمكانی ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ كه‌ ئه‌و پسپۆڕانه‌ی ده‌بوایه‌ پرسیان پێ بكرێت، ده‌ست پێیان رابگات.

Tampereen Kauppahallin Neljä Vuodenaikaa-ravintola oli suljettuna 25. maaliskuuta 2020.
Tampereen Kauppahallin Neljä Vuodenaikaa-ravintola oli suljettuna 25. maaliskuuta.Miikka Varila / Yle

22.5.2020

هاتوچۆی گشتی ده‌كرێ به‌ خێرایی گۆڕانكاریی تێدا بكرێت – ئه‌گه‌ر پێویست بكا رێژه‌ی موسافیرانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پاسه‌كان سنووردار ده‌كرێت

ڕێژه‌ی موسافیرانی هاتوچۆی گشتی له‌ فینلاند له‌ گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رچاو دایه‌. به‌وه‌شه‌وه‌ حكومه‌ت هێشتا ڕێنوماییه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بۆ بواری هاتوچۆی گشتی دانه‌ڕشتووه‌.

(تیمۆ هاراككا) وه‌زیری هاتوچۆ و په‌یامگه‌یاندن له‌ نووسینێكی بلۆگیدا ڕایگه‌یاندووه‌؛ ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌كرێ ڕێژه‌ی شوێنی دانیشتن و ڕێژه‌ی موسافیران سنووردار بكرێت.

(هاراككا) پێ داده‌گرێ له‌ سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیی كارگێڕانی بواری گواستنه‌وه‌. بۆ وێنه‌ (ڤێ ئه‌ڕ) ڕێنومایینامه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ كۆرۆنا بۆ موسافیرانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان داڕشتووه‌. هه‌رچی ڕێژه‌ی موسافیره‌كانی (ڤێ ئه‌ڕ)ه‌، تا ڕێژه‌ی سه‌دی نه‌وه‌د دابه‌زینی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی، هه‌رچه‌ند به‌م دواییه‌دا بڕێك زیای كردۆته‌وه‌.

موسافیرانی مێترۆی ناوچه‌كانی پایته‌ختیش به‌ ڕێژه‌ی زیاتر له‌ سه‌دی شه‌ست دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وش كه‌ له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕێژه‌ی موسافیره‌كان ٨ هه‌زار كه‌س زیادی كرد و گه‌یشته‌ ١١٢ هه‌زار كه‌س.

هه‌رچی پاسه‌كانی ناوچه‌ی پایته‌خته‌ له‌ ٢٠ی مانگی چواره‌وه‌ به‌ گوێره‌ی خشته‌ی كاتی هاوینه‌ هاتوچۆی خۆیان كه‌م كرده‌وه‌. خاتوو (ماری فلینك) لێپرسراوی به‌ش له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ناوچه‌ی هێلسینكی پێی وایه‌ مه‌ترسییه‌ك نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاتوچۆی ناوچه‌ی پایته‌خت ببێته‌ هۆی تووشكردن به‌ ڤایرۆس، ئه‌مه‌ش‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌، له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا، ڕێژه‌ی موسافیرانیش به‌رزبوونه‌ته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچووی ناوچه‌ی هێلسینكی، له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی قۆتابخانه‌كاندا، ڕێژه‌ی هاتوچۆی پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی زیا كردن و دواتر ڕاده‌ی هاتوچۆی مێترۆكانیشی له‌ كاته‌كانی قه‌ره‌باڵغیدا زیا كرد.

شایانی باسه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌، په‌ڕله‌مان ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی په‌سند كرد كه‌ به‌ هۆیانه‌وه‌ هه‌وڵی گونجاندنی سیستمی هاتوچۆی گشتی له‌ گه‌ڵ هه‌ڵكشان و داكشانی ڕێژه‌ی موسافیران ده‌درێت.

مه‌به‌ست له‌ گۆڕانكاریی یاسایی ئاسانكارییه‌ بۆ ئاڵوگۆڕ له‌ خشته‌ی كاتی هاتوچۆدا. جێ باسه‌، جاران بۆ گۆڕانی خشته‌ی كاتی هاتوچۆ پێویست بوو شه‌ست ڕۆژ زووتر ئاگاداری بدرێت. به‌ پێی گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌كان ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ پێنج ڕۆژ زووتر ئاگاداری بدرێت.

Ihmisiä Helsingin rautatieaseman laiturilla.
Henrietta Hassinen / Yle

ئه‌وانه‌ی له‌ فینلاند گیریان خواردووه‌، له‌كاتی داخوازیی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبووندا، نرخیان بۆ داده‌شكێندرێت

ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر ڕێی سه‌فه‌ركردن‌ و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاتی خۆیان، مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونیان له‌ فینلاند خه‌ریكه‌ كۆتایی پێ بێت یاخود كۆتایی پێ هاتووه‌، له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی داخوازیی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبووندا، نرخی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ داخوازییه‌كه‌یان بۆ داده‌شكێندرێت.

تێچوونی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ داخوازینامه‌ی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوون له‌ فینلاند، له‌ دۆخی ئاساییدا، بۆ كه‌سی گه‌وره‌ساڵ ٥٢٠ ئێورۆ و بۆ كه‌سی ژێر هه‌ژده‌ساڵ ٢٧٠ ئێورۆیه. به‌ هۆی ئه‌م گۆڕانكارییه‌ كاتییه‌ تازه‌یه‌وه‌، تێچوونی نوێی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ داخوازینامه‌ی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوون بۆ گه‌وره‌ساڵان ١٥٠ ئێورۆ و بۆ منداڵان ١٠٠ ئێورۆیه‌. هه‌ڵبه‌ت به‌و مه‌رجه‌ی كه‌ به‌ربه‌ستی سه‌فه‌ركردن به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ په‌تاوه‌، هۆكاری داواكارییه‌كه‌یان بێت.

ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی سوودبینین له‌م ئاسانكارییه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ كه‌سانێكن كه‌ بۆ وێنه‌ ماوه‌ی ویزای سه‌فه‌ری ئازادیان دوایی پێ هاتووه‌ به‌ڵام به‌ربه‌ستی سه‌فه‌ركردن ڕێی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاتی خۆیان گرتووه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه‌ كه‌ ''داشكاندنی نرخه‌كان له‌م پێوه‌ندییه‌دا كارێكی ڕه‌وا و گونجاوه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ به‌ دڵخوازی خۆیان له‌ فینلاند نه‌ماونه‌ته‌وه‌. مانه‌وه‌شیان پێ ناچێ ماوه‌یه‌كی درێژ بخایه‌نێت، پاشانیش ماوه‌ی كارپێكرانی ئه‌م مۆڵه‌ته‌ له‌ ماوه‌ی ئاسایی كورتتر ده‌بێت''.

شایانی باسه‌ ئه‌م گۆڕانكارییه‌ كاتییه‌ تا كۆتایی مانگی ده‌ واته‌ كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ر كاری پێ ده‌كرێت.

Maahanmuuttoviraston myötämiä asiakirjoja
Kare Lehtonen / Yle

سه‌گ ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌ بۆنه‌كه‌یدا ده‌ناسێته‌وه‌؛ زانكۆی هێلسینكی خه‌ریكه‌ لێی ده‌كۆڵێته‌وه‌

لێكۆڵڤانان له‌ كۆلیژه‌كانی پزیشكیی به‌یتاری و كۆلیژی پزیشكیی سه‌ر به‌ زانكۆی هێلسینكی، خه‌ریكی ڵێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ سه‌ر ئیمكانی ناسینه‌وه‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ ڕێی جیاكردنه‌وه‌یان به‌ هۆی بۆنكردنه‌وه‌. به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، سه‌گه‌ ڕاهێندراوه‌كان توانیویانه‌ به‌ هۆی بۆنكردنه‌وه‌ نموونه‌ی میزی كه‌سانی ته‌ندروست له‌ كه‌سانی تووشبوو به‌ په‌تای كۆرۆنا له‌ یه‌ك جیا بكه‌نه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، دوور نیه‌ سه‌گه‌كان بتوانن زۆر به‌ خێرایی ئه‌ركی ناسینه‌وه‌ به‌جێ بگه‌یه‌نن و، ته‌نانه‌ت ئه‌نجامی ته‌شخیسیان له‌ ئه‌نجامی تاقیكاریی ناو تاقیگه‌كانیش متمانه‌پێكراوتر بێت.

شیاوی باسه‌ ئه‌و سه‌گانه‌ی بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌ی بۆن ڕاهێندراون، پێشتر توانیویانه‌ هه‌ر له‌ ڕێی بۆنكردنه‌وه‌، بۆ وێنه،‌ كه‌سانی تووشبوو به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بناسنه‌وه‌.

Kössi-koira haistelutehtävissä.
Kössi-koira haistelutehtävissä.Susanna Paavilainen

ده‌كرێ له‌ هاویندا ڕێژه‌ی سه‌رووی په‌نجا كه‌سیش بۆ عیباده‌تكردن لێك كۆببنه‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ی ڕێنوماییه‌كانی كاربه‌ده‌ستان له‌به‌رچاوبگیردرێن

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌شه‌كانی كلێسه‌ی لۆته‌رییه‌ ئینجیلییه‌كانی فینلاند، له‌ یه‌كه‌مین ڕۆژی مانگی شه‌ش واته‌ مانگی پووشپه‌ڕه‌وه‌ ده‌كرێ جه‌ماعه‌تی سه‌روو په‌نجا كه‌سی بۆ عیباده‌تكردن له‌ ده‌وری یه‌ك كۆببنه‌وه‌، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی ڕێنوماییه‌كانی كاربه‌ده‌ستان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی بێ مه‌ترسیی كۆبوونه‌وه‌كان له‌به‌رچاوبگیردرێن.

شایانی باسه‌ ئه‌و ڕێنوماییانه‌، چالاكییه‌ كلێسه‌ییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ماره‌كردن و غوسڵی ته‌عمیدیش ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ له‌ ناو كلێسه‌كان یان پرستشگه‌ كریستیانییه‌كانی تردا ئه‌نجام ده‌درێن.

لانی زۆری ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌توانن له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌شدار بن پێنجسه‌د كه‌سه‌. هه‌ڵبه‌ت ڕاده‌ی به‌شداران هه‌میشه‌ به‌ گوێره‌ی بارستایی ژووری كۆبوونه‌وه‌كان دیاری ده‌كرێن، واته‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ بكرێت مه‌ودای میترێك تا دوو میتر بۆ لێكپاراستنی به‌شداربووان له‌به‌رچاو بگیردرێت.

Iso kynttilä Oulun tuomiokirkon alttarin edessä.
Wasim Khuzam / Yle

له‌ هاویندا كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌كان به‌به‌شداریی كه‌متر له‌ پێنجسه‌د كه‌س و به‌ ئاماده‌كاریی تایبه‌ت، ڕێپێدراو ده‌بن

فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی واته‌ (ئا ڤێ ئی) ڕێنوماییه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ڕێوشوێنی به‌ڕێوه‌چوونی بۆنه‌ و مه‌راسیمه‌ جیاوازه‌كان بڵاو كرده‌وه‌. (ئا ڤێ ئی) ڕاگه‌یه‌ندراوی خۆی له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ڕێنوماییه‌كانی (ئا ڤێ ئی)، كۆبوونه‌وه‌ و بۆنه‌ گشتییه‌كان به‌ به‌شداریی سه‌روو په‌نجا كه‌س، له‌ چوارچێوه‌ی ڕێوشوێنی تایبه‌تدا، چ له‌ ناو هۆڵدا و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌وای ئازاددا له‌ شوێنی سنوورداكراودا، ڕێگه‌ پێدراو ده‌بێ، به‌و مه‌رجه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداربووان له‌ پێنجسه‌د كه‌س زیاتر نه‌بێت.

شایانی باسه‌، له‌و چه‌شنه‌ بۆنه‌ و كۆبوونه‌وانه‌دا، له‌ پێناوی پارێزگاری له‌ ئاسایشی مرۆڤه‌كان، سنوور بۆ ڕێژه‌ی به‌شداربووان داده‌ندرێ و هه‌روه‌ها مه‌ودای پارێزراوبوونی نێوان كه‌سه‌كان له‌ به‌رچاو ده‌گیردرێ و ڕێنوماییه‌كانی پاكوخاوێنیش ڕه‌چاو ده‌كرێن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌، هه‌موو كۆبوونه‌وه‌ و بۆنه‌یه‌ك به‌به‌شداریی سه‌روو پێنجسه‌د كه‌س، هیچ نه‌بێ تا كۆتایی مانگی ته‌مووز واته‌ مانگی حه‌وت، قه‌ده‌غه‌یه‌. فرمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمی هیج جۆره‌ ڕیزپه‌ڕ و ئیستسنایه‌ك له‌م پێوه‌ندییه‌دا په‌سند ناكات.

Jalkapallokannattajat
Tomi Hänninen

20.5.2020

حكومه‌ت له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی كرانه‌وه‌ی خواردنگه‌كان بڕیاری دا – نیوه‌ی ڕێژه‌ی مشته‌رییه‌كانی دۆخی ئاسایی بۆیان هه‌یه‌ بێنه‌ ژووره‌وه‌، ئه‌م سنووربه‌ندییه‌ تا كۆتایی مانگی ده‌ كاری پێ ده‌كرێت

ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ حكومه‌ت بڕیاری ده‌ركرد كه‌ به‌ گوێره‌ی چ هه‌ل و مه‌رجێك خواردنگه‌كان ده‌توانن له‌ سه‌ره‌تای مانگ شه‌شه‌وه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیان فراوان بكه‌نه‌وه‌.

خواردنگه‌كان ده‌توانن تا سه‌عات یانزده‌ی شه‌و كراوه‌ بن. فرۆشتنی خوارده‌مه‌نی تا سه‌عات ده‌ی شه‌و ڕێگه‌پێدراوه‌. خواردنگه‌كان ده‌توانن سه‌رله‌به‌یانی سه‌عات ٦ بكرێنه‌وه‌. هه‌رچی فرۆشی خوارده‌مه‌نییه‌ ده‌كرێ له‌ سه‌عات نۆ به‌ولاوه‌ ده‌ست پێ بكرێت.

خواردنگه‌كان ده‌توانن نیوه‌ی ڕێژه‌ی ئاسایی مشته‌رییه‌كانیان ڕێ بده‌ن بێنه‌ ژووره‌وه‌، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی له‌ تێراسی خواردنگه‌كاندا داده‌نیشن، هیچ به‌ربه‌ستێك دانه‌ندراوه‌.

حكومه‌ت له‌به‌ره‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه‌ ده‌كا و ده‌كرێ ناو به ناو به‌ربه‌ستی زیاتر هه‌ڵبگیردرێت.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی وه‌زیری بنه‌ماڵه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان، ئه‌و سنووربه‌ندییانه‌ تا كۆتاییه‌كانی مانگی ده واته‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ر كاریان پێ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌كرێ ئه‌و به‌ربه‌سته‌ كاتییانه‌ زووتریش هه‌ڵبگیردرێن. شایانی باسه‌ ئه‌م سنووربه‌ندییانه‌ ئه‌و خواردنگانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ بۆ ستافێكی دیاریكراو ته‌رخان كراون. سنووربه‌ندییه‌كان بواری فرۆشی خوارده‌مه‌نی و نۆشه‌مه‌نیی (پیكاب)یش ناگرێته‌وه‌، كه‌وا كه‌سه‌كان دێن كڕینه‌كه‌یان هه‌ڵده‌گرن و ده‌ڕۆن. ‌

به‌گوێره‌ی ڕێنوماییه‌كانی حكومه‌ت، هه‌موو مشته‌رییه‌كان پێویسته‌ شوێنی دانیشتنی خۆیان هه‌بێت. هه‌روه‌ها مشته‌رییه‌كان نابێ ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یان پێ بدرێ جگه‌ له‌ سه‌ر مێزه‌كه‌ی به‌رده‌میان له‌ جێی تره‌وه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ هه‌ڵبگرن. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه‌ كه‌ بۆ وێنه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی بوفێت-یش ڕێگه‌ پێدراو نیه‌.

شایانی باسه‌ هه‌ر خواردنگه‌یه‌ك پێویسته‌ بۆ خۆی به‌رنامه‌یه‌كی نووسراو دابڕێژێ كه‌ ئاخۆ به‌ چ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئه‌رك و به‌ربه‌سته‌ بڕیارلێدراوانه‌ جێبه‌جێ ده‌كات.

ئێستا كه‌ پێشنیاره‌كه‌ی حكومه‌ت ئاماده‌ بووه‌، له‌ په‌ڕله‌مان هه‌ڵده‌سنگێندرێت. هیوای حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌رله‌مان له‌ ماوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌ زوودا یاسا پێشنیاركراوه‌كه‌ تاووتوێ بكات كه‌ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ هه‌بێ تا له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی ده‌رگای خواردنگه‌كان له‌ سه‌ره‌تای مانگی شه‌شدا، به‌ربه‌سته‌كان كاریان پێ بكرێت.

Suljettu ravintola-alue Espoon Tapiolassa.
Suljettu ravintola-alue Espoon Tapiolassa.Henrietta Hassinen / Yle

له‌ فینلاند ئازادیی زیاتر به‌وانه‌ ده‌درێ كه‌ له‌ ته‌مه‌نی سه‌رووی هه‌فتاد ساڵ دان

دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی ڕێنوماییه‌كی به‌ڕۆژكراوه‌ی بۆ هاووڵاتیانی ته‌مه‌ن سه‌روو هه‌فتاد ساڵ ئاماده‌ كردووه‌. به‌گوێره‌ی ئه‌م ڕێنوماییه‌ تازانه‌، كه‌سانی سه‌روو هه‌فتاد ساڵ ده‌توانن سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ دیدار پێك بهێنن، به‌و مه‌رجه‌ی وریای پاكوخاوێنی بن و ڕه‌چاوی مه‌ودای خۆ-له-‌یه‌كتر-پاراستن بكه‌ن. ئه‌م ڕێنوماییه‌ تازانه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستییه‌وه‌ په‌سند كراون.

له‌ ڕێنومایینامه‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌ ئاخۆ ده‌كرێ كه‌سانی به‌ساڵداچوو چاویان به‌نه‌وه‌كانیان، هاوڕێكانیان یاخود خزمانی تریان بكه‌وێت یان نا.

شایانی باسه‌، ئه‌گه‌ر سه‌ردانی كه‌سێك ده‌كرێ كه‌ سه‌ر به‌ گرووپی ڕیسكه و مه‌ترسی له‌سه‌ره‌، وا باشه‌ دیاردی ناو شوێنه‌ داخراوه‌كان درێژه‌ نه‌كێشێ و كورتخایه‌ن بێت. له‌كاتی چاوپێكه‌وتندا وا باشه‌ كه،‌ بۆ وێنه‌ كه‌ڵك له‌ ده‌مامكی پارچه‌یی یاخود هه‌ر ڕووبه‌ندێكی ده‌مولوت داپۆشه‌ری تر وه‌ربگیردرێت. له‌ هه‌رحاڵدا پێویسته‌ ده‌مامكه‌كان زوو-زوو ئاڵوگۆڕیان پێ بكرێت.

پێشتر له‌ كه‌سانی به‌ساڵداچوو ڕاسپاردرابوو كه‌ خۆ له‌ هاتوچۆی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بپارێزن. ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی پێشتر بۆ به‌ساڵداچووان دیاری كرابوون هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه‌، چونكه‌ چیدی درمه‌كه‌ له‌ خراپترین دۆخی خۆیدا نه‌ماوه‌. شایانی باسه‌، زۆر له‌ به‌ساڵداچووانی سه‌رووی هه‌فتاد ساڵ به‌هۆی ته‌نیاییه‌وه‌ وه‌زاڵه‌ هاتبوون و هه‌ستیان به‌ بێ تاقه‌تی كردبوو

Vanhus
Henrietta Hassinen / Yle

خوێندكاران و ستافی دوو خوێندنگه‌ی‌ هێلسینكی خرانه‌ قه‌ره‌نتینه‌وه‌

به‌ هۆی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، قوتابیان و ستافی دوو خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی ئیتاكێسكووس و كاننێلمه‌كی، خراونه‌ته‌ قه‌ره‌نتینه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و وتانه‌ی خاتوو (لییسا پۆهیۆڵاینێن)، سه‌رپه‌ره‌شتیاری په‌روه‌رده‌ و فێركردنی هێلسینكی به‌ ڕۆژنامه‌ی هێلسینگین سانۆماتی ڕاگه‌یاندووه‌، له‌ هه‌ر یه‌ك له‌و دوو خوێندنگه‌یه‌دا یه‌ك حاڵه‌تی تووشبوون تۆمار كراوه‌.

له‌ خوێندنگه‌ سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی ئیتاكێسكووس، یه‌ك قوتابی و دوو كه‌س له‌ ستافی خوێندنگه‌ خراونه‌ته‌ دۆخی قه‌ره‌نتینه‌ی ناو ماڵ. هه‌رچی له‌ خوێندنگه‌ سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی كاننێلمه‌كی-شه‌‌، چوارده‌ قوتابی و چوار كه‌س له‌ ستافی قوتابخانه‌ خراونه‌ته‌ دۆخی قه‌ره‌نتینه‌ی ناو ماڵ.

له‌ هه‌ر دوو خوێندنگه‌كه‌دا سه‌رپه‌رشتانی تێكڕای قوتابیان و هه‌روه‌ها هه‌موو ستافی خوێندنگه‌ له‌ حاڵه‌تی تووشبوونه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌.

به‌شی چالاكییه‌كانی ئێپیدێمۆلۆژیایی، سه‌ر به‌ یه‌كه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی، له‌ گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ قه‌ره‌نتینه‌ی ناو ماڵ دان و هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیشیان له‌ پێوه‌ندی دان‌.

سه‌رباری ئه‌و ڕووداوانه‌ش، خوێندنی قووتابخانه‌ ‌به‌ شێوه‌ی ئاسایی له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌بووه‌. جگه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ قه‌ره‌نتینه‌دا ڕاگیردراون، تێكڕای خوێندكاره‌كانی تر به‌ شێوه‌ی ئاسایی هاتبوونه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌.

Tyhjä luokkahuone Vesilahden yhtenäiskoulussa.
Tikkakosken yhtenäiskoulusta on määrätty yli 40 oppilasta karanteeniin. Kuvituskuva.Miikka Varila / Yle

فیننایر سه‌فه‌ره‌ ناوخۆییه‌كانی وڵات له‌ وه‌رزی هاویندا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی فیننایر رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی هاوینی ساڵی ٢٠٢٠ دا فڕینه‌كانی بۆ شاره‌كانی یۆیێنسوو، یوڤه‌سكۆلا، كایانی، كێمی و كۆككۆلا ڕاده‌گرێت.

سه‌باره‌ت به‌ سه‌فه‌ری وه‌رزی زستانه‌ی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ یش، بۆ ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ ئاماژه‌ پێكراوانه‌، فیننایر ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ دواتر بڕیار ده‌دا، ئه‌ویش به‌ گوێره‌ی ڕوون بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌شه‌كردنی خواستی گشتی له‌سه‌ر هاتوچۆی ئاسمانی.

شایانی باسه‌ فیننایر ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوور نیه‌ فڕینه‌كانی بۆ زۆر مه‌ڵبه‌ندی جیاجیا، بۆ ماوه‌ی لانیكه‌م یه‌ك ساڵ ڕابگرێت. ئه‌و ڕێوبانانه‌ی مه‌ترسیی ڕاگیرانیان له‌سه‌ره‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ فیننایر نزمترین ئاستی قازنجیان لێ ده‌كات.

Kuvassa on Finnairin lentokoneita toukokuussa Helsinki-Vantaan lentokentällä. Koneet ovat maassa koronaviruspandemian vuoksi.
Koronapandemia on pitänyt lentokoneet parkissa kentillä.Silja Viitala / Yle

له‌ شاری ڤاسا ئه‌و ئه‌په‌ی سه‌ر مۆبایل تاقی ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ شوێپێی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڵده‌گرێت

له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری ڤاسا، له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئه‌و ئه‌په‌ تاقی ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ بۆ سه‌ر مۆبایلی زیره‌ك دروست كراوه‌ و ئامانج له‌ گه‌شه‌پێدانیشی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شوێنپێی ئه‌وانه‌ هه‌ڵبگرێت كه‌وا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن‌. ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ كاری پێ ده‌كرێت.

ئامانج له‌و پڕۆژه‌یه‌ دڵنیابوونه‌‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌په‌ موبالییه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جێی متمانه‌ و زانیاریپارێزانه‌ كار ده‌كات. فرمانبه‌رانی كلینكی فریاكه‌وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندیی ڤاسا، به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌په‌ زنجیره‌ییه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ هه‌م هاووڵاتیان و هه‌م پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی، تێیدا هاوشێوه‌سازی ده‌كه‌ن.

هه‌رچی فرمانبه‌ره‌كانن،‌ ئه‌په‌كه‌ له‌ سه‌ر موبایله‌ زیره‌كه‌كانیان داده‌به‌زێنن و به‌شێك له‌وان، هاوكات، زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ تۆمار ده‌كه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه‌. له‌ ڕێی ئه‌م شێوازه‌وه‌ مێژینه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ ڕاسته‌قینه‌ و دیجیتاڵییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌راورد ده‌كرێن.

ئه‌په‌كه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌سه‌كان ئاشكرا بكات، له‌ ڕێی ته‌كنه‌لۆژیای بلووتووسه‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ تۆمار ده‌كات كه‌ به‌كاربه‌ری مۆبایله‌كه‌ له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌روو بۆته‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وانیش هه‌مان ئه‌پیان له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان دابه‌زاندبێت‌.

له‌ كاتی دابه‌زاندنی ئه‌په‌كه‌دا داوای زانیاریی خۆكه‌سی له‌ به‌كاربه‌ر ناكرێت. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی به‌كاربه‌ریش به‌شێوه‌ی نه‌ناسراو ته‌نیا له‌ ناو مۆبایله‌كه‌ی خۆیدا تۆمار ده‌كرێن و، خۆیشی ناتوانێ بیانبینێت.

ئه‌گه‌ر هاتوو به‌كاربه‌ر په‌تای كۆرۆنای لێ دیاری بدات و ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌په‌كه‌ی خۆی لێ ئاگادار بكاته‌وه‌، ئه‌په‌كه‌ له‌ لای خۆیه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی تر ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌كاربه‌ر له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه‌.

له‌ ڕه‌وتی ئه‌م تاقیكارییه‌دا ته‌نیا كه‌ڵك له‌ ته‌شخیسی تووشبوون به‌شێوه‌ی قه‌ستین و هه‌ڵبه‌ستراو وه‌رده‌گیردرێ و ئه‌په‌كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ گه‌ڵ سیسته‌می كۆگای زانیاریی نه‌خۆشه‌كان له‌ پێوه‌ندیدا نابێت.

Älypuhelinsovellusta testataan
Vaasan sairaanhoitopiiri

هووس شێوازی ‌ چاره‌سه‌ر به‌ تیشك واته‌ ڕادیۆتێراپی له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا تاقی ده‌كاته‌وه‌

(هووس) واته‌ بازنه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌ی هێلسینكی و ئوودێنما ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی، تا به‌ هۆیه‌وه‌ كاریگه‌ریی ڕادیۆتێراپی واته‌ چاره‌سه‌ركردن به‌ تیشك له‌ سه‌ر نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا هه‌ڵبسه‌نگێنێت. به‌ هۆی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌وه‌ ئه‌و ڕوون ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئاخۆ ئیمكانی هه‌یه‌ تا به‌ هۆی یه‌ك دۆزی چاره‌سه‌ركردن به‌ تیشك، كه‌ ئاراسته‌ی ناوچه‌یه‌كی یه‌كجار بچووكی سییه‌كان ده‌كرێت، كاریگه‌ری دابندرێ له‌سه‌ر ڕه‌وتی هه‌وكردن و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی (هووس)، به‌ هۆی چاره‌سه‌ركردن به‌ تیشك،‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌‌ ده‌درێ كه‌ ئه‌و هه‌وكردنه‌ ڤایرۆسییه‌ دابمركێندرێته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ بكه‌وێته‌ دۆخی به‌رگریكردنه‌وه‌. چونكه‌ له‌ حاڵه‌تێكدا كه‌ نه‌خۆش په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناكه‌ی به‌ پیسی گرتبێته‌وه، پێده‌چێ هه‌ر ئه‌م كاردانه‌وه‌ به‌رگریكارانه‌یه‌ی له‌ش كاریگه‌ریی هه‌بێ له‌ سه‌ر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كه.

به‌گوێره‌ی (هووس)، ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌رییه‌ به‌ هۆی تیشكه‌وه‌، شتێكی نوێ نیه‌ و ده‌یان ساڵه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ ڕێوشوێنی چاره‌سه‌ری ''پێوه‌ندی دژه‌ خانه‌خوێ'' (käänteishyljintäreaktio) له‌ پێوندی له‌گه‌ڵ ڕاگواستنی مۆخی ئێسقان، ئه‌نجام ده‌درێت. ئامانج له‌م جۆره‌ چاره‌سه‌رییه‌ كپكردنی كاردانه‌وه‌ی به‌رگریكارانه‌ی كۆئه‌ندامی نه‌خۆشه‌كه‌یه‌.

مه‌به‌ست له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و ئینفێكسیۆن و هه‌وكردنانه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ڕوو ده‌ده‌ن و به‌م شێوه‌یه‌ش؛ مه‌به‌ست ڕێگرتنه‌ له‌وه‌ی په‌تاكه‌ وا له‌ خۆشه‌كان پیس بكا كه‌ پێویستیان به‌ پێراگه‌یشتن له‌ به‌شی چاوه‌دێری چڕ هه‌بێت. به‌ گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی (هووس)، ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌رییه‌ كاریگه‌ریی هه‌بێت، ئه‌وه‌ سووده‌كانی به‌خێرایی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی (میككۆ تێنهونێن) كه‌ فیزیكزانی باڵا یه‌ له‌ سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه‌ی (هووس)، لایه‌نی خراپی و كه‌مایه‌سیی درێژخایه‌نی ئه‌و بڕه‌ تیشكه‌ی له‌ نه‌خۆش ده‌درێ ئه‌وه‌یه‌‌ كه، به‌‌ بڕی له‌ سه‌دا یه‌ك ڕیسكی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌، له‌ ماوه‌ی ده‌- بۆ- بیست ساڵی داهاتوودا، لوی شێرپه‌نجه‌ له‌ شوێنی لێدرانی تیشكه‌كه‌، سه‌رهه‌ڵ بدات.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی (تێنهونێن)، هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌م ڕیسكه‌ بچووكه‌، ته‌نیا ئه‌و نه‌خۆشانه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌شداری پێ ده‌درێن كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی په‌نجا ساڵه‌وه‌ بێت.

(هووس) ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌، به‌ دواییانه‌ دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی دیكه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ش له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان ده‌ه‌ستی پێ كردووه‌.

Vanhan hoitoyksikön sädehoitolaite Kerttu.
Antti-Jussi Korhonen

19.5.2020

18.5.2020

له‌ ناو حكومه‌تدا جیاوازیی بیروڕا هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێژه‌ی شوێنی دانیشتنی مشته‌ریی خواردنگه‌كان و ماوه‌ی كراوه‌بوونیان

به‌ڵێن وایه‌ تا دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ ده‌ركه‌ی خواردنگه‌كان بكرێنه‌وه‌، كه‌چی حكومه‌ت هێشتا له‌ ناوخۆیدا ناكۆكه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند شوێن بۆ دانیشتنی مشته‌ری له‌ خواردنگه‌كاندا ڕێگه‌ی‌ پێ بدرێ و، خواردنگه‌كانیش ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر كراوه‌بن و تا كاتژمێر چه‌نده‌ مافی فرۆشتنی خوارده‌مه‌نییان هه‌بێت.

چاوه‌ڕوانی ده‌كرا كه‌ حكومه‌ت تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ساغ ببێته‌وه‌ كه‌ خواردنگه‌كان، دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ داخرابوون، به‌ گوێره‌ی چ ڕێوشوێنێك بكرێنه‌وه‌، كه‌چی وا ده‌رنه‌چوو.

سه‌ره‌تا وا بڕیار بوو كه‌ له‌ پێناوی به‌رگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا، خواردنگه‌كان ڕێژه‌ی شوێنی دانیشتنی مشته‌رییه‌كانیان نیواونیو كه‌م بكه‌نه‌وه‌. پێشنیاری به‌رایی حكومه‌ت ئه‌وه‌ بوو كه‌ فرۆشتنی عاره‌ق و نۆشه‌مه‌نییه‌ كحۆلداره‌كان له‌ كاتژمێر ٩ ی شه‌ودا كۆتایی پێ بێت و ڕێستۆرانته‌كانیش كاتژمێر ١٠ی شه‌و ده‌رگاكانیان دابخه‌ن.

له‌ به‌رامبه‌ردا، تیمۆ لاپپی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ماران بۆ خزمه‌تگوزاریی خواردنگه‌ و گه‌شتیاری ده‌ڵێ

- داوامان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مۆدێلی نه‌رویج له‌به‌رچاو بگیردرێت. به‌و شێوه‌یه‌، خواردنگه‌كان ده‌توانن تا كاتژمێر ١١ ی شه‌و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن و سه‌عات ١٢ی شه‌ویش دایبخه‌ن. دوای دوو هه‌فته‌ ده‌كرێ دیسانه‌وه‌ پێداچوونه‌وه به‌ بڕیاره‌كه‌دا بكرێ و، ئه‌گه‌ر ڕێی تێ چوو، ئه‌وا دیسان ڕێوشوێنه‌كان خاوتر بكرێنه‌وه‌.

له‌ حكومه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ناكۆكی هه‌یه‌ كه‌ ئاخۆ خواردنگه‌كان له‌ تێكڕای وڵاتدا، به‌ پێی یه‌ك ڕێوشوێنی وه‌كیه‌ك بكرێنه‌وه‌ یان نا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستی ئولێ، كردنه‌وه‌ی بڕگه‌بڕگه‌ی خواردنگه‌كان به‌و مانایه‌ دێ كه‌ له‌ تێكڕای وڵاتدا په‌یڕه‌وی له‌ یه‌ك ڕێسا و ڕێوشوێنی هاوشێوه‌ ده‌كرێت. به‌ گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌، ده‌كرێ دوای ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌دواداچوون، ئه‌گه‌ر ئیمكانی هه‌بێ، بیر له‌ خاوكردنه‌وه‌ی زیاتری سنووربه‌ندییه‌كان بكرێته‌وه‌.

ravintolan tiski ja menu
/Rami Moilanen / Yle

تا ئێستا پێنج هه‌زار فینلاندی كه‌ تووش ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوون چاك بوونه‌ته‌وه‌

له‌ فینلاند بڕی ٦٢٠٠ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆڤیدی-١٩ تۆمار كراوه‌. له‌و ناوه‌دا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س تا ئێستا نه‌خۆشییه‌كه‌ به‌ری داون و چاك بوونه‌ته‌وه‌.

دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی و چاكژینیی له‌ فینلاند واته‌ (تێ هۆ ئه‌ڵ) ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌م كاته‌دا ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر خێراتر له‌ زیاد بووندایه‌ له‌ چاو ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی تازه‌ تووش ده‌بن. هه‌رچی درم و په‌تاكه‌شه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زه‌ق خاو بۆته‌وه‌. به‌ گوێره‌ی ڕێژه‌ی رۆژانه‌ی تووشبوون، لوتكه‌ی تووشبوونه‌كان كه‌وتۆته‌ مانگی چواره‌وه‌ و ماوه‌ی مانگێكیشه‌ كه‌ ڕێژه‌ی تووشبوونه‌كان هه‌روا به‌ هێواشی خه‌ریكی داكشانه‌. هه‌ڵبه‌ت له‌ نێوان تووشبووانی ڕۆژانه‌دا، له‌ ڕۆژێكه‌وه‌ بۆ ڕۆژێكی تر، جیاوازییه‌كی یه‌كجار زۆر هه‌یه‌.

به‌ گوێره‌ی مه‌زنده‌ی دامه‌زراوه‌ی (تێ هۆ ئه‌ڵ)، ڕێژه‌ی تووشبوون له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا ٠،٦٠ بۆ ٠،٨٠ بووه‌. كاتێك ڕێژه‌ی تووشبوون له‌ ژێر پله‌ی یه‌ك دا بێت، مانای وایه‌‌ په‌تاكه‌ به‌ره‌و داكشان ده‌چێت.

پزیشكی باڵای (تێ هۆ ئه‌ڵ)، دكتۆر تانێلی پوومالاینێن ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ فینلاند و گه‌لێك وڵاتی دیكه‌ش ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ پله‌ به‌ پله‌ به‌ره‌و كرانه‌وه‌ بڕوا، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی كه‌ به‌پارێزه‌وه‌ هه‌نگاو بندرێ بۆ ئه‌وه‌ی په‌تاكه‌ به‌خێرایی سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه‌.

Terveydenhoitaja ja lääkäri tutkivat potilastietoa korona-asemalla.
Hoitohenkilökunta tutkii potilastietoja. Kuvituskuva. Mårten Lampén / Yle

له‌ هێلسینكی ده‌كرێ له‌ ڕێی ئینتێرنێته‌وه‌ كات بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگیردرێته‌وه

ئه‌وانه‌ی له‌ ڕێی ئینتێرنێته‌وه‌ كاتیان گرتۆته‌وه‌ ده‌توانن بڕۆن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا. تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ خانه‌ی كولتووریی (ستۆوا) له‌ ئیتاكێسكووس ئه‌نجام ده‌درێن.

كه‌سێك كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا دوودڵه‌، ئه‌گه‌ر پێویست بكا ده‌توانێ له‌ ڕێی ئینتێرنێته‌وه‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرێته‌وه‌. كاتگرتنه‌وه‌ له‌ ڕێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵێ پرسیاری پێوه‌ندیدار به‌ نیشانه‌كانی په‌تاكه‌ ئه‌نجام ده‌درێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێویسته‌ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی omaolo.fi بكرێت.

خانه‌ی كولتووریی (ستۆوا) له‌ ئیتاكێسكووس هه‌ڵكه‌وتووه‌ و ناونیشانییه‌كه‌ی بریتی یه‌ له‌: Turunlinnantie 1.

شێوازێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی داوای تێستی كۆرۆنا بكه‌یت، پێوه‌ندیكردنه‌ له‌گه‌ڵ ڕاوێژگه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ ژوماره‌ ته‌له‌فوونی

09 310 10024 ئه‌و ژوماره‌یه‌ ڕۆژانه‌ له‌ سه‌عات ٧ ی به‌یانییه‌وه‌ تا هه‌شتی ئێواره‌ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌. له‌ كاته‌كانی تردا ده‌كرێ پێوه‌ندی بكه‌یت به‌ ئێشكگریی یارمه‌تیدان به‌ ژوماره‌ی 116 117.

Tartuntavaarasta kertova Pääsy kielletty -kielto laboratoriossa, jossa analysoidaan koronavirusnäytteitä.
/Markku Ulander / Lehtikuva

له‌ ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م داوای په‌نابه‌ری كراوه‌

به‌گوێره‌ی وته‌كانی فرمانگه‌ی كۆچ له‌ فینلاند، له‌ ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا داواكارییه‌ نوێیه‌كانی په‌نابه‌رێتی به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه‌. له‌و ڕۆژه‌وه‌ كه‌ هاتووچۆی سنووری به‌ربه‌ستی له‌به‌ر داندرا، واته‌ له‌ ١٩ی مانگی سێ به‌دواوه‌، هیچ داخوازییه‌كی په‌نابه‌رێتی له‌ سه‌ر سنووره‌كان تۆمار نه‌كراوه‌.

یه‌كه‌مین داواخوازییه‌كانی په‌نابه‌رێتی كه‌ له‌ نێوان ١٩ ی مانگی ٣ بۆ ٣٠ ی مانگی ٤ تۆمار كراون، سه‌رجه‌م ٨٧ كه‌یس بوونه‌. زۆربه‌ی ئه‌و داواخوازانه‌ هه‌ر له‌ پێشتره‌وه‌، واته‌ به‌ر له‌وه‌ی سنووربه‌ندییه‌كانی هاتنه‌ ناو وڵات بچنه‌ بواری جێبه‌جێكرانه‌وه‌، نیشته‌جێی فینلاند ببوون.

Maahanmuuttovirasto / Migri / Ratapihantie 11 / Pasila / Helsinki 13.04.2020
Jouni Immonen / Yle

15.5.2020

یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا: پێكوته‌ی كۆرۆنا لانی زووه‌كه‌ی ساڵێكی تر حازر ده‌بێت

فرمانگه‌ی داوده‌رمانی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاماده‌بوونی پێكوته‌ی دژ به‌ په‌تای كۆڤید-١٩، كه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌وێته‌وه‌، لانی زووه‌كه‌ی تا ساڵێكی تر ده‌خایه‌نێت.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی ماركۆ كاڤالێری، سه‌رۆكی به‌شی پێوه‌ندیدار به‌ مه‌ترسییه‌كانی ته‌ندروستی و پێكوته‌ له‌ فرمانگه‌ی داوده‌رمانی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا، ''ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێ به‌و شێوه‌یه‌ی پلانی بۆ داڕێژراوه‌ بچێته‌ پێش، ئه‌وا ڕێی تێ ده‌چێ تا ساڵێكی تر، به‌شێ له‌ پێكوته‌كان ئاماده‌ی په‌سندكران بن''. كاڤالێری له‌ درێژه‌ی وته‌كانی دا وتی

- هه‌ڵبه‌ت من ده‌بێ پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دابگرم كه‌ ئه‌م مه‌زنده‌یه‌ ته‌نیا كاتێك دێته‌ دی، كه‌ هه‌موو شتێ به‌ باشترین شێوه‌ی ڕێتێچوو بچێته‌ پێش. ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ هه‌رگیز هه‌موو پێكوته‌كان دانیان پێدا نانرێ و، ئه‌گه‌ری به‌دره‌نگكه‌وتنیش له‌ ئارادایه‌.

به‌ گوێره‌ی فرمانگه‌ی داوده‌رمان، ئه‌و پێشبینییه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ڕێكخراویی ته‌ندروستیی جیهانیی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ گۆیا ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌وانه‌یه‌ پێكوته‌ی بۆ په‌یدا نه‌بێ و وه‌ك ژانه‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی بمێنێته‌وه‌، بۆچوونێكی ڕه‌شبینانه‌ی ناپێویسته‌. كاڤالێری ده‌ڵێ:

- هه‌رچه‌ند هێشتا زووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر بگرین، به‌ڵام من پێم وایه‌ ئێمه‌ هۆی باشمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕوامان هه‌بێ به‌وه‌ی پێكوته‌كه‌ دواجار دروست ده‌كرێت. جێی سه‌رسووڕمان ده‌بێ ئه‌گه‌ر كۆڤید-١٩ پێكوته‌یه‌كی هه‌ر بۆ په‌یدا نه‌بێ.

Kuvassa on kokeellinen rokote koronavirusta vastaan.
Kiinalaisessa laboratoriossa kehitetään koronarokotetta.Nicolas Asfouri / AFP

پاپۆڕه‌كانی هاتوچۆی نێوان سوید و فینلاند كه‌وتنه‌وه‌ گه‌ڕ

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٤ ی ٥، حكومه‌تی فینلاند كه‌مێك له‌ به‌ربه‌سته‌كانی هاتووچۆی سه‌ر سنووره‌كانی سووك كرد. هاوكات له‌ گه‌ڵ مۆڵه‌تدان به‌ سه‌فه‌ری كاری و سه‌فه‌ره‌ پێویسته‌كانی تر له‌ چوارچێوه‌ی سنووره‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپادا، هاتوچۆی ده‌ریایی موسافیران به‌ره‌و وڵاتی سویدیش، جارێكی تر ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.

فرۆشی بلیتی هاتوچۆی موسافیران به‌ پاپۆڕ، له‌ نێوان ستۆكهۆڵم و توركودا ده‌ستی پێكردووه. له‌ هه‌فته‌كانی ڕابردوودا ته‌نیا پاپۆڕه‌ بارهه‌ڵگره‌كان مۆڵه‌تی هاتوچۆیان هه‌بوو.

شایانی باسه‌ هێشتاكه‌ش هاتوچۆكردن بۆ گه‌شت و كات به‌سه‌ربردن، ڕێگه‌ پێدراو نیه‌، به‌وه‌شه‌وه‌ ئه‌م گۆڕانكارییه نوێیه‌‌ كارئاسانی ده‌كا بۆ فینلاندییه‌كانی نیشته‌جێی سوید، تا سه‌ردانی نیشتمانه‌كه‌ی تریان بكه‌ن. هه‌رچی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویده‌ ڕایسپاردووه‌ كه‌ هاووڵاتیان تا ١٥ ی ٧ خۆیان له‌ سه‌فه‌ری ناپێویست ببوێرن.

شایانی باسه له‌ مانگی ئادار واته‌ مانگی سێ به‌م لاوه‌، هاتووچۆی سنووره‌كان، له‌ تاو مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ توندی سنووردار كران.

Viking Lines passagerarfärja Amorella glider förbi Folkparkens badstrand i Åbo en tidig morgon då morgonsolen lyser upp allt i gult och orange.
Linus Hoffman / Yle

وه‌زاره‌ت بڕیاری دا له‌ به‌كارهێنانی ڕێوشوێنه‌كانی پارێزگاری له‌كاتی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی بواری پێڕاگه‌یشنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا

وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی فرمانی ده‌ركردووه‌ كه‌ ده‌بێ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ مشته‌ریه‌كانیان كار ده‌كه‌ن، ده‌مامك به‌كاربهێنن. ئه‌م بڕیاره‌ ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ یه‌كه‌ی چالاكیی ٢٤ كاتژمێری بۆ پێڕاگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان سه‌ردانی ماڵان ده‌كه‌ن. مه‌به‌ست له‌م بڕیاره‌ پاراستنی ته‌ندروستیی ئه‌و مشته‌رییانه‌یه‌ كه‌ مه‌ترسیی زۆری ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێ كه‌وا به‌ هۆی گرتنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ به‌ خراپی نه‌خۆش بكه‌ون.

ئه‌گه‌ر ده‌مامكی ده‌مولوت داپۆشه‌ری نه‌شته‌رگه‌ری له‌ به‌رده‌ستدا نه‌بێت، ئه‌وا پێویسته‌ ڕووبه‌ندێكی پارچه‌یی به‌كاربهێندرێ كه‌ بۆ شتن بشێ یان دوای یه‌كجار به‌كارهێنان فڕێ بدرێ، یاخود كه‌ڵك له‌ ڕووپۆشی ''ڤایزێر'' وه‌ربگیردرێ كه‌ ده‌موچاو داده‌پۆشێ.

به‌ هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه‌ پارێزگاری له‌ تێكڕای ئه‌وانه‌ ده‌كرێ كه‌وا سه‌ر به‌ گرووپه‌كانی ڕیسكن و مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌. كه‌سانی پیر و به‌ساڵداچوو ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌م پێوه‌ندییه‌دا‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی بواری پێڕاگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه‌. شیاوی باسه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ له‌ به‌ر ڕۆشنایی یاسای باری نائاسایی دا ده‌ركراوه‌ و ‌ ده‌سبه‌جێ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێبوونه‌وه‌. بڕیاره‌كه‌ هه‌تا ڕۆژی ٣٠ ی حوزه‌یران، واته‌ كۆتایی مانگی شه‌ش، كاری پێ ده‌كرێت.

mies asettaa itselleen hengityssuojainta
Marja Väänänen / Yle

14.5.2020

پێناچێ په‌تای كۆرۆنا بووبێته‌ هۆی هه‌ڵكشانی گوشاری ده‌روونی له ‌سه‌ر خه‌ڵك

وا دێتە بەرچاو كە پەتاى كۆرۆنا و ئەو بەربەستانەى له‌و پێوه‌ندییه‌دا داندراون، ئاسه‌واره‌ زیانباره‌كانی لە سەر بارى دروونيى خەڵكى، هيچ نەبێ تا ئێستا، كه‌متر بووبێت لەوەى مەترسيى لێ دەكرا. ئەمەش لە سەر بنەماى ئەنجامە بەراييەكانى ئەو ڕاپرسييە دەرر كەوتووە كە (تێ هۆ ئەڵ) واتە دامەزراوەى نەتەوەيى تەندروستى و چاكژينى، لە سەر حەشيمەتى فينلاند ئەنجامى داوە.

بەگوێرەى ئەنجامە بەراييەكانى توێژينەوەكە؛ زۆر كەس، هەر يەك بەشێوەيەك، بە هۆي‌ كاريگەرييەكانى كۆرۆناوە پەرۆشن، بەڵام وا ناياتە بەرچاو كە بارى نائاسايى و پەرۆشييەكانى پێوەنديدار بەو دۆخە ڕيزپەڕە، بە شێوەيەكى بەربڵاو بووبێتە هۆى تێكچوونى بارى دەروونى لەناو ئەو توێژەى حەشيمەتدا كە لە تەمەنى كاركردن دايە. ‌بەگوێرەى ئاكامەكانى توێژينەوەكەى (تێ هۆ ئەڵ)، گشتگيرترين پەرۆشيى وەڵامدەران لە پێوەندى لەگەڵ پەتاى كۆرۆنا، نيگەرانيیانه‌ لەوەى كەسێكى ئازيزیان تووشى پەتاكە ببێت. ڕێژەى ئەوانەى لەم بارەيەوە نيگەرانيان دەربڕيوە، سەدى ٤٥ ى وەڵامدەرانى توێژينەوەكە پێك دەهێنێت.

لە لايەكى ترەوە، سەدى ٣٥ لە وەڵامدەران زۆر ياخود يەكجار زۆر پەرۆشى ئەوە بوون كە خۆيان ببنە هۆى تووشبوونی كەسانى تر به‌ په‌تاكه‌. سەدى ٣١ ي لە وەڵامدەرانیش پەرۆشى كاريگەرييە ئابوورييەكانى پەتاى كۆرۆنا بوون. نيگەرانى لەوەى مرۆڤ بۆ خۆى تووشى پەتاى كۆرۆنا ببێ، لە پلەى چوارەمى پەرۆشييه گشتييە‌كاندا هاتووە.

دامەزراوەى نەتەوەيى تەندروستى و چاكژينى، دەستى داوەتە ڕاپرسييەك كە بە هۆيەوە هەوڵى ڕوونكردنەوەى فراوانى كاريگەرييەكانى پەتاى كۆرۆنا و ڕێوشوێنەكانى سنووربەندكردنى ئەو پەتايە، لەسەر تەندروستى و چاكژينيى هاووڵاتيان ده‌دات. ‌

Ihmisiä Vuosaaren metroasemalla.
/Eleni Paspatis / Yle

په‌تای كۆرۆنا بۆته‌ هۆی دا‌به‌زینی ڕێژه‌ی كاری پزیشكان

به‌ گوێره‌ی ڕاپرسییه‌كی تازه‌ی سه‌ندیكای پزیشكان، نزیكه‌ی نیوه‌ی پزیشكان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕێژه‌ی كار و ئه‌ركیان به‌ هۆی بارودۆخی كۆرۆناوه‌ دابه‌زیوه‌.

به‌ هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ نه‌خۆشه‌كان سه‌ردانی پزیشكان ناكه‌ن و حازر نین پشكنینیان بۆ بكرێ، ته‌نانه‌ت كاتی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌ كه‌ پێشتر دیاری كراون، هه‌موو ئه‌مانه‌ش پزیشكانی نیگه‌ران كردووه‌.‌

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌ندیكای پزیشكان، ڕێژه‌ی سه‌ردانیكردنی پزیشك تا نزیكه‌ی نیوه‌، كه‌می كردووه‌. هه‌فتانه‌ ڕێژه‌ی سه‌د هه‌زار سه‌ردانی پزیشك به‌ نه‌كراوی ده‌مێنێته‌وه‌. كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نه‌خۆش و كار و ئه‌ركی پێوه‌ندیدار، به‌ تایبه‌تی له‌لایه‌ن پزیشكانی‌ كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ هه‌ستی پێكراوه‌.

به‌ گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی سه‌ندیكای پزیشكان، كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌ردانیكردنی لای پزیشك ده‌توانێ ببێته‌ هۆی لاوازبوونی‌ دۆخی ته‌ندروستیی گشتی. سه‌ردانینه‌كردنی پزیشك ده‌شێ ببێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوی بمێننه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌توانێ ببێته‌ هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستیی نه‌خۆشه‌كان. سه‌ندیكا پێی وایه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ ده‌توانێ ببێته‌ هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌خۆشه‌كان و دواتر پێكهاتنی لافاوی سه‌ردانیكردن و به‌سه‌ریه‌كداڕژانی ڕێژه‌یه‌كی زۆری كار و ئه‌رك به‌سه‌ر پزیشكاندا.

پزیشكان پێداگری ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ردانیكردنی پزیشك مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌خۆش دروست ناكات.

Lääkäri tietokoneen äärellä.
/Derrick Frilund / Yle

فینلاند ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌لوپه‌لی خۆپاراستنی پێ ده‌گات

ده‌زگای دابینكردنی نه‌ته‌وه‌یی (هۆ ڤێ كۆ) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی هاوكاریی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بواری دارستان (ئوو-پێ-ئه‌م) واژۆكردووه‌، تا به‌ هۆیه‌وه‌ بتوانن به‌ هاوبه‌شی ڕێژه‌یه‌كی زۆری‌ ده‌مامك له‌ وڵاتی چینه‌وه‌ هاورده‌ بكه‌ن. به‌ گوێره‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ واژۆكراوه‌كه‌، ئه‌ركی گه‌ڕان به‌ دوای فرۆشیارانی ده‌مامك و دانوستان له‌ سه‌ر شه‌رت و مه‌رجه‌كانی مامه‌ڵه‌، له‌ ئه‌ستۆی كه‌رتی دابینكردن له‌ كۆمپانیای (ئوو-پێ-ئه‌م) ده‌بێت. هه‌رچی ساغبوونه‌وه‌ له ‌سه‌ر لایه‌نی مامه‌ڵه‌ و ڕاده‌ی كڕین و به‌ گشتی كۆی هاورده‌كردنه‌كه‌یه، (هۆ ڤێ كۆ) واته‌ ده‌زگای دابینكردنی نه‌ته‌وه‌یی بڕیای لێ ده‌دات.

شیاوی باسه‌، (ئوو-پێ-ئه‌م) تا ئێستا نموونه‌ی ده‌مامكی له‌ زیاتر له‌ ده‌ فرۆشیاری پێشتر به‌ربژێركراوه‌وه‌ به‌دست گه‌یشتووه‌‌. كۆی ئه‌و ده‌مامكه‌ به‌ نموونه‌ وه‌رگیردراوانه‌ له لایه‌ن (ڤێ تێ تێ) واته‌‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی تێكنۆلۆژیا، تاقی كراونه‌ته‌وه‌. شیاوی ئاماژه‌یه‌ كه‌ تێكڕای ده‌مامكه‌ تاقیكراوه‌كان له‌ تاقیكاری ده‌رچوون و، مه‌رجه‌كانی ده‌مامكی ده‌مولوت داپۆشه‌ری نه‌شته‌رگه‌رییان تێدا بووه‌. به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی (هۆ ڤێ كۆ)، كۆمپانیای (ئوو-پێ-ئه‌م) ته‌نیا له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوێكی خێرخوازانه‌ی گشتیدا به‌ده‌م ئه‌م هاوكارییه‌وه‌ هاتووه‌. به‌واتایه‌كی تر، (ئوو-پێ-ئه‌م) پسپۆڕانی تایبه‌تی خۆیان له‌ بواری دابینكردندا خستۆته‌ خزمه‌ت ده‌زگای دابینكردنی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هاوكارییه‌دا چاوه‌ڕوانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ك بكات.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌،‌ وه‌زاره‌تی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیش ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌؛ كۆمیسیۆنی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا، له‌ سه‌ر پشكی (ئی ئێس ئای) واته‌ ئامرازی فریاكه‌وتنی دۆخی ته‌نگانه‌، ده‌مامكی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تییه‌كه‌ به‌ دروستكردن داوه‌.‌

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆمیسیۆنی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا سه‌رجه‌م ده‌ ملیۆن ده‌مامكی بۆ به‌كارهێنان له‌ لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندامه‌وه‌ به‌ كڕین داوه‌. ئه‌و ده‌مامكانه‌ به‌ گوێره‌ی ڕاده‌ی تووشبووانی هه‌ر وڵاتێك به‌ په‌تای كۆڤیدی ١٩، به‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپادا دابه‌ش ده‌كرێن.

یه‌كه‌مین بنه‌ی ده‌مامك كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا، یه‌ك ملیۆن و نیو ده‌مامك له‌خۆی ده‌گرێت. شیاوی باسه‌، ئه‌م هاورده‌كردنه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپاوه‌ ئه‌نجام ده‌درێ، واته‌ هاورده‌ی هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌ندام نیه‌. كۆمیسیۆن بۆ خۆی پاره‌ی ماسكه‌كان ده‌دات.

جێی باسه‌، پشكی فینلاند له‌م یه‌كه‌مین وه‌جبه‌ی ده‌مامكه‌ هاورده‌كراوانه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا، هه‌زار ده‌مامكه‌، كه‌ ڕۆژی ١٣ ی ٥ ی ٢٠٢٠ گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ فینلاند. تێكڕای ئه‌و ده‌مامكانه‌ ڕاده‌ستی ناوه‌ندی لۆجستیكیی (هووس) واته‌ بازنه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌ی هێلسینكی و ئوودێنما ده‌كرێن.

Hoitaja purkaa kenttälaboratoriota päivän päätteeksi Mehiläisen drive in koronatestauspaikalla.
Mårten Lampén / Yle

له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌مامكه‌كان ناو بازاڕاد ده‌یان سكاڵا لای كاربه‌ده‌ستان تۆمار كراوه‌

له‌ ماوه‌ی مانگ و نیوی ڕابردوودا، نزیكه‌ی چل ساكاڵا سه‌باره‌ت به‌ ئامرازه‌كانی پارێزگاری له‌ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌، ڕاده‌ستی (كۆكۆڤێ) واته‌ فرمانگه‌ی كێبه‌ركێ و به‌كاربه‌ر، كراوه‌. ئه‌م ڕێژه‌ی سكاڵایه‌ به‌ به‌روارد له‌گه‌ڵ دۆخی ئاساییدا یه‌كجار له‌سه‌ره‌وه‌یه‌. هه‌ر له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی مارس واته‌ مانگی سێ دا بوو، كه‌ دادئه‌ستێنی به‌كاربه‌ران، هۆشداری دا كه‌ دوور نیه‌ كه‌ كه‌ڵكی خراپ له‌ ناشاره‌زایی گشتی له‌ ناو بازاری ساخته‌كاریدا وه‌ردبگیردرێت. دیاره‌ هه‌وڵی ساخته‌كارانه‌ی ڕاسته‌وخۆش له‌ ئاڕادایه‌.

ئامرازه‌كانی پاراستنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ و ڕووبه‌نده‌كانی ده‌مولووت، بۆ وێنه‌ ده‌مامكه‌ پارچه‌ییه‌كان، له‌ ژێر چاوه‌دێریی Tukes واته‌ فرمانگه‌ی ئاسایش و ماده‌ كیماییه‌كان دان. ئاستا كۆیڤیستۆ، سه‌رپشكنه‌ر له‌ فرمانگه‌ی Tukes، ده‌ڵێ؛ سكاڵایه‌كی تاڕاده‌یه‌ك زۆر به‌ره‌وڕووی فرمانگه‌كه‌یان كراوه‌ته‌وه‌، نزیكه‌ی سی سكاڵا له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا. به‌بازاڕكردنی فریوده‌رانه‌ هۆكاریی گشتیی ئه‌م ساكالایانه‌ بووه‌.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی كۆیڤیستۆ، ئه‌وه‌ گرینگه‌ كه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی‌ ده‌فرۆشرێ ڕێك به‌و شێوه‌یه‌ كار بكا كه‌ مه‌به‌سته‌. ئه‌وه‌ش گرینگه‌ كه‌ به‌كاربه‌ر وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی پێ بدرێ، ئاخۆ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ده‌فرۆشرێ كاری پارێزگاری ده‌كا یاخود ته‌نیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و تنۆكانه‌یه‌ كه‌ به‌ ده‌وروبه‌ردا بڵاوده‌بنه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر بێت و به‌رهه‌مێك وێنه‌یه‌كی چه‌واشه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ی بڕشتی بۆ پاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ده‌سته‌وه‌ بدا، Tukes ده‌توانێ داوای كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ له‌ ناو بازاڕدا، یاخود گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌م بۆ فرۆشیار بكات.

mies asettaa hengityssuojainta
/Marja Väänänen / Yle

13.5.2020

خوێندنی‌ ناو قوتابخانه‌كان به‌گوێره‌ی ڕێوشوێنی تایبه‌ت،‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

وه‌زیری په‌روه‌رده‌، خاتوو لی ئاندێرسۆن ڕایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌درێ ئاسایشی قوتابیان، به‌ هۆی گرته‌به‌ری ڕێوشوێنی تایبه‌تییه‌وه‌، مسۆگه‌ر بكرێت. ئاندێرسۆن وه‌بیری هێنایه‌وه‌ كه‌ هیچ كه‌سێ، كه‌وا هێماكانی هه‌ڵامه‌تی پێوه‌ دیار بێت، نابێ بچێته‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ یاخود باخچه‌ی ساوایان.

له‌ پێناوی به‌رگرتن له‌ هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی خوێندكاران له‌ كاتی خوێندن له‌ قوتابخانه‌كاندا، كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی ئاسایشی ده‌گیردرێته‌ به‌ر، بۆ وێنه‌؛ گروپه‌كانی فێركاری جیا له‌ یه‌كتر ڕاده‌گیردرێن و هه‌روه‌ها سه‌عاته‌كانی خوێندن، سه‌عاته‌كانی نانخواردن و كاتی سواربوون بۆ هاتوچۆی قوتابخانه‌ بڕگه‌به‌ندی ده‌كرێن. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌نگاوانه‌، چاوه‌دێریش ده‌خرێته‌ سر ده‌ستشۆردن و میكرۆبكوژكردنی ده‌ستوپه‌ل به‌هۆی ماده‌ی پاكژكه‌ره‌وه‌. خاوێنكردنه‌وه‌ی ناو ژووره‌كانی قوتابخانه‌ش به‌ چڕی ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی، هیچ بۆنه‌ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتییش له‌ قوتابخانه‌كاندا به‌ڕێوه‌ ناچێت.‌

به‌ گوێره‌ی بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌، له‌ كاتێكدا كه‌ منداڵ بۆ خۆی یان ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی نه‌خۆش بێت یاخود سه‌ر به‌و گرووپه‌ بن كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانیانه‌، له‌و دۆخانه‌دا قوتابی ده‌توانێ هه‌فته‌كانی كۆتایی به‌شداری له‌ خوێندنی ناو قوتابخانه‌دا‌ نه‌كات. پزیشكی چاره‌سه‌ركار ده‌توانێ به‌ڵگه‌ی مۆڵه‌تی نه‌چوونه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ بۆ خوێندكاره‌كه‌ بنووسێت. له‌ حاڵه‌ته‌كانی تردا، هه‌ر ڕێوشوێنه‌ باوه‌كانی قوتابخانه‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌چوونه‌وه‌ی خوێندكار‌، له‌به‌رچاو ده‌گیردرێت. له‌ ئه‌گه‌ری نه‌چوونه‌وه‌ی خوێندكار بۆ قوتابخانه‌، پێویسته‌ داواكاریی فه‌رمی پێشكه‌ش به‌ قوتابخانه‌ بكرێت.

له‌ فینلاند ئاماده‌كاری كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌گه‌ری پێكهاتنی ئاڵوگۆڕ له‌ بارودۆخی كۆرۆنادا، هه‌نگاوی خێرا هه‌ڵبهێندرێته‌وه‌. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌ ته‌شه‌نه ‌سه‌ندنه‌وه‌ی په‌تاكه‌ بكرێت، ده‌كرێ قۆتابخانه‌كان دابخرێنه‌وه‌.

حكومه‌ت هه‌روه‌ها خه‌ریكی ئاماده‌كارییه‌ بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌ یاسای خوێندنی بنه‌ڕه‌تیدا. مه‌به‌ست له‌م هه‌نگاوه‌ ئاسانكارییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ وه‌رزی پاییزدا و به‌گوێره‌ی پێویست، خوێندن چ به‌ شێوه‌ی خوێندن له‌ ناو قوتابخانه‌ و چ به‌ شێوی خوێندن له‌ ڕێی دووره‌وه‌، ڕێی تێ بچێت.

Koululainen tekee kotitehtäviä.
/Henrietta Hassinen / Yle

له‌ فینلاند، منداڵێك كه‌ هێشتا نه‌گه‌یشتۆته‌ ته‌مه‌نی چوونه‌ قوتابخانه‌، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێندرا

دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا منداڵێك كه‌ به‌ هۆی ناسازی له‌ هه‌ناسه‌هه‌ڵكێشاندا له‌ ژێر چاوه‌دێریی نه‌خۆشخانه‌دا ڕاگیردرابوو، ده‌ركه‌وت كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای گرتووه‌. پێده‌چێ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین حاڵه‌ت بێ له‌ فینلاند كه‌ منداڵێك به‌ هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌، له‌ ژێر چاوه‌دێریی نه‌خۆشخانه‌دا ڕادگیردرێت‌. شیاوی باسه‌ ئه‌و منداڵه‌ هیچ نه‌خۆشییه‌كی به‌رایی و زه‌مینه‌یی له‌گه‌ڵ نه‌بووه‌‌.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی هاڕڕی ساكسێن، پزیشكی نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كانی منداڵان‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هووس، ئه‌و منداڵه‌ به‌ هۆی ناسازی له‌ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌هه‌ڵكێشاندا هێندرابووه‌ به‌شی ئێشكگریی نه‌خۆشخانه‌. منداڵه‌كه‌، كه‌ ناسازییه‌كه‌ی له‌ ئاستێكی كه‌مدا بووه‌، له‌ دوای دوو ڕۆژ ‌ چاوه‌دێری، به‌ڕێ كراوه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌. دكتۆر ساكسێن نایده‌ركێنێ ئاخۆ ئه‌و حاله‌ته‌ له‌ چ شوێنێكی فینلاند ڕووی داوه‌.

دكتۆر ساكسێن پێداگری ده‌كا كه‌ منداڵه‌كه‌ زۆر ناساز نه‌بووه‌ و‌ حاڵی زۆر‌ خراپ نه‌بووه‌. به‌ گوێره‌ی وته‌كانی ناوبراو، منداڵه‌كه‌ خواردنی به‌ خراپی پێ ده‌خورا و، تووشی هه‌وكردنی بۆریه‌كانی لای ژوورووی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌هه‌ڵكێشانیش ببوو. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ وا به‌ باش زاندرابوو كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌ ژێر چاوه‌دێریدا ڕابگیردرێت. دكتۆر ساكسێن ده‌ڵێ؛ منداڵه‌كه‌ له‌ كاتی خه‌واندنی له‌ نه‌خۆشخانه‌دا پێویستیی به‌ گرتنه‌به‌ری هیچ ڕێوشوێنێكی چاره‌سه‌ریی تایبه‌تی نه‌بووه‌. به‌ گوێره‌ی وته‌كانی دكتۆر ساكسێن، له‌و‌ كاتانه‌دا كه‌ منداڵی بچووك تووشی هه‌وكردنی بۆریه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌هه‌ڵكێشان ده‌بێ، گرتنه‌به‌ری ئه‌و جۆره‌ ڕێوشوێنانه‌ كارێكی ئاسایی یه‌.

ئه‌وه‌ش شیاوی ئاماژه‌پێكردنه‌، كه‌ تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ له‌ فینلاند، هیچ منداڵێك به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ پێویستیی به‌ پێڕاگه‌یشتن له‌ به‌شی پێڕاگه‌یشتنی چڕ نه‌بووه‌.

koronavastaanotto ovi
Marko Väänänen / Yle

فیناڤیا و و فیننایر، داوای به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌كه‌ن

فیناڤیا واته‌ كۆمپانیای حكومیی سه‌رپه‌رشتیاری فرۆكه‌خانه‌كان، داوا ده‌كات كه‌ له‌مه‌ به‌دوا هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ فرۆكه‌خانه‌كان، كه‌وا‌ خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ مشته‌رییه‌كان ده‌كه‌ن و شووشه‌ی نێوبڕ له‌ نێوانیاندا نیه‌، ده‌بێ ڕووبه‌ندی داپۆشه‌ری ده‌مولووت به‌كار بهێنن. جگه‌ له‌مه‌ش، فیناڤیا به‌ جه‌خته‌وه‌ داوا له‌ موسافیران ده‌كا كه‌ له‌ كاتی هاتوچۆی ناو فرۆكه‌خانه‌دا ده‌مامك به‌كاربهێنن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ڕا ئه‌و موسافیرانه‌ی به‌ فڕۆكه‌كانی هێڵی فڕۆكه‌وانیی فیننایر سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن، ده‌بێ ده‌مامك به‌كار بهێنن. به‌ گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی فیننایر، مشته‌رییه‌كانی ئه‌وان ده‌بێ له‌ هه‌موو ماوه‌ی فڕیندا ده‌مولووتیان داپۆشراو بێت. جگه‌ له‌ موسافیران، ستافی فڕۆكه‌وانیش ده‌بێ له‌ هه‌موو كاتی فڕیندا ده‌مامكی داپۆشه‌ری ده‌م ولووت به‌كار بهێنن. ئه‌م بڕیارانه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌، ١٨ ی مانگی ئایار واته‌ مانگی پێنجه‌وه‌، كاریان پێ ده‌كرێت. به‌گوێره‌ی وته‌كانی كۆمپانیای فیننایر، مه‌به‌ست له‌ گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ پارێزگاری له‌ ته‌ندروستیی موسافیرانه‌.

كۆمپانیاكه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ موسافیران سه‌رپشكن له‌وه‌ی ئاخۆ له‌و ده‌مامكانه‌ به‌كار بهێنن كه‌ ''ده‌مامكی نه‌شته‌رگه‌ری''یان پێ ده‌گوترێ، یاخود كه‌ڵك له‌ ڕووبه‌ندێكی ده‌مولوت پارێزی ده‌ستكرد وه‌ربگرن. ئه‌وه‌ی گرینگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕووبه‌نده‌كه‌ به‌ر به‌ پڕژه‌ی تنۆكه‌كان بگرێ و ده‌مولووت دابپۆشێت. ئه‌گه‌ر موسافیر ده‌مامكی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌هێنابێ، ده‌توانێ له‌ ستافی فیننایر وه‌ری بگرێت. به‌ گوێره‌ی ڕێنوماییه‌كانی فیننایر، منداڵانی ژێر حه‌وت ساڵ پێویستیان به‌ به‌كارهێنانی ڕووبه‌ند نیه‌.

جگه‌ له‌و خاڵانه‌ی ئاماژه‌یان پێكرا، فیننایر ئاماژه‌ی به‌ هێندێك ڕێوشوێنی خۆپارێزیی دیكه‌ش كردووه‌. فیننایر تكا له‌ موسافیران ده‌كا له‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌دا، بۆ وێنه‌ له‌ كاتی مامه‌ڵه‌ی دان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی جانتا و كه‌لوپه‌لی سه‌فه‌ر و، هه‌روه‌ها له‌ كاتی ساغكردنه‌وه‌ی تیكه‌تدا، تا ده‌كرێ خۆ له‌ یه‌كتری نزیك نه‌كه‌نه‌وه‌ و و هه‌روه‌ها خۆ له‌ پێكهاتنی سه‌ره‌ بپارێزن.

Finnairs Airbus A320-plan på Helsingfors-Vanda
/Markku Ojala / AOP

12.5.2020

ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ خێرایی بته‌نێته‌وه‌؟ ئولێ ڕوونی كرده‌وه‌ ئاخۆ فینلاند به‌ چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانێ سنووربه‌ندییه‌كان توند بكاته‌وه‌

فینلاند له‌ ڕۆژی ١٤ مانگی ئایار (مانگی پێنج) به‌دواوه‌، واته‌ له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی خوێندنگه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان، هێدی هێدی و له‌به‌ره‌وه‌ ئه‌و سنووربه‌ندییانه‌ هه‌ڵده‌گرێ كه‌ به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ داندرابوون. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، كاربه‌ده‌ستان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێویست بكات، له‌ ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه‌ی زۆر خێرایی ڤایرۆسه‌كه‌دا، دووباره‌ سنووربه‌ندییه‌كان توند بكه‌نه‌وه‌.

له‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ گروپێكی كاری له‌ فرمانبه‌رانی حكومه‌ت، له‌ ڕێی چه‌ندین پێوه‌ر و پێوانه‌ی جیاجیاوه‌ به‌دواداچوون بۆ بارودۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن تا بزانن ئاخۆ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ كوێ و به‌ چ ڕاده‌یه‌ك له‌ خێرایی، خه‌ریكی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌. گرووپه‌كه‌ له‌وه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه‌ كه‌‌ ئاخۆ به‌شه‌كانی چاوه‌دێریی چڕ، به‌شی پێڕاگه‌یشتن به‌و نه‌خۆشانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێویستییان پێی ده‌بێت. له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌ كۆكراوه‌كان، گروپه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ كه‌ ئاخۆ پێویست ده‌كا چاوپێكه‌وتنه‌كانی نێوان خه‌ڵك سنووردار بكرێت. حكومه‌ت و كاربه‌ده‌ستان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و سنووربه‌ندییانه‌ ده‌ده‌ن. به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئولێ كه‌وتووه‌، سنووربه‌ندییه‌كان‌ ده‌كرێ خۆجێیی یاخود ناوچه‌یی بن.

به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئولێ، فینلاند بۆ وێنه‌ خۆی ئاماده‌ ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ست به‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بكرێ ئه‌وا به‌ناچاری هێندێ له‌ قوتابخانه‌كان به‌ شێوه‌ی خۆجێیی دابخرێنه‌وه‌، ئه‌ویش دوابه‌دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌ ده‌ست به‌كاربوونه‌وه‌ی خوێندن له‌ ناو پۆله‌كاندا. هه‌ڵبه‌ت واپێده‌چێ به‌زۆری تووشبوونه‌وه‌ی فراوان بكه‌وێته‌ سه‌ره‌تاكانی مانگی حوزه‌یران (مانگی شه‌ش)، ئه‌و كاته‌ی كه‌ خواردنگه‌ خاوه‌ن تێراسه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماده‌كارییه‌كان له‌گه‌ڕدان بۆ ئه‌وه‌ی كاته‌كانی كرانه‌وه‌ی خواردنگه‌كان سنووردار بكرێن. واپێده‌چێ ڕێگه‌ به‌ خواردنگه‌كان نه‌درێ كه‌ شه‌وان كراوه‌بن.

ڕێژه‌ی ئه‌و موسافیرانه‌ی‌ بۆ هاتوچۆكردنیان كه‌ڵك له‌ ئامرازه‌كانی هاتوچۆی گشتی وه‌رده‌گرن، تا ئێستا له‌ ئاسێكی‌ خواره‌وه‌دا بووه‌. له‌ قۆناغێكه‌وه‌ كه‌ ڕێژه‌ی موسافیران هه‌ڵ بكشێت، ده‌كرێ ڕێژه‌ی هاتوچۆكاران به‌ گوێره‌ی ڕێوشوێنێكی تایبه‌ت سنووردار بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی موسافیران به‌ گوێره‌ی پێویست، دوور له‌ یه‌كتری دابنیشن.

زه‌حمه‌ته‌ ئه‌و ساته‌وخته‌ پێشبینی بكرێ كه‌ له‌وانه‌یه‌ په‌تاكه‌ بۆ جاری دووهه‌م بگاته‌ لوتكه‌. به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ كارناسییه‌كان، وا پێده‌چێ جاری دووهه‌می هه‌ڵكشانی په‌تاكه‌ بكه‌وێته‌ وه‌رزی پاییزه‌وه‌.

Ulkoilijoita kevätsäässä.
/Marja Väänänen / Yle

فیملاب ده‌ست ده‌كات به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی دژه‌ته‌ن

كۆمپانیای فیملاب، كه‌ له‌ پێنج ناوچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ییدا تاقیگه‌ی هه‌یه‌، ده‌ست ده‌كات به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی دژه‌ته‌نی ڤایرۆسی كۆرۆنا. فیملاب تا ئێستا ته‌نیا پشكنینی بۆ دیاریكردنی كۆرۆنا ئه‌نجام داوه‌.

تاقیكردنه‌وه‌ی دژه‌ته‌ن بۆ وێنه‌ له‌و كاتانه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ هه‌وڵی ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاری لێدیاردانی نیشانه‌ی درێژخایه‌نی تووشبوون له‌ نه‌خۆشێكدا بدرێ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای تووشبووندا پشكنینی دیاریكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا واته‌ (پی سی ئاڕ)ی بۆ نه‌كرابێ، یا خود ئه‌و پشكنینه‌شی بۆ كرابێ به‌ڵام ئه‌نجامی تاقیكارییه‌كه‌ نێگه‌تیڤ بووبێت. له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌دا كه‌ كه‌سه‌كه‌ پێشتر په‌تاكه‌ی گرتبێته‌وه‌، ئه‌نجامی پشكنینی دژه‌ته‌ن‌ ئه‌وه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت جارێ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ڕوون نیه‌ ئاخۆ دژه‌ته‌ن چه‌نده‌ به‌بڕشته‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ تووشبوونه‌وه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا. دژه‌ته‌ن ئه‌گه‌ر توانایی پارێزگاریكردنیشی هه‌بێ، هێشتا ڕوون نیه‌ ئاخۆ ماوه‌ی چه‌نده‌ ئه‌و پارێزگارییه‌ به‌رگه‌ ده‌گرێت.

فیملاب جارێ هوشداری ده‌دا له‌ متمانه‌كردن به‌وه‌ی كه‌ دژه‌ته‌ن توانایی پارێزگاریكردنی هه‌بێت‌. فیملاب ئه‌وه‌ش وه‌بیرده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشنایه‌كی تازه‌یه‌‌ و كه‌س زانیاریی قووڵی له‌لا نیه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕاڤه‌ یاخود بایه‌خی ڕێژه‌ی دژه‌ته‌ن له‌ هه‌لومه‌رجه‌ جیاوازه‌كاندا.‌

فیملاب، بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ڕاستی و دروستیی ئه‌نجامه‌ پۆزه‌تیڤه‌كانی پشكنین، كه‌ڵك له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی دژه‌ته‌ن وه‌رده‌گرێت. فیمبلاب جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ باشترین پشكنینه‌كانی دژه‌ته‌ن، هێشتاش پێویستیان به‌ ڕاڤه‌ و لێكدانه‌وه‌ی پزیشكێكی شاره‌زای بواره‌كه‌ هه‌یه‌.

هه‌ر ئێستا ده‌یان جۆری تێستی دژه‌ته‌ن بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ناو بازاڕه‌كاندا بوونی هه‌یه‌. فیملاب پێی وایه‌ واده‌ و به‌ڵێنی زۆر و بۆر له‌ پێناوی به‌بازاڕكردن و تواندنه‌وه‌ی ئه‌و دژه‌ته‌نانه‌ دراوه‌. هیچنه‌بێ یه‌كێك له‌و پشكنینه‌خێرایانه‌ به‌ هۆی لاوازیی ئاستی چۆنایه‌تییه‌وه‌، له‌ لایه‌ن فیمێا (واته‌ ناوه‌ندی دڵنیایی و په‌ره‌پێدانی بواری داوده‌رمان)، قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی خراوه‌ته‌ سه‌ر.

Mies niistää nenäänsä.
Henrietta Hassinen / Yle

THL: منداڵێ كه‌ ئاو له‌ لووتی بچۆڕێ یان پژمه‌پژمی بێت، نابێ بڕوات بۆ قوتابخانه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هۆی ناسازییه‌كه‌ی‌ هه‌ستیاری به‌ تۆز و گه‌ردی گوڵان بێت

پاش تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ به‌سه‌ر خوێندن له‌ڕێگه‌ی دووره‌وه‌، دواجار منداڵان له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر خوێندن له ‌ناو قوتابخانه‌كان. له‌ ڕاستیدا هه‌ر ئێستاش قۆتابیانی پۆله‌كانی یه‌ك بۆ سێی سه‌ره‌تایی ده‌توانن به‌شداریی وانه‌ی ناو پۆله‌كانیان بكه‌ن.

به‌ گوێره‌ی وته‌كانی خاتوو ئێممی سارڤیكیڤی، كه‌ پزیشك و پسپۆڕی فرمانگه‌ی ته‌ندروستی و چاكژینی یه‌، كاربه‌ده‌ستان بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر وانه‌ی ناو پۆله‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییانه‌ ده‌ركردووه‌، كه‌ له‌م ساته‌وه‌خته‌دا له‌به‌ر ده‌ستیان دایه‌.

به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی خاتوو سارڤیكیڤی؛ ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ی كه‌ پێی وایه‌ منداڵان كه‌متر تووشی په‌تاكه ده‌بن، پشت به‌وه ده‌به‌ستێ كه‌ منداڵان به‌ زۆری له‌ كاتی تووشبووندا نیشانه‌یه‌كی ئه‌وتۆی ناسازبوونیان لێ دیاری نادا و له‌ كاتی نه‌خۆشكه‌وتنیشیاندا‌، له‌ گه‌وره‌ساڵه‌كان هێواشتر ده‌یگرنه‌وه‌.

خاتوو سارڤیكیڤی جه‌خت ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ له‌ كاتی‌ ئاوهاتن له‌ لووت یان پژمه‌پژمدا، نابێ بڕواته‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌زنده‌ی ئه‌وه‌ بكرێ كه‌ ناسازییه‌كه‌ به‌ هۆی هه‌ستیاری به‌ گه‌رد و تۆزی گوڵانیشه‌وه‌ بێت.

Oppilas viittaa
/Jyrki Lyytikkä / Yle

11.5.2020

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فینلاند کەمتر لەوەی پێش بینی کرابوو بڵاو بۆتەوە

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو خەڵکی فینلاند دا بەو رادەیەی پێشتر پێشبینی کرابوو بڵاو نەبۆتەوە.

بە گوێرەی ئەو راپۆرتەی کە رۆژی هەینی ناوەندی تەندروستی فینلاند"THL" بڵای کردۆتەوە، تەنیا ٢،٤ لە سەدی ئەو خەڵکانەی تێستیان بۆ کراوە ماددەی بەرگری کۆرۆنایان لە ناو خوین دا هەبوو. ١١٤٦ کەس تێستی بۆ کرابوو.

ماددەی دژە کۆرۆنا تەنیا لە سێ تاقیکردنەوە دا هەبوو. ماددەی دژە کۆرۆنا باشترین دڵنیا کردنەوەیە کە ئەو کەسە ماددەی بەرگری لە لەش دا هەیەو پێشتر توشی کۆرۆنا بوە.

تاقیکردنەوەکان لە حەوتوەکانی ١٦ بۆ ١٨ دا هەڵگیراون، واتە تازەترینیان لە سەرەتای مانگی مای دا بوون. بەڵام ئاکامی تاقی کردنەوەکان دەرخەری ئەوانەیە کە کۆنتر توشی پە تا بوون، چونکە ئەوکەسەی توشی پەتا دەبێت لانی کەم دوو حەوتووی دەوێ تاکوو ماددەی بەرگری لە لەشی دا دەردەکەوێ. تاقیکردنەوەکان بۆ کەسانی تەمەن ١٨ بۆ ٦٩ ساڵ کراون.

بەشی هەرەزۆری ئەوانەی تاقیکردنەوەیان بۆ کراوە لە نەخۆشخانەکانی "HUS"هێڵسینکی و ئووسی ما بوون. بەهۆی ئەوەی لەو هەرێمە ژمارەی توش بوانی کۆرۆنا زۆر زیاتر لە شوێنەکانی تری فینلاند بوون، ئاکامی ئەو تاقیکردنەوە ناتوانێت بۆ هەموو فینلاند دروست بێت ، چونکە بڵاوبونەوە وەک یەک نەبوە. وا پێدەچێ لە شوێنەکانی تری فینلاند دەرسەدی ماددەی بەرگری لەش کەم تر بێت.

بۆ فینلاندیەکان باشتر دەبوو، کە ئەوانەی ئەو ڤایرۆسەیان گرتوە زۆر لەوە پتر بایەن. ئەوکات لە شەپۆلەکانی داهاتووی ئەو پەتایە دا خەڵکانێکی کەمتر توش دەبوون و پەتایەکە شەپۆلەکەی زۆر بەهێز نەدەبوو. ئەوەش بەو هۆیەوەیە کە وا لێک دەدرێتەوە، ئەوانەی تووشی پەتا دەبن ماددەیەکی بەرگری لە لەشیان دا دروست دەبێت .

Koronaviruksen testausta terveyspalveluyritys Terveystalon Leppävaaran lääkärikeskuksessa Espoossa.
/Jussi Nukari / Lehtikuva

هاتوچۆ کردن لە رێگای سنورە ناوخۆییەکانەوە بەبێ پێویستی تایبەت و ئیجباری رێی پێ دەدرێت

ئەنجومەنی وەزیریان بریاری پێشوی لەبابەت هاتوچۆی سنورەکانی فینلاند ، تاکو ١٤ی حوزەیران درێژکردوە. ئەو بریارە، درێژکاراوەی بریاری مانگی ئاداری ئەنجومەنی وەزیرانە، کە تێیدا خاڵە پشکنینەکانی سنورەکان داندرانەوەو چەندین رێگای هاتنە ناو فینلاندیش داخران و لە دەرەوەرا هاتوچۆ بۆ ناو فینلاند قەدەغە کرا.

بریاری داخستنی سنورەکانی یەکیەتی ئوروپا تاکو ١٤ی حوزەیران وەک خۆی دەمێنێتەوە.

هاتوچۆ لە سنورە ناوخۆییەکانی شێنگێنەوە لە ١٤ی مانگی مای بەدواوە بۆ ئێش و کار یان سەردانی گرینگ و پێویست رێگە پێدراوەو ڕێی پێ ناگیرێ. ئیتر پێویست نیە بۆ کار و هاتوچۆ ئیزن یان بەڵگەی تایبەت پێشکێش کەیت. ئەو بریارە وەک حاسان کاریەک بۆ سەردانی خزم و کەس و کاریش گرینگ بوو. پرسین لە هەموو سنورە ئاوی و خاکی و فرۆکەوانیەکان بەردەوام دەبێت.

Tallinnan satamassa Eckerö Linen ja Tallinkin laivat.
/Henrietta Hassinen / Yle

پتر لە ٩٠ لەسەدی(٩٠٪) ئەوانەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە ، سەروی ٧٠ساڵ بوون و زۆربەیان نەخۆشی تریشیان هەبوە

تاکو رۆژی پێنج شەممە لە فینلاند مردنی ٢٥٥ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پشت راست کراوەتەوە. زانیاری گرینگ و تایبەت لە بابەت ٢١١ کەسیان لەبەر دەست دایە. لەوانە پتر لە ٨٨ لەسەدیان(٨٨٪) تەمەنیان لە سەروی ٧٠ ساڵیەوە بوە. بە گوێرەی لێدوانی "THL"رادەی ناونجی تەمەنیان ٨٤ ساڵ بوە.

زۆر بە دەگمەن کەسانی وا لە ناو مردوەکان دا هەبوون کە لە تەمەنی ئیش کردن دا بن و هیچ مناڵ و گەنجێک لە ناو ئەوانە دا نیە کە گیانیان لە دەست داوە.

پتر لە ٩٦ لەسەدی(٩٦٪)ی ئەوانەی بەهۆی کۆرۆناوە مردوون لانی کەم نەخۆشییەک یان چەندین نەخۆشی تری درێژ ماوەیان هەبوە. زۆربەیان نەخۆشی دڵ یان شەکرەیان هەبوە. هەروەکو زۆربەی وڵاتانی تری ئوروپا، لە فینلاندیش نیزیکەی نیوەی ئەوانەی گیانیان لە دەست داوە لە خانەی بەساڵداچوان و ناوەندە کۆمەڵایەتیەکانی چاوەدێری دایمی بوون.

ڤایرۆسی کۆرۆنا رێژەی مردنی لە فینلاند نەبردۆتە سەر. لە ماوەی مانگەکانی کانونی دوهەم تا ئادار لە فینلاند ١٤٠٠٠ کەس مردوە، کە بە پێی ناوەندی ئامار و سەرژمێری کەمترە لە رادەی ناونجی ساڵانی پێشو لە هەمان کات دا.

"THL" پێی وایە کە بەشێک لەو کەسانەی بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە ، ئەگەر بەو هۆیەشەوە نەبوایە ، بۆی هەیە بەهۆی نەخۆشیەکانی تر بۆ نمونە ئانفلۆانزاوە مردبان. بەهۆی سنوربەندیەکانی تایبەت بە کۆرۆنا ، شەپۆلی نەخۆشیەکانی تری وەک ئانفلۆانزا ئەم ساڵ زۆر بە هێواشی رووی لە فینلاند کرد.

Vanhus
Henrietta Hassinen / Yle

لە بەرنامەی دابەشکردنی هاوکاریەکانی ناوەندی بازرگانی فینلاند هەڵەو کەم و کوری هەبوە

بەگوێرەی راپۆرتی لێکۆڵەرەوەکان ناوەندی بازرگانی فینلاند بریاری یارمەتیەکانی بە گوێرەی یاساکانی تایبەت بەو بەشە دەرکردوە. بەڵام بەشێوەی تاک هەڵە لە چۆنیەتی دابەش کردنەکان دا هاتۆتە پێشێ.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەو پشکنینەکان ناوەندی بازرگانی فینلاند یارمەتی ئەو کۆمپانیایانەی نەداوە کە لە کاتی داواکردنەکە دا خەریکی ئیفلاس کردن بوون، بە هۆی قەرزی پێشتریان ناویان رەش بوە، پتر لە نیوەی بەهای خۆیان لەدەست داوە یان توانای دانی خەرجەکانی خۆیان نەبوە.

لە کاتی پێداچونەوە دا بە شێوەی تاک هێندێک کەمو کۆری لە بابەت کۆمپانیا هاوبەشەکانەوە دۆزراونەتەوە کە هەموو ئەو بەڵگانەی پیویستن لە بابەت چۆنیەتی و توانایی ئەو کۆمپانیایانەوە دڵنیا نەکراونەتەوە. بەلام بە پێی لێکۆڵینەوەکان کەم و کوریەکان ئەوەندە گەورە و زەق نین، کاتێک رادەی ئەو پارەیەی پییان دراوەو ژمارەی ئەو کۆمپانیایانە لەبەر چاو دەگیرێ.

گرینگ ترین خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە ناوەندی بازرگانی فینلاند ، یارمەتیەکانی تایبەت بە کۆرۆنای بەشێوەیەکی یاسایی دابەش کردوون. لە کاتی لێکۆڵینەوە دا بەشێوەی تاک و تەرا دەبیندرێ کە ئەو کۆمپانیایەی یارمەتی پێ کراوە ، هەموو شەرتەکانی وەرگرتنی ئەو یارمەتیەی تێدا نین. کە ئەوانە پێداچونەوەیان بۆ دەکرێ. "Antti Joensuu" سەرۆکی دەستەی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی کاروباری ئابوری دەڵێت : بەڵام گەر بەشێوەیەکی گشتی چاو لە تێکرای پرۆسەکە بکەین ،یارمەتیەکان بە گوێرەی یاسا گەیشیتونەتە جێی مەبەست و ئەوانەی شیاون و دەبوو پێیان بگات.

 Business Finlandin logo Helsingissä
/Vesa Moilanen / Lehtikuva

سنوربەندیەکانی کۆرۆناو بونە هۆی کەمتر بڵاو بوونەوەی زۆرێک لە نەخۆشیەکانی تر

بەگوێرەی هەواڵێکی بڵاوکراوەکانی " Lännen media" ئەو قەرەنتینەو سنوربەندیانەی بەهۆی کۆرۆناوە داندراون ، بوونە هۆی بژار کردنی زۆرێک لە نەخۆشیەکانی تر.

بۆ نمونە لە مانگەکانی ئادار و ئاوریلی ئەم سال دا کەمتر لە نیوەی ساڵی رابردوو نەخۆشی ئانفلۆئانزا هەست پێکراوە.

“Jussi Sane”پسپۆر لە ناوەندی تەندروستی فینلاند ، پێی وایە بە هەمان شیوە لە وڵاتانی تری سکاندیناڤیش نەخۆشیە واگیریەکان کەم بونەتەوە. "Sane" پێی وایە دەکرێ سنوربەندیەکانی کۆرۆنا بوبێتنە هۆی کەم بوونەوەی مردن بە نەخۆشی ئانفلۆانزا.

هەروەها نەخۆشیەکانی تری وەک: نۆرۆڤایرۆس ، هێپاتیت و کلامێدیا ،کەم بوونەوەی بەرچاویان هەبوە.

Nainen niistää paperinenäliinaan.
/Jarno Mela / Lehtikuva

تا ئێستا هیچ نیشانەیەک لەوە نابیندرێ کە دەمامک لە پێویستیە گشتیەکانی هاتوچۆ دا لە هێڵسینکی و دەوروبەر ئیجباری بکرێت.

کۆمپانیای بەرپرسیار لە پێویستیە گشتیەکانی هاتوچۆی پایتەخت و دەوروبەر "HSL" بە نیاز نیە بەستنی دەمامک لە مێترۆ، شەمەنەفەر، پاس و تراموا کارەباییەکان دا بکاتە ئیجباری.

"Tero Anttila" سەرۆکی بەشی پێویستیەکانی هاتوچۆی گشتی لە " HSL" دەڵیت ئێمە لە پیوەندی بە بەستنی دەمامک ، چاوەرێی هەڵوێست و رینوێنیەکانی وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاریەکۆمەڵایەتیەکان و ناوەندی تەندروستین .

"Anttila" وتی کاتێک بەستنی دەمامک لە پێویستیەکانی هاتوچۆی گشتی دا دەکرێتە ئیجبار، کە بڵاو بوونەوەی پەتا خێراتر روو لە بەرزبوونەوە بکات. ئەوەی پێویستە سەرنجی تایبەتی پێ بدرێ، هەوڵی خەڵکە بۆ خۆپاراستن لە کاتی هاتوچۆ کردن بە کەل و پەلە گشتیەکانی هاتوچۆ.

Ulkoilijoilla suojamaskit
Heikki Saukkomaa / Lehtikuva

تێستی پێکوتەی کۆرۆنا لە فینلاند ئامادەی تاقیکردنەوەیە

زانکۆی رۆژهەڵاتی فینلاند (کوۆپیۆ) لە مێژە خەریکی لێکۆڵینەوەو بەرهەم هێنانی پێکوتەیەکی پەتای کۆرۆنایە و ئیستا ئامادەی تتاقیکردنەوە لە ریگای لوتەوە یە. لێکۆڵەرەوەکان باس لەوە دەکەن، زۆر ئاقڵانەیە و رێی تێدەچی کە ئەو پێکوتەیە ، بەبێ پشتیوانی و هاوکاری کۆمپانیا گەورە ناو نەتەوەییەکانی بواری دەرمان دروست کردن، بگەیەندرێتە ئاکام و بەرهەم بێندرێ. بە گوێرەی بۆچونی پرۆفیسۆرە فینلاندیەکان, دەکرێ ئەو پێکوتەیە تاکو جێژنی نیوەی هاوین"Juhannus" تاقی بکرێتەوە.

زۆر رێی تێدەچی و ئیمکانی ئەوەی هەیە پێکوتەی ناوخۆیی بە خێرایی بەرهەم بێندرێت.

"Timo Ristola" سەرۆکی کۆمپانیای " Finvectori" لە شاری کوۆپیۆ، دەڵێت ئێمە هەموو پێویستیەکانی بەرهەم هێنانی پێکوتەمان لە بەر دەست دایە. "Ristola " وتی وەک ئاگادار بم، لە فینلاند چوار کۆمپانیای تریش هەن ، کە ئامادەگیان هەیەو هەموو پێویستیەکانی بەرهەم هێنانی پێکوتەیان لەبەر دەستەو شارەزاییان هەیە.

داواکاری لە سەر پێکوتەی کۆرۆنا ئەوەندە زۆرە، کە کار لەم بوارە دا بەشی هەموو شارەزایان و کۆمپانیاکانی ئەو بوارە دەکات.

"Kalle Saksela" پرۆفیسۆری بەشی ڤایرۆس ناسی لە زانکۆی هێڵسینکی دەڵێت بریار بەدەستان دەکرێ پتر لەم بوارەدا چالاک بن و خێراتر ئەو کارە بەرەو پێش بەرن. ئەگەر فینلاند چاوەروانی کۆمپانیا ناونەتەوەییەکانی دونیا بێت بۆ ئەوەی پێکوتەی ئامادەکراوی پێ بگات، مەترسی ئەوە لە گۆرێدایە کە بە ئەندازەی پێویست و وا بە خێرایی بەری نەکەوێت و ماوەیەکی زۆر لە نۆبە دابێت.

فینلاند لە ماوەی پتر لە سەت ساڵی رابردوو دا خاوەنی ناوەندی توێژینەوەو بەرهەم هێنانی پێکوتەی خۆی بوە. ١٧ ساڵ بەر لە ئێستا بریاری داخستن و کۆتایی هێنانی درا.

Laboratoriomestari Eila Korhonen tutkii soluviljelmää.
/Sami Takkinen / Yle

8.5.2020

بەشێک لە دایک و باوکان بە هەڵە لە خوێندن لە ماڵەوە تێگەیشتون

زۆرێک لە دایک و باوکان بە هەلە لە مانای خوێندن و فێرکردن لە ماڵەوە تێگەیشتوون. هەربۆیە بەرێوەبەرانی قوتابخانە و شارەوانیەکان دەستیان کردوە بە دانی زانیاری بە دایک و باوکان، لە بابەت ئەوەی کە خوێندنی ماڵەوە بە چ واتایەکە. داوا لە دایک و باوکان کراوە، بەجوانی بیر لەوە بکەنەوە داخوا ئێستا کە لە ١٤ی مای دا قوتابخانەکان دەکرێنەوە باشترە مناڵەکانیان لە ماڵ بمێننەوە یان بگەرێنەوە قوتابخانە.

خوێندن لە ماڵەوەو خوێندن لە ریگای ئۆنلاینەوە دو شتی جیاوازن. لە کاتی خوێندن لە رێگای ئۆنلاینەوە قوتابخانە بەر پرسیارە لەسەر فێربون، فێرکردن، گەیاندنی پێویستیەکانی خوێندن بە قوتابی و بیمەی قوتابی .

خوێندن لە ماڵەوە ماناکەی ئەوەیە، قوتابی بەشداری هەلی خوێندنی ئیجباری لە قوتابخانە ناکات کە لەلایەن شارەوانیەوە بۆی رێک خراوە. بۆنمونە کاتێک سەرپەرستی مناڵ رادەگەیەنێ کە مناڵەکەی بەشداری خوێندن لە قوتابخانە ناکات، ئەوکات مناڵ لە هەموو کتێب و پێویستیەکانی قوتابخانە بێ بەش دەکرێ. ئەوکاتە ئەو مناڵە لە مافەکانی قوتابیەک، وەک کتێب و خواردن لە قوتابخانە بێ بەش دەکرێت.

سەرپەرستی مناڵ مافی ئەوەی هەیە، بریار بدات و خەبەر بدات کە مناڵەکەی لە ماڵەوە وانە دەخوێنێ. ئەوکات سەرپەرستی مناڵ بۆخۆی لەبەرابەر فێرکردنی دا بەرپرسیارە.

lapsi opiskelee matikkaa pädillä kotona
Marja Väänänen / Yle

لە ماوەی کۆرۆنا دا دزی زانیاریە کەسیەکان زیادی کردوە

لەماوەی ساڵی رابردوو دا پتر لە نیومیلێۆن فینلاندی هەوڵی دزرانی زانیاریەکانیان دراوە. بەگوێرەی راپرسی و لێکۆڵینەوەکانی کۆمپانیای بیمەی "mySafetyn" لە ماوەی کۆرۆنا دا، کوڵاو بەرداری و دزینی زانیاریەکان زیادی کردوە.

ئەوانەی لە ماوەی کۆرۆنا دا بوونە قوربانی ، پتر گەنجان بوون. ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٤ ساڵ دایە ، نیزیکەی یەک لە پێنجیان لە راپرسیەکە دا رایانگەیاند وە کە بونە قوربانی دزینی زانیاریەکانیان یان هەوڵی دزینی زانیاریەکانیان دراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی کۆمپانیای بیمە، گواستنەوەی ئیش و کارەکان بۆ ئۆنلاین و کرینەکان لە رێگای پەیجە ئینتێرنێتیە کانەوە ، بۆتە هۆی زیاد بوونی کوڵاو بەرداری و دزینی زانیاریەکان. زۆرترینی هەوڵەکان بۆ دزینی زانیاری خەڵک لە رێگای ئێمایلەوەیە. زۆر جار لە چوارچێوەی هەوڵ دا دەمێنێتەوەو سەرکەوتوو نابن. بەگوێرەی راپرسیەکان، زۆربەی دزیەکانی زانیاری خەڵک لە ساڵی رابردوو دا لە رێگای سۆسیال مێدیاوە سەرچاوەی گرتوە.

لە ماوەی کۆرۆنا دا پۆلیس بە بەردەوامی خەڵکی لەبابەت کوڵاوبەرداریەوە وریا کردۆتەوە. لە ماوەی دەورانی کۆرۆنا دا جۆرەکانی کوڵاو بەرداری بەردەوام لە زیاد بوون دا بوون. کۆرۆنا بەهانەیەک بوە بۆ بەدەست هێنانی زانیاری کەسی و ژمارەی کارتی پارە دان.

هەروەها ناوەندی ئاسایشی بەکارهێنانی ئینتێرنێت ،دەلێت کە بە دەیان ئێمایلی کوڵاوبەرداری پوچەڵ کردۆتەوە، کە بە بەهانەی کۆرۆناوە هەوڵی بەدەست هێنانی زانیاریەکانی خەڵک و زانیاری کارتی بانکەکانیان دراوە. ئەو کەسانە پیویستیەکانی خەڵک لە سۆسیال مێدیا دا دەقۆزنەوە بۆ کوڵاو بەرداری و دەست برین.

Teija Ruokamo
Marko Väänänen

ئەنجومەنی وەزیران قەراری دا ١٢٠ میلیۆن ئێورۆ یارمەتی خواردنگە و رستورانەکان بکات

ئەنجومەنی وەزیران قەراری چاوەروانکراوی خۆی لەبابەت یارمەتی کردنی خواردنگە و بارە داخراوەکانەوە دەرکرد. بە بری ١٢٠میلیۆن ئێورۆ یارمەتی ئەو خواردنگەو بارانە دەکرێت کە سەروی مانگێکە دەرگاکانیان داخستوە.

ئەو خواردنگە و بارانە تاکو کۆتایی مانگی مای بە داخراوی دەمێننەوە، هەر بۆیە ئەو یارمەتیە بۆ قەرەبووی داهاتی لە دەست چوی ئەو دوو مانگەی ئەو شوێنانەیە. ئەو یارمەتیە، ٤٠ میلیۆنی بۆ قەرەبووی گرتنی کرێکارانی نوێی ئەو شوێنانەیەو ٨٣ میلیۆنی بۆ ئەو زیانە داراییانەیە کە بەو ئەو خواردنگە و باڕانە گەیشتوە.

بۆ یارمەتی مانگانەی ئەو کرێکارانەی دەخرێنە سەرکار ، هەر کرێکارە و لانی زۆر بۆ مانگێک هەزار ئێورۆی پێ دەدرێ. ئەو یارمەتیە شەرتی تایبەت بە خۆی هەیە. شەرتی دانی ئەو یارمەتیە ئەوەیە کە ، دوای هەڵگیرانی قەرەنتینە لە ماوەی سێ مانگ دا ئەو کرێکارە لانی کەم ٢٥٠٠ ئێورۆ معاشی پێ بدرێ. هەروەها یارمەتیە داراییەکانی تری کۆمپانیاکە شوێنی لەسەر وەرگرتنی ئەو هاریکاریە دەبێت.

بەشی زۆر و بەرچاوی یارمەتیەکانی خواردنگە و بارەکان ئەو هاوکاریەیە کە لە پێناو زەرەرمەند بوونیان بە هۆی داخران و بێ داهات بوون پێیان دەدرێتەوە. یارمەتیەکان بەبێ داواکردن و لە سەر بنچینەی زانیاریەکانی ماڵیاتی دەدرێنەوە. ئەو یارمەتیە بۆ ماوەی دوو مانگ دەدرێنە ئەو شوێنانە، واتە بۆ ئەو ماوەی کە داخراون.

mies annostelee ruokaa
Silja Viitala / Yle

نەخۆشخانە زانکۆییەکان لەبابەت ئەو مناڵانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیە بۆسەریان رێنوێنی بڵاو دەکەنەوە

نەخۆشخانەی زانکۆیی هێڵسینکی بەهاوکاری نەخۆشخانە زانکۆییەکانی تری فینلاند، رێنوێنی تایبەت بەو مناڵانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیە بۆسەر گیانیان بڵاو دەکاتەوە. پێشنیار دەکرێ، تەنیا ئەو مناڵانەی نەخۆشی کوی هەناسەدان، شێرپەنجە، نەخۆشی دڵ یان نەخۆشیەکی مەترسی داری تریان هەیە نەچنە قوتابخانە، رەوزە و باخچەی ساوایان. کەمتر لە سەتا یەکی ئەوانەی لە خوێندنگەو فێرگەی ئیجبارین ئەو نەخۆشی و ریسکانەیان هەیە.

بە گوێرەی زانیاریە بڵاوکراوەکانی نەخۆشخانە زانکۆییەکان، ئەو مناڵانەی تەندروستیان باشە یان نە خۆشی ئاسم و دڵیان بە پلەیەکی کەم هەیەو چارەسەری وەردەگرن، گەر توشی ڤایرۆسی کۆرۆناش بن مەترسی بۆسەر ژاینیان نیە. هەروەها ئەو مناڵانەش کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە ، بەو شەرتەی نەخۆشی تریان نەبێت مەترسی لەسەر گیانیان نیە.

لە زانیاریە بڵاوکراوەکانی نەخۆشخانە زانکۆییەکان دا هاتوە ، ئەغڵەبی ئەو مناڵانەی کە نەخۆشی کۆرۆنا دەگرن، زۆر سوک تر و کەم تر لە گەورەساڵان نیشانەکانیان لێ دەردەکەون و بە قورسی توشی نابن. هەروەها مناڵانی توش بوی کۆرۆنا، زۆر بە دەگمەن پێویستیان بە سەردانی دوکتۆر و نەخۆشخانە هەیە.

نەخۆشخانەکان باس لەوە دەکەن، زۆر گرینگە لە قوتابخانەو باخچەی ساوایان دا وریای ئەوە بن کە مناڵان پاک و خاوێنی بپارێزن و نیزیکی یەکتر نەبنەوە. هەروەها ئەوەش بیر دەخەنەوە کە نابێ بە هیچ شێوەیەک بە نەخۆشی بچنە قوتابخانەو باخچەی ساوایان و رەوزە.

بزشکی چارەسەری مناڵی نەخۆش بریار دەدات ، داخوا ئایە مناڵ یان تەنانەت خوشک و برای مناڵی نەخۆشیش کەی دەتوانن بچنە قوتابخانەو تا کەی دەبێ لە ماڵ بمێننەوە.

Lapsia kiipeilytelineessä välitunnilla.
Jyrki Lyytikkä / Yle

7.5.2020

فینلاند لێکۆڵینەوە دەکات داخوا دەمامک سودی هەیە.

دەمامک بەستن لە پتر لە ٥٠ وڵاتی دونیا بۆتە ئیجباری. ئەو بریارانە بە پێی ئاکامی ڵیکۆڵینەوەکانی ئەو بوارە دراون، بەلام حکومەتی فینلاند تا ئێستا داوای لە خەڵک نەکردوە دەمامک ببەستن.

"Kirsi Varhila"بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان بە کاناڵی "ئولێ"ی راگەیاند، ئێمە خەریکی لێکۆڵینەوەین لە سەر قازانج و زیانەکانی دەمامک بەستن. پیویستە بزانین، دەمامک بەستن چەندە یارمەتی دەرە. وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند ، تا ئێستا هەموو وڵاتانی سکاندیناڤی لە بابەت بەستنی دەمامکەوە بە یەک رێچکەی هاوبەش دا دەرۆین. "Varhila" وتی بە هۆی ئەو قسەو باسانەی لە میدیاکانەوە لە بابەت بەستنی دەمامکەوە هاتونەگۆرێ، بە پێویستی دەزانین لێکۆڵینەوەی بۆ بکەین. پێشتر ئەو کارە بە پێویست نەزانراوە.

"Varhila" وتی ئامادەبوونی ئەو لێکۆڵینەوەیە بەندە بەوەی کە چەندە بە بەربڵاوی ئەنجام دەدرێت . پێشتر ئەو رایگەیاندبوو کە، بۆی هەیە ئەو لێکۆڵینەوەیە بۆ کۆتایی مانگی حوزەیران(٦) ئامادە ببێت. "Varhila" وتی ئەنجومەنی وەزیران بیر لەوە دەکاتەوە کە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و زانستی بۆ بەکار هێنانی دەمامک بکات. بە دڵنیاییەوە لێکۆڵینەوەیەکی وا کاتێکی زۆر زیاتری پێویستە. ئەو لێکۆڵینەوەی ئێستا ، پتر لێ ورد بوونەوەیە بۆ ئەو لێکۆڵینەوە زانستیانەی پێشتر لەم بوارە دا کراون.

پرۆفیسۆر “Lasse Lehtonen”سەرۆکی بەشی دەست نیشانکردنی نەخۆشیەکانی "HUS" لە بەشی تەندروستی زانکۆی هێڵسینکی ، پێی وایە فینلاند لەم بوارە دا زۆر لە دوایە. هەروەها ئەو وتی ، لە دونیادا لێکۆڵینەوەی زۆر لەم بوارە دا کراون. زۆرێک لە زانایان لە سەر ئەو باوەرەن کە بەکار هێنانی دەمامک دەتوانێ تا ئەندازەیەک سودی هەبێت. هەروە ها "Varhila" ش پێی وایە کاتێک مرۆڤ هەست دەکات نیشانەکانی پەتای هەن یان توش بوە، زۆر باش دەبێت دەمامک بەکار بێنێت.

mies käyttää suojamaskia
/Marja Väänänen / Yle

لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە رێگا بە جەماوەر دەدرێ بچنە گۆرەپانە وەرزشیەکان

لە سەرەتای ئەم حەوتوە دا ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە دەکرێ کێ بڕکێ وەرزشیەکان بە لەبەرچاو گرتنی رێکاری تایبەت، بەرێوە بچن. هاوکات ئەنجومەنی وەزیران بریاری دا کە کۆبونەوەی تا ٥٠ کەس رێی پێ بدرێ.

"Hanna Kosonen" وەزیری وەرزش رایگەیاند، دەکرێ روداوە وەرزشیەکان لە سەرەتای مانگی حوزەیران بە دواوە پتر لە ٥٠ کەسیشیان تێدا بەشدار بێت، بەو مەرجەی خەڵکەکە زۆر لە یەک نێزیک نەبنەوەو پاک و خاوێنی و رێنوێنیە تەندروستیەکان لەبەر چاو بگرن.

هەروەها " Kosonen" وتی: پێویستە رێکخەرانی ئەو وەرزش و کێ بڕکێیانە لەوە دڵنیا بنەوە کە خەڵکەکە زۆر پاڵ وێک نەدەن، بۆ نمونە لە سەفی بیتاقە کرین و شوینەکانی تری کرین و فرۆشتن. هەروەها پێویستە لە پاراستن و تەندروستی یاریزانان دڵنیا بینەوە، بەتایبەت لە شوێنی کۆبونەوەو گۆرینی جل و بەرگیان. ئەوەی زۆر گرینگە ئەوەیە کە دەبێ ژور و شوێنەکانی یاریزانان بە جوانی پاک بکرێنەوەو پارێزگاریان لێ بکرێ. پێویستە شوێنی دەست شوردنەوە ،یان ماددەی پاک کەرەوەی دەست بۆ جەماوەری تەماشاچی لەبەر چاو بگیرێ.

هەموو وەرزش و کێ بڕکێیەکانی فینلاند لە نیوەی دو‌هەمی مانگی ئادارەوە راگیراون. ئەنجومەن و فیدراسیۆنە وەرزشیەکان لە بیری ئەوە دان ، داخوا بەچ شێوەیەک دەکرێ لە هاوینی داهاتوو دا کێ برکێ وەزشیەکان بەرێوە بچن.

RoPS
Juha Tamminen / AOP

بنەماڵە خاوەن مناڵەکان دەکەونە دڵەراوکێی پترەوە

هەردوک کۆمەڵەی پارێزگاری لە مناڵان و ساوایان "Pelastakaa Lapset ry" و "Imetyksen tuki ry" ، لەسەر ئەو باوەرەن کە پەتای کۆرۆنا بنەمالە خاوەن مناڵەکانی رو بەرووی دڵەراوکە و کێشەی زۆر کردۆتەوە .

کۆمەڵەی "فریای مناڵان کەون" دەلێت ٣٠٠٠٠٠ ئێورۆی یارمەتی بۆ کرینی خواردن و خۆراک بە و بنەماڵانە کردوە کە خاوەن مناڵن و دەست کورت و کەم داهاتن. ئەو رێکخراوە پێیوایە ئەو خەڵکانەی پێویستیان بە هاوکاریە ،یەکجار زۆرن، چونکە خەڵکانێکی زۆر بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرچاوەکانی داهاتی بنەماڵەیان لە دەست چوەو توشی مەزیقە بوون.

بەو پارەیە بیتاقەی خۆراک بە بایی ٧٠ ئێورۆ کردراون و دراونە بنەماڵەکان. هەروەها کۆمەڵەی "فریای مناڵان کەون" خزمەتگوزاریەکانی بۆ مناڵان و گەنجان بەر بڵاوتر کردۆتەوە.

بە بۆچونی بەرێوەبەرانی ئەو رێکخراوە، ئەو بنەماڵانەی کە پێشتریش کێشەیان هەبوە، ئێستا کەوتونە مەزیقە و کێشەیەکی یەکجار زۆرەوە. ئێستا ئەو بنەماڵانەش کە پێش ئەو پەتایە هیچ کێشەیەکیان نەبوو، ئەوانیش روو بە رووی کێشەی دارای و دڵەراوکێ بوونەوە.

Lapsi katsoo ikkunasta ulos.
/Henrietta Hassinen / Yle

لەسەر ستراتیژی دەرچون، حکومەت کەوتە بەر رەخنەی توندی ئۆپۆزیسیۆن

رۆژی چوارشەممە ،ئەنجومەنی نوێنەرانی پارلمانی فینلاند لەسەر کەم کردنەوەی سنوربەندیەکانی تایبەت بە کۆرۆنا وتوێژی کرد. هاوکات "ساننامارین" سەرۆک وەزیرانی فینلان، بە بەربڵاوی باسی لە "exit-strategiaa" ستراتیژی دەرچون لە تەنگەژەی کۆرۆنا و پرۆژەو بەرنامەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەلومەرجی ئێستا وریکارە داراییەکان و کەم کردنەوەی قەرەنتینە کرد.

یەکەمین کەس کە رەخنەی توندی لە بریارەکەی ئەنجومەنی وەزیران گرت و تێکرای پرۆژەی "exit-strategiaa" ستراتیژی دەرچونی خستە ژێر پرسیار"Riikka Purra" لە پارتی راست رەوەکانی فینلان"perussuomalaine" بوو. بەدوای ئەو دا "Antti Häkkänen" لە پارتی یەکیەتی نیشتیمانی "kokomus" ، قسەی کرد و رەخنەی توندی لە بابەت بێخەمی و هێواش بریار دانی ئەنجومەنی وەزیران لە پێوەندی بە خۆاردنگەو بارەکانەوە گرت.

هەروەها تاقە ئەندام پارلمانی پارتی گۆران لە ئێستا دا "Liike nyt" لە پارلمان "Hjallis Harkimo" لە سەر سستی کارەکانی و شیوەی دابەش کردنی هاوکاریەکان لە لایەن ناوەندی بازرگانی و دائیرەی کارەوە ، رەخنەی توندی لە ئەنجومەنی وەزیران گرت.

Eduskunta järjestäytynyt poikkeuksellisesti koronaviruksen takia. Hallitus jakautunut myös virkamiesaitioon ja edustajia vain n. 60 salissa. Loput etänä.
Jani Saikko / Yle

6.5.2020

رێنمایی ورد دراوە بە بە باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان

حەوتوی داهاتوو قوتابخانەکان دەرگای پۆلەکان بە رووی قوتابیان دا دەکەنوەو بە جێی ئۆنلاین لە پۆل دا وانە بە قوتابیان دەوترێنەوە، قوتابیان دەبێ زوو زوو دەستیان بشۆن و نابێ زۆر لە یەک نیزیک بنەوە. ئەوانەی نەخۆشی تریان هەیەو مەترسیان لەسەرە بەجیا بیریان لێ دەکرێتەوە. کۆری پەروەردە و فێرکردن و ناوەندی تەندروستی و خۆشگوزەرانی"THL" لە سەر بەرنامەی دەوامی رۆژانەیان، رێنمایی ورد و گرینگیان داوە بە قوتابخانەکان و باخچەی ساوایان.

لە رێنماییەکان دا پێداگری لەسەر ئەوە کراوە، کە دەبێ لە قوتابخانەکان و باخچەی ساوایان دا پاک و خاوێنی گرینگی تایبەتی پێ بدرێ. بۆ نمونە دەست شوردن و پاک کردنەوەی شوێنەکان گرینگی پێ بدرێ وپتر بکرێ. لە بەر ئەوەی زۆر ترین گرتنەوەی کۆرۆنا لە هەناسەو پرینچک وێ هەڵپرژان و بەریەک کەوتنەوە دێت، هەوڵ دەدرێ چەندی بکرێ لەیەکتر دوور بن و زۆر نیزیکی یەکتر نەکەونەوە.

گرتنە پێشی هەموو ئەو رێکارانە تەنیا لە پێناوی پاراستنی تەندروستی گشتی دایە . بۆ نمونە وەزارەتی پەروەردە داوای لە یەک جیاکردنەوەی پۆلەکانی نەکردوە. هەروەها مەبەستیش ئەوە نیە کە لە هەموو کاتێک دا دەبێ ١ بۆ ٢ میتر لە یەک دوور بن و کەسیش نایەت بی پێوێ بزانێ چەند میتر لە یەک دوورن. هەوڵ دەدرێ کە لە یەک دەوامی خوێندنی قوتابخانە دا، کەمتر لە کاتی ئاسایی قوتابی لێ بێت. کاتی چونە قوتابخانەی قوتابیان دەکرێ پلەبەندی بکرێن. تەنکە بە پۆلەکان دەکرێت(پۆلەکان بچوک دەکرێنەوە) ، دەکرێ بۆ خوێندنی بنچینەیی، کەڵک لە قوتابخانە و پۆلەکانی دواناوەندی و کولیژە پیشەییەکان وەربگیرێ.

هەوڵ دەدرێ پۆلەکانی قوتابخانە جێگۆرکەیان پێ نەکرێ. هەر پۆلەو لە ژوری پۆلەکەی خۆی دا نانی دەخوات یان هەر پۆلە و بەجیا دەچێت بۆ نان خواردن. هەوڵ دەدرێ مامۆستاکان لەگەڵ پۆلی خۆیان بن و ئاڵوگۆریان پێ نەکرێ. لە قوتابخانە ناوەندیەکان دا مامۆستایانی وانە تایبەتیەکان بە شێوەیەکی ئاسایی وانەی خۆیان دەڵێنەوە . بەریەک کەوتنی فەرمانبەران کەم دەکرێتەوەو کۆبونەوەکانی مامۆستایان لە رێگای ئۆنلاینەوە بەرێوە دەچن.

Koululainen tekee kotitehtäviä.
/Henrietta Hassinen / Yle

” THL” : لە پشکنین و تێست کردنەکانی فرۆکەخانە دا زۆر کەم نیشانەکانی کۆرۆنا دۆزراونەتەوە

لە تەواوی ئەو تێست و لە بێژینگ دانانەی کە لە فرۆکەخانەی هێڵسینکی بۆ دیتنەوەی ئەو کەسانەی کۆرۆنا یانە ئەنجام دراون، تەنیا نۆ (٩) کەس دۆزرانەوە. لە ٢٧ی ئادارەوە ئەو پشکنین و لە بێژینگ دانانە لە فرۆکە خانە دەستیان پێ کردوە. بە هۆی ئەو پشکنینانە ٩ حاڵەتی توش بوون بە کۆرۆنا دۆزراونەتەوە.

هەموو ئەو کەسانەی دێنە نێو خاکی فینلاند فۆرمی نیشانەکانی کۆرۆنا پر دەکەنەوە، هەموو ئەو کەسانەی کە نیشانەکانی کۆرۆنایان هەن، دەنێردرێن بۆ تێستی کۆرۆنا. تاکۆ کۆتایی مانگی ئاوریل ٨٨٣٧ گەشتیار ئەو فۆرمانەیان گەراندۆتەوە. لەو ژمارەیە ٢٠٤ کەسیان باسیان لەوە کردوە کە کێشەی هەناسە دان وکۆئەندامی هەناسەیان هەیە.

ناوەندی تەندروستی و خۆش گوزەرانی پێی وایە ، لە رێگای ئەو جۆرە لە بێژینگ دان و پشکنینانەوە کە لە فرۆکەخانە دەکرێن زۆر بە کەمی ئەو کەسانە دەدۆزرێنەوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان. بۆی هەیە زۆرێک لە گەشتیارەکان دواتر نیشانەکانی کۆرۆنایان لێ دەرکەون، هەر بۆیە زۆر گرینگە کە رێنماییەکانی لیپرسراوانی تەندروستی لە بەر چاو بگرن و هەر کە نیشانەکانتان لێ دەرکەوتن بچن تێست بدەن.

Helsinki-Vantaan lentoasemalla, Terminaali 1 edustalla, kaksi matkustajaa kasvosuojukset päällä.
Eleni Paspatis / Yle

مۆزەخانەکان لە سەرەتای مانگی حوزەیران(٦) دا دەرگاکانیان دەکەنەوە، سینەماکان چاوەروانی زانیاری پترن

مۆزە خانەهونەری و گالێریەکانی فینلاند ،لە یەکەمین ئەو شوێنە گشتیانەن کە دوای کۆنترۆڵی کۆرۆنا و هەڵوەشانەوەی قەرەنتینە لە گەڵ دەست پێکی مانگی حوزەیران(٦) دەراگاکانی خۆیان بەروی خەڵک دا دەکەنەوە. ئەوکات کۆبوونەوەی خەڵک لە ١٠ کەسەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ ٥٠ کەس. هەروەها ناوەندە دەولەتیەکانی وەک مۆزەخانەو کتێبخانەکان و شوێنەگشتیەکانی شارەوانیەکان ، دەرگاکانیان بۆ خەڵک دەکەنەوە.

گالێری نەتەوەیی ئامادەکاری تەواوی کردوە بۆ کاتی کردنەوەی مۆزەخانەکان و پێشگیری لە ئەگەری توش بوونی پەتا. مۆزەخانەکانی ئاتێنیوم"Ateneum"،کیاسما "Kiasma" و مۆزەی هونەرە جوانەکانی سینێبروکۆف" Sinebrychoffin taidemuseo " لە رۆژی ٢ی حوزەیران دەرگاکانیان دەکەنەوە. مۆزەخانەکان چاوەرێی وردەکاری بریاری کاربەدەستانن، داخوا کۆبوونەوەی ٥٠ کەس ئەوانیش دەگرێتەوە، چونکە لە مۆزەخانەکان دا هەموو خەڵکە لە یەک ژور و یەک شوێن نین.

تا ئێستا روون نیە داخوا سینەماکان دەتوانن لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە بکرێنەوە ، هەر چەندی ئەنجومەنی وەزیران باسی لەوە کرد کە تێاترو شانۆگەریەکان دەتوانن دەست پێ بکەنەوە. "Aku Jaakkola" سەرۆکی فدراسیۆنی شانۆ و سینەمای فینلاند رایگەیاند، چاوەرێی وردەکاری بریارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانین بۆ ئەوەی ئامادەکاری کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی سینەما و نواند بکەینەوە. " Jaakkola" رایگەیاند، بۆ کردنەوەی دەرگای سینەماکان پێویستە لە سێ خاڵی سەرەکی دڵنیا بینەوە، هەڵوێستی کاربەدەستان، ‌هاتنی فیلمی تازەی جیهانی و لە هەمووشی گرینگ تر ئەوەیە کە خەڵک چەندە دەوێرێ بێت بۆ سینەماکان.

شانۆکارانی شانۆ هاوینیەکان زۆر بە بریاری ئەنجومەنی وەزیران دڵخۆش نین. بەشی هەرەزۆری شانۆ هاوینیەکان تێکدراونەوە. هەروەها بەشی زۆری شانۆ و تێئاترە دایمیەکان لە سەرەتای هاوین دا لە بەر ئەوەی لە پشوی هاوینە دان و دڵنیان لە کەمی بینەر ، دەرگاکانیان ناکەنەوە.

Kaisman taidemuseo yövalaistuksessa
/AOP

5.5.2020

ئاوی زێڕابەکان تێستی کۆرۆنای بۆ دەکرێ

لە سەرەتای مانگی مای را ، ٢٨ کۆمپانیای پاک کردنەوەی ئاوی فینلاند دەست دەکەن بە تێستی کۆرۆنا بۆ ئاوی زێرابەکان.

"THL" هیواخوازە لەو رێگایەوە بتوانێ بگاتە ئەو راستیەی کە لە هەر ناوچەیەو بە چ رادەیەک ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو بۆتەوە. لە رێگای تێست کردنی ئاوی زێڕابەکانەوە دەتوانین بزانین لە هەر ناوچەیە و تا چ رادەیەک خەڵک توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

وا پێشبینی دەکرێ کە ژمارەی دروستی ئەوانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ، چەندین بەرابەری ئەوانەیە کە لە تاقیگەکان پشت راست کراونەتەوە. "THL" هیواخوازە کە لە رێگای تاقیکردنەوەی ئاوی زێرابەکانەوە بتوانێ بگاتە ژمارەی دروستی توشبوانی کۆرۆنا.

لەو رێگایەوە دەتواندرێ ئەو راستیەش بزاندرێ، داخوا پەتای کۆرۆنا بەرەو کەم بوونەوە دەروات یان دەبێ چآوەرێی شەپۆلی تازە بین.

پێشتر بۆ زانینی رادەی بەکار هێنانی ماددە هۆشبەرەکان ئاوی زێرابەکان تاقی کراوەتەوە. ئەوەش هەر بە هەمان شێوە تاقی دەکرێتەوە، بەڵام بۆ گەیشتن بە ئاکامێکی دروست پێویستی بە وردەکاری زۆر و لێکۆڵینەوەی ورد هەیە. لە ئاوی زێرابەکان دا بۆی هەیە رادەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر کەم بێت. وردەکاری زۆری پێویستە بۆ ئەوەی بتواندرێ " RNA" واتە ژێنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاوەکە دا بدۆزرێتەوە.

Näytepullo Lahden jätevedenpuhdistamolla
/Juha-Petri Koponen / Yle

ڤایرۆسی کۆرۆنا کێشەی بۆ پێشبینیەکانی کەش ناسی دروست کردوە

ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە هۆی ئەوەی کە پێشبینی کردن بۆ کەش و هەوا زۆر ئاسەم تر بێت، ژمارەی فرۆکەکان لە ئاسمان بە رادەیەکی یەکجار زۆر کەم بۆتەوە. فرۆکەکان پشکێکی زۆریان لە تێگەیشتن و پێشبینی کردنی کەش و هەوا بەر دەکەوێ.

کاتێک فرۆکە بە ئاسمان دا دەروات، راپۆرتی ساردی و گەرمی هەوا ، توندی باو ئەوەی کە بەرەو کام لایە و هەرپەستانێکی هەوا لە ئاسمان هەبێت خێرا دەنێرێتە خوار. هەموو ئەو زانیاریانە دەدرێنە بەشی کەش ناسی و شارەزایان بۆ پێشبینیەکانی کەش ناسی کەڵکیان لێ وەردەگرن.

لە ماوەی بوونی کۆرۆنا دا، ئەو زانیاری و راپۆرتانەی کەش ناسی کە لە فرۆکەکان وەردەگیران، جێگایان لە رێگای ترەوە پر دەکرێتەوە. بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشاییە ، هەوڵ دەدرێ لە رێگای ئانتێنی رادیۆ و مانگی دەستکرد و بورجی چاوەدێری و راپۆرتەکانی پاپۆروانیەوە پێش بینی کەش و هەوا بکرێ.

ناوەندی کەش ناسی، وتی پێشبینیەکانی کەش و هەوا راست دەرچوون. لە گەڵ ئەوەی کە بۆ پێشبینیە درێژماوەو مام ناونجیەکان راپۆرتەکانی فرۆکەوانی زۆر گرینگن، بەلام تا ئێستا هەست ناکرێ کە پێشبینیەکانمان هەڵە بووبن. ناوەندی کەش ناسی دەڵێت بەڵێ ئەوە راستە کە لە هێندێک هەل ومەرجی تایبەت و بۆ بەشیک لە گۆرانەکانی کەش و هەوا ئاستەمە بەبێ راپۆرتەکانی فرۆکەوانی پێشبینیەکی دروست بۆ کەش و هەوا بکەین.

Lentomekaanikot asentavat suojia lentokoneen moottorin päälle lentokoneiden säilytyshallissa Oslossa.
Lentomekaanikot asensivat suojia lentokoneen moottorin päälle lentokoneiden säilytyshallissa Oslossa viime viikon maanantaina.Håkon Mosvold Larsen / AFP

” Fimea” فرۆشتنی ئامێری تێستی خێرای کۆرۆنای بە خەڵک قەدەغە کرد

"Fimea"ئاژانسی پاراستن و شیمیایی" کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوەو گەشەپێدانی دەرمان، گەدەغەی فرۆشتنی خستە سەر تێستی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا ، کە ڕیکلامی بۆ دەکراو بە خەڵک دەفرۆشرا. "Fimea" قەدەغەی فرۆشتنی ئەو تێستانەی خستە سەر "Hengityssuojainkauppa.fi" و "ProCure Finlandia" کە رێکلامیان بۆ تێستی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرد و دەیان فرۆشتن. ئەو قەدەگە کردنە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوەو تاکو مانگی "٨" درێژەی دەبێت.

"Fimea" دەڵێت لە هیچ کوێیەک لە رونکردنەوەو رێکلامی فرۆشتنی ئەو تێستانە دا ، باسی ئەو راستیە نەکراوە کە ئەو تێستانە بۆ کەسانی ئاسایی و بەکار هێنان لە ماڵەوە نین.

هەرواە ها "Fimea" دەڵیت کە نیشانەکانی سەر بەستەی فرۆش لەگەڵ ستانداردەکانی ئەو بەشە یەک ناگرنەوەو زانیاریەکان ناتەواون. هەروەها ئەوەش پشت راست نەکراوەتەوە ، داخوا تێکستی تەرجومەکراوی فینلاندیەکە پەسند کراوی بەرهەم هێنەری ئەو تێستەیە یان نا.

Fimean kyltti Kuopiossa.
/Timo Hartikainen / AOP

4.5.2020

لە سەرتای مانگی حوزەیرانە"٦" وە سنوربەندیەکان لە فینلاند کەم دەکرێنەوە

بەهۆی ئەوەی لە هێورکردنەوەی دۆخی پەتای کۆرۆنا سەرکەوتوو بوە، ئەنجومەنی وەزیران بریاری کرانەوەی هێواش و قۆناغ بە قۆناغ و گرتنەپێشی ستراتیژی ئاوێتەی دا، واتە هاوکات لەگەڵ کرانەوەی شوێنە گشتیەکان، لە رێگای تاقیکردنەوەی پترەوە شوێن پێی کۆرۆنا و توش بوان هەڵگیرێ و توش بوان قەرەنتینە بکرێن. ئەنجومەنی وەزیران بەگرینگی دەزانێت پارێزگاری لەوانە بکری کە کۆرۆنا مەترسیە بۆسەر گیانیان .

ئەنجومەنی وەزیران بریاری دا لەسەرەتای مانگی "٦" را ئاسانکاری پتر بۆ کۆر و کۆبونەوەکان بکرێ. بەپێی بریاری پێشو کۆبونەوەی پتر لە دەکەس قەدەغە بوو، ئەو ژمارەیە بەرزکرایەوە بۆ ٥٠ کەس، ئەو بریارە هەموو کۆر و کۆبونەوەیەکی وەرزشی و کولتوری و ئاینی دەگرێتەوە. پێویستە لە رێگای دڵنیابوونەوە لە ژمارەی ئەوخەڵکانەی کۆ دەبنەوەو پاراستنی پاک و خاوێنی و نیزیک نەبوونەوە لە یەکتر لە بوونی ئاسایش دڵنیا بینەوە.

کێ برکێ وەرزشێەکان دەکرێ لە سەرەتای مانگی حوزەیران"٦" را بەشیوەیەکی چاوەدێری کراو دەست پێ بکەنەوە. هەروەها خواردنگەو بارەکان دەکرێ قۆناغ بە قۆناغ بکرێنەوە. مۆزەخانە، تێئاتر و کتێبخانەکان لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە دەرگاکانیان دەکەنەوە. بەر لەو کاتەش دەکرێ کتێب و ئەو شتانەی پێویستتن لە کتێبخانە قەرزیان بکەی.

هەموو ئەو گەشتانەی بە هۆی ئیش و کارەوەن یان پێویست و زۆر گرینگن لە ١٤|٥ بە دواوە بۆ دەرەوەی وڵات ، رێگا پیدراون. بەڵام پرسین و کۆنترۆڵ لە هەموو سنورە خاکی و ئاویەکان و فرۆکەخانەکان بەردەوامە. پاسەوانی و پرسین لە سنورەکانی دەرەوەی وڵات لە پێنج شەممە را بۆ مانگێگی تر درێژ دەکرێتەوە. ئەوانەی لە دەرەوە را دێنە ناو وڵات دەبێ یاسای مانەوە لە قەرەنتینە دا جێ بەجێ بکەن. گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ خۆشی و کات بەسەربردن تا ئێستاش بە باش نازاندرێ.

لەگەڵ ئەوەش دا کە قوتابخانە بنچینەییەکان دەکرێنەوەو لە حەوتووی داهاتوو دا قوتابیان دەگەرێنەوە قوتابخانە، وا پێدەچێ زۆرێک لە خویندنگە ناوەندیەکان هەر لە رێگای ئۆنلاینەوە درێژە بە دەوامی خۆیان بدەن. ئەنجومەنی وەزیران پێشنیار دەکات کە لە رێگای ئۆنلاینەوە درێژە بە وانە وتنەوەکان بدرێ، بەڵام بریاری کۆتایی لە دەست شارەوانیەکان دایە.

بریای ئیش و کار لە رێگای ئۆنلاینەوە هەر وەک خۆیەتی. بەهەمان شیوە خۆپاراستن لە سەردان کردن و نیزیک بوونەوە لەوانەی کە تەمەنیان لە سەروی ٧٠ ساڵە. ئەنجومەنی وەزیران داوا لە بەساڵداچوانی سەروی ٧٠ ساڵ دەکات، لەماڵ بمێننەوەو خۆببوێرن لە چون بۆ شوێنە گشتیەکان.

ئەنجومەنی وەزیران ئەو راستیە وەبیر دێنێتەوە، تا ئێستاش کۆرۆنا هەرەشەیەکی مەترسی دارە. هەرچەندی کە سنوربەندیەکان هەڵدەگیرێن، زۆر گرینگە لە بەریەک کەوتن خۆ بپارێزین.

Li Andersson, Katri Kulmuni, Sanna Marin, Maria Ohisalo och Anna-Maja Henriksson håller presskonferens.
/Emmi Korhonen / Lehtikuva

لە فینلاند هیچ مناڵێک پێویستی بە چارەسەری لە نەخۆشخانە نەبوە

تا ئێستا لە فینلاند ٥٠٠٠ نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست نیشان کراوە کە لەوانە نیزیکەی ٢٠٠ کەسیان تەمانیان لە خوار ١٦ ساڵیەوە بوە. لەو مناڵانەی کە پەتای کۆرۆنایان گرتوەو دەست نیشان کراون ، ٧٥٪ یان لە هێڵسینکی و پارێزگای ئوسیما بوون.

بەپێی راپۆرتەکانی کە لە هوموو گۆشەو کەناری دونیاوە لەسەر توش بوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکراونەوە، کاریگەریەکەی لەسەر مناڵان و گەنجان زۆر بە هێواشیە. لە فینلاندیش هەروەک وڵاتانی تری جیهانە. تا ئێستا لە فینلاند تەنانەت یەک مناڵیش ئەوەندە بە توندی کۆرۆنای نەگرتوە کە پێویستی بە جارەسەری لە نەخۆشخانە بێت.

بە پێی راپۆرتەکان ، لە چین یەک لە سەدی(١٪) ئەوانەی توشی کۆرۆنا بوون لە خوار ٢٠ ساڵ بوون و لە ئەمریکاش یەک و حەوت دەهومی دەرسەد(١،٧) لە خوار ١٨ ساڵیەوە بوون.

Kahden lapsen siluetit kadulla. Lapsilla on käsissään tikkarit.
/Andreu Dalmau / EPA

ئەوانەی بەهۆی قەرەنتینەوە داوای قەرەبوویان کردبوو سەتا هەشتایان (٨٠٪) داواکاریە کانیان لە لایەن "کێڵا"وە رەد کرایەوە

بەشی هەرەزۆری ئەوانەی بەهۆی کۆرۆناوە داوای هاوکاریان لە "کێڵا" کردبوو وەلامی رەدیان پێ درایەوە. "کێڵا" وەڵامی رەدی بە پتر لە سەتا هەشتای ئەو داواکاریانە داوەتەوە، کە بە هۆی دۆخی کۆرۆنا و بێکار کەوتنی خەڵک و لەدەست دانی داهاتی بژیوی و لە ماڵ مانەوە پێی گەیشتون.

بەشی هەرەزۆری وەڵامی رەدیەکان بەهۆی ئەوەوە بوون کە، داواکار پشتگیری دوکتۆری تایبەت بە پەتای بۆ لەماڵ مانەوە بەهۆی کۆرۆناوە هاوپێچی داواکاریەکەی نەکردوە.

داواکار بۆ ئەوەی پارەی رۆژانەی" کێڵا"ی پێ بدرێ ، پێویستە داواو پشتگیری پزشکی تایبەت بە نەخۆشیە گوازراوەکان هاوپێچێ داواکاریەکەی بکات، لەوێدا دەبێ بەروونی نوسرابێ کە پیویستە خۆی قەرەنتینە بکات یان بنوسرێ ناتوانێ بچتە کار. بەگوێرەی یاسا پشتگیری و نامەی دوکتوری تر نابێت

هەمو شارەوانیەک و ناوەندێکی تەندروستی پزشکی تابەت بە پەتا و نەخۆشیە واگیریەکانی هەیە. ئەو پزشکە تایبەتیانە تەنیا لەرووی ئەگەر و بۆ خۆپاراستن پشتگیری و داوای قەرەنتینە بۆ کەس نانوسن، بەڵکو دەبێ لە هەمووشتێک دڵنیا بنەوە کە ئەو کەسە کۆرۆنایەتی یان لە شوێنێک بوە کە ئەگەری توش بوونی هەبوە یان هەکی تایبەت هەبێت.

بەڵام لە کاتێک دا مناڵی خوار ١٦ ساڵ توشی کۆرۆنا بووبێت قەرەنتینە کرابێت جیاوازە ،ئەوکات دایک یان باب دەتوانێ بەو هۆیەوە لە ماڵ بمێنێتەوەو چاوەدێری بکات. ئەگەر داوا لە تێکرایی قوتابیانی پۆڵ کرابێت لە ماڵ بمێننەوەو خۆیان قەرەنتینە بکەن، دایک یان باوک دەتوانێ بەم هؤیەوە لە ماڵ بێت و پارەی رۆژانەی " کێڵا"ی بۆ سەرف بکرێ.

Kuvassa on Kelan kyltti.
/ Ismo Pekkarinen / AOP

بەگوێرەی زانیاریەکان هەڵگرتنی قەرەنتینە لە سەر پارێزگای ئوسیما ئازاد کردنی هاتوچۆکان دۆخی کۆرۆنای خەراپتر نەکردوە

دوو حەوتو بەسەر کردنەوەی سنورەکانی ئوسیما و ئازاد کردنی هاتوچۆدا تێپەر دەبی و ئاکامەکانی دەرکەوتوون. دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەینی ١ بۆ ١٤ رۆژ دایەو بەشیوەی ناونجی لە ماوەی ٥ رۆژ دا دەردەکەوێ.

تێلیا لە رێگای ئامێری سەرژمێری تایبەتەوە ، دیاری کردوە کە بەر لە داخستنی سنورەکانی پارێزگای ئوسیما رۆژانە ژمارەی هاتوچۆیەکان چەند بوون، کاتی قەرەنتێنەو داخستن چەند بون و دوای کرانەوەو هەڵگرتنەوەی سنورەکان ، رۆژانە هاتوچۆیەکان چەند بوون.

بەگوێرەی زانیاری و راپۆرتەکان، دوای داخرانی سنورەکان هاتوچۆیەکان لە نێوان پارێزگای ئوسیما بۆ شوێنەکانی تری فینلاند یەکجار زۆر کەم بوونەوە. بەر لە داخرانی سنورەکان واتە ١٢ی ئادار، رۆژانە هاتوچۆیەکان لە نێوان پارێزگای ئوسیما و شوێنەکانی تری فینلاند نیزیکەی ١٣٢٥٠٠ گەشت بوو.

لە دوای داخرانی سنورەکان ئەو هاتوچۆ و گەشت کردنانە بونەوە بە یەک لە دە واتە ١٤٠٠٠ گەشت کردن لە ٢٤ کاتژمێر دا. دوای کردنەوەی سنورەکان ژمارەی گەشتەکان بەرز بۆوە بۆ دەوروبەری ٦٢٠٠٠ گەشت، ئەوەش دەکاتە نیواەی ئەو هاتوچۆیەی پێش داخرانی سنورەکان هەبوو. سەرەرای ئازاد بونی هاتوچۆ خەڵک بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو رویان لە هانوی هاوینەیان نەکردوە .

کرانەوەی سنورەکانی پارێزگای ئوسیما نەبۆتە هۆی پتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و خەراپ تر بوونی هەلومەرجەکە. لانیکەم ئەوە ی کە لە بەر چاوە ئەوەمان پێ دەڵێ.

پرۆفیسۆر " Pekka Nuorti" سەرۆکی بەشی پەتاناسی ناونەتەوەیی لە تەندروستی گشتی دا، لە زانکۆی تامپێرێ ، پێی وایە دوای ئازاد کرانی سنورەکان ئەو پەتایە خێراتر نەبوە.

-وا پێدەچێت خەڵک باش گوێیەان لە داواکاری و ئامۆژگاریەکانی سەرۆک وەزیرگرتبێ بۆ خۆپاراستن لە گەشت کردن.

"Nuorti" لە سەر ئەو باوەرەیە، خەڵک گوێیان لە ئامۆژگاریەکانی تریش گرتوە ، وەک دەست شوردن و خۆپاراستن لە بەریەک کەوتن و کۆبوونەوە.

Betoniesteitä poistetaan Uudenmaan rajalta.
Petteri Juuti / Yle

30.4.2020

قوتابخانەکان لە ١٤ی مانگی مای را بە شیوەیەکی کۆنترۆڵ کراو دەکرێنەوە

سنوردار کردنی تایبەت بە کۆرۆنا بۆ قوتابخانە کان هەڵدەوەشێندرێنەوەو قوتابیان لە ١٤|٥ را بە شێوەیەکی کۆنترۆڵ کراو و پلە بە پلە دەگەرێنەوە پۆل. خوێندن لە پۆلەکان دا لە قوتابخانەی بنەرەتی و رەوزە( پێش مەکتەب) دەست پێدەکاتەوە. لە بابەت خوێندگەناوەندیەکانەوە دواتر پریار دەدرێ.

لە قوتابخانەکان دا هەوڵ دەدرێ لە رێگای جۆراوجۆرەوە، ئەگەری توش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم بکرێتەوە. دەکرێ قوتابیان لە دوو نۆبەی جیاواز دا بێنە قوتابخانە، بۆ نمونە بچوکەکان بەیانان بێن و ئەوانەی گەورەترن دوای نیوەرۆیان بێن. لە قتابخانەکان دا هەوڵ دەدرێ زۆر بە وریاییەوە هەڵس و کەوت بکرێ و خۆپاراستن و پاک و خاوێنی لەبەرچاو بگیرێ و لەیەکتر نیزیک نەبنەوە.

" Li Andersson" وەزیری پەروەردەو فێرکردن دەلێت بۆچونی شارەزایانی کەرتی تەندروستی ئەوەیە، کردنەوەی قوتابخانەکان بەم شێوەیە هەم بۆ قوتابیان و هەم بۆ مامۆستایان و کارگێرانی قوتابخانەکان ئەمینە. " Andersson" دەڵێت بەشیوەیەکی گشتی دەبێ هەوڵ بدرێت لە نیزیک بوونەوەو بەریەک کەوتنی نا پێویست خۆ بپارێزن ، هەروەها قوتابخانەکان ژمارەیەکی کەمتر لە کاتی ئاساییان قوتابی لێیە. دەبێ هەوڵ بدرێ شوێنی بەتاڵ لە بەینی قوتابیان دا بهێڵدرێتەوە.

هەروەها مامۆستایانی هەر قوتابخانەیەک تەنیا لە یەک قوتابخانە وانە دەڵێنەوەو نابێ بۆ وانە وتنەوە لە قوتابخانەیەکەوە برۆنە قوتابخانەیەکی تر. بۆ کاتی نان خواردن هەر پۆلەو بە جیا دەچیت و نانخواردنی باوی بەکۆمەڵی وەک جێژنی کۆتایی ساڵی خویندن ئەو ساڵ بەرێوە ناچێت.

ئەوەی بوو بە هۆی ئەو بریارەی ئەنجومەنی وەزیران ، بۆچون و پێشنیاری شارەزایانی "THL" و وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان بوون. بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان پشکی مناڵان لە بڵاوکردنەوەی ئەو پەتایە دا زۆر کەمە.

Seitsenvuotias poika matkalla Kirstin kouluun Espoon Suvelassa.
/Heikki Saukkomaa / Lehtikuva

بنکە تەندروستیەکان لە نەهاتنی نەخۆشەکان نیگەرانن

لە ماوەی پەتای کۆرۆنادا سەردانی نەخۆشەکان بۆ بنکە تەندروستیەکان بە رادەیەکی زۆر کەم بۆتەوە.

بە هۆی هەلومەرجی تایبەت بە کۆرۆناوە ، کاتی نەخۆشەکان زۆرتر گوازراونەتەوە بۆ ئامرازە تیکنیکیەکان و لە رێگای ئۆنلاینەوە بوە، ئەوەش نەیتوانیوە بە شیوەیەکی سەرکەوتوانە لە هەموو فینلاند نەخۆش و خاوەن پێداویستیە پزشکیەکان رازی بکات.

بەگوێرەی تازەترین راپۆرتی "THL" بەشێکی بەرچاوی هۆی کەم بوونەوەی سەردان کردنی نەخۆشەکان بۆ بنکە تەندروستیەکان، بەهۆی ئاگادار نەبوون لە دۆخەکە و ترسەوە، سەردانی بکەی تەندروستی ناکەن و لە ماڵ دەمێننەوە، سەرەرای ئەوەی کە پێویستیشە بچن .

پەیامی بنەکەی تەندروستیەکان ئەوەیە، تەنانەت بۆ ئەو نەخۆشیانەش کە بە پەلە نین ، دەبێ پێوەندی بە بنکەی تەندروستیەوە بکەن و لە رێگای تەلەفونەوە رێنمایی و زانیاری وەربگرن.

بەرێوەبەرایەتی کەرتی تەندروستی ئەو راستیە دەسەلمێنێ کە بەهۆی دۆخی پەتاوە ، پتر لە رادەی پێویست هەوڵ دراوە چارەسەری ئەو نەخۆشیانەی بەپەلە نین وەدوا بخرێن. لە درێژ ماوە دا دەکرێ ئەو کارە بەزیان تەواو ببێت و ببێتە هۆی کەڵەکە بوونی نەخۆشیەکی زۆری چارەسەر نەکراو بۆ دوای دۆخی پەتای کۆرۆنا ، لە بواری دارایشەوە خەرجێکی زۆر زیاتر بخاتە سەر ئەستۆی کەرتی تەندروستی. بە گوێرەی تازەترین راپۆرتی " THL" پێشبینی دەکرێ کەڵەکەبونی ئەو نەخۆشیانە بۆ چارەسەر کردنیان پێوستیان بە ماوەیەکی دوور و درێژ هەبێ.

Lääkäri terveysasemalla Espoossa.
Hanna Matikainen / Lehtikuva

نەخۆشی نوێی بەشی چاوەدێری چر لە سەرەتای مانگی ئاوریلەوە بەرەو کەم بوونەوە رۆیشتون

"THL" زانیاری نوێی سەبارەت بە دۆخی نەخۆشانی چاوەدێری چر بڵاو کردۆتەوە. لە دوای حەوتوی یەکەمی مانگی ئاوریلەوە ، ژمارەی نەخۆشی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەشی چاوەدێری چر ، بە بەردەوامی بەرەو کەم بوونەوە رۆیشتون

زۆرترینی ژمارەی نەخۆشانی بەشی چاوەدێری چر لە حەوتووی دوهەمی مانگی ئاوریل دا بوە ، کە ١٩ نەخۆش گوێزراونەتەوە بۆ ئەو بەشە. لەوە بەدوا بەبەردەوامی ژمارەی رۆژانەی ئەوانەی پێویستیان بە پێراگەیشتن و چاوەدێری چر هەبوە بەرەو کەم بوونەوە رۆیشتوون. هێندێک لە نەخۆشەکان چەندین جار گوازراونەتەوە بۆ بەشی چاوەدێری چر.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، تاکو کۆتایی مانگی ئاوریل ١٧٠ نەخۆش ، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پێویستیان بە چاوەدێری چر هەبوە. لەوانە ٧٠٪ی پیاو بوون.

هەتا ئێستا لە فینلاند هیچ نەخۆشێکی خوار تەمەن ١٧ ساڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نەبراوەتە بەشی چاوەدێری چر. لە تێکرای نەخۆشانی بەشی چاوەدێری چر ٥٢٪ یان تەمەنیان لە خوار ٦٠ سالەوە بوەو ٧٧٪ لە خوار ٧٠ ساڵەوە بوون

Sairaanhoitaja käsittelee hengityskonetta Meilahden tornisairaalassa,
/Anni Reenpää / Lehtikuva

بۆ تێستی کۆرۆنا و تاقیکردنەوەی بونی ماددەی پارێزگاری لە لەش دا، لە کلینیکە شەخسیەکان، دەکرێ داوای قەرەبوو لە "کێڵا" بکەی

بۆ تێستی بوونی کۆرۆنا و ماددەی بەرگری لەش لە مەتەب و کلینیکە شەخسیەکان، دەکرێ داوای قەرەبووی خەرجەکانت لە "کێڵا" بکەیتەوە. هەموو ئەو کەسانەی کە لە دوای ١ی مانگی ئاوریلەوە لە کلینیکە شەخسیەکان تێستی کۆرۆنایان داوە ، دەتوانن داوای قەرەبوو لە "کێڵا" بکەنەوە.

بۆ قەرەبوو کردنەوە، پێویستی بەوەیە کە دوکتۆربۆی نوسیبێ و تەنیا ئەوانە قەرەبوو دەکرێنەوە کە لە مەتەب و ناوەندەتەندروستیەکانی کەرتی تایبەت تێستیان داوە.

قەرەبوو کردنەوەی خەرجەکانی تێستی کۆرۆنا و ماددەی بەرگری لەش، وەک بەشیک لە تاقیکردنەوەکانی کۆرۆنا بۆ هەموو ئەوکەسانە دەکرێت کە بەگوێرەی یاسای خزمەتگوزاری, بیمەی پارێزگاری دەرمانی فینلاند دەیانگرێتەوە . بەڵام خەرجی لێکۆڵینەوەو پێراگەیشتنەکانی دیکەی کۆرۆنا لە کەرتی تەندروستی تایبەت نادرێتەوە. قەرەبوەکانی "کێلا" لە کەرتی تەندروستی تایبەت، بۆ هەر تێستێکی کۆرۆنا ٥٦ئێورۆیە و بۆ تێستی ماددەی بەرگری لەش ١٥ ئێورۆیە.

Annette Asplund ja Henni Tuomala tutkivat laboratoriossa bakteriofageja.
Laboratorioanalyytikot Annette Asplund ja Henni Tuomala työskentelevät faagilaboratoriossa.Kristiina Lehto / Yle

ژمارەی تێستەکانی کۆرۆنا لە فینلاند لە ئاقاری خۆیان راوەستاون

تا ئێستا ئامانجی فینلاند لە بابەت بردنەسەری ژمارەی تێستەکانی کۆرۆنا بێ ئاکام بوە.

بەگوێرەی زانیاریە بڵاوکراوەکانی "THL" کە باس لە ژمارەی تێست کراوانی رۆژانەی فینلاند دەکات ، "ئولێ " حیسابی هەفتانەی ئەو تاقیکردنەوانەی کرد و بە ژمارەی ناونجی گەیشت. دەرکەوت کە تاقیکردنەوەکان زۆر زۆر بە هێواشی گەشەیان کردوە.

زۆر تری تاقیکردنەوەکان لە رۆژانی کاری حەوتو(دوو شەممە بۆ هەینی) دا کراون، بەشیوەی ناونجی ٢٨٠٠ تێست لە رۆژێک دا ، واتە یەک لە سێی ئامانجی دیاریکراوی وەزارەتی تەندروستی و خامەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان.

بۆ ئەو کارە تەنیا کەڵک لە نیوەی تواناییەکانی تاقیگەکانی فینلاند وەرگیراوە، واتە لەو ژمارەیەی کە دەکرا بکرێت، چونکە فینلاند توانایی ئەوەی هەیە رۆژانە ٥٥٠٠ تاقیکردنەوەی کۆرۆنا بکات.

"Anni Virolainen-Julkunen"راوێژکاری کاروباری پزشکی وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاریەکۆمەڵایەتیەکان ، دەڵێت هۆی ژمارەی کەم بوونی تێستەکان، نەبوونی کەسانی وایە کە پێوستیان بە تێست کردنە.

Lähikuva laboratorion työstä.
/Nella Nuora / Yle

29.4.2020

ئاژانسی دڵنیایی نیشتیمانی گرێبەستی کرینی پیویستیەکانی خۆپاراستنی بە بەهای میلیۆنان ئێورۆ بەست

ئاژانسی دڵنیایی نیشتیمانی " HVK" رایگەیاند کە لە حەوتوی رابردوو دا گرێبەستێکی کرین و هێنانی کەلوپەلی خۆپاراستنی بۆ مانگی تەمموزی"٧" ئەمساڵ و دواتر بەستوە.

بەگوێرەی ئەو گرێبەستە لە نێوان مانگەکانی مای"٥" بۆ تەمموز"٧" پتر لە ١٢،٥میلیۆن دەمامک و ماسکی نەشتەرگەری کە بۆ دەم و لوت بە کار دێن دەگەنە فینلاند. بەگوێرەی راگەیاندنەکەی "HVK" ئەو ماسکانە تەواو ستانداردن و پێشتریش هاتونە فینلاند و راستەوخۆ گرێبەستەکە لەگەڵ کارگەی چینی دروست کردنی ئەو کەل و پەلانە بەستراوە.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی تەکنۆلۆژیا "VTT" تاقیکردنەوەی بۆ ئەو دەمامک و ماسکانە کرد ، کە پێشتر و لە مانگی ئاوریل دا چینەوە گەیەندرانە فینلاند. بەگویرەی تاقیکردنەوەکان ماسکەکانی بەشی نەشتەرگەری، ستاندارد بوون و کێشەیان نەبوو و شیاوی بەکار هێنان بوون، بۆیە بۆ بەکارهێنان درانە کەرتی تەندروستی.

Finnairin kone toi Kiinasta tilattuja suojavarusteita Helsinki-Vantaan lentoasemalle 15. huhtikuuta.
/Petteri Sopanen / Yle

”THL”: ئەگەر بە بەردەوامی پەتاکە هێور بکرێتەوە، مەترسی زۆرە لە دوایی دا بەزۆری بڵاوبێتەوە

ناوەندی تەندروستی و خۆشگوزەرانی "THL" وا چاوەروان دەکات کە هێورکردنەوەی بەردەوامی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەیەکی زۆر، مەترسی ئەوەی هەیە کە دواتر و یەک لەناکاو بە شیوەیەکی زۆر بەربڵاو ، بڵاوبێتەوە. هەروەها "THL" رایگەیاند کە، هێورکەردنەوەی بەردەوام و بەزۆری لەسەر درێژ بوونەوەی ماوەی پەتاکەش شوێنی زۆری دەبێت.

هەروەها "THL" دەڵێت لە فینلاند زۆر بە توندی و زۆر پتر لە وڵاتانی دراوسێ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا هێورکراوەتەوە. هیچ بارگرانیەک لە سەر کەرتی تەندروستی و چاوەدێری چرو تایبەت دروست نەبوە. بارگرانیەکە زۆر لەوەی کە هەوڵی بۆ دراوەو چاوەروان دەکرا کەمتر بوە. هەربۆیە "THL" پێی وایە جێی خۆیەتی کە قسەلەوەبکرێ، سنوردارکردنەکان کەمتر بکرێنەوەو خەڵک پتر ئازاد بکرێن. ئێستا زۆر ئاستەمە پاساو بۆ توندتر کردن و سنوردار کردنی پتر بێنیتەوە.

"THL" ئەوەش بیر دەخاتەوە کە، هەڵگرتنی سنوربەندیەکانی ئێستا، پێویستە قۆناغ بە قۆناغ بێت و بە وردی و بە بەردەوامی چاوەدێری ئاکامەکانی بکرێ. هەروەها دەلێت، زۆرکردن و بەربڵاوکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆرۆنا بۆ پێوشوێن هەڵگرتنی ئەو پەتایە، یەکێک لەو رێگە تازانەیە کە دەبێ لەبەرچاومان بێت، بەڵام ئەوە بەتەنیا بەس نیە.

Hoitaja ottaa näytettä koronaepäillyltä koronapotilaiden testaamiseen ja hoitoon tarkoitetulla osastolla Turun yliopistollisessa keskussairaalassa
Hoitaja ottaa näytettä koronaepäillyltä koronapotilaiden testaamiseen ja hoitoon tarkoitetulla osastolla Turun yliopistollisessa keskussairaalassaRoni Lehti / Lehtikuva

دوو لە سێی ئەو کۆمپانیایانەی بەهۆی کۆرۆناوە داوای کەم کردنەوەی کرێی شوێنەکانیان کردوە،بۆیان کەم کراوەتەوە

بەگوێرەی سەرژمێریەکانی ناوەندی کۆمپانیاکانی فینلاند ١٥ لە سەدی خاوەن کۆمپانیاکان ، بەهۆی هەلومەرجی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا داوای کەم کردنەوەی کرێی شوێنەکانیان کردوە. سەتا دەی کۆمپانیاکان کرێی شوێنەکانیان بۆ کەم کراوەتەوە

واتە لە تێکرای ئەوانەی داوای کەم کردنەوەی کرێی شوێنەکانیان کردوە ، دوو لە سێ یان بۆیان کەم کراوەتەوە.

-زۆرێک لە کۆمپانیاکان بەلایانەوە زۆر گرینگە کە خەرجیە دایمیەکانیان کەمتر ببنەوە. " Mikael Pentikäinen" سەرۆکی سەندیکای بازرگانانی فینلاند پێی وایە، بۆ زۆرێک لە خاوەن کۆمپانیاکان کرێی شوێنەکانیان لە دەرکەوتە سەرەکیەکانیانەو هەر بۆیە زۆر گرینگە کەم بکرێنەوە.

ویرای سەرۆکی سەندیکای بازرگانانی فینلاند، "Mika Lintilä" وەزیری کاروباری ئابوریش چەندین جار ئەوەی دوپات کردۆتەوەو داوای لە خاوەن دوکان و بازارەکان کردوە کە باش وایە بەراستی ئێستا لە کێشەی کۆمپانیاکان و دوکانداران تێبگەن و کڕێیان لەسەر کەم کەنەوە. وێرای ئەو داواکاریەش بەڵام هەمووان بەشداری ئەو هەرەوەزەیان نەکردوە.

"Pentikäinen"وا پێدەچیت کە کێشە ئەو شوێنانەن، کە چەندین کەس تێیان دا خاوەن بەشن. هەروەها "Pentikäinen"وتی، کێشەی سەرەکی ئەو مۆڵ و بازارانەن کە خاوەنەکانیان کۆمپانیا دەرەکیەکانن.

لە فینلاند کۆمپانیاکانی پایتەخت پتر لە هەموو شوێنەکانی تر داوای داشکاندنی کرێی شوێنەکانیان کردوە. نیزیکەی لە سەدا بیست و پێنجی"٢٥٪"ی داوای داشکاندنی کرێی شوێنەکانیان کردوەو سەتا چواردە"١٤٪" ی داشکاندنی بۆ کراوە.

Pöydille nostettuja tuoleja tyhjässä ravintolassa kauppakeskuksessa.
/Henrietta Hassinen / Yle

28.4.2020

مەهار کردنی کۆرۆنا پێویستی بە شوێن پێ گرتنی زۆرە

بۆ ئەوەی توشبوانی پەتای کۆرۆنا بە وردی دەست نیشان بکرێن و قەرەنتینە بکرێن، فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی ئەرکی زۆر قورسیان لە سەر شانە.

لە شار و شاروچکەکانی دەوروبەری پایتەخت کە زۆرترین ژمارەی توشبوانی پەتای کۆرۆنای لێ بوون، بۆ هەر توش بوویەک بەینی ٢تا٣ کەس لەوانەی گومانی بەرکەوتنیان هەبوو قەرەنتینە کراون. بۆ نمونە لە شاری هێڵسینکی تاکو رۆژی هەینی کە تێکرایی توش بوان ١٦٤٢ کەس بوون ، ٤٠٠٠ کەس قەرەنتینە کراون.

لە دوای هەڵگرتنی سنوربەندیەکان ، بەهۆی بەریەک کەوتنی خەڵک بە دڵنیاییەوە ژمارەی توش بوان بەرز دەبێتەوە. ئەوەی دەبێتە هۆی بریار دان لەسەرپتر قەرەنتینە کردنی خەڵک، زیاد کردنی ژمارەی تاقیکردنەوەکان و دەرکەوتنی ژمارەیکی پتر لە توش بوانە.

قەرەنتینە کردن بە واتای ئەوەیە کە گەران و هاتو چۆی کەسی توش بوو سنوردار دەکرێ. لە کاتی بریار دان لە سەر قەرەنتینە کردنی هەرکەسێک، لەبەر ئەوەی خۆی ناتوانێ بچێتە بازار، پێویستە لەوە دڵنیا بینەوە کە کەسی قەرەنتینەکرا و خواردن و پێویستیەکانی تری بەدەست دەگات. هاوکات دەبێ لەوەش دڵنیابینەوە کە لەو بنەمالەیە دا کەسانی وا هەن کە لەکاتی توش بوون دا گیانیان دەکەوێتە مەترسی، ئەگەر بوون دەبێ بگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی تر. کەسی توش بوو دەتوانێ لە ماڵ بچتە دەر، بەڵام نابێ لە خەڵک نێزیک بێتەوە. ئەوانەی داهاتی بژیویان بەو هۆیەوە لەدەست دەدەن، بە یارمەتی تایبەت بە کۆرۆنا بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە.

koronavirus näytteenotto Porvoossa 23. maaliskuuta.
/Markku Rantala / Yle

ماوەی مانگێک پیراگەیشتن بە نەخۆشانی کۆرۆنا زۆر شتی فێر کردین

لە فینلاند ئەو نەخۆشانەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ، بەدەست هەوکردنی کۆ ئەندامی هەناسەوە ناڵاندوایانەو ناچار بوون لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێری چر دابن، ژمارەیان لە سێ سەت کەس پترەو زۆربەشیان لە نەخۆشخانەکانی هێڵسینکی و ئوسیما چاوەدێری کراون. ئەوانەی لە ژێر چاوەدێری چر دا بوون، بێجگە لەوەی کە نەخۆشی تریشیان هەبوە هاوکات خوینیان خەست بۆتەوەو گورچیلەکانیشیان کێشەیان بۆ پەیدا بوە.

" Tero Varpula " پزشکی بالای بەشی چاوەدێری چر لە نەخۆشخانەی یۆرڤی ، دەڵیت هەرگیز پێشتر لە نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان دا بەو پلەیە و بەو شیوەیە نەبیندراوە، کە هەوکردن تەواوی لەش دادەگرێ، تایەکی زۆر بە بەردەوامی بە ناو لەش دا دێت و دەروا. هەرگیز پێشبینی ناکرێ کە بە شیوەی ناونجی ماوەی چەندی کات پێویستە بۆ چارەسەری .

بە باوەری "ڤارپوڵا" گەورەترین وانەی یەک مانگی رابردووی پەتای کۆرۆنا ئەوەیە ، ئەو ڤایرۆسە بەردەوام لە گۆران دایەو لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازەو نیشانەو شوێنەوارەکانیشی دەگۆرێن. ئەوەش دەبێتە هۆی ئاستەم بوونی پێش بینیەکان بۆ ئەو پەتایە. "ڤارپولا" دەلێت لە باو ترین داستانەکانی ئەو پەتایە، ئەوەیە کە ئاستەم ترین کاتی نەخۆشەکان لە ١٠تا١٤ رۆژی دوای توش بوونیان دایە کە پێویستیان بە چاوەدێری چر و ئامێری هەناسەی دەست کرد دەبێت. بەڵام ‌ هێندێک لە نەخۆشەکان خێرا دوای توش بوون باری جەستەییان تێکدەچی و توانای هەناسەدانیان نامێنێ و پێویستیان بە هەناسەی دەست کرد دەبێت.

بەهۆی ئەوەی بە بەردەوامی ئامێری هەناسەدان دەبێ میزان بکرێ و بگۆردرێ، ئەوانەی دەخرێنە ژێر ئەو ئامێرە ، پێویستیان بە چاوەدێری و ئاگا لێ بوونی چر و بەردەوام هەیە. لە زۆرترینی ئەو نەخۆشانە دا ، نەخۆش پێویستی بە خواردنەوی زۆر و دەرمانی روون کردنەوەی خوێن و هەروەها دەرمانی ئارام کردەوە و ئازاریش هەیە، بۆ ئەوەی بەرگەی ئەو ئازارە زۆرەو کێشەی بۆڕی هەناسەدان بگرێ.

"ڤارپوڵا" دەلێ کێشەی سەرەکی ئەو پەتایە ئەوەیە، تا ئێستا هیچ چارەسەر و دەرمانێکی دڵنیاکەرەوەو یەقین لە دەست دا نیە، بەڵکو بە هەرشێوەیەک بوە هەوڵ دەدرێ پێراگەیشتن بۆ نەخۆشەکان بکرێ.

Sairaanhoitaja käsittelee hengityskonetta Meilahden tornisairaalassa.
Sairaanhoitaja käsitteli hengityskonetta Meilahden tornisairaalan tehohoito-osastolla Helsingissä elokuussa 2015.Anni Reenpää / Lehtikuva

پرسیاری "ئولێ": زۆرینە پێیان وایە باش باشاری سنوردارکردنەکانی کۆرۆنا دەکەن.

لەگەڵ ئەوەی ژیان لەگەڵ کۆرۆنا ، ناروونە کە تا کەی درێژەی دەبێت و ئەوەش مرۆڤ بێ تاقەت دەکات، زۆربەی فینلاندیەکان پێیان وایە لەپێناو تەندروستی خۆیان و دەوروبەریان دا دەتوانن باشاری ئەو هەلومەرجە بکەن و لە کەس و کار و هاورێیانیان دوور بن و تاکو هەرکاتێک پێویست بکات لە ماڵ بمێننەوە.

یەک لە سێی خەڵک دەلێن دەتوانین لەگەڵ هەلومەرجەکە برۆینە پێش، بەو مەرجەی بۆ هاوێن ئەو سنوردار کردنە هەڵگیرێ. لەو خەڵکانەی کە وەڵامی پرسیارەکانی "ئولێ" یان داوەتەوە، تەنیا دوو لە سەدیان" ٢٪" رایانگەیاندوە کە چیتر ناتوانن بە پێی ئەو رێنماییانە برۆنە پێش و تاقەتیان بەسەر چوە.

ئەو سنوردار کردنانە بۆ گەنجەکان زۆر سەخت تربوە لە خەڵکانی تر. لەگەڵ ئەوەش کە هەموویان لەرێگای مۆبایلەوە لەگەڵ هاڤاڵەکانیا لە پێوەندی دان، بەڵام رێگە نەدان بۆ بینین و بە یەک گەیشتن ئاستەمە بۆیان. ئەوانەی بنەماڵەن باشتر لەگەڵ بارودۆخی سنوردارکردن خۆیان گونجاندوە، تاکو ئەوانەی بەتەنیان ژیان بەسەر دەبەن.

Etätyön tekemistä ruokapöydän äärellä.
/Niko Mannonen / Yle

"توکێس": پاک کەرەوەی ئۆتسۆن بۆ ئەگەری کۆرۆنا بەکار مەهێنن

ئاژانسی پاراستن و کیمیایی "Tukes" رایگەیاند، ئەو ئەو ئامێر و بتلانەی غازی ئۆتسۆنیان تێدایە ، لە بازارەکان دا دەفرۆشرین، ئێستا بەناوی پاک کەرەوەی کۆرۆناوە دەیفرۆشن.

" Tukes" دەڵێت نابێ غازی ئۆتسۆن وەک پاک کەرەوەی دژی کۆرۆنا بەکار بێنن، چونکە هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی بۆ ئەوە نەکراوە ، لەلای تریشەوە بە کار هێنانی ئۆتسۆن دەتوانێ مەترسی هەناسەدان بۆ مرۆڤ دروست بکات.

هەروەها ئاژانس بەکارهێنەران وریا دەکاتەوە، تەنانەت بە رادەیەکی زۆر کەمیش بەکار هێنانی ئەو ئەو ماددەیە دەتوانی كێشەی تەندروستی بە دواوە بێ. بۆ نمونە بەکار هێنانی بە رادەیەکی زۆر کەمیش، کێشەی هەناسە دانتان بۆ دروست دەکات و سیەکانتان بێ هێز دەکا و ئەگەر ئاسم تان هەبێت دۆخەکەتان قورستر دەکات.

لە خەراپترین حاڵەت دا بۆی هەیە نیوەی تاقیکردنەوە نێگاتیڤەکانی کۆرۆنا هەڵە بن

بەشی راگەیاندنی " MOT" لە ئولێ زانیاری لەسەر چەندین حاڵەت دەست کەوتوە کە بەپێی ئەو زانیاریانە، نیشانەکانی ئەو ئەو نەخۆشانە تەواو نیشانەی پەتای کۆرۆنان. کەچی ئەو تێستە لە ئاوی لوتی ئەو کەسانە هەڵگیراوە نێگاتیڤ بوە. داوا لەو کەسانە نەکراوە کە جارێکی تریش بۆ تاقیکردنەوە سەردانی بنکەی تەندروستی بکەنەوە، بەڵکو پێیان وتراوە لە ماڵێ بمێننەوە تاکو چاک دەبنەوە.

تێستی کۆرۆنا لە رێگای لوتەوە یان لە رێگای مەڵاشوەوە دەکرێ. بۆ دڵنیا بوونەوە لە دروستی تاقیکردنەوەکە، پێویستە لە ماوەی شەو و رۆژێک دا دوو جار تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدرێ. بەشی هەرە زۆری دڵنیا نەبوونەوەکان پێوەندیان بە هەڵگرتنەوەی تاقیکردنەوەکانەوەیە.

-تاقیکردنەوەکانی " PCR" بە تاقیکردنەوەی جێی باوەرئەژمار دەکرێن. بەڵام لە باشترین حاڵەت دا ٨٠٪ی تاقیکردنەوەکان بە دروست دەر دێن. بە گوێرەی قسەکانی " Maija Lappalainen" پزیشکی باڵای میکرۆبیۆلۆژی کلینیکی لە تاقیگاکانی "HUS" ، لە خەراپترین حاڵەت دا دەکرێ نیوەی وڵامی تاقیکردنەوەکان هەلە بن

یەکەمین ریسک بۆ هەڵەی راست دەر نەچونی تاقیکردنەوە کاتەکەیەتی. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش ئەوەی نیشانەکانی بەباشی دەرکەون ، لە ناو کۆئەندامی سەرەوەی هەناسەدا بە بەربڵاوی سەر هەڵدەدا. لە سەرەتای توش بوون دا ڤایرۆسەکە زۆر لەنێو لوت و زار دا چالاکە. هەربۆیە لەم قۆناغە دا زۆر گرینگە تاقیکردنەوەکە بکرێت، واتە لە چەند رۆژی سەرەتای دەرکەوتنی نیشانەکانی توش بوون.

ئەگەر ماوەیەکی زۆری بەسەر دا چوبێت، دەکرێ ڤایرۆسەکە گواسترابێتەوە بۆ بەشی خوارەوەی کۆئەندامی هەناسە و ئەوکات لە رێگای تێستی لوت و مەڵاشوەوە دەرناکەوێ.

هەروەها ئەگەر تاقیکردنەوەکە زۆر زوو بکرێ، ئەوکاتە رەنگە ڤایرۆسەکە هێشتا زۆر کەم بێت و بەر ئامێری تاقیکردنەوەکە نەکەوێت.

-"Lasse Lehtonen" سەرۆکی بەشی دیاریکردنی نەخۆشیەکان لە نەخۆشخانەکانی " HUS" دەلێت ، بەباوەری زۆرێک لە شارەزایان، دەکرێت بەو چیلکەیەی کە دەیخەنە ناو لوت و زاری نەخۆش دەکرێ لە بەینی ٧٠بۆ ٩٠ لە سەد لە تێستەکان راست دەرچن.

"لێهتۆنێن" دەڵێت، لە راستی دا دەکرێ بلێین لەو تێستانەی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێن یەک لە پێنجیان هەڵە بن و دەرنەکەون.

بێجگە لە کاتەکەی شێوەی هەڵگرتنی تاقیکردنەوەکەش دەکرێ بەهەڵە بێت و ئاکامەکەی دەر نەخات. ئەو چیلکەی بۆ تاقیکردنەوە دەخرێتە ناو لوت و زار زۆر ناخۆشە، بۆ ئەوەی دروست دەربێت دەبێ جوان لەناو لوت دا بیسورێنیتەوەو بزانی چۆن دەبێت . ئەوەش هەمیشە دروست دەرناچێ و بێ کێشە نیە.

Mies tutkii mikroskoopilla näytettä Jyväskylän yliopiston bio- ja ympäristötieteiden laitoksen laboratoriossa.
Jarkko Riikonen / Yle

”کێلا" بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دەست دەکات بە دابەش کردنی هاریکاری نوێ

بەهۆی دۆخی تایبەتی پەتای کۆرۆناوە "کێڵا" دەست دەکات بە دابەش کردنی هاریکاری نوێ. ئەو یارمەتیە سەروی ٧٠٠ ئێورۆ یە ، بۆ مانگێک . داهاتی کەسەکە و ژمارەی مناڵ لەسەر کەم و زیاد بوونی ئەو پارەیە شوێنی نابێت.

ئەو یارمەتیە کاتیەو تایبەت بە پەتایە، هەموو ئەو دایک و باوکانەی کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ناچار بوون لە ماڵ بمێننەوەو بێ کار بون و لە ماڵەوە ئاگایان لە مناڵەکانیانە و داهاتی کاریان لە دەست داوە ، دەتوانن داوای ئەو یارمەتیە بکەن. دایک، باوک یان سەرپەرستی مناڵ، کاتێک مناڵەکەی لە باخچەی ساوایانە، لە رەوزەیە یان لە پۆلی ١تا ٣ی سەرەتاییە ، یان بە هۆیەکی تایبەتەوە پێی راگەیەندراوە کە دەبێ مناڵەکەی لە ماڵ بێت و پێویستی بە چاوەدێریە ، دەتوانێ داوای ئەو یارمەتیە بکات.

هەروەها ئەوکەسانەش کە لە دەرەوەی وڵاتەوە گەراونەتەوەو پێیان وتراوە دەبێ خۆیان قەرەنتینە بکەن، دەتوانن داوای ئەو یارمەتیە بکەن.

ئەوکەسانەی نێردراونە پشوی بێ معاش و ئەوانەش کە بێ کارن، ناتوانن داوای یارمەتی پەتا بکەن. هەروەها ئەو یارمەتیە، ئەوانەش کە لە پشوی دایکانە یان پشوی باوکانەن یان پارەی پێراگەیشتنی مناڵ وەردەگرن ناگرێتەوە.

هاریکاری پەتا بۆ ماوەی دۆخی تایبەتە، واتە لە ١٦|٣ تاکو ١٣|٥|٢٠٢٠ دەبێ . ئەگەر زووتر دۆخی تایبەت کۆتایی بێت ، ئەوا هاریکاریەکەش ئەوکات کۆتایی دێت.

Mies menossa Kelan toimistoon Itäkeskuksessa
/Vesa Moilanen / Lehtikuva

27.4.2020

داوای پۆلیس بەبۆنەی جێژنی رۆژی ١ی ئایار

پۆلیس بەبۆنەی رۆژی ١ی ئایارەوە داوا لەخەڵک دەکات، جێژنی بە کۆمەڵ و بە ژمارەی زۆرەوە هەلگرن بۆ کاتێکی تر. پۆلیس پێی وایە لەم دواییانە دا کۆبونەوەی بە کۆمەڵی گەنجان لە جێژن و بۆنەکان دا زیادی کردوە.

پۆلیس دەلێت لە جێژنی ١ی ئایار دا بە بەربلاوەی چاوەدێری کۆبونەوەو خواردنەوەی خەڵک دەکا ،تاکو دڵنیا بێتەوە لەوەی رێنماییەکان جێ بەجێ دەکەن. پۆلیس لە ئاگاداریەکەی دا داوا لە دایک و باوکان دەکات، چاوەدێری مناڵەکانیان بکەن و رێنوێنیان بکەن کە نێزیکی هاورێکانیان نەکەونەوەو خۆ بپارێزن.

پۆلیس دەڵێت ئێستا هیچ چارەیەکی ترمان نیە بێجگە لەوەی تاقەت بێنین و رێنماییەکان لەبەرچاوبگرین، بۆ ئەوەی زوتر ئەو دۆخە تێپەرکەین و بگەرێینەوە دۆخی ئاسایی.

پۆلیس دەلێت ئەوە ئەرکی هەموومانە، دەبێ هەرکەس لەبەر خۆیەوە هەوڵ بدات لە ماڵەوە بمێنێتەوەو لە کۆبوونەوەو جێژن گرتنی بەکۆمەڵ خۆبپارێزین.

Kaksi järjestyspoliisia takaapäin kuvattuna.
/Eleni Paspatis / Yle

دوکتۆری نەخۆشیە عفونیەکانی مناڵان: مناڵ گەر نەخۆشی تریشی هەبێت، کۆرۆنا بە سەختی ناگرێ.

"تێا نیەمینێن" "Tea Nieminen" دوکتۆری تایبەتی نەخۆشیە عفونیەکانی مناڵان لە نەخۆشخانەی " HUS" پێی وایە ئەو مناڵانەی کە نەخۆشی تریشیان هەیەو لە ریسک دان، ئەگەر کۆرۆناش بگرن لە مناڵانی تر سەخت تری ناگرن.

"نیەمی" پێی وایە بۆ نمونە گەر مناڵێک نەخۆشی "دیابێت"یشی هەبێت و کۆرۆنا بگرێ، لە مناڵێکی ساغ سەخت تری ناگرێ، هێچ بەڵگەیەک نیە کە نیشان بدات ئەو مناڵانەی نەخۆشی تریان لەگەڵە لە مناڵانی ساغ سەخت تر توشی کۆرۆنا دەبن.

وا باوە کە دەڵێن باخچەی ساوایان هێلانەی گەشەکردن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکانن. بەڵام وا پێدەچێ کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم بارەوە جیاوازە. بە گوێرەی لێدوانی "نیەمی" مناڵان زۆر بە نەرمی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگرن و نابنە هۆی بڵاوبوونەوەشی.

"نیەمی" دەڵێت ئەوە لە سەرهەڵدانی ئەو ڤایرۆسە لە چینەوە هەربەو شێوەیە بوە. دواین زانیاریەکانیش لە سوێدەوە هەر ئەوەمان پێ دەڵێن.

lääkäri kuuntelee lapsen keuhkoja
AOP

وا پێدەچی کە لەسەرەتای هاوینەوە رۆژی ١٠٠٠٠ تاقیکردنەوەی کۆرۆنا بکرێ

ئامانجی وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاریەکۆمەڵایەتیەکانە کە تاقیکردنەوەکانی کۆرۆنا لە ماوەی شەو و رۆژێک دا تا ١٠٠٠٠ تێست بباتەسەر. ئێستا لانی زۆری تاقیکردنەوەکان لە شەو و رۆژێک دا بۆ ٣٥٠٠ کەس دەکرێن.

گرینگی بردنەسەری ژمارەی تێستەکان لەوە دایە کە، لەو رێگایەوە دەکرێ پێوشوێنی توش بوانی کۆرۆنا هەڵگیرێ و پێش بە بڵاوبوونەوەی پتری بگیرێ. کاتێک تێستەکان پتر دەکرێن، دەکرێ پێو شوێنی توش بوان هەلگیرێ و قەرەنتینەبکرێن و سنوربەندیەکانی تر کەم بکرێنەوەو بگەرێینەوە بۆ دۆخی ئاسایی.

"ئاننی ڤیرۆلاینێن" راوێژکاری کاروباری پزشکی وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاریەکۆمەڵایەتیەکان رایگەیاند، ئەوکاتە دەتوانین ژمارەیەکی زۆرتر لە توشبوان ببینینەوە و پێوشوێنی توشبوان هەڵگرین، کە هەرکەس کەم ترین نیشانەکانی لێ دەرکەوتن تێستی بۆ بکرێ.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند کە پێمان وایە لە سەرەتای مانگی " ٦" دا دەتوانین بگەینە ئەو ئاقارەی کە لە شەو و رۆێک دا ١٠٠٠٠ کەس تێست بکەین. دەبێ لە مانگی مای دا بگەینە رۆژی ٧٥٠٠ تێست.

Koronavirusnäytteitä
/Pasi Takkunen / Yle

ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە فینلاندیەکان داوای راگرتنی دانەوەی قەرزی ماڵیان کردوە

بە پێی راپرسیەک کە " Yle" لە بانکەکانی کردوە ، ژمارەیەکی زۆر لە فینلاندیەکان پێوەندیان بە بانکەکانیانەوە گرتوەو بە هۆی قەیرانی کۆرۆناوە داوای راگرتنی دانەوەی قەرزی ماڵەکانیان کردوە.

بە تەنها بانکی " OP" لە سەرەتای ئەو حەوتوەدا پێداچونەوەی بۆ پتر لە ٣٠٠٠٠ داواکاری کردوە. ئەگەر بانکەکانی "Aktia" و "Nordea" لێ زیاد بکرێ ، پتر لە ٦٠٠٠٠ فینلاندی داوای راگرتن و دواخستنی دانەوەی قەرزی ماڵیان کردوە. بانکەکان ئاماری دروستی داواکارانیان ناڵێن، بەڵام بە دەیان بەرابەری کاتی ئاسایی داواکاری خەڵکیان پێ گەیشتوە.

" Kaisu Christie" لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری قەرزی ماڵ لە ئۆسوس بانک پێی وایە ئەوەی کە ژمارەیەکی ئاوا زۆر لە خەڵک لەو حەوتوانەی دوایی دا رویان کردۆتە بانکەکان، نیشانەی تەنگەژەی ئابوری و بێ کارکەوتنەوەی خەڵکە.

بەشیوەیەکی گشتی قەرزی ماڵ یەکێک لە خەرج و دەرچوە سەرەکیەکانی فینلاندیەکانە. هەر لە مانگی ئادارەوە کاتێک دەرکەوت کە کۆرۆنا بوە بە پەتایەکی گشت گیر، خەڵک دەستیان کرد بە داوای راگترن و دواخستنی قەرزەکانی ماڵیان.

دەکرێ راگرتن و دواستنی دانەوەی قەرزەکان بە پارە بێت. بەڵام بانکەکان ئێستا لە دەورانی کۆرۆنا دا ئەو خزمەتگوزاریە بەبێ بەرابەر پێشکێش دەکەن.

Avaimet asuntolainapapereiden päällä.
Kimmo Hiltunen / Yle

24.4.2020

ئەنجومەنی وەزیران ستراتیژی ئاوێتە دەگرێتە بەر

سەرۆک وەزیران " ساننا مارین" رایگەیاند کە ئەنجومەنی وەزیران بریاری داوە کە ئەوەی پێی دەوترێ ستراتیژی ئاوێتە " بگرێتە بەر، ئەوەش بەو واتایەیە کە سنوردار کردنەکان پلە بە پلە هەڵگیرێن، هاوکات تاقیکردنەوەکان پتر بکرێن ، بۆ ئەوەی بتوانرێ ئەوانەی توشی پەتا بوون بدۆزرێنەوەو قەرەنتینە بکرێن.

"مارین" وتی ئامانجمان لەم کارە ئەوەیە، وردە وردە بگەرێینەوە بۆ دۆخی ژیانی ئاسایی، هاوکات دەبێ بتوانین دۆخی دروست بووی ئەو پەتا یەش کۆنترۆڵ بکەین.

کاتێک سنوردار کردنێک لادەبردرێ، ئەنجومەنی وەزیران بە وردی چاوەدێری بارودۆخەکە دەکات ، داخوا هەموشتێک بەباشی دەچێتە پێش ئەوجار بریاری نوێ دەردەکات. بۆ نمونە لە حەوتوی داهاتو دا ئەنجومەنی وەزیران بریار لە سەر ئەوە دەدات داخوا قوتابخانە و خوێندنگەکان بە داخراوی دەمێننەوە یان بەر لە کۆتایی ساڵی خوێندن قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن بگەرێنەوە قوتابخانەو خوێندنگەکان.

"مارین" وتی پێویستە خەڵک خۆیان بۆ ئەوە ئامادە بکەن کە بۆی هەیە دۆخی کۆرۆنا تاکو ماوەیەکی دوورو درێژ رێگە نەدات هەلومەرجی ژیانیان بە تەواوی ئاسایی بێتەوە.

بەگوێرەی قسەکانی "مارین"، بۆی هەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو کێشانەی پەتای " COVID-19" لەگەڵ خۆی هێناونی وابە خێرایی دەست بەرداری ژیانی مرۆڤایەتی نەبن، بەڵکو ئەوە مرۆڤە کە ناچارە فێرببێ لەگەڵ ئەو پەتایەش ژیان بەسەر بەرێ، تاکو پێکوتەیەکی دروستی بۆ پەیدا دەکرێ.

Pääministeri Sanna Marin hallituksen koronatilannetta koskevassa tiedotustilaisuudessa 22. huhtikuuta
/Antti Aimo-Koivisto / Lehtikuva

پۆلیس دەتوانێ لە یەکی مای (رۆژی کرێکار) پارکەکان داخات

وەزیری ناوخۆ " ماریا ئۆهی ساڵۆ" رایگەیاند کە بۆ پێشگیری کردن لە ئەگەری بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا ، رۆژی " 1.5" شارەوانیەکان و پۆلیس دەتوانن پارکە گشتیەکان داخەن.

لە وتوێژی بەرنامەی بەیانی کاناڵی " Yle " رۆژی پێنج شەممە، " ئۆهی ساڵۆ" رایگەیاند کە ئێستا ئێمە لە فینلاند لە دۆخێکی ئاسایی دا ژیان بەسەر نابەین و دەورانی کۆرۆنایە، تا ئێستا هیچ چارەسەر و پێکوتەیەکی دڵنیاکەرەوە لەبەردەست نیە و کاتێکی زۆری پێویستە بۆ ئەوەی بگەرێنەوە بۆ دۆخی ئاسایی ژیان. هەروەها وەبیری هێنایەوە کە پێویستە رێنماییەکانی خۆپاراستن لەبەرچاو بگیرێن.

ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند کە زۆرێک لە سنوردار کردنەکان هەڵگیراون، بەڵام ئەوەی گرینگە لەبەر چاومان بێت ئەوەیە کە پاکوخاوێنی و رێنماییەکانی خۆپاراستن لەبەر چاو بگرین. ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند هاوکات لەگەڵ کەم کردنەوەی سنوردارکردنەکان،گرینگە تاقیکردنەوەکان لە پێناوی دیتنەوەی هەڵگرانی ئەو پەتایەدا پتر بکرێن.

Vapputarjoilu, simaa ja munkkeja.
Arja Lento / Yle

بەرێوەبەرایەتیەکانی هەرێمایەتی و تەندروستی لێکۆڵینەوە بۆ ماڵ و ناوەندەکانی بەساڵداچوان دەکەن

بەرێوەبەرایەتی هەرێمی و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی لێ پێچینەوە بۆ کەمو کوریەکانی ناوەندەکانی مانەوەی بەساڵداچوان لە بابەت توش بوونی پەتای کۆرۆناوە دەکەن. هەوڵ دەدرێ کە لەماوەی پەتای کۆرۆنا دا لێپرسراوانی شارەوانیەکان لەم پێوەندیەدا چالاک تر بن.

مردن لە ماڵ و ناوەندەکانی مانەوەی بەساڵداچوان لە رۆژانی رابردوودا بە بەربڵاوی لە مێدیاکانەوە باسی لێوە کراوە. بەرێوەبەرایەتی هەرێمەکان لە راگەیاندنێک دا دەڵی ئەو مردنانە و بلاو بوونەوەی پەتا لەو ناوەندانە بە دڵنیاییەوە ئەوە ناگەیەنێت کە ئەو ناوەندانە سەرپێچیان کردوە.

لێکۆڵینەوەکانی بەرێوەبەرایەتی هەرێمەکان و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی بۆ ئەو ناوەندانەیە کە هەست دەکرێ سەرپێچیان کردوە. سەردان و لێکۆڵینەوەکانی ئەو لێژنانە رەنگە بەهۆی راپۆرتێکەوە بێت کە پێیان دراوەتەوە، یان دەرکەوتنی سەرپێچی لە رێگای ترەوە. پێداچونەوەو چاوەدێری بۆ ئەو ناوەندانە لە پلەی یەکەم دا ئەرکی شارەوانیەکانە.

کۆمپانیا خزمەتگوزاریەکان ئەرکی سەرشانیانە، لە ناوەندەکانی راگرتنی بە ساڵدا چوان، یاساکان و رێنوێنیەکانی کاربەدەستان لە بەر چاو بگرن. پێشتر "Yle " باسی لەوەکرد کە یەکیەتی پەرستاران سەرسورمانی خۆیان بۆ ئەوە راگەیاندوە کە چۆن زۆرێک لەو ناوەندانە سەرپێچی لە رێنوێنیەکان دەکەن. هەروەها کەمی پێویستیەکانی خۆپاراستنیشیان هەیە

Hoitaja työntää vanhusta pyörätuolissa Tervossa hoivakoti Vuokossa.
/Toni Pitkänen / Yle

23.4.2020

هاریکاریە داراییەکانی ناوەندی بازرگانی فینلاند شکایەتی گەیاندە بەر دەم سەرۆکی دیوانی دادوەری

سەبارەت بە هاریکاریە داراییەکانی ناوەندی بازرگانی فینلاند، چەندین نارەزایەتی گەیشتونە بەردەم سەرۆکی دیوانی دادوەری. لە سەرەتای هەفتە دا چوار نارەزایی گەیشتون. قەزیەکە پێوەندی بەو هاریکاریە تایبەتانەوەیە کە بەهۆی دۆخی کۆرۆناوە دابەش کراون.

بەهۆی دۆخی تایبەتی کۆرۆناوە ئەنجومەنی وەزیران قەولی " 1,5"میلیارد ئێورۆ یارمەتی راستەوخۆی بە کۆمپانیاکان داوە. لەو پارەیە " 800" میلیۆن ئێورۆی لە رێگای ناوەندی بازرگانیەوە، "400 " میلیۆن لە رێگای دائیرەی کار و " 250" میلیۆنی لە رێگای شارەوانیەکانەوە دابەش دەکرێ. شارەوانیەکان دو هەزار ئێورۆ یارمەتی ئەو کەسانە دەکەن کە تەنیا خۆیانن و کرێکاریان نیە، دائیرەی کار یارمەتی ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە لە ٢تا٥ کەس کاری تێدا دەکات و لە سەروی ٥ کەسەوە لە لایەن ناوەندی بازرگانی فینلاندەوە یارمەتی پێ دەکرێ.

لەو رۆژانەی رابردوو گلەیی و گازندەیەکی زۆر هاتۆتەوە سەر ناوەندەکانی دابەش کردنی ئەوهاوکاریانە، زۆر کەس پێیان وایە بەجێی ئەوەی بدرێت بۆ دانی کرێی شوێنەکان و معاشی کرێکاران، دراوە بۆ تازەکردنەوەی کارەکانی تری کۆمپانیاکان.

وەزیری کار میکا لینتیلا" Mika Lintilä " وتی لە بابەت دابەش کردنی هاریکاریەکان لەلایەن ناوەندی بازرگانی فینلاندەوە خەریکی لێکۆڵینەوەیەکی ناوخۆین .

Business Finlandin logo ja Ely-keskuksen logo.
Heikki Saukkomaa / Lehtikuva & Kalevi Rytkölä / Yle

ئاپی "112 Suomi " بەشێکی تایبەت بە زانیاری لەسەر کۆرۆنای زیاد کرد

ئاپی مۆبایلی" 112 Suomi" بەشیکی لە پێوەندی بە زانیاریەکانی پێوەندی دار بە کۆرۆنا زیاد کرد. ئەو بەشە بە خێرایی گەشەی پێدرا، بۆ ئەوەی زانیاریەکان بە خێرایی بە خەڵک بگەیەندرێن وی یارمەتی دەر بێ.

ئاپی" 112 Suomi"ی مۆبایل، کاتێک کەسێک کێشەی هەبێت و پێوەندی بکات، شوێنەکەی دەست نیشان دەکات و هاوکاری کردنی خێراتر دەبێت. نیزیکەی "1,6 "میلیۆن کەس لە فینلاندیەکان ئەو ئاپەیان دابەزاندۆتە نێو مۆبایلەکانیان. لە رێگای ئەوئاپەوە خەڵک پیوەندیان گرتوەو کەسانێک کە پێویستیان بە فریاکەوتن هەبوە شوێنەکەیان دەست نیشان کراوە. زانیاریەکانی لێپرسراوان بۆ خەڵکیش لە رێگای ئەو ئاپەوە دەگەنە خەڵک.

لە پلەی یەکەم دا ئامانج ئەوەیە کە زانیاریەکانی پێوەندیدار بە کۆرۆنا بگەنە خەڵک، لەداهاتوش دا هەوڵ دەدرێ زانیاری لێپرسراوان لە رێگای ئەو ئاپەوە بگەنە خەڵک. ئەو ئاپە بۆ گەیاندنی زانیاری گرینگ و پیویست بە خەڵک کەڵکی لێ وەردەگیرێ.

بەکارهێنەران پێویستە ئاپەکانیان بە رۆژ بکەنەوە بۆ ئەوەی بە بەردەوامی زانیاریەکانیان پێ بگەن.

112-sovellus kännykässä
/Ismo Pekkarinen / AOP

پەتای کۆرۆنا بۆ پیاوان زۆر دژوارترە تاکو بۆ ژنان

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە هەموو دونیا لە بابەت " COVID-19" کۆکراونەوە، ئەو پەتایە پتر پیاوان دەکوژێ نەک ژنان. جیاوازیەکە لەوەی دا نیە کە کام رەگەز پتر دەیگرن، بەڵکو لەوە دایە پیاوان زۆر بە دژوارتر دەیگرن و زۆرتر پێ دەمرن.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بارەی نەخۆش کەوتن و گیان لەدەست دانی ژنان و پیاوان بە " COVID-19" لە ماڵپەری " Global Health 5050 (siirryt toiseen palveluun)" کۆکراونەوە ، لە فینلاند لەو پیاوانەی ئەو پەتایەیان گرتوە " 2,3" لەسەد و لە ژنان " 0,8" گیانیان لە دەست داوە.

ئێستا جارێ لە سەرەتای ئەو تۆفانە داین، بەڵام لێکۆلەرەوان هیواخوازن کە کاربەدەستان زانیاریەکان لەم بارەوە بە وەخت و بە دروستی بڵاوبکەنەوە، بۆ ئەوەی هەموولا لێی ئاگادار بن.

ئەو جیاوازیانە بۆ لێکۆلەرەوانی ئەو بوارە بێگانە نین. لە هەموو گیان لەبەران دا ئەوەی لە بەرابەر نەخۆشی و پەتا دا کەمتر خۆی رادەگرێ رەگەزی نێرینەیە نەک مێینە. لە مرۆڤیش دا ئەوە هەیە کە بەرگری لەشی ژنان لە بەرابەر نەخۆشی و پەتا دا بەهێز ترو خۆراگر ترە تاکو پیاوان.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی " COVID-19" دا چینیەکان وتیان ئەو جیاوازیە بە هۆی شیوەی کار و ژیانی پیاوان و ژنانە. دواتر باس لە هۆکارە بیۆلۆژیکیەکان کرا. بە دڵنیاییەوە هۆیەکان زۆرن. بۆ نمونە ئەوانەی لە هەموو دونیا بەهۆی کۆرۆناوە مردن زۆربەیان نەخۆشی دڵ و کۆئەندامی هەناسەدانیان هەبوو و زۆربەیان لە پیاوان بوون نەک لە ژنان.

Kaksi suojavarusteisiin pukeutunutta hoitajaa auttaa vanhaa miestä, joka makaa lavitsalla.
/Rex Features / AOP

22.4.2020

هەموو کۆبوونەوەیەکی پتر لە ٥٠٠ کەسی تاکو کۆتایی مانگی ٧ قەدەغە دەکرێن.

رۆژی چوارشەممە سەرۆکوەزیرانی فینلاند "ساننا مارین" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند، هەموو کۆبوونەوەیەکی پتر لە ٥٠٠ کەسی تاکوو " 31.7 " قەدەغە دەکرێن

هەموو جێژن و کۆبونەوەو ئاهەنگەکانی کۆتایی هاوین و سەرەتای پایز، تاکو سەرەتای مانگی "6 " بریاریان لەسەر دەدرێ. ئەنجومەنی وەزیران لە حەوتوی داهاتو دا بریار لەسەرخوێندنگەو قوتابخانەکان دەدات.

ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی تا رادەیەکی زۆر هەلومەرجەکە کۆنترۆڵ کراوە ، دەکرێ وردە وردە لەو قۆناغە بچینە دەر و سنوردارکردنەکانی پێوەندی دار بەو پەتایە کەم کەینەوە.

" مارین" وتی ناکرێ هەموو سنوردارکردنەکان بە جارێک ئازاد بکرێن، تا ئێستاش مەترسی ئەو پەتاییە دەبێ گرینگی پێ بدرێ.

ئامانجەکانئ دەوڵەت ئەوەن چەندی بکرێ پێش بە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لەنیو کۆمەڵگا بگیرێ ،لە کەرتی تەندروستی دڵنیابینەوە و پارێزگاری لەو کەسانە بکەین کە ئەو پەتایە مەترسیە بۆ سەر گیانیان.

Festariyleisöä Robin Packalenin Ruisrock-keikalla.
/Nelli Kenttä / Yle

21.4.2020

ئایە هیچ هیوایەک بۆ بەرنامەو جێژنە هاوینیەکان هەیە؟ شارەزایان پێیان وایە هەلومەرجەکە باش نیە.

ئەنجومەنی وەزیران بەنیازە بەر لە کۆتایی مانگی ئاوریل سەبارەت بە بئاهەنگ و جێژنە هاوینیەکان رونکردنەوە بدات.

ئەو جێژن و کۆبوونەوەو بەرنامانەی لە هاوینان دا لە فینلاند بەرێوە دەچن وبە هەزاران کەس بەژداریان تێدا دەکان، ئاستەمە باوەر بەوە بکرێ کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتەواوی تێکیان داتەوە، بەڵام بریاری هەلوەشاندنەوە یان بەرێوەچونیان جارێ نەدراوە.

ئامادەکاری بۆ زۆرێک لەو ئاهەنگە گەورانە سەرەرای دۆخێ گوماناوی هەروا بەردەوامە.

لێپرسراوی فێستیواڵی گەورەی مۆسیقای رۆکی "ئیلۆساری" پێتری ڤاریس" Petri Varis" دەلێت سەرەرای دۆخی گوماناوی ئێستا، بەردەوام خەریکی ئامادەکارین بۆ فێستیڤالی هاوینە، بەڵام خۆمان لە بریاراتی گران قیمەت دەبوێرین و بە کەمترین ژمارەی کرێکارەوە ئیشەکان دەکەین.

"فێستیواڵی رۆکی ئیلۆساری" بەپێی خشتەی پێشو لە ناوەراستی مانگی ٧ دا بەرێوە دەچێ .سێ رۆژ دەکێشێ و چاوەرێ دەکرێت پتر لە ٦٠٠٠٠ کەس تێیدا بەشداری بات.

لە حەوتوی رابردوو دا سەرۆک وەزیرانی فینلاند "ساننا مارین" وتی بەر لە کۆتایی مانگی ئاوریل، ئەنجومەنی وەزیران رێنوێنیەکانی خۆی سەبارەت بە بەرێوەچونی فێستیواڵە هاوینیەکان دەدات.

لە یەکەمین بریارەکان کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ،دران قەدەغە کردنی کۆبوونەوەی پتر لە ٥٠٠ کەس بوو. بەدوای ئەوەدا بریاری قەدەغە کردنی پتر لە ١٠ کەس لە شوێنە گشتیەکان درا.

شارەزایان پێیان وایە ئازاد کردنی بەرنامە و فێستیواڵە هاوینیەکان جارێ لەم هاوینەدا کارێکی ئاقڵانە نیە.

ئیلکا یولکونێن" Ilkka Julkunen " پرۆفیسۆری بەشی ڤایرۆس ناسی لە زانکۆی تورکو، پێی وایە رێگە دان بە بەرێوەچونی کۆبوونەوەو فێستیواڵی گەورەی هاوینە بەهیچ جۆر لەم هەلومەرجەدا ناچێتە ئەقڵەوە. ئەو دەڵیت لە فێستیڤاڵەکان دا خەڵک زۆر لە یەکەوە نێزیکن و باشترین شوێن بۆ بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکانی کۆی هەناسەدان ئەو شێوە کۆبوونەوانەن. هەربۆیە پێویستە هەموو فێستیڤاڵ و کۆبوونەوە بەهاری و هاوینیەکانی ئەوساڵ تێک بدرێنەوە.

رۆژی رابردوو " TH" رایگەیاند کە زۆربەی ئەوانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە کۆبوونەوەی خەڵک لەدەوری یەکەوە توش بوون. هەر کۆبوونەوەیەکی گەورە لە بەد شانسیەوە دەتوانێ بە دەیان کەس لێوەی توشی کۆرۆنا بێت.

زانای بواری "ڤایرۆس ناسی زۆنا " پرۆفیسۆر ئۆللی ڤاپالاهتی "Olli Vapalahti " دەلێت، لە دونیادا یەکێک لەو رێگایانەی زۆرترین ژمارەی خەڵک تێیدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، جێژن و کۆبونەوەکانی خەڵک بوون لە دەوری یەک، کە یەک کەس دەتوانێ چەندین کەسی تر توش بکات.

"ڤاپالاهتی" دەلیت من بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوە نیم کە جارێ ئەو هاوینە ئەو جێژن و ئاهەنگە گشتیانە ئازاد بکرێن. دەکرێ لە دەست پێکی ئاهەنگێک دا یەک کەس هەڵگری ڤایرۆس بێت، بەڵام لە کۆتایی ئاهەنگەکە دا ژمارەیەکی زۆر.

بە گوێرەی زانیاریەکانی " Yle" رۆژی ٢٢|٤ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە بۆ بیرکردنەوەو گوێگرتن لە شارەزایان لەسەر ئەوەی کە دەبێ چی بکرێ.

زانیاری ئەوە لەبەر دەست نیە، داخوا لە رۆژی ٢٢|٤ لە بابەت کەم کردنەوەی سنوربەندیەکانەوە بریار دەدات یان نا.

لە وڵاتانی تر کۆبوونەوەی گەورە و ئاهەنگە گشتیەکان دوای هەموو سنوردارکردنەکانی تر ئازاد دەکرێن. حەوتوی رابردوو کۆمیسیۆنی ئوروپا لە رێنماییەکانی دا بۆ ئەندامانی ئەو یەکیەتیە، داوای کرد کە کۆبنەوەی گەورەی وەک فێستیواڵ و ئاهەنگی گشتی جارێ بیر لە ئازاد کردنیان نەکرێتەوەو دوای هەموو شتێک بخرێن.

Ilosaarirockin yleisöä
/Jami Ivanoff / AOP

لە فینلاند ژمارەی تۆمارکراوانی نوێی کۆرۆنا ٨٥ کەس بوو

رۆژی دووشەممە ٢٠|٤ ناوەندی تەندروستی فینلاند رایگەیاند، ئەمرۆ ٨٥ توش بووی نوێی کۆرۆنا لە فینلاند تۆمار کراون ، بەوەش تێکرای توشبوانی تۆمار کراو ژمارەیان گەیشتە ٣٨٦٨ کەس.

هەر بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی تەندروستی، ژمارەی ئەو کەسانەی لە فینلاند بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە ٩٨ کەسە و لە رۆژی یەکشەممەوە تا دوشەممە ٤ کەس مردوون. ئەو ژمارەیە تۆماری ئەو دەیان کەسە لە خۆی ناگرێت کە لە ماڵ و ناوەندەکانی پێراگەیشتنی بەساڵداچوان گیانیان لە دەست داوەو تا ئێستا هۆی مردنەکەیان پشت راست نەکراوەتەوە. تەنیا لە نەخۆشخانەو ناوەندەکانی پێراگەیشتی سنوری هێڵسینکی و ئوسیما ئەو حاڵەتانە بەینی ٥٠ تا ٦٠ کەسن.

بەگوێرەی زانیاریەکانی (THL ) ئێستا لە فینلاند ٢٠٩ کەس لەو کەسانەی کۆرۆنایان هەیە لە نەخۆشخانە لە ژێر چارەسەری و چاوەدێری دان. ٦٧ کەس لە بەشی چاوەدێری چر چارەسەریان بۆ دەکرێ.

Helsingin Haartmanin sairaalan ikkunoissa on lappu, jossa pyydetään koronavirustartuntaa epäileviä soittamaan sairaalan ennen sisääntuloa.
/Silja Viitala / Yle

ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بە هۆی کەم بوونەوەی خشتەی هاتوچۆی پێویستیە گشتیەکان

لە زۆرێک لە شارەکانی فینلاند بەهۆی کۆرۆناوە، بەرنامەکانی هاوینەی پاس کەم کراونەوە یان کەم دەکرێنەوە.

کۆمپانیای ئوتوبوس(پاس)ی هێڵسینکی و دەوروبەر ( (HSL) لە رۆژی دوشەممەوە دەست دەکات بە کەم کەدنەوەی نۆبەتەکانی هاتوچۆی هاوینەی. (HSL) رایگەیاند کە لە مانگی ئادار دا ژمارەی ئەوانەی بە پاس هاتوچۆیان کردوە پتر لە ٧٠ لەسەد بە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمی کردوە.

لە ئۆوڵو رۆژی ٢٧|٤ بەرنامەی کاتی هاوینەی هاتوچۆ دەست پێدەکات. تامپێرێ دوای چەند حەوتویەکی ترلە ١١|٥ دەست پێدەکات. کۆمپانیایی پاسی ( Nyssen) کە تایبەتە بە دەوروبەری تامپێرێ ، بریاریداوە ئەوساڵ بەرنامەی کاتی هاتوچۆ چاپ نەکات و لە هیچ ویستگەیەکیش هەڵیان ناوەسێت، چونکە بۆی هەیە گۆرانی خیرا بێتە پێش.

لە هێندێک لە شارەکان بەرنامەی هاتوچۆی هاوینە پێش خراوەو دەستی پێ کردوە. کۆمپانیای هاتوچۆی شاری یواسکولە لە کۆتاییەکانی مانگی ئادارەوە بە گوێرەی کاتی هاوینە پاسەکانی هاتوچۆ دەکەن، لە رۆڤانیەمیش لە سەرەتای مانگی ئاوریلەوە بەپێی بەرنامەی هاوینە هاتوچۆ دەکرێ. بەگوێرەی زانیاریەکانی شارەوانی ژمارەی هاتوچۆکاران لە مانگی ئادار دا کەمتر لە ٢٠٪ی کاتی ئاسایی بوە.

هەروەها لە مانگی ئادار دا شاری سەینەیۆکی و لە سەرەتای مانگی ئاوریلیش دا شاری واسا هاتوچۆی پاسەکانیان بە گوێرەی خشتەی هاوینە دەست پێ کردوە.

Busseja Nobinan Roihupellon varikolla.
Petteri Sopanen / Yle

گوتارە ناتەباکانی ئاژانسی هاریکاری نیشتیمانی لە بابەت پێویستیەکانی خۆپاراستن کە لە رێگای ( Sarmaste)وە کردرابوون

رۆژی دوشەممە ٢٠|٤ ئاژانسی هاریکاری نیشتیمانی دوو بۆچونی جیاوازی لەبابەت شیاوی بەکارهێنان یان نەشیاوبوونی ئەو دەمامک و ماسکانەی لە رێگای بازرگان "ئۆنی سارماستێ"( Onni Sarmasteelta) وە کردرابوون دایە دەر.

سەرۆکی کاتی ئاژانسی هاریکاری نیشتیمانی، "یاننێ کەنکەنێن"(Janne Känkänen ) لە وتوێژ لەگەڵ راگەیاندنی ئولێ(Yle )وتی کە هیچ کام لەو دەمامک و ماسکانە شیاوی بەکار هێنان نین.

رۆژی دوشەممە دواتر لە لایەن ئاژانسی هاریکاری نیشتیمانیەوە ئیمێڵێک بۆ ئولێ نێردرا، تێدا نوسرابوو بەشی زۆری ئەو ماسک و دەمامکانە بۆ ماڵ و ناوەندەکانی پێراگەیشتنی بەساڵداچوان شیاوی بەکار هێنانن، ئەوە پێچەوانەی قسەکانی سەرۆکی ئەو ناوەندە بوو.

Huoltovarmuuskeskuksen välittämä kuva Etelä-Suomessa sijaitsevasta varmuusvarastosta.
/Huoltovarmuuskeskus

شارەزایان نیگەرانن: کێشەی مناڵان و بە تەنیا مانەوەی خەڵک بە شاراوەیی دەمێنەوە

سنوردارکردنەکانی دەورانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەگەر لەلایەکەوە گیانی ئەوکەسانەی مەترسیان لەسەرە دەپارێزێ، لەلای تریشەوە کێشە بۆ ئەو بنەماڵانەی ناچارن مناڵەکانیان لەماڵەوەبن و ئەوانەش کە بە تەنیا دەژین دروست دەکات. لە ماوەی رابردوو دا پۆلیس بە رادەیەکی زۆر پتر بانگ کراوە بۆ ماڵەوەو، زۆربەشی پێوەندی بە شەرو کێشەی بنەماڵەییەوە هەبوە.

شارەزایان دەڵین دەبێ بە زوویی هاریکاریە کۆمەڵایەتی و دەرون ناسیەکان لەم بوارە دا پتر بکرێن بۆ ئەوانەی پێویستیان پییە.

مامۆستای بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی رۆژهەلاتی فینلاند پرۆفیسۆر "یوها هەمەلاینێن" ( Juha Hämäläinen) پێی وایە ئەنجومەنی وەزیران ئەرکی سەرشانیەتی بەزووی لەم بارەوە هاریکاری و بەرنامەکانی پتر بکات.

"هەمەلاینێن" پێی وایە کە بێکار کەوتنەوەی خەڵک و کێشەی ئابوری هۆی سەرەکین بۆ دروست بوونی کێشە لە نێو بنەماڵەکان دا و ، دروست بونی کێشەی قەلەقی و دەروونی. پێویستە لە رێگای هاریکاری جۆراوجۆرەوە ، هەربۆیە پێویستە ئەو کێشە داراییانە بە لانی کەمی خۆیان بگەیەندرێن.

Kaksi lasta seisoo kahden huoneen oviaukoissa.
Henrietta Hassinen / Yle

"HUS" بەکار هێنانی پێویستیەکانی خۆپاراستن لە نەخۆشخانەکان پتر دەکات

بەرێوەبەری نەخۆشخانەکانی هێڵسینکی و ئوسیما "HUS" بریاری داوە بەکارهێنانی دەمامک و پێویستیەکانی خۆپاراستن پتر بکات.

ئەوەش لە پێناوی کەم کردنەوەی ریسکی توش بوون بەکۆرۆنایە لەو کەسانەوە کە بۆی هەیە ئەو نەخۆشیەیان گرتبێت و ئێستا نیشانەکانیان لی دەر نەکەوتبن.

لە راگەیەندراوەکەی "HUS" دا هاتوە کە لە پێناوی خۆراگری و پاراستنی کادری نەخۆشخانە و سەلامەتی نەخۆشەکان دا زۆر گرینگە کە پێویستیەکانی خۆپاراستن بە چری بەکار بێندرێن.

Ensihoitaja Sirkku Lähteenmäki suojavarustuksessaan.
/Markku Lähdetluoma / Yle

20.4.2020

چی لە بارەی کۆرۆناوە دەزانین؟ وەڵامی پسپۆران

پسپۆری نەخۆشیە واگیریەکان، یاریدەدەری پرۆفیسۆر تاریا سیرۆنێن(Tarja Sironen ) لە زانکۆی هێلسینکەوەو یوسسی سانێ ( Jussi Sane) زانای بواری بایۆلۆژی و پەتاو نەخۆشیە گوێزراوەییەکان ، لە تی هۆ ڵ (THL ) وڵامی پرسیارەکانمان دەدەنەوە کە چی لە بابەت پەتای کۆرۆنایی نوێوە دەزانین.

چ زانیاریەک لە سەر ئەو ڤایرۆسە هەیە؟

سیرۆنێن: زانیاری لەسەر ئەو ڤایرۆسە زۆرە. پێکهاتە و ژێنەکانی دەناسین، هەروەها باشتر دەتانین لەوەش تێبگەین کە، بۆچی سارس/کۆڤ-٢(SARS-CoV-2) ئاوا خێرا بڵاو دەبێتەوە. هەوروەها زۆرشت لەبابەت گەشەکردنی ئەو ڤایرۆسەو خۆراگری لەشمان لە بەرابەی دا فێر بوین. ئێستا باش لەوە تێگەیشتوین چۆن ئاکتیڤی ئەو ڤایرۆسە دابەزێنین و بە چ شێوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ بکەین و چۆن تێست بۆ هەڵگرانی ئەو ڤایرۆسە بکەین.

سانێ: بە بەردەوامی لەو ڤایرۆس و پەتایەوە فێر دەبین و دەیناسین. زانیاریەکان لە بارەیەوە باش گەشەیان کردوە. ئێستاش زۆر پرسیاری بێ وڵام هەن، ئەوەی کە کەسانێک کە گرتویانە و هیچ نیشانەیەکیان لێ دەرنەکەوتوە، ٢٠٪ یان ٨٠٪ ئەوە زۆر نارونە، ئەوەی کە ئەو کەسانەی گرتویانەو نیشانەکانیان لێ دەرنەکەوتوون چەندە لە بڵاوکردنەوەی دا شوێن دانەرن، ئەوەی پرژانی دڵۆپێک لە دم و لوتەوە چەندە لەسەر گرتنەوەو بڵابوونەوەی شوێنی هەیە، دەرسەدی دروستی مردن لە تێکرایی ئەوانەی توشی دەبن چەندە، ئەو ریسک و خەتەرانەی کە هەن چین و ئەوانەی توشی بوون تا کەی دەکرێ ئەو نەخۆشیە بڵاو بکەنەوە.

Tutkija Tomas Strandin laboratoriossa.
Kalevi Rytkölä / Yle

چەندە بۆی هەیە ئەو ڤایرۆسە گۆرانی تێدا پێک بێت؟

سیرۆنێن: ڤایرۆس گۆرانی تێدا پێک دێت، بەڵام تا ئێستا سارس "کۆڤ-٢" ( SARS-CoV-2) زۆر بە ‌هێواشی گۆرانی تێدا پێکهاتوە. ئەو ڤایرۆسە زۆر باش خۆی لەگەڵ مرۆڤ گونجاندوە. زۆر گرینگە کە بە باشی چاوەدێری ئەو ڤایرۆسە بکرێ ، بۆ ئەوەی لە هەموو گۆرانێکی بە زووی ئاگادار بینەوە.

سانێ: ئەوەی کە سەد لە سەد دڵنیایین ئەوەیە کە ئەو ڤایرۆسە گۆرانی بەسەردادێ، بەڵام ئەوە بەمانای ئەوە نیە کە بەلای خەراپتر بوون دا دەگۆرێ.

تا چ رادەیەک چۆنایەتی ئەو ڤایرۆسە ناسراوە؟ ئایە بۆی هەیە دەرمانی چارەسەری بۆ پەیدا ببێ؟

سیرۆنێن: تا ئەندازەیەکی زۆر ئاگاداری چۆنایەتی ئەو ڤایرۆسە هەین، بۆ نمونە ئاگاداری ئەوەین کە بۆچی وا بەخێرایی لە نێو ژێنەکانی لەشی مرۆڤ دا گەشە دەکات. هەروەها ئەوەش دەزانین کە دەبێ چیبکەین بۆ ئەوەی ئەو ڤایرۆسە نەگوێزرێتەوە بۆ ناو سلول و بەشەکانی تری لەش. ئێستا خەریکن بۆ دروستکردنی دەرمانی چارەسەری ئەو پەتایە، بەڵام پێویستە لە پێشدا لە ئەگەرەکانی تری ئەو چارەسەرە دڵنیا بینەوەو بە جوانی تاقیکردنەوەی بۆ بکرێ و مەترسی تری نەبێت.

سانێ: بەبەردەوامی شتی تازە لەسەر چۆنیەتی ئەو ڤایرۆسە دەزانین، بەڵام بۆ لێکۆڵینەوەیەکی بنچینەیی کاتی پێویستە. بەڵی بە دڵنیاییەوە دەکرێ دەرمانی چارەسەری بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیدا بکرێ و لە هەموو دونیاش لێکۆڵینەوەو تاقیکردنەوە بە بەردەوامی لە ئارادایە. ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە دەرمانێکی تایبەتی بۆ رەنێو بێندرێ، هاوکات ئەو دەرمان و چارەسەریانەش کە هەن لەسەر کۆرۆنا تاقی دەکرێنەوە.

kaksi maskia pöydällä
CE-merkintä kertoo suojaimen täyttävän eurooppalaiset terveys- ja turvallisuusvaatimukset. Kuvituskuva.Marja Väänänen / Yle

ئەگەر ئەو پەتایە زۆر بە بەربڵاوی بڵاو بێتەوە، بەچ دەرمانێک لە فینلاند چارەسەری نەخۆشەکان دەکەن؟

سیرۆنێن: ئێستا نەخۆشەکان بە گوێرەی نیشانەکانی نەخۆشیەکە چارەسەریان بۆ دەکرێ. لە دونیا دا چەندین جۆری دەرمانی نەخۆشی و پەتاکانی تر بەکار دێنن و تاقیان دەکەنەوە بزانن کامیان دەتوانێ چارەسەری پەتای کۆرۆنای پێ بکرای، بەڵام تا ئێستا هیچیان بە تەواوی نەسەلمێندراون کە ببنە دەرمانی چارەسەری کۆڤید-١٩

چۆن دەکرێ چارەسەری ئەو ڤایرۆسە بکرێ؟

سیرۆنێن: دەکرێ نیشانەو ئازارەکانی لە چەندین رێگاوە کەم بکرێنەوە، کاتێک کەسێک زۆر بە قورسی دەیگرێ، دەکرێ هیدرۆکسی کلۆرۆکینی بۆ بەکار بێندرێ

ئەگەر لەگەڵ هەڵامەتی فەسڵی بەراوردیان کەیی ، ماوەی تەنینەوەو بلاو بوونەوەی ئەو پەتایە چەندە؟

سیرۆنێن: ماوەی گرتنەوەی بە شیوەی ناونجی چوار بۆ پێنج رۆژە، بەڵام لە هێندێک کەس دا جیاوازی هەیە لە ١ بۆ ١٢ رۆژ. ماوەی دەرکەوتن و گرتنەوەی زۆر درێژترە لە هەڵامەتی وەرزانە.

سانێ: ماوەی دەرکەوتن و گرتنەوەی بە شیوەی ناونجی ٥ رۆژە، لە هێندێک کات دا دەگۆری لە ٢ بۆ ١٤ رۆژ. بە پێی یەکێک لە لێکۆڵینەوەکان بەشی هەرە زۆری توشبوان(٩٨٪)، لە دوای یازدە رۆژ و نیو (١١،٥) نەخۆشیەکەیان لێ دەرکەوتوە

ئێستا چ زانیاریەک لە سەر گرتنەوەو بڵاوبوونەوەی هەیە، ئایە دەکرێت کەسێک کە ئەو ڤایرۆسەی گرتوەو هیچ نیشانەیەکی نیە بیداتەوە بە خەڵکانی تر یان نا ؟

سیرۆنێن: ئەوەی زۆر بە بەربڵاوی و بە خێرایی دەکرێ خەڵک لێی بگرێتەوە، ئەوکەسانەن کە نیشانەکانیان لێ دەرکەوتوون، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەوکەسانەی کە زۆر بەکەمی نیشانەکانیان لێ دەرکەوتوون یان تەنانەت نیشانەکانیشیان لێ دەرنەکەوتوون بەڵام هەڵگری ئەو ڤایرۆسەن دەکرێ کەسانی تر لێی بگرنەوە.

سانێ: بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئێستا لەبەر دەستن، نەخۆش لە سەرەتای دەرکەوتنی نیشانەکانی ئە و ڤایرۆسە دەکرێ زۆر بە خێرایی بیگوازێتەوە. بەڵام دەکرێ ١-٢ رۆژ پێش دەرکەوتنی نیشانەکانیش لێوەی بگوازرێتەوە. بەگوێرەی زانیاریەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەشی هەرەزۆری ئەو ڤایرۆسە لەوەانەوە دەگوێزرێتەوە کە نیشانەکانیان لێ دەرکەوتوون.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دا لێکەوتەی ئەو ڤایرۆسە و واگیریەکەی واتە ژمارە R0ی ئەو پەتایە کەمێک پتر لە دوو بوو. ئەوەش بەو واتایەیە ، هەرکەسێک کە هەڵگری ئەو ڤایرۆسەیە دوو کەسی تر لێوەی دەگرنەوە. ئایە رادەی بڵاوبوونەوەی گۆرانی بەسەر دا هاتوە یان هەروا ماوەتەوە؟

سیرۆنێن: بڵاو بونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئێستا لە هەر ولاتەو جیاوازە، پێوەندە بەوەی لە چ قۆناغێک دایە و رێکارەکانی ئەو وڵاتەو سنوردار کردن و ئامادەکاریە کان بۆ رووبەروو بوونەوەی چۆن بوون. هەروەها ستراتیژ و توانا و ئیمکانی تێستکرن و پێشگرتنی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێک جیاوازە، هەربۆیە ئامارێک و خاڵێکی هاوبەش لە بەینی هەموو وڵاتەکان لە بەر دەست نیە. بۆ نمونە ئێستا لە فینلاند بە پێی ئامارەکان ژمارەی R0 کە متر لە دوویە.

Vanhus rollaattorin kanssa kävelemässä kohti kauppaa.
Henrietta Hassinen / Yle

سانێ: چەندین رێگای سەرژمێری کردن هەیە بۆ ژمارەی توش بوان و گەیشتن بە ژمارەی R0 ، بەشێکی بەرچاوی پیوەندە بە کۆنتاکت و پێوەندی راستەوخۆ و هاتوچۆکردن و لێک نێزیک بوونەوە. بە گوێرەی تازەترین لێکۆڵینەوە لەم بارەوە توشبون لە دەوروبەری ٢،٧ دایە. کاتێک خەڵک هاتوچۆی یەکتر کەم دەکەنەوەو بەریەک کەوتنەکان کەم دەبنەوە، ئەو ژمارەیەش بە دڵنیاییەوە دادەبەزێ.

ژمارەی R0ی هەڵامەت و ئانفلۆنزای فەسڵانە لەوە کەمترە، بەڵام ئەویش لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێک جیاوازە.

ئەو ڤایرۆسە مەترسی بۆ چ کەسانێک هەیە و زۆرتر چ کەسانێک دەیگرن؟

سیرۆنێن: ئەو ڤایرۆسە زۆرترین مەترسی بۆ بەساڵدا چوان هەیە، بۆ ئەوانەی نەخۆشی تریان لەگەلە، کە دەبێتە هۆی بێهێزکردنیان و کۆئەندامی هەناسەدان و دڵیان توشی سستی و کێشە دەکات. ئەو کەسانەی کە دەکرێ ئەو ڤایرۆسە بۆیان مەترسیدار بێت، ئەوانەن کە بەبەردەوامی جگەرە دەکێشن هەروەها ئەوانەش کە وەزنیان زۆر زۆر لە سەرێیە. ئێستا کاتی ئەوەیە کە مرۆڤ بەدوای تاقیکردنەوەی ژیانێکی تەندروستەوەبێت.

سانێ: مرۆڤەکان لە هەموو تەمەنێک دا دەکرێ ئەو پەتایە بگرن، بەڵام ئەوەی کە مەترسی بۆ کێ هەیە ئەوە شتێکی ترە. بەشی هەرەزۆری خەڵک زۆر بە کزی ئەو پەتایە توش دەبن و تەنانەت زۆر کەس هەر هەستیشی پێ ناکەن. بەدڵنیاییەوە ئەوانەی لەسەرەوە باسمان کردن ، زۆر لەوانە پترن کە لە سەرژمێری و راپۆرتەکان دا باسیان دەکرێ. ئەوەی مەترسی دروست دەکات لە کاتی توش بوون بەو ڤایرۆسە، لەسەرەوە بوونی تەمەن و بوونی نەخۆشی ترە.

دەکرێ کەسانی گەنج و تەن دروستیش ئەو پەتایە بە سەختی بگرن، بەڵام زۆر بە دەگمەن. باش وایە ئەوەمان لەبەر چاو بێت کە ئەوکەسەی کە توشی کۆرۆنا بوە ئەگەر نەخۆشی تری هەبن مەترسی پتر لەسەرە و ریسکی پترە. بۆ نمونە بۆ مناڵان و گەنجان بە تووندی توش بوونیان بەو ڤایرۆسە زۆر بەدەگمەن بوە، هەرچەندی لەوانیش دا رێکەوتی وا هەبوەو لە راگەیاندنەکانەوە زۆر بە وردی سەرنجی دراوەتێ و باس کراوە.

mies pesee käsiään
Marja Väänänen / Yle

رادەی چاکبونەوە لەو نەخۆشیە چەندەو لە ماوەی چەند دا چاک دەبنەوە؟

سیرۆنێن: بەشی هەرە زۆری توشبوان لە ماوەی ٢ بۆ ٣ حەوتو دا چاک دەبنەوە. بۆ ئەو کەسانەی کە زۆر بە توندی توش بوون کاتێکی زۆر پتری دەوی تاکو چاک دەبنەوە

سانێ: بەشی هەرەزۆری توشبوان چاک دەبنەوە . کاتەکەی پێوەندی بەوەیە چەندە بە سەختی توش بوە.

ئایە دەکرێ ئەوکەسەی جارێک ڤایرۆسی کۆرۆنای گرتوە جارێکی تریش بیگرێتەوە؟

سیرۆنێن: کەسی توش بوو مادەی بەرگری لە لەشی دا دروست دەبێت، تاکو ئەو مادەیە لە لەشی دا بمێنێ توش نابێتەوە. مانەوەی ئەو مادەی بەرگریە لە لەش دا تاکەیە، ئێستا نەزاندراوە ، لە داهاتوو دا دەتوانین ئەوە بزانین.

سانێ: بەگوێرەی تێگەیشتنەکانی ئێستا زۆر ئاستەمە جارێکی تر توش بێتەوە.

بە باوەری ئێوە گرینگترین ئەوشتانەی لە بابەت ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە دەبێ لەبەر چاو بگیرێن چین؟

سیرۆنێن: گرینگترینی ئەو شتانەی دەبێ لەبەر چاومان بن، لە بەریەک کەوتن و نیزیک بوونەوە لە یەکتر خۆ بپارێزین ، رێنوێنیە تەندروستیەکان لەبەر چاو بگرین و پاك و خاوێنی بپارێزین ،بۆ ئەوەی لەو هەلومەرجە دا لە پاڵەپەستۆی سەر نەخۆشخانەکان و کەرتی تەندروستی کەم کەینەوە. بەو شیوەیە دەتوانین دریژە بدەین تاکو دۆزینەوەی چارەسەر و پێکوتکە بۆ کۆرۆنا.

ئێستا رادەی مردن چەندە؟

سیرۆنێن: ئێستا ناکرێ دەرسەدی دروستی مردن بزاندرێ، لەبەر ئەوەی نازانین بە دروستی ژمارەی توشبوان چەندن. لەسەرەتا دا دەگوترا ژمارەی مردن لە سەدا ٢ بۆ ٣ یە، بەڵام ژمارەی دروستی زۆر لەوە لەخوار ترە. ئەوکاتە دەتوانین دەرسەدی دروستی مردن بە کۆرۆنا بزانین کە ژمارەی تەواوی ئەوکەسانەشمان دەست کەوێ کە کۆرۆنایان گرتوەو نیشانەکانیان زۆر بەکەمی لێ دەرکەوتوە یان تەنانەت لێشیان دەرنەکەوتوە .

سانێ: ناکرێ ژمارەو دەرسەدی وڵاتەکان وەک یەک حیساب بکرێ، چونکە تێست و تاقیکردنەوەکان لە وڵاتان جیاواز بوون. ئەوەی دەکرێ جێگای باوەر بێت ئەوەیە کە ژمارەی مردوان کەمتر لە سەدا یەکە، ئەوەش بە گوێرەی ئەو تاقیکردنەوە بە رێکەوتانەی کە لە ناو خەڵک دا کراون بۆ زانینی ژمارەی توشبوان بە کۆرۆنا.

näytteenotto covid19 porvoo
Koronapandemia muuttaa maailmaa.Markku Rantala / Yle

چ شتێکی تازە دەزانین لەسەر مردنی ئەوکەسانەی لە تەمەنی ئیش کردن دان و هەروەها مناڵان و گەنجان؟

سیرۆنێن: تا ئێستاش زۆربەی مردوەکان لە نێو بەساڵداچوان دان. کاێک ژمارەی مردوەکان زۆر دەبن، بەداخەوە دەبینین کە هەموو تەمەنەکانی تێدان.

سانێ: لە وڵاتە جیاوازەکان دا ئەوانەی گیانیان لە دەست داوە دەکرێ بڵیین وەک یەک بوون. تەمەنی ناونجی ئەوانەی بە کۆرۆنا مردوون سەروی ٨٠ ساڵ بوەو زۆربەشیان کێشەو نەخۆشی تریان هەبوە، بەشی زۆریشیان پێاو بوون.

بەشی هەرەزۆری ئەوانەی ئەو پەتایەیان گرتوە چاک بوونەوە؟ بۆی هەیە چ نەخۆشی و کێشەیەکی تریان بۆ بێتە پێش؟ ئایە شتێکی وا بوە؟ چ زانیاریەک لەو بارەوە هەیە؟

سانێ: لەبارەی نەخۆشی و کێشەکانی دوای کۆرۆنا تا ئێستا لێکۆڵینەوەی تەواو نەکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بە بەردەوامی و چالاکانە دەکرێن.

Lääkäri suojavarustuksessa
Pasi Takkunen / Yle

سەرەرای بوونی کۆرۆناش هاتوچۆی هێڵی ئاسمانی بۆ فینلاند بەردەوامە، بەڵام زۆر بەکەمی

کۆرۆنا نەبۆتە هۆی داخرانی بەتەواوی هێلی ئاسمانی فینلاند. لە باکوری ئەمریکا ، وڵاتانی ئاسیا و ئوسترالیاوە لە رێگای دوعای قەتەرەوە دەتوانیت بێتەوە فینلاند، فینایر هاتوچۆکانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا درێژەی هەیە. بەڵام لەو حەوتوە دا فینایر لیستی نوێی دا وهاتوچۆکانی تاکو کۆتایی مانگی ٦ بۆوڵاتانی ئوروپا کەمتریش کردنەوە

لە هاتوچۆکانی حەوتوانەی خۆی دا کەمکردنەوەی بۆ پاریس، مونشین، بروکسێل، ئامێستردام، زوریخ و بێرلین کرد. هاتوچۆی هیچ کام لە وڵاتانی ئەوروپای بەتەواوی رانەگرتوەو تەنیا کەمی کردوونەوە.

بەلام هەموو هاتوچۆکانی وڵاتانی دووری تاکو کۆتایی مانگی ٦ راگرتوون، بێجگە لە فرۆکەی بارهەڵگر.

فینایر بەنیاز بوو لە مانگی مای دا هاتوچۆ بۆ فرۆکەخانەی هانێدا لە تۆکیۆ دەست پێ بکات، بەڵام لەبەر کەم بوونی گەشتیار رایگرت بۆ مانگی ٧.

لەسەر هاتوچۆکان لە مانگی ٧ دا جارێ بریار نەدراوە.

Finnairin kone toi Kiinasta tilattuja suojavarusteita Helsinki-Vantaan lentoasemalle.
Petteri Sopanen / Yle

پۆست زانیاریەکانی لەسەر ناردنی بەستەی پۆستی بۆ دەرەوەی وڵات بەرۆژ کردەوە.

رۆژی هەینی، پۆست زانیاریەکانی لەسەر بەرێکردنی پۆست بۆ دەرەوەی وڵات لە ماوەی کێشەی کۆرۆنا دا بەرۆژ کردەوە. پۆست بەستەی خێرا و ( EMS) تەنیا بۆ ٣٠ وڵاتی ئەوروپا بەرێ دەکات.

ئەو بەستە پۆستیانە جارێ بۆ وڵاتانی تری ئەوروپا راگیراون.

بۆ وەڵاتانی تری دونیاش ئەو بەستە پۆستیانە ئێستا تەنیا بۆ ئیسرایل و چین و ئەمریکا بەرێ دەکرێن.

بەهۆ سنوردار بوونی هاتوچۆکان، هەموو پۆستەکان درەنگ تر لە کاتی خۆیان دەگەن و رەنگە گۆرانی پتریش بێتە پێش.

Postin kuorma-autoja ja pakettiautoja Postintaipaleella Helsingin Ilmalassa.
Janne Järvinen / Yle

ئەنجومەنی وەزێران هەوڵ دەدات یارمەتی کاتی بەو کەسانە بکات کە بەهۆی کۆرۆناوە بەبێ کار و معاش ماونەوە.

ئەنجومەنی وەزیران هەوڵ دەدات بۆ ماوەیەکی کاتی یارمەتی ئەوکەسانە بکات کە بەهۆی کۆرۆناوە ناچار بوون بەبێ معاش لە ماڵ بمێنەوە، بۆ نمونە کاتێک دایک یان باب ناچارە لە ماڵەوە ئاگای لە مناڵ بێت.

کاتێک مناڵ لە باخچەی ساوایانە، لە رەوزەیە یان لە پۆلی ١تا ٣ی سەرەتاییە و بەپێی رێنوێنیەکانی ئەنجومەنی وەزیران دایک یان باوک لەگەڵ مناڵ لە ماڵ ماوەتەوەو معاشی کاری لەدەست داوە ، بە پارەی پێراگەیشتنی مناڵ بۆی قەرەبوو دەکرێتەوە.

هەروەها ئەوکەسانەی کە لە سەفەری دەرەوەی وڵاتیش را هاتوونەوە، ناچار کراون لە قەرەنتینە بمێننەوەو بەو هۆیەوە داهاتی کاریان لە دەست چوە ، قەرەبوو دەکرێنەوە.

ئەو قەرەبوە بە ئەندازەی لانی کەمی پارەیەکە کە دایک و باوکان لە کاتی ئاگا لێ بوونی مناڵ لە ماڵەوە وەری دەگرن ، مانگی ٧٢٣،٥ ئێورۆ. ئەو یارمەتیە لە ١٦ی مانگی ئادارەوە یە تاکو هەلومەرجی تایبەت کۆتایی دێت. بۆ دایک و باوکی ئەو مناڵانە کە لە قوتابخانەن، لانی زۆر تاکو کۆتایی کاتی خوێندنی ساڵ پێیان دەدرێ. ئەو یارمەتیە لە دوایی دا دەکرێ داوای بکەن و رێنوێنیەکانی لە ( Kela) دەست دەکەون.

بە تێکرا ٩٤ میلیۆن ئێورۆ بۆ ئەو بەشە لەبەرچاو گیراوە.

Tampereen keskustan Kelan julkisivu.
Miikka Varila / Yle

رێنوێنیەکانی سەرۆکی (HUS )، بۆ خۆپاراستن لە توش بون بە کۆرۆنا و توش کردنی خەڵک لە کاتی بازار کردن دا

(Juha Tuominen ) سەرۆکی نەخۆشخانەکانی هێلسینکی و ئوسیما ، دەلێت باش وایە لە دەورانی پەتای کۆرۆنا دا لە کاتی چون بۆ بازار کردن ، چەند رێنوێنیەک لەبەر چاو بگرین.

ئەو پرسیارە بۆ زۆر کەس دێتە پێش کە دەبێ چی بکەین لە کاتی چون بۆ بازارکردن دا ، کە توشی کۆرۆنا نەبین یان خەڵک توش نەکەی.

Tuominen لە چوار خاڵی گرینگ دا پێمان دەڵێ دەبێ دەبێ چی بکەین

١. لە هەر بنەماڵەیەک دا تەنیا یەک کەس بچێ بۆ بازار.

٢. لە کاتی چونە ناو مارکێت و لە هاتنە دەر دا دەستمان بشوین، گەر ئیمکانی ئەوەت نەبوو پاک کەرەوەی دەست بەکار بێنە.

٣. دەبێ دوو میتر لە خەڵک دوور برۆیت و راوەستیت.

٤. هەموو سڵاو و چاکو چۆنیەکی زیادی وەلانێ. لە کاتیک دا دێتە سەر کاسە تەنیا بە رووخۆشی چاو لە فرۆشیارەکە بکەو پێویست بە قسەو داستانی زیادی ناکات .

ئاژانسی کۆنترۆل کردنی نەخۆشیەکانی ئوروپا( ECDC ) پێی وایە لەکاتی چون بۆ بازار بیر لەوە بکەینەوە مەرتەلی رو بەکار بێنین.

هەروەها ئاژانسی خواردەمەنیش داوا دەکات کە هەوڵ بدەن کاتێک نەخۆشن مەچنە بازار.

Asiakkaita kaupassa.
Henrietta Hassinen / Yle

کۆرۆنا لە دەوری یەک کۆبوونەوەکانی مانگی رەمەزانیش سنوردار دەکات

کۆرۆنا شوێن لەسەر مانگی پیرۆزی موسوڵمانانی فینلاندیش دادەنێ. بەگوێرەی قسەکانی ئاناس حەجاری، ئیمامی جڤاتی ئیسلامی فینلاند، مانگی رەمەزان بەهۆی پیرۆزیەکەیەوە بۆ موسوڵمانان تەواو جیاوازە لە مانگەکانی تر.

بەپێی زانیاریەکان ئەوساڵ مانگی رەمەزان رۆژی ٢٣ی ئاوریل دەست پێ دەکات و ٢٣ی مای جێژنی رەمەزانە. بەگوێرەی رێنوێنیە ئاینیەکان کاتی بەرۆژوو بوون لە پێش خۆرهەڵاتەوە تاکو خۆر ئاوابوونە.

بە گوێرەی قسەکانی حەجاری، سەرۆکایەتی جڤاتی ئیسلامی خەریکی ئامادەکردنی رێنمایەکانی بەرۆژوو بوونە بۆ موسوڵمانانی فینلاند. رێنوێنیەکانی ناوەدنی ئیسلامی ، لەبەر روناکایی رێنماییەکانی حکومەتی فینلاند دادەرێژرێ، کە نابێ لە ١٠ کەس پتر کۆ ببنەوە. ئەو بریارەی ئێستای حکومەتی فیبنلاند تاکو ١٠ی مانگی مای کاری پێ دەکرێ.

حەجاری رایگەیاند کە بەهۆی ئەوەی مزگەوتەکان داخراون، ئەوساڵ بەهیچ شێوەیەک لە رەمەزان دا نوێژی بە جەماحەت ناکرێ.

هەروەها حەجاری رایگەیاند کە ئەوساڵ بەربانگی بە کۆمەڵ و لە مزگەوت و ناوەندە ئیسلامیەکان ، کە لە رەمەزانان دا باوە، ناکرێت و هەرکەس لە ماڵی خۆی و لەگەڵ بنەماڵەی خۆی بەربانگ دەکاتەوە.

Kuvassa itämaisella matolla teekuppeja, pelikortit ja pähkinöitä
Imaami Anas Hajjarin mukaan paastoamisen jälkeen päivittäiset ateriat syödään tänä vuonna perheen kesken, eivätkä ramadanille tyypilliset yhteiset isommat ruokailut tai vierailut ole nykyohjeistuksen mukaan sallittuja. Kuvituskuva.Sari Veikkolainen / Yle

17.4.2020

پەتای کۆرۆنا بۆتە هۆی ئەوەی کە بەشی زۆری فینلاندیەکان، چاوەدێری تەندروستی خۆیان بکەن

ماوەی مانگێک لێرەوەپێش ماڵپەری ئۆما ئۆڵۆ( Omaolo) فۆرمێکی بە هەردوک زمانی سوێدی و فینلاندی لە ماڵپەرەکەی دانا، ئەو کەسانەی گومانی کۆرۆنایان لە خۆیان دەکرد ئەو فۆرمەیان پر دەکردەوە. لەو ماوەیە دا ٣٥٦٠٠٠ جار ئەو فۆرمە پر کراوەتەوە.

ئەو کەسەی گومانی کۆرۆنا لە خۆی دەکات و ئەو فۆرمە پر دەکاتەوە ، دوای وەڵام دانەوەی هەموو پرسیارەکان دەگاتە ئەو ئاکامەی داخوا لە ماڵەوە خۆی چاوەدێری خۆی بکات، پێوەندی بە ناوەندەکانی تەندروستیەوە بکات یان راستەوخۆ بچێتە نەخۆشخانە.

کۆرۆنا بۆتە هۆی ئەوەی خەڵک چالاکانەتر چاوەدێری تەندروستی خۆیان بکەن .

بە گوێرەی هەواڵەکانی ئولێ ئامێرەکانی تێستی خوێن لە هەموو دەرمانخانەو فرۆشگاکانی ئۆنلاین تەواو بوون و فرۆشراون.

ئیلکا یولکونێن( Ilkka Julkunen ) پرۆفیسۆری بەشی ڤایرۆس ناسی لە زانکۆی تورکو دەڵێ، بەشێکی زۆری خەڵک ئێستا پەرۆشی تەندروستی خۆیانە. ئەو پیی وایە ئەوکەسانەی نەخۆشی تریان نیە پێویست ناکات نیگەران بن. دەڵیت پێویست ناکات بەبەردەوامی چاوەدێری خۆتان بکەن. کاتێک نیشانەکانی هەڵامەت و کۆکەتان هەبوو ، دەکرێ چاوەدێری خۆتان بکەن و بزانن ئاکامی چی دەبێت.

Ruutukaappaus Omaolo-palvelusta
Yle

نەخۆشێک کە لە ژیر چاوەدێری چر دایە رۆژانە ١٥ بۆ ١٦ سەعات لەسەر زگ رادەکێشرێ

لە بەرنامەکانی ئا- ستودیۆی ئولێ تی ڤی ( Ylen A-studio) دا تێرهی توۆمینێن-سێیتۆنێن( Terhi Tuominen-Seittonen) فەرمانبەری بەشی چاوەدێری چری نەخۆشخانەی (HUS )، بێ پەردە باسی ئەوانەی کرد کە بەهۆی کۆرۆناوە دەگوێزرینەوە بۆ ئەو بەشە. ئەو نەخۆشانەی ئۆکسیژێنیان لێ وەسڵ دەکرێ لەسەر زگ رادەکێشرێن.

توۆمینێن وتی پێویستە ئەو نەخۆشانە لە رۆژێک دا ١٥ بۆ ١٦ سەعات لە سەر زگ درێژ بکرێن، ئەوەش کارو ماندوو بوونی دەوێ. دەبێ بزانین کەی دەکرێ دیسان بیسورێنینەوە.

کاری ئەو کەسانەی لەو بەشە خزمەت دەکەن زۆر سەختە.

هەروەها توۆمینێن وتی: هەموو کەسێک ناتوانێ لەو بەشە خزمەت بکات. بە بەردەوامی دەبێ دەمامکت بە دمەوە بێ و بەرگی تایبەت بەو بەشە، کە زۆر گەرم و ناخۆشەو ئیش کردن پێیانەوە سانا نیە.

توۆمینێن لە نەخۆشخانەی ( HUS)، بەشی چاوەدێری چر کار دەکات کە ئێستا شوێنی بۆ ٨٤ نەخۆش هەیە. ئامانج ئەوەیە کە ئەو ژمارەیە لە داهاتویەکی نێزیک دا بەرز بکرێتەوە بۆ ٢٢٠ جێگا.

توۆمینێن وتی: لە بەشی چاودەدێری چر هیچ فەرمانبەرێک بە تەنها نیە، ئەوانەی تازەکارن لەگەڵ ئەو کەسانە دادەندرێن کە لەمێژە لەو بەشە کار دەکەن.

توۆمینێن دەلێت: من و هەمو ئەوانەی لە نەخۆشخانەکان خزمەت دەکەین، لە پیناوی تەندروستیتان دا هیوادارین لە ماڵ نەچنە دەر.

Terveydenhoitohenkilökunta pukevat suojavarusteita päälleen  Ambroise Pare klinikalla Pariisissa.
Terveydenhoitohenkilökuntaa Ambroise Pare -klinikalla Pariisissa maaliskuussa 2020.Christophe Petit Tesson / EPA

تاقیکرنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پتر دەکرێ

ناوەندە تەندروستیەکان بەتەمان تاقیکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پتر بکەن. مەبەست لەم کارە هەم دڵنیا بوونەوە لە تەندروستی فەرمانبەرانی بەشی تەندروستی و خزمەتگوزاریەکۆمەڵایەتیەکانە و هەم زانیینی رادەی توشبوانە.

ئێستا ناوەندەکانی تاقیکردنەوە لە هەر رۆژێک دا دەتوانن تا ٤٠٠٠ تێستی کۆرۆنا ئەنجام بدەن.

بە گوێرەی رێنوێنیەکانی( THL) تێست بۆ فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی کە نیشانەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەبێ و لەسەر رێنوێنی دوکتۆر بۆ هەموو ئەوانەی گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لێ دەکرێ ئەنجام دەدرێ.

هەروەها تێست بۆ هەموو ئەو فەرمانبەرانەی گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لێ دەکرێ و لە کەرتی خزمەت گوزاریەکۆمەڵایەتیەکان یکار دەکەن ئەنجام دەدرێ.

Telttoja Länsi-Pohjan keskussairaalan pihalla koronatestauksia varten.
Risto Koskinen / Yle

16.4.2020

دوو لە سێی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مردوون لە ماڵی بەسالدا چوان بوون

لە تەواوی ئەوکەسانەی لە فینلاند بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە، دوو لە سێی یان لە ماڵی بەسالدا چوان بوە.

تاکو رۆژی ١٤ی ئاوریل لە ٦٤ کەس کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە فینلاند مردوون، ٤٢ کەسیان لە ماڵ و شوێنی مانەوەو پێراگەیشتنی بەساڵدا چوان بوون.

لە زۆرێک لەو ماڵ و شوێنی پێراگەیشتنی بەساڵداچوانە، پیویستیەکانی خۆپاراستن لەبەر دەست نین. بەر لە هاتنی پەتای کۆرۆناش ئەو بەشە کێشەی کەمی فەرمانبەری هەبوو. بەهۆی ئەوەی زۆرێک لە فەرمانبەرانی ئەوکەرتە توشی پەتای کۆرۆنا بوون ئێستا دۆخەکە زۆر خراپ تر بوە.

لە وڵاتانی تری جیهانیش ئەو پەتایە بە هەمان شێوە لە ماڵ و شوێنی پێراگەیشتنی بە ساڵداچوان بڵاوبۆتەوە. بۆ نمونە لە وڵاتی ئیسپانیا تەنیا لە یەک ماڵی پێراگەیشتنی بەساڵداچوان ٢٠ کەس بەو پەتایە گیانیان لەدەست دا و ٧٥ کەسی تریش لە بەساڵداچوان و کرێکارانی ئەو شوێنە ئەو ڤایرۆسەیان گرت.

rollaattori käytävällä
AOP

جێژنەکانی وەرگرتنی دیپلۆم و ئامادەیی قوتابیان وەدوا دەخرێن

بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکان و ناوەندەکانی خوێندن وای بەباش دەزانن کە، جێژنی ئامادەیی دواناوەندی و وەرگتنی دیپڵۆم دوا بخرێن بۆ کۆتایی مانگی تەباخ (٨).

بە گوێرەی ئەو پێشنیارانە خوێندنگەکان گەر بیان هەوێ ، دەتوانن لە کاتی خۆی، کۆتایی مانگی مای دا جیژنی ئامادەی خویندکاران لە رێگای ئۆنلاینەوە بگرن و بروانامەکانیان لە رێگای پۆستەوە بۆ بنێرن.

جێژنی وەرگرتنی دیپلۆم و ئامادەیی کاتەکەی دەگۆردرێ بۆ رۆژی هەینی ٢٨ی تەباخ(٢٨|٨) یان رۆژی شەممە ٢٩ی تەباخ. خوێندنگاکان خۆیان بریار دەدەن لە کام یەک لەم کاتانە دا جیژن دەگرن.

Studenter som står i bänkrader sätter på sina vita studentmössor.
Lehtikuva

ناوەندی تەندروستی و تەناهی(THL): دەکرێ پاک و خاوێنی دەست پتر بکەین

ناوەندی تەندروستی و تەناهی پیی وایە دەبێ پاک و خاوێنی و بەتایبەت پاک کردنەوەی دەستمان پتر بکەین.

پەبێی ئەو زانیاریانەی کە ( THL) بڵاویکردونەوە، هەرکات ئیمکانی شوردنی دەست بە ئاو و سابون نەبێ دەبێ ماددەی پاک کەرەوە لەبەر دەست بێ. ( THL) پییوایە دەبێ لە بەر دەرگای هەموو مارکێت ، دوکان ، لای کاسە، ناوەندەکانی هاتوچۆی گشتی و فەرمانگە و ناوەندە گشتیەکان، مادەی دێسینفیۆ دابندرێ.

ناوەندی تەندروستی پێی وایە لە شوێنە گشتیەکان هەر مادەیەکی دەست پاکردنەوە کە پتر لە ٧٠٪ ئاڵکۆڵی تێدابێ گونجاوە.

Käsiä pestään saippualla.
/Pekka Kauranen / Yle

فینلاند پێویستیەکانی پێراگەیشتنی چری بۆ پەتایی کۆرۆنا هەیە

وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان رایگەیاند، فینلاند بە رادەی پێویست ئامێر و شوێنی چارەسەری چری نەخۆشخانەیی بۆ روبەروبونەوەی کۆڤید ١٩ هەیە. وەزارەتی تەندروستی وتی ئەوە بە پێی هەموو ئەو پێش بینی و زانیاریانەیە کە لە بەر دەستمانن.

ئەو راپۆرتە یەکێک لە بەڵگە سەرەکیەکان بوو لە کاتی بریاردانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کۆتایی هێنانی قەرەنتینەی پارێزگای ئوسیما.

وەزارەتی تەندروستی بە بەردەوامی چاوەدێری ژمارەی نەخۆشان لە نەخۆشخانەکان و بەتایبەت ئەوانەی پێویستیان بە چارەسەری چر هەیە دەکات. بەپێی زانیاریەکانی وەزارەتی تەندروستی لە رۆژانی رابردوو دا ، ژمارەی نەخۆشان لە نەخۆشخانەکان کەم بۆنەوە.

KYS:n henkilökunta harjoittelee suojapukujen pukemista ja käyttöä kuusi kertaa vuodessa.
/Sami Takkinen / Yle

15.4.2020

قەرەنتینەی سەر پارێزگای ئوسیما هەڵگیرا

هەموو ئەو پرسگانەی بۆ هاتوچۆ لە سەر رێگاکانی پارێزگای ئوسیما بۆ شوێنەکانی تری فینلاند داندراون ئەمرۆ ١٥|٤ هەڵگیران، ئەنجوامەنی وەزیران پیی وایە پاساوێکی یاسایی بۆ ئەو کارە نیە. سەرەرای ئەوەش ئەنجومەنی وەزیران داوا لە خەڵک دەکات لە هاتوچۆی نا پێویست خۆ ببوێرن.

سەرۆک وەزیرانی فینلاند ساننامارین( Sanna Marin) داوا لەخەڵک دەکات کە لە گەشت کردن و چون بۆ ماڵی هاوینەیان(kesä möki) خۆ ببوێرن. وەزیری ناوخۆ ماریا ئۆهیساڵۆ(Maria Ohisalo) وەبیر خەڵک دێنێتەوە کە سەفەرکردن و چون بۆ ماڵی هاوینە پاڵەپەستۆ لەسەر لێپرسراوانی ئەو شوێنانە پتر دەکات.

ئەنجومەنی وەزیران پێی وایە تا ئێستاش هەلومەرجەکە ئاستەمەو پیویستی بە وریاییە. سەرەرای ئەوەی سنوری هاتوچۆی ئوسیما لەگەڵ شوێنەکانی تر کراوەتەوە ، هەموو ئەو بریار و سنوردارکردنانەی تر لە جێی خۆیانن. ئەنجومەنی وەزیران داوا دەکات ، ئەگەر بۆتان دەگونجێ لە چون بۆ شوێنی ئیش خۆ بپارێزن و لە مەڵەوە ئیشەکانتان بکەن. ئەگەر بۆتان دەکرێ لەماڵەوە بمێننەوە، لە جیژنی رۆژی کرێکار(١|٥) ( vappu) لەماڵەوە بن .

Poliiseja Uudenmaan rajalla.
Poliiseja Uudenmaan rajalla 15. huhtikuuta 2020Petteri Juuti / Yle

ژمارەی ئەوانەی کە کۆرۆنایان گرتوە لە هەموو دونیا لە دوو ملیۆن تێ پەری

بە پێی بەدوا دا چونەکانی زانکۆی جۆن هۆپکینس(John Hopkins)، ئەوانەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان گرتوەو سەرژمێری کراون لە دوو میلیۆن تێپەری کردوە. لە ئەمریکا زۆرترین خەڵک توش بوە، نیزیکەی ٦٨٣٠٠٠ کەس. لە ئیسپانیا ١٧٠٠٠٠ کەس و لە ئیتالیا ١٦٠٠٠٠ کەس توشی کۆرۆنا بوون.

دوو حەوتو لەوەی پێش ، رۆژی ٢ی ئاوریل توشبوان گەیشتنە یەک میلیۆن کەس.

تا ئێستا لەهەموو دونیادا پتر لە ١٢٠٠٠٠ هەزار کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە. زۆرترین ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئەمریکا بوون، لەوێ پتر لە ٢٣٥٠٠ کەس گیانیان لەدەست داوە، لە ئیتالیالیاش پتر لە ٢٠٥٠٠ کەس بە کۆرۆنا مردوون.

هەروەها رۆژی ٢ی ئاوریل ژمارەی مردوان سنوری ٥٠٠٠٠ کەسی بەزاند.

näytteenotto covid19 porvoo
/Markku Rantala / Yle

بۆی هەیە شەپۆلی دووهەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی روولە گەشەوە رو بکاتە ئوروپا

هاوبەشەکانی یەکیەتی ئوروپا پێیان وایە ئەگەر بەزوویی چارەسەرێک بۆ پەتای کۆرۆنا نەدۆزرێتەوەو دۆزەکە ئارام نەکرێتەوە ، ئەوا بۆی هەیە شەپۆلی دووهەمی کۆرۆنا لە وڵاتە هەژار و روو لە گەشە کردنەکانەوە بەرەو ئوروپا بێت.

یوتتا ئورپیلاینێن (Jutta Urpilainen) کۆمیسێری یەکیەتی ئوروپا بۆ کاروباری وڵآتانی ئەفریقا لەسەر ئەو باوەرەیە کە ، ولاتە هەژار و دواکەوتوەکان زۆر کەمتر لە وڵاتانی رۆژئاواو یەکیەتی ئوروپا ئامادەیی روبەرووبونەوەی ڤایرۆس و پەتایان هەیە.

ئورپیلاینەێن رایگەیاند هەرچەندی کە لێرە بتوانین هەناسەیەکی ئاسودە هەڵکێشین و سنورەکان بکەینەوە، تاکو لە هەموو وڵاتان ئەو قەیرانە ریشەکێش نەکرێت و چارەسەری کۆرۆنا نەکرێ، ناتوانین دڵنیابینەوە لە کۆتاییەکەی.

ئەو لە درێژەی بۆچونەکانی دا وتی، کۆرۆنا سنور ناناسێت و تاکو لە گۆشەیەکی ئەو جیهانە دا کۆرۆنا مابێت، ئێمە دەبێ ترسی سەرهەڵدانەوەیمان هەبێت وکەسمان لە ئەمان دا نیە.

ئورپیلاینێن گەورەترین مەترسیەکانی بڵاوبونەوەی ئەو پەتایە لە نێو حەشیمەتی ١،٢ میلیاردی خەڵکی ئەفریقادا دەبینێ.

  • دەکرێ بلێین لە نێو هەموو وڵاتانی ئەفریقا دا کۆرۆنا دیتراوەتەوە.
  • بە قازانجی خۆمانەو ئەرکێکی ئاسایی خۆشمانە وەک وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا، یارمەتی ئەو وڵاتانە بکەین بۆ ئامادە بوون بۆ روو بەرووبونەوەی کۆرۆنا، چونکە ئەوان خۆیان بە تەنها ناتوانن روبەرووی بنەوەو پێویستی تەواویان لەبەر دەست نیە بۆ ئەو کارە

بە پێی وتەکانی ئورپیلاینێن یەکیەتی ئوروپا بە زیاد کردنی ١٥،٤ میلیارد ئێورۆی تر بۆ یارمەتی هاوبەشەکانی بە ئامانجی رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا، دەیهەوێ هەوڵەکانی لەم پێوەندیەدا چرتر کاتەوە.

  • هاوکاریە خێراکانی بەشی فریاکەوتن پتر دەکەین و ئامێری هەناسەدان پتر دەکرین.

بە هاوکاری کردنی تازەو پتر ، هەوڵ دەدەین یارمەتی کەرتی تەندروستی و یارمەتیە مرۆییەکانی وڵاتانی هەژار و روولە گەشەکردن پتر بکەین بۆ ئەوەی ئامادەیی پتریان بۆ رووبەرو بونەوەی پەتای کۆرۆنا هەبێت.

Jutta Urpilainen
Jutta UrpilainenOlivier Hoslet / EPA

لە ماوەی پشوی جێژنی پاک(Pääsiäinen) دا پۆلیس ناچار بوو بە بەردەوامی بڵاوە بە گەنجان بکات

لە ماوەی پشوی جێژنی پاک دا پۆلیس ناچار بوو بەبەردەوامی بلاوە بەو گەنجانە بکات کە، بەپێچەوانەی رێنماییەکانی پێشگیری لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا دەجوڵانەوە.

پۆلیس رایگەیاند کە لە شاری پۆری تەنانەت پتر لە ١٠٠ گەنج لە شەوێک دا لە دەوری یەک کۆبوونەوە. لەو سێ شەوە دا لە هێندێک شوێن بە هۆی نارازی بوونی گەنجەکان بەو بریارەو سەرپێچی کردنیان، بەناچاری هێزی پتری پۆلیس بۆ بڵاوە پێکردنیان بانگ کراوە.

هەروەها لە شارەکانی ڤاسا و سەینەیۆکی ش لە یەک شەو دا دەروبەری سەت گەنج بە ئۆتۆمۆبیل چونە شوێنێک و کۆبوونەتەوە.

پۆلیس پیی وایە ئەرکی سەرشانی دایک و باوکانە، ئاگاداری مناڵەکانیان بن کە لەو کۆبونەوانە دا بەشداری نەکەن.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەر دەستن، تا ئێستا بڵاوە پێکردنیان بە داوالێکردن و فەرمان پێکردن و رێنوێنی بوەو هێز بەکار نەهێندراوە. پۆلیس دەلێت ئەگەر ئەو کارە درێژەی هەبێت و ئەوانەی بیان هەوێ گوێ بەو رێنماییانە نەدەن و سەرپێچی بکەن دەکرێ بەپارە سزا بدرێن یان دەست بەسەرکردن .

Kenttäpoliisin selkämys.
/Eleni Paspatis / Yle

14.4.2020

تاقیکردنەوەکانی چونە ژووری خوێندنگەو کولێژەبالاکانی پیشەیی لەرێگای ئۆنلاینەوە بەرێوە دەچن

خوێندنگە بالا پیشەییەکانی فینلاند بریاریانداوە تاقیکردنەوەی هەلبژاردنی قوتابیان بۆ چونە خوێندنگەی باڵای پیشەیی بەهاری ئەوساڵ ، لە رێگای ئۆنلاینەوە جێ بەجێ بکەن. هەروەها زانکۆکانیش بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەلومەرجی تایبەتەوە دەست بەرداری شیوازی هەمیشەییان و تاقیکردنەوەکانی چون بۆ زانکۆکان بوون.

تاقیکردنەوەکانی کولێژ و خوێندنگە باڵا پیشەییەکان لە سەرەتای مانگی (٦) دا بەرێوە دەچن، دواتر کاتی تاقیکردنەوەکان بڵاو دەکرێتەوە.

زانکۆکان دواتر و بەر تاکو کۆتایی مانگی ئاوریل(٤) رادەگەیەنن کە بە چ شیوازێک و کەی خوێندکارانی زانکۆ هەڵدەبژێرن.

بۆ ئەو بریارەیان، زانکۆکان و کولێج و قوتابخانە بالا پیشەییەکان دەلێن ، نامانهەوێ لەو هەلومەرجە دا گیانی خوێندکاران و فەرمانبەران بخەینە مەترسیەوە.

En kvinna studerar och skriver på datorn.
Lukeminen kannattaa, tai siis opiskelu. Ainakin yleensä.All Over Press

کۆمپانیایی رێگای ئاسن( VR) هاتوچۆی شەمەنەفەرەکان بۆ سەرانسەری فینلاند کەم دەکاتەوە.

بەهۆی هەلومەرجی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە، کۆمپانیای رێگای ئاسنی فینلاند بریاری داوە هاتوچۆی شەمەنەفەرەکانی بۆ رێگای دوور لەوەش کە هەیە کەمتر بکاتەوە. هۆی سەرەکی ئەو بریارەش کەم بوونەوەی گەشتیارە بەرادەیەکی زۆر زۆر و بریاری ئەنجومەنی وەزیرانە کە دەبێ بە هەموو شێوەیەک خۆ لە گەشت و هاتوچۆی ناپێویست بپارێزن.

سەرەرای ئەوەش هاتوچۆی کاتە گرینگەکانی شەمەنەفەر بەردەوام دەبێت ، بۆ ئەوەی ئەوکەسانەی بەهۆی کارەوە یان بە هەرهۆیەکی ترەوە ناچارن گەشت بکەن ، پەکیان نەکەوێت و لە هەر کات و هەلومەرجێکی تایبەتیش دا کۆمەڵگا بتوانێ دەستی بەو خزمەتانە رابگات. هەتوچۆیەکان بە رادەیەکی سنوردار کراو هەر دەمێننەوەو بۆ هیچ شوێنێک بەتەواوی راناگیرێ

Turun rautatieasema
Viivi Sihvonen / Yle

ئاگادار کردنەوەی پۆلیس: بەهوی قەیرانی کۆرۆناوە بۆی هەیە زۆرێک لە مناڵان ببنە قوربانی و لە رێگای ئینتێر نێتەوە بەکار بێندرێن

بەپێی زانیاریەکانی پۆلیسی تاوان، لە دەورانی قەیراناوی ڤایرۆسی کۆرۆنا دا ریسکی بەکارهێنانی مناڵان بۆ کاری سیکسی لە رێگای ئینتێرنێتەوە لە زیاد بوون دایە .

ناوەندی پۆلیسی تاوان، رایگەیاند کە ئەو دیاردەیە هەم لە فینلاند و هەم لە وڵاتانی تری دونیا بیندراوەو لە گەشەکردن دایە. پۆلیسی تاوان لە زانیاریەکانی خۆی دا باسی لە تازەترین راپۆرتی پۆلیسی ئێورۆپۆل(Europolin tuoreeseen raporttiin (siirryt toiseen palveluun))کرد، کە لەو راپۆرتەدا باس لەوە کراوە کە، لەماوەی ئەو حەوتوانەی دوایی دا، بە رادەیەکی زۆر بەرنامانەی رێگە پێ نەدراو کە پێوەندیان بە کاری سیکسی و تایبەت بە مناڵانەوە هەیەو نایاساین و وەک تاوان دێنە هەژمار، لە بەشی د دابەزاندن لە ماڵپەرە ئینتێرنێتیە کان زیادیان کردوە.

ئێستا کە مناڵان ناچنە قوتابخانەو خوێندنیان لە ماڵەوەو لە رێگای ئۆنلاینەوەیە، پتر کات بە چونە ناو ماڵپەرە ئینتێرنێتیەکان بەسەر دەبەن، بەتایبەت کە پێوەندیەکانیشیان لە گەڵ هاورێکانیان هەر لە رێگای ئۆنلاین و ئینترنێتەوەیە. پۆلیس رایگەیاند کە ئێستا بەداخەوە بەهۆی هەلومەرجی تایبەت و لە ماڵەوە مانەوە ئەو کەسانەش کە هۆگریان بو کاری سیکسی لەگەڵ مناڵان هەیە ، کاتی پتریان لەبەر دەستە بۆ ئەو کارە و بۆ ئەوەی لە ریگای ئینرنێتەوە بەدوای مناڵانەوە بن و دەست بۆ تاوان بەرن.

پۆلیس داوا لە دایک و باوکان دەکات کە هەوڵ بدەن پێوەندی و نیزیکایەتی لەگەڵ مناڵەکانیان بە رادەیەک ببەنە پێش کە مناڵەکان بێ ترس بتوانن لە ئەگەری رووبەرووبوونەوەی هەر تاوانێک ئاگاداریان بکەنەوە و رێنوێنی مناڵەکان بکەن. زۆر گرینگە کە دایک و باوکان لەگەڵ ئەو ماڵپەر و یاریانە ئاشنا ببن کە مناڵەکانیان بەکاریان دێنن و دڵنیا ببنەوە داخوا بۆ تەمەنیان گونجاون.

Älypuhelin kädessä.
Turun koululaisille avautui oma koronaneuvontapuhelin. Kuvituskuva.Tiia Lillkvist/ Yle

ئەو دەمامکانەی ناوەندی ئەولەکاری کریبوونی بۆ بەکار هێنان گونجاو نەبوون

توولا هاتاینێن (Tuula Haatainen) وەزیری کاری حکومەتی فینلاند لە لێدوانێکی دا بەبۆنەی جێژنی پیرۆزەوە رایگەیاند ئەو گرینگیدانەی کە لە کاتی ئاسایی دا بە کرین و سەرنج دانە سەر ستانداردی ئەو پێویستیانەی دەکردرێن ، لە کاتی کرینی پێویستیەکانی خۆپاراستنی ئەو جارە دا نەکراوە. هەروەها هاتاینێن وتی ئەوە شتێکی ئاساییەو دەتوانین لەوە تێبگەین، کە کاتێک ئیش و کارەکان زۆر بەپەلە دەکرێن و پیویستیەکان زۆرن دەکرێ ئەو هەڵانەش رووبدەن.

ناوەندی ئەولەکاری رازیی نەبوو لە رێگای کۆمپانیایی ناسراو و جێگای باوەری فینلاندی ئۆپتینۆڤا( Optinova) وە پێویستیەکانی خۆپاراستن و دەمامک و ماسکی هەناسەدان داوا بکات، لە رێگای شەریکەی پێویستیەکانی جوانکاری کە خاوەنەکەی تیینا یئولهە(Tiina Jylhä)یە پێویستیەکانی خۆپاراستنی داواکردن و ئەو دەمامکانەی بۆی هاتن شیاوی بەکارهێنان نەبوون.

ئەو پێویستیانە بایی چەندین میلیۆن ئێورۆ بوون کە ئێستا کێشەیان لەسەر دروست بوە.

‌هاتاینێن دەڵێت حکومەت و وەزارەتەکان ئاگاداری ئەوە نەبوون کە ناوەندی ئەولەکاری ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ ئۆننی سارماستێ(Onni Sarmaste) و تیینا یئولهە(Tiina Jylhä) کردوە. ئەو دەڵی کاتێک رۆژی ٩|٤ لە راگەیاندنەکانەوە هەواڵ و زانیاریەکانم لەم بارەیەوە خوێندنەوە ئاگاداری ئەو کارە بووم.

لە درێژەی قسەکانی دا هاتاینێن وتی کە ، لێکۆڵینەوە لەم بابەتە دەکڕی، بەڵام بەخێرایی ئەو کێشەیە بڵاو بۆوەو کار گەیشتە ئەوەی کە لێپرسراوی گشتی ناوەندی ئەولەکاری متمانەی بۆ درێژەدانی کارەکەی لە دەست بدات وباس لەوە بکرێ کە ناتوانێ درێژە بە ئەرکەکەی بدات.

ئاکامی ئەو کارەش بوو بەهۆی ئەوەی کە تۆمی لۆونێما(Tomi Lounema) سەرۆکی ناوەندی ئەولەکاری دەست بەرداری کارەکەی ببێ و واز‌هێنانی خۆی رابگەیەنێ.

Huoltovarmuuskeskuksen välittämä kuva Etelä-Suomessa sijaitsevasta varmuusvarastosta.
/Huoltovarmuuskeskus

9.4.2020

ئەنجومەنی وەزیران بریاری سەرفکردنی ٤،١ میلیارد ئێورۆ خەرجی زادەی تری دا

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فینلاند رۆژی چوار شەممە لە هەنگاوێکی مێژووی دا خەرجی لەبەرچاوگیراوی ساڵانە ی بردەسەر، بە گوێرەی ئەو بریارە ٤،١ میلیارد ئێورۆ بە خەرجەکانەوە زیاد دەکرێ. لەو ئەندازەیە، ٣،٦میلیاردی بۆ خەرجەکانی ئەوساڵەو ٥٠٠ میلیۆن ئێورۆش بۆ ساڵی داهاتوو دەبێت.

ئەنجومەنی وەزیران داوای ٨،٤ میلیۆن ئێورۆی زیادە بۆ خەرجە زیادیەکان و پێویستیەکانی هێزەکانی پاسەوانی سنور دەکات. بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە پێناوی دڵنیابوونەوە لە پاراستنی تەناهی و بۆ پەرەپێدانی توانایی و پێویستیەکانی هێزەکانی پۆلیس ١٠میلیۆن ئێورۆی زیادە سەرف دەکرێ.

بۆ پاراستنی کۆمپانیاکان و دڵنیابوون لە درێژەدانی کاریان و پێشتگیری کردنیان، یەک میلیارد ئێوری تریش بە هاوکاریەکانی ئەو بەشەوە زیاد دەکرێ. هەروەها بۆ یارمەتیکردنی شارەوانیەکان ، لانیکەم یەک میلیارد ئێورۆی تر زیاد دەکرێ.

بۆ یارمەتی کردن بە کۆمپانیا و ناوەندە وەرزشی و کولتوریەکان پتر لە ٦٠ میلیۆن ئێورۆ سەرف دەکرێ، بۆ پرکردنەوەی ئەوپارانەی کە لە رێگای فرۆشتنی بڵیت و بەرنامەکانی ترەوە دەبوو بەدەستی بێنن و لە دەستیان چوە.

لە پێشنیاری خەرجە زیادیەکان دا لانیکەم یەک میلیارد ئێورۆ بۆ چونەسەری خەرجەکانی بەشی (سۆسیال) خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان لەبەرچاو گیراوە. هەروەها ٤٠ میلیۆن ئێورۆ بۆ فەرمانبەرانی کێلا( Kela) بەمەبەستی پێداجونەوە بە داخوازیەکانی خەڵک سەرف دەکرێ، ٢٠میلیۆن ئێورۆ یارمەتیش بۆ سندوقی بێکاران زیاد دەکرێ.

Opetusministeri Li Andersson (vas.), valtiovarainministeri Katri Kulmuni, pääministeri Sanna Marin, sisäministeri Maria Ohisalo ja oikeusministeri Anna-Maja Henriksson hallituksen kehysriihineuvotteluiden tiedotustilaisuudessa Helsingissä 8. huhtikuuta 2020.
Markku Ulander / Lehtikuva

بەهۆی هەلومەرجی نائاساییەوە بێگانەکان لە ناوەندەکانی دەست بەسەرکردن ئازاد دەکرێن

بەشیک لەو بێگانانەی کە لە ناوەندەکانی دەست بەسەر کردن دا راگیرابوون، بەهۆی هەلومەرجی تایبەت بە دۆخی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئازاد کران.

ناوەندە داخراوەکانی دەست بەسەرکردن لە مێتسالای(Metsälä) هێلسینکی و یۆوتسێنۆی لاپێنرانتا(Lappeenrannan Joutsenossa) هەڵکەوتوون. بۆ نمونە لە ئەو حەوتاونەی دوایی دا چەند کەسێک لە کەمپی داخراوی یۆوتسێنۆ ئازاد کراون. ئەوانە خەڵکی چەندین وڵاتیان تێدا بوون.

کاتێک کەسێک ماوەی دەست بەسەر کردن و لە ژور دا راگرتنی لە لانی زۆری ماوەی یاسایی خۆی نێزیک دەبێتەوە، دەکرێ ئازاد بکرێ، بەڵام ئێستا بەهۆی هەلومەرجی تایبەتی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەوانە ناگەرێندرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

دوای ئەوەی شەش مانگ یان لانی زۆر دوازدە(١٢) مانگ لە بریاری دەست بەسەرکردنیان رابردوە ئەو کەسانە دەبێ لە دەست بەسەری بێنەدەر و ئازاد بکرێن.

لە کەمپی داخراوی یۆوتسێنۆ Joutseno) جێگای ٦٨ کەسی بۆ دەست بەسەرکردن و راگرتن لێیەو لە کەمپی مێتسالا(Metsälä)ش جێگای بۆ ٤٠ کەس لێیە. بە چەندین هۆی جیاواز خەڵکانی بێگانە لەو کەمپە داخراوانە دا دەست بەسەر کراون. هێندێکیان بەهۆی ئەوەی کە کەسایەتیان نارونە و دیار نیە کێن. بەشیکیشیان بەهۆی ئەوەی گومانی ئەوەیان لەسەرە ئەگەر ئازاد بکرێن، دەست بۆ کاری نایاسایی و تاوان بەرن.

هەروەها بەشێکیش لەوانەی لەو ناوەندانە دەست بەسەر کراون دەکرێ ئەو پەنابەرانە بن کە جوابی رەتیان بۆ داوای پەنابەری پێدراوەتەوە. بەڵام وەرگرتنەوەی جوابی رەتی پەنابەری بەتەنها نابێتە هۆی دەست بەسەرکردنیان.

ئەو پەناخوازەی کە جوابی رەتی بۆ داوای پەنابەری پێ دراوەتەوە، تەنیا کاتێک دەخرێتە کەمپی داخراو و دەست بەسەر دەکرێ ، کە پۆلیس گومان بکات ئەو کەسە بە ر لە گەراندنەوەی بۆ وڵاتی خۆی خۆ دەشێرێتەوە.

بێجگە لە فینلاند ، لە وڵاتانی تریش هەمان رێچکە گیراوەتەبەر و کەسانێک لە ناوەندەکانی دەست بەسەرکردن ئازاد کراون. هۆیەکەشی داخرانی سنورەکان و ترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەمپە داخراوەکان و ناوەندەکانی دەست بەسەر کردن دا بوە.

Lähikuva, piikkilanka-aita, kalterit ikkunoissa
Retu Liikanen / Yle

کاتێک خەڵک خۆیان بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ کۆرۆنا ئامادەکرد ئانفلۆانزا سۆراغی نەما و لە بیر چۆوە.

توش بوونی خەڵک بە نەخۆشی ئانفلۆانزا بە رادەیەکی زۆر کەم بۆتەوە. بەگوێرەی زانیاریەکانی ناوەندی تەندروستی و تەناهی فینلاند ، ئەو ساڵ حاڵەتی تۆمارکراوی تاقیگەکان بۆ ئانفلۆانزای ئا (A) ٥٠٠٠ توشبوو لە ساڵی رابردوو کەمتر تۆمار کراوە.

تۆمارکراوانی توش بوو بە ئانفلۆانزای (ئا) تاکو ١٣ی مانگی مارس(١٣|٣) سێ هەزار(٣٠٠٠) کەس لە ساڵی رابردوو کەمتر بوون ، زۆرتری کەم بوونەوەکان لە هەفتەی ١٣ دابوون کە لەو هەفتەیە دا تەنیا ٤٤ حاڵەتی توش بوون بە ئانفلۆانزای (ئا) تۆمار کراون، ساڵی رابردوو لە هەمان هەفتە دا ٩٢٨ حاڵەتی توش بوون بە ئانفلۆانزای ئا لە تاقیگەکان تۆمار کراون.

بەڵام حاڵەتی توش بوونی ئانفلۆانزای گروپی ب(B) ئەوساڵ لە هەمان کات دا ٢٠٠٠ کەس لە ساڵی رابردوو زۆرتر تۆمار کراون. لە مانگی ٢ی ئەوساڵ دا ئانفلۆانزا لە فینلاند هەبوو، بەڵام ئەویش نەک بەشێوەیەکی زۆر و بەرچاو.

رەنگە یەکێک لە هۆیەکانی کەم بوونەوەی رێژەی تۆمارکراوی ئانفلۆانزا ئەوەبێ کە بە رادەی ساڵی پێشو تاقیکردنەوەی بۆ ناکرێ و تاقیکردنەوەکان کەم بوونەتەوە. هەروەها لە ماوەی حەوتوەکانی رابردوو دا ، سەردانی ناوەندە تەندروستیەکان بە رێژەیەکی یەکجار زۆر هاتۆتە خوار و کەم بۆتەوە.

هەروەها یەکێکی دیکە لە هۆیەکانی کەم بوونەوەو توش نەبونی ئانفلۆانزا دەکرێ ئەوەبێ کە ، خەڵک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا زوو زوو دەستیان دەشۆن و پاک و خاوێنی دەپارێزن

Person pumpar handdesinfektionsmedel ur en flaska
Mostphotos

سەرۆک وەزیرانی فینلاند ساننا مارین(Sanna Marin) رەخنە لە شارەوانیەکان و کەرتی تەندروستی وڵاتەکەی دەگرێ، لە مەر بوونی کەم و کوریەکان

سەرۆک وەزیرانی فینلاند ساننا مارین(Sanna Marin) کە سەر بە پارتی سۆسیال دێمۆکراتە، لە تویتێک دا بەتوندی رەخنە لە کەرتی تەندروستی وڵاتەکەی دەگر